هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت نزیک ده‌بێته‌وه له 52 دۆلار. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام له‌داخستنى بازاڕدا به 51 دۆلار و 63 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتى داخستندا به 48 دۆلار و 39 سه‌نت بوو. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 56 سه‌نته، له‌کاتى داخستندا به 50 دۆلار‌و 39 بوو.
هاوڵاتى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگه‌یاند، که ئاماده‌ن نه‌وت له هه‌رێمى کوردستان وه‌ربگرن، به مه‌به‌ستى هه‌نارده‌کردنى بۆ ده‌ره‌وه. عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى فه‌رمى عێراقییه رایگه‌یاند:"به‌پێى زۆربه‌ى گرێبه‌سته‌کان، هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى شه‌ش بۆ نۆ دۆلار که‌متر له نرخى ئاسایى خۆى ده‌فرۆشێت به وڵاتان، کۆمپانیاکه ئاماده‌ین نه‌وتى هه‌رێم وه‌ربگرین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بڕى هه‌نارده‌کراوى نه‌وتى هه‌رێم له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکى ده‌گاته 430 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێکدا، سۆمۆ ده‌توانێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى هه‌رێم به مه‌به‌ستى هه‌نارده‌کردنى بۆ ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت." هاوکات، عه‌لا یاسرى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه ره‌شنوسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق، هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌کات به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه. له چه‌ند رۆژى رابردودا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌ریمى کوردستان جه‌ختده‌که‌نه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى چ له بوارى نه‌وت و چ له بوارى داهاتى نا نه‌وتییدا.
هاوڵاتى هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" با نه‌وت بگۆرینه‌وه به بودجه و موچه، ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وه‌ن که نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى سۆمۆوه بدرێته عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا پشک و شایسته داراییه‌کانیى هه‌رێم له موازه‌نه بکرێته یاسا با پێمان بڵێن به‌رده‌وامى ئه‌وه‌ى نه‌وت له ژێر سه‌رپه‌رشتى تورکیا بفرۆشرێ سودى چى بوه و چیى ده‌بێت؟". هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر روداو و پێشهاتى سیاسیى سه‌خت له به‌غدا رێگرنه‌بن چاوه‌روانده‌کرێت تا 15ى ئه‌م مانگه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 بکرێت هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى راشیگه‌یاند:" با نه‌وت بگۆرینه‌وه به بودجه و موچه، ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌وه‌ن که نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى سۆمۆوه بدرێته عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا پشک و شایسته داراییه‌کانیى هه‌رێم له موازه‌نه بکرێته یاسا با پێمان بڵێن به‌رده‌وامى ئه‌وه‌ى نه‌وت له ژێر سه‌رپه‌رشتى تورکیا بفرۆشرێ سودى چى بوه و چیى ده‌بێت؟" هاوکات ئه‌وه دوپاتده‌کاته‌وه که هه‌رێمى کوردستان ده‌رفه‌تى زۆرى له‌ده‌ستداوه، ده‌رفه‌تى رێکه‌وتنى هاوشیوه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌به‌رده‌مدا زۆر سه‌خت و قورس بووه‌و نه‌فه‌سى قسه‌کردنى ئێستاى هێزه عێراقیه‌کان سه‌باره‌ت به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ک پێشوو نیه. هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که راسته‌وخۆ و روبه‌ڕو، له میدیا و ناو په‌رله‌مانیش به پارتى و یه‌کێتییان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت، نه رێگه‌ئه‌ده‌ن چیتر به‌هانه ریز بکه‌ن، نه خۆدزینه‌وه بکه‌ن، "هه‌ڵبه‌ته به هه‌مان شێوه راستیه‌کان له‌سه‌ر عێراق و ئاماده‌یى و جدیه‌ت و راستیى ئه‌وانیش بۆ رێکه‌وتن به‌هه‌مان شێوه ده‌خه‌ینه ڕوو و باسیى ده‌که‌ین. واتا چاومان وه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر هه‌ردو حکومه‌ت ده‌بێت."
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" ساڵى 2021 ساڵى ئاشکرابونى به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵى و رێگه ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ ببێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆبوونه‌وه‌یه‌کییدا که ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و مامۆستایانى زانکۆ تێیدا به‌شداربوون، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کازمى ڕایگه‌یاند" که عێراق له ساڵانى رابردوودا وێران بووه و هه‌رگیز پرۆسه‌ى گه‌سه‌سه‌ندنى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه". هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند:" ڕێگه‌ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ بێت و ده‌بێت ساڵى 2021 ساڵى ئاشکرابوونى ڕاستى گه‌وره بێت سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵى و ڕێگه ناده‌ین عێراق مایه‌پوچ بێت". هاوکات، کازمى باسى له‌وه‌شکرد، 2021 به ئومێده‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن و قۆناغێکى تر‌ى نوێ ده‌که‌نه‌وه که پێکه‌وه‌بوون و به‌رده‌وامییه له چاکسازى.
هاوڵاتى مه‌سعود حه‌یده‌ر راوێژکارى مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاند ئه‌و ژمارانه‌ى له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى عێراقدا هاتووه ژماره‌ى راستى نین و خه‌رجى فعلى له نێوان 107-110 ترلیۆن دینار ده‌بێت، پشکى هه‌رێم له باشترین حاڵه‌تدا هه‌شت ترلیۆن دینار ده‌بێت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه که مانگانه 445 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، مه‌سعود حه‌یده‌ر که هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى بوو له خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنى گۆڕان له نوسینێکدا ده‌ڵێت:"له میدیاکانى عێراقه‌وه ھه‌ندێ په‌له‌رمانتارى شیعه یان سیاسیه‌کانیان که ته‌نها خاوه‌نى موزایه‌داتى سیاسین و هیچ پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانیان نییه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌راووردى پشکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى عێراق". ناوبراو ده‌شڵێت:" ئه‌مانه تێناگه‌ن کوردستان ھه‌رێمێکى فیدراڵیه و حکومه‌ت و وه‌زارات و په‌رله‌مانى ھه‌یه‌و ناکرێ به‌راورد بکرێت به بوونیه‌ى ئیدارى پارێزگایه‌کى عێراق، بودجه‌ى ھه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دیارى ده‌کرێت". مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌و ژمارانه‌ى له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ھاتووه ژماره‌ى راستى نین و عێراق ناتوانێت 164 ترلیۆن دینار خه‌رج بکات، له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌رجى فعلى ساڵى 2020 و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بیمه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌نشینی، خه‌رجى فعى عێراق له نێوان 107 -110 ترلیۆن دینار ده‌بێت. پشکى ھه‌رێمى کوردستان له باشترین حاڵه‌تدا 8 ترلیۆن دینار ده‌بێت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه که مانگانه ٤٤٥ ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که عێراق رۆژانه یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌کارھێنانى ناوخۆ خه‌رج ده‌کات که گۆژمه‌ى ساڵانه‌ى 20 ترلیۆن دیناره‌و له‌سه‌ر بودجه‌ى فیدراڵى ھه‌ژمار نه‌کراوه‌و ھیچ پشکى ھه‌رێمى تێدا نییه،" واتا کۆى خه‌رجى ساڵى 2021 ده‌بێته 130 ترلیۆن دینار، رێژه‌ى دیاریکراو بۆ ھه‌رێم ده‌کاته له‌سه‌دا 6% ى کۆى بودجه‌ى فعلى عێراق به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌شه‌وه".
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پشوه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ سبه‌ى یه‌کشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوه، هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه و ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021 جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و پشوه ره‌سمییه‌ى حکومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندوه، هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه، بۆیه ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 3ی1ی2021 ده‌وامى ره‌سمییه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان." هه‌روه‌ها جوتیار عادل راشیگه‌یاند حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ، هه‌فته‌یه‌ک پشوى ڕاگه‌یاند بوو. پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زایینییه‌وه، له ڕۆژى 27ى 12ى 2020ه‌وه تا 3ى 1ى 2021 پشوى فه‌رمى له داموده‌رگا حکومییه‌کان ڕاگه‌یاندبوو.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" بازاڕى گومرکه‌کان بۆ گیرفانه‌کان گه‌شه، که‌چى موچه‌ى خه‌ڵکه‌که سارد‌و سڕه"، ده‌شڵێت" سه‌رکردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى کوردستان کۆنترۆڵى داهاتى پێناکرێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌لا به‌ختیار له راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت:" کۆتایى ئه‌مساڵ شاندى کوردستان که له به‌غداد گه‌ڕایه‌وه، له‌ناو په‌رله‌ماندا وتیان پیلانه‌که له به‌غداد تونده و ره‌نگه هه‌رێمى کوردستانیش نه‌مێنێت که به‌نده پێم وانییه هه‌رێم نه‌مێنێت، به‌ڵام پێشتر وتومه هه‌رێم له قاڵب ده‌درێت". ناوبراو ده‌شڵێت:" دۆخێکى ئاوا، که موچه نه‌بێت و پاشه‌که‌وتى موچه‌خۆر خورابێت. خه‌ڵک بێزاربێت، په‌یوه‌ندى حزبه‌کان له‌برى هاوپه‌یمانی، خه‌ریکى شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانى فه‌یسبوکى فه‌یکن، پاره‌ى ئه‌م شه‌مشه‌مه‌کوێرانه بده‌نه ماڵه هه‌ژار، نیوه‌یان تێر ده‌کرێت". مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه‌دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌مساڵ پیرۆزبایى ساڵى نوێى نه‌کردووه، چونکه پار هیواى ساڵێکى باشتری خواستووه، به‌ڵام"خراپتربووه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که سه‌رکردایه‌تى سیاسى نه ده‌ستکارى حکومه‌ت و نه کۆنتڕۆڵى داهات ده‌کات، نه کۆنگره‌ى نیشتیمانیش بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ده‌به‌ستێت.
هاوڵاتى ئاڵایه‌کى داعش له نزیک گوندى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به قه‌زاى سه‌یدسادق دانراوه، کارمه‌ندێکى ئاسایش له‌کاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاکه، بۆمبێکى پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه برینداربووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، له ده‌وروبه‌رى کاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى هاوڵاتیان ئاسایشیان له‌بوونى ئاڵاکه‌ى داعش ئاگادارکراوه‌ته‌وه و له کاتژمێر 11دا، رووداوه‌که روویداوه و هێزه‌کانى ئاسایش خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌که".
هاوڵاتى شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د که‌سنه‌زانى رایگه‌یاند:" چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا نه‌ماوه، گه‌یشتوه‌ته ده‌سه‌ڵاتى دینى و مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆی". شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د، رابه‌رى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌میانى وته‌یه‌کدا له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى و که‌سایه‌تى دیکه رایگه‌یاند، "مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى کێشه‌ى کوردى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆى و مژده‌ى خۆشى پێیه بۆ خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:"چیدى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ناتوانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات و مه‌رجه‌عى که‌سنه‌زانى به سه‌رکردایه‌تى خودى خۆی، چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆى و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ هه‌رێم". هاوکات، شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد:"که‌س نازانێت چه‌واشه‌ى میلله‌تى خۆى بکات و هه‌موان پێکه‌وه ده‌توانین خزمه‌تى میلله‌تى خۆمان بکه‌ین، مه‌رجه‌عییه‌تى که‌سنه‌زانى که مه‌رجه‌عییه‌تێکى گه‌وره‌یه ئێستا کێشه‌ى میلله‌تى گرتوه‌ته ئه‌ستۆ".
هاوڵاتى ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆنا له تورکیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و وه‌زیرى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت تا ئێستا 15 حاڵه‌تى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌یان تۆمار کردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، فه‌خره‌دین کۆجا، وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا رایگه‌یاند:" 15 حاڵه‌تى توشبون به‌کۆرۆناى نوێ له نێو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که له بریتانیاوه گه‌شتیان کردوه بۆ تورکیا تۆمارکراوه، ده‌ستبه‌جێ له شوێنێکى تایبه‌تدا که‌ره‌نتینه کراون". مانگى رابردوو بریتانیا وه‌ک یه‌که‌م وڵات ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆناى تۆمارکرد، دواتریش له چه‌ند وڵاتێکى دیکه له ئه‌وروپا تۆمارکرا که گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 30 وڵات که بریتین له به‌لیجکا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، دانیمارک، فیلاند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، پورتوگال و نه‌رویج، هه‌روه‌ها له وڵاتانى وه‌ک چین، هیندستان، ئه‌رده‌ن، لوبنان، ئیسرائیل، پاکستان، سینگاپور، ئیمارات، تایوان و کۆریاى باشور.
هاوڵاتى رابه‌رى باڵاى ئێران له ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانیدا، رایگه‌یاند:"ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که یه‌که‌م لێدانى به‌هێز ده‌بێت بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى کوشتنى سوله‌یمانی". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021 عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"شه‌هیدکردنى سوله‌یمانى رووداوێکى مێژوویى بوو، رووداوێکى ئاسایى نا، که مێژوو له بیریبکات، به‌ڵکو وه‌ک خاڵێکى دره‌وشاوه تۆمارى کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سوله‌یمانى بوو به پاڵه‌وانى گه‌لى ئێران و پاڵه‌وانى ئوممه‌تى ئیسلامی، ئه‌مه‌ش خاڵێکى بنه‌ڕه‌تییه". هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که ئێرانییه‌کان شانازى به‌خۆیانه‌وه ده‌که‌ن به‌وه‌ى پیاوێک له نێوانیاندا و له گوندێکى دووره‌ده‌ستدا له‌دایکده‌بێت و هه‌وڵده‌دات و پێده‌گات و ده‌بێته که‌سایه‌تییه‌کى دره‌وشاوه و پاڵه‌وانى ئوممه‌تى ئیسلامی"ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که یه‌که‌م لێدانى به‌هێز ده‌بێت له تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانیدا". له به‌ره‌به‌یانى 3ى کانونى دووه‌مى 2020دا، ئه‌مریکا له رێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه، هه‌ریه‌ک له قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى به ئامانجگرت و تیایدا جگه له‌و دوو سه‌رکرده شیعه‌یه ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى حه‌شدى شه‌عبی کوژران.
ھاوکار جەلال بەرزنجی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی مایسی ٢٠١٩، دوای چەندین گەڕی هەڕەشەو جەنگی سارد‌و میدیایی؛ دواجار گرژی راستەوخۆی نێوانیان لەکۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩و سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پێی نایە قۆناغێکی ئاڵۆزتر. گرژییەکان تەنها سزا ئابورییەکانی ئەمریکا نەبوو، بەڵکو هەوڵەکانی ئێرانیش بۆ بێزارکردنی ئەمریکا بەهێرشکردنە سەر کەشتییەکانی لەکەنداوی عومان، خستنە خوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی لەمانگی حوزەیران و زیاتر لەدەستەیەک هێرش بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لەعێراق. پاشان لە چەند مانگی ڕابردودا، باڵی کێشا بۆ موشەکبارانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەک و لەبەرامبەردا، ئەمریکاش دەستی بە جوڵە و ئامادەسازیی ھێزە ژێر دەریاییەکانی و جێگیرکردنی سیستمی نوێی ئاسمانی لە عێراق و ناردنی بۆمبھاوێژی ستراییجیی B-52 ی ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرد. ئەم ڕوداوانە پێشینەن بۆ سەرچاوەی گریمانەی ئەگەری جەنگی زیاتر. ئەمریکا بووە هۆی کوشتنی سەرکردەی چالاکیە سەربازییەکانی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (قاسمی سولەیمانی). پێنتاگۆن دەزانێت کە، تاران هێشتا بیر لە هەنگاوەکانی تۆڵەکردنەوە دەکاتەوە، ئەوەش ئەگەری دووبارە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران لە ڕۆژانی کۆتایی ئیدارەکەی ترامپدا زیاتر دەکات. ساڵیادی سولەیمانی سێیەم ڕۆژی مانگی داھاتوو (ساڵی نوێ)، ئەو ڕۆژەیە کە، چاوی ئومێد و دڵی پڕ لە حەزی تۆڵە سەندنەوەی سەرکردە ئێرانییەکان ھەڵدەگرێت بەرەو یەکەم ساڵیادی کوشتنی کەسایەتییەکی سەربازی و فەرماندەی ھێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (قاسم سولەیمانی)، فەرماندەی سێبەر بە قەوڵی ڕۆژئاواییەکان، کە سەرلەبەیانی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە مووشەکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کوژرا. چەند ڕۆژێکی ماوە بۆیادەکە، ھەر زوو ئێرانییەکان کەوتنە ھوتافی شۆڕشگێڕی بەڵام لە میدیاکانیانەوە ، ھەرچۆن ئاژانسی IRNA، تویتێکی ناسر کەنعانی سەرۆکی نوسینگەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە قاھیرە بڵاو کردەوە، دەڵێت " تیرۆر کردنی سولەیمانی، ناوی سولەیمانی کردە کاراکتەرێکی نەمر، لەھەمووشی گرنگتر قوتابخانەی سولەیمانی لە مێژودا بە ھەمیشەیی کرد". کوژرانی فەخریزادە پاش چەند مانگێک لە ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سولەیمانی لەلایەن حکومەتی تاران، بەڵام پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان سەر لەئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ، موحسین فەخریزادە بەڕێوەبەری بواری ئەتۆمی و یەکێک لە فارماندە باڵاکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، مامۆستای فیزیک لە زانکۆی ئیمام حوسێن لە شاری تاران، و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی فیزیک (PHRC) و یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بەرنامەی ناو‌کی ئێران کوژرا. لێدوان و گریمانەی ئایندە لە لێدوانێکیدا بۆ واشنتۆن-پۆست جێن کێنێث " فرانک " مکێنزی کە سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەکات ڕایگەیاند "لە کاتێکدا لەم چەند مانگەی دواییدا پێکدادانەکان لەسەر خاکی عێراق ھێواش بوونەتەوە، بەڵام یەکشەممەی ڕابردوو ٢٠ی دیسێمبەر، میلیشیاکانی ئێران دووبارە ئاڕاستەی موشەکەکانیان ڕووەو ناوچەی سەوزی بەغداد کردەوە و هیچ کەسێک لە کارمەندانی ئەمریکا کوژراو و بریندار نەبوون" فەرماندەی ئەمریکی مکێنزی پێی وایە، ڕێبەرانی ئێران حەز دەکەن تۆڵەی زیاتر ببینن لە ئەمریکا، بەڵام هێشتا خەریکی گێرە وەشاندن و دروستکردنی پشێوی ناوخۆیی-ن لە عێراق، ئەویش لە پاش لەدەستدانی سولەیمانی، سەرکردەیەک کە "ئەندازیار"ی چالاکی چەکداری بوو لەلایەن گرووپەکانیان لە عێراقەوە بۆ لوبنان بۆ یەمەن. ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی دیسێمبەر، لە دیمانەیەکی ڤیدیۆیی کە ناڵی ئەلمەیادین-ی سەربە حزبەکەی حەسەن نەسروڵای سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی، ڕایگەیاند لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ژمارەی موشەکەکانیان دوو ھێنەدە زیاد کردووە. ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کرد کە، گروپە شیعیەکانی سەربە ئێران توانای ئەوەیان ھەیە لە ھەر بەشێکی ئیسرا ئیل بدەن. پاشان لەبەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا کە، چوار کاژێر قسەی کرد، دەڵێت پلانی "سعودیەو ئیسرائیل و ئەمریکا" بۆ کوشتنی ئەوە، ھەروەھا ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەم دواییەی مارک مایللی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە ١٨ی کانوونی یەکەم بەڵگەی ئەوەیە لە ھەوڵی کوشتنی ئەودان. نەسروڵڵا لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، کە وەک چاوپێکەوتن پەخشکرا، تێیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا تاوانبار دەکات بەوەی کە بە شێوەیەکی بێ سەروبەر و چاوەڕواننەکراو لە ناوچەکەدا ڕەفتار دەکات، گوتیشی سعودیە لەم ساڵانەی دواییدا بەرامبەر بە حیزبوڵا بێ هۆ و بە ڕقوکینە ڕەفتار دەکات. گوتیشی شازادەی جێ‌نشین محەمەد بن سەلمان لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی دژایەتی ڕۆڵی حزبوڵڵای لە لوبنان داوە. ھەروەھا پلانی ئەمریکا لە کوشتنی سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیسی بەستەوە بە کوشتنی خۆیەوە وەک پلانێک سەیری دەکات لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا. ھاوکات لە ھەمان ڕۆژدا، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە ڕاپۆرتێکیدا لە زاری دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری ئەمریکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ راپۆرت و شیکاری، د.سێت فرانتزمانەوە وەک کاردانەوەیەک بۆ وتارەکەی نەسروڵا چەند سەرنجێکی لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا خستەڕوو، پێی وایە ئەو لێدوانەی نەسروڵڵا پێدەچێت ھەوڵێک بێت بۆ گەورە کردنی خۆی. نەسروڵڵا لە دیمانەکەیدا وێنەیەکی قاسم سولەیمانی لە سەر مێزەکەی داناوە بۆ نیشاندانی پەیوەندی خۆی و سولەیمانی، ھەروەھا وەک ئاماژەیەک بۆ نزیک بوونەوەی ساڵیادی مردنەکەی. ئەم دوانە لەکاتی جەنگ لە دژی ئیسرائیل لە ٢٠٠٦ پێکەوە لەنزیک یەک کاریان کردووە. عیماد موغنییە، یەکێکی ترە لە هاوەڵانی نزیکی نەسروەڵڵا، لە ساڵی 2008 تیرۆر کرا. موحسین فەخریزادە ، بەرپرسی بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران مانگی ڕابردوو تیرۆر کرا. لێکدانەوەکان وا دەردەخەن بیەوێت بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو ھاوشێوەی سولەیمانی گرنگە. جۆرێکی تری لێکدانەوەکان دەریدەخەن کە نیشاندانی وێنەی سولەیمانی جگەلە نزیکبوونەی ساڵیادەکەی، ئاماژەیەک بێت بۆ تۆڵە سەندنەوەی . چەند خولەکێک لە پاش وتارەکەی نەسروڵڵا کەلە کاتژمێر 8ی دوای نیوەڕۆ دا پەخشکرا، هەواڵی ئەلمەیادین وێنەیەکی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا نیشاندا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەرکەوتنی نەسروڵڵا لە ھاوئاست و یەکسان لەگەڵ ئەم سەرکردانەی ئەمریکا. تێگەشتن لەم دیمەنە پێمان دەڵێت؛ نەسروڵڵا لە کاتێکی گرنگدا ڕابەرایەتی بزووتنەوەیەک لە بەرامبەر ئەمریکادا دەکات. ڤیدۆکانی وتارەکە بەجۆرێک ئاڵای حزبوڵڵا گەورەترو شەکاوەتر لە ئاڵای نیشتیمانی لوبنان لەنێو ئاڵاکانی حزبوڵڵا شەکاوەتەوە نیشاندەدات، ئاماژەیەکی ڕوونە، پێمان دەڵێت حزبوڵڵا لوبنانە و لوبنان لە شوێنێکە لەناو دەوڵەتی ژێر دەستی حزبوڵڵا دایە، نەک پێچەوانەکەی.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى فریاکه‌وتنى خێراى سلێمانى راگه‌یاند، ته‌رمى باوک و کچێک له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان دۆزراوه‌ته‌وه، که به‌هۆى لێچوونى زۆپاى غازه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مرۆ 1ى کانونى دووه‌مى 2021 سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌نته‌رى فریاکه‌وتنى خێراى سلێمانى راگه‌یاند:"به‌هۆى لێچوونى زۆرى زۆپاى غازه‌وه له باخێکى هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان له سلێمانی، باوک و کچێک گیانیان له‌ده‌ستدا". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، باوکه‌که ته‌مه‌نى 34 ساڵ بووه و کچه‌که‌ش ته‌مه‌نى 10 ساڵان بووه‌و ته‌رمه‌کانیان ره‌وانه‌ى پزیشکى دادى سلێمانى کراوه.
هاوڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی ڕابردو "چه‌ند گه‌نجێک له‌شارى هه‌ولێر دور له‌هه‌مو دابونه‌ریتێکى میواندۆستی، هێرشیانکردۆته سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتیارانى شاره‌کانى به‌غداو پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق"و به‌و هۆیه‌وه 11 که‌سیان له‌هێرشبه‌ره‌کان ده‌ستگیرکردووه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى هه‌ولێر: به داخه‌وه دوێنێ شه‌و چه‌ند گه‌نجێک دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێکى میواندۆستانه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ، له شارى هه‌ولێر هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ئوتومبێلێکى گه‌شتییارانى شاره‌کانى به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق که بۆ به‌سه‌ربردنى پشووى سه‌رى ساڵ هاتبوونه هه‌ولێر . هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایش، ده‌موده‌ست ڕێوشوێنى پێویستیان گرته‌به‌ر و یازده که‌سیان له‌و هێرشبه‌رانه ده‌ستگیرکرد که ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه. لێره‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین، هیچ که‌س و لایه‌نێک، ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى کوردستان تێک بدات و میواندۆستیى کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بشێوێنێ، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچییه‌کى له‌م شێوه‌یه بکات، لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. پارێزگاى ھه‌ولێر 2021/1/1
هاوڵاتى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین ئاشکراى ده‌کات، له ساڵى 2020دا، 265 میلیشاى هاوپه‌یمانى تورکیا کوژراون که 30 که‌سیان سه‌ربازى سوپاى تورکیا بوون". ئه‌مڕۆ هه‌ینى1ى کانونى دووه‌مى 2021 هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین، راگه‌یاندراوێکى له‌باره‌ى ئامار و ئه‌نجامى چالاکیى شه‌ڕڤانانى له ماوه‌ى ساڵى 2020ـدا دژى سوپاى تورکیا له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ررى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" دواى داگیرکه‌ردنى عه‌فرین، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هه‌موو جۆره کرده‌وه‌یه‌کى دژه مرۆڤانه‌ى له ناوچه‌که ئه‌نجامدا، له‌وانه؛ کوشتن، ڕفاندن، ئاسمایلاسیۆن و قڕکردن و به‌رده‌وامیشه، له‌لایه‌که‌وه دیمۆگرافیاى عه‌فرین ده‌گۆڕێت، له‌لایه‌کى تریشه‌وه هه‌وڵى له ناوبردنى سروشت و شوێنه‌واره میژووییه‌کانى عه‌فرین ده‌دات، ڕۆژانه هاوڵاتیان و سروشتى ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌هۆى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه ئاواره‌بوون، دیسان ڕووبه‌ڕووى هه‌موو جۆره قڕکردنێک ده‌بنه‌وه". هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند له ساڵى 2020ـدا "به‌گشتیى دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و گروپه میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا ، 153 چالاکى ئه‌نجامدراوه، که له ئه‌نجامیاندا 256 میلیشیاى چه‌کدارى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و 30 چه‌کداریان سه‌ربازى سوپاى تورکیابوون. هاوکات، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییانه‌دا، به گشتیى 214 داگیرکه‌ر برینداربوون، که ١٧٢ـیان میلیشیاى چه‌کدارى هاوپه‌یمانى تورکیابوون و 42ـشیان سه‌ربازى سوپاى تورکیا بوون. هه‌ر له درێژه‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌ى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فریندا ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، ٣٥ ئۆتۆمبێل، سێ دۆشکا و دوو فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان تێکشکێندراون، هه‌روه‌ها ١١ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى له‌وانه تانکێک و زرێپۆشێکیش گورزیان لێدراوه، له ساڵى ٢٠٢٠ـدا، ٣٧٥ جار ناوچه‌که تۆپباران کراوه، له‌و هێرشانه‌دا، ٧ هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌وانه منداڵێک شه‌هید بوون و ١٤ى دیکه‌ش بریندرابوون، هه‌روه‌ها چه‌ته‌کان دوو جار هێرشى زه‌مینییان بۆسه‌ر ناوچه‌که ئه‌نجامداوه. ئه‌وه‌شیان ئاشکراکردووه به‌هۆى چاکلاکییه‌کانیانه‌وه له عه‌فرین 20 که‌سیان له ساڵى 2020 دا کوژراون.