ئارا ئیبراهیم راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کاردانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتۆته‌وه‌و پێیانوایه ورده‌کارى فرۆشتن و ده‌رهێنانى نه‌وت و قازانجى کۆمپانیاکانى به‌ورده‌کارییه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو. به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى کۆمپانیاى دیلۆیت له‌باره‌ى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وت بڵاویکردووەته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌نۆ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا فرۆشتن و قازانج و داهاته‌که‌ى به‌م شێوه‌یه بووه: (١١٨،٩٩٧،٥٥٣) به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه (٣،١٧٦،١٣٦،٧٢١) دۆلار داهاتى نه‌وت بووه (٢،٢٥٨٠٢١،٣٦٢) دۆلار خه‌رجى پرۆسه‌کانى نه‌وت بووه!!! ته‌نها (٩١٨،١١٥،٣٥٩) دۆلار پوخته‌ى داهات بووه، واته حکومه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وت مانگانه ته‌نها (١٠٢) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه!!!. هه‌روه‌ها بڕى (٩١٣،٦٦٦،٦٠٥) دۆلاریش پاره‌ى پێشه‌کى فرۆشتنى نه‌وت و گۆڕانکارى له‌ڕه‌سیدى کڕیاره‌کاندا چووەته‌سه‌ر حسابى حکومه‌ت، واته چووەته‌سه‌ر هه‌ژمارى داهات، به‌ڵام داهاتى فرۆشى نه‌وت نه‌بووه له‌و نۆ مانگه‌دا. که‌واته له‌کۆى یه‌ک ملیار‌و (٨٣١) ملیۆن و (٧٨١) دۆلارى کۆى داهات و وه‌رگرتنى پاره‌ى پێشه‌کى بووه. (٢٦) دۆلار و (٣٤٨) سه‌نت تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌و نۆ مانگه‌دا، واته به (١٣) دۆلار و نیو له‌خوار نه‌وتى برێنته‌وه فرۆشراوه!!! هاوکات پێنج دۆلار‌و (٩٦٣) سه‌نت تێچووى گواستنه‌وه‌ى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه، له‌و بڕه‌ش (٣،٨٢٥) دۆلارى دراوه به‌کۆمپانیاى بۆرى کوردستان واته کار گرووپ، (٢،١٣٨) دولاریش دراوه به‌تورکیا، که به‌هه‌ردوولا نزیکه‌ى (٧١٠) ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه. به‌کۆى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌به‌هاى سێ ملیار‌و (١٧٦) ملیۆن دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه‌و ته‌نها (٩١٨) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه، واتا مانگانه (١٠٢) ملیۆن دۆلار ده‌کات. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت ورده‌کارى چۆنیەتى فرۆشتن و ده‌رهێنان و قازانجى کۆمپانیاکانى تێدا نییه«. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کۆمه‌ڵێک پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه ده‌ستمان کردووه به‌پرسیار کردن که بۆ نه‌وتى هه‌رێم به (١٣) دۆلار که‌متر له‌برێنت ده‌فرۆشرێت، ئایا به‌کێ ده‌فرۆشرێ، پێویسته روونبکرێته‌وه‌و به‌کێ و چ کۆمپانیایه‌ک ده‌فرۆشرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌خه‌رجییه‌کانى ده‌رهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر زۆره‌و بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى بکه‌ین له‌گه‌ڵ قازانجى کۆمپانیاکانى نه‌وتدا. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح وتیشى:» به‌تێکڕا (٩١٨) ملیۆن دۆلار بۆ نۆ مانگى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام (٩١٣) ملیۆن دۆلارى فرۆشتنى نه‌وتیان هه‌بووه‌و پێشه‌کى وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه تێکه‌ڵ ناکرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و داهاتدا». سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئاماده‌ن وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌کان بانگهێشتى په‌رله‌مان و لیژنه‌که‌یان بکه‌ن تا روونکردنه‌وه‌یان پێبدرێت، وتیشى:» ئێمه به‌نووسراوى فه‌رمى بانگهێشتى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و چه‌ندین شتى دیکه، که‌هه‌رێمى کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیش له‌سه‌ر دروستکردنى پاڵاوتنى نه‌وت ناکات، هه‌ندێ وڵات نه‌وت ده‌کڕن و پیشه‌سازیى نه‌وتیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم ته‌نها نه‌وت ده‌فرۆشێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که‌ڕۆژانه (٦٤٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت و (٣٠) هه‌زار به‌رمیلى بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت و (٤٣٠) هه‌زار به‌رمیلى له‌ڕێگه‌ى بۆرى بۆ به‌نده‌رى جیهان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانیشه‌وه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێن». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هه‌موو کات وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى داواى شه‌فافیه‌تى نه‌وتمان کردووه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانى دیکه‌ش به‌ڕێکارى یاسایى خۆى خازعن بۆ لێپرسینه‌وه‌و بانگهێشتکردن و میواندارى لیژنه‌کان بێت یا له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆک کۆمارى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى پڕ کردووه‌ته‌وه. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق له راگه‌یانراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له فۆڕمێکدا که ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کردووه، تیایدا سهروهتى دارایى خۆى بۆ ده‌سته‌که خستۆته‌روو. پێشتر مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق پڕ کردبوویه‌وه. له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه وه‌بیرھێنراوه‌ته‌وه که له کۆتایى ساڵى 2019دا ورده‌کارى ھه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ژماره 30ى بۆ ساڵى 2011 خراوته‌ڕوو ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى که، هه‌موارکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى به‌ندى یه‌که‌م له مادده‌ى 61 و به‌ندى سێ له مادده‌ى 73ى ده‌ستوور په‌سه‌ندکرابوو. له کۆتایى راگه‌یاندراوه‌که‌دا ھاتووه: "له مادده‌ى (61/یه‌که‌م/ج) له یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئاماژه به‌وه‌دراوه که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیره‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیکه ناچارکراون له‌وه‌ى ده‌بێت سهروهتى دارایى خۆیان ئاشکرا بکه‌ن".
هاوڵاتى عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له ئه‌ندامێتى خانه‌که راگه‌یاند. عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌که راگه‌یاند:" دواى ساڵێک له‌م خوله‌ى خانه‌ى راپه‌راندن، هیچ هه‌نگاوێکى گه‌وره نه‌نراوه و نانرێت."
هاوڵاتى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ ١٦ ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ کردووه. ئه‌مڕۆ 17ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پێشنیازێکى ئاڕاسته‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد و، تیایدا داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى له ٦ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه بۆ بۆ ١٦ تشرینى دووه‌م کردووه. ده‌قه نوسراوه‌که‌ى کۆمسیۆنى عێراق:
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى رێکاره نوێکان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و که تێیدا هاتووه" هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17ى کانونى دووه‌مى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه‌که‌ش گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه: یه‌که‌م: ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وێڕاى پابه‌ندبوونى به به‌یانى ژماره (1)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، بڕیاریدا دوو لێژنه به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامیه‌تى هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونه ناو ناوه‌نده‌کانى خوێندن و چاودێریکردنى قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. دووه‌م: پێکهێنانى لێژنه‌یه‌ک بۆ سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و چاودێریکردنى فه‌رمانبه‌رانیان له‌کاتى ده‌وام بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتى و موراجعانه‌ى که بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) ده‌چنه ناو فه‌رمانگه‌کان. سێیه‌م: داوا له هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی، پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاێ و چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاووڵاتییان، دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵخی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشێرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێنه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامییه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. پێنجه‌م: هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر و کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی. شه‌شه‌م: ئه‌م شوێنانه له کاژێر 12ى شه‌و داده‌خرێن: یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، موزیک لایف، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان. حه‌وته‌م: ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه: هۆڵه‌کانى بووکگواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک. هه‌شته‌م: پرسه‌دانان له (هۆڵ،ماڵ و ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌خه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. نۆیه‌م: هاوینه‌هه‌وار و شوێنه گه‌شتییارییه‌کان، ده‌بێت ره‌چاوى رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و خۆیان و گه‌شتییارانیان پایه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم سێ بڕیارى نوێى سه‌باره‌ت نه‌هێشتنى رۆتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌کانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى دارایى ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17ى کانونى دووه‌مى 2021 له نوسراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و ڕێکخستنه‌وه‌ى کاروبارى کارگێرى و نه‌هێشتنى ڕۆتین ئاگادارى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت ده‌که‌ینه‌وه که‌وا پابه‌ندى کاتى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى نوسراوه‌کان بن. ده‌قى نوسراوى وه‌زیرى دارایى و ئابوورى:
هاوڵاتى دوو فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی52ى سوپاى ئاسمانى ئه‌مریکا له ئاسمانى ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و که‌نداوى فارس به‌ڕێکه‌وتوون. رۆژنامه‌ى "یه‌دیعوت ئه‌حرانۆت"ى ئیسرائیلى بڵاویکرده‌وه، دوو فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئێف16وه پشتیوانى ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که ئه‌وه پێنجه‌مین جاره له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی٥٢ى ئه‌مریکى به‌ره‌و که‌نداوى فارس بجوڵێت. دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى دوورمه‌وداى ئێران له نزیک که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى نیمیتز-ى ئه‌مریکى له زه‌ریاى هیندیدا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێرشانه بدۆزێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به کۆشکى سپى وه‌کو 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا،ژماره‌یه‌ک بڕیارى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له گرنگترینیان" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه". به‌پێى میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و بڕیارانه‌ى بایدن واژۆیان له‌سه‌ر ده‌کات، پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راگیراون، به‌ڵام بایدن ده‌یه‌وێت به په‌له و دووباره کار به‌و بڕیارانه بکرێت. 1. گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتننامه‌ى پاریس تایبه‌ت به که‌شوهه‌وا، که پێچه‌وانه‌ى تره‌مپه و پێشتر لێى کشاوه‌ته‌وه. 2. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه. 3. منداڵانى کۆچبه‌رانى مه‌کسیکى له دایک و باوکیان جیاناکرێنه‌وه. 4. به‌کارهێنانى ده‌مامک له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و ئامرازه‌کانى گواستنه‌وه، ده‌بێته ناچاری، که پێشتر تره‌مپ رێگر بووه له‌و بڕیاره. 5. خێراکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتان دژى په‌تاى کۆرۆنا له وڵات. 6. خستنه‌ڕووى پلانێکى تایبه‌ت به پشتیوانیکردنى ئابوورى وڵات، به به‌هاى 1.9 تریلیۆن دۆلار.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى رایگه‌یاند ڕۆژی یەک شەممە 2021/1/24، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە، بە لێبڕینی 21% بۆ موچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیرەوکراو. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند ڕۆژی یەک شەممە 2021/1/24، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە، بە لێبڕینی 21% بۆ موچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیرەوکراو.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانى پارتى بۆ لاى لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه شاندێكى پارتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كرد، هه‌ردوو لا له سلێمانى كۆبوونه‌وه پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاری حزبه كوردستانییه‌كان. شاندێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان. شانده‌كه‌ى پارتى كه له زه‌عیم عه‌لی و عه‌لی حوسێن و كاكه‌مین نه‌جار و پشتیوان سادق پێكهاتبوون سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیانكرد له شاری سلێمانی كه له‌لایه‌ن محمد حه‌كیم به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ و ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵ و حاجی هێمن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵ و ئاڤان و محمد بامۆكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی پێشوازیان لیكرا. بریاره هه‌ردوولا سه‌رباری باسكردنی بارۆدوخی هه‌رێم و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گفوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بكه‌ن. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاری حزبه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان تاووتوێ ده‌كرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه وێستگه نیوز، شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌چێته گوڵه‌خانه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى کاندیدی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری ئیدارەی ترەمپ بۆ ناساندنی گروپی حوسییەکانی یەمەن وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی" کۆتاییهێنانە بەچارەسەری کێشەکانی ئەو وڵاتە لەرێگەی گفتوگۆ و دیبلۆماسییەوە بێ به‌رپرسیارێتیه. جایک سولیڤان، کاندیدی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەپەیجی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، هەرچەندە سەرکردەی گروپی حوسییەکانی یەمەن پێویستە سزابدرێن، بەڵام ناساندنیان وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی" نابێتەهۆی کەمکردنەوەی نەهامەتییەکانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و بڕیارەکەش کۆتاییهێنانە بەچارەسەری کێشەکانی یەمەن لەرێگەی گفتوگۆ و دیبلۆماسییەوە. 11ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گروپی حوسییەکانی یەمەن وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی" دەناسێنێت و رێکاری پێویست بۆ لێپرسینەوە لەو رێکخراوە دەگرێتەبەر کەتۆمەتبارە بە هێرشکردنەسەر سنورەکان و هەڕەشەکردن لەهاوڵاتیان و رێڕەوە بازرگانییەکان. مایک پۆمپیۆ، وەزیریری دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردبوو، واشنتن گروپی حوسییەکانی یەمەن وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی" دەناسێنێت و هەریەک لە (عەبدولمەلیک حوسی رابەری حوسییەکان، عەبدولخالق حوسی و عەبدوڵا یەحیا حەکیم) سەرکردەکانی ئەو گروپە دەخرێنە لیستی "تیرۆری نێودەوڵەتییەوە". وڵاتی یەمەن لەساڵی 2014ەوە توشی شەڕی ناوخۆیی بوەتەوە لەنێوان حوسییەکانی نزیک لەئێران و هێزەکانی عەبدرەببە مەنسور هادی سەرۆکی ئەو وڵاتە، سەرەتای جەنگەکەش بەهێرشێکی حوسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەنعای پایتەخت دەستیپێکرد، لەئەنجامی جەنگەکەش بەهەزاران کەس کوژران و برینداربون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبون.
هاوڵاتى له‌ناحیه‌ى "تازه"ى سه‌ر به‌پارێزگاى که‌رکوک، وه‌ک رێزلێنان له‌رۆڵى قاسم سوله‌یمانیو ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، گۆڕه‌پانێکیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه ناو نا. به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى فارس-ى ئێرانی، کاربه‌ده‌ستانى عێراق له‌ناحیه‌ت تازه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى که‌رکوک تابلۆیه‌کى گه‌وره‌ى قاسم سوله‌یمانیو ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس یان هه‌ڵواسیووه‌و گۆڕه‌پانێکى ناحیه‌که‌شیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه ناوناوه. قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له 3ى کانونى دووه‌مى 2020 له نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند موشه‌کێکى ئه‌مریکاوه کرانه ئامانج و کوژران.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"پێویسته نه‌وتى خه‌ڵکى کوردستان ببێته هۆى کۆتاییهێنان به کێشه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى فیدراڵیدا، نه‌ک هه‌رزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێته خزمه‌تى ده‌وڵه‌تان و حزب و خێزانه سیاسیه‌کان". ئه‌مشه‌و شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021 فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "هه‌مو هه‌وڵێکى فراکسیۆنى گۆڕان وه‌ک پێکهاته‌یه‌کى کاریگه‌رى ناو هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانى چالاککردنى رۆڵى نوێنه‌رایه‌تیه له ئاست کارى پێکه‌وه‌ییدا و رێگرتنه له هه‌ر قۆرخکارییه‌کى ناو پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق که حزبێک یان ئاراسته‌یه‌کى سیاسیى ناو هه‌رێم بیه‌وێت به‌ناوى نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه و له‌سه‌ر حسابیى خه‌ڵکى هه‌رێم، ئه‌جێندا حزبیى و شه‌خسى و عائیلیه‌کانیان جێکه‌وت بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدڕالى بۆ ساڵى 2021، فراکسیۆنى گۆڕان به‌وپه‌ڕى ڕاشکاوییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه چیتر له پاڵ تاڵانکردنى داهاته‌کانى کوردستاندا به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت خه‌ڵکى کوردستان بێموچه و بێ بودجه نه‌کرێ به‌ناوى دروشمى موزه‌ییه‌ف و، کاتى ئه‌وه هاتوه نه‌وتى خه‌ڵکى کوردستان ببێته هۆى کۆتایى هێنان به کێشه‌ى پشکى هه‌رێم له موازه‌نه‌ى فیدراڵیدا، نه‌ک هه‌رزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێته خزمه‌تى ده‌وڵه‌تان و حزب و خێزانه سیاسیه‌کان". فراکسیۆنى گۆران ده‌شڵێن "ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و قه‌ناعه‌ته سیاسیانه‌ن که له سه‌ره‌تاى گۆڕانه‌وه وه‌ک به‌ڵێنى سیاسیى به‌خه‌ڵکمانداوه و له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نابینه پارێزه‌رى خه‌ڵکى لاده‌ر و به‌رده‌وام ده‌بین له نوێنه‌رایه‌تى کردنى راسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌رى گۆڕانخواز و ناڕازیى کوردستان که ئێمه شه‌رعییه‌تمان له‌وان وه‌رگرتوه".
هاوڵاتى چالاکوانانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق پێکهێنانى بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان به‌ناوى ( ئیمتداد) ه‌وه راگه‌یاند و ده‌ڵێن" هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرینه‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست بهێنن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا عه‌لائ رکابی، چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانه‌کان له پارێزگاى زیقار که سه‌رۆکى بزوتنه‌وه سیاسییه نوێکه‌یه رایگه‌یاند"" له‌ژێرناوى بزوتنه‌وه‌ى "امتداد" جوڵانه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان پێکهێناوه و بزوتنه‌وه‌که‌یان وه‌ک ده‌نگ و نوێنه‌رى خۆپیشاندانه‌کان به‌شداریى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات". هه‌رچه‌نده واده‌ى کاتى سازدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رگاى ناو تۆمارکردن بۆ پارت و لایه‌نه‌کان کراوه‌ته‌وه‌و، ژماره‌ى حزبه سیاسییه‌کان له‌عێراق له‌زیادبوندان . دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، باقر جه‌بر زوبه‌یدى، یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌ى شیعه‌کان بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی نوێى پێکهێنا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت :" داهاتى سێ مانگى نه‌وت بۆ حکومه‌ت که‌متر له سفر بوو، حکومه‌ت 76 ملیۆن دۆلاریش له‌سه‌رى قه‌رزار بووه‌ته‌وه". عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان له‌نوسینێکدا که‌له په‌یجى فه‌رمى خۆى له‌فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه باسى له‌وه‌کردوه، داهاتى نه‌وت له مانگى چوار‌و پێنجى و شه‌شى 2020 دا 590 ملیۆن دۆلار بووه، کۆى ئه‌و خه‌رجیانه‌ى له‌م سێ مانگه‌دا له دۆسیه‌ى نه‌وت کراون 666 ملیۆن دۆلاره، به‌مه‌ش خه‌رجیه‌کانى نه‌وت 76 ملیۆن دۆلارى زیاتره له داھاتى نه‌وت، ئه‌وه‌ش ماناى وایه "نه‌وت ھیچ داھاتێکى نه‌بوه‌و حکومه‌ت 76 ملیۆن دۆلارى قه‌رزاربوه بۆ دابینکردنى خه‌رجیه‌کانى نه‌وت!. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه حکومه‌تى ھه‌رێم له 1ى نیسان تا 30 حوزه‌یران، 38 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتوه به تێکڕاى نرخ 15.78 دۆلار، له کاتێکدا تێکڕاى نرخى برێنت له‌و سێ مانگه‌دا 29.4 دۆلار بووه، واته ھه‌رێم به 13.78 (سێزده دۆلار‌و حه‌فتاو ھه‌شت سه‌نت که‌متر له نرخى برێنت) نه‌وته‌که‌ى فرۆشتوه و کۆى داھاتى نه‌وت 590 ملیۆن دۆلار بوه، خه‌رجى کۆمپانیاکانیش 500 ملیۆن دۆلار‌و کرێى بۆرى 155 ملیۆن دۆلاربووه، به‌مه‌ش ته‌نیا خه‌رجى کۆمپانیاکان و کرێى بۆرى 65 ملیۆن دۆلارى له داھاتى نه‌وت زیاتر بووه". عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت :" له‌م سێ مانگه‌دا خه‌رجیکانى نه‌وت زۆر زیاتره له داھاته‌که‌ی، به‌شێوه‌یه‌ک حکومه‌ت نه‌ک داھاتى نه‌بووه، به‌ڵکو 76 ملیۆن دۆلار زیانى به‌رکه‌وتووه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌م زیانه‌ش حکومه‌ت 415 ملیۆن دۆلارى له کۆمپانیاکان وه‌رگرتوه بۆ فرۆشتنى نه‌وتى ساڵانى ئاینده، ئه‌م 415 ملیۆن دۆلاره که وه‌ک قه‌رزه، به‌مه‌ش ڕه‌سیدى قه‌رزى کۆمپانیاکان له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێم زیادى کردوه بۆ 4 ملیار‌و 333 ملیۆن دۆلار". باسى له‌وه‌شکردوه، ئه‌م 415 ملیۆن دۆلاره‌ش که وه‌ک قه‌رز وه‌رگیراوه، به‌م شێوه به‌کار ھاتوه : 76 ملیۆن و 295 ھه‌زار دۆلارى بۆ خه‌رجى نه‌وت 21 ملیۆن و 401 ھه‌زار دۆلارى دانه‌وه‌ى پاره‌ى پێشه‌کى نه‌وت و گۆڕانکارى له ره‌سیدى کڕیاران( دانه‌وه‌ى قه‌رز) 317 ملیۆن و 304 ھه‌زار دۆلار بۆ موچه به‌کار ھاتوه. عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌رباره‌ى گرێبه‌سته‌کان ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که خه‌رجى و گرێبه‌سته‌کانى نه‌وت به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زۆرن! "نه‌وتى کوردستان به نرخێکى زۆر ھه‌رزان فرۆشراوه! ھه‌رێمى کوردستان به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک به‌رگه‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ناگرێت! ئه‌گه‌ر نه‌وتى برێنت 55 دۆلاریش بێت پوخته‌ى داھات بۆ ھه‌رێم نزیکه‌ى 17 دۆلار ده‌بێت".