هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند هیچ توشبویه‌کى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه و سێ توشبو ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کراون، هه‌روه‌ها دوو که‌سیش که هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانی، له‌خشته‌یه‌کدا ئامارى توشبوانى کۆرۆناى بڵاوکردوه‌ته‌وه، به‌پێى خشته‌که‌ش، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن دوو توشبوى کۆرۆنا داخڵکراون، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ توشبویه‌ک داخڵکراوه. هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن دوو که‌س که هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون و له‌ژێر چاودێریدابون چاکبونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانى خۆیان. هاوکات له‌ئاماره‌که‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 10 توشبوى کۆرۆنا له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدان که پێنج توشبوو له‌ژێر ئامێرى cepap دان.
سه‌رکۆ جه‌مال جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که " ئه‌مریکیه‌کان رازى نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه ده‌یده‌نه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه دابه‌ش بکرێت، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه بێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:"بڕیاره ئه‌و پاره‌یه‌ى ساڵانى رابردوو و پێشتریش ئه‌مریکیه‌کان ناردوویانه بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌ک وه‌زاره‌تى دارایى". هه‌روه‌ها وتیشى "له‌مه‌ودوا راسته‌خۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر لیوا یه‌کگرتووه‌کانى وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌زگایانه‌ى پێشمه‌رگه که مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیاره موچه‌ى ته‌واویان پێبدرێت به‌بێ لێبڕین". بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شبکرێت، به‌ڵام وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانکه‌کان ته‌مویل نه‌کراون و فشاریان له‌سه‌ربووه، نه‌توانراوه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان دابه‌ش بکرێت.
هاوڵاتى به‌رپرسى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له دواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:" به‌شێک له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانى رابردوو گه‌نده‌ڵن و ده‌ستیان له‌م دۆخه‌دا هه‌یه". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌گه‌ریدا دواى کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان جه‌میل هه‌ورامى رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ هاتووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ پرۆژه یاساى رێزلێنانى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بکه‌ین ". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌هۆى قه‌یرانى دارایى حکومه‌ته‌وه چاوه‌ڕێیان کردووه و ئارامیان گرتووه". هاوکات جه‌میل هه‌ورامى نه‌یشارده‌وه که "به‌شێک له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانى رابردوو گه‌نده‌ڵن و ده‌ستیان له‌م دۆخه‌دا هه‌یه، ئێمه به شێوه‌یه‌کى سوک سه‌یریان ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئێمه‌ى حساب مه‌که‌ن". هه‌ورامى به‌توندى دژى سووکایه‌تیکردن به پێشمه‌رگه دێرینه‌کان وه‌ستایه‌وه‌و ئاشکراشى کرد که سه‌رقاڵى دانانى رادیۆیه‌کن و له ئاینده‌شدا کار به دامه‌زراندنى ته‌له‌فزیۆنێک ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌دا، عوسمان سێده‌رى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند " ده‌بوایه یه‌که‌مین یاسا له په‌رله‌مانه‌دا که ده‌رچوێنراوه، یاساى ماف و ئیمتیازاتى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینیه‌کان بووایه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ داڕشتنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌ستپێکردو ده‌شڵێت:" بۆ یه‌که‌مجار له هه‌رێمى کوردستان داهات و خه‌رجى نه‌وت ده‌خرێته ناو پڕۆژه یاساکه". دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پاڵپشت به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به مه‌به‌ستى ئاماده‌کردن و داڕشتنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى کوردستان، له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه ده‌ستپێکى ئه‌م کۆبونه‌وانه یه‌که‌م وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ستى پێکردو ئه‌مرۆیه‌کشه‌ممه 24/1/2021 له دیوانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کۆبونه‌وه‌یه‌ک به سه‌رپه‌رشتى ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى دارایى و ئابورى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بودجه‌یه‌کى گشتگیر ده‌بێت و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان داهات و خه‌رجیى و قه‌رزه گشتیه‌کان و کورتهێنان، له چوارچێوه‌ى پرۆژه یاساى بودجه ده‌بێت. هاوکات ئه‌وه ئاشکرا کراوه که "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ یه‌که‌مجاره له هه‌رێمى کوردستان داهات و خه‌رجى و (شایسته دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وت، خه‌رجى ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنى نه‌وت)ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌خرێته ناو پرۆژه یاسایى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021."
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌نێرێت و ده‌ڵێت:" ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م". عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان له نامه‌یه‌کدا بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا نوسیویه‌تى:"خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ت که کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌مو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان. ده‌قى نامه‌که‌ى عه‌لى قه‌ره‌داغى بۆ جۆوبایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا: به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک Joe Biden سه‌رۆکى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سڵاوێکى گه‌رم، پاشان خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مه‌ریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ت که کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبوو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان. جه‌نابى سه‌رۆک: باوه‌ڕم وایه -وه‌ک زانایه‌ک له زانایانى موسڵمان- به ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه که به‌ڕێزتان له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنتدا ده‌رباره‌ى میکانیزمى گۆڕینى خراپه‌کاریى وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک هێناتانه‌وه، بیرى به‌ڕێزتانى بخه‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه داوا له جه‌نابتان ده‌که‌م ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به هه‌ند بگیرێن: 1- هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ک بخرێته‌گه‌ێ و پشک و به‌شدارى گه‌وره‌تان هه‌بێت له نه‌هێشتنى سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادگه‌ریى و ئازادیى و رێز و که‌رامه‌ت و مافه‌کانى مرۆڤ. چونکه ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بۆ گۆڕینى خراپه که هه‌موو په‌یامه ئاسمانییه‌کان له‌و پێناوه‌دا هاتوون، چونکه ئێمه‌ى مرۆڤ له ئه‌مڕۆدا زۆر پێویستمان به هاوپه‌یمانییه‌کى مرۆیى هاوشێوه‌ى (په‌یمانى فوزوڵ) هه‌یه که پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم) به‌شداریکردووه تیایدا. 2- به هاناوه چوونى نه‌خۆشه هه‌ژاره‌کان -به‌هۆى به‌ڵاى کۆرۆنا و هیتریشه‌وه-، فه‌رامۆش نه‌کردن و پشتگوێ نه‌خستنیان له‌وه‌ى بڕۆن به‌ره‌و چاره‌نووسى سه‌ختیان، به‌ڵکو ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه پێکوته‌و ده‌رمانى پێویست به‌بێ جیاوازى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بکرێ، چونکه له ئینجیلى متى 25: (35: 40) دا هاتووه ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ى به‌زه‌ییان به هه‌ژاران و نه‌خۆشان و نه‌داراندا دێته‌وه، له واقیعدا خزمه‌ت به‌و ده‌که‌ن -واته به په‌روه‌ردگار-، (له سیفرى أمپال 21: 13) هاتووه ده‌ڵێ: هه‌رکه‌س گوێکانى له ئاست قیژه‌و ئاهوناڵه‌ى هه‌ژاران دابخات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌که‌وێته ئاهوناڵه‌وه‌و که‌س نایه‌ت به‌ده‌میه‌وه) -واته له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه وه‌ڵامى نادرێته‌وه-. ئیسلامیش جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریى و ده‌سته‌به‌رکردنى بژێوى یه‌کتری، له‌سه‌ر ره‌چاوکردنى مافى هه‌ژاران و نه‌داران، ئه‌وه‌ش له ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ش به ئاستێکه که هه‌مووان به‌رپرس ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ژارێک به‌هۆى برسێتى له وڵاتێک‌دا بمرێ، له سوره‌تى (اڵانسان ئایه‌ته‌کانی: 8-12) ده‌فه‌رموون: (ۆیُگۡعِمُونَ ٱلگَّعَامَ عَڵىٰ حُبِّهِۦ مِسکِینا ۆێتِیما ۆأَسِیرًا إِنَّمَا نُگۡعِمُکُمۡ لِۆجِه ٱللَّهِ ڵا نُڕیدُ مِنکُمۡ جَزَآ‌و ۆڵا شُکُورًا ، إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا ێوۡمًا عَبُوسا قَمگڕیرا ، فَۆقَاٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ژَٰلِکَ الیوم ۆڵقَّاٰهُمۡ نَچره ۆسُرُورا ، ۆجَزَٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّه ۆحَڕیرا) .. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاکه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێباوکان و لانه‌وازان ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یانپارێزێت، به‌ره‌که‌ت ده‌خاته کاریان و ده‌یانخاته به‌هه‌شت. 3- له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌که‌وه هه‌وڵى جیددى بدرێ بۆ نه‌هێشتنى تۆقاندنى خه‌ڵکانى بێ‌زیان و ئاشتیخواز، ئیتر له رژێمه سته‌ماکاره‌کان یان داگیرکاران یان گروپه توندڕه‌وه‌کانه‌وه بێت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش به قه‌لاچۆکردنى هه‌موو هۆکاره‌کانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به هزرى میانڕه‌و له رێگاى به‌ها ئاینییه‌کان و ئه‌و پره‌نسیپه هاوبه‌شانه‌وه که جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن هه‌مووان یه‌ک نه‌ژادیان هه‌یه. 4- رێزگرتن له هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کان، به‌که‌م سه‌یرنه‌کردنى هیچ ئاینێک، نه‌هێشتنى ترس له ئیسلام که درێژکراوه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کانه، ئاینى به‌زه‌یى و چاکه‌کارییه، به‌جۆرێ که قورئانى پیرۆز به (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ستپێده‌کات، خواى گه‌وره‌ش په‌یامى موحه‌ممه‌دى (صلى الله علیه وسلم) کورتکردووه‌ته‌وه له ئایه‌تى (ۆمَآ أَرۡسَلناٰکَ إِلَّا رَحمه لِّلعَاٰڵمِینَ) سوره اڵ‌نبیا‌و: 107 107 ، یه‌که‌مین ئایه‌تى قورئانیش فه‌رمانده‌کات به خوێندنه‌وه‌یه‌کى هێمنى ئامانجدارى گشتگیر بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و په‌ڕاوه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سایه‌ى په‌روه‌ردگارێتى و به‌زه‌ییدا بێت تا زانست غه‌ڕرا نه‌بێت و سته‌م نه‌کات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إقرَأۡ باسمِۡ رَبِّکَ ٱلَّژِی خَڵق) سوره العلق: 1 ، هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوه به خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سایه‌ى که‌رامه‌تى مرۆڤدا، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: (ٱقرَأۡ ۆرَبُّکَ ٱڵ‌َکرَمُ) سوره العلق: 3 واته بۆ مرۆڤ. له‌به‌رئه‌وه ئومێده‌وارین هه‌وڵ به‌خه‌رجبدرێ بۆ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌م ئاینه، ئه‌وه‌ش به‌پێى راستییه‌کانى و به‌پێى فیقهى میزان، تا ئاشته‌وایى جیهانیى و پێکه‌وه‌ژیان و ئه‌مینى و ئارامیى به‌رقه‌رار ببێ. من پێم سه‌یره‌و جێگاى سه‌رسوڕمانه که ئیسلام وه‌سفبکرێ به تیرۆریست، له کاتێکدا ناوه‌که‌ى له وشه‌ى ئاشتى –السلم-)وه هه‌ڵگۆزراوه، داوا له هموو خه‌ڵکى ده‌کات بچنه‌ناوی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: (یآٰأَیُّهَا ٱلَّژِینَ وَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِی ٱلسِّلمِ کَآفَّه ۆڵا تَتَّبِعُواْ خُگُۆٰتِ ٱلشَّیگَنِۚ إِنَّهُۥ ڵکُمۡ عَدُوّ مُّبِین) سوره البقره: 208 . ناوه‌که‌ى تریشى بریتییه له (ئیمان -الإیمان-) که له ئه‌مینیى و ئه‌مانه‌وه وه‌رگیراوه، موسڵمانیش کاتێک نوێژه‌که‌ى کۆتایى پێدێنێ سڵاو له‌و که‌سانه ده‌کات که له‌لاى راست و چه‌پیه‌وه‌ن تا ئاشتى و سه‌لامه‌تیان به‌دوور له هه‌ر ئازاردانێ پێببه‌خشێ. جه‌نابى سه‌رۆک: من و زۆرێکى زۆر له خه‌ڵکى ئومێدمان هه‌یه و له خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه دادگه‌ریى و ئه‌من و ئاسایش و ئارامیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه، سه‌رکه‌وتووتان بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادپه‌وروه‌ریى و هاوکاریى بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که چاکه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌وێ، بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و ئاشته‌وایى دادپه‌روه‌رانه و خۆشگوزه‌رانیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه. والسلام علیکم ورحمه الله وبرکاته پێشکه‌شکارى نامه پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی ئه‌مینددارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان
هاوڵاتى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى راگه‌یاند که بڕیاربوو له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشکرایکرد ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشان داوه به دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بۆ 10ى 10ى 2021 له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنى هه‌ندێک رێوشوێنى دیاریکراو له ماده‌ى 64ى ده‌ستوور. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بڕیاره‌که له‌سه‌ر بنه‌ماى داواکارییه‌کى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه له کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له 19ى ئه‌م مانگه‌دا. مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کابینه‌ى کاتى حکومه‌تى عێراقى پێکهێنا و بڕیاریدا له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ خۆپیشاندان ساز بکرێت، به‌ڵام کۆمسیۆن رایگه‌یاند که ناتوانن له‌و واده‌یه‌دا بایۆمه‌ترى بۆ دوو ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگده‌رى نوێ ته‌واو بکه‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق درا.
هاوڵاتى جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌کات که بۆ وێستگه‌کانى کاره‌با پشت به‌به‌کارھێنانى غازى سروشتى ھه‌رێمى کوردستان ببه‌ستن نه‌ک ئێران. ماتیۆ زایس، جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند:" عێراق خاوه‌نى غازى سروشتى گه‌وره‌یه که به‌شێکى زۆرى بێسوود ده‌سوتێت، بۆیه پشتبه‌ستن به غازى سروشتیى ھه‌رێمى کوردستان بۆ کارپێکردنى وێستگه‌کانى کاره‌با له عێراق، له پشتبه‌ستن به ئێران و که‌نداو به‌سود تره. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا ئاماده‌ى هاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسیانه‌ى دێنه‌رێگه‌ى و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن". هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که ھه‌رێمى کوردستان له توانایدایه تا 14 ساڵى دیکه ئاستى به‌رھه‌مھێنانى غازى سروشتى بۆ نزیکه‌ى 40 ملیار مه‌تر چوارگۆشه به‌رز بکاته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئێران دۆسیه‌ى فرۆشتنى غازى سروشتیى به عێراق کردووه‌ته کارتێکى سیاسی به‌سه‌ر به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆیه به پێویستى داده‌نێت به‌غدا خۆى له ئێران دووربخاته‌وه و روو له غازى هه‌رێمى کوردستان بکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردووى کرده پاشکه‌وت و ئه‌و مووچه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کراوه بۆ مانگى 1ى ئه‌مساڵه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێکرد و بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه 28 مانگ کۆتایى پێبێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ناو وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى که‌وتووه جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که ئه‌و موچه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کراوه موچه‌ى مانگى 1ى ئه‌مساڵه و موچه‌ى مانگه‌کانى 11 و 12ى هاوشێوه‌ى پێنج مانگى دیکه‌ى 2020 پاشه‌که‌وت کرا" له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیاربوو به‌غدا سێ 320 ملیار دینارى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق یه‌ک دیناریشى نه‌ناردووه‌و پاره له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه بۆیه بڕیارى پاشه‌که‌وتکردنى دراوه". یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بۆ له‌مه‌ودوا رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بکرێت یان نا 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌کرێت" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت به‌پێى داهاتى هه‌رێم مووچه‌ى موچه‌خۆران دابه‌ش ده‌کرێت و له 22 مانگه‌وه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌ستپێ ده‌کات و له‌هه‌فته‌یه‌کدا کۆتایى پێ دێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مووچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى 70 و 80 و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى دابه‌شده‌کرێت. 17ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژى یه‌کشه‌ممه 24ى مانگ، ده‌ستده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه به لێبڕینى 21% بۆ موچه‌خۆرانى ئاسایى و 50% بۆ پله تایبه‌ته‌کان به‌هه‌مان میکانیزمى مانگى پێشوو به‌پێى خشته‌ى په‌یڕه‌وکراو. هه‌روه‌ها سبه‌ینێ دووشه‌ممه موچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگریى و فریاکه‌وتن، لیواى نه‌وت، ره‌گه‌زنامه، وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراون و که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌کرێت.
هاوڵاتى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆى بۆردومانى هێزه‌کانى تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى بۆسه‌ر ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌تى سنورى حه‌له‌ب 15 (پازده) قوربانى لێکه‌وته‌وه که دوانیان مناڵى ئاواره‌ى عه‌فرینن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى تورکیا و هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌وه ناوچه‌کانى تل ره‌فعه‌تى سنورى پارێزگاى حه‌لب بۆردومانکرا که له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یه، به‌وهۆیه‌وه سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى که پێکهاتون له 2 (دوو) منداڵ و ژنێک گیانیان له‌ده‌ستدا، نزیکه‌ى 11 که‌سى دیکه‌ش برینداربون. ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت زیاتر له 22.000 (بیست و دو) هه‌زار ئاواره‌ى عه‌فریتى تێدا نیشته‌جێیه، که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى تورکیا "لقى زه‌یتون" ناوچه‌کانیان جێهێشت.
هاوڵاتى سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و په‌رله‌مانتاریى پێشووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا رایگه‌یاند:" جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکییه و ناویشى جمۆى به‌هائه‌دین ئاغایه". ئۆرغان میرئۆغڵو سه‌رکرده‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و پارته، له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى:" له‌م دوواییانه‌دا له یه‌کێک له هاورێ کورده‌کانمه‌وه جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکیه، که بنه‌ماڵه‌که‌یان له یه‌ریڤانه‌وه کۆچیانکردووه و چوونه‌ته ئه‌مریکا، ناویشى له ئه‌سڵدا به‌هائه‌دین ئاغایه." شاره‌زایان پێیانوایه سیاسه‌ته‌کانى جۆو بایدن به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندى کورد بووه و واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژى له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا هه‌بووه و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکاش پێشتر و له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دژایه‌تى خۆى بۆ سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیووه.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایی، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌که‌کانى 70 و 80، دابه‌ش ده‌کرێت. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، 24ى کانونى دووه‌مى 2021، موچه‌ى هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، دیوان و لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌که‌کانى 70 و 80، به لێبڕینى 21% و له‌سه‌دا 50% بۆ پله باڵاکان دابه‌شده‌کرێت. تائێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه به‌فه‌رمى، ئه‌م وچه‌یه‌ى سبه‌ینێ دابه‌ش ده‌کرێت، موچه‌ى مانگى 11ى ساڵى رابردووه یا مانگى یه‌کى 2021 ده‌بێت.
هاوڵاتى له ئه‌نجامى تۆپبارانى تورکیا و میلیشیاکانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت له هه‌رێمى شه‌هباى رۆژئاڤاى کوردستان، سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى کوژران که یه‌کێکیان مناڵه. میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که کاتژمێرێک پێش ئێستا "ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیاکانى به تۆپ و چه‌کى قورس ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت یان له کانتۆنى شه‌هبا تۆپباران کرد و له ئه‌نجامدا سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بوون و شه‌ش که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون". شارى تل ڕه‌فعه‌ت که‌وتووه‌ته باکورى حه‌له‌به‌وه و زۆربه‌ى دانیشتووانه‌که‌ى له ئاواره‌کانى عه‌فرین پێکدێن و تۆپبارانه‌کان تا ئێستا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆ بایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌کات له گفتۆگۆى ستراتیجى نێوانیان به‌رده‌وام بن و ده‌شڵێت:" گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا بکرێت". فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆو بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کات که به‌رده‌وامى بدرێت به گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواش ده‌کات که"تیمێکى نوێ پێکبهێنن بۆ ئه‌و پرسه و به‌رده‌وامى به دانوستانه‌کان بده‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ى بابه‌ته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا". گفتوگۆى نێوان به‌غدا و واشنتۆن له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژیى 2008ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دایه، له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو، گفتوگۆى ستراتیجى نێوانیان ده‌ستیپێکرده‌وه و به به‌شدارى وه‌فدى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى ده‌یڤد هه‌یل، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته و وه‌فدى حکومه‌تى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولکه‌ریم هاشم مسته‌فا، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له رێگه‌ى ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه گه‌ڕى یه‌که‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به‌ڕێوه‌چوو. له مانگى ئابى ساڵى ٢٠٢٠دا، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی، مایک پۆمپیۆ، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتۆن ئه‌نجامدراوه.
هاوڵاتى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد، بڕى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت ته‌رخانکردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یاندراوێکیدا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت وه‌ک پاڵشتییه‌ک بۆ حکومه‌تى عێراق ته‌رخانکردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که پاره ته‌رخانکراوه‌که تیمى ئه‌ندازیارى مه‌ده‌نى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى گشتگیر بۆ خاڵه ده‌روازه‌ییه‌کانى ناوچه‌که و دانانى ده‌روازه‌ى دیکه‌ى نوێ ده‌گرێته‌وه.
