هاوڵاتى له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا بۆ یه‌که‌مجار له هه‌رێمى کوردستان و عێراق نه‌وه‌ى چواره‌مى فۆرجى (4G) ئینته‌رنێت به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌کارهێنه‌رانى مۆبایل. وه‌ک ئاگادارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌رباره‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند:"ئاماده‌یت بۆ نه‌وه‌ى چواره‌م 4G_LTE؟ (#393*) لێبده، به کورته نامه ئاگادار ده‌کرێته‌وه یا له ڕێگه‌ى ئه‌پى ئاسیاسێڵه‌وه ده‌زانیت که ئایا :یه‌که‌م - سیم کارته‌که‌ت شیاوه بۆ 4G، دووه‌م ئامێرى مۆبایله‌که‌ت شیاوه بۆ 4G. هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که‌ى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو ئه‌گه‌ر سیمه‌که‌ت ناگونجێت، گۆڕینى سیم ئاسانه و بێبه‌رامبه‌ره له هه‌موو بنکه‌کانى ئاسیاسێڵ ئه‌نجام ده‌درێت. نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت (4G) بۆ یه‌که‌مجار له ساڵى 2009 له ئه‌مریکا که‌وته کار‌و خێراییه‌که‌ى 10 هێنده‌ى خزمه‌تگوزارى نه‌وه‌ى سێهه‌مى ئینته‌رنێته.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا به‌شێوه‌ى ناراسته‌وخۆ جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى پێکوشت ئاشکرا ده‌کات. پنتاگۆن له راپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ى به‌ه‌کردووه که ساڵى رابردوو چه‌کى جۆرى "AGM-179A" بۆ ئامانجه نهێنییه‌کان و بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و ئۆتۆمبێله‌کان و ماتۆر به‌کارهێنراوه. چه‌که‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى لۆکهید مارتنى ئه‌مریکیه‌وه دروستکراوه و خاوه‌ن پێکانێکى ورد و کێشێکى قورسه و له‌یه‌ک کاتدا به سیستمى تیشکى خوار ره‌نگى سور و سیستمى لێزه‌رى کارده‌کات. چه‌که‌که له رووى به‌کارهێنانه‌وه له دۆخه خراپه‌کانى که‌ش و هه‌واو و بوونى هه‌ڕه‌شه و دروستکردنى ته‌شویش له‌سه‌رى به ئاسانى به‌کاربهێندرێت و له ئۆپراسیۆنه نهێنییه‌کان و هاوبه‌شه‌کانى سوپا و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا به‌کارهێندراوه. کوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆکى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدادى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وکات ئه‌مریکا جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى ئاشکرانه‌کرد که له ئۆپراسیۆنه‌که‌دا و له‌لایه‌ن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه به‌کارهێندراوه.
هاوڵاتى ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 27 رۆژى ڕابردوودا حکومه‌تى عێراق به‌دابه‌زاندنى به‌هاى دینار 242 ملیار دینار داهاتى زیاترى کۆکردوه‌ته‌وه". بیلال سه‌عید، سه‌رۆکى ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره رایگه‌یاند به‌پێى شیکارییه‌ک حکومه‌تى عێراق به ته‌نها له‌ماوه‌ى (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) به‌دابه‌زاندنى به‌هاى دینار له 119هه‌زار دیناره‌وه بۆ 146 هه‌زار دینار بڕى 242 ملیار و 736 ملیۆن 944 هه‌زار دینار داهاتى زیاترى کۆکردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه کۆى قه‌باره‌ى خستنه‌ڕوى دۆلار له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندى عێراق دواى بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار له 119 هه‌زاره‌وه بۆ 146 هه‌زار دینار له ماوه‌ى (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بڕه‌که‌ى ته‌نها 899 ملیۆن و 25 هه‌زار و 719 دۆلار بووه.
هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند سزای نوێی بەسەر چەند کۆمپانیایەکی چینی، ئیماراتی و ئێرانی دەسەپێنێت، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە ئێران 15 ماددەی دیاریکراو وەکو: ئەلەمنیۆم، پۆڵا و ئاسن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی بەکاردەهێنێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئه‌مرۆشه‌ممه، 16کانونى دووه‌مى 2021 راگه‌یاندراوێکیان بلاوکرده‌وه و رایگه‌یاند" دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە ئێران 15 ماددەی دیاریکراو وەکو: ئەلەمنیۆم، پۆڵا و ئاسن لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی بەکاردەهێنێت، سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی چینی، ئیماراتی و ئێرانی دەسەپێنێت کە سەرەڕای ئەوەی زانیویانە کۆماری ئیسلامی ئەو ماددانە بەمەبەستی دروستکردنی چەک بەکاردەهێنێت، بەڵام بەردەوام بوون لە بازرگانیکردن لەگەڵی". بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزا بەسەر حەوت کۆمپانیا سەپاندووە لە نێویاندا، کۆمپانیای شیانجین ماسکۆتی چین کە بازرگانی ماددەی پۆڵای لەگەڵ ئێران کردووە. هەروەها رێکخراوی پیشەسازیی دەریایی، رێکخراوی پیشەسازیی ئاسمان و رێکخراوی پیشەسازیی فڕۆکەوانی ئێران سزایان بەسەردا دەسەپێنێرێت. وەزارەتەکە رایگەیاندووە: "سوپای پاسدارانی ئێران لە چەندین پڕۆژەی بونیاتنان تێوەگلاوە ، کۆمپانیاکانی سەر بەو سوپایەش بە هەموو شێوەیەک دەکەونە ژێر لیستی سزاکان بەتایبەت لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم". دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بردنەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەپاندنی "لێشاوێک سزای" نوێی بەسەر ئێران‌دا راگەیاند، لە نێوەڕاستی کانوونی یەکەمی 2020، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سەپاندنی سزای بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتی ئاسایش و هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) بە بیانووی رفاندنی کارمەندێکی پێشووی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا (ئێف بی ئای) راگەیاند، ئەوەش وەک هەنگاوێکی دیکەی زیادکردنی گوشارەکان لەسەر تاران، بەرلەوەی دۆناڵد ترەمپ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی بێت. لە ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی 5+1 رێککەوتنێکیان لەبارەی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران واژۆکرد، کە دواتر لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە. پێشتر جۆ بایدن رایگەیاندبوو، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیدارەی ئەمریکا هەوڵی زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە دەدات.
هاوڵاتى ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن رایگه‌یاند كه دەسەڵاتداران بە پیلان "دەیانەوێت خوێندن و بڕوانامە بێ‌نرخ و بەتەواوی پرۆسەی خوێندن پەک بخەن، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە بڕیاری شەرمنانەی بێ چارەسەر ناکرێت" له‌کاتێکدا به‌بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مرۆ شه‌ممه یه‌که‌م ڕۆژى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ده‌وامى پۆلى 1 ئاماده‌ییه. بەپێی بریارى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بریارە ئەمڕۆ شەممە لەسەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان خوێندنی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی دەستپێدەکات. هەفتەى رابردوو ئەنجومەنى وەزیران کۆبووەوەو لەسەر راسپاردەى وەزارەتى پەروەردەى و تەندروستى و لیژنەى باڵای رووبەرووبنەوەى کۆرۆنا بریاریدا کە خوێندنى قۆناغی ١٢ى ئامادەیی ساڵى ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ دەست پێ بکاتەوەو ئەمڕۆ شەممەش خوێندنى ئەو قۆناغە دەست پێدەکاتەوە. بەپێی بریارى وەزارەتى پەروەردەش خوێندکاران سەرپشکن لەوەی لەناو پۆلدا یان بە ئەلیکترۆنی بخوێنن و پڕۆگرامیش بە ریزبەندی دەخوێندرێت هەروەها بریاریشە لە ١/٣/٢٠٢١ خوێندنى قۆناغەکانى سەرەتایی دەست پێ بکاتەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئه‌مرۆشه‌ممه، 16کانونى دووه‌مى 2021 راگه‌یاندراوێکیان بلاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند" ئەگەر بەرپرسان دەیانەوێت پرۆسەی پەروەردەیەکی راستەقینە و تەندروست دەستپێبکەنەوە، ئەوا پێویستە پێش هەر شتێکی دیکە، چارەسەری کێشەی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن. له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه " لە ئێستادا کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتی ناوخۆ زیادیکردووە، هیچ بەهانەیەک بۆ لێبڕینی موچە و دابەشنەکردنی لە 30 رۆژدا نەماوەتەوە." دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: لای هەمووان ئاشکرایە مامۆستایان ماوەی شەش ساڵە لە خەباتێکی مەدەنی فراواندن دژی بێڕێزی و ستەمکارییەکانی دەسەڵاتداران بەرامبەر خوێندن و زانست و مافەسەرەتاییەکانی مامۆستایان و هاوڵاتیان. لە ئێستاشدا کە بڕیارە کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە دەسپێکردنەوەی دەوامی پۆلی دوانزە دەست پێ بکات بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو. 1- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە بڕیاری شەرمنانەی بێ چارەسەر ناکرێ، ڕێگەی دروستی دەستپێکردنەوەی خوێندنێکی ڕاستەقینە جێ بەجێکردنی داواڕەواکانی مامۆستایانە. 2-ئەوەی خوێندنی پەک خستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و نییە، هۆکاری یەکەمی پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن نەتوانی و نەشارەزایی و لێنەهاتوویی بەرپرسانی حکومەت و وەزارەتی پەروەردەیە لە بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەروەردە و مامۆستایان. 3- ئەگەر بەرپرسان دەیانەوێ پرۆسەی پەروەردەیەکی ڕاستەقینەو تەندروست دەستپێبکەنەوە، پێویستە پێش هیچ ئەگەر و چارەسەرێک چارەسەری کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن. 4- لە ئێستادا کەنرخی نەوت بەرزبۆتەوە و داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە هیچ بەهانەیەک نەماوەتەوە بۆ لێبڕینی مووچە و دابەشنەکردنی لە 30 ڕۆژدا. 5- دەسەڵاتداران بە پیلان دەیانەوێ خوێندن و بڕوانامە بێ‌نرخ و بێئەرزش بکەن و دەیانەوێ بەتەواوی پرۆسەی خوێندن پەک بخەن ، بۆیە زۆر خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ مافەکانی مامۆستایان‌دا دەکەن. لەکۆتاییدا ڕای دەگەیەنین ئێمە لە ژێر هیچ فشار و زەبر و زەنگێکدا بێدەنگ نەبووین و بێدەنگ نابین و هەموو ڕێگەیەک دەگرێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانمان وە لێرەوە بە بەرپرسانی پەروەردە و حکومەت دەڵێن هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بێتە پێش ئێوە لێی بەرپرسن. هاوکات پێمانوایە بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکانەی مامۆستایان بووە و ئێمە هەمیشە پشتیوانی هەموو هەڵوێست و ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان بووین و دەبین. هیوادارین بەرپرسانی حکومەت و پەروەردە بەهەستی بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی پەروەردە و ماف و داواکارییەکانی مامۆستایان‌دا بکەن له پێناو پەکنەکەوتنی پرۆسەی خوێندن و گێرانەوەی شکۆ بۆ پەروەردە.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە و دەبێتە هۆی هانتی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر بارین ئەمەش دوای ئەوەدێت، بەڕێوەبەریەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، لە رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە پێشبینی باران بارینی مامناوەند و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان دەکەن. بەگوێرەی پێشبینییەکانیش، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا چەند شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە. مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بە کەناڵی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووه، لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی بارانی مامناوەند و چڕ دەکرێت پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بەجۆرێك لە ناوچە شاخاویەکاندا لە ژێر سفری سیلیزی دەبن. ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی چوارشەممەوە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری روو لە عیراق دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. راشیگەیاند، لە باشوری وڵات‌دا پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە سفری سیلیزی لە ناوچەکانی باشوری وڵات‌دا بەهۆی بارستە هەوای سیبیری کە ناوچەکە دەگرێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به‌قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتکردن بۆ ژماره‌یه‌ک له‌وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌مریکا و ئه‌فریقا و ئه‌و که‌سانه که له‌و وڵاتانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم:
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند " ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا یه‌ک تووشبووى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه و ٢٩ تووشبوش له نه‌خۆشخانه‌کانى کۆرۆنادا ماون". هه‌روه‌ها له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه " هیچ تووشبوویه‌ک داخلى نه‌خۆشخانه‌کراوه‌و و پێنج که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و یه‌ک تووشبوش له ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌داندان و ١٣ تووشبووش له‌ژێر چاودێرى چڕدان". ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم به‌گشتى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا که‌مبووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رکرده‌یه‌کى دیارى شیعه باقر جه‌بر ئه‌لزوبیدى حیزبێکى سیاسى نوێى راگه‌یاندو به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى له‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق وه‌رگرت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه، پارته نوێیه‌که که‌باقر زوبه‌یدى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات رۆژى 14ى ئه‌م مانگه له‌به‌غدا کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نجامدا و به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى له‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان به ناوى ( ئینجاز ) ه‌وه وه‌رگرت. ئه‌لزوبه‌یدى ساڵى 1946 له‌پارێزگاى میسان له‌دایکبووه، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ئه‌ندازیارى شارستانیدا هه‌یه، یه‌کێک بووه له سه‌رکرده‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامی، ساڵى 2004 وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه بووه له‌حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌یاد عه‌لاوی باقر الزوبه‌یدى ساڵى 2005 وه‌زیرى ناوخۆ بوه له له‌حکومه‌ته‌که‌ى ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ساڵى 2006 تا 2010 وه‌زیرى دارایى بوه له‌حکومه‌ته‌که‌ى نورى مالیکیدا و ساڵى 2014 دا وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن بووه له‌حکومه‌ته‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.
هاوڵاتى کۆمپانیاى دیلۆیت که کاری وردبینیى له‌که‌رتى نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که زیاتر له 294 ملیۆن دۆلارى هه‌رێمى کوردستان له‌بانکێکى لوبنان گلدراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى له‌که‌رتى نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌کردن‌و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020وه تـا مانگى 9ى 2020ی بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راپۆرته‌که، له‌کۆتایى چاره‌کى دووه‌مى ساڵى 2020، ڕه‌سیدى دراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ده‌کاته ( 294 ملیۆن‌و 338 هه‌زارو 232) دۆلارى ئه‌مریکى له‌حیسابێکى بانکى له‌لوبنان گلدراوه‌ته‌وه. پێشتر میدیاکانى رۆژئاوا ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که بڕى (ملیارێک) دۆلارى ئه‌مریکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌بانکێکى ئه‌مریکى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و ناتوانن بیگه‌ڕێنه‌وه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کوردستان بابه‌ته‌که‌یان وروژاند‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش نکۆڵى کرد له‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌بانکێکى لوبناندا بێت‌و سکاڵاى تۆمارکرد. هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى که ئه‌مڕۆ (دیلۆیت) بڵاویکردۆته‌وه، (15%) داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بۆ تورکیا ده‌ڕوات به‌جۆرێک له‌کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم (ملیارێک و 342 ملیۆن) دۆلار بووه له‌و بڕه. یه‌که‌م: (136 ملیۆن و 731 هه‌زار) دۆلار بۆ کرێى بۆرى نه‌وتى تورکیا واتا له 10%ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆ بۆرى نه‌وتى تورکیا ده‌چێت و له (13%)ى بۆ بۆرى نه‌وتى هه‌رێم ده‌چێت، واتا 23%ى کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بۆ کرێى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ده‌چێت. دووه‌م: ( 60 ملیۆن) دۆلار بۆ قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیا ( TEC) و (TPIC). کۆى گشتى ده‌کاته ( 196 ملیۆن) دۆلار له کۆى ( ملیارێک و 342 ملیۆن) دۆلار که ده‌کاته له (15%) ى کۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌و سێ مانگه‌دا. به‌ڵام له‌دوو راپۆرتى تردا حکومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیا نه‌داوه‌ته‌وه واتا له‌مانگى سێ تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم قه‌رزى کۆمپانیاکانى تورکیاى نه‌داوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هۆى نه‌مانى خواردنى "سه‌روپێ" چوار که‌س هێرشیانکرده‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک له‌شارى هه‌ولێر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت شوێنى ڕوداوه‌که‌ى به‌سه‌ر کرده‌وه و رایگه‌یاند:" تاوانباران و ده‌رچوان له‌یاسا به‌زوترین کات ده‌ستگیر ده‌کرێن و ڕێکارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر". هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت رایگه‌یاند:"وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین ئه‌و تاونبارانه له‌ده‌ست یاسا ڕزگاریان بێت که به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبکوتنه سه‌ر ماڵ و موڵکى خه‌ڵک و ئارامى و ئاسایشى شار بشوێنن و ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر کاسبکاران، دڵنیابن هێزه‌کانمان له‌ئاسایش و پۆلیس ده‌ستکراوه‌کردووه له‌ئیجرائات وه‌رگرتن و ده‌ستگیرکردنى تاوانباران له‌زوترین کاتدا". هاوکات راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى روداوه‌که نوسیویه‌تی، تاوانباران ته‌قه‌یه‌کى زۆریان له سه‌روپێخانه و "چێشتخانه‌ى ساماڵ" کردوه و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆریان به چێشتخانه‌که و دوو چێشتخانه‌ى دیکه و چایخانه‌یه‌کیش گه‌یاندوه. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌شارى هه‌ولێر، چه‌ندکه‌سێک ده‌چنه سه‌روپێخانه‌یه‌که‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ى پێیانده‌وترێت خواردن نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ شاگرده‌کاندا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و دواتریش ده‌ستڕێژى گوللـه له‌چێشتخانه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌مریکا بریاریدا ژماره‌ى سه‌ربازانى له عێراق که‌مبکاته‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 سه‌رباز. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، پنتاگۆن بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له عێراق که‌مبکاته‌وه ئه‌مریکا نزیکه‌ى 4 هه‌زارو 200 سه‌ربازى له عێراقدا جێگیر کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌یان راوێژکارى سه‌ربازى و مامۆستاى مه‌شق بۆ راهێنان به هێزه عێراقییه‌کان. پنتاگۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به دوو قۆناغ هێزه‌کانى ده‌کشێنێته‌وه له عێراق.
هاوڵاتى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروبارى نه‌وت و گاز له هه‌رێمـى کوردستان ده‌قى راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیتى بڵاوکرده‌وه و نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى 2021 کۆمپانیاى دیلۆیت راپۆرتى پشتڕاستکراوى تایبه‌ت به داتا و زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌کردن، به‌کاربردن، خه‌رجى و داهاته‌کانى نه‌وت له (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020)ى ئاماده کردووه. راپۆرته‌که به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیـزى به‌رده‌سته، شیکردنه‌وه‌یه‌کى چاره‌که ساڵانه پێشکه‌ش ده‌کات ده‌رباره‌ى زانیارییه‌کانى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و رێژه‌ى نرخه‌کان، پشتڕاستکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (دیلۆیت)ه‌وه ئه‌نجام دراوه. له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى که‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 9 مانگى یه‌که‌مى ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 تا مانگى 9- 2020 هه‌رێمى کوردستان 124 ملیۆن و 798 هه‌زار و 921 به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه. هه‌روه‌ها له کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه و دواى ده‌رکردنى پاره‌ى حه‌قده‌ستى کۆمپانیاکانى نه‌وت و تێچووه‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى که سافى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ته‌وه 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هه‌زار و 964 دۆلار بووه. - به‌رهه‌مهێنان 124,798,921 به‌رمیل - هه‌نارده‌کردن به بۆرى 118,720,827 به‌رمیل - کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار - سافى داهاتى وه‌رگیراو 1,831,781,964 دۆلار نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى فرۆشراو - چاره‌کى یه‌که‌م 51.151 دۆلار - چاره‌کى دووه‌م 15.781 دۆلار - چاره‌کى سێیه‌م 31.669 دۆلار ده‌قى راپۆرتى دیلۆیت پشتڕاستکراوى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان بۆ (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020) ده‌ستبخه‌ن.
هاوڵاتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانیان کردبێت، جه‌ختده‌که‌نه‌وه که " ئاماده‌ین له 6ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین ". له راگه‌یاندراوێکدا، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ دواى مانگى ئه‌یلول خستبێته به‌رده‌م سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، گفتوگۆکراوه له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان نه‌ک دواخستنى پرۆسه‌که. ژماره‌یه‌ک له میدیا کوردى و عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆمسیۆن داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردووه و دواخراوه بۆ مانگى ئه‌سلولى ئه‌مساڵ. دوێنێ دواى کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌و کۆمسیۆنى باڵا‌و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راگه‌یاندنێکدا داوا له په‌رله‌مان کرا که یاساى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ته‌واو بکات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له مانگى حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 78 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکران و 965 که‌سیش چاکبونه‌وه و سێ که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدوه که دوانیان له سلێمانى بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێردا سێ هه‌زارو 833 پشکنینى کۆرۆنا کراون و 78 توشبوو تۆمارکراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، 965 توشبو له 24 کاتژمێرى رابردودا چاکبونه‌ته‌وه، 311 له هه‌ولێر، 184 له سلێمانی، 393 له دهۆک، 33 له گه‌رمیان و 44 له راپه‌ڕین بون، سێ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوانیان له سلێمانى و ئه‌وى دیکه له دهۆک بووه.