هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم واده‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" به پێنج ڕۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021جوتیار عادل، وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" سبه‌ینێ لیستى مووچه بڵاوده‌کرێته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به پێنج ڕۆژ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شده‌کرێت". هه‌فته‌ى پێشوو چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کوردستان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که به لێبرینى له‌سه‌دا 21ى موچه، موچه دابه‌شده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق جه‌خت له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى گونجاو له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌نه‌وه به تایبه‌تى دۆسیه‌ى دارایى و پاراستنى مافى موچه‌خۆران. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021، له کۆشکى به‌غداد کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق ئه‌نجامدراو تێیدا جه‌ختده‌که‌نه‌وه له‌پێویستى چه‌سپاندنى ئاسایش و ئارامى و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى هاووڵاتیان له لێکه‌وته ئابوورییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق جه‌ختده‌کاته‌وه له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى گونجاو له نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى دۆسیى داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، به‌تایبه‌تى پاراستنى مافى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دوور له ململانێ سیاسییه‌کان. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١/١٢ له کۆشکى به‌غداد د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمار و موسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبوونه‌وه و له‌باره‌ى دواین گۆڕانکارى و پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى وڵات‌دا و دۆسیه‌یى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو گفتوگۆیانکرد. ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه له پێویستى چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى وڵات و پارێزگاریکردن له ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاووڵاتیان و پاراستنى مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاسا له پێناو هێنانه‌دى ئاشتى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌که‌دا دووپاتکرایه‌وه له خستنه‌گه‌رى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کان بۆ پشتیوانى و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن توانا و سه‌روه‌رى و پاراستنى ماف و ئاسایشى هاووڵاتیان و رێگریکردن له‌و کارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان و رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى یاسا. به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو کرا، وه‌ک ئه‌رکێکى دیموکراسى و ده‌ستوورى له وڵات، به‌تایبه‌تى تریش وه‌ک داواکارییه‌کى جه‌ماوه‌رى و نیشتمانى ره‌وا، به ئاڕاسته‌ى هه‌نگاونان به‌ره‌وه چاکسازى و گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تی، هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى دواکارییه‌کانى گه‌ل، بۆ ھێنانه‌کایه‌وه‌ى په‌یمانێکى سیاسى نوێ و خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و ھێنادى ئاشتییانه‌ى چاکسازى ریشه‌یی، به به‌شدارى به‌رفراوانى ھه‌مووان. له‌و روانگه‌یه‌وه به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه له پێویستى کارکردنى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانى وڵات و هێزه سیاسى و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ پشتیوانیکردنى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له رێگه‌ى رێگریکردن له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ، به‌جۆرێک ھه‌ڵبژاردنه‌کان به ببێته جێى خواستى گه‌لى عێراق له ھه‌ڵبژاردنى نوێنه‌راى راسته‌قینه‌ییان دوور له گوشارێکى چه‌ک. هاوکات ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که ئاماژه‌یانکرد به‌پێویستى ره‌چاوکردنى پاک و بێگه‌رد و شه‌فافى هه‌ڵبژاردنه‌کان له ته‌واوى قۆناغه‌کانى به‌ڕێوه‌چوونى دا، به ھه‌ماھه‌نگى و چاودێریکردنى به شێوه‌یه‌کى ورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌کان و نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخانکرابوو سه‌باره‌ت به تێپه‌راندنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه به‌جۆرێک مافى ھه‌موو هاووڵاتیانى عێراق بپارێزێت بێ جیاوازی، ھه‌روه‌ھا رێگرى بکات له لێکه‌وته‌کانى دۆخى دارایى له‌سه‌ر بارودۆخى ئابوورى وڵات که ھاتووه‌ته ئاراوه، به تایبه‌تى پاراستنى چین و توێژه که‌مده‌رامه‌ته‌کان که سه‌رچاوه‌ى داهاتیان سنورداره، جه‌ختیشکرایه‌وه له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى گونجاو له نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى دۆسیى داراییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان، به‌تایبه‌تى پاراستنى مافى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دوور له ململانێ سیاسییه‌کان.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ده‌رباره‌ى بڕیاره نوێیه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى باج له‌سه‌ر کۆمپانیاکانى مۆبایل داوا له وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات روونکردنه‌وه‌ى زیاتر بدات و ده‌شڵێت:" که‌رتى مۆبایل به پێى ده‌ستوور له عێراقدا له چوارچێوه‌ى یاساکانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدایه و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى داهاتى ده‌وڵه‌ت له به‌غداوه رێکده‌خرێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند:" کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ پابه‌ند بووه به یاساى باجى فرۆشراوه‌کان و به ته‌واوه‌تى هه‌ستاوه به ده‌فع کردنى هه‌ر له ساڵى 2015 ه‌وه که تیایدا یاساکه ده‌رچووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، ئه‌ویش باجى فرۆشراوه‌کانه له‌سه‌ر به‌کاربه‌ر به رێژه‌ى له‌سه‌دا 20٪ ى نرخى کارته‌کانى پڕکردنه‌وه‌ى باڵانس". هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" که‌رتى مۆبایل به پێى ده‌ستوور له عێراقدا له چوارچێوه‌ى یاساکانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدایه و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى داهاتى ده‌وڵه‌ت له به‌غداوه رێکده‌خرێت". هاوکات، وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ به‌پێویستى داده‌نێت وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌ى زیاتر بدات له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ى که له بریاره‌که‌دا له‌باره‌ى کۆمپانیاکانى مۆبایله‌وه هاتووه چونکه ده‌ڵێن"روون نییه".
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه و 14 په‌رله‌مانتار له 14 جار زیاتر قسه‌یان کردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێى راپۆرتێکى ئه‌نستیتۆى په‌ى بۆ چاودێرى کاره‌کانى په‌رله‌مان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى دوایین راپۆرتى ئه‌نستیتۆى په‌ى، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى پارتى که پێکهاتوون له، (رزگار عیسا، ئه‌رشه‌د حسێن، به‌ختیار شوکرى، رۆژان ئیبراهیم)، له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا و له‌کۆى نۆ دانیشتن هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه. هه‌روه‌ها به‌پێى راپۆرته‌که، 14 په‌رله‌مانتار یه‌کجار قسه‌یان کردووه، 15 په‌رله‌مانتار دوو جار، 11 په‌رله‌مانتار سێ جار، 11 په‌رله‌مانتار چوارجار، 15 په‌رله‌مانتار پێنج جار، چوار په‌رله‌مانتار شه‌ش جار قسه‌یان کردووه. هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ( رێبوار عه‌بدوره‌حیم عه‌بدوڵا) زۆرترین جار قسه‌یکردووه که 25 جار بووه، دواى ئه‌ویش مه‌م بورهان قانع دێت به 20 جار، پاشان زاهیر محه‌مه‌د 19 جار. له‌به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دیاریکراوه که ئاماده‌نه‌بوون یاخود مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، هه‌ریه‌که له جه‌لال محه‌مه‌د (پارتى)، دابان محه‌مه‌د گۆڕان)، کاوه عه‌بدولقادر (نه‌وه‌ى نوێ) زۆرترین مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه که شه‌ش مۆڵه‌ت بووه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه، داواده‌کات پرۆژه یاسایه‌کى بودجه‌ى شه‌فاف و واقیعى بۆ ساڵى 2021ئاماده بکرێت. ده‌قى راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/11/12 ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه . له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیاریکردنى هێڵه گشتییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 ى هه‌رێمى کوردستان و هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه چاکسازى کرا. هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانى دارایى و ئابوورى ئاوات شێخ جه‌ناب و پلاندان دارا ڕه‌شید ڕاپۆرتێکیان ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى دارایى و ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 خسته‌ڕوو. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێکى خستووه‌ته‌گه‌ێ له پێناو ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویسته‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ى میلاک و ده‌رھێنانى ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که به شێوه‌یه‌کى ناڕه‌وا سوودمه‌ندبوون له بودجه گشتی، بۆ ئه‌وه‌ى ماف و شایسته‌ى دارایى مووچه‌خۆرى شایسته ده‌سته‌به‌ر بکرێت، سه‌ره‌ڕاى کارکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕووتین له ڕاییکردنى مامه‌ڵه داراییه‌کان. جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که پێویسته له ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 ، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێت و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به ژماره و داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و خه‌رجى ڕاسته‌قینه و کورتھێنان و دۆخى دارایى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ببه‌ستێت که له دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌م بودجه‌یه ده‌بێته هۆى بره‌ودانى زیاتر به شه‌فافیه‌ت له دارایى گشتى ھه‌رێم . سه‌رۆکى حکومه‌ت دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵی، هه‌موو ئه‌رکه ده‌ستوورییه‌کانى خۆى جێبه‌جێ کردووه ، بۆیه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵیش ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى پڕۆژه بودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 دابین بکات . له ته‌وه‌رى دووه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون عه‌بدولحه‌کیم خسرۆ ، ڕاپۆرتێکى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى پێشووى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى خسته‌ڕوو . بڕیاره ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که سه‌باره‌ت به ھێڵه گشتیه‌کانى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ھه‌رێم، سبه‌ى له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بخرێته‌ڕوو.
عه‌مار عه‌زیز- دهۆک که‌مال ئه‌تروشی هه‌فته‌ی رابردوو له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا ژماره‌ی نیشته‌جێبووانی ناحیه‌ی ئه‌تروش له (200) خێزان که‌مبووەته‌وه بۆ نیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌کردنه‌وه‌ی خانووه‌کانیان که‌مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته بۆ ساڵانی حه‌فتاکان. عارف تۆفیق ،(23) ساڵه له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئه‌تروش ده‌ژیت، به هاوڵاتى وت « ئێمه زۆر کێشه‌مان هه‌یه، له‌وانه دوو خوێندنگامان هه‌یه زۆر کۆنن، مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاکان، به‌داخه‌وه تائێستا نۆژه‌ن نه‌کراون، پێویسته خوێندنگایه‌کی نوێمان بۆ دروستبکرێت یان هه‌ردوو خوێندنگا‌که نۆژه‌ن بکرێته‌وه، خانووه‌کانمان هی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسن، ژیان له‌ناو ئه‌و خانووانه زۆر قورس و ناخۆشه، داوامان کردووه هه‌ریه‌کێک له‌ئێمه پارچه زه‌ویه‌کی پێبدرێت تاوه‌کو خانوویه‌کی نوێ بۆ خۆی دروستبکات، به‌ڵام تائێستا هیچ دیارنیه«. عارف وتیشی « به‌پیێ زانیارییه‌کانم ئه‌تروش کونترین ناحیه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستان، له‌ساڵی 1918 خوێندنگای لێکراوه‌ته‌وه‌و کونترین مه‌ڵبه‌ندی زانیاری و خوێندن بووه، ده‌یان به‌رپرسی ئه‌تروشی هه‌ن له‌ناو حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ناحیه‌که‌ی خۆیان پشتگوێ خستووه، داوایان لێده‌که‌ین به‌هانای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه بێن و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ربکه‌ن». عارف تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا « ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بیت یه‌ک رۆژیش له‌ئه‌تروش نامێنم و ده‌چمه شێخان یان شاری دهۆک، من دڵنیام ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌رنه‌کرێن خه‌ڵکه‌که زیاتر له‌ئه‌تروشه‌وه کۆچ ده‌کات». ئه‌تروش له‌ساڵی 1878 بووەته ناحیه، له‌ساڵی 1957 نزیکه‌ی (700) خێزان له‌ناحیه‌که ده‌ژیان، کەئه‌وکات رێژه‌ی دانیشتوانی له‌شاری دهۆک زیاتر بوو، ناحیه‌ی ئه‌تروش سه‌ر به‌قه‌زای شێخانه له‌سنوری پارێزگای دهۆک، ئێستا نزیکه‌ی (115) خێزان له‌ناحیه‌که ده‌ژین، ناحیه‌ی ئه‌تروش له (81) گوند پێکهاتووه، له‌م ژماره‌یه نزیکه‌ی (65) گوند ئاوه‌دانن و خه‌ڵک لێی نیشته‌جێیه. موحه‌مه‌د سلێمان، موختارى ناحیه‌ی ئه‌تروش به هاوڵاتى وت « کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه خانووه‌کانمانن له‌وه‌رزی زستان دڵوپ ده‌که‌ن، خانووه‌کان مێژووی دروستکردنیان زۆر کونن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاکان، ئێمه نامانه‌وێت خانووه‌کان نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه، خه‌ڵکی ناحیه‌که ده‌یانه‌وێت له‌شوێنێکی تر به‌ڵام هه‌ر له‌سنوری ناحیه‌که پارچه زه‌وییان پێبدرێت تاوه‌کو سه‌رله‌نوێ خانوو بۆ خۆیان دروستبکه‌ن». موختارى ناحیه‌ی ئه‌تروش وتیشی «خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر وه‌کو ئاو‌و کاره‌باو شه‌قامه‌کان هیچ کێشه‌مان نیه، پێش دوو ساڵ به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی ناحیه‌که شوێنێکی نوێیان ده‌ستنیشانکردو بڕیار بوو له‌و شوێنه هه‌ر خێزانێک پارچه زه‌وییه‌کیان پێبدرێت تاوه‌کو خانوویه‌کی نوێ بۆ خۆیان دروستبکه‌ن، ئه‌تروشی کۆنیش بمێنێته‌وه وه‌کو ناوچه‌یه‌کی شوێنه‌واری، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م بارودوخه‌ی کوردستان ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ نه‌کرا». موحه‌مه‌د سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا « پێش 2003 نزیکه‌ی (200) خێزان له‌ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئه‌تروش ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌که که‌مبووەته‌وه بۆ (115) خێزان، ئه‌گه‌ر وابڕوات ژماره‌که هێشتا که‌متر ده‌بێته‌وه، دۆخی خه‌ڵک زۆر خراپه به‌هۆی ئه‌و خانووانه‌وه، له‌هه‌ندێک خانوو دوو خێزانی تێدا ده‌ژین و شوێنیان زۆر بچووک و ناخۆشه، داوا له‌وه‌زیری نوێی سامانه سروشتییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ئه‌و کێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن». سالم عوزێر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی له‌ناحیه‌ی ئه‌تروش به هاوڵاتى وت « هه‌ر له‌سنوری ناحیه‌ی ئه‌تروش شوێنێکی نوێمان ئاماده کردووه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌تروش که‌نزیکه‌ی (12) هەزار دۆن‌مه، هه‌ر سه‌رۆک خێزانێک پارچه‌زه‌ویه‌کی پێده‌درێت تاوه‌کو خانووه‌یه‌کی نوێ بۆخۆی دروستبکات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی پرۆژه‌که راوه‌ه‌ستاوه، له‌م کاته‌دا باوه‌ڕناکه‌م پڕۆژه‌که جێبه‌جێ بکرێت، چونکه هه‌ر ته‌نها دروستکردنی خانوو نیه، به‌ڵکو پێویستی به‌شه‌قام و ئاو‌و کاره‌با و زۆر خزمه‌تی تر هه‌یه «. سالم عوزێر وتیشی «خانووه کۆنه‌کانی ناحیه‌ی ئه‌تروش له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه دروستکراون، بۆیه ئه‌و خانووانه موڵکی هاووڵاتی نین، هه‌رکاتێک پاره‌ی پێویست بۆپرۆژه‌که خه‌رج کرا ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به‌دابه‌شکردنی پارچه زه‌وی لەسه‌ر هاووڵاتیانی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئه‌ترش».
هاوڵاتى به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕێکى ئه‌مریکى، خۆکوشتنى ژنان وکچانى ئێزدى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه زیادیکردووه،بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و له عێراقیش به‌پێى ئامارێک له %80 ى ئه‌وانه‌ى خۆیان ده‌کوژن ژنانن . ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان روودەدات جیاوازە رێکخراوێک کە کاری بە بەڵگەنامە کردنی دۆخی ئێزدیەکانە ئاشکرایکردووە، ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان روودەدات، حاڵەتی جیاوازە، هەرچەندە ماوەی نێوان خۆکوشتنەکان کەمە و سێ لەوانەش تەمەنیان خوار 18 ساڵ بوو سێ لەو کچانەی خۆیان کوشت، دوانیان تەمەنیان 15 ساڵ بو. ئەو رێکخراوە دەڵێت دوو لەو کچانەی لەمدواییەدا خۆیان کوشت بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و هەرسێ کچەکەش لە کەمپەکانی شاریا و ئیسیان و بەرسڤی پارێزگای دهۆکە. عەلی ئیبراهیم بەرپرسی نوسینگەی شەنگالی رێکخراوی بەبەڵگەنامەکردنی ژیانی ئێزدیەکان ئاماژەی پێکردووە، ئەو دوو کچەی تەمەنیان 15 ساڵ بووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەیان لێکراوە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی خۆکوشتنیان، کچی سێیەمیش کە تەمەنی نەگەیشتبووە 18 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی و تێنەگەیشتنی هاوسەرەکەی لێی خۆی کوشتووە. هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت سەرچاوەیەکیش لە کەمپی شاریا بە ماڵپەڕی حوڕرەی ئەمریکی وتووە، هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت و هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەریان دەدرێت. خۆکوشتنی کچان و ژنانی ئێزدی لەکاتێکدایە، ئێزدییەکان بەهۆی ئەوەی ئاینیان جیاوازە، لە ترسی داعش و گروپە توندڕەوەکان پەنایان بۆ کەمپەکان بردووە، دوای ئەوەی ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە. بەوهۆیەشەوە بەپێی ئامارە جیاوازەکان زیاتر لە پێنج هەزار کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو رێکخراوە توندڕەوەوە رفێندران، تەنها توانراوە کەمتر لە نیوەشیان ئازاد بکرێن و بەشێکی زۆریان وەک کەنیزە کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە. نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان مانگی 12 ی ساڵی رابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان و رایگەیاند لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خۆکوشتنی ئێزدییەکان زیادیکردووە، بەتایبەتیش ژنانی ئێزدی. بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ساڵی 2019 دا 590 کەس لەعێراق خۆیان کوشتووە، هەزار و 112 کەسیش هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، کە %80 یان ژن بوون. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی ئەو دۆخەی عێراق و بەتایبەتیش ناوچەی ئێزدییەکانی تێکەوتووە، خێزانە عێراقییەکان بەدەست کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنن، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لەئێزدیەکان تائێستا لە کەمپەکاندا دەژین.
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٤٣٣ حزب داواکاریان پێشکەشکردووە تا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماربکەن، 128 حزبیش تۆمارکردنیان ره‌تکراوه‌ته‌وه. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکرد: تا ئێستا ٤٣٣ حزب داوایان پێشکەش کردووە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان لە کۆمسیۆن، لەو ژمارەیەش ٢٢٥ حزب پەسەندکراون و تۆمارکراون. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد" ٦٣ حزبی نوێ دامەزراون و داوای تۆمارکردنیان لە کۆمسیۆن کردووە". بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن، ١٢٨ حزب وەرنەگیراون و ناویان تۆمارنەکراوە، هاوکات ١٧ حزب خۆیان داوای کشانەوەیان لە تۆمارکردن کردووە. کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ٢٥ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە و لە نێویشیاندا ئەو کەسانەی ٢٠٠٣ لەدایکبوون. پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو: لە ٩ تا ١٦ی ئەم مانگە وادەی تۆمارکردنی حزب و لیست و قەوارە سیاسییەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەخەتەکەی شه‌شی حوزەیرانی ئەمساڵی عێراقە و لە نۆی مانگیشەوە تا 28ی ئەم مانگە وادەی خۆتۆمارکردنی کاندیدەکانی پەرلەمان دەبێت.
هاوڵاتى هه‌واڵگرى عێراق کوژرانى سێ فەرماندەی داعشی لە داقوق راگه‌یاند و دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی ئه‌و رێکخراوه‌شى لە کەرکووک راگەیاند. ئاژانسى هه‌واڵگرى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان تیرۆریستێکى داواکراویان ده‌ستگیرکردووه که فه‌رمانده‌ى داعش بووه و به نیشان شکێنه‌که‌ى داعش ناسراوه. وه‌ک هه‌واڵگرى عێراق ئاماژه‌ى پێکردووه، ئه‌و تیرۆریسته له که‌مپێکى په‌نابه‌ران به‌ناوى که‌مپى له‌یلان خۆى حه‌شارداوه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌واڵگرى عێراق رایگه‌یاندووه، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، هێزە ئەمنییەکان بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری رۆژئاوای داقووق چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ فەرماندەی داعش کوژران.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ک ماوه‌ى ساڵێکه نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته. به‌پێى نرخى بۆرسه‌ى جیهانى، ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 56 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش 52 دۆلار و 67 سه‌نته. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشرا.
شاناز حه‌سه‌ن کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌فته‌ى رابردوو بڕیاریدا پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات، به‌ڵام چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌کات تاپشک و شایسته داراییه‌کانى بزانێت. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى کۆبووه‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ کرا له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا پرۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات تاله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خه‌رجى و داهاته‌کان روونببێته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌کانیش پلانى کاریان جێبه‌جێ بکه‌ن. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2014ه‌وه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش به‌بیانووى قه‌یرانى دارایى و نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کان له‌به‌غداوه. په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌کات و تێیدا پشکى هه‌رێم به له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و داهاته فیدراڵییه‌کان. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»پێویسته پڕۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند بکرێت و پشکى هه‌رێم روونببێته‌وه، ئنجا ده‌توانرێت پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «به‌پیى یاسا‌و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان پێویسته حکومه‌ت له‌مانگى (10)وه ده‌ست بکات به‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجە بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵ کارى له‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان جیاوازه‌و پێویسته پڕۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ندبکرێت تا حکومه‌ت به‌رچاو روونى هه‌بێت، ئنجا ده‌توانرێت پرۆژه بودجه‌که‌ى ره‌وانه بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه شه‌فافییه‌ت دروستده‌کات و گه‌نده‌ڵى که‌مده‌کاته‌وه‌و به‌رنامه‌و کار‌و پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى تێدایه‌و یه‌کێکه له‌ئه‌رک و کاره‌کانى په‌رله‌مان که‌په‌سه‌ندکردنى بودجه‌یه. زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه«پرۆژه بودجه‌که له‌سه‌ر دوو بنچینه ده‌بێت، یه‌کێکیان پشکى هه‌رێمى کوردستانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئێستا چووەته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار ده‌ده‌رێت و له‌سه‌ر ئه‌وه پشکه که‌دیاریده‌کرێت، که‌ئه‌وه نه‌بێت دووه‌م بنچینه، هه‌موو سه‌رچاوه‌کانى داهات و خه‌رجیه‌کانى ناوخۆ کۆده‌کرێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ئاماده ده‌کرێت». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌پێى پێشبینییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌مانگى ئازاردا بینێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و له‌مانگى نیساندا په‌سه‌ند بکرێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه له‌وه‌زاره‌تى دارایى داواى کارنامه‌و پرۆژه‌کانى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کردووه بۆ ساڵى 2021و به‌شێکى زۆر له‌وه‌زاره‌ته‌کان پلانه‌کانیان ناردووه‌ته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق. ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»حه‌وت ساڵه ئه‌و بارودۆخه‌ى هه‌رێمى تێکه‌وتووه‌و بڕینى به‌شه موچه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ناهه‌ق و دروستبوونى شه‌رى داعش که بووه تێچوویه‌کى زۆر له‌سه‌ر حکومه‌ت و ئه‌مانه هه‌مووى قه‌یران بوون پێکه‌وه وایانکرد حکومه‌ت ئه‌و ئیراده‌یه‌ى نه‌بێت بودجه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت». ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد هه‌موو ساڵێک حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه بودجه‌ى دواکه‌وتووه‌و له‌مانگى دوو و سێ گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام» پرۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ندبکرێت ئه‌وکات حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌به‌رنامه‌ى ئه‌و به‌شه بودجه‌یه، پرۆژه بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات، به‌ڵام له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى به‌غدایه تا پشک و شایسته داراییه‌کانى بزانێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى پێشیوابوو له‌ڕووى داراییه‌وه تا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ره‌وانه ده‌کات تانه‌زانرێت بڕه‌که‌ى چه‌نده «حکومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت هیچ پرۆژه بودجه‌یه‌ک ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات بۆ په‌سه‌ندکردنى». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا چه‌ند جۆرێک داهاتى هه‌یه، که‌بریتین له‌داهاته‌کانى (فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ له‌باج و گومرگ، هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان)، به‌ڵام به‌فه‌رمى هیچ ژماره‌یه‌کى روون نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مان که‌مانگانه ئه‌و داهاتانه ده‌گاته چه‌ند. شه‌فاف نه‌بوونى سه‌رجه‌م داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه په‌رله‌مانتارانیش وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه به‌دواداچوون و چاودێریى بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانى حکومه‌ت بکه‌ن. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ده‌ڵێت له‌ڕووى ئابورییه‌وه پرۆژه بودجه‌ى عێراق هیچ په‌یوه‌ندى به‌پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه نییه، چونکه به‌خه‌مڵاندن داده‌نرێت. خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ له‌کۆلێژی ئابورى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌ڕووى ئیدارى و ئابورییه‌وه پرۆژه بودجه‌ى عێراق و هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندى به‌یه‌که‌وه نیه‌و ته‌واو جیاوازه، به‌ڵام هه‌رێم پێویسته بزانێت چه‌ندى به‌رده‌که‌وێت له‌بودجه‌ى عێراق». هه‌روه‌ها وتیشى:» ده‌بوایه پێشتر هه‌وڵبدرایه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له‌خه‌مڵاندنى ئه‌و بودجه‌یه، به‌خه‌مڵاندن پرۆژه بودجه‌که‌یان دیاریبکردایه چه‌ند پاره‌مان به‌رده‌که‌وێت به‌وپێیه خه‌رجییه‌کان دیاریبکه‌ن، بۆیه مه‌رج نیه له‌سه‌دا سه‌د چاوه‌ڕێى بودجه‌ى عێراق بکه‌ین».
هاوڵاتى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێن به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو پێشێلکارییه‌کان زیادیان کردووه‌و به‌ندکردن و لێدان و سوکایه‌تى تۆمار کراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کرێن به‌وه‌ى بێلایه‌نانه مامه‌ڵه ناکه‌ن. سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان رایگه‌یاند ساڵى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستان (315) پێشێلکاریى به‌رامبه‌ر میدیاکاران ئه‌نجامدراون و (138) حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆمارکراون. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌ساڵى 2020دا زیاتر له (315) رۆژنامه‌نووس پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر کراوه، که (308)یان نێر و حه‌وت رۆژنامه‌نووسیان مێ بوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که چوار سکاڵا به‌رامبه‌ر پێنج رۆژنامه‌نووس به‌رز کراوه‌ته‌وه‌و سێ ده‌زگاى میدیایى داخراون و یه‌ک رۆژنامه‌نووسیش به‌ڵێننامه‌ى کارنه‌کردنى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ساڵى رابردوو پێشێلکارى به‌رانبه‌ر کراوه ده‌ڵێت:" دووجار له‌کاتى رووماڵکردنى کارى رۆژنامه‌نووسى به‌ندکراوم و جارێکیش ئازار دراوم". ئازاد سه‌عدى، په‌یامنێرى ده‌زگاى میدیاى سپێده، له‌دهۆک له‌ماوه‌ى ساڵى 2020دا سێ جار پێشێلکارى به‌رامبه‌ر کراوه‌و له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دووجار له‌کاتى رووماڵکردنى کارى رۆژنامه‌نووسى به‌ندکراوم و جارێکیش ئازار دراوم و که‌لوپه‌له‌کانمان شکێنراوه، له‌کاتى رووماڵکردنى خۆپیشاندانه‌کان بووین، به‌بێ هۆکار من و کامێره‌مانه‌که‌یان ده‌ستگیرکردو مامه‌ڵه‌ى ناشرینیان له‌گه‌ڵ کردین تا بردیانینه بنکه‌ى پۆلیس و ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک رایانگرتین". په‌یامنێره‌که‌ى که‌ناڵى سپێده له‌دهۆک باسى له‌وه‌شکرد که " لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌پێناو به‌رژەوه‌ندى خۆیان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ى ئازادى راده‌ربڕین به‌رده‌وامن له‌هێرشکردن و سه‌رکوتکردن که‌ئه‌مه مه‌ترسییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کارى رۆژنامه‌نووسى له‌هه‌رێمدا". هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام پێیوایه "یاسا ته‌نیا مه‌ره‌که‌بى سه‌ر کاغه‌زه‌و ته‌نیا له‌کاتى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان رۆژنامه‌نووسى پێ سزا ده‌ده‌ن". فاروق عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ونه به‌ر هێرشى داموده‌زگاکان، چونکه داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان نیشتیمانى نین و نیشتیمانیانه بیر له بارودۆخه‌که بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو حزبین و پشگیرییان ده‌کرێت و ئاراسته ده‌کرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى". به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، که سه‌ر به‌کۆمه‌ڵى ئیسلامییه ده‌ڵێت:" ده‌زگا ئه‌منیه‌کان رۆژنامه‌نووسان به‌دژى خۆیان ده‌زانن، چونکه هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى یه‌کێتى ئاراسته‌یان ده‌کات و له‌هه‌ولێرو دهۆک پارتى ئاراسته‌یان ده‌کات". هه‌روه‌ها فاروق عه‌لى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ده‌سه‌ڵات یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌کارده‌هێنێت، ئه‌وه یه‌کێکه له‌گرفته‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان راهینراون پێویسته فێربکرێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن و که‌دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، وتیشى:" زۆرجار یاسا ته‌نیا مه‌ره‌که‌بى سه‌ر کاغه‌زه‌و ته‌نیا له‌کاتى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان رۆژنامه‌نووسى پێ سزا ده‌ده‌ن". رۆژنامه‌نووسێکى میدیاى ئه‌هلى پێیوایه له‌هه‌رێمدا شتێک نیه ناوى یاسا‌و پیشه‌یى داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان بێت، ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه مه‌زاجى حزبه سیاسییه‌کانه. ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌هه‌رێمدا شتێک نیه ناوى یاسا‌و پیشه‌یى داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان بێت، ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه مه‌زاجى حزبه سیاسییه‌کان که‌ئاراسته‌ى ده‌که‌ن و هێزى ئه‌منى حکومییمان نیه‌و هه‌مووى حزبین، سه‌ر به‌یه‌کێتى و پارتین و دادگا سه‌ربه‌خۆ نین و ته‌نیا دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه که‌س له‌سه‌ر پێشێلکارى له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناکرێت و نه هیچ یاسایه‌کیش ده‌توانێت ئازادى راده‌ربڕین بپاریزێت". سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو پێشێلکارییه‌کان به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو زیاتر بووه و ده‌شڵێن:" له‌کوردستان ئه‌و کاتانه‌ى که‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌بێت و به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ده‌بێت ئه‌وکاتانه پێشێلکارییه‌کان زیاد ده‌بێت". نه‌زاکه‌ت حسێن سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "داتا‌و پێشێلکارییه‌کانى ئه‌مساڵ دڵخۆشکه‌ر نه‌بوون، به‌به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو زیادى کردووه". سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان باسى له‌وه‌شکرد پێشێلکارى یاسایى و ئاسایى نیه و نابێت ببێت، به‌ڵام له‌هه‌موو جیهاندا هه‌ر هه‌بووه‌و وابه‌سته‌یه به‌گرژییه‌کان و ململانێکان" تاگرژییه‌کان له‌ناو وڵات‌دا هه‌بێت پێشێلکارییه‌کان زیاتر ده‌بێت به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان". نه‌زاکه‌ت پێشیوابوو به‌شێکى زۆرى کێشه‌کان رێکنه‌خستنه‌وه‌ى میدیایه‌و که‌میدیاکان زۆربه‌ى حزبین و ده‌چنه ناو ململانێى سیاسییه‌وه، بۆیه له‌وکاتانه‌دا تیڕوانین بۆ رۆژنامه‌نووس وه‌ک کادیرێکى سیاسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، که‌ئه‌مه راست نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر به‌هۆى سیاسه‌ت و ئه‌جێنداى که‌ناڵه‌کانه‌وه‌یه که رۆژنامه‌نووس ده‌بێته قوربانى. بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پێشێلکاریه‌کان سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان پێى وابوو هه‌ر کاتێک میدیا ریکخرا له‌وڵاتداو کارى میدیا پیشه‌یى بوو و ده‌سه‌ڵات و هێزه ئه‌منییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس وه‌ک مامه‌ڵه‌یه‌کى تاوانبارانه نه‌بوو، به یاسا‌و ئیتیک کار‌و پیشه‌ى رۆژنامه‌نووس رێکخرا، رێژه‌ى پێشێلکارى که‌مده‌بێته‌وه. له‌باره‌ى توندترین ئه‌و پێشێلکاریانه‌ى که‌ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان کراوه، نه‌زاکه‌ت حسێن وتى" توندترین شێواز لێدان و گرتن و شکاندنى که‌لوپه‌ل بووه، به‌ڵام زۆرترین حاڵه‌ت رێگرى کردن بووه له‌کارى رۆژنامه‌نووسى و رووماڵى رووداوه‌کان". له‌هه‌رێمى کوردستاندا ژماره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌پێى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بووه، که له‌پارێزگاى هه‌ولێر (46) حاڵه‌ت، له‌پارێزگاى سلێمانى (36) حاڵه‌ت، (17) پێشێلکاریى له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و (14) پێشێلکاریش له‌پارێزگاى دهۆک تۆمارکراون. هاوکات ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ئاماره‌کان ده‌ربڕى هه‌قیقه‌تى راستییه‌کان نین، واته که‌مى و زۆریى ژماره‌ى پێشێلکاریه‌کان ده‌ربڕى راستییه‌کان نین، زیاتر له‌کوردستان ئه‌و کاتانه‌ى که‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌بێت و به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ده‌بێت، ئه‌و کاتانه پێشێلکارییه‌کان زیاد ده‌بێت". یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى له‌ساڵى 2007 له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رچووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ک پێویست کارى له‌سه‌ر ناکرێت. ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، له‌باره‌ى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسییه‌وه وتى: "ئه‌م یاسایه هه‌ندێک پره‌نسیپى گشتى جیگیر کردووه، به‌ڵام هه‌موو ره‌هه‌ندێکى له‌ڕۆژنامه‌نووسى چاره‌سه‌ر نه‌کردووه، بۆیه پاساو ده‌داته دادگاکان که به‌یاساى تر سزا ده‌درێت".
سامان مەجید برێت مەکگۆرگ نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پۆستێکی نوێ لەئیدارەی جۆبایدن وەردەگرێت کەتایبەتە بەئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمەش دیسانەوە ئەو کارەکتەرەی هێنایەوە بەرباس کە زیاتر لەچوار ساڵ لەگەڵ کورددا لەپرسی شەڕی داعشدا لەپەیوەندیی توندوتۆڵدا بووە. برێت مەکگۆرک کەسێکی مەیدانی بوو، چەندین جار سەردانی هەولێرو سلێمانی و قامیشلۆو رەققەو چەندین ناوچەی تری کردووە بۆهێزکردنی شەڕی دژ بەداعش، بەتایبەتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەبوو لەگەڵ کوردانی رۆژئاڤای کوردستان، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا. برێت مه‌کگۆرگ له‌ساڵی 1973 له‌بیتسبێرگی ویلایه‌تی پنسلڤانیا له‌دایکبووه، لەکابینەکانی بوش و ئۆباما‌و ترەمپدا پۆستی پێدراوە، ساڵی 1991 کۆلێژی یاسای له‌زانکۆی کۆڵۆمبیا ته‌واوکردووه‌و ساڵی 1999ش له‌هه‌مان زانکۆ بووه‌ته مامۆستا و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه. مەکگۆرک دیپلۆماسییەکی دیار‌و شارەزای ئەمریکایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لەدۆسیەی عێراق، سوریا‌و ئەفغانستان کاریکردووە کەسایەتییەکی دیپلۆماتکارو ئاکادیمییە و بەشی یاسای تەواو کردووە. مەکگۆرگ بایەخی بەنیگەرانییەکی تورکیا نەدەدا لەسەر رۆژئاڤا لەسەرەتای ساڵی 2016 و وەک بەشێک لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، مه‌کگۆرگ سەردانی بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستانی کرد‌و لەوکاتەشەوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژئاڤا هەبوو، بۆچوونەکانی ئەو لەواشنتن بووەهۆی دروستکردنی ئەڵقەیەکی پەیوەندی هاوکاری سەربازیی، لۆجستی و تائاستێکی کەمتریش پەیوەندی دیپلۆماسیی نێوان ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەری کە بەکۆتاییهێنان بەداعش لەباکوری سوریا‌و دروستکردنی پشتێنەیەکی ئارام لەو ناوچەیەدا کۆتاییهات. لەماوەی کارکردنیدا مەکگۆرک لەچوارچیوەی پلانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوکاری کوردانی رۆژئاڤای کرد، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا، لەو ماوەیەدا چەند پەرلەمانتارو پارێزەرێک لەتورکیا، داوایان لەدادگای باڵای ئەو وڵاتە کرد، برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، دەستگیربکرێت، بەھۆی ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی یەپەگەی داوەو بۆتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا. ئەو کەسانە داوایان کردبوو لەئەگەری نزیکبوونەوەو بینینی مەکگۆرک لەخاڵە سنورییەکانی نێوان تورکیا-عێراق، تورکیا-سوریا، دەستبەجێ دەستگیربکرێت، بە تۆمەتی ئەنجامدانی یاری مەترسیدار بەدەستکەوت و سەروەرییەکانی تورکیاوە. بەپێی یاداشتەکە، برێت مەکگۆرکـ، چەکی داوە بەیەکینەکانی پاراستنی گەل و راھێنانی پێکردوون ئەوەشیان وەکو مەترسی لەسەر «سەقامگیری ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا» ناوبردبوو. پێشتر چەندجارێک تورکیا رەخنەی لەئەمەریکا گرتبوو، بەھۆی ھاوکاری ئەو وڵاتە بۆ شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و چەندجارێک بەرپرسانی ئەو وڵاتە مەکگۆرکیان تۆمەتبارکردووە. بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن کە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژاوای کلوردستان بکێشێتەوەو دواتر تورکیا دەستی گرت بەسەر چەند شارۆچیەکەی سنوویدا، ئەوەش نیگەرانی مەکگۆرکی لێکەوتوەوە دەستی لەکارکێشایەوە. برێت مەکگۆرک پێش رێکەوتنەکەی ترەمپ و ئەردۆغان وردەکاری پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا ئاشکراکرد و وتی «ئەوە هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، دوژمنانی واشنتن ئه‌و بۆشاییه پڕده‌که‌نه‌وه که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درووست ده‌بێت». ئامبەرین زەمان، کە کچە رۆژنامەنووسێکی تورکە لەمیانی بابەتێکدا لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە لەسەربەندی ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا‌و برێت مەکگۆرگ، ئاماژەیکردبوو رۆژنامەیەکی لایەنگری حکومەتی تورکیا مەکگۆرک-ی بە «بکوژ» وەسفکردووە. ئاماژەی بەوەش کردبوو شاراوە نییە کە تورکیا توڕەیە لە هاوپەیمانێتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سەردانە ئاشکرا‌کانی مەکگۆرگ بۆ شارەکانی ناوچە کوردییەکان، کە لەوێ لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە کۆدەبێتەوە کە باوەڕدەکرێت ئەوان وەکو بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان کردبێت بەشەڕکردن لەدژی تورکیا. ئاماژەشی کردبوو تورکیا وا خەیاڵ دەکات کە ئەمەریکا و مەکگۆرگ بناغەی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دادەمەزرێنن. هەروەها وتبووی «بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە سیاسەتی ئەمەریکا بریتیە لە شکستپێهێنانی داعش و یەپەگەش باشترین هاوبەشی ئەمەریکایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە». مەکگۆرک و نەوشیروان مستەفا سلێمان عەبدوڵا یونس، نوسەر و رۆژنامەنوس دەگێڕێتەوە ساڵی 2017 ئەو ماوەیەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کرا و دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە نوسێنێکدا کە پیش‌تر بڵاویکردۆتەوە دەڵێت «کاک نەوشیروان لەلەندەن بوو، لە یەکێک لە سەردانەکانمدا بۆ لای پرسیارێکی کرد لام سەیر بوو، زۆر بە پەرۆشەوە لێی پرسیم و داوای‌کرد کە لە ڕێگەی دکتۆر، بەرهەمەوە پرسیاری بۆبکەم ئایا برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ شەری داعش له پۆستەکەی دەمێنێتەوە یا دەگۆڕدرێت». لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چییە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت «منیش لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چیە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ کاک نەوشیروان وتی بێگومان حەز دەکەم نەگۆڕێ و بمێنێتەوە، منیش وتم باشە بۆچی کاک نەوشیروان خۆ ئەو پیاوە زۆر دژی تۆ و گۆڕانە، لەکێشەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوێستی دژی ئێوە بوو، لەوەڵامدا کاک نەوشیروان وتی گرنگ نیە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چیە و چۆنە، بەڵام مەکگۆرک پەیوەندی لەگەڵ رۆژئاڤای کوردستان زۆر باشەو مانەوەی ئەو بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سودی زۆر دەبێ ، بۆیە خۆزگە نەئەگۆڕدرا». سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت: «کاک نەوشیروان وتی گرنگ نییە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چییە و چۆنە، بەڵام مانەوەی مەکگۆرک بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سوودی زۆر دەبێت». کاری نوێی مەکگۆرگ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەینی رابردوو برێت مەکگۆرکی وەکو رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد. کاری سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی هاوکاریکردن و پێدانی ئامۆژگارییە بەسەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، هاوکات رێکخستنی ئەو سیاسەتانەیە لەنێو دامەزراوەکانی حکومەتدا. برێت مەکگۆرک و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لەژێر فەرمانی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی «هاوکاریی سەرۆکی ئەمریکاو جێگرەکەی دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا». سولیڤان لەئیدارەی ئۆباما لە 2013 تاوەکو 2014 راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، هەروەها لە 2011 تاوەکو 2013 بەڕێوەبەری پلانی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو. جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی کارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، «رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەپاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەمان». برێت مەکگۆرک لەتویتێکدا لەبارەی پێدانی ئەو پۆستە پێی، دەڵێت، لەدەیەی رابردوودا لەگەڵ جۆ بایدن خزمەتی کردووە و «ئەو سەرکردەیەکە کە لەم دۆخە هەستیارەی مێژوودا پێویستمانە». مەکگۆرک و هەرێمی کوردستان برێت مەکگۆرک رۆڵی هەبووە لەپێدانی چەک بەهێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش، بەڵام پشتیگریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی نەکرد. بەڵام لەدوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، برێت مەکگۆرک رایدەگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانی لەحکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات. مەکگۆرک لەتویتێکدا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتویتەر لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا وتی «ویلایەتە یەکگرتووەکان ... بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە بۆ کردنەوەی دیالۆگێکی نوێ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەپێی دەستوری عیراق». دوای وازهێنانی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم لەتویتێکی تردا وتی «ستایشی بڕیارە مێژووییەکەی بارزانی دەکەین و بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کاردەکەین». ئەوەش دوای ئەوە هات پەرلەمانی کوردستان یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پەسەندکرد، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاراستەکردن و رایگەیاند لەدوای 1ی تشرینی دووەم لەپۆستەکەی بەردەوام نابێت. مەکگۆرک هەروەها لەتویتەکەیدا وتبووی «ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی حکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات لەعێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ‌دا».
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم (35) موچه‌ى پاشه‌که‌وت و هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره‌و کۆى پاره‌که ده‌گاته زیاتر له (10) ترللۆن دینار‌و هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و مووچانه بۆ فه‌رمانبه‌ران رووننه‌بۆته‌وه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2020دا هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه، که به‌شێکى پاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکى دیکه‌شى له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه دابینکراوه، کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر له‌شه‌ش تریلۆن و (500) ملیار دیناره. فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ساڵى رابردووى بڵاوکردووه‌ته‌وه، به‌پێى خشته‌که ئه‌و پاره‌یه‌ى حکومه‌ت بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه له ٦٣% پۆینت هه‌شته و حکومه‌تى عێراقیش 36% پۆینت یه‌کى مووچه‌ى ساڵى رابردووى دابین کردووه. دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سۆشیال میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کان زۆر باسى موچه‌ى پاشه‌که‌وتى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت که به‌شێک له‌موچه‌خۆران بێ هیوابوون له‌وه‌ى موچه پاشکه‌وتکراوه‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه. هاوار مه‌حمود، ته‌مه‌ن (45) ساڵ فه‌رمانبه‌ر له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ساڵى رابردوو نیوه‌ى موچه‌کانمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ى وه‌رگیراوه به‌لێبڕینه‌وه بووه، به‌ڕاستى بێ ئه‌مه‌ل بووین له‌وه‌ى حکومه‌ت جارێکى دیکه موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کانمان بداته‌وه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان قه‌رزه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، وتیى»ئێستا ئه‌گه‌ر حسابى بکه‌م ره‌نگه نزیکه‌ى (18) ملیۆن دینارم لاى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مانده‌نه‌وه، هیچ نه‌بێت با بۆمان بخه‌نه سه‌ر حسابى بانک تا پاره‌ى کاره‌باو ئاوى لێبده‌ین». له‌ساڵى 2015ه‌وه جگه له‌وه‌ى که‌هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره، له‌هه‌مانکاتدا (35) مانگ چاره‌که موچه‌و نیوه موچه دراوه به‌موچه‌خۆران. له‌ساڵى 2015دا حکومه‌تى هه‌رێم چوار مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ته‌واوى دابه‌شنه‌کردووه، له‌ساڵه‌کانى 2016 و 2017، (23 مانگ) چاره‌که موچه‌یان داوه به‌فه‌رمانبه‌ران، له‌ساڵى 2018شدا، که بۆ دووه‌مجار ده‌ستکارى پاشه‌که‌وتى موچه کرا، (12) مانگى دیکه موچه‌خۆران له‌نیوه زیاتر موچه‌کانیان وه‌رگرت، واتا موچه‌ى ته‌واویان وه‌رنه‌گرتووه. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئه‌و (35) مانگه ناکه‌ن که‌چاره‌که موچه‌یان داوه‌و ته‌نها باسى ئه‌و هه‌شت مانگه ده‌که‌ن که‌موچه ته‌واوه‌کانیان نه‌داوه، له‌کاتێکدا پێش ئه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه رابگه‌یه‌نن حکومه‌ت به‌ڵێنیدا که‌موچه‌کانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ موچه‌خۆران. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت:» ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه له‌موچه‌خۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»چه‌ندین جار رامگه‌یاندووه ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه له‌موچه‌خۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران، چونکه هیچ پاڵپشتێکى یاسایى نیه، تائێستا حکومه‌ت نه‌چووه هه‌ژمارى بانکى بکاته‌وه‌و ئه‌و ره‌سیده بخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکردایه‌ته‌وه، ده‌یانتوانى فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ى پاره‌ى باجه‌کانى ئوتۆمبێل و خانووبه‌ره‌و زۆر بابه‌تى دیکه به‌کاریبهێنن، به‌ڵام «حکومه‌ت خۆى متمانه‌ى به‌خۆى نیه، بۆیه به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه ئه‌و موچه‌یه فه‌وتاوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و دزین و به‌هه‌ده‌ردانه‌ى سامانى گشتییه‌و هه‌رگیز گیرفانى موچه‌خۆران به‌و موچه بڕدراوانه گه‌رم نابێته‌وه«. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى پێشیوابوو له‌یاساى چاکسازیدا زۆر جه‌خت له‌وە کراوه‌ته‌وه که حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکاته‌وه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى خه‌ڵک هه‌یه‌تى هاوڵاتیان بتوانێت مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنى پێوه بکات، لانى که‌م بۆ قه‌رزى خانووبه‌ره و ئاو‌و کاره‌با به‌کاربهێنرێت». هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند جارێک له‌باره‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه دڵنیایى داوه‌ته په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام به‌کردارى جێبه‌جێ نه‌کراوه. هاوکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» له‌باشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌ت ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى و ده‌یداته‌وه«. محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»قه‌رزى موچه‌خۆران له‌سه‌ر حکومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که پێویسته بیداته‌وه به‌موچه‌خۆران و ئه‌و موچانه هه‌مووى وه‌ک قه‌رزه‌و ده‌بێت بیانداته‌وه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت بودجه‌ى ساڵانه‌ى نیه‌و ناتوانێت له‌ئێستادا بیداته‌وه، به‌ڵام قه‌رزه‌و پێویسته به‌ش به‌ش یان به‌هه‌ر شێوازێک بێت بیداته‌وه موچه‌خۆران». هه‌روه‌ها وتیشى »له‌باشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌تی هەرێم ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى«. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد پێشنیازیان کردووه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانکی و سیستمى ئه‌لیکترۆنیه‌وه ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه به‌موچه‌خۆران و به‌کاریبهێنێت له‌هه‌ر ئیتیزامێکى دارایى که له‌نێوان موچه‌خۆران و حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه جێگیر بکرێت و بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هاوکات، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌یه‌کێک له‌هه‌نگاوو پێشنیاره‌کانى په‌رله‌مانتاران به‌ئه‌لیکترۆنکردنى سیستمى حوکمڕانییه تاهاووڵاتیان بتوانن سود له‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوانه‌یان وه‌ربگرن.
هاوڵاتى گروپى 15 له په‌رله‌مانى عێراق که په‌رله‌مانتارانى کورد پێکهاتوون، هاوپه‌یمانێتییه‌کیان به‌ناوى "هاوپه‌یمانى هیواى کوردستان" پێکهێنا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى کانونى دووه‌مى 2021، موسه‌نا ئه‌مین یه‌کێک له په‌رله‌مانتارانى گروپى 15 له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا رایگه‌یاند: له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنیان به مه‌ترسیى ئاسته‌نگه‌کان و بۆ پته‌وکردنى رۆڵى نیشتمانى و هێنانه‌دیى یه‌کڕیزى و رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ى هێزى قۆرغکار نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵکى کوردستان بکات، بڕیاریانداوه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه رابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها موسه‌نا ئه‌مین راشیگه‌یاند هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان بۆ ئه‌وه پێکهێناوه به‌رگرى له قووتى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمانى هاوپه‌یمانى ببه‌ستن نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌نده‌ڵکاران. هاوکات، جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه که "هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستان" خۆى له ده‌مارگیریى حزبى و فیکرى و تایه‌فى به‌دوور ده‌گرێـ و ناسنامه‌که‌ى کوردستانییه و په‌رۆشى مافه‌کانى گه‌لى کورده، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که به‌رژه‌وه‌ندیى عیراقپیان له‌به‌رچاو نییه‌و له‌پێناو مافه‌کانى هه‌موو گه‌لى عیراق و چاره‌نوسێکى هاوبه‌ش بۆ چاکسازى کار ده‌که‌ن. ئه‌ندامانى گروپى 15 بریتین له: ٭ پێنج په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان (یوسف محه‌مه‌د- هۆشیار عه‌بدوڵا- کاوه مه‌حمود- غالب محه‌مه‌د- به‌هار مه‌حمود) ٭ دوو په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى (ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، سه‌لیم شوشکه‌یی) ٭ دوو یه‌کگرتووى ئیسلامى (موسه‌ننا ئه‌مین، جه‌مال کۆچه‌ر) ٭ دوو په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى ئاینده (سه‌رکه‌وت شه‌مس، رابون مه‌عروف) ٭ دوو په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ (رێبوار که‌ریم، عه‌بدولبارى مه‌جید) ٭ دوو په‌رله‌مانتارى جیابووه‌وه‌ى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ (یوسرا ره‌جه‌ب، سروه ونس)