هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا کۆبونه‌وه‌و تێیدا باسى ئاسایشى ناوچه‌که‌و ده‌رکردنى هێزه‌کانى نزیک له په‌که‌که‌یان کردووه له شه‌نگال. به‌پێى به‌یاننامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى گفتوگۆیان له‌باره‌ىبارودۆخى عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا . هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى و به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندى دۆستانه له نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا کرایه‌وه . به‌تایبه‌تى به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگیى و هاریکاریى له پێناو سه‌قامگیرکردنى ئاشتى و ئاسایشى ناوچه‌که‌دا. هاوکات جه‌خت" له گرنگیى جێبه‌جێکردنى ڕێککه‌وتننامه‌ى شنگال و ده‌رچوونى میلیشیا و هێزه چه‌کداره نایاساییه‌کان کرایه‌وه له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ده‌ڤه‌ره‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنه‌کانیان".
هاوڵاتى نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن" ئێستا له‌هه‌مو کات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕوون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر". له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویکرده‌وه" له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنمان به به‌رپرسیارێتى ئه‌رکى نوینه‌رایه‌تى سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى تر‌ى شیوه‌ى جوتیاران و پێشمه‌رگه، له سۆنگه‌ى هه‌ستکردن و ئاگاداربون له هه‌ستیارى گفتوگۆکانى ناو ناوه‌ندى سیاسى عێراق به گشتى و لیژنه‌ى دارایى به تایبه‌تی، به پێویستى ده‌زانین دوباره ته‌ئکید له پێشنیارێکى پێشومان بکه‌ینه‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بریتییه له راده‌ستکردنیى نه‌وت به سۆمۆ به گوێره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردویانه". له‌به‌شێکى تر‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" دوا به‌دواى ئاشکرابونى داتاکانى ناو راپۆرتیى (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌موکات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر و ئاڵۆزکاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ی، بۆیه پێویسته به خێرایى ئه‌و مه‌له‌فه به ریشه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێت، حکومه‌تى هه‌رێم به‌خێرایى له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستکردنى نه‌وت و نیشاندانى نیه‌تپاکیى سه‌ره‌تایى بۆ پابه‌ندبون". ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که: راگه‌یه‌ندراوێک له نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه: وه‌ک نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى هیوا له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنمان به به‌رپرسیارێتى ئه‌رکى نوینه‌رایه‌تى سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى کوردستان و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى تر‌ى شیوه‌ى جوتیاران و پێشمه‌رگه و، له سۆنگه‌ى هه‌ستکردن و ئاگاداربون له هه‌ستیارى گفتوگۆکانى ناو ناوه‌ندى سیاسى عێراق به گشتى و لیژنه‌ى دارایى به تایبه‌تی، به پێویستى ده‌زانین دوباره ته‌ئکید له پێشنیارێکى پێشومان بکه‌ینه‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بریتییه له راده‌ستکردنیى نه‌وت به سۆمۆ به گوێره‌ى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى که حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردویانه. دوا به‌دواى ئاشکرابونى داتاکانى ناو راپۆرتیى (دیلۆیت) ئێستا له‌هه‌مو کات زیاتر لاى خه‌ڵکى کوردستان ڕوون و ئاشکرایه که نه‌وتى هه‌رێم هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت و پڕه له کێشه‌ى بونیادى که بونه‌ته گرفتى گه‌وره بۆ ئێستا و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌ى گه‌وره‌تر و ئاڵۆسکاوتر بۆ هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ی، بۆیه پێویسته به خێرایى ئه‌و مه‌له‌فه به ریشه‌یى چاره‌سه‌ر بکرێ و، حکومه‌تى هه‌رێم به‌خیرایى له‌گه‌ڵ سۆمۆ بکه‌وێته گفتوگۆ له پێناو راده‌ستکردنى نه‌وت و نیشاندانى نیه‌تپاکیى سه‌ره‌تایى بۆ پابه‌ندبون. ئێمه وه‌ک نوێنه‌رانیى هاوپه‌یمانى هیوا رایده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوێکى له‌و شیوه‌یه بنێت، ئه‌وا پشتیوانیه‌کى گه‌وره له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوپرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و گفتوگۆکانى ناو په‌رله‌مانیش بۆ تێپه‌راندنى موازه‌نه‌ى ۲٠۲۱ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جیا له‌وه‌ى رێده‌گرێ له به‌رزبونه‌وه‌ى ئه‌و گوتاره شه‌عبه‌ویه‌ى که به هۆى رێکنه‌که‌وتنى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت له به‌غدا و هه‌ولێر که‌سانێک هانى گوتارى ڕق و ناکۆکى ده‌ده‌ن. ئێمه داواکارین حکومه‌تى هه‌رێم خۆى له لێدوان و رونکردنه‌وه‌ى نابه‌رپرسیارانه به‌دور بگرێ وه‌ک دوا رونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان، که کۆمه‌ک به گفتوگۆکانى ناو لیژنه‌ى دارایى و کۆى گفتوگۆکانى رێکه‌وتنى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت ناکا و پێویسته کابینه‌ى نۆ چیتر له‌سه‌ر سیاسه‌تى هه‌ڵه و کوشنده‌ى نه‌وت وه‌ک رابردوو به‌رده‌وام نه‌بێت و به خێرایى پێداچونه‌وه بکات به مه‌له‌فیى نه‌وتدا به شێوه‌یه‌ک نه‌وت و داهاته‌که‌ى نه‌بێته هۆکارى بێموچه‌یى خه‌ڵک به‌ڵکو ببێته سه‌رچاوه‌ى موچه و ژیان و بژێوى و خۆشگوزه‌رانیى بۆ هاونیشتیمانیانمان. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید جه‌مال کۆچه‌ر هۆشیار عه‌بدوڵا به‌غدا ۱۹ى جانیوه‌رى ۲٠۲۱
هاوڵاتى ئێران دوای ترەمپ رزگاری نابێت ئێران هیوای لەسەر بایدن هەڵچنیوەو دەیەوێت ئابوری داڕماوی خۆی بائازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی کەزیاتر لە (100) ملیار دۆلارە نۆژەن بکاتەوەو لەهەنگاوی یەکەمیشدا دۆلاری (25) هەزار تمەنی بۆ (15) هەزار تمەن دابەزێنێت، بەڵام ئەوەی روونە ئابووری ئەو وڵاتە پێویستی بەزیاتر لە پێنج ساڵ هەیە بۆ ئەوەی هەڵاوسانەکان و ئاستی بێ‌کاری چارەسەر بکات و دواتر دۆلار دابەزێنێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەئێران چیتر هێزو قورسایی رابردووی لەناوچەکەداو بەتایبەت لای وڵاتانی کەنداو نەماوەو ئەمریکا چیتر وەک رابردوو پلانی بۆ کارکردن لەسەر ئەو وڵاتە لەبەرنامەی سیاسی خۆیدا نییە، چونکە دەزانێت ئەو وڵاتەی رۆژانێک دەیویست «شۆڕشەکەی» واتە کۆماری ئیسلامی هەناردە بکات ئێستا لەدابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی وڵاتەکەیدا کێشەی هەیەو بڕستی لێبڕاوە بۆ دەستوەردان و سەپاندنی هەیمەنەکەی. ئەوەی لەسێ ساڵدا ترەمپ بەئێرانی کردووە نزیکەی (30) ساڵە هیچ سەرۆکێکی کۆشکی سپی بەدەسەڵاتی ئەو وڵاتەی نەکردووە، چونکە لەو ماوەیەدا بەلێشاو زیاتر لەدوو هەزار کۆمپانیاو ناوەندو کەسایەتیی سەر بەکۆماری ئیسلامی سزاداوەو تەنانەت ترەمپ دەیویست بەوەشاندنی گورزی سەربازیی لەئێران ماوەی مانەوەی لەکۆشکی سپی درێژ بکاتەوە. چاودێرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیانوایە قازانج و بەرژەوەندی ئەمریکا لەدژایەتی ئێراندایە، لەکاتێکدا ئێران هێزی رابردووی بۆ بەرەنگاری ئەو دژایەتییانە نەماوەو ئەو وڵاتە بەمزووانە لەمۆتەکەی سزاکانی ترەمپ رزگاری نابێت. ترەمپ تەراتێنی بەئێران کرد ترەمپ لەماوەی سێ ساڵدا (165) جۆر سزای بەسەر زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیاو ناوەندو کەسایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سەپاندووەو ئەمە بەژمارەیەکی پێوانەیی لەمێژووی نێوان ئەمریکاو ئێران لەقەڵەمدەدرێت. بەرپرسانی ئێران بەبەردەوامی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە (42) ساڵی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی لەوڵاتەکەیان، ئەمریکاو سەرجەم سەرۆکەکانی دژایەتی ئێرانیان کردووە، لەو ماوەیەشدا حەوت سەرۆکی کۆشکی سپی درێغییان نەکردووە لەدژایەتی کۆمارەکە، بەڵام ئێران توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێیت، لەکاتێکیشدا دانیان بەوەدا ناوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا توانیویەتی بەسەپاندنی کۆمەڵێک سزا داهاتی ساڵانەی وڵاتەکەیان کەزیاتر بووە لە (100) ملیار دۆلار بۆ کەمتر لە (40) ملیار دۆلار دابەزێنێت و هەناردەی نەوتی ئێران لەزیاتر لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ کەمتر لە (500) هەزار بەرمیل دابەزێنێت و بەهای هەر دۆلارێکی سێ هەزارو (200) تمەنی بۆ (32) هەزار تمەن بەرزبکاتەوەو بووە هۆی خوڵقاندنی زیاترین کورتهێنانی بودجە لەمێژووی کۆماری ئیسلامی ئیران کەتەنانەت لەجەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران رووی نەدابوو، هەر ئەمە وادەکات شارەزایان پێشبینی بکەن بەڕۆیشتنی ترەمپ رەنگە گرەوی بەختی ئێران بەبایدن بکرێتەوە، بەڵام ئاماژەو دەرەنجامی ئەو سزایانەی ترەمپ سەپاندویەتی بۆ ماوەیەکی زۆر سێبەرەکەی لەسەر ئێران لاناچێت و کاریگەرییەکانی لەو وڵاتەدا بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ئەوەش تیمەکەی ترەمپ لەدوایین رۆژەکانی کۆتایی خولی سەرۆکایەتی و ئیدارەکەی لەکۆشکی سپی حەوت ناوەندو کۆمپانیای ئێران لەئیمارات و چین و سێ کەسایەتیی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران سزادا، کەهەندێک میدیا‌و راگەیاندن بەتوانجەوە دەڵێن ترەمپ لەجیاتی کۆچ و ماڵ گواستنەوە لەکۆشکی سپی، سەرقاڵی سزادانی ئێرانە. مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی (15/1/2021) رایگەیاند: حەوت دامەزراوەو کۆمپانیای دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری کەشتیوانی و گواستنەوەو گەیاندن لەلایەن کۆشکی سپییەوە سزادراون. لەیەکەم کاردانەوەی ئێران‌دا مەحمود واعزی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێکدا لەتویتەر نووسی: ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکا زیاتر بۆ نمایشەو دەرخەری مایەپووچبوون و شەڕەنگێزیی دۆناڵد ترەمپە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی هەواڵی (Axios)ی ئەمریکا، ترەمپ دەیەوێت لەماوەی کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا لافاوو لێشاوێک لەسزا بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت بۆ ئەوە جۆو بایدن نەتوانێت بەئاسانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات یان بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە هەڵوەشانەوەی ئەو سزایانە پێویستی بەکاتی زۆرە. ئاکسیۆس روونیکردووەتەوە ترەمپ لە (10) هەفتەی کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا هەر هەفتەیەک سزایەک یان کۆمەڵە سزایەکی نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاندووە تاگرێی بەختی ئێران بەبایدن نەکرێتەوەو ئەوەی ترەمپ دژی ئێران لە سێ ساڵدا کردوویەتی هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لەماوەی (30) ساڵدا دژی ئێران نەیکردووە. سەرەڕای ئەمانە پێشبینی دەکرا دۆناڵد ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لەکۆشکی سپی گورزێکی سەربازیی لەئێران بوەشێنێت، چونکە بەپێی یاسا‌و دەستوری ئەمریکا لەکاتی روودانی جەنگ یان دروستبوونی گرژیی و تێکچوونی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک دوای تەواوبوونی خولی یاسایی دەتوانێت لەکۆشکی سپی بمێنێتەوە بەمەبەستی ئیدارەدانی جەنگ یان گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی. زمانی ئێران گۆڕاوە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلای ئێران وەک باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتەکەی دوای سەرکەوتنی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا چەند جارێک لەبۆنە و رێوڕەسمە جیاوازەکانی وڵاتەکەیدا وتوویەتی: «گرنگ لابردنی سزاکانە نەوەک گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران» کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە سەرکردایەتیی سیاسی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکەمترین پاشگەزبوونەوەی ئەمەریکا لە سزاکانی سەر وڵاتەکەیان رازیین بۆ ئەوەی لەناوخۆدا بتوانن خەڵک لەخۆیان رازی بکەن، چونکە لە رابردودا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە پەیام و لێدوانی توند دژی سزاکانی کۆشکی سپی هەڵوێستیان دەدەبڕی و ئەو سزایانەیان بە بێکاریگەر ناودەبرد. سادق مەلەکی یەکێک لەپسپۆڕان و شارەزایانی سیاسەت لەئێران لەوتارێکیدا بۆ سایتی (دیپلۆماسی ئێرانی) بە ناونیشانی (بەخۆماندا بچینەوە، گۆپاڵ یا گێزەر) نووسیویەتی: چیتر ئێران لە پلانی سەرەکیی سیاسەتی درێژماوە و ستراتیژیی ئەمریکادا نییە، بەڵام لەسۆنگەی ئێرانەوە سەرجەم سزاکان و تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناویی ئێستای وڵاتەکە بە ئیرادەی ئەمەریکاوە گرێدراوەتەوە و تێگەیشتن لەم بابەتە بەسە بۆ گۆڕانکاریی لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. مەلەکی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران لەسیاسەتدا گەیشتووەتە بنبەستی ناوخۆیی و دەرەوە، نۆشینی ژەهر لەدوای هەشت ساڵ لەجەنگی ئێران و عێراق و ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڵاتانی (5+1)، سیاسەتمەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هۆشیار نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی تێبگەن کە «ئێران هەڵگری پەیامی جیهانی نییە و خەڵکەکەشی دەستنیشانکراوی پەروەردگار نییە، بەڵکو بەرپرسان دەبێت هەوڵی دابینکردنی نان و ئاوی خەڵکی خۆیان بدەن و دەست لە خەون و خەیاڵی خاو هەڵگرن و لەئاسمانەوە بگەڕێنەوە بۆسەر زەوی و دان بەشکستی رێبازەکەیاندا بنێن و سیاسەت و ستراتیژی خۆیان لەئاستی گشتیی‌دا بگۆڕن، چونکە ئێمە توانای شکستپێهێنانی ئەمەریکامان نییە و لەگەڵ هاتنی بایدن گێزەرمان پێشکەش کرا، بەڵام بەرپرسان رەتی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن شارەزای گۆپاڵن. مەلەکی جەختی لەوە کردووەتەوە کە تائێستا وڵاتەکەی هەنگاوی هەڵەی هاویشتوەو ئەوەش ئەنجامی هەڵە تێگەیشتن بووە لەهاوسەنگی و پێودانگی زاڵ بەسەر جیهانداو لەجیاتی ئەوەی هەڵە سیاسییەکان بەهۆکاری شکست ناوبهێنرێت، ئەمەریکا بەهۆکاری شکست و بنبەستەکان لەقەڵەم دەدرێن و چەند دەیەیەکە کە ئەمەریکا بووەتە بیانو بۆ پەردەپۆشکردنی هەڵەو گەندەڵی لەسیستم و پێکهاتەی کۆمای ئیسلامی ئێران‌دا. هاتنی بایدن و هۆکاری بادانەوەی ئێران لەکاتێکدا رێککەوتنی ئەتۆمی وەک کارتێکی فشار‌و بەردەوامبوونی دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمەریکا دەزانرا، بەڵام لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا لەگەڵ سەرکەوتنی بایدن لەئەمەریکا، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکان لەئێران لە(3%) بۆ (20%) زیادی کرد، کەئەمەش ئەنجامی سیاسەتی باڵی محافزکارانی کۆماری ئیسلامی ئیران بوو کە لە رێگەی پەرلەمانەوە بە دوو خاڵی بەپەلە حکومەتی وڵاتەکەیان ناچارکرد ئاستی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان کەمبکەنەوەو لەماوەیەکی کورت‌دا پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز بکەنەوە لە کاتێکدا پێشتر بەرپرسانی حکومەت و بەتایبەت حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو؛ تەنانەت بەبێ بوونی ئەمەریکا هەوڵدەدەن پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بن. ئەو پلانە دوو خاڵییەی پەرلەمانی ئێران بووە هۆی ناکۆکیی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و رۆحانی وتی» با کەسانی شارەزا دەستوەردان لەبەرنامەی ئەتۆمیدا بکەن و هەندێک کەس نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە» لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان وەڵامی رۆحانی دایەوە وتی» ناکرێت زیان و کەموکوڕییەکانی زیاتر لە حەوت ساڵی حکومەت لەئێران بەبیانوی رێککەوتنی ئەتۆمیی پەردەپۆش بکرێت، چونکە ئەو رێککەوتنە هیچ بەرهەمێکی بۆ خەڵکی وڵاتەکە نەبووە و حکومەت ناچارە بە جێبەجێکردنی پلانەکەی پەرلەمان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم. ئەوەی ئاشکرایە لەئێستادا پەرلەمان نوێنەرایەتی باڵی محافزکاری کۆماری ئیسلامی دەکات و لەبەرامبەردا حکومەت و سەرۆکەکەی نوێنەرایەتی باڵی ریفۆرمخواز لەئێران دەکات و بەپێی پێشبینییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی لەئێران ئاستی بەشداریی خەڵک کەم دەبێت و ئەمەش دەبێتە مایەی سەرکەوتنی کاندیدی محافزکاران و حکومەت لەگەڵ پەرلەمان دەکەوێتە دەست محافزکاران و بەمەش سیستمی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی بەهەرسێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و دادەوەریی دەکەوێتە دەست محافزکاران، بۆیە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەسەر دەستی محافزکاران ئەگەرێکی زۆر لاواز دەبێت، چونکە ئەو باڵە بەدژایەتی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ناسراون. رێککەوتنی ئەتۆمی چەکی دەستی رۆحانی حەسەن رۆحانی دەیەوێت پێش ئەوەی تەمەنی سەرۆکایەتی و کابینەکەی حکومەتەکەی کۆتایی پێبێت، رێککەوتنی ئەتۆمیی زیندو بکاتەوە و ئەو رێککەوتنە بکاتە بەڵگەیەکی زێڕینی حکومەتەکەی لەمێژووی هەشت ساڵەی وڵاتەکەیداو لەم رێگەیەشدا هەموو هەوڵێک دەدات، چونکە پێش بوونی بەسەرۆک کۆمار، یەکێک بووە لەئەندامانی شاندنی دانوستانکاری ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمەریکاو وڵاتانی ئەوروپاو ساڵی (2013) دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمیی چڕتر کردووە و لەساڵی (2015) بە هاتنەئارای رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) درێژترین و قورسترین رێککەوتنی نێودەوڵەتیی جیهانی بەناوی حکومەتەکەیەوە تۆمار کرد‌و وەک گەورەترین شانازیی مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ناوی هێنا، بەڵام ترەمپ هەموو ریسەکانی رۆحانی کردەوە بەخوری و لەساڵی (2017) ئەمریکای لەو رێککەوتنە کشاندەوەو هەر ئەمە بووەهۆی پووچەڵکردنەوەی سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی رێککەوتنەکە و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپا نەیانتوانی هیچ خاڵ و بڕگەیەکی رێککەوتنەکە بەبێ ئەمریکا جێبەجێ بکەن، بۆیە رێککەوتنەکە لەجیاتی شانازی بووە شەرمەزاریی بۆ رۆحانی و هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەی ئابوریی لەو وڵاتە. رۆحانی لەنوێترین لێدوانی‌دا رایگەیاندوە پێش ئەوەی کۆتایی بەسەرۆکایەتییەکەی بێت رێککەوتنەکە زیندو دەکاتەوەو مێژوویەکی باش بۆ خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی تۆمار دەکات. بایدن و بودجەی ئێران بودجەی ساڵی (2021)ی ئێران زیاتر لە (200) ترلیۆن تمەنە کەدەکاتە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار، کورتهێنانی هەیە و حکومەت بەتەمایە لەگەڵ دەستبەکاربوونی بایدن ئاستی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ دوو ملیۆن و (400) هەزار بەرمیلی رۆژانە بەخەمڵاندنی نرخی زیاتر لە (40) دۆلار بەرز بکاتەوە کەشارەزایانی ئابوری ئەو رێژەیە لەهەناردە بەدور دەبینن و رەنگە بایدن بەمزووانە نەتوانێت سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران کە لەسەر دەستی ترەمپ سەپێنراوە لاببات. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی رۆحانی بەڵێنی داوە بەزیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی بەهای هەر دۆلارێک لە (25) هەزار تمەنەوە بۆ (15) هەزار تمەن کەمبکاتەوە لەکاتێکدا رۆژنامە و میدیاکانی رەخنەگری حکومەت رایانگەیاندووە قازانجی بەرپرسانی حکومەت و دەسەڵات لە بەرز راگرتنی دۆلاردایە، چونکە لەماوەی رابردوودا سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕو ئاڵتون بە رێژەی (6%) بەڵام نرخی هەر دۆلارێک تەنها (400) تمەن دابەزی کە رێژەیەکی زۆر کەمەو ئەمە دەریدەخات کۆمەڵێک دەستی باڵادەست و شاراوە ریگریی دەکەن لەدابەزاندنی بەهای دۆلار لەئێران. ئاسۆی ئاسوودەیی بۆ ئێران روون نییە بەپێی دۆخی سیاسی و ناکۆکی نێوان محافزکاران و ریفۆرمخوازان وەک دوو باڵی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لەناوخۆداو پێگەی ئەو وڵاتە لەئاستی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی سزاکانی ترەمپ لەدرێژماوەدا ئاسۆییەکی روون بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ئابوریی و سیاسیی بەهاتنەسەرکاری جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا بەدیناکرێت، چونکە ئەمریکا لەجیاتی سەرقاڵکردنی خۆی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پلانی ستراتیژیی بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا هەیەو چین وەک نەیاری سەرەکیی خۆی دەبینێت و لەو چوارچێوەیەدا دەیەوێت بەرەنگاری ئەو وڵاتە ببێتەوەو چیتر ئێران لەپلانی ستراتیژیی گەورەی ئەمەریکادا جێی نابێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پرسى دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى نوێى تورکیا له هه‌رێم تاوتوێده‌کرێت و له‌ئێستاداشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له کۆبونه‌وه‌دایه. ڕۆژى دووشه‌ممه خڵوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته به‌غدا و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق ئه‌نجامدا، شه‌وى ڕابردووش گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌کۆبونه‌وه‌دایه. به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ک که قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌ى "العرب" کردووه، تورکیا ده‌یه‌وێت "بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیى نوێ" له‌هه‌رێمى کوردستان دروستبکات، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستى فراوانکردنى بۆردوومانه‌کانى بۆسه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که. ڕۆژنامه‌که له‌زارى به‌رپرسێکى تورکیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه، "تورکیا ده‌یه‌وێت ناوچه‌ى پاککراوه له‌په‌که‌که دروستبکات". به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى عێراق، ئه‌و پلانه‌ى تورکیا بۆ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازیى کاتیی، جگه له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ى بنکه سه‌ربازییه‌کانى دیکه هیچى دیکه نییه، که ئه‌نقه‌ره کشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌کانى له هه‌رێمى کوردستان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
عه‌مار عه‌زیز - دهۆک ئاواره ئێزدییه‌کانى قه‌زاى شنگال له‌پارێزگاى دهۆک نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان و له‌هه‌مان کاتدا ئاستى هاوکارییه‌کانیش به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو زۆر که‌مبووەته‌وه‌و ده‌ڵێن: «به‌ته‌واوى پشتگوێ خراون که‌ژماره‌مان (30) هه‌زار خێزانه له‌نێو (16) که‌مپدا». خێر‌و سه‌عدو، ئاواره‌یه‌کى قه‌زاى شنگاله، ئێستا له‌که‌مپى ئیسیانى سه‌ر به‌قه‌زاى شێخان ده‌ژی، به‌هاوڵاتى وت: «ئێمه ئێستا له‌چله‌ى زستانداین، هێشتا نه‌وتمان وه‌رنه‌گرتووه، له‌هه‌فتەیه‌کدا دوو جلیکان نه‌وت ده‌کڕم به (30) هه‌زار دینار، واتا مانگانه ده‌بێت (120) هه‌زار دینار به‌س نه‌وت بکڕم، قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ندێک خێزان له‌ناو که‌مپه‌که‌مان هه‌ن ناتوانن یه‌ک لیتر نه‌وت بکڕن، به‌به‌تانى و لێفە خۆیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه«. خێر‌و سه‌عدو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دواینجار که‌نه‌وتیان وه‌رگرتووه مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوو بووه، له‌هیچ شوێنێکى دونیا هه‌یه نه‌وت له‌هاوین دابه‌شبکرێت، «ئێ خۆ نایکه‌ینه ناو موبه‌ریده«. خێر‌و سه‌عدو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پێش چه‌ند ساڵێک ده‌یان رێکخراو ده‌هاتنه ناو که‌مپ، هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کیان دابه‌شده‌کرد به‌سه‌رماندا و ئێستا هیچ نه‌ماوه‌و بارودوخمان زۆر خراپه‌و پشتگوێخراوین. ئه‌و ئاواره‌یه‌ى شه‌نگال ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که زیاتر له‌مانگێکه کارتۆنى خواردنیشیان وه‌رنه‌گرتووه‌و هێشتا دیارنیه که‌ى وه‌رده‌گرن، «ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر حسابى خۆمان بیکڕین، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌کان ژماره‌ى ئاواره‌کان بکه‌ن به‌بیانوو، ئه‌ى بۆچى پێش چه‌ند ساڵێک وانه‌بوو، هه‌موو سه‌ره‌تاى مانگ خواردنمان وه‌رده‌گرت، جلوبه‌رگ و به‌تانى و زۆر شتى تر، به‌ڵام ئێستا به‌ته‌واوى پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان که‌سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ده‌کات، ده‌ڵێت:»راسته له‌ئێستادا ئاستى هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى بیانى و ناوخۆ وه‌کو پێویست نیه«. کاروان زه‌کى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم که‌ئێستا سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ده‌کات، به‌هاوڵاتى وت «دواى رزگارکردنى شارى نه‌ینه‌واو ناوچه‌کانى تر زیاتر له‌سه‌دا 70%ی ئه‌و رێکخراوانه‌ى له‌پارێزگاى دهۆک هاوکاریى ئاواره‌کانیان ده‌کرد نه‌ماون و روویان له‌نه‌ینه‌واو ناوچه‌کانى تر کردووه«. کاروان باسى له‌وه‌شکرد مانگانه کارتونێک خوارده‌مه‌نى و مادده‌ى پاککه‌ره‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بەرایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق بۆ ئاواره‌کان دابه‌شده‌کرێت، به‌ڵام» راسته له‌ئێستادا ئاستى هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى بیانى و ناوخۆ وه‌کو پێویست نیه‌و ئێمه به‌رده‌وام داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که‌ئاستى خزمه‌تگوزارى و هاوکارییه‌کان بۆ ئاواره‌کان زیادبکه‌ن». کاروان راشیگه‌یاند: «ئێستا ئێمه سه‌رپه‌رشتى (16) که‌مپى ئاواره‌کان و پێنج که‌مپى په‌نابه‌رانى رۆژئاوا ده‌که‌ین به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی، ساڵانه دوو وه‌جبه‌ى نه‌وت که‌هه‌ر جارێک (100) لیتر له‌سه‌ر هه‌ر سه‌رۆک خێزانێک دابه‌شده‌که‌ین». هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆو بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رده‌وام که‌مپه‌کانیان ته‌عقیم کردووه له‌گه‌ڵ گه‌یاندنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌کى ته‌ندروستى، که تائێستا ته‌نها (125) حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو که‌مپه‌کان تۆمارکراون، که‌ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کى زۆر که‌مه به‌راورد به‌ژماره‌ى ئاواره‌کان. له‌ئێستادا (30) هه‌زار خێزانى ئێزیدى له‌ناو (16) که‌مپ له‌سنورى پارێزگاى دهۆک ده‌ژین و (45) هه‌زار خێزانى ئاواره له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان ده‌ژین. به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌کۆى (70) رێکخراو ته‌نها چوار رێکخراو هاوکارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران ده‌که‌ن له‌پارێزگاى دهۆک. ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق له‌دهۆک به‌هاوڵاتى وت:»سه‌ره‌تاى ئاواره‌بوونى ئێزیدییه‌کان بۆ پارێزگاى دهۆک زیاتر له (70) رێکخراوى بیانى و ناوخۆ هاوکارییان بۆ ئاواره‌کان هێناوه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌که زۆر که‌مبووته‌وه، ته‌نها رێکخراوه‌کانى (یوئێن ئێچ سى ئاڕ _ جى ئاى زێت _ ده‌بلیو ئێف پى _ ئاى ئو ئێم) و چه‌ند رێکخراوێکى ترن». ئه‌سکه‌نده‌ر هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد هه‌ر له‌ڕۆژى یه‌که‌مى ئاواره‌بوونى ئێزیدییه‌کان، تائێستا هاوکارییه‌کانیان رانه‌گرتووه، به‌ڵکو به‌رده‌وام مانگانه کەلوپەل به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌شده‌که‌ن، که‌پێکهاتووه له‌کارتونێک خوارده‌مه‌نى و پاککەره‌وه«ته‌نانه‌ت له‌وه‌رزى زستاندا هه‌ر خێزانێک (200) لیتر نه‌وتی بێبه‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌که ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى نه‌وت کردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئاواره‌کان تائێستا سێ بۆ چوار که‌مپى تر ماوه که‌نه‌وتیان پێبدرێت». به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق پێشیوابوو، دابه‌شکردنى هاوکاریى ته‌نها به‌یه‌ک لایه‌ن ناکرێت، به‌ڵکو ژماره‌ى ئاواره‌کانى دهۆک له‌هه‌موو پارێزگایه‌کانى تر زیاترن، که‌ژماره‌یان زیاتره له (30) هه‌زار خێزان. یه‌کێک له‌که‌مپه‌کانى ئاواره‌کانى ئێزیدى له‌پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرده‌وه که‌خواردن و نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌کراوه‌و چاوه‌ڕێى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن. سه‌عدوڵلا عه‌بدوڵلا، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌مپى ئیسیان به‌وه‌کاله‌ت به‌هاوڵاتى وت: «راسته دابه‌شکردنى نه‌وت له(که‌مپى ئیسیان) دواکه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق، که‌ئه‌وان خشته‌یه‌کیان داناوه بۆ هه‌موو که‌مپه‌کان، هه‌رکاتێک که‌مپه‌کانى تر ته‌واوبوون لەکه‌مپه‌که‌ى ئێمه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌کرێت». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌به‌منزیکانه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کارتۆنێک خوارده‌مه‌نى و پاککه‌ره‌وه بۆ ئاواره‌کانى که‌مپه‌که‌یان ده‌که‌ن. «راسته رێکخراوه‌کان وه‌ک پێویست هاوکاریى به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌ش ناکه‌ن، به‌ڵام پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان وه‌کو ئه‌رزاق و ئاو‌و کاره‌باو نه‌وت‌و به‌تانى و لێفە به‌به‌رده‌وامى بەسه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌شده‌کرێت»، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌مپى ئیسیان به‌وه‌کاله‌ت واده‌ڵێت.
سازدانى: سه‌رچین ساڵح سه‌رۆکى ئینستیتیۆتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌خراپى ئه‌داى کارى په‌رله‌مانى کوردستان و په‌رله‌مانتاران ده‌کات و ده‌ڵێت:» ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌یه نه‌یزانیوه پرسیار بکات، پرسیارى بۆ وه‌زیرى گشتوکاڵ ناردووه که‌فڵانه گه‌ڕه‌ک بۆ ئاوى نییه، له‌کاتێکدا ئه‌وه ئیشى وه‌زیرى شاره‌وانییه نه‌ک وه‌زیرى کشتوکاڵ«. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى ئینستیتیۆتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ باس له‌وه ده‌کات، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان خراپترین و لاوازترین خولى په‌رله‌مانه‌و ئه‌و یاسایانه‌ى په‌رله‌مان ده‌ریکردوون کێشه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:» خراپى ئه‌داى په‌رله‌مان وایکردووه حکومه‌ت به‌چاوێکى تر سه‌یرى په‌رله‌مان بکات، له‌برى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان حکومه‌ت ئاراسته بکات، حکومه‌ت په‌رله‌مان ئاراسته‌ده‌کات». هاوڵاتى : چه‌ند ساڵه وه‌ک ئینستیتیۆتى په‌ى چاودێرى په‌رله‌مان و کاره‌کانى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: زیاتر له‌حه‌وت ساڵه رێکخراوه‌که‌مان دامه‌زراوه، به‌پێى په‌یڕه‌و چاودێرى چه‌ند شوێنێک ده‌که‌ین، یه‌کێک له‌و شوێنانه په‌رله‌مانى کوردستانه، یه‌کێکى تریان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، ئه‌ویتریان وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، له‌سه‌ر ئه‌م سێ شوێنه به‌رده‌وام چاودێریمان کردووه‌و راپۆرتى وردمان هه‌بووه، چه‌ندین وۆرکشۆپ و کۆنفرانسیشمان هه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش چاودێریى هه‌ڵبژاردنه‌کانیشمان کردووه‌و چه‌ندین راپۆرتمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌بووه، پرۆژه‌یه‌کى تریشمان هه‌یه که‌چاودێریى ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ین، له‌ئێستادا راپۆرتێکمان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستانه ئاماده‌یه‌و (25)ی ئه‌م مانگه بڵاوى ده‌که‌ینه‌وه. هاوڵاتى : زۆرجار ده‌وترێت ئه‌وه‌ى رووده‌دات حکومه‌ت لێى به‌رپرسه به‌ڵام ئێوه چاودێرى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، ئه‌مه بۆ؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: ئێمه سروشتى ئیشه‌که‌مان وایه، ئه‌مه وه‌ک به‌شێک له‌پرۆژه‌ى رێکخراوه‌که‌مان که‌چاودێریى په‌رله‌مانمان کردووه، ئه‌وه‌ى رووده‌دات کۆى داموده‌زگاکان و ده‌سه‌ڵاته‌کان و حزبه‌کان به‌رپرسن، به‌ڵام له‌وڵاتێکى به‌دامه‌زراوه‌ى مه‌ده‌نیدا ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیشوکاره‌کان رێچکه‌ى خۆى بگرێت بێگومان به‌وه ده‌بێت که‌په‌رله‌مانێکى باش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌پێى پرنسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بجوڵێته‌وه ئه‌وکاته حکومه‌تیش حکومه‌تێکى باش ده‌بێت، به‌داخه‌وه لێره په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه به‌و ئه‌رکه هه‌ڵسێت، بۆیه چاودێریمان له‌سه‌ر په‌رله‌مانه. هاوڵاتى : ئایا په‌رله‌مانى کوردستان هاوکارى و کارئاسانیتان بۆ ده‌کات یان رێگرى له‌تیمه‌کانتان ده‌که‌ن بۆ چاودێریکردنى کاره‌کانیان؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: حه‌وت ساڵه چاودێریى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ین، له‌خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا سه‌ره‌تا رێگریمان لێکراو دواتر رێگه‌مان پێدرا، دواى ئه‌وه‌ى راپۆرتێکمان له‌سه‌ر رێگریکردن له د.یوسف محه‌مه‌د بڵاوکرده‌وه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه رێگریمان لێ‌کرا، له‌م خوله‌دا دیسان رێگریمان لێده‌کرێت رێگه‌نادرێت تیمه‌کانمان بچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه، له‌کاتێکدا به‌پێى یاساى ژماره یه‌کى ساڵى 2011 فه‌رمانگه‌ى رێکخراوه‌کان ئێمه رێکخراوێکى مۆڵه‌ت پێدراوین و پێویسته رێگه‌مان پێبدرێت، به‌پێى یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى پێویسته زانیاریمان پێبدرێت، به‌پێى بڕیارى ژماره 5ى ساڵى 2013ى په‌یماننامه‌ى کارى هاوبه‌شى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و داموده‌زگا گشتییه‌کان پێویسته رێگه‌مان پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسا‌و بڕیارانه پێشێلکراون و هیچ داتایه‌کمان پێناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌رله‌مان نایه‌وێت ئه‌م راستییانه بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکرێت، له‌کاتێکدا ئامانجى ئێمه بوونى په‌رله‌مانێکى کارایه، به‌ڵام رێگه‌نادرێت راپۆرته‌کانمان بچێته نێو په‌رله‌مان. هاوڵاتى : واته په‌رله‌مان رێگه‌نادات چاودێرییان بکه‌ن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌فه‌رمى پێیان وتووین، نووسراویش هه‌یه که‌ده‌ڵێت، ئێمه به‌رزترین ده‌زگاین و هیچ که‌سێک بۆى نییه چاودێرییمان بکات. هاوڵاتى : ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد به‌خوله‌کانى تر چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌داخه‌وه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان به‌راورد به‌خوله‌کانى تر لاوازترین خوله، له‌ڕووى ئه‌وه‌ى که‌مترین کۆبوونه‌وه‌ى کردووه‌و که‌مترین یاساى ده‌رکردووه، کوالێتى یاساکانى خراپه‌و پڕ که‌موکوڕیین، هیچ چاودێرییه‌کى حکومه‌ت و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى نه‌کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو گیروگرفته هه‌یه، په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستى بۆ بودجه نه‌بردوه‌و داواى له‌حکومه‌ت نه‌کردووه، نه‌ک داواى پرۆژه بودجه‌ى نه‌کردووه، به‌ڵکو داواى ژمێره‌ى کۆتایى نه‌کردووه تابزانێت داهات چۆن خه‌رجکراوه. مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دواده‌که‌وێت و ده‌بڕێت به‌نایاسایى، نه‌یتوانیوه لێپێچینه‌وه بکات، ئه‌و هه‌موو گرفته‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه هیچ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى نه‌بووه، به‌پێى یاسا په‌رله‌مان ده‌بێت حکومه‌ت ئاراسته‌بکات و لێی بپرسێته‌وه‌و چاودێربێت به‌سه‌ریه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه حکومه‌ت په‌رله‌مان ئاراسته ده‌کات. هاوڵاتى : هۆکارى لاوازیى په‌رله‌مان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانن یاده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: هۆکارى سه‌ره‌کى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن نایانه‌وێت په‌رله‌مانێکى به‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، بۆیه که‌سانى لاواز ده‌نێرنه په‌رله‌مان، که‌سانى لاوازیش له‌سه‌رۆکاتى په‌رله‌مان داده‌نێن و ئه‌وانیش ناتوانن به‌بێ حزبه‌کانیان په‌نجه به‌ئاودا بکه‌ن، ئه‌مه شۆڕبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامانیش، به‌داخه‌وه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان زۆرینه‌یان ئه‌وه‌نده‌ى وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک ئیش ده‌که‌ن وه‌ک په‌رله‌مانتار ئیش ناکه‌ن. هاوڵاتى : ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى ئه‌رکى خۆیان وه‌ک په‌رله‌مانتار جێبه‌جێ ناکه‌ن ژماره‌که‌یان زۆره له‌وانه‌ى که‌چالاکن؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: له‌و (111) ئه‌ندام په‌رله‌مانه سێى لێده‌ربهێنیت که‌ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تین، له‌و (108) ئه‌ندامه‌ى تر‌ى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى که به‌فعلى به‌ڕۆڵى خۆیان هه‌ڵساون له‌په‌نجه‌کانى ده‌ست تێناپه‌ڕن، ئه‌ندامى په‌رله‌مان پێویسته له‌کاتى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان و له‌گفتوگۆى یاساکاندا به‌شداربێت که‌وه‌ک پێویست نه‌بوون. پێویستە کارابێت له نووسینه‌وه‌ى راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه یاساکان، له‌کاتێکدا زۆرترین راپۆرت نه‌نووسراوه که‌پێویست بووه بنووسرێت، ئاماده‌نه‌بوونیان زۆره به‌پێى داتاکانمان له‌کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان، پێویسته ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌کاندا به‌پێى پسپۆڕى قسه بکات، به‌ڵام هه‌ندێکیان هیچ قسه ناکه‌ن، هه‌ندێکیان له‌هه‌موو شتێکدا قسه ده‌که‌ن، به‌هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه ده‌نگ بدات ئه‌مه‌شیان نه‌بووه، له‌چاودێریکردندا وه‌ک پێویست نه‌بوون، له‌م خوله‌دا دووجار داواى پرساندنى حکومه‌ت کراوه ئه‌وانیش ئاماده‌نه‌بوون بچنه په‌رله‌مان، ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌یه نه‌یزانیوه پرسیار بکات، بۆ نموونه یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پرسیارێکى ناردووه بۆ وه‌زیرى کشتوکاڵ پرسیارى کردووه بۆچى فڵانه گه‌ڕه‌ک ئاوى خواردنه‌وه‌ى نیه، له‌کاتێکدا نه‌بوونى ئاو په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرى کشتوکاڵه‌وه نییه‌و په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرى شاره‌وانییه‌وه‌یه، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌ى په‌رله‌مان وایکردووه حکومه‌ت به‌چاوێکى تر سه‌یریان بکات. هاوڵاتى : زۆرجار گله‌یى له‌و یاسایانه ده‌کرێت که‌په‌رله‌مان ده‌ریده‌کات به‌وه‌ى که‌موکورتى یاسایى تێدایه ئایا وایه؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: به‌ڵێ وایه، هه‌ندێک یاسا وێنه کوردییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ وێنه عه‌رەبییه‌که‌ى جیاوازه، هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانى و رێنووس و چاپ له‌یاساکاندا هه‌یه، که‌نابێت شتى وا له‌یاسادا هه‌بێت، هەروەها له‌ڕووى مه‌وزوعییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌رده‌کرێن هه‌ڵه له‌ناوه‌ڕۆکیشیاندا هه‌یه، بۆیه هه‌ندێک له‌و یاسایانه یان ناچنه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه یان زوو ده‌بێت هه‌موار بکرێنه‌وه، بۆ نموونه له‌م خوله‌دا پێنج یاسا ده‌رکراوه، یه‌کێکیان یاساى چاکسازییه و چه‌ند خه‌له‌لێکى تێدایه، ئه‌وه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ى که تائێستا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه پێش چوونه بوارى جێبه‌جێکردنییه‌وه پرۆژه‌ى هه‌موارى ئاماده ده‌که‌ن، یاساى به‌قاچاخبردنى نه‌وت و یاساى مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌وه راگیران و ئیمزا نه‌کران له‌واده‌ى یاسایى خۆى تێپه‌ڕى، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کیان هه‌بوو به‌یاساکه‌دا چوونه‌وه، که‌ئه‌مه نایاساییه نابێت لیژنه له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌یاساکاندا بچێته‌وه، پاش چه‌ندین مانگ به‌نایاسایى له‌سه‌ر سایتى په‌رله‌مان دایاننا، ئینجا یاساى چواره‌میان تاپۆکردنى زیاده‌ڕۆییه‌کانه ئه‌وه‌تا پێش چوونه بوارى جێبه‌جیکردنى خه‌ریکن هه‌موارى ده‌که‌نه‌وه، یاساى پێنجه‌م یاساى مافى نه‌خۆشه، من هیچ ناڵێم بچۆ سه‌یرى نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌و بزانه نه‌خۆش چى مافێکى هه‌یه، بۆیه ئه‌مه حاڵى یاسا ده‌رکردنه له‌په‌رله‌مانى کوردستان. هاوڵاتى : له‌ساڵى رابردوودا به‌شداریى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌کاندا چۆن بووه؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: له‌ساڵى رابردوودا دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مان یه‌ک جار قسه‌یان کردووه و (10) ئه‌ندامى په‌رله‌مان دوو جار قسه‌یان کردووه، له‌خولى پایزه‌ى په‌رله‌ماندا چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مان هچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، (14) په‌رله‌مانتار یه‌ک جار قسه‌یان کردووه، (15) ئه‌ندامى په‌رله‌مان دوو جار قسه‌یان کردووه، کاتێک سه‌رنجى دانیشتنه‌کان ده‌ده‌یت به‌ڕوونى دیاره به‌شداریى چه‌ندین ئه‌ندام له‌گفتوگۆکاندا ته‌نها له‌پێناو قسه‌کردندایه، نه‌ک زیاده‌یه‌ک بۆ گفتوگۆکان. هاوڵاتى : ئه‌رکه‌کانى خولى پایزه‌ى ساڵى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له 141 خاڵ پێکهاتبوو، که له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانه‌وه دانرابوو، چه‌ندى لێ جێبه‌جێکرا؟ د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌رکه‌کانى خولى پاییزه‌ى ساڵى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له (141) خاڵ پێکهاتبوو، که‌مترین خاڵیان لێ جێبه‌جێکرا، که‌گرنگترینیان (کاراکردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستورو هێنانى بودجه‌ى 2020 بۆ په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه به‌یاساو فره‌کردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و دڵنیایى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى و چاره‌نووسى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و دامه‌زراندنى یه‌که‌مى زانکۆکان و یاساى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ)یە، که‌جێبه‌جێنه‌کراوه.
عه‌مار عه‌زیز . دهۆک پارتى دیموکراتى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم ناکۆکن و هه‌ر لایه‌نه‌و ئه‌وى دیکه تۆمه‌تبار ده‌کات. له ٣ى ئابى ٢٠١٤ چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر قه‌زاى شنگال و کۆنتڕۆڵیان کرد‌و نزیکه‌ى دوو هه‌زار ئێزیدیان کوشت و ژنه‌کانیان وه‌ک سه‌بایه ده‌ست به‌سه‌راگرت، له ١٣ى تشرینى دوومى ٢٠١٥ هێزه‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل به‌پشتیوانى هێزه هاوپه‌یمانه‌کان توانیان شنگال له‌ده‌ستى داعش رزگاربکه‌ن. له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ رێککه‌وتنێک له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال واژۆکرا، به‌ڵام له رێککه‌وتنه‌که‌دا ئه‌وانه‌ى شه‌نگالیان رزگار کرد په‌راوێزخران و به‌و هۆیه‌وه تائێستا نه‌توانراوه رێککه‌وتنه‌که وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت. رێککه‌وتنى نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال له ٩ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠٢ له‌به‌غدا واژۆکرا، رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منی، ئیداریى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى عیراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدرا. به‌پێى ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌که‌ى به‌غداو هه‌ولێر قایمقامێکى نوێ بۆ شنگال داده‌نرێت، هه‌ر له رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال ده‌درێته پۆلیسى ناوخۆیی، ده‌زگاى هه‌واڵگری، ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى به‌هه‌ماهه‌نگى هێزه ئه‌منییه‌کانى سه‌ر به‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى دوو هه‌زار و (٥٠٠) کارمه‌ندى ئه‌منیى له‌ئاواره‌کان و خه‌ڵکى شنگال . جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ کاروبارى ئاواره‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دواى ده‌رکردنى «هێزه ناشه‌رعییه‌کان» ئیداره‌و قایمقامێکى نوێ داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌کراوه. عه‌لى عومه‌ر گه‌عبۆ، جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ کاروبارى ئاواره‌کان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «حکومه‌تى عێراق هه‌وڵیداوه‌و هێزێکى نوێى له‌سه‌ر سنورى عێراق و سوریا‌و سه‌نته‌رى شنگال جێگیرکردووه، به‌ڵام هێشتا هێزه ناشه‌رعییه‌کان له‌ناو شنگالدا ماون، ئه‌وه یه‌که‌م خاڵى رێککه‌وتنه، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌کراوه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دواى ده‌رکردنى «هێزه ناشه‌رعییه‌کان» ئیداره‌و قایمقامێکى نوێ بڕیاره دابنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌کراوه، وتیشى:» جێبه‌جێنه‌کردنى رێککه‌وتنه‌که له‌ئه‌ستۆى به‌غدا و هه‌ولێره، هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم قایمقامێکى نویێ ده‌ستنیشان کردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى به‌غدایه«. فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال پێیوایه «رێککه‌وتنه‌که‌ى شه‌نگال به‌ده‌ردى به‌ڵێنى سه‌رکرده‌کانى عێراق و هه‌رێم ده‌چێت». حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه زۆر هیوامان به رێککه‌وتنه‌که‌ى به‌غداو هه‌ولێر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ترسین ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز بمێنێته‌وه، چونکه تائێستا هیچ خاڵێکى رێککه‌وتنه‌که به‌ته‌واوى جێبه‌جێ نه‌کراوه، خه‌ریکه به‌ده‌درى به‌ڵێنه‌کانى تری سه‌رکرده‌کانى عێراق و هه‌رێم بچێت وه‌کو حه‌بێکى موسه‌که‌ن بێت ته‌نها بۆ رازیى کردنى خه‌ڵکى شنگال بێت». فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌شنگال کۆبووەته‌وه‌و داواى لێکردووه به‌زووترین کات رێککه‌وتنه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى لقى ١٧ى پارتى له‌شنگال ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک حزب و هێز خۆیان به‌خاوه‌نى شنگال داده‌نێن و ئاماده‌نین ناوچه‌که چۆڵبکه‌ن. ئیدریس زۆزانى، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌لقى ١٧ى پارتى له‌شنگال که‌ئێستا له‌دهۆکن له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «هێزى ناشه‌رعى له‌شنگال هۆکارى سه‌ره‌کین که تائێستا رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌داخه‌وه ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ک شوێنێک چوڵده‌که‌ن، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ک ده‌چنه شوێنێکى تر خه‌باتى خۆیان ده‌که‌ن، یا به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه دێنه‌وه ناو سه‌نته‌رى شنگال». ئیدریس زۆزانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «حه‌شدى شه‌عبى» به‌ئاشکرا ده‌ڵێت له‌شنگال ده‌رناچن، وتیشى:»به‌و شێوه‌یەى ئێستا به‌دوورى ده‌بینم رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت». ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه لقى ١٧ى پارتى له‌گه‌ڵ ئاواره‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه شه‌نگال»هه‌رکاتێک رێککه‌وتنه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال». به‌شێک له‌هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیمۆکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه‌که‌دا نین و ئه‌وه‌شیان به‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یاندووه. ده‌خیل موراد، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال له‌ناوچه‌ى خانه‌سور به هاوڵاتى وت «ئێمه له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه‌که‌دا نین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌تیده‌که‌ینه‌وه، چونکه به‌بێ بۆچوونى شنگالییه‌کان رێککه‌وتنه‌که واژۆکراوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که‌مانگێک پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و پیاوانى ئایینى و به‌رپرسانى شنگال سه‌ردانى به‌غدادیان کردووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوونه‌ته‌وه، وتیشى:»به‌ئاشکرا به‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقمان وتووه که‌ده‌بێت هه‌ندێک خاڵى رێککه‌وتنه‌که بگۆڕێت به‌تایبه‌ت ده‌رکردنى هێزه‌کان و ده‌ستنیشانکردنى قایمقامێکى نوێ». ده‌خیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئێستا هێزه‌کانى یه‌به‌شه به‌دووریى پێنج کیلۆمه‌تر له‌ناو سه‌نته‌رى شنگال دورکه‌وتوونه‌ته‌وه، ته‌نها هێزه‌کانى ئاسایشى ئێزیدخان ماونه‌ته‌وه« به‌رپرسانى سه‌ربازیى به‌ئێمه‌یان وتووه ده‌بێت هێزه‌کانى ئاسایش له‌ناو شنگالدا نه‌مێنن، ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازیى نین چونکه تاکه هێزه که تائێستا شنگالیان پاراستووه له‌هه‌موو هێرشێک و پیلانێک بۆ سه‌ر شنگال». فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال پێیوایه هه‌ر رێککه‌وتنێک به‌بێ راى شنگالییه‌کان واژۆ بکرێت، جێبه‌جێکردنى زۆر قورس ده‌بێت. خال عه‌لى، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌ده‌ره‌وه‌ى شنگال و به‌بێ راى شنگالییه‌کان واژۆ بکرێت، به‌دڵنییایه‌وه زۆر قورسه جێبه‌جێ بکرێت». «حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو سه‌نته‌رى شنگال نه‌ماوه، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ى شنگاله، حه‌زده‌که‌ین ئیداره‌یه‌کى نوێ دابنرێت و قایمقامێکى تازه دابنرێت، به‌ڵام ده‌بێت که‌سێکى بێلایه‌ن بێت و خه‌ڵکى شنگال بێت»، فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال واده‌ڵێت.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کێتى پرۆژه‌که‌ى خۆى بۆ لامه‌رکه‌زى بڵاوکرده‌وه، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پڕۆژه‌که‌ى خۆى راگه‌یاند که ته‌سلیمى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیان کردووه. چۆمان محه‌مه‌د، رێکخه‌رى ژورى یاسایى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به سایتى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌که‌ى رایگه‌یاند:"ساڵى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى شاندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى کرد بۆ زانینى تێڕوانینى ئێمه له‌باره‌ى پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت، وتیان ده‌مانه‌وێ له قۆناغى یه‌که‌مدا په‌یڕه‌وێک ده‌رده‌چوێنین تا هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى ژماره (3)ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بڕیاربوو پێش سه‌رى ساڵ په‌یڕه‌وێک له‌و باره‌یه‌وه ده‌رچوێنرێت له وه‌ڵامى پڕۆژه‌که‌ى خۆمان که پێشکه‌شمان کردون، به‌ڵام تائێستا په‌یڕه‌وه‌که ده‌رنه‌چوێندراوه، ئێمه له پڕۆژه‌که‌ماندا به ئامانجى کارئاسانیکردن بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى لامه‌رکه‌زییه‌ت چه‌ند داواکارییه‌کمان کردوه پێشکه‌شکردوه". رونیشیکردووه‌ته‌وه،بنه‌ماکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ بنیاتنانى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئه‌مانه‌ن:- یه‌که‌م- چه‌سپاندنى پایه‌کانى لامه‌رکه‌زییه‌ت به یاسا کاریگه‌رتره وه‌ک به بڕیار و په‌یڕه‌وى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران. دووه‌م- په‌یکه‌رى یٔیدارى حکومڕانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان به‌پێى یاساکانى په‌رله‌مانى کوردستان به روحییه‌تێکى مه‌رکه‌زى نوسراون، بۆیه پێویسته هه‌موارى یاساى پارێزگاکان ژماره (3ى ساڵى 20009) گشتگیر و چڕوپێ بێت و زۆربه‌ى بواره‌کان بگرێته‌وه به جۆرێک چاره‌سه‌رى یٔه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌رکه‌زیانه بکات که بۆ وه‌زاره‌ته‌کان دیاریکراون. سێیه‌م- بڕوابونى ته‌واو به دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ سه‌رجه‌م یه‌که یٔیدارییه‌کانى پارێزگاکان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌کا، به قه‌زا و ناحیه‌کانیشه‌وه، چونکه ناکرێت ده‌سه‌ڵات ته‌نها دابه‌شبکرێت بۆ سه‌رۆکى یه‌که‌ى ئیدارى پارێزگاکان. چواره‌م- چه‌مکى چاودێرى بۆ پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت بابه‌تێکى یه‌کجار گرنگ ده‌بێت، چونکه یٔه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت و چاودێرى کارابونى نه‌بێت، ده‌روازه‌یه‌مى گه‌وره بۆ ده‌رکه‌وتنى گه‌نده‌ڵى و کارى نایاسایى ده‌کاته‌وه، بۆیه به‌هێزکردنى رۆڵى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و چاودێرى حکومه‌ت هه‌رێم پێویستى باشتره بۆ به‌ڕێوه‌چونى پرسى لامه‌رکه‌زیه‌ت. پێنجه‌م- لامه‌رکه‌زییه‌تى راسته‌قینه له دیدى گۆڕاندا، مۆدێلێکى نوێى حکومڕانییه بۆ کار ئاسانى هاوڵاتیان و که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى سه‌رشانى حکومه‌ت، به‌تایبه‌ت نیه به جێگه و پارێزگایه‌کى دیاریکراو و خوێندنه‌وه‌ى سیاسی، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کى نیشتمانى پیرۆزه بۆ حکومڕانى هه‌موو پارێزگاکان به‌بێ جیاوازی. له پڕۆژه‌که‌ى گۆڕاندا بۆ کارئاسانى بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى لامه‌رکه‌زییه‌ت داواکراوه: _ به‌سه‌رۆکایه‌تى ( سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى دیوانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)، ئه‌نجومه‌نێک پێکبهێنرێت به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى په‌یڕه‌وه‌که و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته کارگێرى و داراییه‌کان و به‌هێزکردنى رۆڵى چاودێری. _ دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان په‌یوه‌سته به‌پارێزگار وسه‌رپه‌رشتیارانى یه‌که سه‌ربه‌خۆکان وبه‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کانى سه‌ر به پارێزگاکان، پێویسته له‌سه‌ر پارێزگابه‌شێکى ده‌سه‌ڵاته‌کانى کارگێڕى ودارایى دابه‌شبکات بۆ قه‌زاو ناحیه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنى تایبه‌تمه‌ندى و شوێنى جوگرافیا. _ هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێکردنى سه‌رجه‌م ئه‌و مادده یاسایانه‌ى که‌له‌یاساى ژماره (3ی2009) جێبه‌جێنه‌کراون له‌ماوه‌ى سێ مانگ له‌به‌روارى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یڕه‌وه _ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى ٦مانگ له‌به‌روارى ده‌رچواندنى ئه‌م په‌یڕه‌وه‌و پێویسته هه‌موارێکى گشتگیر بۆ یاساى ژماره ٣ ساڵى ٢٠٠٩ یٔاماده‌بکات و پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات. _ هه‌موارکردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یڕه‌وه پێویستى به‌ره‌زامه‌ندى سێ له‌چوارى ئه‌ندامانى یٔه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌یه.
هاوڵاتى پاش کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له به‌غدا، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێکراو بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى پارتى کۆببێته‌وه و یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کان باسى په‌که‌که ده‌بێت. ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته هه‌ولێرو بڕیاره له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کۆببێته‌وه. ئه‌مڕۆ خلوسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبووه‌وه، هه‌ردوولاش ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رکردنى هه‌ڕه‌شه‌کانى ناوچه سنورییه‌کانیان و کازمى هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ڕه‌تکرده‌وه که له خاکى عێراقه‌وه بکرێته سه‌ر تورکیا. لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگى تورکیا، ئاماده‌یى سوپاى تورکیاى نیشانداوه بۆ پێشکه‌شکردنى هاوکارى و ڕاوێژکارى پێویست به سوپاى عێراق، به تایبه‌ت له بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌شقپێکردن و مانۆڕى سه‌ربازیدا. بڕیار بوو خولوسى ئاکار له مانگى ئابى ساڵى رابردوو سه‌ردانى عێراق بکات، به‌ڵام به‌هۆى کوژرانى دوو ئه‌فسه‌رى پله باڵاى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى عێراق له بۆردوومانى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى تورکیا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى خولوسى ئاکارى بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوڵاتى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار‌و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى نێوانیاندا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له گرنگى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه یاساى بودجه‌و پاراستنى مافى ته‌واوى موچه‌خۆرانى عێراق و هه‌رێم و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، به‌رھه‌م ساڵح، له کۆشکى به‌غداد پێشوازیکردوه له موسته‌فا کازمى و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسى و ئه‌منى و ئابورییه‌کانى وڵات کردوه و "رێککه‌وتوون" موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و عێراق پارێزراو بێت له‌میانى کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له پێویستى چه‌سپاندنى ئارامى عێراق و پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاسا کرا، له پێناو زامنکردنى ئاشتى و ئاسایشى گشتى و رێگریکردن له‌و کارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک. هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردولا تاوتوێى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتویانکرد و پێداگرى کرا له‌گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان و پشتیوانى ته‌واوى خۆشیان دوپاتکرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان و رێگریکردن له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ، هه‌روه‌ها گرنگى چاودێریکردنى پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به شێوه‌یه‌کى جددى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و زامنکردنى ده‌رفه‌تى به‌شدارى فراوان بۆ گشت هاوڵاتیان. هاوکات، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له دۆخى ئابورى وڵات و بودجه‌ى گشتى کرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ھه‌ردو سه‌رۆک رێککه‌وتن له‌سه‌ر گرنگى تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى و پاراستنى مافى ته‌واوى موچه‌خۆرانى عێراق و ھه‌رێمى کوردستان دور له ململانێ سیاسییه‌کان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى له نێوان حکومه‌تى فیدڕاڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به دۆسییه داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، به‌جۆرێک زامنى مافى موچه‌خۆران و هاوڵاتیان و چین و توێژه که‌مده‌رامه‌ته‌کان بکات به‌بێ جیاوازی.
هاوڵاتى باندێکى دزیکردن که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌به‌رهێنان له به‌غداى پایته‌خت دزیووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ده‌ستگیریان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌سه‌ر فه‌رمانى عوسمان غانمی، وه‌زیرى ناوخۆ هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سگیرکردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێک چڕکرایه‌وه که بڕى یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌ربه‌هێنان له شارى به‌غدا دزیووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌ان به‌ناوى (م.ز.ا) ناسراوه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه باندێکى تایبه‌ت به‌و کاره ده‌ستگیرکراوه که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون. هاوکات، ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى بڕه پاره‌که‌دا گیراوه و تۆمه‌تباره‌کانیش ره‌وانه‌ى دادگا کراون و پاره‌که‌ش ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ بانکه‌که.
هاوڵاتى ته‌لار له‌تیف لێپرسراوى ناوه‌ندى کاروبارى یاسایى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئاماده‌یه و له 11 ماده پێکهاتووه و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه. یه‌کێتى ده‌قى پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى راگه‌یاند، له ده‌قی پرۆژه‌که‌دا هاتووه ئامانج له‌و پرۆژه‌یه، چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی، نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییانه. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:" زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان، زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون". هاوکات له هه‌مانکاتدا ده‌قی پرۆژه‌که له 11 مادده پێک دێت که هه‌رمادده‌یه‌ک له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکدێت، ره‌شنوسی په‌یڕه‌وه‌که‌ش له ساڵی 2020، دا ئاماده‌کراوه. ناوه‌ڕۆکی مادده‌کانی ناوپه‌یڕه‌وی پرۆژه‌که‌ش چه‌ند بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه (په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی، داهاته‌کان . ده‌قی ره‌شنوسه‌که‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌یه که پێک هاتووه له: ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وى ژماره ( ) ساڵى ٢٠٢٠ په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى له‌هه‌رێمى کوردستان – عێراق پاڵپشت به بڕگه‌ى ( ٣ ) له‌ماده‌ى ( هه‌شته‌م ) له یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره ( ٣ )ى ساڵى ١٩٩٢ هه‌موارکراو، و ئاماژه به ئاستى کارگێڕى هێڵه گشتییه‌کانى به‌رنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، و پشت به‌ستن به‌یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٣ ) ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٤ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و بڕیارى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به پاڵاوتن و په‌سه‌ندکردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کان ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و پشتبه‌ستن به ئه‌حکامى ماده‌کاى ( دووه‌م ) و ( پێنجه‌م ) و ( شه‌شه‌م ) له‌یاساى ژماره ( ٣ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و به‌مه‌به‌ستى ڕێکخستنى تایبه‌تمه‌ندى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و کارگێڕییان له‌هه‌رێمدا و په‌ره‌پێدانیان، و له‌پێناو به‌دیهێنانى پره‌نسیبى ناسه‌نته‌رت له دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى و چاککردنى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان به هاوڵاتییان و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى دانیشتوانى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ژماره ( ) له ڕۆژى ( / /٢٠٢٠ ) ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد : مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی ماده‌ى یه‌که‌م / بۆ مه‌به‌سته‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ( ناناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن ) بریتییه له‌دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییه‌کان له‌نێوان حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و دامه‌زراوه ناوه‌ندییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان . ماده‌ى دووه‌م / ئامانجه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه : 1- چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی. 2- نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییان . 3- زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان . 4- زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون . ماده‌ى سێیه‌م / 1- دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییانه‌ى له‌خشته‌ى هاوپێچى ئه‌م په‌یڕه‌وه هاتوون به پارێزگار که لانى که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانه و ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له‌وانه‌ش دابه‌زێندرێت . 2- پێویسته له‌سه‌ر پارێزگار به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانى هاتوو له‌بڕگه‌ى ( ١ )ى سه‌ره‌وه دابه‌زێنێت بۆ سه‌رۆکى یه‌که کارگێڕییه‌کان. 3- خشته‌ى هاوپێچکراوى ئه‌م په‌یڕه‌وه هه‌مان هێزى پاپه‌ندکارى په‌یڕه‌وه‌که‌ى هه‌یه. ماده‌ى چواره‌م / یه‌که‌م : داهاته‌کان تۆمارکردنى سه‌رجه‌م داهاتى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به‌جیا له ئه‌ژمارێکى بانکى تایبه‌ت به پارێزگا یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ که له‌م سه‌رچاوانه‌ى خواره‌وه به‌ده‌ستدێت: 1- داهاته نانه‌وتى و گازییه‌کان . 1- باجه‌کان . 2- گومرکه‌کان . 3- رسومات . 4- داهاته جۆربه‌جۆره‌کانى خزمه‌تگوزارى ده‌روازه سنوورییه‌کان . 5- داهاتى به‌کرێدان و موساته‌حه و فڕۆشتن و ڕه‌فتارکردن به موڵک و ماڵى گشتى گواستراوه و نه‌گواستراوه . 6- سزا داراییه‌کان ( غرامات ) 2- به‌خشین و هاوکاریى و پیتاکى به‌خشراو . 3- به‌شه بودجه‌ى پارێزگا له بودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى عێراقى فیدڕاڵ . دووه‌م / هه‌موو قۆناغه‌کان و چالاکییه‌کانى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌کانى نه‌وت و گاز و سامانه سروشتییه‌کان به هه‌ماهه‌نگى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروباه‌ى نه‌وت و گاز ده‌بێت له‌کاتى گفتوگۆکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغ و چالاکییه‌ى ده‌که‌وێته سنورى جوگرافیاکه‌ى و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیتى بۆ زامنکردنى به‌شدارى له‌بڕیاردان و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى دانیشتوانه‌که‌ى . ماده‌ى پێنجه‌م / خه‌رجیه‌کان له‌دواى داشکاندنى بڕێک له‌داهاتى ناوخۆى پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که‌به‌ده‌ستده‌هێنرێن له سه‌رچاوه‌کانى هاتوو له‌ماده‌ى ( چواره‌م )ى ئه‌م په‌یڕه‌وه، بۆ مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌خه‌رجییه‌کانى به‌کاربردنى داموده‌زگا ناوه‌ندییه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ته‌واوکاریى ته‌رخانکراوى سه‌ربارى بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانى کاره‌با به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و به‌پێى ڕێککه‌وتن، ئه‌وا پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجکردنى ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ى ده‌بێت له‌به‌ر ڕۆشنایى ڕێنماییه داراییه‌کان دواى داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێنماییه داراییانه‌ى به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌حکامه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بگونجێت : 1- خه‌رجکردنى بودجه‌ى به‌کاربردنى په‌سه‌ندکراوه ( جگه له‌مووچه ) له‌سنورى پارێزگا . 2- خه‌رجکردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان به په‌سه‌ندێتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا . ماده‌ى شه‌شه‌م / 1- به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ئه‌نجومه‌نێک پێکدێت به‌ناوى ( ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵا حکومه‌ته خۆجێتییه‌کان ) به‌سه‌رۆکایه‌تى ( سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ) و جێگرایه‌تى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له ( وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ، وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌کان ، وه‌زیرى ناوخۆ ، وه‌زیرى پلاندانان ، سه‌رۆکى دیوان ، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، پارێزگاره‌کان و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ) که دواتر به په‌یڕه‌وێکى ناوخۆیى ورده‌کارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕێکده‌خرێت . 2- ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کارده‌کات بۆ : 1- چۆنیه‌تى و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان. 2- چاودێرى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان له پارێزگاکاندا . ماده‌ى حه‌وته‌م / له‌کاتى دروستبوونى هه‌ر دۆخێکى نه‌خوازراو که ببێته هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵانه په‌سه‌ند نه‌کرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و پارێزگایه پڕۆژه بودجه‌که‌یان به‌رکار ده‌بێت . ماده‌ى هه‌شته‌م / پارێزگار ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردنى ڕێنمایى هه‌یه دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ ئاسانکارى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان . ماده‌ى نۆیه‌م / له‌کاتى ده‌رکردنى هه‌ر په‌یڕه‌و و بڕیارێک له ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى پارێزگاکه وه‌ربگرێت . ماده‌ى ده‌یه‌م / کار به‌هیچ په‌یڕه‌و و بڕیار و ڕێنماییه‌ک ناکرێ به پێچه‌وانه‌ى بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بێت . ماده‌ى یانزه‌یه‌م / ئه‌م په‌یڕه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت له‌ڕۆژى په‌سه‌ندکردنییه‌وه .
هاوڵاتى بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگه‌یاند ترەمپ بە نیازە پێش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات و کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە. لە لێدوانێکی تایبەتی دوو سەرچاوەی کۆشکی سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە رایانگەیاندووە، ترەمپ هەوڵ دەدات پێش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی بە رۆژێک، بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە. سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، "گومانێک دروستبووە کە ترەمپ خۆی بریاری لێخۆشبوو‌ن بۆخۆی دەربکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نیە، بە بروای زۆرێک لە شارەزایان، راستە لایەنگرانی پشتگیری دەکەن بەڵام ئەگەر ترەمپ کارێکی لەو جۆرەش بکات، دادگا دەتوانێت بریارەکە هەڵبوەشێنێتەوە". ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی کۆشکی سپی‌دا لیستی ئەو 100 ناوە ئامادەکراون و تەنها راگەیاندنی ماوە". هێرشەکانی رۆژی 6ی ئەم مانگە بۆ سەر کۆنگرێس، ترەمپی لە ئامادەکردنی لیستەکە وەستان و پاشان لەگەڵ تۆمەتبارکردنی بە هاندانی خۆپێشاندەران بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، وای لە ترەمپ کرد چاو بە کەسایەتییەکانی نێو لیستەکە بخشێنێتەوە. پێشتریش ترەمپ لە ساڵی 2020 بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 26 کەس دەرکردووە، لە ناویاندا پۆل مانافۆرت، بەرپرسی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ بوو لە 2016، باوکی جەیرد کۆشنێری زاوا و راوێژکاری، هەروەها جۆرج پاپادۆپۆلۆس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی لە 2016دا کە تۆمەتبارکرابوو بەشایەتیدانی (درۆ)، لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دەستتێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکان.
هاوڵاتى. دهۆک به‌رپرسێکى لقى 1ى پارتى له دهۆک ئاماژه به‌وه ده‌دات که گرژییه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه و په‌که‌که کۆتایى هاتووه و ده‌شڵێت:» وه‌ک پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین». مه‌سعود سه‌رنى، لێپرسراوى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنى لقى 1ى پارتى له دهۆک به هاوڵاتى وت «وه‌کو پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هێزه‌کانى په‌که‌که‌ش ئه‌وه بزانن که خه‌باتى ئه‌وان له باشورى کوردستان نیه به‌ڵکو ده‌بێت بچنه کوردستانى باکور «. مه‌سعود سه‌رنى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌وکێشه‌ى نێوان پارتى و په‌که‌که رویدا شتێکى زۆر ناخۆش بووه‌و چونکه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو کوردستان هه‌بووه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى روویدا ناخۆش بووه، به‌ڵام دواین جار رویدا هیودارین دواینجار بێت «. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێک گرژى له‌نێوان هێزه‌کانى پارتى و گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) روویدا و کوژراو بریندارى لێکه‌وته‌وه و پارتى له‌چه‌ندین ناوچه‌ى بادینان چه‌ندین بنکه‌و سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه‌ى جێگیر کردووه. به‌رپرسه‌که‌ى لقى 1ى پارتى له دهۆک وتیشى:»مافى خۆمانه هێز له‌وناوچانه جێگیربکه‌ین بۆ پاراستنى ناوچه‌که له‌هه‌ر هێرشێک ،ئه‌و هێزه‌ی جێگیرکراوه سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه و له‌لیوا هاوبه‌شه‌کانى پارتى و یه‌کێتییه«. به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی باسله‌وه ده‌کات ماوه‌ى دوو مانگه له هه‌ر سێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) هێزى پێشمه‌رگه جێگرکراوه. سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێش دوو مانگ هێزێکى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى جێگیرکراوه و ئه‌و هێزه‌یه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر هه‌رسێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) و کۆتایى به دڵه‌راوکێ هاوڵاتیان هاتووه‌و ئێستا ده‌چنه‌وه گونده‌کانى خۆیان و ده‌ستیان به چاندنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان کردووه‌ته‌وه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى رابردوو به‌هۆى بوردوومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناحیه‌ى کانی ماسى دوو هاووڵاتى سڤیل گیانیان له ده‌ستداوه‌و که‌سێکیش برینداربووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا هیچ جارێک سنورى ناحیه‌که‌یان بۆردومان نه‌کراوه و دۆخى ناوچه‌که ئاسایى بووه‌ته‌وه. ناحیه‌ى کانی ماسى 76 گوندى له‌سه‌ره‌و 10 گوندیان زیاتر له 30 ساڵه چوڵکراون و 14 گوند وه‌رزى نه خه‌ڵک زیاتر له هاوین و زستان لێى ده‌ژین ئه‌وانه‌ى دیکه ئاوه‌دانن.
هاوڵاتى قایمقامى پشده‌ر پێشنیار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌کان»سه‌گ»ی تایمه‌تمه‌ند به‌کاربهێنێت تا رێگرى زیاترى لێبکرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى بازرگانى به‌و ماددانه‌وه ده‌که‌ن زۆر له سه‌گه‌کان زیره‌کترن». له‌ساڵى 2019 دا به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک، هه‌زار و (712) تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون و ده‌ست به‌سه‌ر (203) کلیۆو (16) گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیراوه. هه‌روه‌ها له ساڵى 2020 دا له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک بڕى (555) کیلۆو (740) گرام مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستى به‌رسه‌ردا گیراوه‌و هه‌زار و (113) تۆمه‌تبارى مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیرکراون. هاوکات، به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مادده هۆشبه‌ره‌کانى سلێمانى له‌ساڵى 2019دا زیاتر له‌یه‌ک ته‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و (350) که‌سیش ده‌ستگیرکراون و له‌ساڵى 2020دا، (100) کیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و (300) که‌سیش ده‌ستگیرکراوه. قه‌باره‌ى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کان و به‌کارهێنانى ته‌شه‌نه‌ى کردووه‌و قایمقامى پشده‌ر پێشنیار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات که «سه‌گى ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر» له‌سنوره‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان دابنرێت له‌پێناو سه‌لامه‌تى کۆمه‌ڵگادا. به‌کر بایز، قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «له‌ئێران گرنگییه‌کى زۆرى پێده‌درێت، هه‌رچى زانیارى مرۆڤى هه‌یه‌و مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستى پێبگات سه‌گى (موادیاب) ده‌ستى پێده‌گات، له‌هه‌ر کوێیه‌ک و هه‌ر شوێنێک مادده‌ى هۆشبه‌ر بشاردرێته‌وه ئه‌و سه‌گانه ده‌توانن بیدۆزنه‌وه«. ناوبراو وتیشى:»عه‌قڵى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رى پێسپێردراوه ئه‌وه‌نده فراوان نییه بزانێت سه‌گى موادیاب چ رۆڵێک ده‌بینێت له‌ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ردا، ئه‌مه پێشنیارێکه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم و مه‌سه‌له‌که سه‌لامه‌تى کۆمه‌ڵگایه، بۆ ئه‌وه‌ى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵگا بپارێزین». قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌و سه‌گانه تێچوونى ده‌وێت و پێویستى به‌لیژنه‌یه‌کى ڤێته‌رنه‌رییه سه‌رپه‌رشتى بکات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى سه‌لامه‌تى و کۆمه‌ڵگایه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک ده‌ڵێت: «ئه‌وانه‌ى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌که‌ن زۆر له‌سه‌گه‌کان زیره‌کترن، ئه‌گه‌ر زانیارى پێشوه‌خته نه‌بێت ئاشکرا نابن». عه‌مید که‌یوان میرزا ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» زیاتر پشت به‌زانیارییه‌کانمان ده‌به‌ستین بۆ ئاشکراکردنى بازرگانیکردن و به‌رکارهێنه‌رانى مادده‌ى هۆشبه‌ر». ناوبراو وتیشى:»ئێمه ئیش به‌سه‌گ ناکه‌ین، دوای دۆزینه‌وه‌ى مادده‌که ئه‌گه‌ر پێویستى کرد سه‌گ به‌کار ده‌هێنین، له‌ده‌روازه‌کان سه‌گ هه‌یه‌و به‌کاریناهێنین، چونکه زیاتر پشت به‌زانیارییه‌کان ده‌به‌ستین له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى بازرگانى ئه‌و ماددانه ده‌که‌ن زۆر له‌سه‌گه‌کان زیره‌کترن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئاشکرا نابن و ده‌ستگیرناکرێن». مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى کوردستان یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکاره عه‌قڵییه‌کانى په‌سه‌ندکرد، که به‌پێى یاساکه هه‌رکه‌سێک مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌مه‌به‌ستى بازرگانیکردن به‌رهه‌مهێنابێت یان دروستکردبێت، یان رووه‌کێک له‌و رووه‌کانه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ری لێ به‌رهه‌مدێت به‌مه‌به‌ستى بازرگانی پێکردنى هه‌نارده یا هاورده‌کردبێت به سزاى له‌سێداره‌دان یا هه‌تاهه‌تایی سزا ده‌درێت. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «ئامرازه‌کان و رێکاره‌کانى ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا کۆنن، سه‌گ یه‌کێکه له‌و ئامرازه سه‌رده‌مییانه بۆ ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر، به‌ڵام له‌هه‌رێم زیاتر بۆ بابه‌تى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى به‌کاردێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى پێشیوابوو تائێستا نه‌توانراوه سه‌گ وه‌ک ئامرازێکى سه‌ره‌کى به‌کاربهێنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کان. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌رله‌مانه بۆ رێگرى کردن له‌بازرگانى و به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌رکردنى یاسایه که له 16ی مانگه‌وه که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، «ئه‌و یاسایه به‌کارهێنه‌ر وه‌ک تاوانبار سه‌یر ده‌کات و مامه‌ڵه‌ى نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، سزاى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه قورس کردووه‌و رێگه دراوه به‌لایه‌نى به‌رپرس بۆ به‌کارهێنانى هه‌موو رێگایه‌ک بۆ ئاشکراکردنى بازرگانى و به‌کارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌کان».