هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هۆى نه‌مانى خواردنى "سه‌روپێ" چوار که‌س هێرشیانکرده‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک له‌شارى هه‌ولێر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت شوێنى ڕوداوه‌که‌ى به‌سه‌ر کرده‌وه و رایگه‌یاند:" تاوانباران و ده‌رچوان له‌یاسا به‌زوترین کات ده‌ستگیر ده‌کرێن و ڕێکارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر". هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت رایگه‌یاند:"وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین ئه‌و تاونبارانه له‌ده‌ست یاسا ڕزگاریان بێت که به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبکوتنه سه‌ر ماڵ و موڵکى خه‌ڵک و ئارامى و ئاسایشى شار بشوێنن و ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر کاسبکاران، دڵنیابن هێزه‌کانمان له‌ئاسایش و پۆلیس ده‌ستکراوه‌کردووه له‌ئیجرائات وه‌رگرتن و ده‌ستگیرکردنى تاوانباران له‌زوترین کاتدا". هاوکات راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى روداوه‌که نوسیویه‌تی، تاوانباران ته‌قه‌یه‌کى زۆریان له سه‌روپێخانه و "چێشتخانه‌ى ساماڵ" کردوه و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆریان به چێشتخانه‌که و دوو چێشتخانه‌ى دیکه و چایخانه‌یه‌کیش گه‌یاندوه. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌شارى هه‌ولێر، چه‌ندکه‌سێک ده‌چنه سه‌روپێخانه‌یه‌که‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ى پێیانده‌وترێت خواردن نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ شاگرده‌کاندا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و دواتریش ده‌ستڕێژى گوللـه له‌چێشتخانه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ئه‌مریکا بریاریدا ژماره‌ى سه‌ربازانى له عێراق که‌مبکاته‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 سه‌رباز. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، پنتاگۆن بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له عێراق که‌مبکاته‌وه ئه‌مریکا نزیکه‌ى 4 هه‌زارو 200 سه‌ربازى له عێراقدا جێگیر کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌یان راوێژکارى سه‌ربازى و مامۆستاى مه‌شق بۆ راهێنان به هێزه عێراقییه‌کان. پنتاگۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به دوو قۆناغ هێزه‌کانى ده‌کشێنێته‌وه له عێراق.
هاوڵاتى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ کاروبارى نه‌وت و گاز له هه‌رێمـى کوردستان ده‌قى راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیتى بڵاوکرده‌وه و نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى 2021 کۆمپانیاى دیلۆیت راپۆرتى پشتڕاستکراوى تایبه‌ت به داتا و زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌کردن، به‌کاربردن، خه‌رجى و داهاته‌کانى نه‌وت له (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020)ى ئاماده کردووه. راپۆرته‌که به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیـزى به‌رده‌سته، شیکردنه‌وه‌یه‌کى چاره‌که ساڵانه پێشکه‌ش ده‌کات ده‌رباره‌ى زانیارییه‌کانى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و رێژه‌ى نرخه‌کان، پشتڕاستکردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (دیلۆیت)ه‌وه ئه‌نجام دراوه. له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى که‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاى دیلۆیت زانیارییه‌کانى به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن و به‌کاربردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى بۆ 9 مانگى یه‌که‌مى ساڵى 2020 بڵاوکرده‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 تا مانگى 9- 2020 هه‌رێمى کوردستان 124 ملیۆن و 798 هه‌زار و 921 به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه. هه‌روه‌ها له کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هه‌زار و 721 دۆلار بووه و دواى ده‌رکردنى پاره‌ى حه‌قده‌ستى کۆمپانیاکانى نه‌وت و تێچووه‌کانى دیکه، ئه‌وه‌ى که سافى بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ته‌وه 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هه‌زار و 964 دۆلار بووه. - به‌رهه‌مهێنان 124,798,921 به‌رمیل - هه‌نارده‌کردن به بۆرى 118,720,827 به‌رمیل - کۆى گشتیى نه‌وتى فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار - سافى داهاتى وه‌رگیراو 1,831,781,964 دۆلار نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى فرۆشراو - چاره‌کى یه‌که‌م 51.151 دۆلار - چاره‌کى دووه‌م 15.781 دۆلار - چاره‌کى سێیه‌م 31.669 دۆلار ده‌قى راپۆرتى دیلۆیت پشتڕاستکراوى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان بۆ (1ى کانونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2020 تا 30ى ئه‌یلولى 2020) ده‌ستبخه‌ن.
هاوڵاتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانیان کردبێت، جه‌ختده‌که‌نه‌وه که " ئاماده‌ین له 6ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین ". له راگه‌یاندراوێکدا، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ره‌تیکرده‌وه پێشنیازى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ دواى مانگى ئه‌یلول خستبێته به‌رده‌م سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، گفتوگۆکراوه له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کان نه‌ک دواخستنى پرۆسه‌که. ژماره‌یه‌ک له میدیا کوردى و عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆمسیۆن داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردووه و دواخراوه بۆ مانگى ئه‌سلولى ئه‌مساڵ. دوێنێ دواى کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌و کۆمسیۆنى باڵا‌و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راگه‌یاندنێکدا داوا له په‌رله‌مان کرا که یاساى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ته‌واو بکات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له مانگى حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 78 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکران و 965 که‌سیش چاکبونه‌وه و سێ که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدوه که دوانیان له سلێمانى بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێردا سێ هه‌زارو 833 پشکنینى کۆرۆنا کراون و 78 توشبوو تۆمارکراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، 965 توشبو له 24 کاتژمێرى رابردودا چاکبونه‌ته‌وه، 311 له هه‌ولێر، 184 له سلێمانی، 393 له دهۆک، 33 له گه‌رمیان و 44 له راپه‌ڕین بون، سێ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، دوانیان له سلێمانى و ئه‌وى دیکه له دهۆک بووه.
هاوڵاتى جێگره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌باره‌ى راگواستنى ئاشتییانه‌ى ده‌سه‌ڵات دڵنیایى دا و رایگه‌یاند:"هاوڵاتیانى ئه‌مریکا که‌متر له‌وه‌یان شایسته نیه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021 مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ڵێنیداوه پرۆسه‌ى مێژویى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتییانه جێبه‌جێبکرێت، راشیگه‌یاندوه هاوڵاتیانى ئه‌مریکا شایسته‌ى له‌وه که‌متر نین. مایک پێنس راشیگه‌یاند:" به‌داخه‌وه هه‌مو روداوه‌کانى 6-ى ئه‌م مانگه‌مان بینى که روداوى نه‌خوازراوبون، ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشییه دوێنێ سه‌رۆک تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له‌کاتى خۆیدا (20-ى ئه‌م مانگه) و به‌شێوه‌ى ئاشتییانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هه‌روه‌ها پێنس باسى له‌وه‌شکرد له‌رۆژى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ک له جۆ بایدن و کامالا هاریس وه‌ک سه‌رۆک و جێگر سوێندى یاسایى ده‌خۆن و پرۆسه‌که به‌و جۆره‌ى که له‌مێژوودا به‌ڕێوه‌چووه به‌رده‌وامده‌بێت. هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا چاوى به سه‌دان سه‌ربازى گاردى نیشتیمانى که‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ى بیناى کۆنگرێس و سوپاسى کردن بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئه‌و شوێنه.
کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا خێزانێکى په‌نابه‌رى عێراقی، که‌له‌چنگى شه‌ڕو کوشتارى جه‌نگ، ووڵاته‌که‌یان جێ هێشتوه‌و ئێستا له‌شارى (هۆڵ)ى وو‌ڵاتى به‌ریتانیا ده‌ژین ده‌ڵێت:" ژیانم هاوشێوه‌ى دۆزه‌خه‌و هیچ جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکى عێڕاق و سوریا". پاش به‌رپابونى جه‌نگى نێوخۆ، له‌عێڕاق و سوریا، له‌ساڵى ، 2012 (ئینتسار حه‌سه‌ن)ى ته‌مه‌ن 55ساڵ و چوار له‌منداڵه‌کانی، له‌لایه‌ن ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، به‌فه‌رمیى و شێوه‌یکى یاسایی، هێندراون بۆ شارى (هۆڵ)، له‌به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ى گه‌یشتونه‌ته به‌ریتانیاو له‌خانویه‌کدا جێگیر کراون. دایکى چوار منداڵه‌که ده‌ڵێت": ڕه‌وشى ته‌ندروستیم تێک چووه، به‌هۆى ئه‌و خانوه‌ى تێدا نیشته‌جێن، چونکه هه‌موو ته‌ڕه‌شوع و شێیو که‌ڕوو لێداوه، به‌و هۆیه‌وه ناتوانم به‌باشى هه‌ناسه بده‌م و شه‌وان ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بم". هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ په‌نجه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى پاک بێت، خانوه‌که زۆرسارده‌و سیسته‌مى گه‌رم که‌ره‌وه‌ى له‌کارکه‌وتوه. ئه‌و ژنه نه‌ساغه که‌له‌ناو جێگاوه بۆ ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌ن دواوه ده‌ڵێت:" زۆرێک له‌خزمه‌کانم له‌شه‌ڕى عێڕاقدا کوژراون، بۆیه ئێمه گوستمانه‌وه بۆ سوریا‌و له‌وێش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، خواردن و په‌ناگه‌مان بۆ دابینکرا". هاوکات دایکى ئه‌و چوار منداڵه ده‌شڵێت:" دواى به‌رپابونى جه‌نگیش له‌سوریا، بۆ ده‌ربازبون له‌مه‌رگ، جارێکى دیکه هه‌ڵاتین و ئه‌وجاره له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه هێندراینه ئه‌م شاره‌ى به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌ڕاسیتدا له‌جیاتى ئارامیى و سه‌لامه‌تی، ژیان له‌شارى (هۆڵ)و له‌و خانوه‌دا، وه‌ک دۆزه‌خ وایه‌و هیچ جیاوازیه‌کى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى سوریا‌و عێڕاق". ئینتسار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌رو خراپتر ده‌چێت به‌هۆى نه‌شیاوى ئه‌و خانوه‌ى تێدان" ناتوانم به‌ته‌واوى ڕێ بکه‌م ونان بخۆم و قسه بکه‌م، من ئێستا ژنێکى نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. من به‌درێژایى شه‌و بیرده‌که‌مه‌وه خه‌م ده‌خۆم له‌و ڕه‌وشه‌ى تێداین، به‌هۆى ئه‌و خانوه ته‌ڕه‌شع و شێدار‌و پێ له‌که‌ڕووه". ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، هه‌شت ساڵ له‌مه‌به‌ر، له‌کاتى گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌و خانوه‌یان بۆ به‌کرێ گیراوه له‌خاوه‌ن خانویه‌کى تایبه‌ت، هه‌رئه‌وکات پێیان وتوون که زۆرسارده‌و ده‌له‌رزین له‌سه‌رمان، چونکه گه‌رمکه‌ره‌وه‌کانى ئیش ناکه‌ن، له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هیچ کارێکى نۆژه‌نکردنه‌وه، له‌و خانوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و ژنه عێڕاقیه ده‌شڵێت، ده‌بێ بگوازرێمه‌وه بۆ خانویه‌کى گونجاوتر، که‌بۆ که‌م ئه‌ندامان بشێت، چونکه من خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. به‌ڵام له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا، ناوم له‌لیستى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى دایه بۆ وه‌رگرتنى خانویه‌کى دیکه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، خاوه‌نى ئه‌و موڵکه‌ى ئه‌و خێزانه لێى نیشته‌جێن ده‌ڵێ، کاتێک ئه‌و خانوه‌ى داوه به‌کرێ بۆ ئه‌و خێزانه، خانوه‌که تازه‌و نۆژه‌نکراوه بووه، چه‌ند جارێکیش هه‌وڵى داوه‌و کرێکار‌و وه‌ستاى ناردوه بۆ باش کردنى خانوه‌که، به‌ڵام ئه‌و ماڵه عێڕاقیه، ڕێگایان نه‌داوه ده‌ستکارى بکه‌ن و که‌س بچێته ناوه‌وه کارى تێدا بکات. ووته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هۆڵ، باس له‌وه ده‌کات، که‌ئه‌وانیش تیمێکى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ییان ناردوه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ئه‌و خانوه، به‌ڵام ئه‌وانیش ڕێگریان لێ کراوه، بچنه ژووره‌و له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه. ئه‌و ژنه به‌ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌نى راگه‌یاندووه که له‌سه‌ر کورسى که‌م ئه‌ندامیه‌و ناتوانێت به‌پلێکانه‌ى ناوه‌و بچێته سه‌ره‌وه، بۆیه زۆرجار له‌جیاتى به‌کارهێنانى قاپشۆرى چێشتخانه‌که‌ی، حه‌وزى گه‌رماوه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنێت له‌خواره‌وه، بۆ قاپ شۆردن. خێزانه‌که ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ کرێ خانوه‌که له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌خاوه‌ن خانوه‌که ده‌درێ، ئێستا کرێکه به‌شێکى لێ بڕاوه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه، ده‌بێ خۆمان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بیده‌ین، ئێمه‌ش نیمانه، بۆیه لێره‌ش ده‌رده‌کرێن و نازانین ڕوو له‌کوێ بکه‌ین. ئێستا ئێمه قه‌رزدارى خاوه‌ن موڵکه‌که‌ین. ووته‌بێژى شاره‌وانى ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و خێزانه ڕێیان به‌تیمى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ى ئێمه نه‌داوه، به‌ڵام له‌هه‌وڵداین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگرین و بتوانین شوێنێکى گونجاویان به‌پێى پێویست، بۆ دابین بکه‌ین. له‌به‌رامبه‌ر سکاڵاى ئه‌و خێزانه عێڕاقیه له‌سه‌ر ڕه‌وشیان له‌به‌ریتانیا، به‌شێکى زۆرى خوێنه‌رانى بابه‌ته‌که، سه‌رزه‌نشتى ئه‌و خێزانه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه خانوه‌که به‌پاک و خاوێنیى و ڕێک و پێکى ڕابگرن. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن; بۆ پێتان وایه بێنه وو‌ڵاتى ئێمه له‌ناو کۆشک و ته‌لار داتان دابنێین و هاى لایف بژین، کاتێک ناتوانن له‌و ووڵاتانى خۆتان به‌ئارامیى و بێ کیشه بژین. https://www.thesun.co.uk/news/13729019/refugee-mum-hull-hell-iraq/
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند که هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت نییه و ده‌شڵێت:"هه‌ر به‌رمیلێک تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم 20 دۆلاره‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نییه ". ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵیى فه‌رمى عێراق رایگه‌یاند:" کوالێتى و نرخى نه‌وتى عێراق به‌به‌راورد به هه‌موو نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراو له ئاسیا، نرخى نه‌وتى عێراقى به‌رزترینى سه‌ر ئاستى کیشوه‌ره‌که‌یه و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى به‌سره گرانترینه و به 55 دۆلار ده‌فرۆشرێت". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى بڕى ده‌ستنیشانکراو بۆ عێراق له کۆى به‌رهه‌مى رێکخراوى ئۆپیک، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار راشیگه‌یاند:" بڕه‌که‌ى ده‌گاته دوو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه، به‌ڵام هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى که‌مکردنه‌وه‌کانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق نییه به‌پێى ئه‌و بڕه‌ى که رێکخراوى ئۆپیک بۆى ده‌ستنیشانکردووه". وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "ئیداره‌دانى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نییه، چونکه تێچووى به‌رهه‌مهێنانى هه‌ر به‌رمیلێکى 20 دۆلاره". ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 55 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى نرخى نه‌وته‌وه ده‌ڵێت:" نرخى نه‌وت هه‌ر له ده‌ورووبه‌رى 55 دۆلار ده‌مێنێته‌وه".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یامێکى ئاراسته‌ى جوان ئیحسان سه‌رۆکى فراکسیۆنى پێشوى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق کرد و رایگه‌یاند، "رۆڵێکى گرنگتان هه‌بوه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و به‌رگریکردن له‌مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان". ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021، قوباد تاڵه‌بانى له‌په‌یامێکدا بۆ جوان ئیحسان رایگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى کارکردنتان وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌زمونێکى نایابتان پێشکه‌ش کرد، رونه که چ رۆڵێکى گرنگتان بینیوه له‌ڕاگرتنى ھاوسه‌نگى و چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌کان و به‌رگریکردن له مافه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان له به‌غدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"نمونه‌یه‌کى جوانى په‌رله‌مانتارى و دیپلۆماسییه‌تت نیشانداوه و له هه‌ر کوێیه‌ک بویت رێزى یار و نه‌یارت به‌ده‌ستهێناوه، دڵنیام چۆن له رابردودا وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى سه‌رکه‌وتو بویت، له داهاتوشدا هه‌ر سه‌رکه‌وتو ده‌بیت و له ھه‌ر پله و پۆستێکدا بیت بۆ خزمه‌ت و چاکه‌ى گشتى به‌کاریده‌ھێنیت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له شارى به‌غدا به ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى و فراکسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبونه‌وه و ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌وز دیاری‌کرا.
هاوڵاتى له‌سه‌ر داواکارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له‌کۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بڕیاردرا به دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ دواى مانگى (ئه‌یلول/9)ى ئه‌مساڵ. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه که "له‌سه‌ر داواکارى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌کى که‌م له‌به‌رده‌ستدا ماوه و کۆمسیۆن ناتوانێت سه‌رجه‌م ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو بکات، بڕیاردرا به دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان دراوه و ده‌که‌وێته دواى مانگى (ئه‌یلول/9)ى ئه‌مساڵ و کاته‌که‌شى به وردى دیارینه‌کراوه". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتودا هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق به‌یاننامه‌ى فه‌رمى له‌باره‌ى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بڵاوده‌که‌نه‌وه. 31ى (ته‌موز/7)ى 2020 مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رۆژى 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیاریکرد، به‌ڵام کاته‌که بۆ زیاتر له سێ مانگ دواخرا.
هاوڵاتى میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڵاویکرده‌وه لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى حزبه‌که‌ى به‌سه‌رۆکایه‌تى شاندێکى باڵاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له به‌غدایه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان دیارى کرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانوونى دووه‌مى 2021، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه:" لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق کۆبووه‌وه و له دیداره‌که‌دا که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى و فراکسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى عیراق ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیان کرد ده‌رباره‌ى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق و زامنکردنى پشکى کورد له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا". هه‌روه‌ها جه‌ختیانکرده‌وه له‌سه‌ر یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردییه‌کان له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌پێناو باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى میللـه‌ت و دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم. هاوکات، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له"که‌شوهه‌وایه‌کى دیموکراسیدا و وێڕاى سوپاسکردنى دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنى له ماوه‌ى ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌وز له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستنیشانکرا".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند تۆمارده‌کات به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردووه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کلیپێکه‌وه. سامان ئه‌حمه‌د به‌کر، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌شى یاسایى دیوانى په‌رله‌مانى کوردستان، "سکاڵاى یاسایی‌یان له‌سه‌ر (هه‌ڵگورد قه‌هار و شیرین محمد) تۆمارکرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و دوو که‌سه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له په‌یجى خۆیان ڤیدیۆییه‌کیان بڵاوکردبووه‌وه و تیایدا سوکایه‌تیان به‌په‌رله‌مان کردبوو". هاوکات، به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان هۆشدارى ده‌دات و ده‌شڵێت" لێره‌وه به‌هه‌موولایه‌کى راده‌گه‌یه‌نین هه‌رسوکایه‌تى و بێ ڕێزیه‌ک به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بکرێت، رێکاره یاساییه‌کان ده‌گرینه به‌ر و بێڕێزکاران رووبه‌ڕووى یاسایى ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، ده‌شڵێت:" حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بدات به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بکات". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى که حکومه‌تى فیدراڵ پلانى تۆکمه‌ى دارایى نییه زۆرجار تووشى کێشه‌ى دارایى ده‌بێته‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى فیدراڵى تائێستا شایسته داراییه‌کانى ساڵانى 2014-2015-2016ى جوتیارانى هه‌رێمى کورستان و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه‌ى عێراقى نه‌داوه. جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق راشیگه‌یاند:"چیتر ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین که شایسته داراییه‌کانى جوتیارانى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج نه‌کرێت و بۆ ئه‌و کاره‌ش ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانمان راسپاردوه، نوسراوێک ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکه‌ن و هۆکارى خه‌رجنه‌کردنى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران رونبکه‌نه‌وه". به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت:"موچه بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌سره و ناسریه و دیاله بدات، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بدات". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زوڵمى زۆرى لێکراوه و پێویسته بودجه‌یه‌کى تایبه‌تى بۆ دیارى بکرێت، وتیشى:" هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدێکى زۆرى داوه و بریندار و زیندانێکى سیاسى زۆرى هه‌یه، هه‌ر بۆیه له سه‌ر حکومه‌تى فیدراڵ پێیویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق ده‌کات، به‌وشێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان بکات".
هاوڵاتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى ده‌ستیکرد به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. که‌ناڵى NBCى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى له‌رێگه‌ى هێنانى ژماره‌یه‌ک کارتۆنى بۆش ده‌ستیکردوه به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى و که‌لوپه‌له‌کانى سه‌رۆک و خێزانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ى (Mar-a-Lago) له‌ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌گوازرێنه‌وه که‌بڕیاره له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو که تیمى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ته‌واوى کۆشکى سپى پاک بکرێته‌وه و پرۆسه‌که‌ش له‌ئاڵوگۆڕه‌کانى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى جیاواز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دواى توشبونى تره‌مپ به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له 40 که‌سى دیکه‌ش له‌نزیکه‌کانى توشى هه‌مان نه‌خۆشى بون. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌کان نزیکه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، بڕیاریشه دواى ئاهه‌نگى ده‌ستبه‌کاربون، بایدن له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له "Blair House"ـى واشنتن بمێنێته‌وه تا ته‌واوبونى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌که.
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر کۆبونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کۆتایى هات، به‌ڵام هیچ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر نه‌دا. ئه‌مڕۆ له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، کۆبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدێکى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و پارتى ئه‌نجامدرا. به‌رپرسانى پارتى بۆ میدیاکانى خۆیان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که کۆبونه‌وه‌کان بۆ یه‌کخستنى ده‌نگى کورد رێکخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى کردووه به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆیان کردووه.