هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق نزیکه‌ى شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌رى ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌کان دیاریکرد که ئه‌و دابه‌شکردنه بنکه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 ریاز عه‌بدولئه‌میر حیلفى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گشتى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ى فه‌رمى سه‌باح رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێکى داناوه بۆ دیاریکردنى بنکه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆناى فایزه‌ر له‌کاتى گه‌یشتنى بۆ عێراق که ته‌نها نه‌خۆشخانه‌کان ده‌توانن ڤاکسینه‌که دابه‌شبکه‌ن و ده‌درێت به‌خه‌ڵک نه‌ک له‌بنکه ته‌ندروستییه‌کانى گه‌ڕه‌که‌کان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ئێستادا شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌ر له‌سه‌ر تاسه‌رى عێراقدا ده‌ست نیشانکراوه. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یاندراوێکدا ئاشکرایکرد، به‌وردى چاودێرى بڵاوبوونه‌وه‌ى زینجره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا وهه‌ندێک له وڵاتان ده‌کات.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى ده‌رکرد و وته‌بێژى حکومه‌تیش رایگه‌یاند حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاودێریه‌کى توندى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت, ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا له شارى به‌غدا، ڕایگه‌یاند:" مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تدا که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو، لایه‌نه‌کانى راسپارد به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى بۆ ته‌واوکردنى مامه‌ڵه‌ى شه‌هیدان و بریندارانى خۆپیشاندانه‌کان". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، حه‌سه‌ن نازم رایگه‌یاند:"گرنگیه‌کى جدى هه‌یه له‌پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاودێریه‌کى توندى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى پاکى ئه‌و پرۆسه‌یه بکات". وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى قه‌ده‌غه‌ى سه‌فه‌رکردنى هاوڵاتیانى عێراقى کرد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که ڕێژه‌یه‌کى زۆر کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه. هاوکات له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بڕیاردرا به ته‌رخانکردنى پاره بۆ پرۆژه‌ى بۆریى ده‌ریایى به‌مه‌به‌ستى زیادکردنى تواناى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاو له به‌نده‌ره‌کانى باشوره‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا 128 ملیار دۆلار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى لیژنه‌ى ده‌ستپاکی، هیچ وردبینى و حساباتێکى کۆتایى بۆئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه. حامد موسه‌وى له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى نوسراوێکى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حکومه‌ت ناردوه و رونیکردوه‌ته‌وه، که هه‌رێمى کورستان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا چ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه کراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا چى وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا هه‌رێمى کوردستان بڕى 128 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا، هیچ حساباتێکى کۆتایى و شێوازى خه‌رجکردنه‌که‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌کراوه. هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که "ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه به‌ماناى ئه‌وه دێت، دزیکردن هه‌یه و پاره‌که نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵکى کوردستان، له‌و پاره‌یه‌ش پرۆژه جێبه‌جێنه‌کراوه".
هاوڵاتى به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیا هۆشدارییه‌کان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه به‌فر بارینه‌ش له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. زریانى فیلومنا زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیاى گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌و وڵاته بارى نائاسایى راگه‌یه‌نراوه. له مه‌دریدیى پایته‌ختى ئیسپانیا فڕۆکه‌خانه‌کان و چه‌ند شاڕێیه‌ک داخراون و به‌رگریى شارستانیش داواى کردووه هاوڵاتیان خۆیان له گه‌شتى ناپێویست به‌دور بگرن. ئه‌و به‌فربارینه چاوه‌ڕێنه‌کراوه، به حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ن و مێژوویى داده‌نرێت که له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. پێشبینى ده‌کرێت که کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى به‌فر بارین تا رۆژى یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند:"ئه‌مریکا به‌ڵێنى به هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) داوه که رێگرى بکه‌ن له هێرشه‌کانى تورکیا و نه‌هێڵن ناوچه‌کانى عه‌ین عیسا و ده‌روبه‌رى داگیر بکرێن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریا که ئاژانسى هه‌واڵى میهر ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه هاتووه:" ئه‌مریکا به‌ڵێنى به هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات داوه که پارێزگاریان لێ بکه‌ن و نه‌هێڵن تورکیا ناوچه‌ى دیکه‌ى کوردستانى رۆژئاڤا داگیر بکات". له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه:" ماوه‌یه‌که ناوچه‌کانى عه‌ین عیسا و ده‌وروبه‌رى بووه‌ته جێگه‌ى مه‌به‌ستى سوپاى تورکیا و هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته، به‌ڵام زانیاری‌یان هه‌یه که هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌ڵێنى پاراستنى کورده‌کانیان داوه و رایانگه‌یاندووه که هه‌ندێک ناوچه هێڵى سوورن و تورکیا ناتوانێت داگیرى بکات". چه‌ند هه‌فته‌یه‌که تورکیا چاوى بریوه‌ته ناوچه‌ى عه‌ین عیسا و گونده‌کانى ده‌روبه‌ری، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شارۆچکه‌یه و شاڕێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (M4) داگیربکات. شاڕێگه‌ى (M4) ده‌که‌وێته باکوورى خۆرئاواى سوریاوه و درێژییه‌که‌ى ده‌گاته نزیکه‌ى 120 کیلۆمه‌تر، به ناوچه‌کانى (لاکاتیا و سه‌رقیب)دا تێپه‌ڕده‌بێت و درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته‌وه سنوورى تورکیا. له مانگى تشرینى دووه‌مى 2019 تورکیا‌و میلشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى له‌تۆپباران و هێرشه‌کانیان بۆ گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا‌و شارێگاى (M4) به‌رده‌وامن و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و به‌پێى میدیاکانى هه‌سه‌ده‌ش بێت تا ئێستا تورکیا یه‌ک بست نه‌یتوانیوه پێشره‌وى بکات.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، دواى چوار مانگ له‌راگه‌یاندنى پرۆژه‌که‌یان و بانگه‌شکردن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى پشتیوانى له‌ناو خه‌ڵک، له ئه‌مڕۆوه قۆناغى واژۆ کۆکردنه‌وه ده‌ستیپێده‌که‌ن، ده‌شڵێن:"وه‌ک رێکارێکى ده‌ستورى به‌کۆکردنه‌وه‌ى سى هه‌زار واژۆ ئاماده ده‌که‌ن بۆ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پابه‌ندده‌کرێت به ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ به‌هه‌رێمکردنى سلێمانی". به‌یار ملازم عومه‌ر یه‌کێک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ده‌سته‌که‌یان ساڵانێکه کار ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنى سیسته‌مێکى به‌ڕێوه‌به‌ردنى جیاواز بۆ پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌و چوارچێوه‌شدا سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولى 2020، به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانیان راگه‌یاند و له‌سه‌ر سوده‌کانى فیدڕاڵى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا کۆبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ئه‌مڕۆوه تیمه‌کانمان ده‌ستده‌که‌ن به‌کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ پشتیوانیکردن له‌پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى پارێزگاى سلێمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێى ده‌ستورى عێراق به‌کۆکردنه‌وه‌ى 2%ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاکه که‌ده‌کاته سى هه‌زار واژۆ ده‌توانن کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پابه‌ندبکرێت به ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ به‌هه‌رێمکردنى سلێمانی". هاوکات به‌یار ملازم عومه‌ر ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که له‌کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆچونیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌که ئه‌رێنییه، به‌ڵام له‌مکاته‌دا نایانه‌وێت پشتیوانى له‌هه‌نگاوێکى له‌و شێوه‌یه بکه‌ن.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" له ساڵى ٢٠٢٠ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه که به‌شێکى له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه دابینکراوه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له ساڵى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌شت مووچه‌ى دابه‌شکردووه، که کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجکراوه زیاتر له شه‌ش تریلیۆن و 500 ملیار دیناره. به‌پێى خشته‌که‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری، کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ دابه‌شکردنى مووچه ته‌رخانکراوه زیاتر له شه‌ش تریلیۆن و 500 ملیار دینار بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و پاره‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه، 63.8%ـه و حکومه‌تى عێراقیش 36.1%ـى کۆى گشتیى موچه‌ى ساڵى رابردووى دابینکردووه. حکومه‌تى هه‌رێم له 2020ـدا هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه، به‌ڵام سێ موچه‌یان هى ساڵى 2019 بووه.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید په‌رله‌مانتارى کورد له‌به‌غدا ئاشکرایکرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساى بوجه ده‌کرێت‌و هیچ بڕیارێک نادرێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌که‌دا هاتوه‌و باس له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار عێراقى که بۆ هه‌ر 100$ به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دینار دانراوه". ده‌قى ڕونکردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید: نرخى دۆلار‌و خوێندنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بوجه : هاوڵاتیانى ئازیز له‌به‌رئه‌وه‌ى پرسیارێکى زۆرم ئاڕاسته ده‌کرێت‌و منیش ناتوانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه بفه‌رمون بۆ ئه‌م زانیاریانه. 1ـ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساى بوجه ده‌کرێت‌و هیچ بڕیارێک نادرێت له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار. 2ـ ئه‌وه‌ى له‌ناو پڕۆژه‌که‌دا هاتوه‌و باس له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار عێراقى که بۆ هه‌ر ۱٠٠$ به‌رامبه‌ر ۱٤٥ هه‌زار دینار‌و نرخى نه‌وت دانراوه به‌٤۲دۆلار وه‌ک خه‌به‌رو هه‌واڵى ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه. 3ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌رله‌مان ناتوانێت ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات‌و که‌م زیادیان بکات. 4ـ نرخى دینار به‌و شێوه‌یه نزیکه‌ى ۲۳ ترلیۆن دینارى بۆ حکومه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه بۆیه گۆڕانکاریکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌ت نابێت. 5ـ هه‌رگۆڕانکاریه‌ک بکرێت یاساکه تێکده‌دات‌و کورتهێنان زیادده‌کات‌و حکومه‌ت پێى پڕناکرێته‌وه. 6ـ ئه‌وه‌ى له‌بازار ڕوده‌دات موزاره‌به‌ى هه‌ندێ خه‌ڵکه بۆ دروستکردنى ناسه‌قامگیری. 7ـ بانکى ناوه‌ندى تائێستاش به ۱٤٥٠٠٠ دینار به‌رامبه‌ر ۱٠٠$ دۆلار ده‌یفرۆشێت. 8ـ هه‌رگۆڕانکاریه‌ک له‌نرخدا بازار تێکده‌دات بۆیه ئه‌سته‌مه گۆڕانکارى له‌نرخدا له‌کاتى ئێستادا ڕوبدات. ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید
هاوڵاتى برێت مه‌کگۆرک، دواى دیاریکردنى به به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته‌دا پێویستمانه". برێت مه‌کگۆرک، دواى ئه‌وه‌ى پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاى وه‌رگرت په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و له تویتێکدا له هه‌ژمارى خۆى نوسیویه‌تى:"من له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا مافى خزمه‌تکردنم له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێراودا هه‌بوو ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته ڕه‌خنه‌یه‌ى مێژوودا پێویستمانه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" من شانازى ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیمه‌که‌ى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا (NSC) بکه‌م به سه‌رۆکایه‌تى جاک سولیڤان له دواى 12 رۆژى دیکه". رۆژى 6ى ئه‌م مانگه ئاشکرا بوو که برێت مه‌کگۆرک که پێشتر نوێنه‌رى باراک ئۆباما، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى ئه‌مریکا دیاریکراوه و جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا متمانه‌یه‌کى به‌هێزى پێى هه‌یه بۆ راپه‌راندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى خستویه‌ته ئه‌ستۆى مه‌کگۆرک.
هاوڵاتى له‌باره‌ى داخستنى ئه‌کاونتى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له تویته‌ر، تره‌مپ رایگه‌یاند" ناتوانن بێده‌نگمان بکه‌ن". تره‌مپ له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر داخستنى هه‌ژماره‌که‌ى له‌لایه‌ن کۆمپانیاى تویته‌ره‌وه، رایگه‌یاند:" ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى دابخرێت، ئه‌م رێوشوێنه ناتوانرێت به‌رده‌وام بێت". دۆناڵد تره‌مپ له رێگاى به‌یانێکه‌وه که له کۆشکى سپى یه‌وه بڵاوکرایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى هه‌ژماره‌که‌ى داخرێت، وتى " ناتوانن به‌زۆر بێده‌نگمان بکه‌ن". هه‌روه‌ها وتی" پێشبینم ده‌کرد ئه‌مه رووبدات، قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێگه‌ى تردا کردووه له کاتێکى نزیکدا راگه‌یاندنێکى گه‌وره‌مان ده‌بێت و بیر له بوونى سه‌کۆیه‌ک بۆ خۆمان ده‌بێت". هاوکات ره‌خنه‌ى له کۆمپانیاى تویه‌تر گرت و وتى:" تویته‌ر له‌وه زیاتر رۆشتووه له قه‌ده‌غه‌کردنى ئازادى بیروڕادا، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانى تویته‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان و چه‌په رادیکاڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ لابردنى هه‌ژماره‌که‌م". سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتیشی" تویته‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به ئازادى بیروڕاوه نه‌ماوه‌و بوونه‌ته سه‌کۆ بۆ خراپترین که‌سه‌کانى جیهان به ئازادى قسه بکه‌ن".
هاوڵاتى پێش داخستنى بازار نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشته 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 52 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 53 دۆلار‌و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکورى رۆژئاڤاى کوردستان و کوڕه‌که‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌شى چواره‌مى کامپى "هۆڵ" کوژران. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو له به‌شى چواره‌مى که‌مى هۆڵ ده‌ستدرێژى گوللـه‌یان له حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى رۆژئاڤا و کوڕه‌که‌ى کردووه، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌دواى روداوه‌که‌دا هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ گه‌ڕان و پشکنینیان به‌دواى چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کان ئه‌نجامداوه، روبه‌ڕو بونه‌وه دروستبوه، له‌ئه‌نجامیشدا کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى ناوخۆ برینداربوه. حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید پێشتر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بوو بۆ دۆسیه‌ى ئاواره‌کان، ئه‌رکه‌که‌ى چاودێریکردن و ئاسانکارى بوو بۆ کاروبارى ئاواره سورییه‌کانى ناو که‌مپى هۆڵ. ڕۆژى پێنجشه‌ممه هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ته‌رمى په‌نابه‌رێکى به نه‌ته‌وه عێراقییان دۆزییه‌وه و دوو فیشه‌کیان به سه‌ریه‌وه ناوه ، له به‌شى دوه‌مى که‌مپى " هۆل " دا . کامپى هۆڵ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین که‌مپه‌کانى نیشته‌جێبون و که‌سوکار و خێزانى ئه‌ندامانى رێکخراوى چه‌کدارى داعش له باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، زیاتر له شه‌ست هه‌زار هاوڵاتى سورى و بیانى تێدا نیشته‌جێیه.
هاوڵاتى هۆشیار زێبارى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان له‌گه‌ڵ حزبه سوننه و به‌شێک له شیعه‌کانى نزیک له کورد هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک پێکبهێنن". هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:"له ئێستادا بیرله‌وه‌ده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ى لێیانه‌وه نزیکن له سوننه و شیعه به لیستێکى نیشتمانى عێراقى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بکه‌ین، ئه‌مه بڕیارى لێنه‌دراوه، به‌ڵام گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یاساى نوێ کاریگه‌رى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر پێگه و کورسییه‌کانى کورد دروست ناکات، "وه‌ک پارتى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق کورسییه‌کانى خۆمان به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه". بڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له رۆژى 6ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق سبه‌ینێ 9ى کانونى دووه‌مى دیارى کردووه بۆ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن تا ناوه‌کانیان تۆمار بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌هۆى تێوه‌گلانى له مافه‌کانى مرۆڤ و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران، فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خراوه‌ته نێو لیستى سزاکانه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" به‌هۆى تێوه‌گلانى له پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى 2019 بڕیاردرا فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بخرێته لیستى سزاکانه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چالاکوانان و ئه‌و که‌سانه‌ى داکۆکى له هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق ده‌که‌ن. فه‌لاح فه‌یسه‌ڵ فه‌هاده ناسراو به فالح فه‌یاز له ساڵى 1956 له شارى بابل له‌دایکبوه، دامه‌زرێنه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌تایه، پێشتریش پۆستى سه‌رۆک و راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه.