ئارا ئیبراهیم لیوا حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى ماوه‌ى سێ مانگه خانه‌نشین بووه، به‌ڵام به‌خۆبه‌خشى مابوویه‌وه له پۆسته‌که‌یدا و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستبه‌کارده‌بێت له شوێنه‌که‌ى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ستى که‌وتووه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021 له مه‌راسیمێکدا لیوا حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى خانه‌نشین ده‌بێت و عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى و ده‌ستبه‌کارده‌بێت له شوێنه‌که‌ى. بڕیاره له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى و چه‌ندین به‌رپرسى دیکه به‌شدارى تێدا بکه‌ن. ليوا حه‌سه‌ن نورى، له ساڵى 2007 وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى کارى کردووه‌و سه‌دان چالاکى ئه‌منى ئه‌نجامداوه بۆ پاراستنى سلێمانى.
کاکەلاو عەبدوڵڵا تورکیا دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت یه‌به‌شه لەشەنگال دەربکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پێشنیاری خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمجارە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنقەرە زیاترن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن وەک لە ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووتر. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی رۆژانەی تورکیا کە سەر بەحکومەتی وڵاتەکەیە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، چوار پێشنیاری خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراقی تائۆپەراسیۆن ئەنجامبدرێت لەدژی یه‌به‌شه لەشەنگال، ئەمەش بەمەبەستی نەهێشتنی هەژموونی گروپەکە لەناوچەکە و پچڕانی پەیوەندی لەنێوان یه‌به‌شه و پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان. لەراپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەنقەرە دەیەوێت بەچوار سیناریۆی جیاواز ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات و یەکێکیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کەبریتین لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان تورکیا‌و عێراق، ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق بەهاوکاری هێزی ئاسمانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان، یان وەک ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووتر تورکیا بەتەنها هێرش ئەنجامبدات. نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەنێو بەرپرسانی تورکیا شاراوە نییەو سەردانی وەفدەکەی ئەنقەرە بەسەرکردایەتی خلوسی ئاکار لەمانگی رابردوودا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەر بۆ ئەو مەبەستە بوو. لە ١٨ی مانگی رابردوو وەفدەکەی تورکیا گەیشتنە بەغدادو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقی کۆبوونەوەو دواتریش سەردانی هەولێریان کرد کەتێیدا چاویان بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت. خلوسی ئاکار لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکونسوڵخانەی تورکیا لەهەولێر رایگەیاند هێزەکانی یه‌به‌شه «بەمزووانە لەناوچەکە دەردەکرێن لەڕێی ئەو رێکارانەی دەگیرێنە بەر لەداهاتوویەکی نزیکدا». ئاکار وتیشی، «گفتوگۆ هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وەفدەکە (تورکیا-عێراق) بەردەوام دەبێت، بڕوام وایە ئەم هەنگاوانە بەمزووانە دەرئەنجامی ئەرێنی لەسەر ئەرزی واقیع دەخەنەڕوو»، جەختیشی لەوە کردەوە کەئامادەیی حکومەتی هەرێمی بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لەشەڕی دژی پەکەکە زۆر جێی «رێزە» لای ئەنقەرە. دوای سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش نیازی خۆی نەشاردەوە لەپەلاماری شەنگاڵ و رایگەیاند «تورکیا هەمیشە ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دژی پەکەکە، رەنگە لەپڕێکدا لە شەوێکدا بگەینە ئەوێ». لەساڵی ٢٠١٤ پەکەکە توانی پێگەی خۆی بەهێز بکات لەشەنگال دوای چوونە ناوەوەی هێزەکانی بۆ پارێزگاریکردن لەیەزیدییەکانی ناوچەکە و شەڕکردنی دژی داعش، تائیستاش یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە)ەوە هەژموونی خۆی هەیە بەسەر قەزاکەوە. لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان بەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتنێکیان ئەنجامدا بۆ دەرکردنی هەموو هێزەکانی شەنگال و دامەزراندنی هێزێکی حکومی بۆ پاراستنی ناوچەکە، بەڵام تا ئیستا ئەو رێکەوتنە شکستی هێناوە، ئەمەش لەئاستی چاوەڕوانییەکانی تورکیادا نییە. لەکۆبوونەوەی وەفدەکەی تورکیا‌و حکومەتی عێرقدا، بەرپرسانی تورکیا داوای دامەزراندنی بنکەی کاتیی سەربازییان کردووە لەموسڵ و هەرێمی کوردستان و زیادکردنی بنکەکانیان کە ئێستا (١٠) بنکەیان هەیە لەوڵاتەکەدا. بەپێی وتەی یەریڤان سەعید، شیکەرەوە لە ناوەندی تووێژینەوەی میدل ئیسترن ئەفێرس، رەنگە ئەمە ئامادەکاری بێت بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورەی تورکیا لەبەهاری ئەمساڵدا. «لەئێستادا کەشوهەواو تۆپۆگرافی ناوچەکە زۆر نالەبارە تاکردەی سەربازیی تێیدا سەرکەوتوو بێت»، یەریڤان سەعید ئەمەی بەپێگەی عەرەب نیوز وت. لەئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شەنگال، تورکیا رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە کە لەئۆپەراسیۆنەکانی پێشووتردا رووبەڕووی نەبووەتەوە. یەکێک لەبەربەستەکان ئەوەیە کە تورکیا یەبەشە بە تیرۆریست و سەر بە پەکەکە لە قەڵەمدەدات، لەکاتێکدا حکومەتی عێراقی دەیەوێت بیکاتە بەشێک لەحەشدی شەعبی. فەهیم تەستەکین، ستوننووسی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، لەوتاریکدا باس لەو ئاستەنەگە دەکات و دەڵێت: تێکەڵکردنی یەبەشە بۆ نێو حەشدی شەعبی بۆ ئەوەیە تا پێکدادان لەنێو ئەو هێزانەی لە شەنگالدان دووربخرێتەوە. تەستەکین باس لەوەش دەکات ئەو ناوچەیەی تورکیا دەیەوێت ئۆپەراسیۆنی تێیدا ئەنجامبدات حەشدی شەعبی سەر بەئێرانی تێیدا جێگیرە، ئەمەش بەربەستێکی ترە بۆ داواکەی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە. بیڵگای دومان، رێکخەری تووێژینەوەکانی عێراق لە ناوەندی تووێژینەوەی تورکی ئۆرسام، پێی وانییە ئۆپەراسیۆنێکی سێ لایەنی بەمزووانە رووبدات بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لایەنەکان هەیانە سەبارەت بەدانەپاڵی وشەی «تیرۆر» بەگروپەکانی شەنگالەوە. «ئەوان هێشتا ناکۆکن لەسەر ئەوەی چۆن چاو لەگروپەکانی سەر بە پەکەکە بکەن لەعێراق. لەلایەکی تررەوە ئەرزی واقیع جیاوازترە»، دومان وای وت. بەپێی وتەی دومان کە بۆ عەرەب نیوز دواوە، بەغدادو هەولێر جیاکاری دەکەن لەنیوان هەڕەشەکانداو ئەو گروپانە بە ئامانج ناگرن کە بەربەستی ئەمنییان بۆ دروستناکەن. «یەبەشە بەشێوەیەکی بەرچاو تێکەڵی حەشدی شەعبی ئێرانی بووە کەبودجە و چەکیشی بۆ تەرخان دەکات»، دومان وای وت. لەلایەکی ترەوە، چەندین پارت و کوتلەی پەرلەمانی عێراق دژی ئۆپەراسیۆنی زیاتری تورکیان بۆ سەر ناوچەکانی عێراق. «لەکاتێکدا تورکیا یارمەتی عێراق دەدات بۆ رووبەڕوبوونەوەی هەژمونی ئێران، بەڵام کازمی نایەوێت پاڵپشتی هێزە گەورەکانی عێراق لەدەست بدات لەسەروبەندی هەڵبژاردنی گشتی لەوڵاتەکەدا کەبڕیارە لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت»، تەستەکین وای نوسیووە. لەچەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیادا لەماوەی رابردوودا عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی رۆتینی ئیدانەیان کردووە، بەڵام هیچ کارێکی کردەییان نەکردووە بۆ وەستاندنیان. لەمانگی حوزەیرنی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراقی ئیدانەی هەردوو ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ و هەڵۆی تورکیای کرد کەئامانج گرتنی پەکەکە بوو لەقەندیل و سنجارو مەخموور، بەهۆی ئەوەی گوندەکانی ناوچەکان دەکرانە ئامانج و تێیدا دوو ئەفسەری سەر بەسوپای عێراق کوژران. شارەزایان باس لەوەش دەکەن هەردوو حکومەتی عیراقی و هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئاماژەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکان بەسەرکردایەتی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پێش قبوڵکردنی هەر داوایەکی تورکیا. «بەغدادو هەولێر رەنگە بیانەوێت ئاستی ئەو گۆڕانکارییانە ببینن کە ئیدارەی بایدن ئەنجامی دەدات پێش ئەوەی مل بدەن بۆ هەر داواکارییەکی تورکیا»، تەستەکین وای نوسیووە. تەنانەت ئەگەری بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەر ئۆپەراسیۆنێکی تورکیادا دژی پەکەکە ئەگەری روودانی کەمە بەهۆی فشاری ناوخۆیی و دروستبوونەوەی شەڕی براکوژی. پێکدادانە سەختەکەی نێوان هێزەکانی پەکەکەو پارتی دیموکراتی کوردستان لەناوچەی گارە لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ بووە هۆی ئیدانەکردنی شەڕەکە لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستانەوەو ترسی شەڕی براکوژی سەریهەڵدایەوە. هەرچەندە بەشداری کردنی پارتی ئەگەرێکی کزە، بەڵام چەندین جار پەکەکە پارتی دیموکراتی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کەهاوکاری تورکیا دەکات بەپێدانی زانیاری و وردەکاری هەواڵگری لەسەر هێزەکانیان. «پێدانی زانیاری هەواڵگری رەنگە یەکێک بێت لەو هاوکاری و هەماهەنگییەی» خلوسی ئاکار باسی کرد لەلایەن حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستانەوە، یەریڤان سەعید وای وت.
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ده‌ڵێت:"کێشه‌ى کورد له عێراقدا کێشه‌ى مووچه و بودجه نییه، به‌ڵکو پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه"، ده‌شڵێت:" عه‌ره‌ب22 ده‌وڵه‌تن، بۆ کورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت. کێشه‌ى ئێمه که‌س و حزبه‌کان نییه، کێشه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ى بیرکردنه‌وه و بیروباوه‌ڕى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه". فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، به که‌ناڵ 24ى راگه‌یاند، نه‌بوونى دادپه‌روه‌ریى له عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا بووه‌ته هۆى چه‌رمه‌سه‌رى بۆ کورد و ئێمه‌ش مافى ره‌واى خۆمانه ده‌وڵه‌تێکمان هه‌بێت" کێشه‌ى کورد له عێراقدا کێشه‌ى مووچه و بودجه نییه، به‌ڵکو پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه". میرانى وتیشى:"ئێمه کێشه‌ى بودجه و موچه‌مان نییه به ته‌نیا، به‌ڵکو کێشه‌ى کوردیمان هه‌یه، قووڵتره له بودجه‌که، کێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تى زۆرینه هه‌یه". هاوکات روونیشیکرده‌وه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته، "یان ده‌کرێت بڕواى به ئیسلام بێت، نه‌ک به "ئیسلامى سیاسی"، چونکه له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، هاتووه: ""لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه" واته ئیمانتان کامڵ نابێت، تا ئه‌و کاته‌ى چیتان بۆ خۆتان ده‌وێت، ئه‌وه‌شتان بۆ براکه‌تان بوێت". عێراق رازییه کوه‌یت و به‌حره‌ین و ئیمارات ده‌وڵه‌ت بن، به‌ڵام بۆ کورد رازى نین. واته پابه‌ند نییه به ئیسلام. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد "عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تن، بۆ کورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت، کێشه‌ى ئێمه که‌س و حزبه‌کان نییه، کێشه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ى بیرکردنه‌وه و بیروباوه‌ڕى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه". "ئه‌گه‌ر له عێراق، یان تورکیا، ئێران و سووریا دادوه‌رى هه‌بێت، کوردى به‌دبه‌خت بۆ واى لێهاتووه؟، ئێمه له بێ دادوه‌رى وامان لێهاتووه"، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى واده‌ڵێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ییان نیشانداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم به سۆمۆ بکه‌ن. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ییان نیشانداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆ بکه‌ن، یان داهاتى نه‌وته‌که بده‌ن". ناوبراو وتیشى:" لیژنه‌ى دارایى به وه‌فدى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه که بودجه، پرسێکى سیاسییه بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پرۆژه بودجه‌ى عێراق ئاماده کراوه بۆ ده‌نگدان و ته‌نها یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه تا یه‌کلابکرێته‌وه.
هاوڵاتى بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق رایگه‌یاند، کار له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى جیهانى ده‌که‌ن، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى عێراق، که به نایاسایى براونه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى شوباتى 2021 ره‌مزى نو‌عمان نێرده‌ى تایبه‌تى بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق راگه‌یاند:" گۆڕانکارى له به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار واده‌کات، که عێراق بتوانێت داهاته‌کانى زیاتر بکات". نێرده‌ى تایبه‌تى بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له ئێستادا یه‌ده‌گى دراوى عێراق، زیاتر له 55 ملیار دۆلاره. پێشتر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" به‌دواداچون بۆ هه‌موو ئه‌و پارانه ده‌که‌ین که براونه‌ته ده‌ره‌وه به نایاسایى". پێشتر، بانکى ناوه‌ندى عێراقى نرخى 100 دۆلارى به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینار جێگیرکرد و له وه‌زاره‌تى دارایى و له بانکه‌کانیشدا به‌رامبه‌ر به146 هه‌زار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش به 147 هه‌زار دینار دیاریکرد.
هاوڵاتى مه‌زڵوم کۆبانى سه‌رکه‌وتنى دانیشتنه‌کانى گفتوگۆکانى نێو ماڵى کوردى له‌ڕۆژئاڤا به‌رزنرخاندو له‌په‌یامێکیدا ڕایگه‌یاند:"بۆ قۆناغى داهاتووى یه‌کێتى نێو ماڵى کورد خۆمان ئاماده‌ده‌که‌ین". مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى (هه‌سه‌ده) له‌لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌تویته‌ر خۆشحاڵى به‌به‌ره‌وپێشچونى گفتوگۆکانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ربڕییو داواى له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد که بۆ قۆناغى داهاتوى یه‌کێتى نێو ماڵى کورد خۆیان ئاماده‌بکه‌ن. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، گفتوگۆکان سه‌رکه‌وتنى باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌بێ نێو ماڵى کورد یه‌کبخرێته‌وه‌و یه‌کێتیو هاوئاهه‌نگى دروستبکرێت. هاوکات، کۆبانێ جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ئامانجى ئێمه دیالۆگى نێوان شوراى نیشتمانى کوردانى سوریا‌و حزبه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کورده‌و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ستمانهێناون زۆر به‌لامانه‌وه گرنگن‌و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌که‌مان ده‌پارێزێت". فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر هه‌موولایه‌نه‌کان ئه‌رکه بۆ قۆناغى دواتر به‌باشى ئاماده‌یى خۆیان ده‌رببڕن‌و به‌شێوه‌یه‌ک بێت که له‌ڕۆژانى داهاتودا شایه‌تى قۆناغێکى نوێتر بن، وتیشى:"ئیدى با نێوماڵى کورد له‌وه زیاتر په‌رته‌وازه نه‌بێت‌و پێویسته کورد یه‌کگرتوانه هه‌وڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆی‌و خه‌ڵکه‌که‌ى بدات".
هاوڵاتى به‌رپرسێکى رۆژئاڤاى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئاشکراکرد، تورکیا له‌سوریاو عێراق بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى کورد چه‌ند رێککه‌وتنێکى نهێنى ئه‌نجامداوه، له‌سوریاش بۆ گه‌مارۆدانى ناوچه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ سوریا‌و حکومه‌تى روسیا رێککه‌وتووه‌و ده‌یه‌وێت چیایه‌کى ستراتیژى له‌ئیدلب بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆنترۆڵ بکات. به‌پێى هه‌واڵى میدیاکانى جیهان و رۆژئاڤاى کوردستان له‌م رۆژانه‌دا جموجۆڵى سه‌ربازیى تورکیا و کاروانى ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌کانى ئه‌و وڵاته له‌ده‌روازه‌ى (که‌فه‌رلۆسین) که‌ده‌که‌وێته باکوورى رۆژهه‌ڵاتى ده‌روازه‌ى (باب ئه‌لهه‌وا) که له‌پارێزگاى ئیدلبه، بووه‌ته شتێکى ئاسایى و ئه‌و هێزانه رووده‌که‌نه نزیک چیاى زاویه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2019 ه‌وه حکومه‌تى سوریا هێزه‌کانى له‌نزیک ئه‌و چیایه کشانده‌وه. به‌وته‌ى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ و راپۆرتى میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان، تورکیا چاوى له‌سه‌ر چیاى «زاویه«یه له‌باشوورى ئیدلب، ده‌یه‌وێت ئه‌و چیایه بکاته بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى گه‌وره، ئه‌ویش دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا له‌و ناوچه‌یه له‌ساڵى 2019، له‌ده‌وروبه‌رى ئه‌و چیایه تورکیا شه‌ش هه‌زار سه‌ربازى جێگیر کردووه. هه‌رچه‌نده تائێستا سوپاى تورکیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکى نه‌داوه، به‌ڵام به‌پێى راپۆرتێکى ماڵپه‌ڕى حوڕڕه‌ى ئه‌مریکی، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى تورکیا که به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ى بردوون زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار سه‌ربازه. گرنگى ئه‌و چیایه له‌وه‌دایه، هه‌ر هێزێک باشوورى چیاکه کۆنترۆڵ بکات ئه‌وا به‌ئاسانى ده‌توانێت رێگاى ئێم فۆڕى نێوده‌وڵه‌تى کۆنترۆڵ بکات، هه‌م باکورى حه‌له‌ب و ناوچه‌ى شه‌هبا که به‌ده‌ست هێزه کوردیه‌کانه‌وه‌یه کۆنترۆڵ بکات، به‌هه‌مانشێوه بۆ هێزه‌کانى دیکه‌ش ئه‌و رێگایه گرنگه. هاوکات، هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا به‌رده‌وام ده‌وروبه‌رى ئه‌و چیایه بۆردومان ده‌که‌ن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه رێگاى باشوورى چیاکه که‌ده‌گاته‌وه به رێگه‌ى ئێم فۆڕ کۆنترۆڵ بکه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه به‌ته‌واوى گه‌مارۆى ئیدلب بده‌ن. چیاى زاویه بۆ حکومه‌تى سوریا‌و روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌کانیان زۆر گرنگه، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌وروبه‌رى رێگه‌ى ئێم فۆڕ کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و هێزانه‌ى نزیکن له‌تورکیا له‌ئیدلب ده‌ربکه‌ن. غه‌ریب حه‌سۆ: پلانێکى مه‌ترسیدار هه‌یه غه‌ریب حه‌سۆ، هاوسه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکرات (ته‌ڤده‌م) به هاوڵاتى وت»چیاى زاویه ده‌که‌وێته نزیک ئیدلب، ئێستا هه‌موو جموجوڵێکى تورکیا له‌سوریا به‌هاوبه‌شى و به‌پێى رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق پێکدێت، واته ئێستا داگیرکارى تورکیا له‌ناو سوریا به‌پێى رێککه‌وتنێکه له‌گه‌ڵ روسیا‌و حکومه‌تى سوریا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد پێش چه‌ند مانگێک تورکیا له‌چه‌ند خاڵێکى سه‌ربازیى له‌نزیک (حه‌ما و حه‌له‌ب) کشانده‌وه، به‌رده‌وام تورکیا به‌دواى خاڵه ستراتیژیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت، «گرنگترین خاڵى ستراتیژیش له‌ده‌وروبه‌رى ئیدلب زنجیره چیاى زاویه‌یه، ئه‌و چیایه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌شتى حه‌ما، له‌سه‌ر چیاى لازقیه و ئیدلبیش ده‌کات، ئه‌و خاڵه‌ش که له‌حه‌ما چۆڵیان کردبوو ده‌شت بوو که‌هیچ سودى بۆ تورکیا نه‌بوو». وه‌ک غه‌ریب حه‌سۆ ده‌ڵێت ئه‌مجاره تورکیا ده‌یه‌وێت به‌داگیرکردنى ته‌واوه‌تى چیاى زاویه بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى هه‌میشه‌یى دابمه‌زرێنێت و سیاسه‌تى خۆى به‌سه‌ر گه‌لانى سوریادا بسه‌پێنێت، جگه له‌وه‌ش تائێستا له‌نێوان تورکیا‌و حکومه‌تى سوریا به‌نهێنى گفتوگۆ هه‌یه له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى روسیا، وتیشى:»گفتوگۆکانیش تایبه‌تن له‌سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان، بۆیه تورکیاش چیاى زاویه‌ى به‌ئامانج گرتووه، به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت هێرش بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا زیاتر بکات و ئێستاش له‌هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێت چیاى شه‌نگال له‌باشوورى کوردستان کۆنترۆڵ بکات تاته‌واوى موسڵ بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیه‌وه«. «تورکیا بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و پلانانه‌ى به‌دواى هاوبه‌شدا ده‌گه‌ڕێت، له‌سوریا حکومه‌تى سوریا‌و روسیاى کردووه‌ته هاوبه‌شى خۆی، له‌باشوورى کوردستانیش ده‌یه‌وێت حکومه‌تى هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش پارتى دیموکراتى کوردستان بکاته هاوبه‌شى خۆی، ئه‌وه‌ش به‌زیهنیه‌تى میساقى میلیى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئامانجى تورکیاش له‌و جموجوڵانه ستراتیژییه«، حه‌سۆ واده‌ڵێت. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌پێى رێککه‌وتنێکیش حکومه‌تى سوریا ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌مباره‌کانى هه‌رێمى شه‌هبادا گرتووه، له‌نێوان هه‌ریه‌ک له‌سوریاو تورکیا‌و روسیا رێککه‌وتنێکى زۆر خراپ ئه‌نجامدراوه، بۆیه به‌پێویستى داده‌نێت لایه‌نه‌کان هه‌موو یه‌کبگرن بۆ شکستپێهێنانى ئه‌و پیلانانه. مه‌لیک حافز رۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسى له‌سوریا به‌ماڵپه‌ڕى حورڕه‌ى وتووه «له‌ڕووى ئابوورییه‌وه کۆنترۆڵکردنى رێگه‌ى حه‌ڵه‌ب- لازقییه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى بازرگانى و هاتووچۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و هێزه‌دا بێت که باڵاده‌سته، بۆیه روسیاش ده‌یه‌وێت بۆ سنوردارکردنى چالاکى هێزه‌کانى نزیک له‌تورکیا ناوچه‌ى نه‌بیل ئه‌لسه‌لام کۆنترۆڵ بکات و له‌و رێگه‌یه‌وه ئامانجه‌کانى ئه‌و گروپانه‌ى نزیک له‌تورکیا ئاسته‌نگ بکات». وه‌ک ئه‌و چالاکوانه ده‌ڵێت «تورکیا ده‌یه‌وێت هێزه‌کانى له‌نزیک ئه‌و چیایه جێگیر بکات و هێزیش له‌و خاڵه چاودێرییانه بهێڵێته‌وه که‌نزیکن له‌سوپاى سوریا، بۆیه ته‌نها هێزى له‌خاڵه‌کانى چاودێرى هێشتووه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێت به‌وه‌ش روسیا رازى بکات که‌هه‌ندێک ناوچه‌ى عه‌ین عیسا کۆنترۆڵ بکات، بۆیه ئه‌گه‌ر ناچار بێت گروپه‌کانى حوراسه دین و پارتى تورکستان و ته‌حریر ئه‌لشام په‌رته‌وازه ده‌کات». له‌کۆتایى مانگى یه‌کى 2018 هێزه‌کانى سوپاى سوریاى ئازاد به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى تورکیا ئۆپراسیۆنێکى سه‌ربازییان ئه‌نجامدا بۆ کۆنترۆڵکردنى کانتۆنى عه‌فرین له رۆژئاڤاى کوردستان، هه‌رچه‌نده هێرشه‌کە کاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌ڵام وڵاتانى زلهێز له‌به‌رامبه‌ر هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگ بوون و پاش مانگێک له‌به‌رگرى هێزه کوردییه‌کان سوپاى تورکیا‌و هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که به‌نزیک له‌تورکیا داده‌نرێن توانییان عه‌فرین کۆنترۆڵ بکه‌ن. پاش داگیرکردنى عه‌فرین له 9ى مانگى 10ى 2019 تورکیا به‌هاوبه‌شى گروپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که‌نزیکن لێی، هێرشى بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان به‌تایبه‌ت عه‌ین عیسا‌و سه‌رێکانى ده‌ستپێکرد، هه‌ر ئه‌وکاتیش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند «دواى سه‌رێکانى و عه‌ین عیسا ده‌چنه حه‌سه‌که و کۆبانێ«. به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان، تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌ى فیشخابوور- سێمێلکا کۆنترۆڵ بکات، کۆنترۆڵکردنى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش به‌ئامانجى سه‌ره‌کى ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا داده‌نرێت به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت باشوور‌و رۆژئاڤاى کوردستان له‌یه‌کترى داببڕێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا بانگه‌شه‌ى بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورێکى نوێ ده‌ستپێکرد که جگه له پته‌وکردنى پێگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى خۆی، ئامانجێکى سه‌ره‌کى بریتییه له قه‌ده‌غه‌کردنى پارتى دیموکراتى گه‌لان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى شوباتى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى (مه‌هه‌په) که ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ده‌ست ده‌که‌ین به کارکردن بۆ داڕشتنى ده‌ستوورێکى نوێ". ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هات که باخچه‌لى داوای‌کرد له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ده‌په‌دا، ده‌ستوورى تورکیا هه‌موار بکرێته‌وه. ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاند:"که‌سانێک هه‌ن په‌یوه‌ندى هزر و سۆزیان به ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌ماوه"، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ پارتى دیموکراتى گه‌لان که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌که‌که تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن. چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان به پشتیوانى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست، ده‌ستوورى تورکیاى له پێناو پته‌وکردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌موارکرده‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌نگاوه نوێیه‌که هه‌مان ئامانجى هه‌بێت و زیاتر نه‌یاره‌کانى سه‌رکوت بکات.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی خۆی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نیشان بدات، ئێران دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە و نیازپاکی خۆی دەسەلمێنێت. محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند: " ئەگەر ئەمریکا نیازپاکیی خۆی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نیشان بدات، ئێران دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە و نیازپاکیی خۆی دەسەلمێنێت". وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: .دەتوانرێت میکانیزمێک بۆ هاوئاهەنگی کردنی گەڕانەوەی ئێران و ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دیاریی بکرێت و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاش چاودێریی بکات. جۆ بایدن پێش دەستبەکاربوونی رایگەیاند کە دەگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری لەو بارەیەوە نەنراوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: ئەمریکا کاتێکی بێسنووری نییە بۆ گەڕانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی. لەو بارەیەوە محەممەد جەواد زەریف دەڵێت: ئێران چاودێرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەرناکات، بەڵکو چاودێرییەکانیان سنووردار دەکات، ئاژانس زۆرجار لێکۆڵینەوەی لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە و ئێران ئەوانە سنووردار دەکات. هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: سنووردارکردنی چاودێرەکان پێشێلکردنی پابەندییەکانیان نییە، بەڵکو بەشێکە لە کەمکردنەوەی پابەندییەکان. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی وتی: ئەمریکا خوازیاری گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە، بەڵام بە مەرجێک کە ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ رێککەوتنێکی ماوەدرێژ و بەهێزتر کە هەموو بابەتەکانی دیکەش لە خۆبگرێت بکات. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەنتۆنی بلینکن ئاماژە بەوە دەدات: ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی، تەنیا چەند هەفتەیەک مەودای دەبێت تاوەکو ماددەی پێویست بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، بەرهەم بێنێت. بەپێی یاسایەکی پەرلەمانی ئێران، حکومەتی ئەم وڵاتە لە 3 هەفتەی دیکەوە پابەندییەکان بە رێککەوتنی ئەتۆمی کەمتر دەکاتەوە، یەکێک لەوانە کەمکردنەوەی چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانە. رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆکرا کە لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران و ئەو وڵاتە بەرنامە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکات و رێگە بە چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بدات، چاودێری بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکاندا بکەن. لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە مەبەستی رێککەوتنێکی باشتر، لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و خولێکی نوێی گەمارۆی لەژێر ناونیشانی "ئەوپەڕی گووشار" بەسەر ئێران‌دا سەپاند. عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو هۆشداری بە ئەمریکا دا و وتی: دەرفەتی ئەمریکا و تەنانەت ئەوروپاش بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی سنوودارە. لە لایەکی دیکەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دەبێت هەموو ئەو گەمارۆیانە کە دۆناڵد ترەمپ بەسەر ئێرانی‌دا سەپاندوون بە شێوەیەکی کاریگەر هەڵگیرێنەوە، واتە تەنیا واژۆیەک بەس نییە، بەڵکو دەبێت نیشانەکانی نەمانی گەمارۆکان ببینین. لە گەمارۆکانی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ رێژەی هەناردەکردنی ئێرانی بۆ کەمترین بڕ دابەزاند، سەعید خەتیبزادە لەو بارەیەوە رایگەیاند: دەبێت ئێران بەئاسانی بتوانێت نەوت بفرۆشێت، پارەکەی وەرگرێتەوە و بیمە دڵنیایی بۆ بکرێت.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ''لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە". وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند" ئەم بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هاوڵاتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروربه‌ری گوندی شێنێ-ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ریان له پارێزگای سلێمانی بۆردوومانكرد. به‌كر بایز قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی شێنێ-ی سه‌ر به قه‌زاكه‌یان بۆردوومانكردووه. قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر وتوشیه‌تی "تا ئێستا زیانه گیانی و ماددییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا له‌و سنوره نه‌زانراوه". بەشێك لە هاووڵاتیان لە ترسی بۆردومانەكان لە ماڵەكانیان چوونە دەرەوە و بەشێكیشیان لەنێو گوندەكەدا ماونەتەوە. ماوە ماوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگای گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، ناوچە سنوورییەكانی باشوری كوردستان بۆردومان دەكەن.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دواین بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی کەتایبەت بووە بە لێخۆشبوونی گومرگی بەڕێژەی 10% لە ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی ئیمارات وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەو بڕیارە خزمەتێکی زیاتر بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری جێبەجێکردنی لێخۆشبوونی گومرگی بەڕێژەی 10% لە ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی ئیمارات لەبەرژەوەندی ئاسایشی نەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دایە. دۆناڵد تره‌مپ له‌کۆتا ڕۆژه‌کانى ده‌سه‌ڵاتیدا چه‌ند بڕیارێکى له کۆشکى سپى ده‌رکرد، یه‌کێک له‌وانه بریارى لێخۆشبوونی گومرگی بوو.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داینه‌مۆى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت بووه به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراکسیۆنه‌کانه‌وه کاریان له‌سه‌ر کردووه‌و دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م پارێزگاکان بگرێته‌وه تا «رۆتینات» نه‌هێڵێت و کار‌و پڕۆژه‌کان باشتر ئه‌نجامبدرێت. له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى که‌مه‌سرور بارزانى له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندیه‌وه جه‌ختى له‌لامه‌رکه‌زییه‌ت کرده‌وه بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت له‌واقیعدا هیچ به‌دیناکه‌ن. یه‌کێتى و گۆڕان که‌دوو هێزى پێکهێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمن، پرۆژه‌یان پێشکه‌شى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌رێنى ده‌که‌ن، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فشاره‌کانیان زیاد کردووه بۆ ئه‌وه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌تى کارگێڕیىو دارایى به‌رجه‌سته بکرێت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان نه‌ک ته‌نها سلێمانى. ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕی ده‌وێت سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:» لامه‌رکه‌زى ده‌توانێت کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان که‌میبکاته‌وه‌و به‌پێى یاسا چاره‌سه‌رى بکات و له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت به‌شێکى بۆ پارێزگاکان بێت «. مه‌هدى مه‌حمود، سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت خۆیه‌تى و ئێمه‌ش له‌پێشتردا ته‌ئکیدیمان کردووەته‌وه به‌ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داوامان کردووه، حکومه‌ت وه‌ڵامى نه‌بوو، بۆیه له‌مانگى شه‌ش توانیمان پرۆژه‌که پڕترو فراوانتر پێشکه‌ش بکه‌ین و به‌هه‌موو لیسته‌کانه‌وه ئاماده‌یه«. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌لامه‌رکه‌زى کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان که‌می بکاته‌وه له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت، ده‌توانرێت هه‌ندێکى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه‌کان کۆبکرێته‌وه‌و کاره‌کانى پێبکرێت و له‌شاره‌که‌ى خۆیدا خه‌رج بکرێت. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشیوابوو که له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا هه‌یه‌و پشتگیریى کردووه، «یان ده‌بێت په‌شیمان ببنه‌وه یان که‌سانى سیاسى و ئابورى و پسپۆر بهێنن بزانن چۆن پیاده‌بکرێت». هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێیوابوو پرۆژه‌که لاى پارتییه‌و چاوه‌رێى وه‌ڵامى باش ناکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى:لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتی‌و پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین رێکه‌وت زه‌کى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌که لاى لایه‌نى به‌رامبه‌ره (پارتى) تائێستا وه‌ڵامێکى ئیجابى و ده‌قیق نه‌گه‌یشتووەته‌وه‌و به‌م شێوه‌یە کات کوشتنه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامێکى ئیجابى ناکه‌م به‌داخه‌وه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشی: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتی‌و پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین». هاوکات ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لامه‌رکه‌زیى جێبه‌جێ بکرێت هه‌موو گرفته‌کانى فه‌رمانگه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. میدیا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ به‌هاوڵاتى وت:» له‌گه‌ل لامه‌رکه‌زیین به‌و مه‌رجه‌ى به‌مه‌به‌ستى سیاسى و دوو ئیداره‌یى به‌کارنه‌هێنرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبێته‌وه له‌هه‌موو شوێن و له‌لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان، نه‌ک له‌شوێنێک بکرێت و له‌شوێنێک جێبه‌جێنه‌کرێت». میدیا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌ک لیژنه‌ى کاتیى نووسینه‌وى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زی، ئاماده‌یان کردووه‌و ئێستا دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌وان پێویسته کارى له‌سه‌ربکه‌ن، وتیشى:» ئه‌م وڵاته لایه‌نى سیاسى ده‌یبات به‌ڕێوه‌یه، بۆیه پێویسته رێکبکه‌ون». ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک: به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین. عیماد گۆران، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایى وه‌ک فراکسیۆنى سه‌وز ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵیدان، چونکه هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و کارئاسانى ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان و پشکى شێر به‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا کۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى نه‌بووه‌و نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌کان له‌گه‌ڵیدان. شه‌ماڵ عادل میرۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک له‌فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین، وه‌ک حزب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبکرێته‌وه بۆ یه‌که ئیدارییه‌کان و پارێزگاکان». هه‌روه‌ها وتیشى» زۆرجار له‌کۆبوونه‌وه‌کان باس له‌لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین، به‌ڵام وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت تائێستا باس نه‌کراوه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک». ئه‌ندامەکەى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« پشتگیریى لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین تا ئه‌وکاته‌ى نه‌بێته هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم». شه‌ماڵ عادل ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌یاساکه بکرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و هاووڵاتیان و رۆتین که‌مبکرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر: لامه‌رکه‌زى زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و خه‌ڵک سوودى لێوه‌رده‌گرێت که‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه هه‌ر له‌پێشتره‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى بووین و پێمان وابوو زیاتر خزمه‌ت ده‌کات به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و زیاتر خه‌ڵک سود وه‌رده‌گرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وەى دووپاتکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم مه‌بده‌ئییه‌ن له‌گه‌ڵیدایه‌و یه‌کێکه له‌خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانى کابینه‌که، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه کێشه‌یه وه‌زیره‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان وه‌ک وه‌زیر په‌یڕه‌وى ناکات،» هه‌ر وه‌زیرێک که‌ده‌بێته وه‌زیر داواى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بۆ خۆى ده‌کات، وه‌زیره‌کانى گۆڕان زیاتر داوایان ده‌کرد ده‌سه‌ڵات لاى وه‌زیر بێت، هه‌مووى لاى خۆى بێت و ئه‌وکات له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک چۆن به‌کارده‌هێنرێت خۆیان ده‌زانن، بۆیه ئێستا هیچ رێگرییه‌ک له‌به‌رده‌م وه‌زیره‌کاندا نیه تاده‌سه‌ڵات بده‌نه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و سنورى پارێزگاکان». خه‌یلانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه رازیین و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم دانیشتن بکات و پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بێت پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات شۆڕکردنه‌وه‌و سیستمى لامه‌رکه‌زیى. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى یه‌کێتى و گۆڕ‌انى تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى که‌مه‌به‌ستیان لامه‌رکه‌زیى نیه‌و هه‌رکات له‌ده‌سه‌ڵات بوون ویستوویانه ده‌سه‌ڵات مه‌رکه‌زیى بێت و وتى»له‌مێژووى خۆیان ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زییان نه‌ویستووه ته‌نیا فشاره«. هاوکات عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «خودى دروستبوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، له‌پێناو دروستبوونى لامه‌رکه‌زییه، که تائێستا نه‌بووه‌و به‌واقیعى به‌رجه‌سته نه‌بووه، به‌هۆى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بووه، ئێمه سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیین». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى وتیشى» یه‌کێتى و پارتى نایه‌وێت ده‌سه‌ڵات شۆربێته‌وه بۆ خواره‌وه، چونکه له‌ده‌ستى چه‌ند که‌سانێکه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که‌س شه‌ریکیان بێت». عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌زگاو فه‌رمانگه هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سنوریى هه‌یه‌و ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستیده‌که‌وێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، بۆیه که هه‌ر ئه‌م شێوازه بێت پارتى کێشه‌ى نیه، به‌ڵام خۆیان به‌ڕێوبه‌رو بڕیارده‌ر بن نه‌خێر پارتى قبوڵى نیه‌و یه‌کتیش نییەتى فیعلى نیه له‌م بابه‌ته‌دا، چونکه خۆى له‌حکومه‌تدایه و شه‌ریکى سه‌ره‌کیى ئه‌م حکومه‌ته‌ن». پارێزگارى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ین پارێزگارى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ن. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پشتیوانى له‌پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى ئیدارى کارگێڕیى و دارایى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت و په‌یکه‌رى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان په‌یکه‌رێک بێت هاووڵاتى و داموده‌زگاى حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌ست به‌ئاماده‌بوونى خۆى بکات له‌ناو په‌یکه‌ره‌که‌دا». هه‌روه‌ها پێشیوابوو لامه‌رکه‌زى واده‌کات خه‌رجى و به‌هه‌دەردان که‌مبکرێته‌وه‌و به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات و رۆتین و ناشه‌فافییه‌ت که‌مببێته‌وه‌و داخوازییه‌کان خێرا وه‌ڵامبدرێنه‌وه‌و هاووڵاتیان به‌ئاسانى بگاته ئامانجه‌کانى و په‌یکىرى حوکمڕانى پته‌وتر ده‌کرێت. «داواکردنى لامه‌رکه‌زیى جوگرافى و سیاسى نیه‌و داواکردنى کارگێڕى و دارایى جۆرێکه له‌شێوازى حوکمڕانى حکومه‌ته خۆجێییه‌کان و له‌زۆربه‌ى وڵاتەکان پیاده‌ده‌کرێت و به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌رفه‌تى کار‌و بووژاندنه‌وه‌و سه‌رمایه‌دارى و کار‌و گه‌رمکردنى بازاڕ‌و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌باته پێشه‌وه«، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر واى وت
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند سێ جۆری کۆرۆنای گۆڕاو دۆزراونەتەوە ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه. دکتۆر رۆشێل واڵێنسکی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: "زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەمریکا هەڵگری ئەو جۆرەن کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرابووەوە و ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه". بەڵام سێ لە تووشبووان هەڵگری ئەو جۆرەن کە لە ئەفریقیای باشوور دۆزراوەتەوە کە لە جۆرەکانی دیکە ترسناکترە و یەکێکی دیکەیشیان هەڵگری ئەو جۆرەیە کە یەکەمجار لە بەرازیل دۆزرابووەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایەی کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، خێراتر لەوانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بڕوا دەکرێت کوشندەتربێت، بەڵام جۆرەکەی ئەفریقیای باشوور تەنانەت نیگەرانیی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە گومان و ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە رەنگە ئەو ڤاکسینانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون نەتوانن رێگری لە پەتاکە بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە هەر کاتێک ڤاکسینیان بۆ دابینکرا بە زووترین کات وەریگرن و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەکو بەستنی ماسک نەهاتووە. بەپێی ئاماری سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە 471 کە لەو ژمارەیە 467 کەسیان لە جۆرەکەی بەریتانیا بوون. ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوون پلەی یەکەمی ریزبەندیی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لە جیهان گرتووە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵدۆمیتەر تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 27 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 454 هەزار و 213 کەس.
هاوڵاتى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لەماوەی هەفتەیەدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش دەستگیرکراون. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش بەگوێرەی مادەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون. بەوتەی شارەزایان لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی قومارخانەکان دەکەن بەرەو زیادبوون چووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هەلی کار و خواستی بەشێک لەهاوڵاتیان بۆ دەوڵەمەندبوون بەهەر رێگایەک و بەخێرایی دەگەڕێننەوە، لەئەنجامیشدا بەشێک لەو کەسانە ئۆتۆمبێل و پارەکانیان لەدەستداوە و توشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە.
