هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، "رێکه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا". هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه: "هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، رێککه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا، هه‌ردولایان رێککه‌وتنیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن بگه‌نه رێکه‌وتن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌و دوو گروپه له راگه‌یاندن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتری، له‌ژێریشه‌وه هاوڕان دۆخه‌که وه‌ک خۆى بهێڵنه‌وه، هه‌ر کات ده‌رفه‌تێک هه‌بێ بۆ رێککه‌وتن تێکى ده‌ده‌ن". تا ئێستا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به‌رده‌وامه و له‌مساڵدا دوجار وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غداى کردوه، بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه جارێکى تر سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه. دوێنێ، قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند که "نه‌وت سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى داهاتى هه‌رێمى کوردستانه، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه پاره‌ى زۆربه‌ى خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم دابینده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان نه‌مێنێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ دابینکردنى خه‌رجییه‌کانمان نامێنێت". هه‌روه‌ها قوبان تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"ناشتوانین ئه‌و قه‌رزانه بده‌ینه‌وه، که که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى که‌شناسى هه‌رێم پێشبینییه‌کانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ى خسته‌روو که ئامسان هه‌ورو نمه باران ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هه‌ورى باراناوى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌دا. هه‌روه‌ها سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و له هه‌ندێک ناوچه‌ش نمه‌باران ده‌بارێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هاوڵاتى دیموکراته‌کان ئه‌و پاکێجه 1.9 ترلیۆن دۆلارییه‌ى که له‌لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشنیاز کرابوو تێ‌یان په‌راند به‌بێ کۆمارییه‌کان. له ئه‌نجوومه‌نى پیران به 51 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 50 ده‌نگى نه‌خێرى کۆمارییه‌کان، رێگه یاساییه‌که‌یان په‌سندکرد و پاکێجه داراییه‌که‌ى بایدنیان له ره‌تکردنه‌وه رزگارکرد. کاملاهاریس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "ئه‌نجامى ئه‌م ده‌نگدانه 50 ده‌نگى به‌ڵێ و 50 ده‌نگى نه‌خێره، ئه‌نجوومه‌نى پیران به یه‌کسانى دابه‌شبووه، ده‌نگى جێگرى سه‌رۆک به‌ڵێیه، که‌واته هه‌موارکردنى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه په‌سندکرا." سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌روه‌کو چۆن پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنى دابوو ئه‌گه‌ر که‌سێک داهاتى ساڵانه‌ى له 75 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت ئه‌وا جگه له‌و 600 دۆلاره‌ى که پێشتر وه‌کو هاوکارى وه‌ریده‌گرت، 1400 دۆلارى دیکه‌شى پێ بدرێت. هه‌ر خێزانێکیش داهاتى ساڵانه‌ى له 150 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت، 4000 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرن. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "پاکێجه‌که مووچه به‌رز ده‌کاته‌وه، پاکێجه‌که گه‌وره و باشه، وه‌ڵامێکى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى که تێیکه‌وتووین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پلانه‌که‌م زیاتر له هه‌ر پلانێکى دیکه هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت، گه‌شه‌ى ئابوورى دروست ده‌کات له ته‌واوى جیهاندا به‌تواناتر ده‌بین". ئێستاش پاکێجه‌که ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بدرێت که له ئه‌نجوومه‌نى پیراندا تێیدا کراون و دواى ئه‌وه‌ش لیژنه جیاوازه‌کانى کۆنگرێس ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پلانه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى روفاتى 104 له قوربانیانى گوندى کۆجۆ له رێوره‌سمێکدا له زێدى خۆیان به‌خاک ده‌سپێردرێن، که له ساڵى 2014دا له ئاکامى ھێرشى داعش بۆ سه‌ر گونده‌که‌یان کوژران. بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له رێوڕه‌سمى به‌خاک سپاردنه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نوێنه‌رى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، رێکخراوه بیانى و ناوخۆییه‌کانى تایبه‌تمه‌ند به جینۆساید و که‌سوکارى قوربانیانى شه‌ڕى داعش له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و که‌سوکارى قوربانییه‌کانى گوندى کۆچۆ ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها که‌سوکارى ئه‌و قوربانیانه به ھاوکارى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌ھیدان و ده‌زگاى شه‌ھیدانى حکومه‌تى فیدڕاڵ، ئاماده‌کاریى تایبه‌تییان بۆ به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانیان ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى ئه‌و 104 قوربانییه، تیمه‌کانى ھه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆیان به‌رده‌وامن له کارکردن له کاتى ھێرشى داعشدا بۆ سه‌ر گوندى کۆجۆ، هه‌زار 200 که‌س له دانیشتوانى گونده‌که رفێندراون و به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان، له‌و ژماره‌یه، 700 که‌سیان کۆمه‌ڵکوژ کراون که تا ئێستا روفاتى 246 یان دۆزراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى به‌غدا کراون که له‌و ژماره‌یه ته‌نها 104 که‌سیان ناسراونه‌ته‌وه. گوندى کۆجۆ به دورى 25 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشورى قه‌زاى شنگال، به گه‌وره‌ترین گوندى ئێزدییه‌کان و دوا سنورى ناوچه‌کانى نیشته‌جێى ئێزدییه‌کان داده‌نرێت.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له چوارچێوه‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى به‌ر له کۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌که‌ی، سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕینى کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆنگره‌دا کۆبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها عه‌لى باپیر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان". هاوکات، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که"رۆژ به رۆژ ئه‌ستێره‌ى ئێمه به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه و هى ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌ره‌و کزى و لاوازى ده‌چێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وانى ناڕه‌حه‌ت کردووه، له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانى خۆیان چاک بکه‌ن ده‌یانه‌وێت ناشیرینمان بکه‌ن". بڕیاره له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ڕێوه‌بچێت و کۆمه‌ڵیش وه‌ک خۆیان باسیان کردووه له ئاماده‌ارییه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه.
هاوڵاتى کارگێڕێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێکى لیواى پاراستنى سلێمانى هه‌ڕه‌شه‌ى له کوڕێکى به ناوى "ئالان" کردووه و له کاردانه‌وه‌دا، کوڕه‌که‌ى چه‌ند پاسه‌وانێکى ماڵى خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه و له به‌رده‌م ماڵى ئه‌فسه‌ره‌که‌دا شه‌ڕه‌ته‌قه دروستبووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021له روونکردنه‌وه‌که‌دا که له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى قادر عه‌زیز، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاتووه، "ئێواره‌ى رۆژى 3ى ئه‌م مانگه له‌کاتێکدا (ئالان)ى کوڕى قادر عه‌زیز بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکى لیواى پاراستنى سلێمانى و حیمایه‌کانى به‌بێ هیچ پاساوێک ته‌نگاوده‌کرێت و ئه‌فسه‌ره‌که خۆى به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌کات و هه‌رچى جنێو و سوکایه‌تى هه‌یه پێى ده‌کات". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئالان هه‌رچۆنێک بێت خۆى له ده‌ستیان رزگارده‌کات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به سه‌یاره‌که‌یان به چه‌که‌وه چه‌ند که‌سێک به‌دواى ده‌که‌ون و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک بێت له ئۆتۆمبێله‌که‌ى دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تى پێبگه‌یه‌نن، دیسان خۆى لێیان رزگارده‌کاته‌وه به‌په‌له بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، "له ماڵه‌وه‌ش له کاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى کراوه به‌بێ ئاگادارى باوکى مه‌فره‌زه‌یه‌ک له حیمایه‌کانى ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و له به‌رده‌رگاى ماڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌که‌دا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێت و له وه‌ڵامى ته‌قه‌ى ئه‌فسه‌ره‌که و حیمایه‌کانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌یه‌ک دروستده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکى گیانى لێناکه‌وێته‌وه". قادر عه‌زیز هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که له دواى لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که، ده‌رکه‌وتووه "ئه‌و هاوڵاتیه به چه‌کى ئه‌فسه‌ره‌که خۆى برینداربووه و چه‌که‌که‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه". له درێژه‌ى روونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌شڵێت:"ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌ڤاڵێکى یه‌کێتیه و به براى خۆمانى ده‌زانین، ئاماده‌ین کێشه‌که‌ش به ئاشتى و برایانه له رێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌ربکه‌ین". ئێواره‌ى رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه، پۆلیسى سلێمانى به ئێن ئاێ تى راگه‌یاند، له گه‌ڕه‌کى به‌رانانى شاره‌که‌دا ته‌قه له ماڵى ئه‌فسه‌رێکى به‌رگرى و فریاکه‌وتن کراوه. وتیشی، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ته‌قه له ماڵه‌که‌ى کراوه برینداربووه.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى بودجه‌دا که دیارترینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که کورتهێنانى بودجه له (49٪)ه‌وه بۆ (19٪) که‌مراوه‌ته‌وه. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌کیان ده‌نگیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بڕگه‌ى نێو پڕۆژه یاساى بودجه داوه، له‌وانه‌ش که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق به‌رێژه‌ى (20٪) و که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه له (47٪)ه‌وه بۆ (19٪)، واته له (76) ترلیۆن دیناره‌وه بۆ (25) ترلیۆن دینار. هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى بڕگه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌روه‌ها (199) ملیۆن دۆلاریشى ته‌رخانکردوه بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه له‌ته‌واوى عێراق. هاوکات لیژنه‌که له پاره‌ى گه‌شه‌پێدانى پارێزگاکان له دوو ترلیۆن دیناره‌وه بۆ چوار ترلیۆن دینار زیاد کراوه و بڕى پاره‌ى پترۆ دۆلاریش زیاد کراوه. گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى که لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا دوای گۆڕانکاریى په‌سه‌ندى کردووه: 1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان 2ـ که‌مکردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق به رێژه‌ى 20% 3ـ که‌مکردنه‌وه‌ى کورتهێنان به 47% بۆ 19% واته له 47 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 25 ترلیۆن دینار 4ـ که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌رز 51 ترلیۆن دینار 5ـ مسۆگه‌رکردنى پاره‌ى وانه‌بێژان و گرێبه‌سته‌کان 6ـ چالاککردنى سیستمى کۆکردنه‌وه‌ى باج و کرێى خزمه‌تگوزارییه‌کان 7ـ زیاکردنى پاره‌ى پترۆدۆلار بۆ پارێزگاکان له 500 ملیاره‌وه بۆ ترلێونێک دینار 8ـ زیادکردنى بودجه‌ى سوپاى عێراق و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان 9ـ زیادکردنى بودجه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌بڕى 1.5 ترلیۆن دینار 10ـ زیادکردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ چاپکردنى کتێب 11ـ ته‌رخانکردنى بودجه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بوونى زیانلێکه‌وتووانى گۆڕینى به‌هاى دۆلار له که‌رتى تایبه‌ت 12ـ ته‌رخانکردنى پاره‌ى ته‌واوى جوتیاران و ته‌رخانکردنى 200 ملیار بۆ هاورده‌ى په‌ین و ده‌رمان و تۆ‌و بۆیان 13ـ پاڵپشتیکردنى سیستمى ناناوه‌ندێتنى (لامه‌رکه‌زی) له پارێزگاکان 14ـ ناچارکردنى وه‌زاره‌ته‌کان به‌کڕینى به‌رهه‌مى ناوخۆیی 15ـ پاڵپشتیکردنى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی 16ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕگه‌کانى فرۆشتنى موڵکى ده‌وڵه‌ت 17ـ ته‌رخانکردنى پاره بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌ینه‌وا و به‌نده‌رى فاو و فڕۆکه‌خانه‌ى زیقار 18ـ زیادکردنى 339 ملیار بۆ کڕینى ده‌رمان 19ـ مسۆگه‌رکردنى راده‌ستکردنى نه‌وتى خاوى کوردستان به حکومه‌تى ناوه‌ندی 20– زیادکردنى پاره‌ى زیانلێکه‌وتوانى تیرۆر و زیندانیانى سیاسى و شه‌هیدان 21ـ ته‌رخانکردنى 199 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنى هه‌زار قوتابخانه 22ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆله‌ته‌کانى کۆمپانیاکانى مۆبایل پاش بژاردنى قه‌رزه‌کان 23ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاره‌ى کۆنگره و نه‌سریه‌ى میواندارى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان 24ـ ناچارکردنى حکومه‌ت به ئۆتۆماتیکى کردنى گومرگ و باج و په‌یوه‌ستکردنى به‌بانکى ناوه‌ندی ـ25 ناچارکردنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به جێبه‌جێکردنى سیستمى بایۆمه‌ترى فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌رخستنى بندیوار 26ـ پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان و گرێبه‌سته‌کانى کاره‌با 27ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌خشینه گومرگییه‌کان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)، هیواداره جۆ بایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا، هه‌ڵه‌کانى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ له‌رۆژئاڤاى کوردستان سوریا، راستبکاته‌وه، که هه‌ڵکردنى گڵۆپى سه‌وز بووه بۆ داگیرکارییه‌کانى تورکیا. مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند:" هیوادارم جۆ بایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا، هه‌ڵه‌کانى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ له‌رۆژئاڤاى کوردستان سوریا، راستبکاته‌وه، که هه‌ڵکردنى گڵۆپى سه‌وز بووه بۆ داگیرکارییه‌کانى تورکیا". تورکیا عه‌فرین و گرێسپى و سه‌رێکانى داگیر کردووه‌و ئه‌وه‌ش به‌ره‌زامه‌ندى هه‌ڵکردنى گڵۆپى سه‌وز بووه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشترى ئه‌مریکاوه. ئه‌و قسانه‌ى مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکیدا هاتون له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" که ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوکراوه‌ته‌وه. مه‌زڵوم کۆبانى داواى له ئیداره‌که‌ى بایدن کردوه، په‌یڕه‌وى ستراتیژێکى نوێ بکات بۆ کاراکردنه‌وه‌ى رۆڵى ئه‌مریکاو دانانى سنورێک بۆ کۆمه‌ڵکوژییه‌کان له سوریا. کۆبانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که له دیداره‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا بۆى ده‌رکه‌وتوه که ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌یه بۆ به‌رفراوانکردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌دژى داعش. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده جه‌ختیشى کردۆته‌وه که داگیرکردنى ناوچه‌کانى سه‌رێ کانى و گرێ سپى له‌لایه‌ن تورکیاوه، هاوکاربوه له ژیاندنه‌وه‌ى داعشدا له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هاوکارییانه‌ى له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کرێت که ئامانجییه‌تى روبه‌رى داگیرکارییه‌کانى له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات زیاتر بکات. هاوکات، مه‌زڵوم کۆبانى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که پارتى کرێکارانى کوردستان حزبێکى کوردى دۆستیانه به‌ڵام له‌ڕوى رێکخستنه‌وه په‌یڕه‌وى له‌و حزبه ناکه‌ن و وتوشیه‌تی، ئێمه وه‌ک هه‌سه‌ده سه‌ربه‌خۆیین له بڕیاره‌کانماندا و ستراتیژییه‌تێکى رونمان هه‌یه‌و به‌پێى ئه‌و ستراتیژه له‌سوریا کارده‌که‌ین که سوریاش تاکه گۆڕه‌پانى کارکردنمانه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتویه‌تی، ئێمه ته‌به‌نى هزرو پڕۆژه‌که‌ى ئۆجه‌لان به‌ناوى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیکه‌وه ده‌که‌ین. له‌باره‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى سوریا، مه‌زڵوم کۆبانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که هۆکارى ئه‌وه‌ى هێشتا گفتوگۆکاندا له ره‌هه‌نده سه‌ربازییه‌که‌وه نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ رێککه‌وتنى سیاسی، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى سوریا هێشتا ده‌یه‌وێت وڵات بۆ ساڵى به‌ر له 2011 بگه‌ڕێته‌وه. جه‌ختیشى کردۆته‌وه که ئه‌وان دژى به‌شداریکردنیان نین له دامه‌زراوه‌یه‌کى سه‌ربازیى هاوبه‌شیى سوریدا به‌و مه‌رجه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى هه‌سه‌ده پارێزراو بن و هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زراوه‌یه مۆرکێکى نه‌ته‌وه‌یى و دینى و مه‌زهه‌بى پێوه نه‌بێت و ملکه‌چیش نه‌بێت بۆ لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، وه‌فدى هه‌رێم بۆ جارى دووه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بووه. هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له وتارێکدا رایگه‌یاند:"شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، بۆ جارى دوه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه، مه‌به‌ستى شانده‌که ئه‌مجاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بوو". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، شاندى هه‌رێمى کوردستان سێیه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بووه، دو سه‌ردانى کۆتایی، شاندى هه‌رێمى کوردستان سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقى نه‌بینیوه، سه‌ردانى یه‌که‌م: له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق گه‌یشتنه رێککه‌وتن، که به‌رامبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌غدا 12.67%ى بودجه دواى ده‌رهێنانى خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌کان و حاکیمه، پشکى هه‌رێمى کوردستان بدات و ئه‌مه له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه په‌سندکرا. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو سه‌ردانى دوه‌م: له مانگى یه‌که‌مى 2021 بووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، لیژنه‌که 13 پرسیارى دایه شاندى حکومه‌ت و پێیان وتوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان و وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن و وه‌رنه‌وه. هێڤیدار ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌شکردووه که سه‌ردانى سێیه‌م: شاندى حکومه‌ت له سه‌ره‌تاى مانگى دوو له به‌غدا بووه، وه‌ڵامى هه‌ر 13 پرسیاره‌که‌ى بردبوو، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر هیچى نه‌خسته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان که پشکى هه‌رێمى کوردستان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانراوه، "به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى نه‌وت که ده‌ستوورى عێراق له مادده‌ى 111 و 112 به هه‌ردوو به‌شى یه‌که‌م و دوه‌مى ئه‌م مادده‌یه به وردى و به ئاشکرا باسیکردوه که سیاسه‌تى نه‌وت له عێراق چۆن ده‌بێت و ده‌بێت یاساى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت، به‌غدا ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى بودجه‌ى 2021، ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌کلایى بکاته‌وه و هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات". ده‌قى وتار‌ى هیڤیدار ئه‌حمه‌د: شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، بۆ جارى دوه‌م و بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ و له ئه‌نجامى چوار دانیشتنى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا کۆبوه‌وه، مه‌به‌ستى شانده‌که ئه‌مجاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى 13 پرسیارى لیژنه‌که بو. وه‌زیرى نه‌وتى عێراقیش سێ قۆناخى خستوه‌ته‌ڕو بۆ وه‌رگرتن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان. دیپلۆماتکارێکى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا له هه‌ولێر وتى "به‌غدا خه‌ڵکى دیکه‌ى هه‌رێمى ده‌وێت له به‌غدا بن". هه‌وڵده‌ده‌م له‌ڕێگه‌ى ئه‌م گوتاره زانیارى و دیدگاى نوێ له‌سه‌ر ره‌وتى دانوستاندنه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له بودجه‌ى 2021ى عێراق بخه‌مه‌ڕوو که ده‌بێت ئیدى هه‌رێمى کوردستان چى بکات. سێ سه‌ردانه‌که‌ى به‌غدا شاندى هه‌رێمى کوردستان سێیه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بوه، دو سه‌ردانى کۆتایی، شاندى هه‌رێمى کوردستان سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقى نه‌بینیوه. سه‌ردانى یه‌که‌م: له کۆتایى ساڵى 2020 بوه و له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق گه‌یشتنه رێککه‌وتن، که به‌رامبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌غدا 12.67%ى بودجه دواى ده‌رهێنانى خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌کان و حاکیمه، پشکى هه‌رێمى کوردستان بدات و ئه‌مه له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه په‌سندکرا. سه‌ردانى دوه‌م: له مانگى یه‌که‌مى 2021 بوه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، لیژنه‌که 13 پرسیارى دایه شاندى حکومه‌ت و پێیان وتوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان و وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن و وه‌رنه‌وه. سه‌ردانى سێیه‌م: شاندى حکومه‌ت له سه‌ره‌تاى مانگى دو له به‌غدا بو، وه‌ڵامى هه‌ر 13 پرسیاره‌که‌ى بردبو، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر هیچى نه‌خسته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان که پشکى هه‌رێمى کوردستان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زانراوه، به‌غدا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى نه‌وت که ده‌ستورى عێراق له مادده‌ى 111 و 112 به هه‌ردو به‌شى یه‌که‌م و دوه‌مى ئه‌م مادده‌یه به وردى و به ئاشکرا باسیکردوه که سیاسه‌تى نه‌وت له عێراق چۆن ده‌بێت و ده‌بێت یاساى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربچێت، به‌غدا ئێستا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى بودجه‌ى 2021، ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌کلایى بکاته‌وه و هه‌رێمى کوردستان نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات! 13 پرسیاره‌که‌ى به‌غدا چین؟ له دوه‌م سه‌ردانى شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا کاتێک له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه، لیژنه‌که 13 پرسیارى خستوه‌ته به‌رده‌م شاندى هه‌رێمى کوردستان و داواى وه‌ڵامى ئه‌و 13 پرسیاره‌یان کردوه، من لێره 9 پرسیارى سه‌ره‌کى ده‌خه‌مه‌ڕو ئه‌ویش: 1- ئایا ئه‌م شانده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانیان هه‌یه؟ 2- داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان چه‌نده؟ 3- هه‌رێمى کوردستان نه‌وتى خۆى به چه‌ند ده‌فرۆشێت؟ 4- گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چۆنن؟ 5- قه‌رزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندن؟ قه‌رزى کێن؟ 6- ئایا دیوانى چاودێریى دارایى چ رۆڵێکى هه‌یه له چاودێریکردنى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان؟ 7- هه‌رێمى کوردستان بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه؟ 8- ئه‌گه‌ر بودجه نه‌بێت، به چ میکانیزمێک داهات خه‌رج ده‌که‌ن؟ 9- ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و مووچه‌خۆران به‌گشتى چه‌ندن له هه‌رێمى کوردستان؟ هه‌رچه‌نده لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق مافى ئه‌وه‌ى نییه له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆ بکات و شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش هیچ پێبه‌ندییه‌کى نییه به‌رامبه‌ر لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و ورده‌کارییانه بخاته‌ڕوو، چونکه رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى عێراق کردوه و حکومه‌تى فیدراڵ پابه‌نده له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایى عێراق، به‌ڵام دیاره شاندى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو نیازپاکییه‌ک ئاماده‌بووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق زیاتر له جارێک کۆبونه‌وه بکات، که ته‌نیا له دوا سه‌ردانیدا چوار کۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمیى ئه‌نجامداوه و کۆبونه‌وه‌ى لاوه‌کیش هه‌بوه. هه‌ڵوێستێکى مه‌ترسیدارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق سه‌ربارى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و پرسیارانه و هه‌مو ئه‌و گفتۆگۆ و کۆبونه‌وانه، له به‌غدا به ئاشکرا به هه‌رێمى کوردستانى وتراوه بابه‌تى راده‌ستکردنى (250 هه‌زار به‌رمیل به سۆمۆ) کۆتایى هاتوه، ته‌نیا دو رێگه له‌به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستان هه‌ن له بابه‌تى نه‌وت ئه‌ویش: یه‌که‌م: هه‌مو نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکرێت دووه‌م: هه‌مو داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکرێت به‌غدا وه‌کو نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ک باسى ئه‌وه ده‌کات که کام له‌م دو رێگه‌یه، هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵبژێرێت. داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ر سێ که‌رتدا دابه‌شده‌کرێت ئه‌ویش: ا- نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان به‌شێکى بۆ ناوخۆ به‌کاردێت ب- ده‌ستحه‌قى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدرێت که له هه‌رێمى کوردستان وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن ج- ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌خرێته نێو گه‌نجینه‌ى گشتی ئه‌ى چۆن پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ده‌ن له بودجه‌ى 2021؟ لیژنه‌ى دارایى عێراق ده‌ستکاریى ژماره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى کردوه که حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى کردوه ئه‌ویش له 163 ترلیۆن دیناره‌وه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 127 ترلیۆن. پشکى هه‌رێمى کوردستانیش 12.67% دانراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه ده‌ستکارى نه‌کرێت، هه‌روه‌کو خۆى که حکومه‌ت ناردویه‌تى 163 ترلیۆن دینار بمێنێت، ئه‌وا پشکى هه‌رێمى کوردستان زیاتر له 13 ترلیۆن دینار ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مکرایه‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار، ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه که‌مده‌بێت بۆ نزیکه‌ى 11 ترلیۆن دینار. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌نێو لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان وتى "ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه که‌وته ده‌ست حکومه‌تى عێراق ئه‌وا به سێ قوناخ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین که ئه‌ویش: قۆناخى یه‌که‌م: دۆسیه‌ى نه‌وت وه‌رده‌گرین. قۆناخى دوه‌م: چۆن ئه‌و دۆسیه‌یه رێکده‌خه‌ین، ره‌نگه هه‌ندێک بیر هه‌بێت هه‌ر دایبخه‌ین؟ قۆناخى سێیه‌م: له‌ڕوى ئیدارى و چاودێرییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین". ئه‌م دۆسیه‌یه هێڵى سوره له‌و رۆژانه له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دیپلۆماتکارێکى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا له عێراق، وه‌کو لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبوینه‌وه و ئه‌و به ئاشکرا وتى "په‌رله‌مانتارانى به‌غدا و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستکارى بکرێت و ده‌زانین ئه‌مه بۆ هه‌رێمى کوردستان قورسه و هه‌رس ناکرێت". هه‌رێمى کوردستان له مانگى یه‌کى 2021 به‌کۆى گشتى رۆژانه 433 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه و ئه‌م ژماره‌یه لاى به‌غدا له کۆمپانیاى سۆمۆش تۆمارکراوه. به‌غدا نایشارێته‌وه که چیدیکه ئه‌وان قبوڵ ناکه‌ن هه‌رێمى کوردستان دۆسیه‌ى نه‌وتى خۆى به‌ڕێوه‌ببات و، گوێناداته ده‌ستوور و یاسا و، ده‌ڵێن "هیچ رێگه‌یه‌کى دیکه نییه، ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه راده‌ستى به‌غدا بکرێت". هه‌رێمى کوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا نه ئابورییه‌کى به‌هێزى هه‌یه، نه له‌ڕوى سیاسییه‌وه یه‌کده‌نگین، ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست هه‌رێمى کوردستاندا ماوه و (عێراق، تورکیا، ئێران و ئه‌مریکا و ....) به چاوێک سه‌یرى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، هه‌بونى دۆسیه‌ى نه‌وته، به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش له‌ده‌ست کورد ده‌ربهێنێت. بۆئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌وپه‌ڕى لاوازی‌دا بمێنێت. ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش هێڵى سوره و هیچ لایه‌نێک ره‌نگه جورئه‌تى ئه‌وه نه‌کات دۆسیه‌ى نه‌وتى کوردستان راده‌ستى به‌غدا بکات. به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتیى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین که رۆڵێکى باشى هه‌بووه له دانوستاندنه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌غدا گێڕاوه. دیپلۆماتکاره گه‌وره‌که‌ى به‌ریتانیا به لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستانى وت "ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵکى گونجاو ره‌وانه‌ى به‌غدا بکات که له به‌غدا گوێیان بۆ ده‌گرن و به‌غداش ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌وێت".
هاوڵاتى ساڵح موسلیم، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات(په‌یه‌ده) رایگه‌یاند:" یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کوردان، به دیاریکردنى دوژمنى ستراتیژى گه‌لى کورد دێته دی"، ده‌شڵێت:" دوژمنى ستراتیژیى کورد ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ره". ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند:"یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کوردان، به دیاریکردنى دوژمنى ستراتیژى گه‌لى کورد، دێته دی، هه‌ڵوێسته‌کانى ئه‌مدواییه‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاڤا به هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بووه. ساڵح موسلیم، ڕاشیگه‌یاند:" هه‌ڵوێست و ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌مداوییه‌ى حکومه‌تى دیمه‌شق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاوا، به هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بوه که هه‌وڵى لاوازکردنى ڕۆژئاڤا ده‌دات". ئه‌ندامه‌که‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده، له‌باره‌ى دۆخى یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى کورده‌وه، جه‌ختى له‌وه کردوه‌ته‌وه، هه‌ر کاتێک گه‌لى کورد، توانیى دوژمنى ستراتیژیى خۆى دیارى بکات، ئه‌و کات یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یى کورد دێته دی. موسلیم، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دوژمنى ستراتیژیى گه‌لى کورد، "ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ره".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له مانگی کانوونى یه‌که‌مى رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته چوار ملیار‌و 793 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار. له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، له مانگى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى بازاڕه‌کانى جیهان کراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو کۆى گشتى داهاتیش له‌و مانگه‌دا چوار ملیار و 793 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بووه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له مانگى کانوونى دووه‌مى ڕابردوودا 53 دۆلار و 29 سه‌نت بووه.
هاوڵاتى نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا له بازاڕه‌کانى جیهاندا له‌سه‌رو 59 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 59 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 56 دۆلار‌و 50سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا بۆ زۆربونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه و به به‌رزترین ئاستى تۆمارکردووه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشترى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه‌ى دارایى مافى ئه‌وه‌یان نییه به ئاره‌زوى خۆیان یارى به بودجه بکه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 هۆشیار زێباری، ده‌ڵێت:"به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه گواستنه‌وه له‌نێوان مادده‌ى خه‌رجییه‌کانى بودجه‌ى گشتى و کۆى خه‌رجییه‌کاندا بکات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت پێشنیارى زیادکردنى کۆى خه‌رجییه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکات، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاته‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایین". هه‌روه‌ها زێبارى ده‌شڵێت:" بێجگه له‌وانه لیژنه‌ى دارایى و به‌پێى ده‌ستور به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافى ئه‌وه‌یان نییه یارى به بودجه بکه‌ن و گۆڕانکارى تێدا بکه‌ن". هاوکات جه‌ختى کردۆته‌وه که ئه‌وه‌ى ئێستا روده‌دات ده‌رچونه له بنه‌ماى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان که بناغه‌ى سیستمى دیموکراتییه‌و پێشێلیى په‌رله‌مان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانى جێبه‌جێکردن و دادوه‌رى کارێکى ناپه‌سه‌نده‌و ده‌بێت سنورێکى بۆ دابنرێت.
هاوڵاتى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش له سنورى سه‌یدسادق ده‌ستگیرکران. ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم: ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش، له‌گوندى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه‌قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن ده‌ستگیرده‌که‌ن و پیلانێکى گروپێکى تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌که ئاشکراده‌که‌ن، که مه‌رامیان بوون چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پیلانه، شه‌وى ڕابردوو له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو تیرۆرستى به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا ده‌ستگیرکران . پاش ئه‌وه‌ى رۆژى ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ له نزیک گوندى میره‌دێ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى (قه‌زاى شاره‌زوور - ده‌ربه‌ندیخان ) ئاڵایه‌کى داعش ھه‌ڵکرا ، له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ژورێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ھاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، پێکھێنراو راسته‌خۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌ستیپێکرد و چه‌ندتیمێک ده‌ستبه‌کاربوون . ئه‌وه‌بوو له‌ھه‌مان کاتى به‌دواداچوون و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه ، دواى یه‌ک ھه‌فته له‌ڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) له‌نزیک گوندى به‌رده‌ڕه‌شه له قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن نزیک گوندى کانى سپیکه‌ى په‌رخ ، ئاڵایه‌کى تر‌ى تیرۆرستانى داعش به‌ھه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى تر ھه‌ڵکرابوو ، که له‌ژێره‌که‌یدا عبوه‌ى پێوه‌لکێنرابوو . له‌کاتى ھه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌دا دووکارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوو برینداربوون . لێکۆڵینه‌وه‌کان چڕترکرانه‌وه و به‌دوو ئاڕاسته ، دوو تیمى لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌ربازى ده‌ستبه‌کاربوون ، له‌لایه‌ک زانیارى کۆده‌کرایه‌وه ، له‌ھه‌مانکاتیشدا کیوماڵى سنوره‌که‌ده‌ستپێکرد . پاش چه‌ندرۆژێک ماندووبوون و شه‌ونخونى ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم (ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ) ، سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ستھاتن و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر شانه‌یه‌کى نه‌نستوى تیرۆرستى داعش ئاشکراکران و ئه‌ندامه‌کانیان ناسنامه‌و شوێن و جێگایان ده‌ستنیشانکراو خرانه ژێرچاودێرى ورد . رۆژى ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى به‌ڕێز ، به‌بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، جوڵه به‌ھێزه‌کانى ئاسایش کراو له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکدا له قه‌زاى سه‌یدسایدق ھه‌ر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) که‌ھه‌ردووکیان برابوون له‌گه‌ڵ ( ع - ع - ح ) ده‌ستگیرکران که پیلاندانه‌رو ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌که بوون . که مه‌رامیان بووه دواى ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیانه ، چه‌ند شوێن و جێگایه‌کى تر‌ى گشتى له شاره‌رزوور ده‌ستنیشانبکه‌ن و بیان ته‌قێننه‌وه . به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو ، روونبووه‌وه چه‌ند تۆمه‌تبارێکى تر ھاوکارى ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستى و تۆقێنه‌رانه بوونه و ، له‌ئۆپراسیۆنێکدا رۆژى ٢٨ / ١ ئه‌مساڵ له‌قه‌زاى سه‌یدسادق ( ز- م ) ده‌ستگیراکراو ، له‌ھه‌مان رۆژ به‌تاوانى ھاوبه‌ش ، ئه‌ندامانى سه‌رجه‌م خێزانى تیرۆریستى تاوانبار ( ج - م ) ده‌ستگیرکران ، که پێکھاتبوون له دایکى به‌ناوى ( ب . ک ) و دوو خوشکى به‌ناوه‌کانى ( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) له‌گه‌ڵ ھاوسه‌رى تیرۆریست ( ج -م ) به‌ناوى ( ب . ع ) . ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ى بۆ کرده‌وه تیرۆرستییه‌کانیان به‌کاریانھێنابوو. ناسنامه‌ى تیرۆرستان - تیرۆرستى ج - ع و ع - ع کوڕى تیرۆریست ( عومه‌رى دایس ) ن - که ئه‌ندامى رێکخراوى قاعیده بوو وه ، و یه‌کێک بووه له چه‌کداره‌کانى تیرۆرستانى ( ئه‌نسار ئیسلام ) له ناوچه‌ى ھه‌ورامان ،له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌نسار ئیسلام له‌ساڵى ٢٠٠١ به‌شدارى چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى کرده‌وساڵى ٢٠٠٣ دواى راودونانیان ھه‌ڵھاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنورى ھه‌رێم ، و له‌گه‌ڵ سه‌رھه‌ڵدانى داعش ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى فکرى توندڕه‌وى تیرۆرستى . تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو به خه‌ڵات له‌ساڵى ٢٠١٥ له‌رێگاى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى بیرى توندڕه‌وى داعش و چه‌ندجارێک ھه‌وڵى داوه بچێته‌ناو داعش و دواتر بڕیار ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆرست (ج - ع ) له‌سنوورى شاره‌زوور بمێنه‌وه و شانه‌یه‌کى نه‌نستوى داعش دروستبکه‌ن و چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى له سنووره‌که ئه‌نجامبده‌ن . هه‌ر له میانه‌ى به‌دواداچوونه‌کانماندا، شه‌وى ٣\4 2/2021 دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا دوو تیرۆرستى دیکه‌ى عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد، له داهاتوودا زانیارى و ناسنامه‌ى ئه‌م تیرۆرستانه‌ش بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا ده‌که‌ین . له‌باره‌ى ئه‌م که‌یسه‌وه ، ره‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى ھێزه‌کانمان به‌رده‌وامه و ، له‌به‌ر سه‌لامه‌تى و پاراستنى زانیارییه‌کان ، چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتى تر به‌شاراوه‌یى ھێڵراونه‌ته‌وه . کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان -یش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌تى ، که شه‌ونخون بێت و گیانى ھێزه‌کانى بخاته مه‌ترسیه‌وه له‌پێنا و ئاسایش و ئۆقره‌یى زیاتر له‌ھه‌رێمه‌که‌ماندا ، تا ھه‌موولایه‌ک به ئارامى ژیان به‌ڕێبکه‌ن و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان پارێزراوبێت . له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا دوور له‌چاوى میدیا ،چه‌ندین پیلانى تیرۆرستان له‌ھه‌رێم شکستیپێھێنراو ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکران و رووبه‌ڕووى دادگاکراونه‌ته‌وه ، له‌ناوچه‌دابڕێندراوه‌کان و شاره‌کانى عیراقیش ھه‌ماھه‌نگ و ھاوکارى به‌رده‌وامى ھێزه‌عێراقییه‌کان و ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تین ، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردنى چه‌ندین شانه‌ى تیرۆرستى داعش و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانه‌کانیان . وه‌ک ھه‌میشه سوپاس و پێزانینى ده‌زگاى ئاسایش به ھاووڵاتیان ( که‌سوکارمان) و خه‌ڵکى خۆمان ده‌گه‌یه‌نین ، که‌ھه‌میشه ھاوکارو ھه‌ماھه‌نگ بوون له‌سه‌رخستنى ئه‌رکه‌کانماندا و شکستپێھێنانى پیلانى تیرۆریستان که مه‌رامیانه ژیان له‌ھه‌رێمه‌که‌مان تێکبده‌ن .سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى که‌له‌پاش که‌متر له‌یه‌ک مانگ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه‌و گروپێکى شانه‌ى نه‌نستوى داعشیان ئاشکراکرد و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکرد و راده‌ستى یاسا‌و قانوون‌یان کرد
هاوڵاتى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى هه‌رێمه‌کانى عه‌ین عیسا و شه‌هبا تۆپباران ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021، ئاژانسى فوراتنیوز نزیک له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له ده‌ورووبه‌رى عه‌ین عیسا، گوندى مله‌ک و سه‌یدا و رێگه‌ى ئێم فۆڕ تۆپباران کراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا کاتژمێرێک پێش ئیستا به‌نداوى شه‌هبا-یان تۆپباران کردووه. تورکیا‌و میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردنى عه‌ین عیسا‌و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى و رێگاى نێوده‌وڵه‌تى ئێم فۆڕ، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌رگرى له‌ناوچه‌که ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
