هاوڵاتى جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند پاش ئە‌نجامدانی پشكنین، دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ی دە‌رچوو كە ھە‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوە‌یە‌ك بە‌ركە‌وتنم نە‌بێت تاوە‌كو تێیدە‌پە‌ڕێنم. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تووشی کۆرۆنا بووە و دەشڵێت "ھیوای سە‌لامە‌تی بۆ ھە‌مووان دە‌خوازم، تكایە بە‌ردە‌وام بن لە خۆپارێزی". جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە رۆژی چوارشەممە 06-01-2021 بەشداریی نەکردووە و داواش لە خەڵک دەکات خۆیان بپارێزن و پابەندیی رێنماییە تەندروستییەکان بن. دوایین کۆبوونەوەیشی لە پەرلەمانی کوردستان بوو کە رۆژی 28-12-2020 لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاندبوو، کەلە سەردانەکەیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان، وردەکاری رێڕە‌وی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ روونکردەوە کە چۆن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 رێککەوتوون.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان لەسەر شێوازی رێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج و رسومات لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند سەرجەم بڕیارەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و خەڵکی هەژارە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە لەسەر ڕێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى كۆكردنه‌وه‌ى باج و ڕسوومات و 11 بڕیاری نوێکه ده‌دات کە ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەریکردن. كەمال تەیب راشیگه‌یاند" یەکێک لە بڕیارە هەرە باشەکان، سەپاندنی باجە بەسەر کۆمپانیاکانی گەیاندن، بە تایبەت کۆڕەک و زین و ئاسیا، کە داهاتی ئەو باجە بە رێژەی 20٪ بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق بووە، بەڵام لەمەودوا داهاتی ئەو باجە کە مانگانە بە ملیارەها دینار دەخەمڵێندرێت بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت دەگەڕێتەوە". سەبارەت بە بڕیاری سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت كەمال تەیب وتی: "لە شارەکانی دیکەی عێراق باجی فرۆشراوەکان دەدرێتەوە بە حکومەتی فیدراڵ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەو باجە نەدەدرا بە حکومەت، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستی زانی ئەو داهاتە بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی و کۆمپانیاکانی گەیاندن رێکاری پێویست بگرنەبەر و بە زووترین کات ئەو داهاتە بگێڕنەوە بۆ گەنجینەی گشتی". یەکێکی دیکەی لە بڕیارەکانی حکومەت پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی نەوت و گازە بە پێدانی باج، لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان گوتی: "هەموو ئەو کۆمپانیایانە پابەند دەکرێن بەوەی باجی شایستە بدەن بە هەرێمی کوردستان، چونکە بەپێی گرێبەستەکان بە بیانووی جیاواز کۆمپانیاکانی بواری نەوت باجیان نەداوە، هاوکات کارمەندانی بیانی کە لەو بوارە کاردەکەن باجیان نەداوە، لەمەودوا دەبێت باج بدەن". كەمال تەیب باسی لەوەشکرد کە "پێداچوونەوە بە لێخۆشبوو‌ن لە باج و دهاتەکان لە گومرگەکان دەکرێت و کۆتووبەند دەکرێن، هیچ کەسێکیش نییە پارێزبەندی هەبێت و دەبێت بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان پێویستە باج بدەن". سەبارەت بە میکانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی تایبەت، كەمال تەیب دەڵێ: " حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند نییە و لەو سەرمایەی دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانە، بۆ ئەو بڕیارەش وەزارەتی دارایی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی دەردەکات بۆ وەرگرتنی باج لە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و ئەو ئۆتۆمبێلانەی گرانبەهان". بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، سەرجەم ئەو بڕیارانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوون، "لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و خەڵکی هەژارە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
هاوڵاتى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى ڕێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى كۆكردنه‌وه‌ى باج و ڕسوومات، 11 بڕیاری نوێ دەردەکات و ماوه‌ى دوو مانگ بۆ جێبه‌جێکردنى دیاریده‌کات. بەپێی نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 10-1-2021 دەرچووە و واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، بەمەبەستى رێکخستنەوەى سیستەمى کۆکردنەوەى باج و رسوومان لەسەر راسپاردەى وەزارەتى دارایی و ئابوری بریاریدا بە دیاریکردنى بنەماکانى پابەندکردنى کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە دیاریکردووە دەڵێت: دواتر راستەوخۆ جێبەجێکردنی بنەما و میکانیزمەکان کە دیاری دەکرێن بەپێی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە کە دەرکراوە. هەروەها فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی ئەم فەرمانە و هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکانی و دیاریکردنی ئاستی پابەندییەکانی و لایەنەکانی کەمتەرخەمی بکات.
هاوڵاتى یه‌کێتى و گۆڕان جووڵه سیاسییه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه له‌گه‌ڵ پارتى چڕده‌که‌نه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى» کۆبوونه‌وه‌ى نهێنى و دوور له‌میدیاکان»له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت و جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 10ى کانوونى دووه‌م، هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵاى گۆڕانیان کردووه له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان له‌سلێمانى. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بووه به‌دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پرسى «مووچه«و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌کان ئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى کابینه‌ى نۆیه‌مدا هه‌یه. کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى نێوان یه‌کێتى و گۆڕان، دواى ئه‌وه دێت له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌نهێنى کۆبووه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنى چه‌ند پرسێک تایبه‌ت به‌ئاڵوگۆڕى پۆسته‌کان له‌نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا که‌یه‌کێکیان پۆستى پارێزگارى سلێمانییه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌کۆبوونه‌وه‌کان به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نه‌بووه‌و له‌هه‌فته‌ى رابردوودا دوو تا سێ جارى دیکه کۆبوونه‌وه کراوه بۆ ئه‌و دۆخه خراپه‌ى هه‌رێمى کوردستانى تێدایه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد هه‌رسێ لایه‌نى (یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان) به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه به‌رانبه‌ر به‌دۆخى هاووڵاتیان» کۆبونه‌وه‌کان نهێنین و دوور له‌میدیا ئه‌نجامده‌درێن و تائێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێکى ئه‌وتۆى لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه تا رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌ئاگادارى پارتى ئه‌نجامده‌درێن». هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که«یه‌کێتى و گۆڕان و پارتى رێککه‌وتوون ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا هه‌یه جێبه‌جێ بکرێت تابه‌غدا هیچ بیانویه‌کى نه‌مێنێت و کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا به‌غداش سه‌قفى داواکارییه‌کانى به‌رزکردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش پێویستى به‌مانۆڕى سیاسى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى عێراق». له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت: »یه‌کێتى و گۆڕان زۆر لێک نزیکن و پرۆژه‌مان هه‌بووه بۆ پرسى شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان، به‌ڵام پارتى هه‌نگاوى کردارى بۆ نه‌ناوه‌و تێیدا سسته«. ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد که‌ئاگادارى کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان یه‌کێتى و گۆڕان نییه، وتیشى:»به‌ڵام هه‌ردوولامان پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ سیستمى حکومه‌تى نا ناوه‌ندێتى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕییه‌کان که‌شۆڕبکرێنه‌وه به‌سه‌ر پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌کان و هه‌ردوولامان داکۆکیى لێده‌که‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه پارتى به‌ڕاستى سسته‌و به‌قسه که‌مته‌رخه‌مى ناکات، به‌ڵام هه‌نگاوى کردارى بۆ نه‌ناوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌خاڵێکى رێکه‌وتنى گۆڕان و پارتى و یه‌کێتى و پارتى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى بووه، به‌ڵام هه‌نگاوى کردارى نابینن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشیوابوو مه‌رج نییه نه‌وت راده‌ست کرا کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت، «ئێستا رێککه‌وتنێکى کاتیى هه‌یه بۆ پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021، به‌ڵام پێویسته یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربکرێت تاپرسى نه‌وت به‌ڕێککه‌وتن له‌و یاسایه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر بکرێت له‌نێوان هه‌رێم و عێراقدا». ئارێز عه‌بدوڵا، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هه‌رێم یا به‌غدا رێکناکه‌ون، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤمان چییه؟» قسه‌که له‌وه‌یه به‌دواى ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى گونجاو بگه‌ڕێن هه‌رچه‌نده له‌دواڕۆژدا بێت هه‌ر ده‌بێت به‌غداو هه‌ولێر رێکبکه‌ون، به‌ڵام بائه‌وه‌ش بزانین لایه‌نه‌کانى عێراق ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌رێمیان قۆستووه‌ته‌وه‌و متمانه نه‌ماوه، نه هه‌رێم سازش له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى ده‌کات، نه عێراق ئاماده‌یه به‌پێى ده‌ستور مافى هه‌رێم بدات». سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى پارتیى دیموکراتى کوردستاندایه، وتیشى:»سیاسه‌تى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستاندا کلیل و قوفڵه‌که‌شى به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه«. هاوڵاتى ، چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتییه‌وه کرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌کانیان نه‌دایه‌وه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد بریاره ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه بودجه‌ى 2021 بکرێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ خوێدندنه‌وه‌ى دووه‌م له‌په‌رله‌مان بۆ پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌کرێت، له‌مرۆوه موناقه‌شه‌ى جدى ده‌ست پێده‌کات له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مادده‌و برگه‌کانى". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراقدا له‌برگه‌یه‌کدا باسى قه‌رزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کراوه که له ساڵى 2014 تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند قه‌رزارى به‌غدا بێت ده‌بێت بیداته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى سێ مانگدا به چاودێرى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌ردوولا ده‌بێت یه‌کلابکرێته‌وه". ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که دیارى کردنى 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک که له‌پرۆژه‌که‌دا دیارى کراوه په‌رله‌مان ناتوانێت زیادى بکات که نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سه‌روو 55 دۆلار. له‌پرۆژه بودجه‌ى عێراقدا که 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره پشکى هه‌رێم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه به‌رانبه‌ر به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان. شیروان میرزا، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان وه‌ک په‌رله‌مانتارانى کورد به‌رگرى له‌و شایسته داراییانه ده‌که‌ن که له پرۆژه بودجه‌که‌دا وه‌ک پشکى کورد دیارى کراوه، به‌ڵام پێویستیان به پاڵپشتى سیاسى سه‌رکردایه‌تى کوردستان هه‌یه به‌تایبه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه عێراقییه‌کان بکرێن که خاوه‌نى فراکسیۆنى گه‌وره‌ن له په‌رله‌مانى عێراقدا.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا و ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوە‌كو ٤٩٪ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت. هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، لە بڕیاری نوێ‌دا بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا، هەروەها ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣ حاكم كەمكرایەوە. هێڤیدار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوە‌كو ٤٩٪ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێی دەسەنرێتەوە. هەفتەی رابردووش حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی ژمارەیەك فەرمانبەری دیكەی بڕی كە ساڵانی رابردوو بە "نایاسایی" مووچەیان وەرگرتووە.
هاوڵاتى نزیکه‌ى هه‌زار توشبووى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان چاکبونه‌وه و 68 توشبوو و شه‌ش گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌و ماوه‌یه‌کدا سێ هه‌زار و 757 پشکنین ئه‌نجام دراوه و 68 توشبووى نوێى ڤایرۆسه‌که تۆمارکراون. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که شه‌ش تووشبووى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 968 که‌س چاکبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستیى ئێران، تووشبوونى چوار که‌سى دیکه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ راگه‌یاند که چوار که‌سن و ئه‌ندامى یه‌ک خێزانن و له وڵاتى به‌ریتانیا گه‌راونه‌ته‌وه تاران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021، سه‌عید نمه‌کی، وه‌زیرى ته‌ندروستیى ئێران رایگه‌یاند:" ئه‌و خێزانه سه‌ردانى ئه‌وروپایان کردووه و پشکنینه‌کانى کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان نێگه‌یڤ بووه، به‌ڵام دواتر که پشکنینیان بۆ کرایه‌وه ده‌رکه‌وت ئه‌وان تووشبووى کۆرۆناى نوێى به‌ریتانیان". کۆرۆناى نوێ یه‌که‌مجار له به‌ریتانیا له مانگى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو راگه‌یێندرا، جیاوازیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ کۆڤید19 ته‌نها ئه‌وه‌یه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه. به‌ریتانیا به‌هۆى خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که و زۆریى ژماره‌ى تووشبووان، قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى تا ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات راگه‌یاندووه.
هاوڵاتى پسپۆرێکى که‌شناسێکى پێشبینى ده‌کات له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا شه‌پۆلێکى به‌فربارین و بارانبارین ڕوو له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 عه‌لى موسه‌وی، شاره‌زاى که‌شناسى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ده‌رفه‌تى بارانبارین له وه‌رزى زستانى ئه‌مساڵدا لاواز ده‌بێت و ڕێژه‌ى گشتى بارانبارین به‌راورد به چه‌ند ساڵى ڕابردوو له خوار تێکراى گشتیدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکردووه که نه‌خشه‌کانى که‌شوهه‌وا ئه‌وه‌یان نیشانداوه که حاڵه‌تێکى بارانبارین له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گرێته‌وه که هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى به‌فر له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌کاندا. هاوکات، موسه‌وى ئه‌وه‌شى ڕوونکردووه‌ته‌وه، به‌هۆى کاریگه‌رى هاتنى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌کى به‌سته‌ڵه‌کى ده‌رفه‌تى بارانبارین و به‌فربارین له‌ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان دروست ده‌بێت.
هاوڵاتى ئیلۆن مه‌سکى ئه‌مریکى دامه‌زرێنه‌رى کۆمپانیاى (تێسلا) بووه ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان و سه‌رمایه‌که‌ى له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا 34 ملیار دۆلارى چووه‌سه‌ر. ئیلۆن له‌ئێستادا خاوه‌نى 209 ملیار دۆلاره‌و پێش جێف بێزۆسى خاوه‌نى کۆمپانیاى ئه‌مازۆن که‌وتووه که پێشتر به ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان هه‌ژمار ده‌کرا. ئه‌و قازانجه‌ى زۆره‌ى کۆمپانیاى تێسلا به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پشکه‌کانى کۆمپانیاکه بووه که ئوتومبێلى کاره‌بایى دروست کردووه له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20% به‌هاى کۆمپانیاکه‌ى گه‌یانده 800 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق نزیکه‌ى شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌رى ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌کان دیاریکرد که ئه‌و دابه‌شکردنه بنکه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ى کانونى دووه‌مى 2021 ریاز عه‌بدولئه‌میر حیلفى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گشتى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ى فه‌رمى سه‌باح رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێکى داناوه بۆ دیاریکردنى بنکه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆناى فایزه‌ر له‌کاتى گه‌یشتنى بۆ عێراق که ته‌نها نه‌خۆشخانه‌کان ده‌توانن ڤاکسینه‌که دابه‌شبکه‌ن و ده‌درێت به‌خه‌ڵک نه‌ک له‌بنکه ته‌ندروستییه‌کانى گه‌ڕه‌که‌کان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له ئێستادا شه‌ست بنکه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسینى فایزه‌ر له‌سه‌ر تاسه‌رى عێراقدا ده‌ست نیشانکراوه. هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یاندراوێکدا ئاشکرایکرد، به‌وردى چاودێرى بڵاوبوونه‌وه‌ى زینجره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا وهه‌ندێک له وڵاتان ده‌کات.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى ده‌رکرد و وته‌بێژى حکومه‌تیش رایگه‌یاند حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاودێریه‌کى توندى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت, ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا له شارى به‌غدا، ڕایگه‌یاند:" مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تدا که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو، لایه‌نه‌کانى راسپارد به‌مه‌به‌ستى ئاسانکارى بۆ ته‌واوکردنى مامه‌ڵه‌ى شه‌هیدان و بریندارانى خۆپیشاندانه‌کان". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، حه‌سه‌ن نازم رایگه‌یاند:"گرنگیه‌کى جدى هه‌یه له‌پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاودێریه‌کى توندى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بکرێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى پاکى ئه‌و پرۆسه‌یه بکات". وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى قه‌ده‌غه‌ى سه‌فه‌رکردنى هاوڵاتیانى عێراقى کرد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى که ڕێژه‌یه‌کى زۆر کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه. هاوکات له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بڕیاردرا به ته‌رخانکردنى پاره بۆ پرۆژه‌ى بۆریى ده‌ریایى به‌مه‌به‌ستى زیادکردنى تواناى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاو له به‌نده‌ره‌کانى باشوره‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا 128 ملیار دۆلار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى لیژنه‌ى ده‌ستپاکی، هیچ وردبینى و حساباتێکى کۆتایى بۆئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه. حامد موسه‌وى له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى نوسراوێکى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حکومه‌ت ناردوه و رونیکردوه‌ته‌وه، که هه‌رێمى کورستان له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا چ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه کراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا چى وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا هه‌رێمى کوردستان بڕى 128 ملیار دۆلارى وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا، هیچ حساباتێکى کۆتایى و شێوازى خه‌رجکردنه‌که‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌کراوه. هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که "ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رگیراوه به‌ماناى ئه‌وه دێت، دزیکردن هه‌یه و پاره‌که نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵکى کوردستان، له‌و پاره‌یه‌ش پرۆژه جێبه‌جێنه‌کراوه".
هاوڵاتى به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیا هۆشدارییه‌کان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه به‌فر بارینه‌ش له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. زریانى فیلومنا زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیاى گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌و وڵاته بارى نائاسایى راگه‌یه‌نراوه. له مه‌دریدیى پایته‌ختى ئیسپانیا فڕۆکه‌خانه‌کان و چه‌ند شاڕێیه‌ک داخراون و به‌رگریى شارستانیش داواى کردووه هاوڵاتیان خۆیان له گه‌شتى ناپێویست به‌دور بگرن. ئه‌و به‌فربارینه چاوه‌ڕێنه‌کراوه، به حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ن و مێژوویى داده‌نرێت که له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. پێشبینى ده‌کرێت که کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى به‌فر بارین تا رۆژى یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.