هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و تلیاک بگرن. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌م2021 رایگەیاند "16 کیلۆ لەو ماددە هۆشبەرە کریستاڵ و 10 کیلۆکەی دیکەش تلیاک بووە، ئەو شۆفێری بارهەڵگرەش کە ماددەکەی گواستووەتەوە ئێرانی بووە بەناوی (ا. ر. م)". تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 14ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا، لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە. تۆمەتبارەکە تەمەنی 48 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ماوەی 27 رۆژی رابردوودا توانیویانە زیاتر لە 12 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە 27 کیلۆ و 727 گرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵی رابردووش‌دا توانیویانە لانیکەم هەزار و 113 تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کەیسی 960 لەو تۆمەتبارانە یەکلایی کراونەتەوە، ژمارەیەکیشیان کە تۆمەتەکان بەسەریاندا ساخنەکراونەتەوە ئازادکراون.
هاوڵاتى ئەمریکا شەشەم فڕۆکەی B-52ی ناردە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت "بۆ رێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەکی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یاخود هاوپەیمانانی". فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌م2021 رایگه‌یاند شەشەمین فڕۆکەی B-52 نزیکەی 36 کاژێر بە یاوەریی فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان، لەنێویاندا ئوردن، بە ئاسمانی کەنداودا سووڕاوەتەوە، ئەمریکا لە پاییزی رابردووەوە فڕۆکە دوای فڕۆکە دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست". بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکەی B-52 ستراتفۆرترێس کە بۆمبهاوێژێکی دوورمەودایە، لە بنکەی سەربازیی بارکسدەیڵ لە لیوزیانا فڕیوە و پلان وایە لە سووڕانەوەی بەسەر ئاسمانی ئوردن، سعودییە و ناوچە کەناراوەکانی نزیک ئیمارات و قەتەر بەردەوام بێت، دوایش بگەڕێتەوە ئەمریکا. ئەمریکا لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی لە یادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هێزەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکخستەوە، هۆشداریشی دا هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە وەڵامدانەوەی خێرای دەبێت. ئەمریکا سەرجەم هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدای خستووەتە ئەستۆی ئێران، لەنێویاندا هێرشەکەی مانگی رابردوو کە زیانێکی بچووکی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق گەیاند. ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکانی حوسییەکانی یەمەنیشی بۆ سەر خاکی سعودیە سەرکۆنە کردووە، بەهۆی ئەم هەڕەشانەوە ئەمریکا فەرماندە و هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە. بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ترسیان هەیە ئێران ماوەی راگوزەری ئیدارە نوێیەکەی باید‌ن بقۆزنەوە و لە عێراق پەلاماری سەربازانی ئەمریکی بدەن، ترسی دووەمیان ئەوەیە هاوپەیمانانی ئەمریکا بکەنە ئامانج. ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە باسیان لەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا ئێران بە راستەوخۆ هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج و ئەو هەڕەشەیەی باسیان دەکرد نەبووەتە راستی، بەڵام دەڵێن ئەمریکا دەیەوێت لە هەر بارودۆخێکدا وریابێت. رۆژی شەممە بۆ یەکەمجار دوای حەوت مانگ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ریازی پایتەختی سعودییە کرایە ئامانج، هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعودیە سەرپەرشتیی دەکات رایگەیاندووە، چەندین هێرشیان پووچەڵ کردوونەتەوە، دوو بەرپرسی ئاگادار لەو هێرشانەش دەڵێن، دوو باڵەخانەی شاهانەی سعودی زیانی بچووکیان بەرکەوتووە. سعودیە و ئەمریکا، حوسییەکانیان بەو هێرشە تۆمەتبارکرد، گرووپێکی چەکداری بەناوی "کەتیبەکانی پەیمانی راستی" کە پێشتر زانرابوو بنکەکەیان لە عێراقە، لە تەلەگرام رایانگەیاند کە کۆشکی یەمامەیان لە ریاز کردووەتە ئامانج. میدیای ئەمریکی دەڵێت، هێرشەکەی سەر سعودیە نیشانەی ئەوەیە کە سەرەڕای کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران پاڵپشتییەکانی بۆ گرووپە میلیشیاکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمنەکردووەتەوە.
هاوڵاتى وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەكەم و بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە. سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكانی هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان. وەك سەمیر هەورامی ئاماژەی بۆ كرد، وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو. چەند رۆژێكە شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەشاری بەغدان بۆ تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشكی كورد تێیدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له دوێنێ سێشه‌مه‌وه 70 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران و 940 دیکه چاکبونه‌وه و پێنج که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردودا سێ هه‌زارو 203 پشکنینى کۆرۆنا کراون، 70 توشبووى نوێ تۆمارکراون که شه‌شیان له هه‌ولێر و 23 له سلێمانی، 39 له دهۆک و دوو توشبوو له گه‌رمیان. به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، تا ئێستا 105 هه‌زارو 839 که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و 96 هه‌زارو 340 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زارو 35 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سێ هه‌زارو 464 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى جوتیاران به‌شێکى زۆرى خه‌رجبکات که بڕه‌که‌ى 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دیناره". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌به‌غدا رایگه‌یاند:" له‌دواى سه‌دان جار پرسیار‌و به‌داواداچون له2014وه تائه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆکایه‌تیه‌کان کۆمار‌و وه‌زیران‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌کانى دارایی‌و بازرگانی‌و کشتوکاڵ ده‌یانجار باسکردنى له‌ناو په‌رله‌مان‌و میدیا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى داوامکرد سه‌رۆک کۆمار بانگى وه‌زیرى بازرگانى بکات. ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌حزورى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه که بڕه‌که‌ى 576 ملیار‌و 885 ملیۆن دیناره، له‌م ڕۆژانه‌دا 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دینارى بۆ جوتیاران خه‌رج بکات". موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌ڕۆژى به‌ڵێنه‌که‌ى وه‌زیره‌وه پێنج جار په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووه و دوێنى نوسراوێکى بۆ ناردووه که دڵنیاییداوه له‌وه‌ى ئه‌وان ڕێکاریان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ته‌واوکردنى به‌ڵێنه‌که‌یان‌و داوا له‌پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌کات کۆتا زانیاریان بۆ بنێرن و ده‌شڵێت:" ئیشه‌ڵا سه‌رفده‌کرێت‌و دڵه‌ڕاوکى ناوێت".
هاوڵاتى موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگه‌یاند بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فشار دەخرێتە سەر دانیشتووانی پارێزگا سوننەنشینەکان. موقتەدا سەدر لە تویتێکدا هێرشی تووندی کردە سەر هەندێک لایەن کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردندا دەیانەوێت بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فشار بخەنەسەر دانیشتووانی پارێزگای سوننەنشینەکان. سەدر ئاماژەی بەوە داوە، هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت هێرشەکانی داعش لە بەرامبەر جەماوەرەکەیان لە شیعە و سوننە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنن. سەدر باسی لەوەش کردووە کە دەبێت کێبڕکێکردن لەسەر بنەمای شەرعی، رەوشتی، دیموکراسی و مرۆیی بێت کە دوور بێت لە تووندوتیژی یبەریەککەوتن و فرۆشتنی خاکی عێراق بە داگیرکەر. لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریبکات و هاوکاربێت بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ناوی خۆیان لەلیستی دەنگدەراندا تۆماربکەن.
هاوڵاتى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه جیاوازه‌کانى ڕۆژئاڤاى کوردستان زیادیکردووه‌و بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازى له شارى دێرک جێگیر ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 روانگه‌ى سورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که له 48 کاتژمێرى رابردوودا ئه‌مریکا پشتیوانی نوێى سه‌ربازى گه‌یاندووه‌ته رۆژئاڤاى کوردستان که پێکهاتون له‌تانک‌و زرێپۆش‌و که‌لوپه‌لى لۆجستی‌و سه‌ربازییو ڕه‌وانه‌ى بنکه‌ى سه‌ربازیى شارى دێرکى نزیک سنورى تورکیا کراوه" ئه‌مریکییه‌کان نیازى دروستکردنى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى نوێیان له‌و شاره‌دا هه‌یه". له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوودا هێزه‌کانى ئه‌مریکا گه‌ڕان‌و سوڕانه‌وه‌ى سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنورى تورکیا‌و ڕۆژئاڤاى کوردستان ئه‌نجامداوه. سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو هێزه‌کانى ئه‌مریکا گه‌ڕانێکى سه‌ربازییان له‌فڕۆکه‌خانه‌ى خه‌راب جێر له‌باشورى ڕمێلان به‌ئاڕاسته‌ى شارۆچکه‌ى دێرک‌و له‌ڕیگاى گشتیى قامیشلی-دێرک ئه‌نجامداوه که له‌زرێپۆپشى برادلیو ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى تر پێکهاتبون، هاوکات فڕینێکى چڕى هێلیکۆپته‌ره سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا بینراون. دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆوبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا جموجۆڵى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاڤاىکوردستان زیادى کردووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى زیاتره له 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان به 56 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) گه‌یشته 52 دۆلار 23 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 54 دۆلار‌و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى که‌شناسى هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئاسمان‌و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت و به‌فربارین ده‌ستپێده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 که‌شناسى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ئێواره ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ئاسمان هه‌ورو باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌کان و ناوچه سنوورییه‌کان به‌فر ده‌بارێت. هاوکات پله‌کانى گه‌رماى سبه‌ینێى روونکردووه‌ته‌وه که له هه‌ولێر به‌رزترین پله 15، سلێمانى 14 پله، دهۆک 10، که‌رکوک 18 پله‌ى سه‌دى ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له ئه‌ستۆمدایه"، راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان ده‌هات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کردمان". بۆریس جۆنسن له وتارێکدا که له‌نێو نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له له‌نده‌ن پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند:"وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسیارێتى ته‌واو له هه‌موو کارێک حکومه‌ت ئه‌نجامیداوه وه‌رده‌گرم، به‌ڵێن ده‌ده‌م کاربکه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان و قوربانییانى ڤایرۆسه‌که". به‌ریتانیا وه‌ک پێنجه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان که ژماره‌ى قوربانییانى کۆرۆنا له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێت له‌کاتێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و 689 هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 162 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ملیۆنێک و 662 هه‌زار که‌سى دیکه چاکبوونه‌ته‌وه. هاوکات، به‌پێى ئامارى بلومبێرگ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 325 هه‌زار ژه‌م ڤاکسینى کۆرۆنا له به‌ریتانیا دابه‌شکراوه.
هاوڵاتى فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ لەگەلی کورد و ئەو لایانانە پیرۆز دەکەن کەبەشداربوون لەو روداوە مێژوییەدا و لەتێکۆشان بۆ رزگارکردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیش بەردەوا دەبن. مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەپەیامێکدا راگەیاند، "شەشەمین ساڵرۆژی رزگارکردنی کۆبانی لەگەلی کورد و هاوپەیمانانمان پیرۆزبێت، سوپاسی هەموو ئەو هێزانە دەکەین کەلەناو ئەو روداوە مێژوییەدا بەشداربوون". ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە لەتێکۆشان بەردەوام دەبین تاوەکو هیوای گەلی ئێمە لەعەفرین، گرێ سپی و سەرێ کانیش بەدیدەهێنین". 26ی کانوونی دووەم، شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا.
هاوڵاتى ئەندامێکی كوردی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كه حكومه‌ت بەغدا بڕیاریداوه 286 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و بە زووترین کات خه‌رج بكات. ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبوک نوسیویه‌تی، "سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵانی (2014_2015_2016)ی جوتیاران کە بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە دواکەوتبوو، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی 286 ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا، کە دەکاتە نیوەی موستەحاقاتەکانی جوتیاران، تکایە ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزووترین کات دابەش دەکرێت". راشیگه‌یاندوه "سەبارەت بە مووچەی فەرمانگە فیدرالیەکان، کە هەرێم دەستی تاڵانی تێخستوە، ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێکی‌تر جەختمان کردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی موچەکانیان، لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێکی نائەمین لە هەرێم، ئەوا با راستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن."
هاوڵاتى ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئەنتۆنی بلینکن، كاندیدی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا جۆ باید‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكای پەسەند کرد. كۆمیته‌ی پەیوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، به 15 ده‌نگی "به‌ڵێ" له به‌رامبه‌ر 3 ده‌نگی "نه‌خێر"دا، كاندیدی "بلینكن"ی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌سه‌ند كردبوو. ته‌د كروز، ره‌ند پاوڵ و جۆن باراسۆ ئه‌و سێ سیناتۆره بوون، كه ده‌نگییان بە "نەخێر"دا به كاندیده‌كه‌ی جۆ باید‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وە. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 26ی كانوونی دووەم، له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا، بلینكن به 78 ده‌نگی "به‌ڵێ" له بەرامبەر 22 ده‌نگی "نه‌خێر" سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و وه‌كو 71ە‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مەریكا به فه‌رمیی ده‌ستبه‌كار بوو. وه‌زیری ده‌ره‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایده‌ن، وه‌كو راوێژكاری ناوبراو كاری كردووه له‌و كاته‌ی باید‌ن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2009، کاتێک جۆ باید‌ن بوو بە جێگری باراك ئۆباما، ئه‌نتۆنی پـۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جێگری سەرۆکی ئه‌و كاتی ئه‌مەریكا واته جۆ باید‌نی وەرگرت. دواتر له ساڵی 2014 بلینكن ئه‌ركی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گرتە ئه‌ستۆ كه له‌و كاته‌دا جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو. ئانتۆنی بلینكن، ته‌مه‌نی 58 ساڵه و له زانکۆی هارڤارد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، دواتر لە زانکۆی کۆڵۆمبیا، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا بەدەستهێناوە. بلینكن شه‌شه‌مین كاندیدی جۆ باید‌نه، كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت.
هاوڵاتى سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراقدا هۆشداری دەدات و دەڵێت، لە بودجەی ساڵی 2021دا 36 تریلیۆن دیناری ساڵانی 2014 و 2019 دەدرێتە هەرێمی کوردستان. عەمار توعمە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا راگەیاند، خەرجیی پێشنیازکراو لە بودجەی 2021دا لە رادەبەدر زۆرە، پێویستییەکانی تێپەڕاندووە، لەگەڵ بوونی ماددەیەک لەبارەی پێدانی پارەی ساڵانی 2014 و 2019 و پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان و پابەندبوونە داراییە کەڵەکەبووە دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە لەبارەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2019 واتە پێدانی 28-36 تریلیۆن دینار بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو چوار ساڵە، ئەمەش بەدەر لەو بڕە قەرزە دەرەکییانەی سەر هەرێمی کوردستان، کە تاوەکو ئێستا بڕەکەی نازانرێت، تەنانەت دیوانی چاودێریی دارایی‌ش نایزانێت. عەمار توعمە، جەخت لەوە دەکاتەوە، لەکاتێکدا بودجەی یاسایەکی ساڵانە، تەنیا لە ماوەی ئەو ساڵە و بۆ یەک ساڵ جێبەجێ دەکرێت و لە یەکەم رۆژی ساڵەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوایین رۆژی ساڵ، ئەمەش مانای وایە ئەو مادەیە لە بودجە جێگیرکراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بدرێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە هۆشداری تووند دەدات لە زیادکردنی قەبارەی بودجەی پێشنیازکراوی 2021. سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی راشیگەیاندووە، ئەو راستیانە دەخەنەڕوو، پێشتریش لە راگەیێندراوەکانیاندا ئەوەیان خستووەتە بەردەم هێزە سیاسییەکان، بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی نیشتمانیی بەرپرسانە، بە مەبەستی دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، داوا لە رای گشتی دەکەن بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن و گوشار بخەنەسەر نوێنەرەکانیان بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان، تاوەکو پێوەرێکی دادپەروەرانە و دەستووریش دادوەربێت لە دابەشکردنی سامان بەسەر عێراقییەکاندا.
هاوڵاتى وەزارەتی ناوخۆی توركیا بەتۆمەتی ناوبردنی پارێزگار‌و قائیمقام بە میلیشیا، بڕیاریدا سكاڵای یاسایی لەدژی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی توركیا (جەهەپە) تۆماربكات و رادەستی دادگای بكات. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە داوای یاسایی لەدژی كەمال كڵچدار ئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە تۆماربكات بەتۆمەتی ناوبردنی پارێزگار و قایمقامەكانی توركیا بە میلیشیا. سولەیمان سۆیڵو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر وتەكانی سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماریی (جەھەپە)، كەمال كڵچدارئۆغڵو دەربڕیوە، كە ئەمڕۆ 26-1-2021 لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركی، وتارێكی پێشكەشكردو بەوتەی وەزیری ناوخۆ، ئەو سەركردەیەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، پارێزگار‌و قائیمقامەكانی بە میلیشیا ناوبردووە. وەزیری ناوخۆی توركیا، كلیچدار ئۆغڵوی بە كەسێكی نەخوێندەوارو شكستخواردووترین بیرۆكرات لە مێژوودا وەسفكرد، داواشی لە دۆست و كەسە نزیكەكانی كردووە، قایلی بكەن چارەسەر وەربگرێت.
