هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا بڵاوبوونەتەوە. ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند "بە پێى پێشبینیەکانمان لە ئێستادا داعش سەرقاڵی رێکخستنەوەی ریزەکانیەتی، یەدەكی نەختینەیی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار دەبێت". ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووه، ژمارەیەک چەکداری داعش لە عێراق و سووریا بڵاوبوونەتەوە کە نزیکەی 10 هەزار چه‌كدار دەبن. لە ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه، رێکخراوی داعش بە چەند رێگایەک بەردەوامە لە پڕکردنی خەزێنەکەی، لەوانە وەرگرتنی فیدیە و سەرانە و رفاندنی هاوڵاتیان. لە ڕاگه‌یاندراوه‌کەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەشخراوەتەڕوو. سەڕەرای ئەو ئاستەنگیانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام داعش هێشتا توانای ئەوەی هەیە بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی نێوان عێراق و سووریا. ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌كدارانى داعش له ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراق ده‌ستى به چالاكیكانى كردۆته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان دوای داخرانیان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە. قوتابخانەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراونەتەوە کە رێنماییەکان بە هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراون. لە قوتابخانەیەکدا لیژنەیەکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکان پێکدەهێنرێت کە دەبێت کارمەندێکی تەندروستییشی تێدا بێت. بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر لە هەر قوتابخانەیەکدا زیاتر لە پێنج قوتابی تووشی کۆرۆنا ببن، ئەوا دەرگای ئەو قوتابخانەیە دادەخرێت. هەروەها وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە داوە کە لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی رەوشی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان کە دەبێت کارمەندێکی تەندروستی لەنێویاندا بێت، مامۆستاکان پابەند دەکرێن بە بەکارهێنانی دەمامک، ئەگەریش مامۆستایەک تووشی کۆرۆنا بوو رەوانەی ماڵەوە دەکرێت و دوای هێنانی راپۆرتی چاکبوونەوە دەست بە دەوام دەکاتەوە.
هاوڵاتى سوپاى نیشتیمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ر پێشوازى له پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى به‌ڕێوه‌بردنى کاتى له‌لیبیا ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له راگه‌یه‌ندراوێکدا سوپاى نیشتیمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ر رایگه‌یاند پشتیوانى له پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى ده‌سه‌ڵاتى کاتى لیبیا ده‌که‌ین. له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا سوپاى نیشتیمانى لیبیا داواى له‌حکومه‌تى نوێ کردووه مه‌رجه‌کانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد رابگه‌یه‌نێت و زه‌مینه‌سازى بۆ بکات که بڕیاره له‌مانگى 12ى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت. دوێنێ هه‌ینى، ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى کاتى لیبیا له ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دیالۆگى سیاسى ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا که له وڵاتى سویسرا به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو بۆ کۆتایى هێنان به‌شه‌ڕ. حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیاوه پشتیوانى کراو هه‌زاران میلیشیاى چه‌کدارى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته کرد، سوپاى نیشتمانى لیبیاش به سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه خه‌فته‌ر له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانى ده‌کرا.
هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى له ساڵ و نیوێکى ته‌مه‌نی کابینه‌ى 9دا نۆ ملیۆن مه‌تر دووجا رێگه‌وبانیان قیرتاوکردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" به‌شێکى پڕۆژه‌ى رێگاوبانه‌کانى نێوان سلێمانی-هه‌ولێر گرێبه‌سته‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى (٢٠١٠) به‌ڵام به‌چه‌ندین هۆکار ته‌واو نه‌کراون وحه‌وت پڕۆژه‌ى نیشته‌جێکردن ته‌واوکراون، به‌شێک له‌وانه‌ش وه‌ک شوقه‌کانى قه‌ڵادزێ دابه‌شکراون". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه راشیگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و نیوه‌ى رابردوودا، له‌بوارى رێگاوباندا زیاتر له نۆ ملیۆن مه‌تر دووجا قیرتاومان کردووه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا". هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد که له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (٤٩)پڕۆژه ته‌واوکراون، له ئێستاشدا زیاتر له ١٢٩ پڕۆژه‌ى رێگاوبان له‌بوارى جێبه‌جێکردان، که خۆى له ٤٤٠کیلۆمه‌تر رێگاى دووساید و ١٠کیلۆمه‌تر رێگاى یه‌ک ساید ده‌بینێته‌وه. دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ٧٩٢ کیلۆمه‌تر چاککردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کانیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌شت پرد‌و تونێل له‌بوارى جێبه‌جێکردندان، له‌گه‌ڵ زیاتر له ٨٠٠ کیلۆمه‌تر رێگاى گونده‌کان کارى تێدا ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونیش، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، که (٦٢) پڕۆژه‌ى یه‌که‌ى نیشته‌جێبون که هه‌شت هه‌زار و ١٦٤ یه‌که له خۆده‌گرێت له‌بوارى جێبه‌جێکردندان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه له‌ئێستادا وه‌کو پێویست کاریان تێدا ناکرێت له‌به‌ر بونى قه‌یرانى دارایی،
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌کاته‌وه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه نه‌وتى سپى له‌سنوورى مه‌ڵبه‌ندى چوار له ناوشار دابه‌ش ده‌کرێت. تائێستا له ناو شارى سلێمانى نه‌وت له مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌ک و دوو و سێ دابه‌شکراوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى ئاگادارى هاووڵاتییانى شارى سلێمانى کرده‌وه، که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 7ى شوباتى 2021، دابه‌شکردنى نه‌وتى سپى له مه‌ڵبه‌ندى (چوار) له ناوشار ده‌ستپێده‌کات.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌کاتى به‌شداریکردنى له‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشدا به‌رپرسیار بووه". ئه‌مڕۆ 6ى شوباتى 2021 قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانه‌وه په‌یامێکى ئاڕاسته‌ى ئه‌و حیزبه کردووه و رایگه‌یاند:"یه‌کگرتوو وه‌ک هێزێکى مه‌ده‌نى چاکه‌خواز، چ ئه‌و کاتانه‌ى به‌شدارى حکومه‌ت بووه و چ له‌و کاتانه‌شى له‌ڕیزى ئۆپۆزسیۆندایه، هه‌ڵگرى گوتار و دیدێکى به‌رپرسیارانه بووه که ئه‌مه‌ش جێگاى پێزانینى هه‌موو لایه‌که". هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی، راشیگه‌یاند:" هاتنه‌وه‌ى ئه‌م ساڵیاده‌ش له‌کاتێکدایه که له‌هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌ته‌بایى و هه‌وڵدان بۆ پاراستن و به‌رگریکردن له‌ده‌ستکه‌وته‌کانیانه هه‌یه، ده‌شخوازین هه‌مووان پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ پاڵپشتیکردنى فره‌یى و جیاوازى له کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌بایى و لێکتێگه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردن، له‌پێناو به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌لى کوردستان". ئه‌مڕۆ 6ى شوبات، یادى 27 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانه، یه‌کگرتوو خاوه‌نى پێنج کورسییه له‌په‌رله‌مانى کوردستان و دوو کورسییه له‌په‌رله‌مانى عێراق.
هاوڵاتى لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و کێشه‌ى له‌نێوان ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وانى قادر عه‌زیز روویداوه" ئه‌فسه‌ره‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌ئه‌وانه‌وه نییه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌نێوان ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وانه‌کانى قادر عه‌زیز، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى قادر عه‌زیز له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که گوایه ئه‌فسه‌رى ناوبراو له‌لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانییه". به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه به‌وه کراوه که "ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌مخۆرى و په‌رۆشیمان بۆ ئاسایش و ئارامى ته‌واوى شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و شارى سلێمانى به تایبه‌ت، بۆ رایگشتى روون ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌فسه‌رى ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌لیواکه‌مانه‌وه نییه". هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌فسه‌رێکى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ته‌قه له‌ماڵه‌که‌ى کراوه و خۆیشى بریندار کراوه، له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بڵاوکرایه‌وه که ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کردۆته سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌که کوڕى قادر عه‌زیز، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتییه. شه‌وى رابردووش قادر عه‌زیز روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هۆکارى کێشه‌که ئه‌وه بووه پێشتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا کردووه، پاشان کوڕه‌که‌شى بێ ئاگادارى خێزانه‌که‌ی، مه‌فره‌زه‌یه‌ک پاسه‌وانى بردووه بۆ ماڵى ئه‌و ئه‌فسه‌ره، به‌ڵام هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى پێشووى پارتى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌مان له‌کیس نه‌چێت، ده‌بێت متمانه‌مان به‌خۆمان بێت و به‌غدا گرنگ نیه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له‌میانى وتارێکدا له کۆنفراسى (ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌کان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌رێم و به‌غدا) له شارى سلێمانی وتى:" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌مان له‌کیس نه‌چێت، ده‌بێت متمانه‌مان به‌خۆمان بێت و به‌غدا گرنگ نیه، خۆمان گرنگین". هه‌روه‌ها وتیشى:" له ئێستاشدا باره‌گایه‌کى حزبى له باره‌گایه‌کى حکومه‌ت گرنگتره، له هه‌ندێک شوێنى کوردستان کادیرێکى حزبى ده‌سه‌ڵاتى له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه زیاتره، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه‌مان بۆ بمێنێت ده‌بێت واز له‌مه بهێنین. هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌مه‌ودوا که‌س نه‌ڵێت با نه‌بێت به دوو ئیداره چونکه ئێستا دوو ئیداره‌ین:"له راستیدا ئێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیاندا نیه، کاکه قوباد تاڵه‌بانى برامان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى به‌سه‌ر زێره‌ڤانى پۆلیسى هه‌ولێرو دهۆکدا نیه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌وه‌ى که دڵسۆزه بڵێت بیکه‌ن به یه‌ک ئیداره". ئارى هه‌رین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئێره رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته نه‌ک سویسرا،" نه حساب بۆ یاسا ده‌کرێت نه بۆ ده‌ستور" ئه‌و که‌سه‌ى که پێى وابێت له رێگه‌ى یاسا و ده‌ستورى عێراقه‌وه مافى کورد وه‌رده‌گرێت، ئه‌وا له خه‌یاڵێکى تایبه‌تى خۆیدا ده‌ژی.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیش رایگه‌یاند:" له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ رزگارکردنى هه‌موو رفێندراوانى ئێزیدى و هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، له گوندى کۆچۆ رووفاتى 104 کوردى ئێزدى که به ده‌ستى داعش کوژرابوون به‌خاکسپێردران که له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا شاردرابونه‌وه. له وتاره‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه، "ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى تیرۆریستانى داعش به‌رامبه‌ر به خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان ئه‌نجامیاندا، نه‌ک هه‌ر به ته‌نها هه‌وڵێکى کۆنه‌په‌رستانه‌ى لێدانى یه‌کێک له دێرینترین ئایینه‌کانى ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تى بوو، به‌ڵکو هه‌وڵێکى نه‌زۆکى بێهووده بوو، بۆ لێدان له چه‌مک و به‌ها باڵاکانى گه‌لى کوردستان له لێبورده‌یى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستی، که مۆرکى دیار و به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدین". تاوه‌کو ئێستا له کۆى شه‌ش هه‌زار و 417 رفێندراوى کوردى ئێزدی، سێ هه‌زار و 543 که‌سیان رزگارکراون، دوو هه‌زار و 874 که‌سیشیان ماون. ده‌قى وتارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان که له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی خوێندرایه‌وه: ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و قوربانییانى ده‌ستى تیرۆر، خوشک و برایانى خۆشه‌ویستى ئێزدی.. سڵاوتان لێ بێت.. ئه‌مڕۆ هه‌موومان لێره پێکه‌وه به ڕێز و شکۆوه له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ڕوفاتى (١٠٤) قوربانیى ئێزیدیى خه‌ڵکى کۆچۆدا به‌شدارین، که له یه‌کێک له سامناکترین کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، بوونه قوربانیى ده‌ستى داعشى دڕنده‌ترین ڕێکخراوى تیرۆرستیى سه‌رده‌م. گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى ئه‌م خوشک و برا ئازیزانه‌مان بۆ زێدى خۆیان، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى دیکه‌ى خه‌مگینى مێژوویه‌کى تاڵى پێ له ژان و ئازارى خوشک و برایانى ئێزدیمانه که بۆ به‌رگرى و له‌پێناو پاراستنى خۆیان و ئایین و کو‌لتوور و زمانیاندا، به ده‌یان جار ڕووبه‌ڕووى فه‌رمانه یه‌ک له دواى یه‌که‌کان و کۆمه‌ڵکوژیى له‌وجۆره بوونه‌ته‌وه. ئێزدی، نموونه‌ى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى نه‌رم و لێبورده‌ى ژیاندۆست و مرۆڤدۆستى ئاشتیخواز و خاوه‌ن به‌هاى جوان و باڵان که ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌مووان، له‌گه‌ڵ ته‌واوى پێکهاته و جیاوازییه‌کاندا، به ئارامى و ئاشته‌واییانه پێکه‌وه بژین. ته‌نیا خه‌ریکى ژیان و به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى گوزه‌رانیانن. به درێژاییى مێژوو قوربانیى زۆر گه‌وره‌یان داوه، سه‌ر و ماڵى خۆیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پارێزگارى له بڕوا و خواناسى و له ئێزدییاتى و ئایینى خۆیان بکه‌ن. هه‌رگیز بۆ دراوسێ و ده‌وروبه‌ریان نه‌بوونه‌ته گرفت و سه‌رێشه، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه فاکته‌رى ئارامى و ته‌بایى و نموونه‌ى پێکه‌وه‌ژیان بوون. ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌رامبه‌ر به خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان ئه‌نجامیان دا، نه‌ک هه‌ر به ته‌نها هه‌وڵێکى کۆنه‌په‌رستانه‌ى لێدانى یه‌کێک له دێرینترین ئایینه‌کانى ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تى بوو، به‌ڵکوو هه‌وڵێکى نه‌زۆکى بێهووده بوو، بۆ لێدان له چه‌مک و به‌ها باڵاکانى گه‌لى کوردستان له لێبورده‌یى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستی، که مۆرکى دیار و به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدین. ڕاسته تیرۆرستان زه‌ربه‌یان له‌و چه‌مک و به‌هایانه دا و ویستیان بیانسڕنه‌وه، به‌ڵام بێگومان گه‌له‌که‌مان و خوشک و برایانى ئێزدیمان به‌تایبه‌تی، زۆر له هه‌وڵانه گه‌وره‌ترن و هیچ دوژمنێک له مێژوودا نه‌یتوانیوه و ناتوانێت هیچ شتێک له ویست و ئیراده‌مان بۆ ژیان، بۆ مرۆڤدۆستی، بۆ پێکه‌وه‌یى و یه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌یى که‌م بکاته‌وه. وه‌ک هه‌میشه هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کانى وڵات، پێکه‌وه شان ده‌ده‌ینه به‌ر ژان و ئازارى یه‌کتر و پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووى سه‌ختییه‌کان ده‌بینه‌وه، پێکه‌وه برینه‌کانمان تیمار ده‌که‌ین. له‌م ڕێوڕه‌سمه پێ شکۆیه و له‌م ڕۆژه خه‌مگینه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ینه‌وه. خوشک و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئێزدییاتى بۆ هه‌میشه پارێزراو بێت، ئێزدى و هه‌موو پێکهاته‌کان و ته‌واوى گه‌لى کوردستان له ئێستا و داهاتووى خۆیان دڵنیا بن، ناوچه ئێزدییه‌کان ئاوه‌دان بکرێنه‌وه و ژیان و خزمه‌تگوزارى و ئارامى و ئاسایشیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، سه‌رفراز، دڵنیا و بێ ترس بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان. هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر کارکردن بۆ به‌پارێزگاکردنى شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بین. له‌گه‌ڵ عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کار ده‌که‌ین و هاوکار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دى کاره‌ساتى وا به‌سه‌ر ئێزدییان و هیچ پێکهاته‌یه‌کى دیکه‌دا نه‌یه‌ته‌وه. داوا له حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌که‌ین، قه‌ره‌بووى خوشک و برایانى ئێزدیمان بکاته‌وه، تیرۆرستان و تاوانبارانى کۆمه‌ڵکوژییه‌که به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین دوایین ڕێککه‌وتنى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بکرێت و حکوومه‌تى فیدراڵ هه‌نگاوى جددى بۆ بنێت، که خزمه‌تى ئارامى و ئاسایش و ئاوه‌دانکرده‌نه‌وه‌ى ناوچه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان ده‌کات. له‌مباره‌یه‌وه داوا ده‌که‌ین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ڵه‌تى هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن. تا ئێستا له کۆى (٦٫٤١٧) خوشک و براى ڕفێنراوى ئێزدی، (٣٫٥٤٣)یان ڕزگار کراون و (٢٫٨٧٤)شیان ماون. دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنى چاره‌نووسى ته‌واوى ڕفێنراوان به‌رده‌وم ده‌بین و هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ین. له کۆتاییدا به ڕێز و پێزانینه‌وه ڕۆڵى جه‌نابى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به بیر ده‌هێنینه‌وه که له‌ژێر فه‌رمانده‌ییى جه‌نابیاندا، شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان ئازاد کرد و به سه‌دان پێشمه‌رگه له‌و پێناوه‌دا گیان به‌خشى و به‌ر که‌وتن. له خواى مه‌زن داواکارین گیانى شه‌هیدان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و بۆ هه‌میشه یادیان به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه. زۆر سوپاسى تیمى نێوده‌وڵه‌تیى (یوونیتاد) به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز که‌ریم خان ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى له‌سه‌ر دۆسیاى قوربانیانى ئێزدى ده‌یکه‌ن، به‌تایبه‌تیش له که‌یسى ڕوفاتى ئه‌م قوربانیانه و ناسینه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌که‌ین. زۆر سوپاس.. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کورستان 6ى شوباتى 2021
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى په‌یامێکى له‌باره‌ى نائارامیه‌کانى دوو ڕۆژى ڕابردوى شارى سلێمانى بڵاوکرده‌وه‌و ئاشکرایکرد:" ئه‌و ڕوداوى ته‌قه‌کردنه‌ى ڕویدا له‌دوو ڕۆژى ڕابردوو قابیلى قبوڵ نییه"،" هه‌رکه‌س خۆى له‌سلێمانى تاقى بکاته‌وه به‌و خوایه زه‌ره‌رێکى زۆر گه‌وره ده‌کات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له‌په‌یامێکدا بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ناوشارى سلێمانى ته‌قه‌و شتى وا بووه، باسى ئه‌وه ده‌کرێت که یه‌کێکیان ڕه‌بتى هه‌یه به‌یه‌کێتیه‌وه‌و ئه‌وى دیکه‌یان کوڕى سه‌رکردایه‌تیه،حه‌زه‌که‌م لێره‌وه پێتان بڵێم ئه‌وه ناخوات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه وه‌عدێکمانداوه به‌م شاره، ئه‌مشاره پاکده‌که‌ینه‌وه‌و جوانى ده‌که‌ین، هه‌ردوو ئه‌وانه‌ى ته‌قه‌یان کردوه لێره‌ن‌و ده‌ستگیرده‌کرێن‌و ده‌درێنه ده‌ستى دادگا". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که " کوڕى به‌رپرس بێت یان که‌سى ئاسایی، هیچ کێشه‌یه‌ک نییه لاى ئێمه هه‌ر هه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، له‌م زۆنه‌ى ئێمه ئیتر شتى وا قابیلى قبوڵ نییه". هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "کێ خۆى تاقى بکاته‌وه به‌و خوایه زه‌ره‌رێکى زۆر گه‌وره ده‌کات، تکا له‌هه‌موان ده‌که‌م ئارام بنه‌وه، ده‌بێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خزم‌و که‌سوکارى خۆمان بکه‌ین، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دزو مافیا بکه‌ین، من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه ئه‌مشاره جوان ده‌که‌ینه‌وه".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، "رێکه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا". هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه: "هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ ئه‌وه‌یه، رێککه‌وتنێکى ژێربه‌ژێر هه‌یه له نێوان گروپێک له هه‌رێم و گروپێک له به‌غدا، هه‌ردولایان رێککه‌وتنیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن بگه‌نه رێکه‌وتن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌و دوو گروپه له راگه‌یاندن هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتری، له‌ژێریشه‌وه هاوڕان دۆخه‌که وه‌ک خۆى بهێڵنه‌وه، هه‌ر کات ده‌رفه‌تێک هه‌بێ بۆ رێککه‌وتن تێکى ده‌ده‌ن". تا ئێستا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به‌رده‌وامه و له‌مساڵدا دوجار وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غداى کردوه، بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه جارێکى تر سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه. دوێنێ، قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا رایگه‌یاند که "نه‌وت سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى داهاتى هه‌رێمى کوردستانه، له‌و ڕێگایه‌شه‌وه پاره‌ى زۆربه‌ى خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم دابینده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌مان نه‌مێنێت، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ دابینکردنى خه‌رجییه‌کانمان نامێنێت". هه‌روه‌ها قوبان تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"ناشتوانین ئه‌و قه‌رزانه بده‌ینه‌وه، که که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى که‌شناسى هه‌رێم پێشبینییه‌کانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ى خسته‌روو که ئامسان هه‌ورو نمه باران ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هه‌ورى باراناوى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌دا. هه‌روه‌ها سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و له هه‌ندێک ناوچه‌ش نمه‌باران ده‌بارێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هاوڵاتى دیموکراته‌کان ئه‌و پاکێجه 1.9 ترلیۆن دۆلارییه‌ى که له‌لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشنیاز کرابوو تێ‌یان په‌راند به‌بێ کۆمارییه‌کان. له ئه‌نجوومه‌نى پیران به 51 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 50 ده‌نگى نه‌خێرى کۆمارییه‌کان، رێگه یاساییه‌که‌یان په‌سندکرد و پاکێجه داراییه‌که‌ى بایدنیان له ره‌تکردنه‌وه رزگارکرد. کاملاهاریس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "ئه‌نجامى ئه‌م ده‌نگدانه 50 ده‌نگى به‌ڵێ و 50 ده‌نگى نه‌خێره، ئه‌نجوومه‌نى پیران به یه‌کسانى دابه‌شبووه، ده‌نگى جێگرى سه‌رۆک به‌ڵێیه، که‌واته هه‌موارکردنى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه په‌سندکرا." سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌روه‌کو چۆن پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنى دابوو ئه‌گه‌ر که‌سێک داهاتى ساڵانه‌ى له 75 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت ئه‌وا جگه له‌و 600 دۆلاره‌ى که پێشتر وه‌کو هاوکارى وه‌ریده‌گرت، 1400 دۆلارى دیکه‌شى پێ بدرێت. هه‌ر خێزانێکیش داهاتى ساڵانه‌ى له 150 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت، 4000 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرن. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "پاکێجه‌که مووچه به‌رز ده‌کاته‌وه، پاکێجه‌که گه‌وره و باشه، وه‌ڵامێکى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى که تێیکه‌وتووین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پلانه‌که‌م زیاتر له هه‌ر پلانێکى دیکه هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت، گه‌شه‌ى ئابوورى دروست ده‌کات له ته‌واوى جیهاندا به‌تواناتر ده‌بین". ئێستاش پاکێجه‌که ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بدرێت که له ئه‌نجوومه‌نى پیراندا تێیدا کراون و دواى ئه‌وه‌ش لیژنه جیاوازه‌کانى کۆنگرێس ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پلانه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى روفاتى 104 له قوربانیانى گوندى کۆجۆ له رێوره‌سمێکدا له زێدى خۆیان به‌خاک ده‌سپێردرێن، که له ساڵى 2014دا له ئاکامى ھێرشى داعش بۆ سه‌ر گونده‌که‌یان کوژران. بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له رێوڕه‌سمى به‌خاک سپاردنه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نوێنه‌رى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، رێکخراوه بیانى و ناوخۆییه‌کانى تایبه‌تمه‌ند به جینۆساید و که‌سوکارى قوربانیانى شه‌ڕى داعش له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و که‌سوکارى قوربانییه‌کانى گوندى کۆچۆ ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها که‌سوکارى ئه‌و قوربانیانه به ھاوکارى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌ھیدان و ده‌زگاى شه‌ھیدانى حکومه‌تى فیدڕاڵ، ئاماده‌کاریى تایبه‌تییان بۆ به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانیان ئه‌نجام داوه. له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى ئه‌و 104 قوربانییه، تیمه‌کانى ھه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆیان به‌رده‌وامن له کارکردن له کاتى ھێرشى داعشدا بۆ سه‌ر گوندى کۆجۆ، هه‌زار 200 که‌س له دانیشتوانى گونده‌که رفێندراون و به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان، له‌و ژماره‌یه، 700 که‌سیان کۆمه‌ڵکوژ کراون که تا ئێستا روفاتى 246 یان دۆزراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى به‌غدا کراون که له‌و ژماره‌یه ته‌نها 104 که‌سیان ناسراونه‌ته‌وه. گوندى کۆجۆ به دورى 25 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشورى قه‌زاى شنگال، به گه‌وره‌ترین گوندى ئێزدییه‌کان و دوا سنورى ناوچه‌کانى نیشته‌جێى ئێزدییه‌کان داده‌نرێت.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له چوارچێوه‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى به‌ر له کۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌که‌ی، سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕینى کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆنگره‌دا کۆبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها عه‌لى باپیر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان". هاوکات، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که"رۆژ به رۆژ ئه‌ستێره‌ى ئێمه به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه و هى ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌ره‌و کزى و لاوازى ده‌چێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وانى ناڕه‌حه‌ت کردووه، له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانى خۆیان چاک بکه‌ن ده‌یانه‌وێت ناشیرینمان بکه‌ن". بڕیاره له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ڕێوه‌بچێت و کۆمه‌ڵیش وه‌ک خۆیان باسیان کردووه له ئاماده‌ارییه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه.
