ئارا ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانى یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کان که گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت ته‌نها بۆ دیاریکردنى میکانیزمى پڕکردنه‌وه‌ى شوێنى دوو ئه‌ندامى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌بێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان پڕکردنه‌وه‌ى دوو پۆستى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌که‌یه. هه‌ریه‌ک له عه‌دنان عوسمان و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌غا، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستیان له‌ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کشانده‌وه‌و جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که له‌ماوه‌ى کارکردنیاندا هیچ پڕۆژه‌یه‌کى نوێیان نه‌بینیوه بۆ پێشخستنى بزوتنه‌وه‌که. به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که دوو مانگ دیارى کراوه بۆپڕکردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان. یاسین پێنجوێنى، سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانى یه‌کێک له ته‌وه‌رى گفتوگۆکانى باس له میکانزمى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌وانه ده‌کات که ده‌ستیان له خانه‌ى راپه‌راندن کێشاوه‌ته‌وه". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تا ئێستا هیچ که‌سێک به‌فه‌رمى خۆى کاندید نه‌کردووه‌و ئه‌و پرسه ده‌که‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو، وتیشى:" به‌پێى ده‌ستور ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن نابێت هیچ پۆستێکى حکومى و ئیداریان هه‌بێت،دوو پۆستى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆران رێگه‌ى لێگیراوه". هاوکات، ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت، به‌هاوڵاتى وت:" به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که‌مان ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا ده‌نگیان پێ ده‌درێت". جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باڵاترین ئۆرگانی نێو بزووتنه‌وه‌که‌یه و دوو مانگ جارێک کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
هاوڵاتى کۆشکی سپى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، هیچ کاتێکى دیاریکراو بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیه تا ئه‌وکاته‌ى تاران به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌کات. جین ساکی، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند:"جۆو بایدن، سه‌رۆکی وڵاته‌که‌مان له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت به‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه ئه‌وا ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بنوێنرێت". هه‌روه‌ها ساکی راشیگه‌یاند:" هه‌ر هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ى ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیاندا ده‌بێت". هاوکات، وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌پێویستى داده‌نێت به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م چه‌کی ئه‌تۆمیی ئێرانى پته‌وتر بکرێن و چاره‌سه‌رێک بۆ موشه‌کی بالیستی و ده‌ستوه‌ردانی تاران له‌ناوچه‌که بدۆزرێته‌وه. سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که ئاماده‌ن پابه‌ندبن به رێککه‌وتنه‌که‌وه به‌مه‌رجى هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر وڵاته‌که‌ى.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا دۆسییه‌کى گرنگ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیارێکى ئه‌وان و فراکسیۆنى یه‌کێتى ره‌تکردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به ته‌سلیمکردنى نه‌وت. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا دوو شه‌ممه سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌کانى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ته‌واو ده‌کرێت و ئاماده ده‌کرێت بۆ ده‌نگدان ته‌نها پرسى پشکى کورد نه‌بێت به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. ناوبراو وتیشى:" وه‌ک هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیواو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوامان له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کرد رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له 1ى 1ى 2021 ته‌سلیمى سۆمۆ بکه‌ن تا ببێته بناغه‌یه‌ک بۆ نیازپاکى و لایه‌نه‌کان متمانه به هه‌رێم بکه‌ن، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌مان ره‌تکرایه‌وه". رێبوار که‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ده‌کرێت له‌مانگى شوباتیشه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم بکه‌ن، به‌ڵام وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له گفتوگۆکانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که"ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى سۆمۆ ده‌که‌ین"، وتیشى:" ئه‌م بۆچونه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و پیشان نه‌دانى نیازپاکى واى له‌لایه‌نه شیعه‌کان کردووه که هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌و ده‌ڵێن وه‌ک 2019 ده‌یه‌وێت به‌غدا "مه‌قاسه" بکات. مه‌به‌ست له "مه‌قاسه" ئه‌وه‌یه که به‌غدا وه‌ک ساڵى 2019 برى نه‌وتى هه‌رێم که ته‌سلیمى ناکات به پاره‌یه‌ک بخه‌مڵێندرێت و ببردرێت و ئه‌وى دیکه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت، به‌ڵام وه‌ک ئه‌ندامه‌که‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا ده‌ڵێت:" به‌غدا ئه‌مجاره ئه‌وه ناکات و ئاماده نین به‌بێ ناردنى نه‌وت پاره ره‌وانه بکه‌ن". رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه پابه‌ند بێت به ناوه‌رۆکى ره‌شنوسى پرۆژه بودجه‌ى 2021 وه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بداته عێراق و له‌به‌رانبه‌ردا له‌سه‌دا 12.67ى پشکى بودجه‌ى بۆ ره‌وانه بکرێت. ده‌رباره‌ى رۆڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، رێبوار که‌ریم مه‌حمود وتى:" سه‌رۆک کۆمار ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌وه‌ى له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا هاتووه وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت و هه‌ردوولا جێبه‌جێى بکه‌ن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پێشنیاره‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان بۆ ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت یا ته‌سلیمکردنى 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه"ناگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت ته‌سلیم بکات، لایه‌نه شیعه‌کانیش هیچ متمانه‌یه‌کیان به حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ماوه".
هاوڵاتى حکومه‌تى روسیا به‌رپرسانى دیمه‌شقیان ئاگادار کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى که باشتر داواکارییه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) جێبه‌جێ بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده کارتى خۆى به‌کاربهێنێت و هه‌ره‌س به ئابوورى دیمه‌شق بهێنێت. پسپۆڕه ستراتیژییه‌که رایگه‌یاند که داوا له به‌شار ئه‌سه‌د کراوه گه‌مارۆى سه‌ر ناوچه‌کانى (حه‌له‌ب و شه‌بها و ته‌نه‌ف و درعا) هه‌ڵبگرێت و هێزه‌کانى به ئاشتییانه له ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانان بکێشێنته‌وه" کاره‌سات روو ده‌دات ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات نه‌وت له رۆژئاواى فورات ببڕن و چیتر مامه‌ڵه‌ش به لیره‌ى سورى نه‌که‌ن". هه‌روه‌ها پسپۆڕه‌که وتى "ئه‌گه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌ستبه‌ردارى لیره‌ى سورى ببێت، به‌هاى دراوى سوریا له‌سه‌دا 50 داده‌به‌زێت و له‌وکاته‌شدا ته‌نانه‌ت روسیا ناتوانێت فریاى هه‌ره‌سهێنانى رژێمى سوریا بکه‌وێت." هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه ه به‌شار ئه‌سه‌د ئاگادار کراوه‌ته‌وه که پێویسته داواکارییه‌کان کورد له سوریا جێبه‌جێ بکات، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کارته کاره‌ساتباره‌که‌یان فڕێ بده‌ن و هه‌ره‌س به هه‌موو شتێک بهێنن.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌وقافى هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى نوێژخوێنان له مزگه‌وتى "اسرا‌و و معراج" بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سانه‌ى چوونه ده‌ره‌وه توندڕه‌و و ڕاسپێردراو بوون". ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌وقافى هه‌ولێر: له‌ھه‌ندێ په‌یجى چه‌واشه‌کار گوایا له‌مزگه‌وتى "اسرا‌و و معراج" که‌مامۆستاى به‌ڕێز وتاروخوێن له ته‌وه‌رى وتارى ھه‌ینى ئه‌مڕۆ که تایبه‌ت کردبوو به به‌رگرى کردن له‌کوردستان مزگه‌وت چۆڵ بووه و نوێژ خوێنان رۆیشتوون ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى ھه‌ولێر رایده‌گه‌ێنین: یه‌که‌م " مامۆستا مه‌لا رعد ئۆمه‌ربلى ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مه و چه‌ند هه‌ینیه‌که ووتار له‌و مزگه‌وته ده‌خوێنێته‌وه وبه‌مھۆیه‌وه خه‌ڵکێکى "توندڕه‌وى راسپێرداو " که ته‌نیا چه‌ند که‌سێکن که‌ژماره‌یان ١٥ که‌س که‌متر بووه قبوڵیان نه‌بووه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت، له‌کۆى ھه‌زار که‌س که‌ئاماده بوون له‌مزگه‌وت ئه‌مه‌ش نه‌کاریگه‌رى ھه‌بووه ، نه وتاریش وه‌ستاوه به‌ڵکو وتار‌و نوێژ زۆر به‌باشى کۆتایى ھاتووه دووه‌م " پێمان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه خه‌ڵکانێک پیان وابێ به‌رگرى کردنى مامۆستایانى ئایینى له‌پێشمه‌رگه‌و خاک و سه‌رکرده‌و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان پێیان وابێ کارێکى نامۆیه به‌ڵام پێیان ئاسایى بێ سوکایه‌تى به‌به‌ھا پیرۆزه‌کان بکرێت، ئه‌و کولتوره نه‌شیاوه خزمه‌تى کوردستان و ئاینده‌مان ناکات ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه به‌شانازیه‌وه به‌رگرى له پیرۆزیه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگریه نه‌بووایه ئه‌وکه‌سانه‌ى که ئێستا قسه‌ى ناشرین و زبر ده‌که‌ن ئه‌و ئازادیایه‌یان نه‌ده‌بوو ئێستا خه‌ڵکێکى بێگانه له‌کوردستان ئیھانه‌ى شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تى میلله‌ته‌که‌مانیان ده‌کرد. بۆیه به‌رگرى کردن له‌نیشتیمان و وڵات به‌واجبێکى شه‌رعى نیشیتمانى ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، به‌سوپاسه‌وه ھه‌زاران مامۆستاى کوردستان به‌ئه‌وپه‌رى دڵسۆزیه‌وه باسى رێزگرتنیان له پیرۆزیه کانى میلله‌ته‌که‌مان کردوه، ئێمه ته‌ئکید له بنه‌ماى رێز لێگرتن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ھه‌موو لایه ک به‌ڵام ھه‌رکه‌س و لایه‌نێ بیانه‌وێ ده‌ست وه‌ربده‌نه کاروبارى وتار‌و پشێوى دروست بکه‌ن به‌دڵنیایه‌وه روبه‌رووى یاسا ده‌بنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى پارێزگاى ھه‌ولێر
هاوڵاتى جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد. ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له یه‌که‌م لێدوانی‌دا له باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به په‌له بۆ پرسى ده‌میرتاش. ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له ئه‌نقه‌ره ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له لایه‌ن تورکیاوه که هاوپه‌یمانه‌کانى له ناتۆ زۆر توڕه کرد و بووه ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ڕایگه‌یاند:"ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌مان قبوڵه و کێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نییه، داوا له پارتى ده‌که‌ین سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌فیزیۆنى ستێرک-دا، که بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوببێته‌وه، ڕایگه‌یاند”له‌سه‌ر ناوى بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌ڵێن به گه‌لى کورد و گه‌لانى جیهان ده‌ده‌م، ئێمه پێگه‌ى باشوور و پێشمه‌رگه‌شمان قبوڵه و هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه”. هه‌روه‌ها بایک راشیگه‌یاند:"داواش له په‌ده‌که ده‌که‌ین، که به‌ڵێن بدات سیخوڕیى بۆ ده‌وڵه‌تى تورک نه‌کات، به‌رگریى سه‌ربازیى له تورکیا نه‌کات، خزمه‌تى سیاسه‌تى قڕکرن نه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه بدات، کێشه‌کانى دیکه ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌بن”. هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که، به پێویستى ده‌زانێت و داواده‌کات”گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌ڵوه‌سته بکه‌ن”. هاوکات، بایک، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه" که‌س ناتوانێت پێش به به‌رخۆدان و تێکۆشانى بزووتنه‌وه‌که‌مان بگرێت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌دژى ڕاده‌ستبوون و خیانه‌ت سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌تا کۆتاییش له‌دژى ئه‌وه تێده‌کۆشێت”.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه 68 توشبوى نوێى کۆرۆنا له‌پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراون، یه‌ک توشبوو له‌سلێمانى گیانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 24 کاتژمێرى رابردوودا چوار هه‌زارو 292 پشکنین کراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 68 توشبووى نوێى کۆرۆنا له‌پارێزگاکانى هه‌رێم تۆمارکراون.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند:" سه‌ردار قاسم سوله‌یمانى هاوکارى پێشمه‌رگه‌ى کردووه"، ده‌شڵێت:" فیلمه ئێرانیه‌که ته‌شویش خستنه سه‌ر حه‌قیقه‌تى ڕووداوه‌کانه و ئێران به بێ پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه یه‌ک فیشه‌کیش بته‌قێنێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌لا به‌ختیار له کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند:" ناکرێت فه‌رامۆشى ڕۆڵێ ئێران و سه‌ردار قاسم سوله‌یمانى بکرێت له هاوکاریکردنى پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێران خۆشى ده‌زانێت که پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعشدا بوون". هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند:" فیلمه ئێرانیه‌که ته‌شویش خستنه سه‌ر حه‌قیقه‌تى ڕووداوه‌کانه و ئێران به بێ پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه یه‌ک فیشه‌کیش بته‌قێنێت، چ پێش دروستبونى حه‌شدى شه‌عبى و چ دواى دروستبونى حه‌شدى شه‌عبی". هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى (ته‌وه‌کول) له‌لایه‌ن میدیاکانى ئێرانه‌وه، که باس له ڕوداوه‌کانى هێرشى داعش بۆ سه‌ر مه‌خمور ده‌کات، کاردانه‌وه‌ى به دواى خۆیدا هێنا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ریه‌که له نێچێرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى ڕاگه‌یه‌ندراوى ناڕه‌زاییان بڵاوکرده‌وه و باسیان له‌وه‌کرد، که فیلمه‌که "سوکایه‌تیه به ڕۆڵى پێشمه‌رگه و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆڵى مه‌سعود بارزانیی".
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه، که فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا خانه‌نشین ببێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه، که فه‌رمانبه‌ر له ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا یا ئه‌گه‌ر بارى ته‌ندروستى رێگربوو له به‌رده‌وامبوونى کارى ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت. به‌پێى ره‌شنووسى لیژنه‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ر له دوو حاڵه‌تدا ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى گه‌یشته ته‌مه‌نى 60 ساڵى خانه‌نشین ده‌بێت یا بارى ته‌ندروستى باش نه‌بوو لیژنه‌ى پزیشکى پشتڕاستیکرده‌وه ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت. به پێى یاساى یه‌کگرتووى خانه‌نشینى عێراق، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ئه‌گه‌ر 15 ساڵ خزمه‌تى فه‌رمانبه‌رى له که‌رتى گشتى هه‌بێت ده‌توانێت خۆى خانه‌نشین بکات، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى له 45 ساڵ که‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ک ته‌مه‌نى خانه‌نشینى زۆره‌ملێش به 60 ساڵ ده‌ستنیشان کراوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشدارى له هاتنى شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ده‌دات که به‌بڕواى وه‌زاره‌ته‌که شه‌پۆلێکى توندتر‌و کوشنده‌تر ده‌بێت به‌راورد له شه‌پۆلى پێشوو. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وێڕاى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوتان به ڤاکسین، له هه‌ندێک له وڵاتانى جیهان به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى مه‌ترسیدارى ژماره‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان له‌سایه‌ى ئفلیجبونى به‌هێزترین سیستمه ته‌ندروستییه‌کاندا له‌به‌رده‌م په‌تاى کۆرۆنادا به‌خۆوه ده‌بینن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌م شه‌پۆلى دووه‌مه سه‌لماندویه‌تى توندتر و کوشنده‌تره له شه‌پۆلى یه‌که‌م، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رکه‌وتنى زنجیره‌ى نوێى مه‌ترسیدارى ڤایرۆسه‌که له‌وانه‌ى زنجیره‌ى گۆڕاوى به‌ریتانى و باشورى ئه‌فریقا. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که وه‌زاره‌ته‌که به‌رده‌وام له بۆنه جیاجیاکاندا هۆشدارى داوه‌ته هاوڵاتیان له‌باره‌ى پابه‌ندنه‌بونیان به رێنماییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌هۆى چاکبونى دۆخى په‌تاکه‌وه له عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هاوڵاتیان وه‌ک پێویست پابه‌ندنه‌بون. ته‌ندروستى عێراق ئاشکراشیکردوه که ئاماژه‌کان نیشانى ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ى دو هه‌فته‌ى دواییدا به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى که‌م هه‌یه له ژماره‌ى توشبواندا له‌عێراق، ئه‌وه‌ش ره‌نگه نیشانه‌ى سه‌ره‌تاى شه‌پۆلى دوه‌مى په‌تاکه بێت که ره‌نگه خراپتر بێت له شه‌پۆلى یه‌که‌م به‌هۆى نه‌بونى پابه‌ندیى به رێکاره خۆپارێزییه‌کانه‌وه. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق وتوشیه‌تی، هۆشدارى ده‌ده‌ین له مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى زیادبونى توشبون و مردن به ڤایرۆسه‌که، ئه‌و شته‌ى ناچارمان ده‌کات بڕیار‌و رێکارى توندتر بگرینه‌به‌ر له‌وانه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رگرتن له کاریگه‌رییه کاره‌ساتباره‌کانى ئه‌و شه‌پۆله‌ى به‌ڕێوه‌یه. وازاره‌ته‌که داواى له هاوڵاتیان کردوه رێکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن به‌تایبه‌ت به به‌ستنى ماسک و په‌یڕه‌وکردنى دوریى نێوانیان و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغى و شتنى ده‌ست.
هاوڵاتى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر - مه‌خموورى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هیچ گرفتێک له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا نییه و پێشمه‌رگه‌ش نه‌خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 سیروان بارزانی، سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێێ - مه‌خموورى پێشمه‌رگه هه‌واڵى خستنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیى پێشمه‌رگه‌ى له به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق ره‌تکرده‌وه و به رووداوى راگه‌یاند، پێشمه‌رگه چه‌ند سه‌نگه‌رێکى نوێى لێداوه و خانووى نوێى دروستکردووه بۆ وه‌رزى سه‌رما. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر - مه‌خموورى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئه‌و جموجۆڵه‌ى پێشمه‌رگه که له سنووره‌که هه‌بووه، ته‌نیا جێگۆڕکێکردن بووه به هێزه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئاساییه". له چه‌ند ده‌زگایه‌کى راگه‌یاندن بڵاوکرایه‌وه پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر سوپاى عێراقى خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، به‌هۆى مه‌ترسى گرتنى بیره نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمه‌وه و کۆنترۆڵ کردنى له‌لایه‌ن سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبییه‌وه.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق پشتگیرى وڵاته‌که‌ى بۆ دانوستانه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر دوپات کردۆته‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبوه‌وه‌و پێکه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوى عێراق و ڕه‌وتى دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداو چاکسازییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد. له کۆبونه‌وه‌که‌دا که ڕۆب واڵه‌ر کۆنسوڵى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بو، قوباد تاڵه‌بانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربونى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکاى کرد و په‌یوه‌ندیى به‌هێزى سه‌رۆک جۆ بایدن و ستافى ئیداره‌که‌ى له‌گه‌ڵ ناوچه‌که بیرهێنایه‌وه، هیواشى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکا له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک بایدندا گه‌شه‌کردنى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت. هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، تاوتوێى چۆنییه‌تى به‌ره‌وپێشچونى دانوستانه‌کانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال کرا، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق پشتگیرى وڵاته‌که‌ى بۆ دانوستانه‌کان دوپات کرده‌وه. هاوکات ته‌ورێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که ته‌رخان کرا بۆ تاوتوێکردنى هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى عێراق. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان چاره‌نوسسازه و هیواى خواست به پشتگیرى وڵاتانى دۆست و هاوپه‌یمان هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق کۆبووه‌وه، ماتیۆ توله‌ر جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق ستایشى رۆڵى هه‌رێمى کوردستانى کرد که وێڕاى که‌موکوڕییه‌کان، له 30 ساڵى رابردوودا "نموونه‌ى ئه‌زموونێکى سه‌رکه‌وتووى نیشان داوه و ده‌کرێت زیاتر سوود له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرێت". به‌پێى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، بره‌ودانى زیاتر به هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌کان تاوتوێ کراوه و "جه‌خت له گرنگیى هاوکاریى ئاژانسه‌کانى ئه‌مریکا وه‌ک ئاژانسى ئه‌مریکى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و ئاژانسه‌کانى دیکه بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له بواره‌کانى کارگێڕى و ته‌کنیکى و یارمه‌تیدانیان له پرۆسه‌ى چاکسازیدا کرایه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ته‌کانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریکى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێکراوه، هاوکات جه‌خت له گرنگیى ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌کى له‌بار و که‌شێکى هانده‌رانه بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى بیانى له هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له رووى یاسایى، دادوه‌رى و بانکدارییه‌وه "تاوه‌کو بتوانن له هه‌موو بواره‌کاندا سوودێکى زیاتر له سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریکى و بیانى به‌گشتى ببینن". هاوکات، له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و کرده‌وه‌کانى داعش و گرنگیى هاوکارى و هاوئاهه‌نگیى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامیى پشتیوانیى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ره‌وشى پێکهاته‌کان و ئاواره و په‌نابه‌ران، پێویستیى ته‌بایى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه کوردستانییه‌کان، گرنگیى پاراستنى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌رى و راده‌ربڕین له هه‌رێمى کوردستان و چه‌ندین بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌که بوون.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئێواره‌ى ، کوژرانى ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوى "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى داعشى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له تویتێکدا وتویه‌تی"گه‌لى عێراق، ئه‌گه‌ر گفتى دا ده‌یباته‌سه‌ر، به‌ڵێنماندا تۆڵه‌ى له‌رزێنه‌ر له بانده‌کانى داعشى تیرۆریست بکه‌ینه‌وه." هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:"پاڵه‌وانه‌کانمان له چالاکییه‌کى هه‌واڵگریدا کۆتای‌یان به سه‌رۆکى تاقمى شه‌ڕخواز هێنا؛ ئه‌وه‌ى خۆى ناونابو "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى رێکخراو(ى داعش) ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی." هه‌فته‌ى رابردوو داعش دوو ته‌قینه‌وه‌ى له به‌غدا ئه‌نجامداو بووه هۆى کوژرانى 32 که‌س و برینداربوونى 105 که‌سى دیکه.
