هاوڵاتى میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڵاویکرده‌وه لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى حزبه‌که‌ى به‌سه‌رۆکایه‌تى شاندێکى باڵاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له به‌غدایه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان دیارى کرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانوونى دووه‌مى 2021، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه:" لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق کۆبووه‌وه و له دیداره‌که‌دا که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى و فراکسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى عیراق ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیان کرد ده‌رباره‌ى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق و زامنکردنى پشکى کورد له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا". هه‌روه‌ها جه‌ختیانکرده‌وه له‌سه‌ر یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردییه‌کان له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌پێناو باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى میللـه‌ت و دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم. هاوکات، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له"که‌شوهه‌وایه‌کى دیموکراسیدا و وێڕاى سوپاسکردنى دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنى له ماوه‌ى ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌وز له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستنیشانکرا".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند تۆمارده‌کات به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردووه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کلیپێکه‌وه. سامان ئه‌حمه‌د به‌کر، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌شى یاسایى دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان، "سکاڵاى یاسایی‌یان له‌سه‌ر (هه‌ڵگورد قه‌هار و شیرین محمد) تۆمارکرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و دوو که‌سه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له په‌یجى خۆیان ڤیدیۆییه‌کیان بڵاوکردبووه‌وه و تیایدا سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردبوو". هاوکات، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان هۆشدارى ده‌دات و ده‌شڵێت" لێره‌وه به‌هه‌موولایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین هه‌رسوکایه‌تى و بێ ڕێزیه‌ک به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بکرێت، رێکاره یاساییه‌کان ده‌گرینه به‌ر و بێڕێزکاران رووبه‌ڕووى یاسایى ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، ده‌شڵێت:" حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بدات به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بکات". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى که حکومه‌تى فیدراڵ پلانى تۆکمه‌ى دارایى نییه زۆرجار تووشى کێشه‌ى دارایى ده‌بێته‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى فیدراڵى تائێستا شایسته داراییه‌کانى ساڵانى 2014-2015-2016ى جوتیارانى هه‌رێمى کورستان و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه‌ى عێراقى نه‌داوه. جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق راشیگه‌یاند:"چیتر ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین که شایسته داراییه‌کانى جوتیارانى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج نه‌کرێت و بۆ ئه‌و کاره‌ش ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانمان راسپاردوه، نوسراوێک ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکه‌ن و هۆکارى خه‌رجنه‌کردنى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران رونبکه‌نه‌وه". به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت:"موچه بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌سره و ناسریه و دیاله بدات، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بدات". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زوڵمى زۆرى لێکراوه و پێویسته بودجه‌یه‌کى تایبه‌تى بۆ دیارى بکرێت، وتیشى:" هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدێکى زۆرى داوه و بریندار و زیندانێکى سیاسى زۆرى هه‌یه، هه‌ر بۆیه له سه‌ر حکومه‌تى فیدراڵ پێیویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق ده‌کات، به‌وشێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان بکات".
هاوڵاتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى ده‌ستیکرد به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. که‌ناڵى NBCى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى له‌رێگه‌ى هێنانى ژماره‌یه‌ک کارتۆنى بۆش ده‌ستیکردوه به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى و که‌لوپه‌له‌کانى سه‌رۆک و خێزانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ى (Mar-a-Lago) له‌ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌گوازرێنه‌وه که‌بڕیاره له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو که تیمى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ته‌واوى کۆشکى سپى پاک بکرێته‌وه و پرۆسه‌که‌ش له‌ئاڵوگۆڕه‌کانى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى جیاواز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دواى توشبونى تره‌مپ به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له 40 که‌سى دیکه‌ش له‌نزیکه‌کانى توشى هه‌مان نه‌خۆشى بون. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌کان نزیکه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، بڕیاریشه دواى ئاهه‌نگى ده‌ستبه‌کاربون، بایدن له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له "Blair House"ـى واشنتن بمێنێته‌وه تا ته‌واوبونى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌که.
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر کۆبونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کۆتایى هات، به‌ڵام هیچ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر نه‌دا. ئه‌مڕۆ له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، کۆبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدێکى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و پارتى ئه‌نجامدرا. به‌رپرسانى پارتى بۆ میدیاکانى خۆیان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که کۆبونه‌وه‌کان بۆ یه‌کخستنى ده‌نگى کورد رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کردووه به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆیان کردووه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێشبینییه‌کانى که‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه و سبه‌ینێ هه‌ینى ناوچه جیاجیاکانى هه‌رێمى بڵاوکرده‌وه. به‌پێى پێشبینییه‌کان ئاسمانى ناوچه‌کانى هه‌رێم هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، هاوکات له ناوچه شاخاوییه‌کان به‌فربارین ده‌ستپێده‌کات.
هاوڵاتى میدیاکانى ئه‌مریکا ئاشکرایان کرد که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌کار خرا به‌هۆى ئه‌و پشێوییه‌ى که له رۆژى په‌سه‌ندکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له کۆنگرێس روویداو تره‌مپ هانى خۆپیشانده‌رانیدا بچنه سه‌ر کۆنگرێس. میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا رایانگه‌یاند به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى نانسى پێلۆسى خوێندییه‌وه ده‌نگدانى له‌کارخستن 232 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگى نه‌خێر بووه. له‌و 232 ده‌نگه 10 ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان بوو، که به‌به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ له‌کارخستنى تره‌مپ و چوار ئه‌ندامى به سپێتى ده‌نگیاندا. ساڵى 2019 کاتێک بۆ یه‌که‌مینجار پرۆسه‌ى له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى تره‌مپ له‌سه‌ر که‌یسێکى تر ده‌ستى پێ‌کرد هیچ ئه‌ندامێکى نوێنه‌ران له کۆمارییه‌کان دژى تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا. ئێستا پرۆسه‌ى له‌کارخستن بۆئه‌وه‌ى بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام میتچ ماککۆنیل، سه‌رۆکى زۆرینه‌ى کۆمارییه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى پیران، دووپاتیکرده‌وه که هیچ فرسه‌تێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران نییه پێش 20ى کانوونى دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 که رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدن-ى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکایه. بۆیه له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى دووه‌مى تره‌مپ وه‌ک جارى یه‌که‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌وه شکست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کات نه‌ماوه بۆ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پیران. ده‌نگدانى سه‌رکه‌وتوو پێویستى به 2 له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامانى پیرانه که له‌ئێستادا 67 ده‌نگ به‌ره‌و ژوورى ده‌وێت. جا پێویسته جگه له مایک پێنس که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانه، 16 ئه‌ندامى تر‌ى پیران له‌کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان بن ئه‌وکات ده‌توانن تره‌مپ بخه‌ن.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت سێ رێگا چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ باشبوونى دۆخى موچه‌ى موچه‌خۆران که به‌پێویستى داده‌نێت کابینه‌ى نۆیه‌م کارى جدى له‌سه‌ر بکات. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له جیهاندا کاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى موچه‌ى موچه‌خۆران ناکات ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌تى راسته‌قینه نه‌بێت و چاکسازى نه‌کرێت، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌کان له‌رابردوودا ئه‌وه‌ى وت که یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته 100 دۆلاریش ئه‌گه‌ر سیستمه‌که ده‌ستکارى نه‌کرێت دۆخى دارایى هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت". ناوبراو وتیشى:" ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتى خاو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک بگاته 80 دلۆلارییش ئه‌مان ناتوانن کێشه‌ى موچه‌ى موچه‌خۆران چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه شه‌فافیه‌ت نییه‌و داهاته‌کان ناگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى". ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئاماژه‌ى به سێ رێگا کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى ئابوورى و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که بریتین له: یه‌که‌م: رێککه‌وتنێکى گشتگیر له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌و ده‌روازه سنورییه‌کان. دووه‌م: چاکسازى راسته‌قینه له‌وانه‌ى که موچه‌ى بندیوارى وه‌رده‌گرن لاببرێن، به‌ڵام یه‌کێتى و پارتى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌رۆن له ئێستادا ئاماده نین بندیواره‌کانى خۆیان لاببه‌ن و موچه‌کانیان ببرن . سێیه‌م:گه‌رانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان بۆ ناو خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و رێگرتن له‌قاچاغچێتى له خاڵه سنورییه‌کان. "به‌هه‌ده‌ردان و قاچاغچێتى به‌رده‌وامه له‌هه‌رێمى کوردستاندا، ناکرێت موچه‌ى 13 هه‌زار به‌خێوکه‌ر له‌ه‌زاره‌تى شه‌هیدان ببریت که به‌هه‌مووى ملیارێک دینارى مانگانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حکومه‌ت له‌کۆى 980 ملیار دینارى موچه‌خۆران، به‌ڵام بندیوارى حزبه‌کان بمێنێته‌وه‌و لانه‌برێت"، هه‌ڵه‌دنى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا له‌دژى حه‌شدى شه‌عبى له‌کاتێکدایه، چه‌ند رۆژێک به‌رله‌ئێستا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا سه‌پاند. خستنه لیستى تیرۆر لاى ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێته‌هۆى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆى ناوبراو له‌ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى و کێشه بۆ هه‌ژماره بانکییه‌کانى و گواستنه‌وه‌ى موڵکدارێتى دروستده‌بێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند" ئاماده‌کارى بۆ دابه‌شکردنى مووچه کراوه و به‌منزیکانه ورده‌کارییه‌که‌ى راده‌گه‌یه‌نین"، ده‌شڵێت:" بڕیارمانداوه سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى بگه‌رێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی، بۆئه‌وه‌ى پێدانى مووچه ئاسایى بکرێته‌وه‌و هاتنى مووچه نه‌بێته هه‌واڵى به‌په‌له". جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13ى کانونى دووه‌مى 2021 رایگه‌یاند:"بڕیارمانداوه سه‌رجه‌م داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى بگه‌رێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی، بۆئه‌وه‌ى پێدانى مووچه ئاسایى بکرێته‌وه‌و هاتنى مووچه نه‌بێته هه‌واڵى به‌په‌له". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه ناڵێین لێبڕینى مووچه و له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه‌یه نین، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌مویلى حکومه‌ته بۆ مووچه به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى به‌رده‌سته".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى له‌باره‌ى چۆنێتى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌خێوکارى قوتابیان سه‌رپشکن له‌نێو پۆلدا منداڵه‌کانیان بخوێنن یا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به مه‌به‌ستى خۆپارێزیی، مامۆستایان ته‌نیا ئه‌و کاتانه له قوتابخانه ده‌بن که وانه‌یان هه‌یه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: راگه‌یه‌ندراوێک له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه: پاش کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه ، ١٣ى ١ى ٢٠٢١ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆ و ئاماده‌بوونى به‌رێزان: له وه‌زیرانى تایبه‌تمه‌ند و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان، بریاردرا: ١- رۆژى شه‌ممه، ١٦ى ١ى ٢٠٢١، خوێندن له قۆناغى ١٢ى ئاماده‌یی، به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، له قوتابخانه و خوێندنگه حکومى و ناحکومیه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ٢- پرۆگرامى خوێندن به ریزبه‌ندى ده‌خوێندرێت. رۆژ و کاتى تاقیکردنه‌وه‌کانى وه‌رزى و تاقیکردنه‌وه گشتییه‌کان به‌گوێره‌ى ئه‌و خشتانه‌ى که به نوسراوى فه‌رمى بڵاوده‌کرێنه‌وه کاریان پێده‌کرێت. ٣- له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزیى مامۆستایانى به‌رێز ته‌نها ئه‌وکاتانه له قوتابخانه ده‌بن که وانه‌یان هه‌یه ، پاش وتنه‌وه‌ى وانه‌کانیان پابه‌ند ناکرێن به مانه‌وه له ناو قوتابخانه. ٤- له رۆژى شه‌ممه ١٦ى ١ تا ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته، ئه‌و بژاره‌یه ده‌خرێته به‌رده‌م به‌خێوکارى قوتابیان و خوێندکاران، له رێگاى فۆرمێکه‌وه که وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده‌ى کردووه و له قوتابخانه‌کان پێ ده‌کرێته‌وه، که به‌خێوکار سه‌رپشک ده‌کات قوتابیه‌که‌ى له ناو پۆل بخوێنێت یان ده‌توانێت خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ئۆنلاین و پاڵپشتى ماڵه‌وه‌ى بۆ دابین بکات و نه‌چێته‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام ته‌واوى تاقیکردنه‌وه نوسینه‌کیه‌کانى له ناو پۆل ده‌بێت ئه‌نجام بدات. ٥- رێنماییه خۆپارێزییه‌کان له ناوه‌نده‌کانى خوێندن جێبه‌جێده‌کرێت و پێگیریى به رێنماییه‌کان زامنکارى به‌رده‌وام بوونى خوێندنه ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان بۆ بابه‌تى پرۆسه‌ى خوێندن ، که به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێکهاتووه ، هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ باش به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌که. ٦- له‌ڕووى پره‌نسیپه‌وه ، کۆبوونه‌وه پلانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى په‌سه‌ند کرد بۆ ده‌ستپێکى خوێندنى قۆناغه‌کانى ١ ى بنه‌ڕه‌تى تا ١١ ى ئاماده‌یى وپه‌یمانگاکان ، حکومى و ناحکومى ، که له ١ى ٣ى ٢٠٢١ ده‌ستپێبکات، له ٢ى ٢ى ٢٠٢١ لیژنه‌ى باڵا کۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى و هه‌ر بریارێکى نوێ که پێویست بێت بۆ گۆڕانکارى له‌و به‌رواره (بۆ قۆناغه‌کانى ١ى بنه‌ڕه‌تى تا ١١ى ئاماده‌یی) به گوێره‌ى بڵاوبوونه‌وه و که‌مبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا. پاشان وه‌زاره‌ت پلانى په‌سه‌ندکراو به نووسراوى فه‌رمى گشتاندنى پێده‌کات. پارێزراو ته‌ندروست ساغبن. راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ١٣ى ١ى ٢٠٢١
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق کرد و رایگه‌یاند:"به‌پێویستى ده‌زانن ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ک سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریکردن بێت له وڵات و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر". نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌گه‌ڵ شهاب جاهد زه‌نگه‌نه، فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق کۆبوه‌وه و سه‌رۆکى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌که‌ى و ده‌ستبه‌کاربونى وه‌ک فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق، پیرۆزبایى له‌و فه‌رمانده‌یه کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رک و پۆستى تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕۆڵى سوپاى عێراق وه‌ک سوپایه‌کى نیشتیمانى بۆ پارێزگارى و به‌رگریکردن له وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر کرده‌وه و یادى سه‌دساڵه‌ى دامه‌زراندنى له سوپا پیرۆز کرد.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له‌رۆژى شه‌ممه‌وه خوێندنى قۆناغى 12ـى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌کاته‌وه و خوێندنى قۆناغه‌کانى دیکه‌ش بۆ سه‌ره‌تاى مانگى ئازار دواده‌خرێت. ئه‌مڕۆ 13ى کانونى دووه‌مى 2021جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشنیازى خۆى سه‌باره‌ت شێوازى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندن له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشکه‌شکرد، پێشنیازه‌که‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده په‌سه‌ندکرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رۆژى شه‌ممه 16ى ئه‌م مانگه خوێندنى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌کاته‌وه، خوێندنى قۆناغه‌کانى دیکه‌ش بۆ مانگى ئازار دواده‌خرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا پرسى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان راسپێردران له‌ماوه‌ى دو هه‌فته‌دا پلانى خۆیان له‌باره‌ى خه‌رجى و داهاته‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ نوسینه‌وه‌ى ره‌شنوسى بودجه ده‌ستپێبکات". هاوکات، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر بابه‌تى رێکخستنه‌وه‌ى کارى کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى کرده‌وه پێویسته سه‌رجه‌م رێکاره‌کانیان له‌چوارچێوه‌ى یاسا و رێکاره‌کاندا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌به کۆمپانیاکان نادرێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
هاوڵاتى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکلراى کرد له بۆردومانێکى فڕۆکه‌کانى ئیسرائیل‌دا 23 ئه‌ندامى سوپاى سوریا و گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به ئێران کوژران که 16 که‌سیان سه‌ر به"ئێران" بوون. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى کانونى دووه‌مى 2021 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند دره‌نگانى شه‌وى رابردوو فرۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل له‌سه‌ر سنورى عێراق و سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان بۆردومانکردووه و به‌هۆیه‌وه 23 که‌س کوژران که حه‌وتیان سه‌ربازى سوریا بوون و 16یان سه‌ر به ئه‌ندامانى گروپه‌کانى نزیک له ئێران بوون. هاوکات، به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى ساناى فه‌رمى سوریا بۆردومانه‌که بۆ سه‌ر ناوچه‌ى ئه‌لبوکه‌مال و دێره‌زور بووه. به‌پێى ئاژانسه‌که‌ى سوریا له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌و ناوچانه بۆردومانکراوه.
هاوڵاتى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندکرد که مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبدات به پێى مادده‌ى 25ى هه‌موارکراوى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکی، تره‌مپ له‌کاربخات، به‌ڵام پێنس ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. بۆ ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر مادده‌ى 25ى هه‌موارى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى تره‌مپ پێویسته به نووسراوێک ئه‌وه رابگه‌یه‌نن که تره‌مپ له توانایدا نییه ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌ببات، به‌ڵام مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. مایک پێنس له‌نامه‌یه‌کدا بۆ نانسى پیلۆسى ده‌نوسێت:" هه‌شت رۆژى ماوه تێرمى سه‌رۆکایه‌تى تۆ و ئه‌ندامانى دیموکراته‌کان داواده‌که‌ن که من و کابینه‌که مادده‌ى 25 هه‌موارکراوى ده‌ستوور به‌کاربهێنین. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێوشوێنه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان ده‌ستوره‌که‌ماندا نییه‌و ناگونجێت". بڕیاره رۆژى 20ى کانونى دووه‌م که ته‌نها حه‌وت رۆژى ماوه، جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بگاته کۆشکى سپى و سوێندى یاسایى بخوات.