هاوڵاتى له‌یه‌که‌م رۆژى ساڵى نوێى 2021دا نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشتووه‌ته 51 دۆلار‌و 72 سه‌نت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى کانونى دووه‌مى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. له 20ى ئه مانگه‌دا جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ده‌گاته کۆشکى سپى و چاودێرانى ئابوورى و بازارى نه‌وت رایانگه‌یاند که به‌وهۆیه‌وه نرخى نه‌وت ده‌گاته 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک، چونکه سه‌قامگیرى بۆ بازارى نه‌وت زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه.
هاوڵاتى ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره وه‌ک ناوه‌ندێکى شیکارى داتا و ئابورى له‌ڕاپۆرتێکدا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و داتا و زانیاریه‌کان وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه ده‌داته‌وه که ئایا له‌ساڵى 2020 دا هه‌شت موچه یانپێنج موچه دابه‌شکراوه. ئه‌مڕۆ 1ى کانونى دووه‌مى 2021، ئینستیوتى ئابوری له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پێویسته پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ئه‌وه ڕونبکه‌رێته‌وه، دابه‌شکردنى موچه له‌ماوه‌ى 12 مانگ جیاوازه، له پرسى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، چونکه له‌ڕوى ژماره‌یه‌وه سه‌یر بکڕێت حکومه‌ت له‌نێوان مانگى 1 بۆ مانگى 12ى ئه‌مساڵ هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردوه. به‌ڵام ئایا ئه‌و 8 موچه‌یه موچه‌ى ساڵى 2020 بووه؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر.. ئه‌وه‌ى دابه‌شکراوه سێ موچه‌ى ساڵى 2019 بووه، به‌ڵام له ساڵى 2020 دابه‌شکراوه. ورده‌کارى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئینستوتى ئابوری: مانگى 1/ کانونى دوه‌م کاتى دابه‌شکردنى موچه: 4/5/2020 موچه‌ى دابه‌شکراو: 892,000,000,000 ملیار دینار .................. مانگى 2/ شوبات کاتى دابه‌شکردنى موچه: 26/6/2020 موچه به‌لێبڕینى 21% : 727,000,000,000 ملیار دینار ........................................................... مانگى 3/ ئازار کاتى دابه‌شکردنى موچه: 18/8/2020 موچه به‌لێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ............................................................ مانگى 9/ ئه‌یلول کاتى دابه‌شکردنى موچه: 15/10/2020 موچه به‌لێبڕینى 18%: 737,000,000,000 ملیار دینار ............................................. مانگى 10/ تشرینى یه‌که‌م کاتى دابه‌شکردنى موچه: 2/12/2020 موچه به‌لێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ............................................ هه‌روه‌ها راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌دابه‌شکردنى موچه له‌ساڵى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا موچه‌ى پێنج مانگى دابه‌شکردوه له‌کاتێکدا چوار مانگى به‌لێبڕینه‌وه دابه‌شکراوه که ده‌کاته 81% موچه‌یه‌کى ته‌واو. واته یه‌ک موچه‌ى ته‌واو و چوار موچه به لێبڕین و سێ موچه پاشه‌که‌وت کراوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م و چوار موچه‌ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه له کابینه‌ى هه‌شته‌مدا. هاوکات باسله‌وه‌شکراوه "ئه‌گه‌ر سه‌یرى خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه له ساڵى 2020دا بکه‌ین له زۆرکاتدا 50 رۆژ جارێک موچه دابه‌شکراوه و ئه‌ویش به لێبڕینى 21% له کۆى گشتى موچه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى کابینه‌ى نۆیه‌م به بیانوى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق مانگه‌کانى (4/5/6) به پاشه‌که‌وت ئه‌ژمارکردوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م". هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا کابینه‌ى نۆیه‌م ساڵى 2020 به‌جێده‌هیڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر موچه‌ى مانگه‌کانى (7/8/11/12) و هه‌روه‌ها لێبڕینى موچه‌ى مانگه‌کانی( 2/3/ 9/10) که ده‌کاته 81% کۆى گشتى موچه‌ى مانگى موچه‌خۆرێک.. له‌به‌رئه‌وه ساڵى 2020 نه‌ک 5 موچه دابه‌شنه‌کراوه، به‌ڵکو 4 موچه و 19% موچه‌یه‌ک دابه‌شکراوه." ئینستیتیوتى ئابورى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که به‌پێى خه‌مڵاندانه‌کان بڕى پاره‌ى پێویستى به‌رده‌ستى حکومه‌ت بۆ دابه‌شکردنى پێنج موچه‌ى مانگه‌کان له‌ساڵى 2020 بڕه‌که‌ى سێ ترلیۆن و 810 ملیار دینار بوه، به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى عێراق له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 بڕى 2ترلیۆن و 81 ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ى شایسته داراییه‌کان بۆ ساڵى 2020 ڕه‌وانه‌کردوه، "واته دواى لێده‌رکردنى بڕى ته‌رخانکراوى حکومه‌تى عێراق ده‌رده‌که‌وێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ موچه‌ى 2020 ته‌نیا بڕى یه‌ک ترلیۆن و 729 ملیار دینارى ته‌رخانکردوه که ته‌نیا 45% کۆى موچه‌ى دابه‌شکراوى ساڵى 2020ه."
هاوڵاتى باوکى بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" له پرۆسه‌ى پێشکه‌شکردنى داخوازینامه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتى فه‌ره‌نسیدایه بۆ هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا پاش ده‌رچوونى له‌نده‌ن له یه‌کێتى ئه‌وروپا". ستانلى جۆنسن، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا که له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016 ده‌نگى به مانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌کێتییه‌که دا، به رادیۆى RTLى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند ئه‌و ویستى ببێت به هاووڵاتى فه‌ره‌نسا چونکه په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزى خێزانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه. هه‌روه‌ها جۆنسنى ته‌مه‌ن 80 ساڵان که به زمانى فه‌ره‌نسى قسه‌ى کرد راشیگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر به راستى تێگه‌یشتبم، من فه‌ره‌نسیم، دایکم له فه‌ره‌نسا له دایک بووه، دایکى ئه‌و له ئه‌سڵدا فه‌ره‌نسى وه‌کو باپیری. جا بۆمن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌مان شتى که پشتر هه‌مانبووه. ئه‌وه‌ش خۆشحاڵم ده‌کات." هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "بێگومان هه‌میشه ئه‌وروپاییه‌ک ده‌بم. که‌س ناتوانێت به خه‌ڵکى به‌ریتانیا بڵێت: تۆ ئه‌وروپایى نیت. هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌وروپادا گرنگه." به‌ڵام بۆریسى کوڕى له ریفراندۆمه‌که‌ى ساڵى 2016دا یه‌کێک بوو له که‌سه ناوداره‌کانى هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ ده‌رچوون له یه‌کێتییه‌که و گوتى به‌ریتانیا ده‌شێت وه‌ک گه‌لێکى ته‌واو سه‌روه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و یه‌کێتییه‌ى که ئه‌و به زۆر بیرۆکراسى وه‌سفى کرد سه‌رکه‌وتووبێت. به‌ڵام له رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا په‌یامێکى زۆر نه‌رمترى هه‌بوو رایگه‌یاند: " ئه‌مه کۆتایى به‌ریتانیا نییه وه‌کو وڵاتێکى ئه‌وروپا، ئێمه له چه‌ندین رێگاوه شارستانیه‌تى سه‌ره‌کى ئه‌وروپاین و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌مه." به‌ریتانیا به فه‌رمى له شه‌وى پێنجشه‌ممه‌وه یه‌کێتییه‌که به‌جێده‌هێڵێت پاش 48 ساڵ ئه‌ندامێتى له‌ناو ئه‌و یه‌کێتییه‌دا.
به‌ناوى ستافى رۆژنامه‌و وێب سایتى هاوڵاتى، پیرۆزبایى ساڵى نوێى 2021 له‌هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان و که‌رکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و کوردانى هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و سه‌رجه‌م کوردانى تاراوگه ده‌که‌ین. هیوادارین ساڵى نوێى 2021 سه‌رجه‌م کێشه داراییه‌کان و په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى پێبێت و حکومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رى پرسى بژێوى ژیانى هاوڵاتیان بکات به‌تایبه‌ت دابینکردنى موچه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شار‌و گونده‌کان له‌رێگه‌ى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق که له‌پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵدا هاتووه جێگیر بکرێت و به‌غداش به‌پێى ده‌ستور مافه‌کانى گه‌لى کورد دابین بکات. هاوکات داوا له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین ئه‌وله‌ویه‌تى راستگۆیانه بده‌ن به خه‌مخواردن له‌ماف و ئازادییه‌کانى هاوڵاتیان، ته‌باو دۆست بن بۆ هێنانه‌دى سه‌رجه‌م داخوازییه‌کانى گه‌لى کورد.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان، وه‌ڵامى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى 2020 دایه‌وه و رایگه‌یاند، پێنج مانگى سه‌ره‌تا و دوو مانگى کۆتایى ساڵ دابه‌شنه‌کراوه. عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه، "ئه‌مشه‌و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى که‌ناڵى په‌یامى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:"ئه‌وه ڕاست نیه که ئه‌مساڵ پێنج موچه دابه‌شکراوه، به‌ڵکو هه‌شت موچه‌مان دابه‌شکردوه، موچه‌ى مانگه‌کانى (4، 5، 6، 7، 8) دابه‌شنه‌کراوه به‌بیانوى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق داوایکردوه خۆیان له‌گه‌ڵ کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى عێراق ڕێکبخه‌ن، به‌یه‌کجار پێنج موچه‌یان بێسه‌روشوێن کرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئه‌وه ساڵى 2020 کۆتاییهات، موچه‌ى مانگه‌کانى (11، 12) دیسان بێسه‌روشوێنکرا و دابه‌شیان نه‌کرد و حکومه‌ت خۆشى هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى نه‌داوه که ئاخۆ چاره‌نوسى موچه‌ى دو مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ چى لێدێت؟ پێنج مانگى سه‌ره‌تا و دو مانگى کۆتایى ساڵ، ئه‌مه حه‌وت مانگ، پێنج موچه‌شتان دابه‌شکردوه چواریان به لێبڕینى (18% ، 21%) ئه‌مه 12 مانگ". هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت، "نه‌خێر ئێمه ئه‌مساڵ 8 (هه‌شت) موچه‌مان دابه‌شکردوه، ئیتر دیاره ساڵ لاى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریـه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم 15 (پازده) مانگه نه‌ک 12 (دوازده)".
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارى گوزه‌ران و بژێوى هاوڵاتییان. مه‌کته‌بى سیاسى پارتی، له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زاینییه‌وه رایگه‌یاند:"بۆ ساڵى داهاتو، وه‌ک هه‌میشه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه و گرفته‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عیراق له رێى گفتوگۆ و دانوستان بۆ وه‌دیهێنانى مافه‌ڕه‌واکانمان و دابینکردنى شایسته داراییه‌کان، بودجه و موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنى عادیلانه‌ى کێشه‌ى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى ھه‌رێم له چوارچێوه‌ى مادده‌ی(140)ى ده‌ستورى عێراق." هه‌روه‌ها مه‌کته‌بى سیاسى پارتى راشیگه‌یاند:"له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارى گوزه‌ران و بژێوى هاوڵاتییان". هاوکات، جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زیاتر چه‌سپاندنى پره‌نسیپه ڕاسته‌قینه‌کانى هاوپه‌یمانیه‌تى و ته‌بایى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان و ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى له نێوان گشت پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کاندا.
هاوڵاتى کۆمپانیاى سۆمۆ ئاشکرایکرد، قه‌باره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له فرۆشى نه‌وته‌وه له ساڵى 2020 ده‌ستکه‌وتوه، 42 ملیار دۆلار بووه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى خستنه‌بازاڕى نه‌وتى عێراق(سۆمۆ)، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ره‌سمى هه‌واڵى عێراق، ئاشکرایکرد، قه‌باره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه له ساڵى 2020 ده‌ستکه‌وتووه گه‌یشتووه‌ته 42 ملیار دۆلار. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داهاتى فرۆشى نه‌وت له مانگى کانونى یه‌که‌م(مانگى 12)ى ئه‌مساڵدا، چوار ملیار دۆلار بووه که نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 49 دۆلار فرۆشراوه. هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له ئێستادا عێراق نزکه‌ى سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه هه‌نارده ده‌کات ئه‌وه‌ش دواى که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌کردن به‌پێى رێکه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س عه‌لا یاسرى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه" نرخى نه‌وت به‌ره‌و باشتر ده‌روات و له‌و نرخه‌ى ئێستا پاشه‌کشه ناکات".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" هاوڵاتیانمان شایسته‌ى چاکسازیى و گۆڕانکارییه‌کن هاوتاى قوربانییه‌کانیان بێت"، ده‌شڵێت:" ئاسته‌نگیه که‌وره‌کانمان تێپه‌راند". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر به‌بۆنه‌ى سه‌رساڵى نوێوه په‌یامێکى پیرۆزبایى به زمانى کوردى و عه‌ره‌بى بڵاوکرده‌وه و نووسیویه‌تی" هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکى ئێمه له سه‌رانسه‌رى عیراق له خۆشیدابن، ئاشتى ده‌خوازم بۆ گه‌لى خۆمان و سه‌راپاى جیهان". هه‌روه‌ها کازمى ده‌شنوسێت:" پێکه‌وه به‌رپرسیارێتیمان هه‌ڵگرت و ئاسته‌نکییه گه‌وره‌کانمان تێپه‌ڕاند، هه‌ر پێکه‌وه‌ش درێژى به کاروانى گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ین تا گه‌یشتن به که‌نارى ئارام، گه‌ل شایسته‌ى چاکسازییه‌که له ئاست قوربانییه‌کانی".
هاوڵاتى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى میدیاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌داته‌وه له‌سه‌ر پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌موو لایه‌نێک "خۆى به‌په‌رشتر ده‌زانێت بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران"، ده‌شڵێن:" له‌مساڵدا هه‌شت موچه‌مان دابه‌شکردووه". ده‌قى وه‌ڵامى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: حیزبێکى ئۆپۆزیسیۆن به مه‌به‌ستى چه‌واشکردنى هاووڵاتیانى ھه‌رێمى کوردستان و که‌سابه‌تى سیاسی، بابه‌تێکى چه‌واشه‌کارانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاى فه‌رمى خۆى بڵاوکردووه‌ته‌وه که سه‌ر له‌به‌رى دووره له راستییه‌وه. ئه‌م حزبه که گوایه خۆى به حیزبێکى موسڵمان به خه‌ڵک ناساندووه، هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ى خۆى راستگۆ بێت و بابه‌ته‌کان وه‌ک خۆیان باس بکات و راستییه‌کان بۆ مه‌به‌ستێکى سیاسى نه‌شارێته‌وه و راى گشتى به‌لاڕێدا نه‌بات. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌م ساڵه‌دا 8 مووچه‌ى دابه‌شکردووه و ھیچ که‌س و لایه‌نێکیش له خۆى به په‌رۆشتر نازانێت له دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و لاى ھه‌موو لایه‌کیش ئاشکرایه، که هه‌موو هه‌وڵێکى له‌وباره‌وه خستووه‌ته‌گه‌ڕ. فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری 2020/12/31
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى زاینییه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"نیوه‌ى یه‌که‌مى ساڵى نوێ هه‌ستیارییه‌کى دیکه‌ى له هه‌ناودایه، که وه‌رزى هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانکراو و به‌رزبوونه‌وه‌ى تاى کێبه‌رکێ و ململانێى سیاسى و که‌سییه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020ن قوباد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت:"له ماوه‌ى رابردوودا له به‌غدا زۆر هه‌نگاو چووینه پێشه‌وه، به‌ڵام زۆر کاری ترمان ماوه له‌م دۆسیه‌دا تا بگه‌ینه دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانیترى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ". ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم: کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، پێکه‌وه ساڵێکى دژوار و سه‌ختى دارایى و ته‌ندروستیمان به‌ڕێکرد، وا له ده‌سپێکى ساڵێکى نوێداین؛ 2021، که ئه‌ویش کاریگه‌ره به لێکه‌وته‌کانى کۆرۆنا له‌گه‌ڵ کێشه و گرێ و گرفته‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نیوه‌ى یه‌که‌مى ساڵى نوێ هه‌ستیارییه‌کیترى له هه‌ناودایه که وه‌رزى هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانکراو و به‌رزبوونه‌وه‌ى تاى کێبه‌رکێ و ململانێى سیاسى و که‌سى و ته‌نانه‌ت تایفى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه له‌سه‌ر ئاستێکى فراوان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه خه‌ڵکى کوردستان و هه‌موو عێراق به گشتى خۆیان هیلاک و ماندووى دۆخى دارایى و ترس و دڵه‌ڕاوکێى ئاینده‌ى خۆیان و خێزانه‌کانیانن. گه‌لى ئێمه مێژوویه‌کى درێژ و یاده‌وه‌رى تفت و تاڵى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌یران. له هه‌مان کاتیش‌دا پێشینه‌ى پشوودرێژى و ئازایه‌تییه‌کى بێوێنه‌ى هه‌یه له تێپه‌ڕاندنى ناخۆشییه‌کان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کان. هه‌وێنى ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌شى به پله‌ى یه‌که‌م له یه‌کڕیزى و گیانى له خۆبردوویى و هاوکاریکردنى یه‌کتردا بووه، به تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ى یه‌خانگیرى مه‌ترسییه‌کان بووه. بۆ ئه‌م ساڵه‌شى که دادێت له هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به ژیاندنه‌وه‌ى ئه‌م گیانه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى تاک و کۆمه‌ڵ. نابێ رێگه بده‌ین ناکۆکییه سیاسى و حیزبى و ده‌سته‌گه‌رییه‌کانمان زاڵ بن به‌سه‌ر ئامانجه نه‌گۆڕه‌کانمان، له پێش هه‌موویه‌وه پاراستنى خه‌ڵک و خاک و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ر مه‌ترسییه‌ک که ده‌شێت له هه‌ر ئان و ساتێکدا سه‌رهه‌ڵبدات. هه‌وڵدان بۆ ته‌بایى و دروستکردنى کۆده‌نگى ئه‌رکى سه‌ر شانى هه‌موومانه. پێویسته هه‌ر که‌س و لایه‌نێک لاى خۆیه‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا گه‌وره‌یى بنوێنێت و له به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندییه که‌سیى و حیزبییه‌کان خۆش بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیوامان به چاکه‌خواز و خه‌مخۆرانى میلله‌تى خۆمان زۆره و چاوه‌ڕوانین هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستپێشخه‌ربێت و هه‌نگاو بنێت. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کانه‌وه هه‌یه، ئێمه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به گشتى و تیمى دانووستانکار له‌گه‌ڵ به‌غدا، درێغى ناکه‌ین و له کار و کۆشش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. له ماوه‌ى رابردوودا له به‌غدا زۆر هه‌نگاو چووینه پێشه‌وه، زۆر کاریترمان ماوه له‌م دۆسیه‌دا تا بگه‌ینه دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانیترى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال، له نێویاندا کۆتاییهێنان به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ته‌عریب له که‌رکوک و هه‌موو ناوچه جێناکۆکه‌کان، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانى مافى جوتیارانى کوردستان و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له چوارچێوه‌ى سیستمى به‌رگرى عیراقدا. له هه‌مان کاتدا ئه‌رکى هێزه سیاسییه‌کانه که هه‌وڵ بده‌ن فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له به‌غدا یه‌کگرتووتر بن له پێناو خێراترکردنى چاکسازى و هه‌روه‌ها له پێناو به‌ڕێوه‌بردنێکى باشتر و شایسته‌تر بۆ هه‌موو عیراقییه‌کان به دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه. ده‌بێت به کردار ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه بسڕینه‌وه که حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان ته‌نها هه‌رێمى کوردستانیان به‌لاوه گرنگه و به‌شه‌کانى تر‌ى عیراق پشتگوێ ده‌خه‌ن. کوردستانێکى به‌هێز به به‌شدارییه‌کى کارا و به‌هێز له عیراقێکى به‌هێزدا دێته دی. به‌ڵام کوردستان هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و کاریگه‌رییه‌ى هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵى خۆماندا ته‌با نه‌بین. ته‌باییش به سه‌پاندنى ئیراده‌ى زۆرینه نایه‌ته دی، و به په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌ت و رق و کینه له دژى یه‌کترى دروست نابێت. ته‌بایى به رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه ستراتیژییه‌کان له لایه‌که‌وه و به په‌یڕه‌کردنى کێبه‌رکێیه‌کى سیاسى ته‌ندروست له‌لایه‌که‌یتره‌وه دروست ده‌بێت که دوور بێت له شکاندنى که‌سایه‌تى یه‌کتر و دوور بێت له ته‌شهیر کردن به ره‌مزه‌کانى یه‌کتر. مه‌ترسییه‌کانى به‌رده‌ممان واده‌خوازن که دووربینانه بیربکه‌ینه‌وه و له ئێستاوه بکه‌وینه کارى جدی. سه‌ربارى له‌مپه‌ر و که‌شى ئاڵۆز و قورسایى دانوستاندنه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غداد، گه‌شبینین و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین به په‌ره‌پێدانى هه‌وڵه‌کانمان له‌ماوه‌ى داهاتوویه‌کى نزیکدا به‌ره‌و ده‌ستکه‌وتى گه‌وره بۆ عێراق به گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌ت هه‌نگاو بنێین. له‌پاش هه‌موو ناخۆشییه‌ک نۆره‌ى خۆشییه و تونێله‌که چه‌نده درێژ و تاریک بووبێت، ڕووناکى له کۆتاییه‌که‌یدا دیاره. هیوا و باوه‌ڕى زاڵى ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ 2020 دا ماڵئاوایى بکه‌ین له ترسناکییه‌کانى به‌شێکى زۆر له‌و کێشه و قه‌یرانانه‌ى ژیانیان لێ تێکداین، له پێش هه‌موویانه‌وه کۆرۆنا و بۆ قه‌یرانه‌کانى دیکه‌ش باوه‌ڕمان به‌کار و پێداگریمان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیان. به هیواى ساڵێکى خۆشتر و باشتر بۆ هه‌موولایه‌ک و هه‌موو ساڵێک هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بن
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ى سه‌رى ساڵ سعودیه بڕیار ده‌دات رێگه به چالاکییه میوزیکیه‌کان بدات و له یه‌که‌م هه‌نگاودا رێگه‌یدا دوو تیمى میوزیک ده‌ست به چالاکى بکه‌نه‌وه. وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سعودیه رایگه‌یاند، بۆ یه‌که‌مجار رێگه‌یان داوه تیمێکى میوزیک له وڵاته‌که‌دا ده‌ست به راهێنان بکات، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌و چالاکییه هونه‌رییه له‌گه‌ڵ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سعودیه‌وه قه‌ده‌غه‌بووه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سعودیه، به‌در بن عه‌بدوڵا وه‌زیرى رۆشنبیرى سعودیه ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر رێگه‌پێدان به "ناوه‌ندى میوزیکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راهێنان" و "په‌یمانگه‌ى میوزیک بۆ راهێنان" له سعودیه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به‌هه‌مانشێوه رێگه‌یان داوه شانۆیه‌ک بۆ کاره‌کانى ئه‌و دوو گروپه رێگه به‌کردنه‌وه‌ى بدرێت و چالاکییه‌کانى خۆیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه. ئه‌و گۆڕانکاریانه له‌سعودیه له‌کاتێکدایه هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌و رێکارانه‌ى سعودیه هه‌وڵێکى جددییه بۆ کرانه‌وه به‌رووى جیهان و پێشکه‌وتنه‌کان، هه‌ندێکى دیکه‌ش واى ده‌بینن هه‌وڵى پیاوانى ئاینییه که له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان تا له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بسه‌پێنن. پێشتر له سعودیه ته‌نها رێگه به چه‌ند جۆرێک له ئامێره سونه‌تییه میوزیکه‌کان ده‌درا له بۆنه ئاینى و خێزانییه‌کاندا به‌کاربهێنرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه به‌ئاهه‌نگى میوزیک و گروپى میوزیک نه‌ده‌درا که چالاکى ئه‌نجام بده‌ن و ئاهه‌نگ بگێڕن. محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کرانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى به‌ڕووى وڵاتانى رۆژئاوا، سه‌ره‌تا رێگه‌یدا ژنانى سعودیه شۆفێرى بکه‌ن، که پێشتر قه‌ده‌غه‌بوو، پاشانیش رێگه‌یدا گه‌شتیارى وڵاتان سه‌ردانى شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بکه‌ن، دواتر رێگه‌یدا بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ دارى کریسمس و بوکه‌ڵه‌ى بابا نوئێل بفرۆشرێت و خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته به‌شدارى ئاهه‌نگه‌کانى سه‌رى ساڵ بکه‌ن که به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ساڵى 2015ش بۆ یه‌که‌مجار مافى ده‌نگدان و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى به ئافره‌تان درا له هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاره‌وانیدا به‌وه‌ش سعوودیه بووه دواین وڵات که دانى به‌وه‌دانا ئافره‌تان مافى ده‌نگدانیان هه‌بێت. به‌شێک له‌و کرانه‌وه سنوردارانه له سعودیه له‌کاتێکدایه، ئه‌و وڵاته که هاوپه‌یمانێکى سه‌ره‌کیى ئه‌مریکا و وڵاتانى ناتۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام پۆلیسى ئاداب و ئاین هه‌یه، که تایبه‌ته به پاراستنى نه‌ریت و بنه‌ماکانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام له‌و وڵاته، “فه‌رمان به چاکه و نه‌هى له خراپه بکه” په‌یڕه‌و ده‌کات. محه‌مه‌د بن سه‌لمان، یه‌کێکه له‌و کاراکته‌رانه‌ى که هه‌نگاو به‌هه‌نگاو گۆرانکارى ئه‌نجام ده‌دات بۆ کرانه‌وه به‌رووى رۆژئاوادا، چاوه‌روان ده‌کرێت بریارو هه‌نگاوى نوێى دیکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش سعودییه‌کانى کردووه به دووبه‌شه‌وه، به‌شێکیان پشتیوانى ده‌که‌ن و به‌شه‌که‌ى دیکه که به‌شێوه‌یه‌کى کلاسیکى مامه‌ڵه ده‌که‌ن پێیانوایه ئه‌و بریارانه ناگونجێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا که سعودیه به‌بۆنه‌ى بوونى مه‌که وه‌ک قیبله‌ى مسوڵمانان به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شکێته‌وه.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵسوکه‌وتى هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان "زۆر سته‌مکارانه بوو". ده‌شڵێت، عێراق به‌ناوى یاساوه فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى له موچه و شایسته داراییه‌کانیان بێبه‌شکردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020 له په‌یامى پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى زاینییه‌وه، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و ره‌فتاره‌ى عێراق دژى گیانى هاوچاره‌نووسى و پێکه‌وه‌ژیانه و هه‌ستنه‌کردنه به هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى عێراق". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"نه‌ده‌بووایه سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌موو ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان قبوڵ بکه‌ن". هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که حکومه‌تى عێراق ده‌بێ شایسته دارایییه‌کانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى رێککه‌وتنه‌کانى پێشوو قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: به‌رله کۆتایی ساڵى 2020، له په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵسوکه‌وتى هێزه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان زۆر سته‌مکارانه بوو. سیاسه‌تێکى پێ له دژایه‌تیکردنى هه‌رێمى کوردستان بوو به ئامانجى په‌کخستنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و برسیکردنى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان. له یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى داراییدا، هه‌موو هه‌وڵێکیان دا و به ناوى یاساوه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له مووچه و شایسته دارایییه‌کان بێبه‌ش کرد. ئه‌مه دژى گیانى هاوچاره‌نووسى و پێکه‌وه‌ژیانه و هه‌ستنه‌کردنه به هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى عێراق. به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و حکوومه‌تى فیدراڵ و هه‌موو ده‌زگا فه‌رمییه‌کانى ده‌وڵه‌تى عێراق، نه‌ده‌بووایه ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان قبووڵ بکه‌ن. حکوومه‌تى عێراق ده‌بێ شایسته دارایییه‌کانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌کانى پێشوو قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، هه‌وره‌ها چاوه‌ڕێین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شانمان ڕۆڵى خۆیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندا بگێڕن. پشوودرێژیى شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و مانه‌وه بۆ زیاتر له دوو هه‌فته له به‌غدا و نه‌هێشتنى هیچ به‌هانه‌یه‌ک بۆ ڕێکنه‌که‌وتن، ئه‌وپه‌ڕى نیازپاکى و ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامێکى باش و کرده‌یى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى فیدراڵى عێراقه‌وه بۆ که‌مترین مافه دارایییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نییه! ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یى نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو سزادانى خه‌ڵکى کوردستانه که به هیچ شێوه‌یه‌ک یاسایى و ده‌ستوورى نییه و ته‌نیا به مه‌به‌ست و بڕیارى سیاسى ده‌کرێت. ئاماده‌یى و خواست و ویستمان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و ڕێککه‌وتنێکى یه‌کجاره‌کى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات ده‌که‌ینه‌وه که ماف و شایسته‌کانى گه‌لى کوردستان و سه‌قامگیرى بۆ ته‌واوى عێراق مسۆگه‌ر بکات. له‌سه‌ر ئاستى سیاسیى هه‌رێمى کوردستانیش، به‌داخه‌وه ناکۆکیى سیاسیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌رده‌وامه، بارى ژیان و ده‌روونیى خه‌ڵکى کوردستان به شه‌ڕێکى ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر کراوه! زۆرکردنى ئه‌و جیاوازییه سیاسییانه، هێزى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان زۆر لاواز ده‌کات و ده‌بێته هۆى په‌رتکردنێکى گه‌وره‌ى کۆمه‌ڵگه، ئه‌وه‌ش سه‌قامگیریى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش له هه‌رێمى کوردستان تێک ده‌دات و پێویسته به زووترین کات ڕابگیرێت. ئه‌رکى هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى کوردستانه بیر له پاراستنى مافه‌کان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و سیستمى فیدراڵى بکه‌نه‌وه و پێکه‌وه کارى بۆ بکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به‌و ناکۆکییه سیاسییانه بهێنرێت و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانمان ڕێکبکه‌وین، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکار و پشتیوان ده‌بێت. وێڕاى ده‌ربڕینى ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێزانینمان بۆ تێگه‌یشتن و به‌رگه‌گرتن و خۆڕاگریى هاووڵاتییانى کوردستان، سوپاسى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌م که پارێزه‌رى کوردستانن، هه‌روه‌ها سوپاسى پزیشکان و په‌رستاران و ته‌واوى کارمه‌ندانى که‌رتى ته‌ندروستى ده‌که‌م که له ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادا بوون. هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه به فاکته‌رێکى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌که ده‌مێنێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جیهان ده‌دات. له هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانمان به‌رده‌وام ده‌بێت که هێشتا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیمان به به‌رده‌وامیى ئه‌رک و پشتیوانییانه. پێکه‌وه به یه‌کڕیزى و یه‌کهه‌ڵوێستى ده‌توانین به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختى و قه‌یرانه‌کاندا سه‌ر بکه‌وین، شوێن و پێگه‌یه‌کى باشتر له عێراق، ناوچه‌که و جیهان بگرین و ڕه‌وڕه‌وه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشکه‌وتن له وڵاته‌که‌مان بخه‌ینه‌وه گه‌ڕ. هه‌موومان له کوردستان به ته‌بایى، لێبورده‌یى و یه‌کترقبووڵکردن، به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى ڕووناک هه‌نگاو ده‌نێین. ساڵى تازه له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى ساڵێکى پێ له خۆشى و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. نێچیرڤان بارزانى
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئێستا که له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتن، "هیوادارم رێککه‌وتنه‌که وه‌کو خۆى جێبه‌جێ بکرێت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق، چیتر رێگه نه‌ده‌ن ماف و شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، بکرێته کارتێکى فشارى سیاسى له دژمان". ئه‌مڕۆ 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى زایینى رایگه‌یاند:"له‌کاتێکدا پێ ده‌نێینه ساڵى نوێوه، هه‌رێمى کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێکى زۆر سه‌ختى به‌ڕێکرد، ئه‌ویش به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته ئابورییه سه‌خته‌کانى و نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى فیدڕاڵى له به‌غدا، که له ئه‌نجامدا قه‌یران و دۆخێکى دارایى سه‌خت و بارگرانییه‌کى زۆر له‌سه‌ر هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى کوردستان دروستبو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هیوادارم رێککه‌وتنه‌که وه‌کو خۆى جێبه‌جێ بکرێت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق، چیتر رێگه نه‌ده‌ن ماف و شایسته داراییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان، بکرێته کارتێکى فشارى سیاسى له دژى خه‌ڵکى مافخوراوى کوردستان، دوپاتیشى ده‌که‌ینه‌وه که ئێمه هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى مافه ده‌ستورییه‌کانمان نابین". هاوکات، مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌شکردوه، "گه‌لى کوردستان خاوه‌ن پرسێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه و قوربانییه‌کى زۆرى له‌م پێناوه داوه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێکۆشانى سه‌دان هه‌زار شه‌هیده و پێویسته به هه‌موومان داکۆکى لێ بکه‌ین و بیپارێزین، چونکه که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزى خه‌ڵکى کوردستان، به‌نده به هه‌بون و به‌هێزبونى ناسنامه‌ى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌ییمان و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستورییه‌کانمان". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم داوا له هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵک ده‌کات هه‌موو جیاوازیى و ناکۆکییه‌ک به‌لاوه‌بنێن و به‌رگرى له خاک و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کان بکه‌ن و یه‌کگرتوانه، ڕوبه‌ڕوى هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌کان ببنه‌وه و داکۆکى له مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌کانیان بکه‌ن، مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" دڵنیام به یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویی، ده‌توانین هه‌مو قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان تێپه‌ڕینین". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ درێژه‌دان به چاکسازى و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌روه‌رى یاسا و دادپه‌روه‌ریى و سه‌قامگیرکردنى زیاترى ئاسایش و ئارامى ده‌که‌نه‌وه، " به گه‌شبینى و ئومێده‌وه، ده‌ڕوانینه داهاتو، به‌و هیوایه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێ بنێته قۆناغێکى نوێى گه‌شه‌کردن و پێ ده‌ستکه‌وت و ئاوه‌دانى و دوربێت له هه‌مو ناخۆشى و دۆخێکى نه‌خوازراو"، مه‌سرور بارزانى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، له کاتى کردنه‌وه‌ى بازاڕ، نرخى دراوه جیهانییه‌کان به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى به‌م جۆره‌ى خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت. نرخى 100 دۆلار به 144 هه‌زار و 750 دینار. نرخى 100 یۆرۆ به 176 هه‌زار دینار. نرخى 100 پاوه‌ن به 193 هه‌زار دینار. نرخى 100 لیره‌ى تورکى به 19 هه‌زار دینار. 100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به پێنج هه‌زار و 750 دینار.
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یامێکى به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زایینى بڵاوکرده‌وه و، هیواى خواست "ساڵى 2021 ساڵى کۆتایهاتنى په‌تا و نه‌خۆشى و گرفته‌کان بێت". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى بارزانى: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زایینییه‌وه، پیرۆزبایى له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى کوردستان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م و، هیواى خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم. هیوادارم ساڵى 2021 ساڵى کۆتایهاتنى په‌تا و نه‌خۆشى و گرفته‌کان بێت و، ئاشتى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى کوردستان و عێراق و گشت ناوچه‌که‌مان بێته دی. مه‌سعود بارزانی 31ـى کانوونى یه‌که‌مى 2020