هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى پشووى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" سبه‌ینێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و دامه‌رزاوه فه‌رمیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌وام ئاساییه‌و پشوو نییه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند" رۆژى چوارشه‌ممه ٦ى کانوونى دووه‌مى ٢٠٢١ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌وامى فه‌رمى و ئاساییه و پشو نییه". سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه فه‌رمى و حکومیه‌کانى سه‌ر به حکومه‌تى فیدڕاڵ پشووى فه‌رمیه به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانین ھاوبه‌شه‌کانمان ده‌نگ به کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشییه‌کان بده‌ن و به پێچه‌وانه‌وه پۆستیتر ماوه به‌رکه‌وتى ئه‌وانه ئه‌وکات چاوه‌ڕوانى ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى نه‌بن". بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى کانونى دووه‌مى 2021 په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى نا ئاسایى ئه‌نجام بدات و تیایدا متمانه به کاندیدى پۆستى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان بدات که‌له پشکى پارتى دیموکراتى کوردستانه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند،" ئێمه ده‌نگى یاسایى ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانمان هه‌یه و چاوه‌ڕوانین ھاوبه‌شه‌کانمان ده‌نگ به کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشییه‌کان بده‌ن". هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی هۆشداریشی دایه ئه‌و فراکسیۆنانه‌ی که حزبه‌کانیان به‌شدارن له حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به کاندیدی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان نه‌ده‌ن،"پۆستیتر ماوه به‌رکه‌وتى ئه‌وانه ئه‌وکات چاوه‌ڕوانى ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى نه‌بن." پێشتر دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌شێک له‌ئه‌ندامانى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌نگ به‌و کاندیده‌ى پارتى ناده‌ن، "چونکه ده‌رکه‌وت سیاسه‌تى نه‌وت شکستى هێناوه‌و زیاتر له‌چوارده ساڵه که‌س نازانێت چاره‌نووسى نه‌وت به‌کوێ گه‌یشتوه".
هاوڵاتى کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، یه‌که‌م کارى دروستکردنى هه‌یکه‌لێکه بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان به ئاستێکى نێوده‌وڵه‌تی. بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى کانوونى دووه‌مى 2021، په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ده‌کات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدى پۆستى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌کان، که د. که‌مال ئه‌ترووشی-یه، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه. که‌مال ئه‌ترووشی، به میدیاى کوردستان 24ى راگه‌یاند:"هیوادارین وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌کان پێشبخه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کارێکى زۆرى پێویسته". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" گرنگى به تواناى گه‌نجان ده‌ده‌ین که له‌و بواره‌دا خوێندوویانه و هه‌وڵده‌ده‌ن تواناکانیان بقۆزنه‌وه". که‌مال ئه‌ترووشى داواشى له لایه‌نه‌کان کرد، پێکه‌وه وه‌ک یه‌ک تیم هاوکاریان بن و کاربکه‌ن له‌پێناو خزمه‌تکردنى کوردستان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (کانونى دوه‌م/1)ى 2021 خانه‌نشینانى سه‌ربازى و شارستانى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021،وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى (کانونى دوه‌م/1)ى 2021ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و شارستانى ده‌که‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ى پێویست ره‌وانه‌ى بانکه‌کان کراوه. ساڵى 2020 فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان پێنج موچه‌یان پاشه‌که‌وت کرا و تا ئێستا چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌کانى 11 و 12ى ساڵى رابردوو نادیاره و بڕیاره له ناوه‌راستى ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش بکرێت.
هاوڵاتى ئاسایشى ژن، سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) ژنێکى ڕفێندراویان له شارۆچکه‌ى بسێرا له دێره‌زوور، له چنگى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرد و ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدیى هه‌رێمى جزیره‌یان کرده‌وه. ژنێکى ئێزدى به ناوى عاسیمه جاسم خدر، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، که ساڵى 2014 له لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه له شه‌نگال ڕفێندراوبوو، له‌لایه‌ن داعشێکه‌وه له شارۆچکه‌ى به‌سێرا له دێره‌زۆر به دیل گیرابوو. پاش ئه‌وه‌ی، که هه‌رێمى دێره‌زوور له لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له ده‌ستى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرا و دواى ئه‌وه‌ى عاسیمه ده‌بیسێت، ئه‌و ژنه ڕفێندراوانه‌ى ئێزدى که له شه‌نگال له لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه ڕفێندراون، ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدى ده‌کرێن، ئه‌ویش له به‌سێرا هه‌ڵدێت و خۆى ده‌گه‌یه‌نێته هێزه‌کانى ئاسایشى ژنانى سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له حه‌سه‌که. ئاسایشى ژنان له حه‌سه‌که، عاسیمه جاسمیان ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدییان کرد له هه‌رێمى جزیره، ماڵى ئێزدییانى هه‌رێمى جزیره به ئاژانسى هاوارى ڕاگه‌یاندووه که عاسیمه خدر، له شارۆچکه‌ى به‌سێره له ده‌ستى چه‌کدارانى داعش له بارودۆخێکى زۆر دژوار‌دا ژیاوه و دۆخى ته‌ندروستیى و لایه‌نى ده‌روونیى باش نییه، ماڵى ئێزدییان سوپاسى ئاسایشى ژنیان کردووه بۆ ڕزگارکردنى عاسیمه خدر.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له‌سه‌ر پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ڕایگه‌یاند:"به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با به‌رده‌وامه‌و به‌دواداچون بۆ کێشه‌و داواکارى هاوڵاتیان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021، سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" به‌شێک له‌هاوڵاتیانى سلێمانى نیگه‌رانى خۆیان گه‌یاندۆته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان له‌سه‌ر جیاوازى پێدانى کاره‌باو ئێمه به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بڕێکى دیاریکراو کاره‌باى نیشتیمانى دراوه به سلێمانى و ئه‌و جیاوازیانه‌شى له پێدانى کاره‌بادا هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان، پێدانى کاره‌باى نیشتمانى که‌مده‌بێته‌وه‌و ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند پێدانى کاره‌باى نیشتمانى رۆژانه 14 کاتژمێره.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م رۆژ قه‌زاى ماوه‌ت و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌ستیان به خۆپیشاندان کردووه‌و داواى زیادکردنى کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5ى کانوونى دووه‌مى 2021 بۆ دووه‌م رۆژ خه‌ڵکى ماوه‌ت و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌هۆى که‌مى پێدانى که‌مى کاره‌باى نیشتمانییه‌وه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان کرد‌و رێگاى سه‌ره‌کاى شارۆچکه‌که‌یان داخستووه. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پێدانى کاره‌بایان پێکردوون به 16 ئه‌مپێر به‌و به‌ڵێنه‌ى که رۆژانه 20 کاتژمێر کاره‌بایان پێبده‌ن، به‌ڵام ئێستا رۆژانه له نێوان هه‌شت تا 12 کاتژمێر کاره‌بایان پێده‌ده.
هاوڵاتى به‌شێک له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌رێگه‌ى یاداشتێک که‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردووه، داوا ده‌که‌ن له‌کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێدا بابه‌تى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هۆکارى بڕینى موچه به‌ئاماده‌بونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار تاوتوێ بکرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌یاداشتێکدا که‌ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردوه و وێنه‌یه‌کى بۆ"هاوڵاتى" نێردراوه باس له‌وه ده‌که‌ن، داوا ده‌که‌ن له‌کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌ماندا برگه‌یه‌ک بۆ به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌که زیادبکرێت به‌ناونیشانى "تاوتوێکردنى ره‌وشى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و ئه‌و هۆکارانه‌ى که‌بوون به‌هۆى بڕینى موچه و چاره‌نوسى موچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى که‌موچه‌خۆران له‌ساڵى 2020دا پێیان نه‌دراوه، به‌ئاماده‌بونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار". دوێنێ دووشه‌ممه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا رایگه‌یاند: "به‌پشت به‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له‌مادده‌ى (8)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین، بۆ دانیشتنى ژماره (1)ى نائاساییى ساڵى سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌کاتژمێر (11)ى پێشیوه‌رۆى ڕۆژى چوارشه‌ممه رێکه‌وتى 2021/1/6". هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له کۆبونه‌وه‌ى رۆژى 6ى ئه‌م مانگه‌دا له‌باره‌ى دوو ته‌وه‌ره‌وه گفتوگۆ ده‌کرێت، له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به (کمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق، به‌پێى بڕگه‌ى (4)ى مادده‌ى (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو ده‌درێت. ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له ته‌وه‌رى دووه‌مدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى (فرۆشتن و به‌کرێدانى مایه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان که‌مێک دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 51 دۆلار‌و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانوونى دووه‌مى 2021 له بازاره‌کانى جیهان نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 47 دۆلار 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بۆیه‌که‌مجار له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا نرخى نه‌وتى خاو 53 دۆلارى تێپه‌ڕاند، هۆکارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتیش له‌کاتێکدابوو وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت "ئۆپیک" کۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئاستى خستنه‌ڕوى ئه‌و وزه‌یه وه‌ک خۆى بهێڵنه‌وه، به‌ڵام بۆچونێک هه‌یه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌کردن زیاد بکه‌ن ئه‌وه‌ش نرخى نه‌وتى دابه‌زاند.
هاوڵاتى پنتاگۆن ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێرانه‌وه، که‌شتییه فڕۆکه هه‌ڵگره‌که‌ى ئه‌مریکا له ئاوه‌کانى که‌نداو ده‌مێنێته‌وه. ڕۆژنامه‌ى نیۆرک تایمزى ئه‌مریکیى هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویکرده‌وه، که‌شتیى فڕۆکه هه‌ڵگرى “نیمیتز”، ده‌گه‌ڕێته‌وه بنکه‌ى سه‌ره‌کیى خۆى له ئه‌مریکا، به‌ڵام کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌شتییه‌ى ڕه‌تکرده‌وه. میله‌ر، هۆکارى مانه‌وه‌ى که‌شتییه‌که‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران له‌سه‌ر تره‌مپ و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئه‌مریکا. که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى “نیمیتز” له‌مانگى تشرینى دوه‌مى ساڵى ڕابردوه‌وه، نێردراوه‌ته ئاوه‌کانى که‌نداو و چاودێریى جوڵه‌ى هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌کات.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوسه‌رى ئه‌دیب و شاعیرى به‌ناوبانگى کورد، دکتۆر ره‌فیق سابیر له سوید کۆچى دوایى کرد. له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، نوسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیرى ناسراوى کورد ره‌فیق سابیر بڵاویکرده‌وه که ئێکاى هاوسه‌رى کۆچى دوایى کردوه. ۆنراوه‌یه‌کیشى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى نوسیوه ره‌فیق سابیر هۆنراوه‌یه‌کیشى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى نوسیوه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه هۆنراوه‌که‌یه: ئاوێزانبوون تۆ ده‌زانیت ئێمه له کوێن؟ چه‌ند دوور چوین و به‌ره‌و کوێ باڵمان گرتووه؟ تۆ ده‌زانیت ئه‌شق تا کوێ ئێمه‌ى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه؟ ئێمه رۆحمان به یه‌کترى سپاردووه. قه‌ت ناپرسم له کوێ بوویت و بۆ کوێ ده‌چیت له هه‌رجێ بیت ئاساییه. چه‌ند لێم دوور بیت هه‌ر نزیکیت دوورى چییه؟ گه‌ر به جه‌سته لاى من نه‌بیت له هه‌رکوێ بیت گرنگ نییه هه‌ر تۆ شاد بیت به‌رگه ده‌گرم جه‌سته چییه! ئێمه رۆحمان تا هه‌تایه ئاوێزانى یه‌کترییه. (رۆحه جوانه‌که‌ت شاد و ئارام بێت ئێکا گیان، هاورێ و یار و هاوسه‌ره خۆشه‌ویت و هێژاکه‌م). دکتۆر ره‌فیق سابیر قادر له ساڵى 1950 له شارى قه‌ڵادزێ/ پارێزگاى سلێمانی، له‌دایک بوه. خوێندنى سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له‌وێ ته‌واو کردوه. له ساڵی1970- 1974 له زانکۆى به‌غدا، کۆلێجى ئه‌ده‌بیات، به‌شى زمان و ئه‌ده‌بى کوردی، خوێندویه‌تی. له هاوینى ساڵى 1972 تا ئه‌یلوولى 1978 وه‌ک رۆژنامه‌نووس، له رۆژنامه‌ى بیرى نوێ، له به‌غدا، کارى کردوه. له ساڵى 1976 یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه‌هۆنراوه‌ى به‌ناوى (پشکۆکان ده‌گه‌شینه‌وه) له به‌غدا بڵاو بۆته‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى 1981 له شاخ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک نووسه‌ر یه‌کیتیى نووسه‌رانى کوردستانیان داده‌مه‌زراندوه، هه‌روا گۆڤارى (نووسه‌ى کوردستان) یان ده‌رکردوه. له هاوینى ساڵى 1982 دواى په‌ره‌گرتنى شه‌ڕى براکوژی، کوردستانى به‌جێ هێشتوه و چۆته‌وه بۆ بوڵگارستان. له‌وێ له ئه‌کادێمیاى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌شى فه‌لسه‌فه، درێژه‌ى به خوێندن داوه. له هاوینى ساڵى 1987 بڕوانامه‌ى دوکتۆراى له فه‌لسه‌فه وه‌رگرتوه، دوکتۆرنامه‌که‌ى به ناوى (رۆڵى کو‌لتوور له پێکهێنانى هۆشیاریى نه‌ته‌وه‌یى کورد) نوسیوه. له ناوه‌ڕاستى ساڵى 1989 وه‌ک په‌نابه‌ر له وڵاتى سوێد نیشته‌جێ بوه. له به‌هارى ساڵى 1991تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان د.که‌مال میراوده‌لی، هاشم کۆچانى و کاروان عه‌بدووڵڵا، گۆڤارێکى کولتوریى وه‌رزییان به ناوى (رابون) له سوێد ده‌رکردوه. له ساڵى 2006 له سلێمانى سه‌رۆکى مه‌ڵبه‌ندى کوردۆلۆجى بوه. له ساڵى 2001 خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى (کلاس دى ڤیلدێ)ى سوێدى پێ به‌خشرا. ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه دو ساڵ جارێک به نوسه‌رێکى بیانى ده‌درێت، که به‌رهه‌مه‌کانى به سوێدى بڵاو کرابنه‌وه. له ساڵى 2007 خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ى له سلێمانى پێ به‌خشرا. هۆنراوه‌کانى ره‌فیق سابیر بۆ چه‌ندان زمانى بیانى ته‌رجومه کراون، له‌وانه عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی، فڕه‌نسی، سوێدی، دانمارکی، نه‌رویجی، هۆڵه‌ندى و ئیستۆنی. له ساڵى 2009-2001 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان بووه. دواى دوو ساڵ ده‌ستى له کاره‌که‌ى به‌رداوه. ئێستا له سوێد ده‌ژی.
هاوڵاتى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى روسیا بۆ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بوو. میخائیل ئۆلیانۆف له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بو، له‌مدواییانه‌دا له‌ژێر رۆشنایى یاسادا له په‌رله‌مانى ئێران خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه و په‌سه‌ندکراوه، بابه‌تى سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌یه‌کى گونجاو‌دا ده‌کرێت پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"روسیا رازى نیه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى تاران له پابه‌ندبونى له‌ژێر سایه‌ى پلانێکى کارى ته‌واوه‌تى هاوبه‌شدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ شتێک نییه که له‌ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران ته‌واو شه‌فاف و به‌جێیه، پێویسته تیشکبخاته سه‌ر جێبه‌جێکردنى ته‌واوى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتننامه‌که‌ی. حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌یان پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% له وێستگه‌ى فۆردۆ به‌رزده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌ت باوه‌ڕى وایه، "بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا نیه، به‌ڵام پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاساکانى په‌رله‌مان".
هاوڵاتى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و کۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایده‌گه‌یه‌نن، حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکى گشتگیر‌و پته‌و له‌ژێر چه‌ترى ده‌ستوورى عێراق، که تێیدا مافه ده‌ستوورى و یاساییه‌کان بپارێزێت. ئه‌مڕۆ 4ى کانونى دووه‌مى 2021کۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پێشوازى له د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کرد، به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌ى نووسینگه‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌دیداره‌که‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دووپاتیکرده‌وه که ده‌بێ کورد به‌یه‌کگرتوویى و وه‌ک یه‌ک تیم هه‌نگاو بنێ به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى ڕابردوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسى و سه‌رکرده سیاسییه‌کان به‌له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌لى کورد هه‌نگاو بنێن و به‌یه‌ک گوتارى هاوبه‌ش و پڕۆژه‌ى نیشتمانیه‌وه کاربکه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، ته‌وه‌رێکى تر‌ى دیداره‌که گفتوگۆکردن بوو له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى و سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌گرنگیان زانى حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بگه‌نه ڕێککه‌وتنێکى گشتگیر‌و پته‌و له‌ژێر چه‌ترى ده‌ستوورى عێراق، که تێیدا مافه ده‌ستوورى و یاساییه‌کان بپارێزرێ.
هاوڵاتى وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە، هه‌روه‌ها رێكخراوی ئۆپیكیش دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات. فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیاند بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عيراق و لە ماوەی رابردوودا چەند توێژینەوەیەك ئەنجام دراوە لەبارەی چۆنێتی جێگیركردنی بەهای دیناری عيراقی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە. وتیشی: "دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە و نزیكەی 68 ملیار دۆلاریش لە بانكی ناوەندی عيراق هەیە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە 2021 دا بەرزببێتەوە، هەر كاتێكیش نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، راستەوخۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە و نرخی كاڵا و شتومەكیش دادەبەزێت". رێكخراوه‌كانی نه‌وتیش به‌ده‌رنین له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نرخی نه‌وتدا، كه زۆرجار بارودۆخی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو كاریگه‌رییه‌كی زۆرده‌خاته سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه یاخود ئه‌و كۆمپانیانه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشن كاتێك رێکخراوی ئۆپێک، دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسدا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو زیادکردنە دەدرێت. به‌پێی خشته‌ی بلومبێرك ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 53.1 دۆلار و نه‌وتی ته‌كساسیش 49.59 دۆلاره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز بێته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خسته سه‌ر بازاڕی جیهان و به‌ڕاده‌یه‌ك بازاڕی جیهانی تووشی داڕمانێكی ئابوری كرد. هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بەهۆی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکە. رێکخراوی ئۆپێک پێشتر رایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی ڤاکسین هیوایەکی دروستکردووە بۆ زیادکردنی ئەو نەوتەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە. زۆربه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بۆرسه جیهانیه‌كان هیوایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه به به‌رزبونه‌وه‌ی ئابووری به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆناو به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین، بانكه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌و چاوه‌ڕوانیه هه‌روه‌ها پێشبینی دۆخه‌كه‌شیان كردووه كاتێك، بانکی جیهانی پێیوایە ئەمساڵ ئابووریی جیهان بە رێژەی 4.4% بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێشبینییەکانی ئۆپێک بەم جۆرەن، تا کۆتایی 2021 خواست لەسەر نەوت بگاتە 95 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەمەش ئەندامانی ئۆپێک بتوانن پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد لە بڕی رۆژانەی 2020 هەناردە بکەن، وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێکیش دەیانەوێت ئەمساڵ رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر هەناردە بکەن. سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ندێك وڵات، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێكیش ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه تێیدا كۆرۆنا خاسیه‌ت و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێیوایە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو دووبارە بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە بازاڕەکان، ئەمەش لەوانەیە خواست لەسەر نەوت کەمبکاتەوە. بەڵام ئۆپێک هیوای لەدەستنەداوە، 13 ئەندامی ئەو رێکخراوە بە سەرکردایەتیی سعودیە و شەش وڵاتی دیکە لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەسدا بە سەرکردایەتیی رووسیا، رازیبوون بەوەی سەرەتای هەر مانگێک کۆبوونەوە سەبارەت بە داهاتووی نەوت و زیادکردنی بەرهەم بەڕێوەببەن. ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە، چەندین وڵات و سعودیە بە تایبەتی بە هۆشدارییەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوبات دەڕوانن، بە جۆرێک رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئۆپێك پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە 500 هەزار بەرمیل دیکە نەوت کەمبکاتەوە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ له بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به 51 دۆلار و 80 سه‌نته، هاوكات به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 48 دۆلار و 52 سه‌نته. هاوکات مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عيراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاندووه: "دەکرێت کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بە چەندین بڕگەی خودی بودجەکە پڕبکرێتەوە، وەک زیادبوونی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە دەبنە جێگرەوەی قەرزکردن"، پێشبینیشی کردووە کە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزببێتەوە، "ئەوەش بەهۆی لابردنی کۆتەکان لەسەر گواستنەوە لە ئەنجامی کەمبوونی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان".
هاوڵاتى وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند به‌غدا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردوه و ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی دووه‌می 2020، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. له‌لای خۆیه‌وه شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، دەبێت عێراق شایستە داراییەكانی پێشمەرگە بدات، چونكه بەگوێرەی دەستور پێشمەرگە لە سیستەمی بەرگری عێرادایه و وتی "عێراق ستەمێكی گەورەی لە پێشمەرگە كردووە". له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند، لەسەر ناوچە جێناكۆكەكان و شایستە داراییەكانی و وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد، وتیشی لەبەر نەبونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا، سوپای عێراق پشتیوانیی لایەنی دیكەی كردووە . جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی "ئەوە حكومەتی عێراق نیە بەڵكو هەندێك لایەنن كه نایانەوێت ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكرێت."