عه‌مار عه‌زیز .دهۆک له‌سنورى پارێزگاى دهۆک قومارکردن به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد بووه‌و خه‌ڵکێکى زۆر تێوه‌گلاون و چه‌ندین که‌س به‌و هۆیه‌وه مایه‌پووچ بوون وه‌ک ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکه ده‌ڵێت:» به‌شێک له‌قومارچییه‌کان ژن و کچى خۆیان دۆڕاندووه‌و دواتر سوڵحیان به‌پاره بۆ کراوه«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌که‌ى په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى، قومارکردن له‌پارێزگاى دهۆک به‌دوو جۆر ده‌کرێت، به‌شێکى به ئۆنلاین و ئه‌وى دیکه شوێن و جێگاى تایبه‌تیان هه‌یه. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که بۆ ماوه‌ى (18) مانگ قومارى کردووه‌و دواى ئه‌وه‌ى مایه‌پوچ ده‌بێت داوا ده‌کات هاووڵاتیان لێى دووربکه‌ونه‌وه. مسته‌فا نه‌زیر، فه‌رمانبه‌رو دانیشتووى پارێزگاى دهۆک له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سه‌ره‌تا قازانجێکى زۆرم کرد، هه‌ندێک رۆژ سێ هه‌زار دۆلار قازانجم ده‌کرد، هیچ ئیشێکم نه‌ده‌کرد جگه له‌قومار، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا نزیکه‌ى ملیۆنێک و (500) هه‌زار دۆلارم ده‌ستکه‌وت». ئه‌و هاووڵاتییه ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌ستى که‌وتووه له‌مانگى رابردوو دۆڕاندوویه‌تى و ئۆتۆمبێلێکیشى بۆ فرۆشتووه، وتیشى:» ئێستا نه پاره‌م ماوه و نه ئۆتۆمبێل، بۆیه بڕیارمدا به‌یه‌کجارى وازى لێبهێنم». «هاوڕێیه‌کم سێ ملیۆن دۆلارى له‌قومارکرندا دۆڕاندووه‌و مایه‌پوچ بووه، بۆیه داوا له‌هه‌موو دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک ده‌که‌م واز له‌قومارکردن بهێنن، چونکه له‌کۆتاییدا هه‌موو پاره‌که ده‌دۆڕێنن و قه‌رزاریش ده‌بن»، مسته‌فا نه‌زیر واى وت . «ئێستا دوو جۆر قومار له‌پارێزگاى دهۆک هه‌یه، یه‌که‌م: قومارى سیسته‌مى واته ئه‌لیکترونى که له‌ڕێگاى ئینته‌رنێت هه‌رکه‌سێک له‌ماڵى خۆى ده‌توانێت بیکات و کۆنتروڵکردنیشى قورسه‌و ده‌بێت وه‌زاره‌تى گه‌یاندن به‌یه‌کجارى رایبگرێت» به‌پێى به‌دواداچوونى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک (50) شوێنى قومارخانه له‌پارێزگاکه‌دا بوونى هه‌یه‌و به‌دوو شێوازیش ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌نجامدانیشى له‌زیادبووندایه‌و به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمیش راگه‌یەندراوه. سه‌باح باپیری، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «ئێستا دوو جۆر قومار له‌پارێزگاى دهۆک هه‌یه، یه‌که‌م: قومارى سیسته‌مى واته ئه‌لیکترونى که له‌ڕێگاى ئینته‌رنێت هه‌رکه‌سێک له‌ماڵى خۆى ده‌توانێت بیکات و کۆنتروڵکردنیشى قورسه‌و ده‌بێت وه‌زاره‌تى گه‌یاندن به‌یه‌کجارى رایبگرێت». هه‌روه‌ها باسى جۆرى دووه‌مى قومارکردنى کرد که له‌ڕێگاى هه‌ندێک ئامێرى تایبه‌ت ده‌کرێت و چه‌ند شوێنێکیان له‌سنورى پارێزگاى دهۆکدا هه‌یه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک پێشیوابوو جۆرى دووه‌میان ده‌توانرێت کۆنتروڵ بکرێت، چونکه چه‌ند شوێنێکى تایبه‌تیان هه‌یه، وتیشى:» ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه داخران که‌س ناتوانێت ئه‌و جۆره قوماره بکات». له‌ساڵى 2015 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک به‌کۆى ده‌نگ بڕیاریاندا به‌داخستنى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى قومارى لێده‌کرێت، دواى ده‌رخستنى بڕیاره‌که هه‌موو شوێنه‌کان داخران. سه‌باح باپیرى له‌مباره‌یه‌وه وتى:»راسته ئه‌وکاته داخران، به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێکى تر به‌شێوازێکى دیکه کرانه‌وه«. هاوکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک حکومه‌تى هه‌رێمى تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ى «جددى نیه« له‌داخستنى ئه‌و شوێنانه‌ى که قومارى لێده‌کرێت. به‌پێى وته‌ى سه‌باح باپیرى به‌شێکى زۆر له‌دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک قومارده‌که‌ن و تووشى زیانى گه‌وره بوون، نموونه‌ى ئه‌وه‌شى هێنایه‌وه که به‌هۆى قومارکردنه‌وه خه‌ڵک هه‌بووه چوار ملیۆن دۆلارى دۆڕاندووه یان بینایه‌کى به‌به‌هاى (120) ده‌فته‌ر دۆلارى دۆراندووه‌و مایه‌پووچ بووه. «له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا (10) قومارخانه داخراون و (16) که‌سیش ده‌ستگیرکراون، هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى قوماریان پێده‌کرا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، تاوانباره‌کان به‌پێى مادده‌ى (389) له‌یاساى سزادانى عێراقى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت» سه‌باح باپیرى مه‌ترسییه‌کى دیکه‌ى قومارکردنى خسته‌ڕوو که له‌دۆڕاندن و مایه‌پووچ بوونى پاره مه‌ترسیدارتره، وتی: «له‌هه‌مووى خراپتر که‌سانێک ژن و کچى خۆیان له‌سه‌ر قومار داناوه، دواتر له‌ڕێگاى په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کانه‌وه له‌جیاتى ژن و کچى خۆیان به‌بڕێک پاره رێککه‌وتنیان کردووه«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى، ئه‌و شوێنانه‌ى قوماریان لێده‌کرێت له‌سنورى پارێزگاى دهۆک زۆرن و ته‌نها له‌قه‌زاى سێمێل له (16) شوێن بوونى هه‌یه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ده‌بێت بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ داخستنى قومارخانه‌کان پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بکرێته‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه بڕیار ده‌ربکرێت بۆ داخستنیان،»چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕیارى ئه‌نجومه‌ن ده‌ریکردووه ده‌بێت به‌دواداچوونى وردی بۆ بکرێت و دووباره جێبه‌جێ بکرێت تا هه‌موو شوێنه‌کان دابخرێن». وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌چه‌ندین که‌سیان له‌سه‌ر قومارکردن ده‌ستگیرکردووه‌و چه‌ندین شوێنیان داخستووە، هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا (10) قومارخانه داخراون و (16) که‌سیش ده‌ستگیرکراون، هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى قوماریان پێده‌کرا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، تاوانباره‌کان به‌پێى مادده‌ى (389) له‌یاساى سزادانى عێراقى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت». -مادده‌ى (389) له‌یاساى سزادانى عێراقى ژماره (111) ساڵى 1969 هه‌موارکراو، تێیدا ئاماژه به‌جۆرى سزادانى ئه‌و که‌سانه ده‌کات که‌قومارده‌که‌ن یان شوێنیان هه‌یه، که به‌م شێوه‌یه‌یه: ده‌توانرێت ئه‌و که‌سه بۆ ماوه‌ى ساڵێک زیندانى بکرێت یان غرامه بکرێت یان به‌یه‌کێک له‌و سزایانه مامه‌ڵه‌ى لەگەڵدا ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى شوێنى قومارکردنیان هه‌یه تایبه‌ت بێت به‌قومار یان ماڵێکیش بێت، ئه‌و سزایانه ده‌یگرێته‌وه‌و ده‌بێت ساڵێک ئه‌و شوێنه دابخرێت، ئه‌وانه‌شى قومار ده‌که‌ن مانگێک زیندانى ده‌کرێت یان غرامه ده‌کرێت. هێمن سلێمان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو پۆلیسى تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌و هه‌ر شوێنێک بزانن قومارى لێده‌کرێت دایده‌خه‌ن، وتیشى:»قومار تاوانه، هه‌رکه‌سێک له‌پشت ئه‌م کاره‌وه بێت ئه‌ویش ده‌ستگیر ده‌که‌ین». وته‌بێژى پۆلیسى دهۆک داواى له‌زانکۆکاکانى دهۆک و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و رێکخراوه ناحکومییه‌کان کرد پانێل و سمینار ئه‌نجامبده‌ن له‌پێناو نه‌هێشتنى قومارکردن له‌پارێزگاکه‌دا تا زیان و لێکه‌وته خراپه‌کانى بۆ خه‌ڵک روونبکرێته‌وه.
سازدانى: هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم باس له‌هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌کات و ده‌ڵێت:» کاتێک دیاریکراوه له‌نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، دواى ئه‌و واده‌یه هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی». جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه و موچه‌ى دواده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌تواناى حکومه‌تدا نییه«. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌ناو (11) هه‌زار که‌س که دوو موچه‌یان وه‌رگرتووه ره‌نگه (500)یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت «بندیوار له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و ته‌نها له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه«. هاوکات، له‌باره‌ى پۆستى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه که به‌پێى رێککه‌وتنى گۆڕان و پارتى، وه‌ک «ئیستحقاقى گۆران» دیارى کراوه، جه‌بار یاوه‌ر وتى:» ئێستا له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و هێزیش لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن له‌یه‌کخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌رشانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى، به‌ئێمه ده‌کرێت یا یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى دیکه؟». هاوڵاتى: پرسى یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 به‌کوێ گه‌یشتوون؟ جه‌بار یاوه‌ر: پرۆسه‌که له‌سه‌ر دوو ئاست به‌رده‌وامه، به‌پێى یاساى ژماره دووى یاساى چاکسازى پێنج مادده‌ى تێدایه که‌په‌یوه‌ندى به‌یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، وه‌ک یه‌کخستنى (دۆسییه‌کان، خانه‌نشینان، که‌مئه‌ندامان، میلاکاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، یه‌که‌کانى ژمێریاریی)، میکانیزممان دیاریکردووه‌و ناردوومانه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بکه‌ن و ده‌ستبکه‌ین به‌کارکردن له‌سه‌ری، بۆ پرۆژه‌ى چاکسازى ئێمه‌و هاوپه‌یمانان هه‌ندێکى جێبه‌جێکراوه‌و هه‌ندێکیشى پرۆژه‌یه و له‌بوارى جێبه‌جێکردندایه. له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه به‌یه‌که‌کانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: ئایا یه‌کخستنه‌وه‌ى یه‌که‌کان وه‌ک لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئێستا هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى (70 و 80) خه‌ریکن هه‌موو هێزه‌کانیان رێکده‌خه‌ن به‌هه‌مان شێوازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یانکه‌ن به‌لیواى پیاده‌و به‌هه‌مان ته‌شکیل و میلاکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئاسانکارى یه‌کخستنیان. هاوڵاتى: واتا لیواى تێکه‌ڵ له‌یه‌که‌کانى 70 و 80 دروستده‌کرێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌گوێزرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ئاینده‌دا به‌میکانیزمێک به‌شێوازى فه‌رمانده‌یى هه‌موویان ده‌به‌سترێنه‌وه به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌م یه‌کخستنه‌وه‌یه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حزب ده‌رده‌هێنێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: که‌هاته ژێر رکێفى وه‌زاره‌ت ئه‌وکاته هیچ هێزێک نامێنێت به‌ناوى هێزى حزبی، به‌ڵام خه‌ڵکى حزبى هه‌ر ده‌مێنێت به‌پێى ده‌ستور ئازاده هه‌ڵگرى چ بیروباوه‌ڕێکه، به‌ڵام له‌ناو داموده‌زگاى یه‌که سه‌ربازییه‌کان نابێت کارى حزبى بکرێت. هاوڵاتى: چه‌ند جارێ وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانان فشاریان لێده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه فشاره‌کان چین؟ جه‌بار یاوه‌ر: من قسه له‌سه‌ر قسه‌ى که‌س ناکه‌م ئه‌و پرسیاره له‌خۆى بکه‌ن. هاوڵاتى: ئه‌ى هاوپه‌یمانان هیچ فشارێک ناکه‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: مه‌سه‌له‌که فشار نییه‌و هاوکار و هه‌ماهه‌نگمانن له‌بوارى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌وان ئێستا له‌پرۆسه‌یه‌کى پرۆژه‌ى چاکسازین که له 2019دا پرۆژه‌یه‌کى هاوبه‌شبوو، ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بوو راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئه‌ڵمانى یه‌کى پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتین کردمان به‌یه‌ک پرۆژه. ئه‌و پرۆژه‌یه (26) خاڵه‌و راوێژکارانى ئه‌مریکى و به‌ریتانى و هۆڵه‌ندى و ئه‌ڵمانى به‌شدارن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م پرۆژه چاکسازییه، ئه‌وان هانمان ده‌ده‌ن به‌شدار ده‌بن له‌گه‌ڵماندا، پشتیوانیمان ده‌که‌ن، رێوشوێن داده‌نێن، خول ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ڵێنى هاوکاریى زیاتر ده‌ده‌ن. وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه به‌من نه‌وتراوه. هاوڵاتى: سه‌قفی زه‌مه‌نی کۆنکرێتى دیاریکراوه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه؟ جه‌بار یاوه‌ر: وه‌ختى خۆى ئه‌و پرۆژه چاکسازییه‌ى که‌ئاماده‌مان کرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا، وادانرا سه‌قفێکى زه‌مه‌نى سێ بۆ پێنج ساڵ، ئینجا ده‌توانین خاڵه‌کانى ناو پرۆژه چاکسازییه‌که‌ى رێکخستن و یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه جێگیربکه‌ین، له 2019 ده‌ستمان به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که کردووه. هاوڵاتى: له‌ئه‌گه‌رى دروستبوونى ئاسته‌نگ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه مه‌ترسى دروستنابێت له‌سه‌ر بڕینى ئه‌و هاوکارییانه‌ى هاوپه‌یمانان پێتانى ده‌ده‌ن؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌دواى ساڵى 2016 ئه‌مریکا مانگانه بودجه‌یه‌کیان بۆ لیواکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و بنکه‌کانى مه‌شق ته‌رخانکردووه‌و له‌ساڵى 2021دا به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش بڕێک ئازوقه‌ى وشکه‌و بڕێک سوته‌مه‌نیش دابینده‌که‌ن، ئه‌وان هاوکارییه‌کان ده‌ده‌ن به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و نایده‌ن به یه‌که‌کانى (70 و 80)، ئه‌مه هاندانێکه بۆ یه‌کخستنى یه‌که‌کانى پێشمه‌رگه، هه‌ر هاوکارییه‌کیان بۆ پێشمه‌رگه ناردبێت نه‌یانداوه به‌یه‌که‌کانى (70 و 80) چى هاوکاریى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى بێت یان ئۆتۆمبێلیى سه‌ربازیى و درع بێت یان پڕچه‌ککردن بێت. هاوڵاتى: یه‌کێتى و پارتى که‌خۆیان به‌خاوه‌نى ئه‌و هێزانه ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌ئاستێکى باش‌دا نییه، کاریگه‌رى نه‌کردووه‌ته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى یه‌کخستنه‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌ساڵى 2010 تائێستا که‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌کخرا ده‌ستمانکرد به‌یه‌کخستنى پرۆسه‌ى لیواکان و دیوان، تائێستا (14) لیوامان یه‌کخستووه‌و دوو لیواى تر یه‌کده‌خه‌ین که‌ده‌بێته (16) لیوا. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده‌ها جار گرژیى سیاسى دروستبووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، وه‌ک گرژییه‌کانى دواى هێرشى هێزه‌کانى عێراق بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، هه‌ندێک جار ململانێى سیاسى هه‌یه و کۆبوونه‌وه نه‌کراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ کاریگه‌ریى نه‌رێنى نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه هه‌وڵمانداوه هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دووربخه‌ینه‌وه له‌و ململانێ سیاسییه و هیچ لایه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باس له‌و گرژییه سیاسییه ناکات. بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن که‌موچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: ئامانجى جوڵاندنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ سنورى نه‌ینه‌وا چی بووه؟ئایا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه بووه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هیچ هێزێکى پێشمه‌رگه نه‌جوڵاوه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌کى کێشه‌له‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه ناتوانین هێز ببه‌ین بۆ ئه‌و ناوچانه و ده‌بێت به رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئینجا ده‌توانین هێز بنێرین، ، ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه په‌یوه‌سته به‌بوونى ئه‌و وه‌فده‌ى له‌به‌غدایه بۆ مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و نه‌وت و رێککه‌وتن، هه‌ندێک قسه‌کراوه که‌گوایه هێز جوڵێنراوه به‌رامبه‌ر سوپاى عێراق، خۆى ئه‌سڵى بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بووه هه‌ندێک گروپى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌چوغ به‌دیده‌کرا، ترسێک هه‌بوو په‌لامارى پێگه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه بده‌ن، هه‌ستمان کرد جموجۆڵ هه‌یه‌و زانیارییمان هه‌بوو ده‌یانه‌وێت کارى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه هێزه‌کان خرایه ئینزاره‌وه له‌میحوه‌رى شه‌ش که‌سنورى مه‌خمور و دیبه‌گه‌و گوێر و قه‌ره‌چوغه که داعش بنکه‌ى ئاشکراى هه‌یه. هاوڵاتى: مه‌ترسى پێکدادانى پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکانى په‌که‌که ماوه یان نا؟ جه‌بار یاوه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى چه‌کدارییه‌وه هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک دروستنه‌بووه، به‌تایبه‌ت هیچ یه‌که‌یه‌کى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان نه‌چووه‌ته حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ هێزێکى تر، حکومه‌ت لایه‌نگرى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کداریى نه‌بووه‌و به‌رده‌وام داواکراوه کێشه‌ى نێوان پارتى کرێکاران و تورکیا به‌ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوڵاتى: بار‌و گوزه‌رانى پێشمه‌رگه له‌ئاستێکى خراپدایه داواتان کردووه لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه؟ جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان یه‌ک هه‌لومه‌رجى باروگوزه‌رانیان هه‌یه‌و به‌ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه نییه، قه‌یرانى دارایى هه‌یه‌و پێشتر پاشه‌که‌وتى موچه هه‌بوو، ئێستا لێبڕینه‌و دواده‌که‌وێت. به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه رۆڵى نه‌رێنى هه‌یه‌و پێشمه‌رگه له‌هه‌لومه‌رجێکى خراپدایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆکراوه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریکى قسه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له‌موچه‌ى پێشمه‌رگه نه‌بڕدرێت بودجه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، حکومه‌ت ناتوانێت له‌ئێستاداو له‌م هه‌لومه‌رجه ئابورییه‌دا چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه بکات، به‌ڵام ئه‌و وه‌فده‌ى هه‌رێم له‌به‌غدایه بگاته رێککه‌وتن نه‌ک کێشه‌ى پێشمه‌رگه کێشه‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت. هاوڵاتى: کاتێک باس له‌بندیوار ده‌کرێت زۆرجار په‌نجه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راده‌کێشرێت که‌زۆرترین بندیوارى تێدایه، ئایا چیتان کردووه بۆ نه‌هێشتنى بندیوار‌و دوو موچه‌یى؟ جه‌بار یاوه‌ر: بندیوار ئه‌و که‌سانه‌ن که‌موچه وه‌رده‌گرن و ئه‌رک جێبه‌جێناکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا نییه، له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌و زۆرجار ناوى پێشمه‌رگه باس ده‌کرێت، ئه‌مه بابه‌تێکى گشتییه په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌پێى پرۆسه‌ى بایۆمه‌ترى ده‌رکه‌وتووه (11) هه‌زار که‌س هه‌یه دوو موچه وه‌رده‌گرێ ره‌نگه (500) یان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌بێت، تائێستاش لیسته‌که‌مان بۆ نه‌هاتووه، له‌زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان دوو موچه‌و سێ موچه‌یى هه‌یه. هاوڵاتى: به‌پێى رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت پۆستى ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پشکى گۆڕانه، بۆچى تائێستا نه‌دراوه به‌گۆڕان؟ یان پشکى گۆڕان نییه‌و هى یه‌کێتییه؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌یه‌کێتى و گۆڕان و پارتییه‌وه هه‌یه، وه‌ختى خۆى له‌و پۆسته‌دا دانراوم وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى دانراوم، که‌ى یه‌کێتى گه‌یشته هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که‌ئه‌و پۆسته هى یه‌کێتى نیه‌و هى لایه‌نێکى تره‌و ئاگادارى کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پۆسته به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام تائه‌و رۆژه‌ى له‌و پۆسته‌دام ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێده‌که‌م و تائێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌و لایه‌نێکه‌وه تایبه‌ت به‌و پرسیاره‌ى ئێوه به‌من نه‌وتراوه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر حه‌قیقه‌تیش ئێمه له‌پرۆسه‌ى رێکخستنى هێزداین و ئێستا هێز لاى پارتى و یه‌کێتییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دوولایه‌نه ده‌بێت به‌شداربن له‌یه‌کخستنى هێزه‌کانى خۆیاندا‌و ئه‌وه ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانى لێپرسراوانى پارتى و یه‌کێتى له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌و پرۆسه‌یه بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه زیاتر به‌ئێمه‌مانان ده‌کرێت، له‌کوێ جه‌بار یاوه‌ر که (50) ساڵه ئه‌ندامى یه‌کێتییه و (40) ساڵه له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌م یان یه‌کێکى تر له‌لایه‌نێکى تر. ئه‌م پرۆسه‌یه بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وکاته‌ى هێزه‌کان بوون به‌هێزى حکومى ئه‌وکاته ده‌کرێ وه‌زیره‌که یان به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت، ئێمه ئێستا له‌حاڵه‌تێکى ئینتیقالیداین ره‌نگه ئه‌م قۆناغه به‌و که‌سانه بکرێت که له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دان. هاوڵاتى: پێتوایه یه‌کێتى له‌م کاته‌دا تۆ له‌و پۆسته ببه‌خشێت؟ جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه پرسیارێکى سیاسییه‌و ده‌توانیت ئاراسته‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بکه‌یت، بۆیه ناتوانم وه‌ڵامى سیاسیت بده‌مه‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو جارێکى دیکه به‌رزبوونه‌وه‌ى به خۆیه‌وه بینى و له ئێستادا نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا 60 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 8ى شوبات، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 60 دۆلار‌و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 57 دۆلار‌و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 58 دۆلار‌و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ماوه‌یه‌که به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆنا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جموجوڵه پیشه‌سازى و بازرگانییه‌کانه‌وه هه‌یه و پێده‌چێت نرخه‌که زیاتر به‌رزببێته‌وه.
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى کۆبووه‌و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتی". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى شوباتى 2021، لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى کۆبونه‌وه‌و تێیدا جه‌خت له نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى کرایه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى: نوسینه‌گه‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنی( یاساى چاکسازى له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نشینی)، له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا. سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئامانج له چاکسازى هێنانه‌دى دادپه‌وه‌رى و پاراستنى مافى خه‌ڵکى شایسته‌یه. دوپاتیشى کرده‌وه که چاکسازى پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش سوره له سه‌ر درێژه‌دان به چاکسازیى کارگێڕیى و دارایى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتی. ئه‌وه‌ش ئاشکراکرا، له کۆبوه‌نه‌وه‌که‌دا عه‌بدولحه‌کیم خسره‌و سکرتێرى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى خسته‌ڕو. لاى خۆشییه‌وه، وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به پێى تایبه‌تمه‌ندی، ڕاپۆرتى خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچونه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، به ژماره و زانیارى پێویست پێشکه‌ش کرد، که تایبه‌ت بو به بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ندیدار به موچه و ئیمتیازات و خانه‌نشینى و ڕێکخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ڕوتین له فه‌رمانگه و داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا . دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا ژماره‌یه‌ک ڕاسپارده بخڕێنه به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى ته‌واوکردنى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی.
سه‌رچین ساڵح لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسى ساخته‌کارى پسوڵه‌ى ده‌روازه‌ى گومرگى په‌روێزخان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراکسیۆنى گۆڕان کۆتایى هاتووه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی دادگا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى تاوانباره‌و (10) ساڵ سزاده‌درێت. 7ى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو به‌تۆمه‌تى ساخته‌کردنى پسوڵه‌ى ده‌روازه‌ى گومرگى په‌روێزخان، دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌توو – گه‌رمیان فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ (محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب)، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراکسیۆنى گۆڕان ده‌رکرد، له‌نووسراوه‌که‌ى دادگادا هاتووه« محه‌مه‌د وه‌هاب عومه‌ر تۆمه‌تباره به‌مادده‌ی (279)ى یاسای سزادانى عێراقى که‌تایبه‌ته به‌ته‌زویر». محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب زیاتر له‌سێ مانگه ده‌ستگیرکراوه، هه‌رچه‌نده به‌پێى ئه‌و مادده‌یەى پێى تۆمه‌تبارکراوه ده‌توانرێت به‌که‌فاله‌ت ئازاد بکرێت تا رۆژى دادگایی‌کردنی، به‌ڵام دادگا ئازادکردنى به که‌فاله‌ت ره‌تکردۆته‌وه تاکۆتایهاتنى دادگاییکردنه‌که‌ى. "دادوه‌ر یه‌قینى هه‌یه که محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب تاوانباره‌و ره‌بتى که‌فیلى ناکات، له‌کاتێکدا مادده‌که شمولى که‌فاله‌ت ده‌کات تا رۆژى دادگایى کردن، له‌یاسادا دوو شاهید تاوان ئیسپات ده‌کات، به‌ڵام محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب (11) شاهیدى له‌سه‌ره که پسوڵه ساخته‌کانیان له‌و وه‌رگرتووه« ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراکسیۆنى گۆڕان که‌ناوه‌که‌ى لاى هاوڵاتى پارێزراوه، به‌هاوڵاتى وت: «له‌دادگاى قۆره‌توو لێکۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌که‌ى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب کۆتایى هاتووه‌و ته‌نها دادگاى جینایەت ماوه بڕیارى له‌سه‌ربدات». هه‌روه‌ها وتیشى:»دادوه‌ر یه‌قینى هه‌یه که محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب تاوانباره‌و ره‌بتى که‌فیلى ناکات، له‌کاتێکدا مادده‌که شمولى که‌فاله‌ت ده‌کات تا رۆژى دادگایى کردن، له‌یاسادا دوو شاهید تاوان ئیسپات ده‌کات، به‌ڵام محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب (11) شاهیدى له‌سه‌ره که پسوڵه ساخته‌کانیان له‌و وه‌رگرتووه«. هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌پێى وته‌ى شاهیده‌کان و ئه‌و مادده‌یه‌ى پێى تۆمه‌تبار کراوه به (10) ساڵ زیندانى سزا ده‌درێت، وتیشى:»دۆسییه‌که تائێستا له‌سه‌ر که‌سێک به‌ناوى (قادر) که‌نوسینگه‌ى هه‌بووه لەگەڵ ئەندامی فراکسیۆنەکەی گۆڕان محه‌مه‌دى شێخ وه‌هاب قورسه، (قادر) هه‌ڵهاتووه و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته«. تائێستا (40) که‌س له‌و که‌یسه‌دا تێوه گلاوه‌و که‌یسى هه‌ریه‌که‌یان له‌ویتریان جیاوازه، هه‌یانه به‌نووسراوى که‌فیل ئازادکراوه، (15) که‌س چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا، ژماره‌یه‌کیان ئوتومبێله‌کانیان دەستی بەسەرداگیراوە بۆ حکومه‌ت و سزاى (50) ملیۆن دینار کراون، که‌هه‌شت که‌سن و ئه‌مه کۆتایى هاتووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێکى دیکه‌یان ده‌ستگیر نه‌کراون. چاره‌نوسى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب چى لێدێت؟ ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر چاره‌نووسى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب وتی: «ئه‌و رۆژه‌ى دادگا حوکمى ده‌دات ئه‌گه‌ر حوکمه‌که‌ى له‌سێ ساڵ زیندانى که‌متربوو، له‌ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن ده‌رده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌ى خۆى که‌مامۆستا بووه، له‌وێش په‌روه‌رده فه‌سڵى ده‌کات و ئه‌گه‌رێکى لاواز هه‌یه دواى ته‌واوبوونى حوکمه‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌ى مامۆستایی». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر حوکمه‌که‌ى له‌سێ ساڵ زیاتر بوو له‌ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌ن ده‌رده‌کرێت و ناتوانێت بچێته‌وه سه‌ر پیشه‌ى مامۆستاییه‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان : «له‌لایه‌ن دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاکى که‌لارو دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌یسه‌دا ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه له‌ئه‌نجامى وردبینى ئاشکرا بووه، که‌ژماره‌یه‌ک له‌و پسوڵانه به‌دوو کۆپى ساخته‌کراوه«. دۆسیه‌ى ساخته‌کردنى پسوڵه‌ى گومرگى له‌مه‌رزى په‌روێزخان ماوه‌ى چوار ساڵه به‌رده‌وامه‌و مانگى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ ته‌زویرکردنه‌که ئاشکرابوو. ئه‌و بارانه‌ى ساخته‌ى پسوڵه‌کانیان بۆ کرابوو له‌بارى کانزاى وشکه‌ى وه‌ک فافۆن و مس پێکهاتبوون که‌گومرگى هه‌ر تۆنێکیان (250) دۆلاره‌و قه‌باره‌ى ساخته‌کارییه‌کان به‌ده‌یان ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت. دواى ده‌ستگیرکردنى محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، هه‌ریه‌ک له عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د هۆشدارییاندا له به‌لاڕێدابردنى که‌یسه‌که، ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبوو که (40) که‌س له‌که‌یسه‌که‌دا ناوى هاتووه‌و فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچووه‌و ده‌بێت دادگایى بکرێن. له‌مباره‌یه‌وه، دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «که‌یسه‌که بنه‌ماى راستى هه‌یه، به‌ڵام ئیتر کێ کردوویه‌تى و کێ بێتاوانه، ئه‌وه جارێ له‌دادگایه‌و ئیجرائات به‌رده‌وامه له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌و خه‌ڵک ده‌گرن و به‌ریده‌ده‌ن». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى که له‌هه‌مانکاتدا ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕانه له‌په‌رله‌مانى کوردستان وتیشی: «ئێمه ئه‌وکاته هۆشداریمان دا که‌یسه‌که به‌لاڕێدا نه‌برێت، ئێستا (30) بۆ (40) که‌س تۆمه‌تباره‌و ئێمه چاودێریى که‌یسه‌که ده‌که‌ین تاده‌گات به‌ئه‌نجام». سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌قه‌باره‌ى ئه‌و ساخته‌کارییانه ده‌کات که له‌ده‌روازه‌ى په‌روێزخان کراوه، که به (15) بۆ (20) ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «له‌لایه‌ن دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاکى که‌لارو دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى قۆره‌تو لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌یسه‌دا ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه له‌ئه‌نجامى وردبینى ئاشکرا بووه، که‌ژماره‌یه‌ک له‌و پسوڵانه به‌دوو کۆپى ساخته‌کراوه«. هه‌روه‌ها وتیشى:» به‌دوو پسوڵه ساخته‌کارییه‌که کراوه به‌پسوڵه‌یه‌ک و پاره وه‌رگیراوه، به‌ته‌واوى دراوه به‌شۆفێره‌کان به‌پسوڵه‌یه‌کى دیکه‌و بۆ حکومه‌ت نێردراوه به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌متر له‌پاره حه‌قیقییه‌که‌ى». هاوکات، قه‌باره‌ى ئه‌و ساخته‌کارییه‌ى که‌کراوه به‌وته‌ى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له‌نێوان (15) بۆ (20) ملیار دینار خه‌مڵێنراوه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌کان که‌م و زیاد بکه‌ن. سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌دواى کۆتاییهاتنى لێکۆڵینه‌وه دۆسیه‌کان ئاراسته‌ى دادگا ده‌کرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌رى.
ماردین نوره‌دین ئه‌و مامۆستایانه‌ى بایکۆتى ده‌وام ده‌که‌ن له‌خوێندنگاکانیاندا ناویان تۆمارده‌کرێت، به‌ڵام بریکارى وه‌زیرى په‌روه‌رده ده‌ڵێت:»به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاکان لاى خۆیانه‌وه ناوى ئه‌و مامۆستایانه ده‌نووسن، ئه‌وه بڕیارى وه‌زاره‌ت نییه«. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 7ى شوبات ده‌رگاى خوێندنگاکان به‌ڕووى خوێندکاراندا کرایه‌وه‌و به‌شێک له‌مامۆستایان ده‌ڵێن بایکۆتیان راگه‌یاندووه‌و ئاماده‌نین به‌رانبه‌ر چاره‌که موچه‌یه‌ک بچنه‌وه، بۆیه له‌لیستێکدا ناویان پێ تۆمارده‌کرێت. مامۆستایه‌کى خوێندنگه‌ى ئاماده‌یى له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که که‌نه‌یویست ناوى بهێندرێت به‌هاوڵاتى وت:» بڕیارماندا ده‌وام نه‌که‌ین بۆ چاره‌که موچه‌یه‌ک که (60) رۆژ جارێک پێماندراوه، به‌ڵام ناویان پێ نووسیوین که‌ده‌وام ناکه‌ین و نازانم بۆچییانه؟». بریکارى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاکان لاى خۆیانه‌وه ناوى ئه‌و مامۆستایانه ده‌نووسن که‌ده‌وام ناکه‌ن و ئه‌وه بڕیارى وه‌زاره‌ت نییه«. سه‌یوان عه‌لى، بریکارى وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌هاوڵاتى وت:»به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاکان کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه‌و قسه‌یان کردووه‌و پرسیاریان کردووه، باشه ئێمه ده‌وام ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ک ده‌وام نه‌کات و بڵێن بایکۆت ده‌که‌ین چى بکه‌ین له‌و حاڵه‌ته؟ پێیان وتوون هه‌ر که‌سێک ده‌وام ناکات با ته‌نها ناوه‌که‌ى بنووسێت و پێویست ناکات هیچ ئیجرائاتێکى له‌گه‌ڵ بکه‌ن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه ده‌رنه‌کراوه و ئاگادارى نین، وتیشى:» وه‌زاره‌ت داواى شتى واى نه‌کردووه‌و هیچ فۆرم و لیستێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه نه‌نێردراوه«. ئالان حەمه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:» ده‌وامى مامۆستایان به‌شێوه‌ى «ته‌ناوب» ده‌بێت واته هه‌فته‌ى سێ رۆژ له‌ناو شار‌و قوتابخانه حکومى و ناحکومییه‌کان. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده بڕیارى داوه ده‌وامى خوێندنگاکان له‌هه‌فته‌یه‌کدا سێ رۆژ ده‌بێت له‌کۆى شه‌ش رۆژ له‌هه‌فته‌یەکه‌دا، به‌ڵام به‌شێک له مامۆستایان ئاماده نین ده‌وام بکه‌ن به‌وپێیه‌ى حکومه‌ت (30) رۆژ جارێک موچه‌یان پێنادات. یه‌کێک له‌نوێنه‌رانى مامۆستایانى ناڕازى ئاماژه به‌وه ده‌دات بایکۆتى مامۆستایان به‌شێوه‌ى خۆڕسکه‌و ئه‌وان ده‌هۆڵیان بۆ نه‌کوتیوه. عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»بایکۆت پڕۆسه‌یه‌کى خۆڕسکه، پشتیوانى هه‌ڵوێستى مامۆستایان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه ده‌هۆڵمان بۆ نه‌کوتیوه و گیرفانى به‌تاڵى مامۆستا پێى کردوون». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م شێوازى پڕۆسه‌ى خوێندنه «بێحورمه‌تکردنى خوێندنه«، چونکه ده‌زانن سه‌رکه‌وتوو نابێت، له‌سێ رۆژدا هه‌م پڕۆگرام ته‌واو ناکرێت، هه‌م هه‌قى خۆى پێ‌نادرێت. هاوکات، ئه‌و نوێنه‌ره‌ى مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ر مامۆستایه‌ک پابه‌ندى ده‌وام نه‌بێت ناوه‌که‌ی ده‌به‌ن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى په‌روه‌رده، وتیشى:» مامۆستا ده‌ترسێت له‌و چاره‌که موچه‌یه که‌قوتى ماڵ و منداڵیه‌تى، که‌هیچ چاره‌یه‌کى دیکه‌ى نییه، ئه‌وه‌شى ببڕدرێت له‌ژێر فشارێک به‌ئیمزایه‌ک».
عه‌مار عه‌زیز.دهۆک لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال به‌شدارى نه‌کردنى به‌رپرسانى باڵاى پارتى له ناشتنى روفاتى 104 ئێزدى له گوندى کۆجۆ بۆ هۆکارى ئه‌منى گه‌رانده‌وه. رۆژى شه‌ممه 6ى شوبات، له رێوره‌سمێکدا روفاتى 104 ئێزدى له گوندى کۆجۆ به‌خاک سپێردران، میرى ئێزدى و بابه‌شێخى ئێزیدییه‌کانیش به‌شداریان تێدا نه‌کردبوو. "وه‌کو لقى 17 له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شداریمان نه‌کرد له رێوره‌سمى به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانى کوجۆ ته‌نها هه‌ندێک له کادیره‌کانمان به‌شدارییان کرد" لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال، ئاماژه به‌وه ده‌دات ئاماده‌نه‌بوونیان له مه‌راسیمه‌که بۆ هۆکارى ئه‌منى گه‌رانده‌وه که سه‌قامگیر نیه. ئیدریس زۆزانى، لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال که ئێستا له دهۆک ده‌وام ده‌که‌ن به هاوڵاتى وت " وه‌کو لقى 17 له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شداریمان نه‌کرد له رێوره‌سمى به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانى کوجۆ ته‌نها هه‌ندێک له کادیره‌کانمان به‌شدارییان کرد". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئاماده‌نه‌بوونى ئێمه له مه‌راسیمه‌که بۆ هۆکارى ئه‌منى ده‌گه‌رێته‌وه به‌بڕواى ئێمه هێشتا شنگال له رووى ئه‌منى یه‌وه سه‌قامگیر نیه، دووه‌م ئێمه له شنگال نه‌ماوین و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو شنگال" ئیدریس زۆزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که قوربانیانى کوجۆ به‌لاى ئه‌وانه‌وه جێگاى رێزێکى تایبه‌تن، وتیشى:" سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆیان داده‌نوێنێن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتگیرى کردنییان و جێبه‌جێ کردنى داواکارییه‌کانیان، هه‌موو هه‌وڵى خۆمانیش ده‌ده‌ین تا له نزیکترین کات ئاواره‌کان بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان ".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى نوێى سه‌ربازیى له ناوچه‌کانى تورکیا دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌ستپێکرد. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، له‌ژێر ناوى "ئارن-8" له ناوچه‌کانى (هاتای، غازى عه‌نتاب، عوسمانییه) ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى دژى په‌که‌که ده‌ستپێکردووه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا هێماى بۆ ئه‌وه‌کردووه ئۆپه‌راسیۆنه‌که به‌به‌شداریى هه‌زار و 670 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌بێت و ئامانج لێى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌یه له په‌که‌که.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه کراوه که"مانگه‌کانی10، 11 و 12 ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ مانگى یه‌کى 2021 هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش بکرێت". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئامانجى دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان به هه‌مان میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریداوه، مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بکرێت. ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى: سه‌باره‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان. به پێوستمان زانى بۆ هه‌موو لایه‌ک روونبکه‌ینه‌وه که: 1- کۆى گشتى ته‌مویلى (پاره‌دارکردنی) پێویست بۆ مووچه‌ى یه‌ک مانگى فه‌رمانبه‌رانى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى شه‌ش ملیار و 250 ملیۆن دینار ده‌بێت. 2- له کۆى ئه‌م بڕه پاره‌یه مانگانه حکومه‌تى ناوه‌ند نزیکه‌ى ملیارێک و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچه‌خۆرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى ناردووه. 3- ئه‌و پاره‌یه‌ش نزیکه‌ى 25%ى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌کات. واته به ته‌مویلى چوار مانگى به‌غدا بۆ ئه‌م مووچه‌خۆرانه ته‌نیا ده‌توانرێت مووچه‌ى یه‌ک مانگى پێ دابین بکرێت. 4- سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ک له مانگه‌کانى 10- 11-12 ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ مانگى یه‌کى 2021 هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه تاوه‌کو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش بکرێت. 5- به‌ده‌ر له‌وانه‌ش مانگى رابردوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بێ لێبڕین، مووچه‌مان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابینکردووه. 6- ئێستا به‌هۆى نه‌ناردنى مووچه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌راتیانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئامانجى دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان به هه‌مان میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریداوه، مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بکرێت.
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک له‌گوندی کۆجۆ روفاتی (104) کوردی ئێزدی که به‌ده‌ستی داعش کۆمه‌ڵکۆژ کرابوون رۆژى شه‌ممه 6ى شوبات به‌خاکسپێردران و میری ئێزدییان و بابه‌شێخ به‌شداریان تێدا نه‌کرد ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ئێزدییه‌کانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. خالد موراد، برای نادیه موراد له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌گه‌ڵ خوشکم نادیه به‌شداریمان له به‌خاکسپاردنی (104) روفاتی گوندی کوجۆ کرد، رۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، دوای زیاتر له‌حه‌وت ساڵ ئێسک و پروسکی که‌سوکارمان به‌خاکسپارد». نادیه موراد (12) برای هه‌یه له‌گه‌ڵ چوار خوشک، شه‌ش له‌برا‌کانی له‌گه‌ڵ دایکی له‌لایه‌ن داعشه‌وه کوژران، چوار خوشکی نادیه رزگاکراون و شه‌ش برای ئێستا له‌ژیاندا ماون. براکه‌ى نادیه وتیشى:» داوا له‌حکومه‌تی عیراق ده‌که‌ین به‌زووترین کات ئه‌و روفاتانه‌ی که‌ماون له‌پزیشکی دادوه‌ری به‌غدا بگوازرێنه‌وه بۆ کۆجۆ». تائێستا له‌کۆی شه‌ش هه‌زار و (417) رفێندراوی ئێزدی، سێ هه‌زار و (543) که‌سیان رزگارکراون. دوو هه‌زار و (874) که‌سیشیان ماون. ده‌خیل موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموکرات له‌خانه‌سور له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئاماده‌نه‌بوونی میری ئێزدییان و بابه‌شێخ خه‌مێکی دیکه‌یه بۆ ئێزدییه‌کان، ده‌بوایه ئاماده‌بوونایه، به‌ڵام به‌بیانووی هه‌ندێک هۆکاری ئه‌منی به‌شدارییان نه‌کرد». له‌به‌رانبه‌ردا، جێگری میری ئێزدییان و نوسینگه‌ی بابه‌شێخی روونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونیان ده‌ده‌ن. جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، جێگری میری ئێزدییان بۆکاروباری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن به‌هاوڵاتى وت « رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تی عیراق و هه‌رێم کرابوو روفاته‌کانی کۆجۆ یه‌که‌مجار بهێننه ناوچه‌کانی به‌عشیقه‌و شێخان پێشوازییان لێبکرێت، دواتر ره‌وانه‌ی شەنگال بکرێن، به‌ڵام به‌غدا له رێککه‌وتنه‌که په‌شیمان بووه‌وه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد موختاری کۆجۆ و یه‌کێک له‌سه‌رپه‌رشتیارانی مه‌راسیمه‌که بانگهێشتنامه‌ی بۆ میری ئێزدییان و جێگره‌کانی نه‌ناردبوو، به‌شدارنه‌بوون. هاوکات، ئه‌حمه‌د مشکۆ ، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی بابه‌شێخی ئێزدییان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شێخ نایف جاسو موختاری کۆجۆ پێی باشبوو دوای کۆتایی هاتنی رێوره‌سمه‌که به‌چه‌ند رۆژێک بابه‌شێخ سه‌ردانی کۆجۆ بکات، وتیشى:» بابه‌شێخ پێشنیاره‌که‌ى قبوڵ کرد بۆیه نه‌چووبوو».
شاناز حه‌سه‌ن بەرپرسی پەیوەندیی حزبه کوردستانیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌حزبه کوردستانییه‌کان نزیکن بۆ رێککه‌وتنی یه‌ک لیستى کوردستانى، به‌ڵام پارتى چه‌ند مه‌رجێکى دیارى کردووه تابه‌شدارى هاوپه‌یمانێتییه‌که بکات. دوێنێ یه‌کشه‌ممه حزبه کوردستانییه‌کان به‌بێ به‌شدارى پارتى کۆبوونه‌وه‌و بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9ى شوبات له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کۆببنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌ک لیستى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق. جه‌نگى عیزه‌دین، بەرپرسی په‌یوه‌ندییە حزبه کوردستانییه‌کان له‌مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌ک لایه‌نێکى مه‌بده‌ئى رێککه‌وتنێکمان کردووه له‌سه‌ر دانانى لۆگۆ‌و ناوه‌که‌یشمان داناوه به‌ناوى کوردستانى، له‌ئێستادا له‌ناو خۆماندا هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که‌ته‌نها چوار پۆست یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه وه‌ک سه‌رۆکى لیست و قه‌واره‌و نوێنه‌رو لیژنه‌کان. بەرپرسی په‌یوه‌ندیی حزبه کوردستانیه‌کان له‌مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌رکوک جیاوازتره له‌عێراق و هه‌رێم، وتیشى:» بۆیه قورستره‌و ئاسته‌نگى زیاتر بۆ ئێمه دێته‌پێش به‌تایبه‌ت له‌بازنه‌ى یه‌که‌م له‌وانه‌یه کێشه‌مان نه‌بێت، چونکه زۆربه‌ى کوردن، به‌ڵام له‌بازنه‌ى دووه‌م و سێیه‌م که‌تێکه‌ڵییه‌ک هه‌یه له‌عه‌ره‌به‌کان، کورد‌و تورکمان و کلدۆئاشورى و زۆربه‌ى لایه‌نه‌کانى تر‌ى تێدایه، ده‌بێت که‌سێک به‌کاندید دابنێین که‌بتوانێت ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت». به‌پێى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، پارێزگاکان به‌سه‌ر چه‌ند بازنەیه‌کدا دابه‌شکراون و پارێزگاى که‌رکوکیش سێ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ دیاریکراوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد سبه‌ینێ سێشه‌ممه دووباره له‌باره‌گاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کۆده‌بینه‌وه‌و «کۆتا کۆبوونه‌وه ده‌بێت و رێکده‌که‌وین». پارتى به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانى که‌رکوکى نه‌کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى حزبى شیوعییه‌وه په‌یامێکى بۆ حزبه سیاسییه‌کان ناردووه که به‌مه‌رجه‌وه به‌شداریى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه کوردستانییه ده‌کات. جه‌نگى عیزه‌دین وتى: «تاڕاده‌یه‌ک په‌یامه‌که‌ى پارتى جێگه‌ى تێڕامانه‌و ده‌ڵێت «له‌بازنه‌ى یه‌که‌مدا که‌ناوچه کوردستانییه‌کانە ده‌بێت دوو کاندیدمان هه‌بێت، له‌بازنه‌کانى دیکه دووه‌م و سێیه‌م نابێت یه‌کێتى و پارتى کاندیدى هه‌بێت، ئه‌وه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئێمه زۆر زۆر خه‌ڵکى باشمان نه‌بێت ناتوانین ده‌نگ بهێنین له‌و ناوچانه، له‌بازنه‌ى سێیه‌م زۆر قورسه، که ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه جێبه‌جێکردنى ئه‌جندایه‌کى ده‌ره‌کى بێت». ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى له‌که‌رکوک ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌که رێکبکه‌ون یان نا بۆ هه‌موو حزبه کوردستانیه‌کانه به‌بێ جیاوازى.
هاوڵاتى ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی پارێزگای هه‌ولێر درا كه سێ كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه و به‌هێزترینیان ئومێد خۆشناوه به 18 ده‌نگ بووه پارێزگارى هه‌ولێر . ئەمڕۆ دووشەممە 08-02-2021 لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ بە ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری نوێی هەولێر درا و توانی ( 18) دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەدەستبهێنێت. پێش دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو وتی، هەر کەسێک بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات ئاساییە و پرۆسەکە دیموکراسییە. گرنگ ئەوەیە کە ئەو سێ بەربژێرەی پارێزگار خزمەتی هەولێر بکەن و منیش وەکو خۆم "کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەم." دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناویش وەک پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوە دێت کە رۆژی 18-11-2020 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد. بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەهۆی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، لە 18-11-2020ـەوە ماوەی 81 رۆژە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت. سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید کردبو، ئەوانیش هەر یەک لە ئومێد عەبدولڕەحمان (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و پارێزەران ئومێد پالانی و سەدرەدین قادرن کە خۆیان وەک بێلایەن كاندید کردووە. ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە 30 ئەندام پێکدێت؛ فراکیسۆنی پارتی: 12 ئەندام، فراکسیۆنی یەکێتی: 6 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی گۆڕان: 4 ئەندام (یەکێکیان جیابووەتەوە). فراکسیۆنی کۆمەڵ: 2 ئەندام. فراکسیۆنی یەکگرتوو: یەک ئەندام و پێکهاتەکان (تورکمان و کریستیان): 5 ئەندام. بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 بۆ پارێزگاکان، ئەگەر لە 90 رۆژ زیاتر بێت ئینجا پارێزگار خانەنشین دەکرێت و کەسێک بە وەکالەت لە جێگەی دادەنرێت، ئەو کەسە هەموو دەسەڵاتی پارێزگاری هەیە لە رووی ئیداری و یاساییەوە کارەکان جێبەجێ دەکات.
سه‌رکۆ جه‌مال گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌دوایین هه‌نگاوه‌کانیدایه، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ڵێت به‌مزووانه وه‌فده‌که‌یان ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پشکى کورد‌و جێگیرکردنى. لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه له (164) ترلیۆن دیناره‌وه بۆ (127) ترلیۆن و (500) ملیار دینار که‌مکردووه‌ته‌وه، پشکى هه‌رێم به له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 7ى شوبات، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه‌و باسى له‌وه‌کرد ده‌یانه‌وێت پشکى کورد وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه‌که‌دا هاتووه جێگیر بکرێت. جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت»کازمى له‌گه‌ڵ پێنج وه‌زیر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبووه‌وه، له‌وێ باسى پشکى هه‌رێمى کرد، دوو قسه‌ى گرنگى کرد خه‌ڵکى هه‌رێم خه‌ڵکى خۆمانن نابێت وازیان لێ‌بێنین». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکرد که‌ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌پرۆژه‌ى بودجه داڕێژراوه بڕواى ئێمه‌یه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى تاووتوێکردن دانراوه و «تکاتان لێده‌که‌ین ئه‌و مادده‌یه‌ى بودجه تێپه‌ڕێت». جه‌مال کۆچه‌ر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «ئه‌و قسه‌یه‌ى کازمى بۆ کورد گرنگه، له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵێکى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقیش هه‌یه که له‌هه‌ردووکیان وا تێگه‌یشتم نه‌رمییه‌ک په‌یدا بووه، ئه‌و نه‌رمییه‌ش له‌وانه‌یه ببێته ده‌قێک قابیلى قبوڵکردن بێت له‌لاى هه‌ردوولا بۆ رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق». هاوکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعییه‌کانن بۆ هێنانى پێشنیازه‌کانیان تا به‌غداو هه‌ولێر رێکبکه‌ون. شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌لیژنه‌ى دارایى به‌هاوڵاتى وت»تائێستا ئێمه چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعه‌کان ده‌که‌ین که‌پێشنیازێک بێنن که‌هه‌موویان له‌سه‌رى رازیى بن و له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌رى رێککه‌وتبن». وه‌ک شیروان میرزا ده‌ڵێت «تائێستا لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وابه‌سته‌ن به‌و ده‌قه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆیان چووه، هه‌رێمى کوردستانیش تائێستا ئه‌وه‌ى ده‌وێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گفتوگۆکان له‌باره‌ى رێککه‌وتن تاکۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بوار هه‌یه، دواى ئه‌وه ئیتر بودجه ده‌چێته په‌رله‌مان و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه قوباد تاڵه‌بانى جارێکى دیکه ئاماده‌یى هه‌رێمى بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه. قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاند:»هه‌رێم ئاماده‌یه بچێته رێککه‌وتنێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌کانى جێبه‌جێ بکات». ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو «له‌ڕاستیدا پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى فیدراڵى عێراق له 5% تێناپه‌ڕێت دواى ئه‌وه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌کانى لێده‌رده‌کرێت». سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانی جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، باسى له‌وه‌کرد به‌مزووانه وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا. وته‌بێژه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى وتیشى:»له‌ڕاستیدا بودجه‌ى عێراق سیادى و حاکیمه و چه‌ند شتێکى دیکه‌ى لێ ده‌ربکه‌ى ئه‌وه‌ى دیکه‌ى که‌ده‌ینێرن بۆ هه‌رێم هه‌ر 5%ى ده‌مێنێته‌وه، پێشتریش وابووه 5% یاخود 5% و نیو بووه«. وته‌بێژه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى وتیشى «له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان گفتوگۆ درێژه‌ى هه‌یه‌و ئومێده‌وارین بگه‌ینه رێککه‌وتنێکى گونجاوو دادپه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق». په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتوو پێیوابوو هه‌رێم و عێراق نایانه‌وێت رێکبکەون، هۆشداریدا تاکۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رفه‌تى رێککه‌وتن ده‌مێنێت. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، به‌هاوڵاتىوت»هه‌ردوو حکومه‌ت نایانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن، چونکه هه‌ردوولایان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه«. هه‌روه‌ها وتیشى «ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمه نه‌ک خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وانه‌ى که‌به‌رپرسن له‌و دۆسیه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى عێراقیش له‌وه‌دایه که‌ده‌یکاته بیانوو به‌وه‌ى ده‌ڵێت ئه‌وان نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن ئێمه‌ش هیچیان پێناده‌ین، چونکه ئه‌ویش حکومه‌تێکى موفلیس و قه‌رزاره و نایه‌وێت پاره بدات». موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تائه‌و ساته‌ى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان ده‌نگ به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌و بڕگه‌یه‌ى تایبه‌ته به‌پشکى هه‌رێم بوارى رێککه‌وتن هه‌یه که رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌درێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ره‌تیکرده‌وه هیچ رێککه‌وتنێکى هاوشێوه‌ى ژێربه‌ژێر هه‌بێت که‌بیانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامنه‌درێت. ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «له‌ناو په‌رله‌مان چه‌ند لایه‌نێک هه‌ن که‌نایانه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه هیچ رێککه‌وتنێکى هاوشێوه‌ى ژێربه‌ژێر هه‌بێت که‌بیانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامنه‌درێت، وتیشى «ئێمه تائێستا پشتیوانى وه‌فدى هه‌رێم ده‌که‌ین بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، حکومه‌ت چى بڵێت ئێمه وه‌کو پارتى پشتیوانى هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ین». «زۆربه‌ى فراکسیۆنه شیعه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق داواى راده‌ستکردنى ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وت و کێڵگه نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان»، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێن:"به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى په‌یامى که‌سوکارى ده‌ستگیکراوانى بادینان به ناوه‌نده‌کانى بریار له عێراق و له جیهان و فشاره‌کانمان به‌رده‌وام ده‌ه‌بێت تا ئازادکردنى ته‌واوى ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ولێر". هاوپه‌یمانى هیوا که له فراکسیۆنه‌کانى گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، سه‌ربه‌خۆ، نه‌وه‌ى نوێ، پێکهاتوون ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 7ى شوباتى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌شڵێن:" داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که" ره‌شبگیرى و زیندانیکردنى ئازادیخوازان و که‌سوکاریان کۆتایى بێت". ده‌قى به‌یاننامه‌ى هاوپه‌یمانى هیوا: ئه‌مرۆ ۷ ى شوباتى ۲٠۲۱ له شارى هه‌ولێر که‌سوکارى به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوانى چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانى بادینان و هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى په‌یامى ناره‌زایى به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبونه‌وه. به‌ڵام له‌برى رێزگرتن له مافه ده‌ستورى و یاساییه‌کانیان بۆ ده‌ربرینى ناره‌زایی، به‌به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکران، که ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌رى ئیهانه‌کردن بوو به یاسا و بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ. ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین که پێویسته ئه‌و ره‌شبگیرى و راوه‌دونانه دژى ئازادیخوازان و چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان له کوردستان رابگیرێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان له برى په‌نابردن بۆ به‌کارهێنانى هێز و تۆقاندن و زیندانیکردن، رێز له سه‌روه‌ریى یاسا بگرێت و سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوان ئازاد بکات. هه‌رێمى کوردستان و کیانه ده‌ستوریه‌که‌ى به‌رهه‌مى ره‌نج و تێکۆشانى ده‌یان هه‌زار شهیده تا ببێته کیانێکى دیموکراتى و ده‌ستورى که تیایدا هاوڵاتیان به ئازادى راى خۆیان ده‌رببرن و ره‌خنه بگرن له هه‌ر سیاسه‌ت و بریارێک که به‌دڵیان نییه، نه‌ک هه‌رێم بکرێته زیندانێک و ئازادیى راده‌ربرین پایه‌ماڵ بکرێت. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى په‌یامى که‌سوکارى ده‌ستگیکراوانى بادینان به ناوه‌نده‌کانى بریار له عێراق و له جیهان و فشاره‌کانمان به‌رده‌وام ئه‌بێت تا ئازادکردنى ته‌واوى ده‌ستگیرکراوانى بادینان و هه‌ولێر. هاوپه‌یمانى هیواى کوردستانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ۷ ى شوباتى ۲٠۲۱
هاوڵاتى وته‌بێژى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌فدێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا پرسى موچه‌و پشکى هه‌رێمیان تاوتوێکردووه. به‌ختیار شاوه‌یس، وته‌بێژى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، وه‌فدێکى فراکسیۆنه‌که‌مان به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاڵا تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران مسته‌فا کازمى کۆبۆته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا جارێکى تر فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور کردۆته‌وه، به‌تایبه‌تى کێشه‌ى پشکى هه‌رێم و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".