هاوڵاتى باندێکى دزیکردن که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌به‌رهێنان له به‌غداى پایته‌خت دزیووه‌و هێزه ئه‌منییه‌کانیش ده‌ستگیریان ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که له‌سه‌ر فه‌رمانى عوسمان غانمی، وه‌زیرى ناوخۆ هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سگیرکردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێک چڕکرایه‌وه که بڕى یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له بانکێکى وه‌ربه‌هێنان له شارى به‌غدا دزیووه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌ان به‌ناوى (م.ز.ا) ناسراوه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه باندێکى تایبه‌ت به‌و کاره ده‌ستگیرکراوه که له ژن و پیاوێک پێکهاتبوون. هاوکات، ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى بڕه پاره‌که‌دا گیراوه و تۆمه‌تباره‌کانیش ره‌وانه‌ى دادگا کراون و پاره‌که‌ش ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ بانکه‌که.
هاوڵاتى ته‌لار له‌تیف لێپرسراوى ناوه‌ندى کاروبارى یاسایى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى ئاماده‌یه و له 11 ماده پێکهاتووه و راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم کراوه. یه‌کێتى ده‌قى پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى راگه‌یاند، له ده‌قی پرۆژه‌که‌دا هاتووه ئامانج له‌و پرۆژه‌یه، چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی، نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییانه. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:" زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان، زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون". هاوکات له هه‌مانکاتدا ده‌قی پرۆژه‌که له 11 مادده پێک دێت که هه‌رمادده‌یه‌ک له چه‌ند بڕگه‌یه‌ک پێکدێت، ره‌شنوسی په‌یڕه‌وه‌که‌ش له ساڵی 2020، دا ئاماده‌کراوه. ناوه‌ڕۆکی مادده‌کانی ناوپه‌یڕه‌وی پرۆژه‌که‌ش چه‌ند بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه (په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی، داهاته‌کان . ده‌قی ره‌شنوسه‌که‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌یه که پێک هاتووه له: ڕه‌شنووسى په‌یڕه‌وى ژماره ( ) ساڵى ٢٠٢٠ په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایى له‌هه‌رێمى کوردستان – عێراق پاڵپشت به بڕگه‌ى ( ٣ ) له‌ماده‌ى ( هه‌شته‌م ) له یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره ( ٣ )ى ساڵى ١٩٩٢ هه‌موارکراو، و ئاماژه به ئاستى کارگێڕى هێڵه گشتییه‌کانى به‌رنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، و پشت به‌ستن به‌یاساى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٣ ) ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان ژماره ( ٤ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و یاساى ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و بڕیارى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به پاڵاوتن و په‌سه‌ندکردنى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کان ژماره ( ١ )ى ساڵى ٢٠١٥، و پشتبه‌ستن به ئه‌حکامى ماده‌کاى ( دووه‌م ) و ( پێنجه‌م ) و ( شه‌شه‌م ) له‌یاساى ژماره ( ٣ )ى ساڵى ٢٠٠٩، و به‌مه‌به‌ستى ڕێکخستنى تایبه‌تمه‌ندى و ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و کارگێڕییان له‌هه‌رێمدا و په‌ره‌پێدانیان، و له‌پێناو به‌دیهێنانى پره‌نسیبى ناسه‌نته‌رت له دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى و چاککردنى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان به هاوڵاتییان و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى دانیشتوانى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ژماره ( ) له ڕۆژى ( / /٢٠٢٠ ) ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌رکرد : مه‌به‌ست له په‌یڕه‌وى نا ناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن و دارایی ماده‌ى یه‌که‌م / بۆ مه‌به‌سته‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ( ناناوه‌ندێتى به‌ڕێوه‌بردن ) بریتییه له‌دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییه‌کان له‌نێوان حکومه‌ته خۆجێیه‌کان و دامه‌زراوه ناوه‌ندییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان . ماده‌ى دووه‌م / ئامانجه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه : 1- چه‌سپاندنى لامه‌رکه‌زییه‌تى ئیداریى پارێزگاکان و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان و دابه‌شکردنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی. 2- نه‌هێشتنى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کارى هاوڵاتییان . 3- زامنکردنى دابه‌زاندن و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى وته‌کنیکى و یاساییه‌کان له وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ده‌زگا و ئه‌نجومه‌نه ناوه‌ندییه‌کان بۆ فه‌رمانگه‌کان و سنورى پارێزگاکان و یه‌که کارگێڕییه‌کان . 4- زامنکردنى دابه‌شکردنى داهاته گشتییه‌کان له‌هه‌رێم له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌بوون . ماده‌ى سێیه‌م / 1- دابه‌شکردن و دابه‌زاندنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کارگێڕى و دارایى و ته‌کنیکى و یاساییانه‌ى له‌خشته‌ى هاوپێچى ئه‌م په‌یڕه‌وه هاتوون به پارێزگار که لانى که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کانه و ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له‌وانه‌ش دابه‌زێندرێت . 2- پێویسته له‌سه‌ر پارێزگار به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانى هاتوو له‌بڕگه‌ى ( ١ )ى سه‌ره‌وه دابه‌زێنێت بۆ سه‌رۆکى یه‌که کارگێڕییه‌کان. 3- خشته‌ى هاوپێچکراوى ئه‌م په‌یڕه‌وه هه‌مان هێزى پاپه‌ندکارى په‌یڕه‌وه‌که‌ى هه‌یه. ماده‌ى چواره‌م / یه‌که‌م : داهاته‌کان تۆمارکردنى سه‌رجه‌م داهاتى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان به‌جیا له ئه‌ژمارێکى بانکى تایبه‌ت به پارێزگا یان ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ که له‌م سه‌رچاوانه‌ى خواره‌وه به‌ده‌ستدێت: 1- داهاته نانه‌وتى و گازییه‌کان . 1- باجه‌کان . 2- گومرکه‌کان . 3- رسومات . 4- داهاته جۆربه‌جۆره‌کانى خزمه‌تگوزارى ده‌روازه سنوورییه‌کان . 5- داهاتى به‌کرێدان و موساته‌حه و فڕۆشتن و ڕه‌فتارکردن به موڵک و ماڵى گشتى گواستراوه و نه‌گواستراوه . 6- سزا داراییه‌کان ( غرامات ) 2- به‌خشین و هاوکاریى و پیتاکى به‌خشراو . 3- به‌شه بودجه‌ى پارێزگا له بودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى عێراقى فیدڕاڵ . دووه‌م / هه‌موو قۆناغه‌کان و چالاکییه‌کانى په‌یوه‌ست به پرۆسه‌کانى نه‌وت و گاز و سامانه سروشتییه‌کان به هه‌ماهه‌نگى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارێزگار یان سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروباه‌ى نه‌وت و گاز ده‌بێت له‌کاتى گفتوگۆکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغ و چالاکییه‌ى ده‌که‌وێته سنورى جوگرافیاکه‌ى و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیتى بۆ زامنکردنى به‌شدارى له‌بڕیاردان و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى دانیشتوانه‌که‌ى . ماده‌ى پێنجه‌م / خه‌رجیه‌کان له‌دواى داشکاندنى بڕێک له‌داهاتى ناوخۆى پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که‌به‌ده‌ستده‌هێنرێن له سه‌رچاوه‌کانى هاتوو له‌ماده‌ى ( چواره‌م )ى ئه‌م په‌یڕه‌وه، بۆ مه‌به‌ستى به‌شدارى له‌خه‌رجییه‌کانى به‌کاربردنى داموده‌زگا ناوه‌ندییه‌کانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ته‌واوکاریى ته‌رخانکراوى سه‌ربارى بۆ مووچه و خه‌رجییه‌کانى کاره‌با به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و به‌پێى ڕێککه‌وتن، ئه‌وا پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجکردنى ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ى ده‌بێت له‌به‌ر ڕۆشنایى ڕێنماییه داراییه‌کان دواى داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێنماییه داراییانه‌ى به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌حکامه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بگونجێت : 1- خه‌رجکردنى بودجه‌ى به‌کاربردنى په‌سه‌ندکراوه ( جگه له‌مووچه ) له‌سنورى پارێزگا . 2- خه‌رجکردنى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان به په‌سه‌ندێتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا . ماده‌ى شه‌شه‌م / 1- به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه ئه‌نجومه‌نێک پێکدێت به‌ناوى ( ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵا حکومه‌ته خۆجێتییه‌کان ) به‌سه‌رۆکایه‌تى ( سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ) و جێگرایه‌تى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له ( وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ، وه‌زیرى سامانه‌سروشتییه‌کان ، وه‌زیرى ناوخۆ ، وه‌زیرى پلاندانان ، سه‌رۆکى دیوان ، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، پارێزگاره‌کان و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ) که دواتر به په‌یڕه‌وێکى ناوخۆیى ورده‌کارى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕێکده‌خرێت . 2- ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کارده‌کات بۆ : 1- چۆنیه‌تى و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان. 2- چاودێرى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان له پارێزگاکاندا . ماده‌ى حه‌وته‌م / له‌کاتى دروستبوونى هه‌ر دۆخێکى نه‌خوازراو که ببێته هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵانه په‌سه‌ند نه‌کرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و پارێزگایه پڕۆژه بودجه‌که‌یان به‌رکار ده‌بێت . ماده‌ى هه‌شته‌م / پارێزگار ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردنى ڕێنمایى هه‌یه دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ ئاسانکارى جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان . ماده‌ى نۆیه‌م / له‌کاتى ده‌رکردنى هه‌ر په‌یڕه‌و و بڕیارێک له ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى پارێزگاکه وه‌ربگرێت . ماده‌ى ده‌یه‌م / کار به‌هیچ په‌یڕه‌و و بڕیار و ڕێنماییه‌ک ناکرێ به پێچه‌وانه‌ى بڕگه و ماده‌کانى ئه‌م په‌یڕه‌وه بێت . ماده‌ى یانزه‌یه‌م / ئه‌م په‌یڕه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت له‌ڕۆژى په‌سه‌ندکردنییه‌وه .
هاوڵاتى بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگه‌یاند ترەمپ بە نیازە پێش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات و کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە. لە لێدوانێکی تایبەتی دوو سەرچاوەی کۆشکی سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە رایانگەیاندووە، ترەمپ هەوڵ دەدات پێش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی بە رۆژێک، بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە. سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، "گومانێک دروستبووە کە ترەمپ خۆی بریاری لێخۆشبوو‌ن بۆخۆی دەربکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نیە، بە بروای زۆرێک لە شارەزایان، راستە لایەنگرانی پشتگیری دەکەن بەڵام ئەگەر ترەمپ کارێکی لەو جۆرەش بکات، دادگا دەتوانێت بریارەکە هەڵبوەشێنێتەوە". ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی کۆشکی سپی‌دا لیستی ئەو 100 ناوە ئامادەکراون و تەنها راگەیاندنی ماوە". هێرشەکانی رۆژی 6ی ئەم مانگە بۆ سەر کۆنگرێس، ترەمپی لە ئامادەکردنی لیستەکە وەستان و پاشان لەگەڵ تۆمەتبارکردنی بە هاندانی خۆپێشاندەران بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، وای لە ترەمپ کرد چاو بە کەسایەتییەکانی نێو لیستەکە بخشێنێتەوە. پێشتریش ترەمپ لە ساڵی 2020 بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 26 کەس دەرکردووە، لە ناویاندا پۆل مانافۆرت، بەرپرسی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ بوو لە 2016، باوکی جەیرد کۆشنێری زاوا و راوێژکاری، هەروەها جۆرج پاپادۆپۆلۆس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی لە 2016دا کە تۆمەتبارکرابوو بەشایەتیدانی (درۆ)، لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دەستتێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکان.
هاوڵاتى. دهۆک به‌رپرسێکى لقى 1ى پارتى له دهۆک ئاماژه به‌وه ده‌دات که گرژییه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه و په‌که‌که کۆتایى هاتووه و ده‌شڵێت:» وه‌ک پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین». مه‌سعود سه‌رنى، لێپرسراوى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنى لقى 1ى پارتى له دهۆک به هاوڵاتى وت «وه‌کو پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هێزه‌کانى په‌که‌که‌ش ئه‌وه بزانن که خه‌باتى ئه‌وان له باشورى کوردستان نیه به‌ڵکو ده‌بێت بچنه کوردستانى باکور «. مه‌سعود سه‌رنى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌وکێشه‌ى نێوان پارتى و په‌که‌که رویدا شتێکى زۆر ناخۆش بووه‌و چونکه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو کوردستان هه‌بووه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى روویدا ناخۆش بووه، به‌ڵام دواین جار رویدا هیودارین دواینجار بێت «. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێک گرژى له‌نێوان هێزه‌کانى پارتى و گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) روویدا و کوژراو بریندارى لێکه‌وته‌وه و پارتى له‌چه‌ندین ناوچه‌ى بادینان چه‌ندین بنکه‌و سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه‌ى جێگیر کردووه. به‌رپرسه‌که‌ى لقى 1ى پارتى له دهۆک وتیشى:»مافى خۆمانه هێز له‌وناوچانه جێگیربکه‌ین بۆ پاراستنى ناوچه‌که له‌هه‌ر هێرشێک ،ئه‌و هێزه‌ی جێگیرکراوه سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه و له‌لیوا هاوبه‌شه‌کانى پارتى و یه‌کێتییه«. به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی باسله‌وه ده‌کات ماوه‌ى دوو مانگه له هه‌ر سێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) هێزى پێشمه‌رگه جێگرکراوه. سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێش دوو مانگ هێزێکى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى جێگیرکراوه و ئه‌و هێزه‌یه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر هه‌رسێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) و کۆتایى به دڵه‌راوکێ هاوڵاتیان هاتووه‌و ئێستا ده‌چنه‌وه گونده‌کانى خۆیان و ده‌ستیان به چاندنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان کردووه‌ته‌وه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى رابردوو به‌هۆى بوردوومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناحیه‌ى کانی ماسى دوو هاووڵاتى سڤیل گیانیان له ده‌ستداوه‌و که‌سێکیش برینداربووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا هیچ جارێک سنورى ناحیه‌که‌یان بۆردومان نه‌کراوه و دۆخى ناوچه‌که ئاسایى بووه‌ته‌وه. ناحیه‌ى کانی ماسى 76 گوندى له‌سه‌ره‌و 10 گوندیان زیاتر له 30 ساڵه چوڵکراون و 14 گوند وه‌رزى نه خه‌ڵک زیاتر له هاوین و زستان لێى ده‌ژین ئه‌وانه‌ى دیکه ئاوه‌دانن.
هاوڵاتى قایمقامى پشده‌ر پێشنیار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌کان»سه‌گ»ی تایمه‌تمه‌ند به‌کاربهێنێت تا رێگرى زیاترى لێبکرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى بازرگانى به‌و ماددانه‌وه ده‌که‌ن زۆر له سه‌گه‌کان زیره‌کترن». له‌ساڵى 2019 دا به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک، هه‌زار و (712) تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون و ده‌ست به‌سه‌ر (203) کلیۆو (16) گرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیراوه. هه‌روه‌ها له ساڵى 2020 دا له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک بڕى (555) کیلۆو (740) گرام مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستى به‌رسه‌ردا گیراوه‌و هه‌زار و (113) تۆمه‌تبارى مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیرکراون. هاوکات، به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مادده هۆشبه‌ره‌کانى سلێمانى له‌ساڵى 2019دا زیاتر له‌یه‌ک ته‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و (350) که‌سیش ده‌ستگیرکراون و له‌ساڵى 2020دا، (100) کیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و (300) که‌سیش ده‌ستگیرکراوه. قه‌باره‌ى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کان و به‌کارهێنانى ته‌شه‌نه‌ى کردووه‌و قایمقامى پشده‌ر پێشنیار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات که «سه‌گى ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر» له‌سنوره‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان دابنرێت له‌پێناو سه‌لامه‌تى کۆمه‌ڵگادا. به‌کر بایز، قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «له‌ئێران گرنگییه‌کى زۆرى پێده‌درێت، هه‌رچى زانیارى مرۆڤى هه‌یه‌و مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستى پێبگات سه‌گى (موادیاب) ده‌ستى پێده‌گات، له‌هه‌ر کوێیه‌ک و هه‌ر شوێنێک مادده‌ى هۆشبه‌ر بشاردرێته‌وه ئه‌و سه‌گانه ده‌توانن بیدۆزنه‌وه«. ناوبراو وتیشى:»عه‌قڵى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رى پێسپێردراوه ئه‌وه‌نده فراوان نییه بزانێت سه‌گى موادیاب چ رۆڵێک ده‌بینێت له‌ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ردا، ئه‌مه پێشنیارێکه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم و مه‌سه‌له‌که سه‌لامه‌تى کۆمه‌ڵگایه، بۆ ئه‌وه‌ى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵگا بپارێزین». قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌و سه‌گانه تێچوونى ده‌وێت و پێویستى به‌لیژنه‌یه‌کى ڤێته‌رنه‌رییه سه‌رپه‌رشتى بکات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ى سه‌لامه‌تى و کۆمه‌ڵگایه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک ده‌ڵێت: «ئه‌وانه‌ى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌که‌ن زۆر له‌سه‌گه‌کان زیره‌کترن، ئه‌گه‌ر زانیارى پێشوه‌خته نه‌بێت ئاشکرا نابن». عه‌مید که‌یوان میرزا ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌کانى هه‌ولێرو دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» زیاتر پشت به‌زانیارییه‌کانمان ده‌به‌ستین بۆ ئاشکراکردنى بازرگانیکردن و به‌رکارهێنه‌رانى مادده‌ى هۆشبه‌ر». ناوبراو وتیشى:»ئێمه ئیش به‌سه‌گ ناکه‌ین، دوای دۆزینه‌وه‌ى مادده‌که ئه‌گه‌ر پێویستى کرد سه‌گ به‌کار ده‌هێنین، له‌ده‌روازه‌کان سه‌گ هه‌یه‌و به‌کاریناهێنین، چونکه زیاتر پشت به‌زانیارییه‌کان ده‌به‌ستین له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى بازرگانى ئه‌و ماددانه ده‌که‌ن زۆر له‌سه‌گه‌کان زیره‌کترن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئاشکرا نابن و ده‌ستگیرناکرێن». مانگى ئه‌یلولى ساڵى رابردوو په‌رله‌مانى کوردستان یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکاره عه‌قڵییه‌کانى په‌سه‌ندکرد، که به‌پێى یاساکه هه‌رکه‌سێک مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌مه‌به‌ستى بازرگانیکردن به‌رهه‌مهێنابێت یان دروستکردبێت، یان رووه‌کێک له‌و رووه‌کانه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ری لێ به‌رهه‌مدێت به‌مه‌به‌ستى بازرگانی پێکردنى هه‌نارده یا هاورده‌کردبێت به سزاى له‌سێداره‌دان یا هه‌تاهه‌تایی سزا ده‌درێت. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «ئامرازه‌کان و رێکاره‌کانى ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستاندا کۆنن، سه‌گ یه‌کێکه له‌و ئامرازه سه‌رده‌مییانه بۆ ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر، به‌ڵام له‌هه‌رێم زیاتر بۆ بابه‌تى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى به‌کاردێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى پێشیوابوو تائێستا نه‌توانراوه سه‌گ وه‌ک ئامرازێکى سه‌ره‌کى به‌کاربهێنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کان. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌رله‌مانه بۆ رێگرى کردن له‌بازرگانى و به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌رکردنى یاسایه که له 16ی مانگه‌وه که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، «ئه‌و یاسایه به‌کارهێنه‌ر وه‌ک تاوانبار سه‌یر ده‌کات و مامه‌ڵه‌ى نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، سزاى بازرگانیکردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه قورس کردووه‌و رێگه دراوه به‌لایه‌نى به‌رپرس بۆ به‌کارهێنانى هه‌موو رێگایه‌ک بۆ ئاشکراکردنى بازرگانى و به‌کارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌کان».
شاناز حه‌سه‌ن مامۆستایانى ناڕازى ده‌ڵێن:» یه‌ک به‌ڵێن مامۆستایان ده‌باته‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن، ئه‌ویش مووچه‌یه که (30) رۆژ جارێک دابه‌شبکرێت»، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش ئه‌وه روونده‌کاته‌وه هه‌موو کات داواکارییان ئه‌وه بووه مووچه‌ى مامۆستیان دوانه‌خرێت. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رگاى خوێندنگاکان بۆ پۆلى (12) کرایه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه دواخرا بۆ سه‌ره‌تاى مانگى ئازار. مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌ن تا گره‌نتى وه‌رگرتنى مووچه‌کانیان له‌کاتى خۆیداو به (30) رۆژ جارێک پێنه‌درێت ناتوانرێت خوێندنى ئه‌مساڵ ئاسایى بکرێته‌وه. عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازیى له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به وت «به‌داخه‌وه به‌هۆى هه‌ڵوێستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارو حکومه‌ته‌وه ده‌وامى زۆربه‌ى خوێندنگه‌کان نه‌کراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى کراونه‌ته‌وه نیوه ناچڵه، چونکه کێشه‌که زۆر گه‌وره‌تره‌و کاره‌ساتى گه‌وره بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌یه«. ناوبراو پێشیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ده‌ست بخاته‌سه‌ر برینه‌که‌و چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مووچه‌ى مامۆستایان بکات، وتیشى:»وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌قسه‌کانیدا باسى هه‌موو شتێک ده‌کات، له‌ده‌رگاى قوتابخانه تا زۆر شته ورده‌کان، ته‌نیا باسى کێشه‌ى مامۆستا ناکرێت، چونکه مامۆستایان کێشه‌ى مووچه‌یان چاره‌سه‌ربێت خۆیان قوتابخانه‌کان ده‌که‌نه‌وه«. هه‌روه‌ها عوسمان گوڵپى، چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بایکۆتى کردنه‌وه‌ى خوێندنگاکانیان نه‌کردووه، به‌ڵام مامۆستایان خۆیان به‌هۆى نه‌بوونى مووچه ناوبه‌ناو بایکۆت ده‌که‌ن، وتیشى: »تا مووچه رێکنه‌خرێته‌وه ده‌وامى مامۆستایان ئاسایى نابێته‌وه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌سنوره‌که‌یان ده‌وامى خوێندن ئاسایی نه‌بووەته‌وه به‌هۆى بێ مووچه‌ییه‌وه. ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئه‌وه دوو رۆژه خوێندن کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سنورى گه‌رمیان ئاسایى نه‌بووەته‌وه، ته‌نیا کێشه‌ى مامۆستا دابینکردنى مووچه‌یه، بۆیه پێویسته حکومه‌ت داواکانمان جێبه‌جێبکات و به (30) رۆژ مووچه دابین بکات تابارودۆخى خوێندن له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێت و ته‌نیا به‌ڵێنێکە ده‌توانێت ده‌وام ئاسایى بکاته‌وه«. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى رابردوودا ته‌نها پێنج مووچه‌ى 2020ى دابه‌شکردووه و یه‌ک مووچه‌ى ته‌واو، چواریان به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21%و له‌سه‌دا 18%، بڕیاره رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 24ى کانونى دووه‌مى 2021 مووچه‌ى مانگى (11)ی ساڵی رابردوو به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21% دابه‌شبکات. بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و فێرکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌به‌رده‌وام داکۆکی‌یان کردووه بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مامۆستایان. سه‌یوان عه‌لى، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و فێرکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» کردنه‌وه‌ى خوێندن بڕیاری وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نیه‌و بریارى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنایه، به‌ڵام به‌رده‌وام دانیشتمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یونسێف و به‌پێى رێنمایى ئه‌وان له‌مانگى ئازاریشدا ده‌وامى ناکۆتاکان ده‌که‌ینه‌وه«. سه‌یوان عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌موو کات داواکارییان ئه‌وه بووه مووچه‌ى مامۆستیان دوانه‌خرێت و له‌وه‌زاره‌ته سه‌ره‌تاکان بن له‌کاتى دابه‌شکردنیدا.
هاوڵاتى خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە خولوسی ئاکار دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. یاشار گولەر سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا یاوەری خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دەکات. خولوسی ئاکار و یاشار گولەر لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆدەبنەوە. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری سەربازی و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان دەبێت. پێشتر وا بڕیار بوو خولوسی ئاکار لە 13ی ئابی 2020 سەردانی عێراق بکات، بەڵام دواتر بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا و گیانلەدەستدانی دوو ئەفسەری پلە باڵای هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی خولوسی ئاکاری بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه پابه‌ند بێت به‌بڕگه‌کانى پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقه‌وه، به‌ڵام تائێستا لیترێک نه‌وتى نه‌داوه‌ته به‌غداو ده‌شڵێت:» ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات له‌سبه‌ینێ باشتره«. رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌فده‌که‌ى له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و پارتى و فراکسیۆنى هیوا کۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنیانداوه پابه‌ندى بڕگه‌و مادده‌کانى پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵ بن، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم تائێستا یه‌ک لیتر به‌رمیل نه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کردووه. پڕۆژه بودجه‌ى عێراق له (165) ترلیۆن دینار پێکهاتووه‌و پشکى هه‌رێم نزیکه‌ى (13) ترلیۆن دینار دانراوه له‌به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته نه‌وتییه‌کان. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى و پارتى و هیوا یه‌ک هه‌ڵوێستین له‌به‌رگرىکردن له‌و بڕگه‌و ماددانه‌ى په‌یوه‌ندى به‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى سوننه پێش شیعه له‌گه‌ڵ بڕگه‌و مادده‌کانى تایبه‌ت به‌هه‌رێم نین و ده‌ڵێن پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو نه‌وته‌که‌ى ته‌سلیم بکات که رۆژانه زیاتره له (450) هه‌زار به‌رمیل. رێزان شێخ دڵێر وتیشى:»متمانه نه‌ماوه‌و په‌رله‌مانتاره‌کانى شیعه‌و سوننه هیچ دڵنیاییه‌کیان نییه له‌وه‌ى کورد پابه‌ند ده‌بێت، چونکه تائێستا یه‌ک لیتر نه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کردووه«. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشیوابوو گرنگه حکومه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم پێش په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ى بودجه که ره‌نگه بکه‌وێته کۆتایى ئه‌م مانگه‌و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو نه‌وتى خاو راده‌ست بکات، که‌ڕۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیله، وتیشى:»حکومه‌تى هه‌رێم کێشه‌ی مووچه‌و بودجه‌ى هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنى پابه‌ندبوون به‌بودجه‌ى عێراقه‌وه گرنگه ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات له‌سبه‌ینێ باشتره«.
شاناز حه‌سه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستاندا (کیت)ی پشکنینى ئامێرى کۆرۆناى نوێیان نیه‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» له‌ڕێگه‌ى نیشانه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و به‌هه‌مان ئامێرى کۆرۆنا پشکنین ده‌که‌ین». به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که تائێستا کییتى پشکنینى (کۆڤید 20)یان نییه. شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تائێستا کیتى پشکنینى کۆرۆناى نوێمان نیه، به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌و کیته‌وه تائێستا پشکنین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ نه‌کراوه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: «هه‌ر حاڵه‌تێکى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) له‌هه‌رێمدا هه‌بێت راده‌گه‌یه‌نرێت و ناشاردرێته‌وه‌و ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌پاراستنى گیانى هاووڵاتیان». هاوکات ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» کیتى پشکنینى کۆرۆناى نوێ له‌ئێستادا له‌هه‌رێمدا نیه‌و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى نیشانه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، به‌هه‌مان ئامێرى کۆرۆنا پشکنین ده‌کرێت، به‌ڵام له‌هه‌موو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ته‌نها دوو ئامێرى کیت هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌وڵاتانى ده‌وروبه‌ر تۆمارکردنى حاڵه‌ت هه‌بووه، وتیشى: «بۆیه مه‌ترسییه‌که له‌سه‌رمان هه‌یه‌و به‌رده‌وام رێکاره‌کان ده‌گرینه‌به‌رو له‌پشکنین به‌رده‌وام ده‌بین». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد له‌ئێستادا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌دێنه هه‌رێمه‌وه پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و به‌ڵگه‌نامه‌یان بۆ پڕده‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر نیشانه‌یه‌کیان تێدا ده‌رکه‌وت سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین بکه‌ن. « هه‌ر حاڵه‌تێکى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) له‌هه‌رێمدا هه‌بێت راده‌گه‌یه‌نرێت و ناشاردرێته‌وه‌و ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌پاراستنى گیانى هاووڵاتیان، بۆیه راده‌گه‌یه‌نرێت به‌مه‌به‌ستى هۆشیارى و ئاگادارکردنه‌وه«، ئاسۆ حه‌وێزى وا ده‌ڵێت. سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ له‌جیهاندا که‌ناسراوه به(کۆڤید 20)، له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ساڵێک به‌سه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆنا (کۆڤید 19)، رێوشوێنه‌کانى له‌هه‌موو جیهان توندتر کرد‌و له‌هه‌رێمى کوردستانیش به‌مه‌ترسى داده‌نرێت به‌هۆى تۆمارکردنى حاڵه‌تى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) له‌وڵاتانى دراوسێى هه‌رێمى کوردستان. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌فته‌ى رابردوو رایگه‌یاند که به‌ووردى چاودێریى هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ن که له‌و وڵاتانه دێنه‌وه که‌زنجیره‌ى نوێى کۆرۆناى نوێى (کۆڤید 20)یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، وتیشى: «له‌کاتى ئێستادا سنورداره‌و هه‌وڵى فراوانکردنى ئه‌م پشکنینه ده‌ده‌ین».
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:»یه‌کێتى پێش ساڵى نوێ پرۆژه‌یه‌کى له‌شێوه‌ى په‌یڕه‌وێکدا داوه‌ته پارتى له‌باره‌ى لامه‌رکه‌زییه‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه«. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 17ى کانونى دووه‌مى 2021، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌نووسراوێکى فه‌رمیدا که‌وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوه‌ته‌وه‌و تێدا هاتووه«سه‌باره‌ت به‌ناردنى زانیارى تایبه‌ت به‌خه‌رجى و داهاتى (پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین) بۆ ساڵه‌کانى (2017،2018،2019و 2020) تائێستا زانیارى له‌م شێوه‌یه نه‌دراوه به‌هیچ پارێزگایه‌ک. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:»بۆ ناردنى ئه‌م زانیارییانه پێویسته ره‌زامه‌ندیى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌و نووسراوه‌وه ده‌ڵێت:» که‌واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان لاى سه‌رۆکى حکومه‌ته«. رێکه‌وت زه‌کى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هه‌موو شتێک و ده‌سه‌ڵاته‌کان لاى سه‌رۆکى حکومه‌ته«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌وه‌ڵامى وه‌زیرى دارایى بۆ داواکارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌داهاتى پارێزگاکه روون و راشکاوه که« تاکه ده‌سه‌ڵات لاى سه‌رۆکى حکومه‌ته‌و لاى وه‌زاره‌تى دارایی‌ش نییه، که‌بڕیاره خه‌زێنه‌ى وڵات بێت». ناوبراو پێشیوابوو ئه‌مه باشترین وه‌ڵامه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن حکومه‌تى هه‌رێم «مه‌رکه‌زى نییه«و وه‌زیرو ده‌سته‌و پارێزگاکان ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. رێکه‌وت زه‌کى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌یه‌کێتى پێداگره له‌پرسى لامه‌رکه‌زیدا وتى:» یه‌کێتى پێش هاتنى ساڵى نوێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسی‌دا په‌یڕه‌وێکى وه‌کو پرۆژه داوه به‌پارتى، که ئه‌وه بۆچوونى یه‌کێتییه، به‌ڵام تائێستا پارتى وه‌ڵامى فه‌رمى نه‌داوه‌ته‌وه«. زه‌کى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌م وه‌ڵامه‌ى وه‌زیرى دارایى ھه‌موو داواکارانى لامه‌رکه‌زیى سوورترو پێداگیرتر ده‌کات که‌پێویسته داھاتى پارێزگاکان به‌ناوى پارێزگاکانه‌وه تۆمار بکرێت نه‌ک وه‌زاره‌تى دارایی، له‌گه‌ڵ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕیى و داراییه‌کانی تر که‌داواکراوه، وتیشى:»ده‌بێت سێ لایه‌نه‌که‌ى ناو حکومه‌ت جه‌خت له‌شۆڕکردنه‌وه‌و دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان بکه‌نه‌وه، که‌ئایا له‌حکومه‌تێکى مه‌رکه‌زیدا ده‌مێننه‌وه‌و به‌م شێوه‌یه ره‌زامه‌ندن یان نا».
ئارا ئیبراهیم راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کاردانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتۆته‌وه‌و پێیانوایه ورده‌کارى فرۆشتن و ده‌رهێنانى نه‌وت و قازانجى کۆمپانیاکانى به‌ورده‌کارییه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو. به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى کۆمپانیاى دیلۆیت له‌باره‌ى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وت بڵاویکردووەته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌نۆ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا فرۆشتن و قازانج و داهاته‌که‌ى به‌م شێوه‌یه بووه: (١١٨،٩٩٧،٥٥٣) به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه (٣،١٧٦،١٣٦،٧٢١) دۆلار داهاتى نه‌وت بووه (٢،٢٥٨٠٢١،٣٦٢) دۆلار خه‌رجى پرۆسه‌کانى نه‌وت بووه!!! ته‌نها (٩١٨،١١٥،٣٥٩) دۆلار پوخته‌ى داهات بووه، واته حکومه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وت مانگانه ته‌نها (١٠٢) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه!!!. هه‌روه‌ها بڕى (٩١٣،٦٦٦،٦٠٥) دۆلاریش پاره‌ى پێشه‌کى فرۆشتنى نه‌وت و گۆڕانکارى له‌ڕه‌سیدى کڕیاره‌کاندا چووەته‌سه‌ر حسابى حکومه‌ت، واته چووەته‌سه‌ر هه‌ژمارى داهات، به‌ڵام داهاتى فرۆشى نه‌وت نه‌بووه له‌و نۆ مانگه‌دا. که‌واته له‌کۆى یه‌ک ملیار‌و (٨٣١) ملیۆن و (٧٨١) دۆلارى کۆى داهات و وه‌رگرتنى پاره‌ى پێشه‌کى بووه. (٢٦) دۆلار و (٣٤٨) سه‌نت تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌و نۆ مانگه‌دا، واته به (١٣) دۆلار و نیو له‌خوار نه‌وتى برێنته‌وه فرۆشراوه!!! هاوکات پێنج دۆلار‌و (٩٦٣) سه‌نت تێچووى گواستنه‌وه‌ى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بووه له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه، له‌و بڕه‌ش (٣،٨٢٥) دۆلارى دراوه به‌کۆمپانیاى بۆرى کوردستان واته کار گرووپ، (٢،١٣٨) دولاریش دراوه به‌تورکیا، که به‌هه‌ردوولا نزیکه‌ى (٧١٠) ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه. به‌کۆى گشتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌به‌هاى سێ ملیار‌و (١٧٦) ملیۆن دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه‌و ته‌نها (٩١٨) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوه‌ته‌وه، واتا مانگانه (١٠٢) ملیۆن دۆلار ده‌کات. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت ورده‌کارى چۆنیەتى فرۆشتن و ده‌رهێنان و قازانجى کۆمپانیاکانى تێدا نییه«. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت کۆمه‌ڵێک پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، ئێمه ده‌ستمان کردووه به‌پرسیار کردن که بۆ نه‌وتى هه‌رێم به (١٣) دۆلار که‌متر له‌برێنت ده‌فرۆشرێت، ئایا به‌کێ ده‌فرۆشرێ، پێویسته روونبکرێته‌وه‌و به‌کێ و چ کۆمپانیایه‌ک ده‌فرۆشرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌خه‌رجییه‌کانى ده‌رهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا زۆر زۆره‌و بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى بکه‌ین له‌گه‌ڵ قازانجى کۆمپانیاکانى نه‌وتدا. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح وتیشى:» به‌تێکڕا (٩١٨) ملیۆن دۆلار بۆ نۆ مانگى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام (٩١٣) ملیۆن دۆلارى فرۆشتنى نه‌وتیان هه‌بووه‌و پێشه‌کى وه‌ریانگرتووه، ئه‌مه تێکه‌ڵ ناکرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و داهاتدا». سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئاماده‌ن وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌کان بانگهێشتى په‌رله‌مان و لیژنه‌که‌یان بکه‌ن تا روونکردنه‌وه‌یان پێبدرێت، وتیشى:» ئێمه به‌نووسراوى فه‌رمى بانگهێشتى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ین له‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و چه‌ندین شتى دیکه، که‌هه‌رێمى کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیش له‌سه‌ر دروستکردنى پاڵاوتنى نه‌وت ناکات، هه‌ندێ وڵات نه‌وت ده‌کڕن و پیشه‌سازیى نه‌وتیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێم ته‌نها نه‌وت ده‌فرۆشێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که‌ڕۆژانه (٦٤٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت و (٣٠) هه‌زار به‌رمیلى بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت و (٤٣٠) هه‌زار به‌رمیلى له‌ڕێگه‌ى بۆرى بۆ به‌نده‌رى جیهان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» هه‌موو وه‌زیره‌کان به‌وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانیشه‌وه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێن». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هه‌موو کات وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى داواى شه‌فافیه‌تى نه‌وتمان کردووه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانى دیکه‌ش به‌ڕێکارى یاسایى خۆى خازعن بۆ لێپرسینه‌وه‌و بانگهێشتکردن و میواندارى لیژنه‌کان بێت یا له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق رایگه‌یاند سه‌رۆک کۆمارى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى پڕ کردووه‌ته‌وه. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له عێراق له راگه‌یانراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له فۆڕمێکدا که ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کردووه، تیایدا سهروهتى دارایى خۆى بۆ ده‌سته‌که خستۆته‌روو. پێشتر مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، فۆڕمى ئاشکراکردنى سهروهتى خۆى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق پڕ کردبوویه‌وه. له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه وه‌بیرھێنراوه‌ته‌وه که له کۆتایى ساڵى 2019دا ورده‌کارى ھه‌موارى یه‌که‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ژماره 30ى بۆ ساڵى 2011 خراوته‌ڕوو ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى که، هه‌موارکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى به‌ندى یه‌که‌م له مادده‌ى 61 و به‌ندى سێ له مادده‌ى 73ى ده‌ستوور په‌سه‌ندکرابوو. له کۆتایى راگه‌یاندراوه‌که‌دا ھاتووه: "له مادده‌ى (61/یه‌که‌م/ج) له یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى ئاماژه به‌وه‌دراوه که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیره‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیکه ناچارکراون له‌وه‌ى ده‌بێت سهروهتى دارایى خۆیان ئاشکرا بکه‌ن".
هاوڵاتى عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له ئه‌ندامێتى خانه‌که راگه‌یاند. عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندن و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌که راگه‌یاند:" دواى ساڵێک له‌م خوله‌ى خانه‌ى راپه‌راندن، هیچ هه‌نگاوێکى گه‌وره نه‌نراوه و نانرێت."
هاوڵاتى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ ١٦ ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ کردووه. ئه‌مڕۆ 17ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق پێشنیازێکى ئاڕاسته‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کرد و، تیایدا داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى له ٦ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه بۆ بۆ ١٦ تشرینى دووه‌م کردووه. ده‌قه نوسراوه‌که‌ى کۆمسیۆنى عێراق:
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى رێکاره نوێکان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و که تێیدا هاتووه" هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 17ى کانونى دووه‌مى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه‌که‌ش گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه: یه‌که‌م: ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وێڕاى پابه‌ندبوونى به به‌یانى ژماره (1)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، بڕیاریدا دوو لێژنه به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامیه‌تى هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونه ناو ناوه‌نده‌کانى خوێندن و چاودێریکردنى قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. دووه‌م: پێکهێنانى لێژنه‌یه‌ک بۆ سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و چاودێریکردنى فه‌رمانبه‌رانیان له‌کاتى ده‌وام بۆ پابه‌ندبوونیان له به‌کارهێنانى (ده‌مامک) و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتى و موراجعانه‌ى که بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) ده‌چنه ناو فه‌رمانگه‌کان. سێیه‌م: داوا له هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی، پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاێ و چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاووڵاتییان، دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵخی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشێرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێنه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامییه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. پێنجه‌م: هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر و کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی. شه‌شه‌م: ئه‌م شوێنانه له کاژێر 12ى شه‌و داده‌خرێن: یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، موزیک لایف، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان. حه‌وته‌م: ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه: هۆڵه‌کانى بووکگواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک. هه‌شته‌م: پرسه‌دانان له (هۆڵ،ماڵ و ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌خه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. نۆیه‌م: هاوینه‌هه‌وار و شوێنه گه‌شتییارییه‌کان، ده‌بێت ره‌چاوى رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و خۆیان و گه‌شتییارانیان پایه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.