هاوڵاتى به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی ناوخۆیی و پڕکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێکخراوه‌یی له ئۆرگانه‌کان، هه‌ردو جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆده‌بنه‌وه. له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ریه‌ک له عه‌دنان عوسمان و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان پێشکه‌ش به‌جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کردووه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌مڕو سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌جێندای کۆبونه‌وه‌که په‌یوه‌سته به دۆخی رێکخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌تایبه‌ت پرسی ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسی قه‌زاکان و کۆنفرانسی نیشتمانی و "پڕکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی رێکخراوه‌یی له ئۆرگانه‌کان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن".
هاوڵاتى وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند، مه‌هدى جیهانگیرى براى ئیسحاق جیهانگیرى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران سزاى چوار ساڵ زیندانیکردنى بۆ بڕایه‌وه به‌تۆمه‌تى به قاچاغبردنى دراو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 غوڵام حوسێن ئیسماعیلى، وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند به‌پێى بڕیارى دادگا مه‌هدى جیهانگیرى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ زیندانى ده‌کرێت و به بڕى 840 هه‌زار دۆلاریش غه‌رامه ده‌کرێت له‌سه‌ر قاچاخچێتى دراو. هه‌روه‌ها جیهانگیرى دوو ساڵى دیکه زیندانى ده‌کرێت له دۆسێى ده‌ستکه‌وتى ناڕه‌وا و غه‌رامه‌ى 45 ملیار تومه‌ن. مه‌هدى جیهانگیرى براى جێگرى سه‌رۆک کۆماره، هاوکات سه‌رۆکى گروپى دارایى گه‌شتیارى و جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى تاران بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى کرمانه‌وه له ئه‌یلوولى 2017 ده‌ستگیرکرا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دارایی. گرووپى دارایى گه‌شتیارى پێکدێت له پێنج کۆمپانیاى سه‌ره‌کى له بواره‌کانى بانک، گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازى بیناسازی، نه‌وت و غاز ، پیشه‌سازى کانزا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ هه‌ینى 29ى کانوونى دووه‌م، دابه‌شکردنى مووچه کۆتایى دێت. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانوونى دووه‌مى 2021، مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانی شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کاره‌با، کشتوکاڵ، ئاوه‌دانکردنه‌وه، رۆشنبیری، خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه به لێبڕینى 21٪ـه‌وه، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به لێبڕینى 50٪ـه‌وه دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینى 29ى کانوونى دووه‌م، به دابه‌شکردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى شارستانی، کۆتایى به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ بهێندرێت.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه، به‌ڵکو بۆ خۆپاراستن له کاریگه‌رییه‌کانى رێکه‌وتن هاتوون" و ده‌شڵێت:"هه‌رێم یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به که‌متر له 10 دۆلار ده‌فرۆشێت به‌راورد به‌سۆمۆو مانگانه 90 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌کات". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌راجى نه‌وته‌که‌ى ده‌کات بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 10 دۆلار که‌متر ده‌یفرۆشێت که کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و به‌مه‌ش زه‌ره‌رى مانگانه‌ى 90 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکییه". ناوبراو وتیشى:" داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 29% چووه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ى دارایى هه‌رێم و له‌سه‌دا 71% چووه بۆ کۆمپانیا بیانى و ناوخۆییه‌کانى نه‌وت". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه به‌ڵکو بۆ"خۆپاراستن بووه له کاریگه‌رییه‌کانى رێککه‌وتن، چونکه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشه‌ى خه‌ڵک و موچه چاره‌سه‌ر بکه‌یت ده‌بێت رێگایه‌ک دیارى بکه‌یت که بگه‌یته رێککه‌وتن، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم کێشه‌ى خه‌ڵک به کێشه‌ى خۆیان نازانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و داهاته‌ى که هه‌یه چه‌ندبوو به حسایبى خۆیان به‌و شێوه‌یه موچه دابه‌شى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هیچ ئاسۆیه‌ک نییه بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، وتیشى:" هیوادارم هه‌ڵه‌بم له‌مه‌دا، به‌ڵام نه‌هاتوون مسۆگه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆران بکه‌ن". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که حکومه‌تى عێراقیش ساڵى رابردوو یاساى قه‌رزیان هێنایه په‌رله‌مان و کارێکیان کرد ئه‌گه‌ر داهات نه‌درێته به‌غدا ئاماده نین پاره‌ى به‌لاش بنێرن بۆ هه‌رێم"حکومه‌تى عێراقیش خۆى دزیووه‌ته‌وه له به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان".
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند به‌شێکى شیعه‌کان داواى مۆڵه‌تیان کرد بۆ ڕازیکردنى لایه‌نه‌کانیان به پشکى هه‌رێم وه‌ک ئه‌وه‌ى له ڕه‌شنوسى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا بۆ کورد دیاریکراوه و ده‌ڵێت" ڕۆژى شه‌ممه لایه‌نه شیعه‌کان وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه". شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە لە بەغدان، لەگەڵ لیژنەی دارایی، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆککۆمار و چەند لایەنێکی دیکە کۆبوونەتەوە، بڕیاره شانده‌که بگه‌رێنه‌وه هه‌رێم. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" شانده‌که گه ڕایه‌وه نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌یشتونه ڕێککه‌وتن یان نه‌گه‌یشتونه ڕێککه‌وتن، به‌ڵام تائێستا ڕێککه‌وتنى کۆتایى نه‌کراوه، ته‌نیا ئه‌وه‌ى بووه ئه‌وه‌یه که شانده‌که به لیژنه‌ى دارایى وت، ئێمه پابه‌ندین به‌و ده‌قه‌ى له حکومه‌ت هاتووه و له‌ناو ره‌شنوسى بودجه‌یه". ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌و وتى" ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى دانیشتین، شیعه‌کان بونه دوو به‌ش، به‌شێکیان وتیان ئێمه رازین به‌وه‌ى له ڕه‌شنوسه‌که هه‌یه و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌یانوت نه‌خێر ده‌بێت نه‌وت هه‌مووى راده‌ستى بکات". ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه "بژارده‌ى ئێمه وه‌ک په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ئه‌وه بوو که له حکومه‌ت هاتووه، به‌ڵام شیعه‌کان وتیان ده‌رفه‌ت به ئێمه بده‌ن و تائێمه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه شیعه‌کان دابنیشین و ڕۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌کانى دیکه ته‌سلیم بکات و هه‌وڵێک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان وه‌فدیکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که نه‌یارى پشکى هه‌رێمن له ڕه‌شنوسى بودجه‌ى ساڵی 2021ـی عێراقدا. لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12.67%ـی بودجە پێکدەهێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی فیدراڵیه‌کان ته‌سلیم بکات. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باس له ناردنى 850 ملیۆن دۆلار ده‌کرێت بۆ هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمى کردنى نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، جه‌مال کۆچه‌ر وتى:" ئه‌و بڕه کێشه داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات". پشکی هەرێمی کوردستان لەو پرۆژە یاسایەدا 13 تریلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینارە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند جه‌ژنی قه‌ولتاس له ته‌واوی خوشک و برایانی ئازیزی کاکه‌یی له کوردستان و له هه‌ر کوێیه‌کی جیهان بن، به گه‌رمی پیرۆز ده‌که‌م. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌مى 2021 له تویتى تایبه‌تى خۆیه‌وه په‌یامێکى بۆ جه‌ژنی قه‌ولتاس بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند "جه‌ژنی قه‌ولتاس له ته‌واوی خوشک و برایانی ئازیزی کاکه‌یی له کوردستان و له هه‌ر کوێیه‌کی جیهان بن، به گه‌رمی پیرۆز ده‌که‌م. سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌په‌یامه‌که‌یدا نوسیویشیه‌تى" هیوادارم جه‌ژن خۆشی و ئارامی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوو له دۆخێکی باشتردا بکه‌ینه‌وه".
هاوڵاتى سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە جیاکردنەوەی بژێویی ژیانی خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان. بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا ئه‌مڕۆ چوارشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2021 پێشوازیی کرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆ کرا. به‌گوێره‌ی راگیه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گەیشتن بە رێگەچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتاییھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وەکو سەرجەم ھاووڵاتییانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی. هەروەها باس لە پێویستی کۆتاییھێنان بە "قەیرانی مووچە و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر خەڵک" کراوە، ھاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2021 و زامنکردنی مافی تەواوی ناوچە و پێکھاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری. بڕیارە ئەمشەو شاندی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە و هەفتەی داهاتووش جارێکی دیکە دەچنەوە بەغدا.
هاوڵاتى وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لە نزیک کەرکووک نۆ چەکداری داعشمان کوشت، چەکدارێکیشمان دەستگیرکردووە. وەین مەراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌می 2021 بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاند "هاوبەشەکانمان لە هێشتنەوەی فشارى سەر داعش بەردەوام دەبن"، دەشڵێت "بەیەکەوە داعش تێکدەشکێنین". لەلایەن خۆیەوە وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی پارێزگای كەركووكدا هێزە ئەمنییەكان پێنج بەرپرس و ژمارەیەك چەكداری داعشیان كوشتوون. لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا وتی، "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شەهیدان، كە لە هەینیی رابردووەوە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەستپێكراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-01-2021 دەزگای دژە تیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێكیان لە باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامدا. یەحیا رەسووڵ ئاماژەی بەوەش کردووە "هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایە سەر حەشارگەكانی داعش و ژمارەیەك لەو چەکدارانەی داعش پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو بە گوللـەی هێزە ئەمنییەكان کوژران، هەروەها ژمارەیەك بەرپرس و چەكداری دیكەش كوژران، دیارترینیان بەرپرسی بەشی ئەندازیاری گشتی لە عێراق، بەرپرسی گەیاندن و ئامێری ئەلیكترۆنی لە پارێزگای كەركووك، دوو بەرپرسی جبەخانەكانی داعش بوون". ئەمەش لەکاتێکدایە کە داعش ناوبەناو چالاکی و کردەوەی خۆکوژی ئەنجامدەدات، دوایینیان هێرشە خۆکوژییەکەی چەند رۆژی رابردووی بەغدا بوو کە بەهۆیەوە لانیکەم 32 کەس کوژران و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش". قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی رزگاركردنی شاری كۆبانێ رایگەیاند"ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش". جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگه‌یاند" ئەو بەرخودانە بوو بە سەرەتای كۆتایھێنانی ئەو رێكخستنە تیرۆریستیە كە تاوانی گەورە لە بەرامبەر گەلی كورد و ھەموو پێكھاتەكانی ناوچەكە ئەنجامدا، ھەر گەش بێت كۆبانێی لەدڵدا شیرین". دوێنێ ساڵیادی رزگاركردنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بوو لەدەست چەكدارانی رێكخراوی داعش.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا كرد. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌می 2021 لە پەیامێكدا بۆ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "هیوادارم پێكەوە كار بكەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەكە، خۆشحاڵ دەبم پێكەوە كار بكەین بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و كوردستان".هەفتەی رابردوو جۆ بایدن، وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەستبەكاربوو، لەم هەفتەیەشەوە وەزیری نوێی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستبەكاربوو. دوێنێ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 26ی كانوونی دووەم، له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نه‌دا، بلینكن به 78 ده‌نگی "به‌ڵێ" له بەرامبەر 22 ده‌نگی "نه‌خێر" سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا و وه‌كو 71ە‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مەریكا به فه‌رمیی ده‌ستبه‌كار بوو.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر رایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و تلیاک بگرن. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌م2021 رایگەیاند "16 کیلۆ لەو ماددە هۆشبەرە کریستاڵ و 10 کیلۆکەی دیکەش تلیاک بووە، ئەو شۆفێری بارهەڵگرەش کە ماددەکەی گواستووەتەوە ئێرانی بووە بەناوی (ا. ر. م)". تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 14ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا، لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە. تۆمەتبارەکە تەمەنی 48 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ماوەی 27 رۆژی رابردوودا توانیویانە زیاتر لە 12 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە 27 کیلۆ و 727 گرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵی رابردووش‌دا توانیویانە لانیکەم هەزار و 113 تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کەیسی 960 لەو تۆمەتبارانە یەکلایی کراونەتەوە، ژمارەیەکیشیان کە تۆمەتەکان بەسەریاندا ساخنەکراونەتەوە ئازادکراون.
هاوڵاتى ئەمریکا شەشەم فڕۆکەی B-52ی ناردە ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت "بۆ رێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەکی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یاخود هاوپەیمانانی". فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27کانونى دووه‌م2021 رایگه‌یاند شەشەمین فڕۆکەی B-52 نزیکەی 36 کاژێر بە یاوەریی فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان، لەنێویاندا ئوردن، بە ئاسمانی کەنداودا سووڕاوەتەوە، ئەمریکا لە پاییزی رابردووەوە فڕۆکە دوای فڕۆکە دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست". بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکەی B-52 ستراتفۆرترێس کە بۆمبهاوێژێکی دوورمەودایە، لە بنکەی سەربازیی بارکسدەیڵ لە لیوزیانا فڕیوە و پلان وایە لە سووڕانەوەی بەسەر ئاسمانی ئوردن، سعودییە و ناوچە کەناراوەکانی نزیک ئیمارات و قەتەر بەردەوام بێت، دوایش بگەڕێتەوە ئەمریکا. ئەمریکا لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی لە یادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هێزەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکخستەوە، هۆشداریشی دا هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە وەڵامدانەوەی خێرای دەبێت. ئەمریکا سەرجەم هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدای خستووەتە ئەستۆی ئێران، لەنێویاندا هێرشەکەی مانگی رابردوو کە زیانێکی بچووکی بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق گەیاند. ئەمریکا هێرشە مووشەکییەکانی حوسییەکانی یەمەنیشی بۆ سەر خاکی سعودیە سەرکۆنە کردووە، بەهۆی ئەم هەڕەشانەوە ئەمریکا فەرماندە و هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە. بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ترسیان هەیە ئێران ماوەی راگوزەری ئیدارە نوێیەکەی بایدن بقۆزنەوە و لە عێراق پەلاماری سەربازانی ئەمریکی بدەن، ترسی دووەمیان ئەوەیە هاوپەیمانانی ئەمریکا بکەنە ئامانج. ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە باسیان لەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا ئێران بە راستەوخۆ هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج و ئەو هەڕەشەیەی باسیان دەکرد نەبووەتە راستی، بەڵام دەڵێن ئەمریکا دەیەوێت لە هەر بارودۆخێکدا وریابێت. رۆژی شەممە بۆ یەکەمجار دوای حەوت مانگ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ریازی پایتەختی سعودییە کرایە ئامانج، هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعودیە سەرپەرشتیی دەکات رایگەیاندووە، چەندین هێرشیان پووچەڵ کردوونەتەوە، دوو بەرپرسی ئاگادار لەو هێرشانەش دەڵێن، دوو باڵەخانەی شاهانەی سعودی زیانی بچووکیان بەرکەوتووە. سعودیە و ئەمریکا، حوسییەکانیان بەو هێرشە تۆمەتبارکرد، گرووپێکی چەکداری بەناوی "کەتیبەکانی پەیمانی راستی" کە پێشتر زانرابوو بنکەکەیان لە عێراقە، لە تەلەگرام رایانگەیاند کە کۆشکی یەمامەیان لە ریاز کردووەتە ئامانج. میدیای ئەمریکی دەڵێت، هێرشەکەی سەر سعودیە نیشانەی ئەوەیە کە سەرەڕای کەمپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران پاڵپشتییەکانی بۆ گرووپە میلیشیاکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمنەکردووەتەوە.
هاوڵاتى وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەكەم و بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە. سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكانی هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانووستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان. وەك سەمیر هەورامی ئاماژەی بۆ كرد، وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو. چەند رۆژێكە شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەشاری بەغدان بۆ تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشكی كورد تێیدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له دوێنێ سێشه‌مه‌وه 70 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران و 940 دیکه چاکبونه‌وه و پێنج که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردودا سێ هه‌زارو 203 پشکنینى کۆرۆنا کراون، 70 توشبووى نوێ تۆمارکراون که شه‌شیان له هه‌ولێر و 23 له سلێمانی، 39 له دهۆک و دوو توشبوو له گه‌رمیان. به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، تا ئێستا 105 هه‌زارو 839 که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و 96 هه‌زارو 340 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زارو 35 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و سێ هه‌زارو 464 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى جوتیاران به‌شێکى زۆرى خه‌رجبکات که بڕه‌که‌ى 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دیناره". موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌به‌غدا رایگه‌یاند:" له‌دواى سه‌دان جار پرسیار‌و به‌داواداچون له2014وه تائه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆکایه‌تیه‌کان کۆمار‌و وه‌زیران‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زیره‌کانى دارایی‌و بازرگانی‌و کشتوکاڵ ده‌یانجار باسکردنى له‌ناو په‌رله‌مان‌و میدیا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ى داوامکرد سه‌رۆک کۆمار بانگى وه‌زیرى بازرگانى بکات. ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌حزورى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وه‌زیرى بازرگانى به‌ڵێنیدا که له‌کۆى ئه‌و پاره‌یه که بڕه‌که‌ى 576 ملیار‌و 885 ملیۆن دیناره، له‌م ڕۆژانه‌دا 268 ملیار‌و 892 ملیۆن دینارى بۆ جوتیاران خه‌رج بکات". موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌ڕۆژى به‌ڵێنه‌که‌ى وه‌زیره‌وه پێنج جار په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووه و دوێنى نوسراوێکى بۆ ناردووه که دڵنیاییداوه له‌وه‌ى ئه‌وان ڕێکاریان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ته‌واوکردنى به‌ڵێنه‌که‌یان‌و داوا له‌پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌کات کۆتا زانیاریان بۆ بنێرن و ده‌شڵێت:" ئیشه‌ڵا سه‌رفده‌کرێت‌و دڵه‌ڕاوکى ناوێت".
