هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له مانگی کانوونى یه‌که‌مى رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته چوار ملیار‌و 793 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار. له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، له مانگى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى بازاڕه‌کانى جیهان کراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو کۆى گشتى داهاتیش له‌و مانگه‌دا چوار ملیار و 793 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بووه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له مانگى کانوونى دووه‌مى ڕابردوودا 53 دۆلار و 29 سه‌نت بووه.
هاوڵاتى نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا له بازاڕه‌کانى جیهاندا له‌سه‌رو 59 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 59 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 56 دۆلار‌و 50سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا بۆ زۆربونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه و به به‌رزترین ئاستى تۆمارکردووه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشترى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه‌ى دارایى مافى ئه‌وه‌یان نییه به ئاره‌زوى خۆیان یارى به بودجه بکه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 هۆشیار زێباری، ده‌ڵێت:"به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه گواستنه‌وه له‌نێوان مادده‌ى خه‌رجییه‌کانى بودجه‌ى گشتى و کۆى خه‌رجییه‌کاندا بکات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت پێشنیارى زیادکردنى کۆى خه‌رجییه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکات، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاته‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایین". هه‌روه‌ها زێبارى ده‌شڵێت:" بێجگه له‌وانه لیژنه‌ى دارایى و به‌پێى ده‌ستور به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافى ئه‌وه‌یان نییه یارى به بودجه بکه‌ن و گۆڕانکارى تێدا بکه‌ن". هاوکات جه‌ختى کردۆته‌وه که ئه‌وه‌ى ئێستا روده‌دات ده‌رچونه له بنه‌ماى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان که بناغه‌ى سیستمى دیموکراتییه‌و پێشێلیى په‌رله‌مان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانى جێبه‌جێکردن و دادوه‌رى کارێکى ناپه‌سه‌نده‌و ده‌بێت سنورێکى بۆ دابنرێت.
هاوڵاتى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش له سنورى سه‌یدسادق ده‌ستگیرکران. ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم: ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش، له‌گوندى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه‌قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن ده‌ستگیرده‌که‌ن و پیلانێکى گروپێکى تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌که ئاشکراده‌که‌ن، که مه‌رامیان بوون چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پیلانه، شه‌وى ڕابردوو له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو تیرۆرستى به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا ده‌ستگیرکران . پاش ئه‌وه‌ى رۆژى ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ له نزیک گوندى میره‌دێ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى (قه‌زاى شاره‌زوور - ده‌ربه‌ندیخان ) ئاڵایه‌کى داعش ھه‌ڵکرا ، له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ژورێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ھاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، پێکھێنراو راسته‌خۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌ستیپێکرد و چه‌ندتیمێک ده‌ستبه‌کاربوون . ئه‌وه‌بوو له‌ھه‌مان کاتى به‌دواداچوون و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه ، دواى یه‌ک ھه‌فته له‌ڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) له‌نزیک گوندى به‌رده‌ڕه‌شه له قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن نزیک گوندى کانى سپیکه‌ى په‌رخ ، ئاڵایه‌کى تر‌ى تیرۆرستانى داعش به‌ھه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى تر ھه‌ڵکرابوو ، که له‌ژێره‌که‌یدا عبوه‌ى پێوه‌لکێنرابوو . له‌کاتى ھه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌دا دووکارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوو برینداربوون . لێکۆڵینه‌وه‌کان چڕترکرانه‌وه و به‌دوو ئاڕاسته ، دوو تیمى لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌ربازى ده‌ستبه‌کاربوون ، له‌لایه‌ک زانیارى کۆده‌کرایه‌وه ، له‌ھه‌مانکاتیشدا کیوماڵى سنوره‌که‌ده‌ستپێکرد . پاش چه‌ندرۆژێک ماندووبوون و شه‌ونخونى ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم (ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ) ، سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ستھاتن و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر شانه‌یه‌کى نه‌نستوى تیرۆرستى داعش ئاشکراکران و ئه‌ندامه‌کانیان ناسنامه‌و شوێن و جێگایان ده‌ستنیشانکراو خرانه ژێرچاودێرى ورد . رۆژى ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى به‌ڕێز ، به‌بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، جوڵه به‌ھێزه‌کانى ئاسایش کراو له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکدا له قه‌زاى سه‌یدسایدق ھه‌ر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) که‌ھه‌ردووکیان برابوون له‌گه‌ڵ ( ع - ع - ح ) ده‌ستگیرکران که پیلاندانه‌رو ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌که بوون . که مه‌رامیان بووه دواى ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیانه ، چه‌ند شوێن و جێگایه‌کى تر‌ى گشتى له شاره‌رزوور ده‌ستنیشانبکه‌ن و بیان ته‌قێننه‌وه . به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو ، روونبووه‌وه چه‌ند تۆمه‌تبارێکى تر ھاوکارى ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستى و تۆقێنه‌رانه بوونه و ، له‌ئۆپراسیۆنێکدا رۆژى ٢٨ / ١ ئه‌مساڵ له‌قه‌زاى سه‌یدسادق ( ز- م ) ده‌ستگیراکراو ، له‌ھه‌مان رۆژ به‌تاوانى ھاوبه‌ش ، ئه‌ندامانى سه‌رجه‌م خێزانى تیرۆریستى تاوانبار ( ج - م ) ده‌ستگیرکران ، که پێکھاتبوون له دایکى به‌ناوى ( ب . ک ) و دوو خوشکى به‌ناوه‌کانى ( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) له‌گه‌ڵ ھاوسه‌رى تیرۆریست ( ج -م ) به‌ناوى ( ب . ع ) . ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ى بۆ کرده‌وه تیرۆرستییه‌کانیان به‌کاریانھێنابوو. ناسنامه‌ى تیرۆرستان - تیرۆرستى ج - ع و ع - ع کوڕى تیرۆریست ( عومه‌رى دایس ) ن - که ئه‌ندامى رێکخراوى قاعیده بوو وه ، و یه‌کێک بووه له چه‌کداره‌کانى تیرۆرستانى ( ئه‌نسار ئیسلام ) له ناوچه‌ى ھه‌ورامان ،له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌نسار ئیسلام له‌ساڵى ٢٠٠١ به‌شدارى چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى کرده‌وساڵى ٢٠٠٣ دواى راودونانیان ھه‌ڵھاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنورى ھه‌رێم ، و له‌گه‌ڵ سه‌رھه‌ڵدانى داعش ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى فکرى توندڕه‌وى تیرۆرستى . تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو به خه‌ڵات له‌ساڵى ٢٠١٥ له‌رێگاى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى بیرى توندڕه‌وى داعش و چه‌ندجارێک ھه‌وڵى داوه بچێته‌ناو داعش و دواتر بڕیار ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆرست (ج - ع ) له‌سنوورى شاره‌زوور بمێنه‌وه و شانه‌یه‌کى نه‌نستوى داعش دروستبکه‌ن و چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى له سنووره‌که ئه‌نجامبده‌ن . هه‌ر له میانه‌ى به‌دواداچوونه‌کانماندا، شه‌وى ٣\4 2/2021 دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا دوو تیرۆرستى دیکه‌ى عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد، له داهاتوودا زانیارى و ناسنامه‌ى ئه‌م تیرۆرستانه‌ش بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا ده‌که‌ین . له‌باره‌ى ئه‌م که‌یسه‌وه ، ره‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى ھێزه‌کانمان به‌رده‌وامه و ، له‌به‌ر سه‌لامه‌تى و پاراستنى زانیارییه‌کان ، چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتى تر به‌شاراوه‌یى ھێڵراونه‌ته‌وه . کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان -یش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌تى ، که شه‌ونخون بێت و گیانى ھێزه‌کانى بخاته مه‌ترسیه‌وه له‌پێنا و ئاسایش و ئۆقره‌یى زیاتر له‌ھه‌رێمه‌که‌ماندا ، تا ھه‌موولایه‌ک به ئارامى ژیان به‌ڕێبکه‌ن و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان پارێزراوبێت . له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا دوور له‌چاوى میدیا ،چه‌ندین پیلانى تیرۆرستان له‌ھه‌رێم شکستیپێھێنراو ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکران و رووبه‌ڕووى دادگاکراونه‌ته‌وه ، له‌ناوچه‌دابڕێندراوه‌کان و شاره‌کانى عیراقیش ھه‌ماھه‌نگ و ھاوکارى به‌رده‌وامى ھێزه‌عێراقییه‌کان و ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تین ، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردنى چه‌ندین شانه‌ى تیرۆرستى داعش و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانه‌کانیان . وه‌ک ھه‌میشه سوپاس و پێزانینى ده‌زگاى ئاسایش به ھاووڵاتیان ( که‌سوکارمان) و خه‌ڵکى خۆمان ده‌گه‌یه‌نین ، که‌ھه‌میشه ھاوکارو ھه‌ماھه‌نگ بوون له‌سه‌رخستنى ئه‌رکه‌کانماندا و شکستپێھێنانى پیلانى تیرۆریستان که مه‌رامیانه ژیان له‌ھه‌رێمه‌که‌مان تێکبده‌ن .سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى که‌له‌پاش که‌متر له‌یه‌ک مانگ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه‌و گروپێکى شانه‌ى نه‌نستوى داعشیان ئاشکراکرد و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکرد و راده‌ستى یاسا‌و قانوون‌یان کرد
هاوڵاتى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى هه‌رێمه‌کانى عه‌ین عیسا و شه‌هبا تۆپباران ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021، ئاژانسى فوراتنیوز نزیک له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له ده‌ورووبه‌رى عه‌ین عیسا، گوندى مله‌ک و سه‌یدا و رێگه‌ى ئێم فۆڕ تۆپباران کراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا کاتژمێرێک پێش ئیستا به‌نداوى شه‌هبا-یان تۆپباران کردووه. تورکیا‌و میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردنى عه‌ین عیسا‌و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى و رێگاى نێوده‌وڵه‌تى ئێم فۆڕ، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌رگرى له‌ناوچه‌که ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، تا تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021، کاره‌کانى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و پشوو وه‌رناگرن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى رایگه‌یاندووه، کاره‌کانى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایى 2021. پێشتر په‌رله‌مانى عێراق، وه‌رزى یاسادانانى یه‌که‌مى له سێیه‌م ساڵى یاسادانان، بۆ ماوه‌ى مانگێک درێژکرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى ته‌واوکردنى چه‌ند یاسایه‌کى گرنگ له نێویاندا پرۆژه‌یاساى بودجه. رۆژى 29ى (کانونى یه‌که‌م/12)ى 2020، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، گه‌یشتنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه راگه‌یاند و رۆژى 9ى مانگى رابردوو، کۆبونه‌وه‌کانى تایبه‌ت به‌گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ده‌ستپێکرد.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به فه‌رمى ویلیا‌م بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، به فه‌رمى ویلیا‌م بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که‌دواى کاندیدکردنى ویلیا‌م له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته‌ى ده‌زگاکه، بڕیاره لیژنه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى پیران له‌گه‌ڵ ئه‌و کاندیده‌دا کۆببێته‌وه و دواتریش له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت. ویلیا‌م بێرنز، دیپلۆماتێکارێکى دێرینى ئه‌مریکایه و ماوه‌ى 33 ساڵه له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یدا خزمه‌ت ده‌کات، شاره‌زایى هه‌یه له کاروبارى روسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ویلیا‌م بێرنز له ساڵى ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠١ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه له ئوردون. دواتر، له ساڵى ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ یارمه‌تیده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بووه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ناوبراو له ساڵى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه له روسیا و له ٢٠١١ تا ٢٠١٤ش جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى بووه.
هاوڵاتى پۆلیسى دهۆک ڕایگه‌یاند کادرێکى پێشکه‌وتووى پارتى که ده‌کاته باوکى د. ئارام باڵه‌ته‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له شارى دهۆک، کۆتایى به ژیانى خۆى هێنا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هاووڵاتى (ناجى باله‌ته‌ی) کادریرى پێشکه‌وتووى پارتى به که ته‌مه‌نى له‌سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه له ماڵه‌که‌ى خۆى به فیشه‌ک کۆتایى به ژیانى خۆى هێناوه. ئارام باله‌ته‌یى نزیکه‌ى دوو مانگه تووشى په‌تایى کۆرۆنا بووه و بارى ته‌ندروستى ناجێگیره.
هاوڵاتى به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌ران گرێبه‌ست له‌سلێمانى گردبونه‌وه و داوایانکرد بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییان له‌پڕۆژه‌یاساى بودجه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه و لێبڕینى موچه نه‌یانگرێته‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌ران گرێبه‌ست له‌سلێمانى گردبونه‌وه و داوایانکرد بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییان بۆ بکرێت و لێبڕینى موچه نه‌یانگرێته‌وه، به‌وپێیه‌ى موچه‌کانیان له‌بنه‌ڕه‌تدا که‌مه و له‌نێوان 250 بۆ 400 هه‌زار دیناردایه. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى کوردستان گردبونه‌وه له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌ڕۆکى داواکارییه‌کانیان خوێنده‌وه و باسیان له‌وه‌کرد، هه‌رچه‌نده پێشوتر په‌رله‌مانى کوردستان به‌یاسا بڕیاریداوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌کانیان زیاتر له سێ ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبوبێت ده‌کرێن به‌هه‌میشه‌یی. ده‌قى داواکارى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست:
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نزیکه له 59 دۆلار. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه4 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 58 دۆلار‌و81 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 55 دۆلار‌و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراق ئاشکراى کرد که به‌مزووانه ڕێکارى پێویست به‌رامبه‌ر به ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گیرێته به‌ر و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 رۆژنامه‌ى سه‌باحى فه‌رمى له زاری عومه‌ر وائیلى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراقه‌وه بڵاویکرده‌وه که "جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌فدێک به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم تاووتوێی داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌کانی کردووه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراق ئاشکراشیکرد که" به‌منزیکانه چه‌ندین ڕێکاریى یاسایى و ده‌ستورى ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنیان". هاوکات باس له زیادبوونى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌کات و عومه‌ر وائیلی ده‌شڵێت: "داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان له ساڵى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته ترلیۆنێک و سه‌د و چل و نۆ ملیار دینار، ئه‌مه له‌کاتێکدا له ساڵى 2019 داهاته‌که ترلیۆنێک و سه‌د و بیست و دوو ملیار بوو به‌واتاى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کان به‌نزیکه‌یى 71 ملیار دینار زیادى کردووه". وکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌م زیادبوونه‌ی داهاته له کاتێکدابووه که بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ده‌روازه سنوورییه‌کان داخراون و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌بووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و 58 دۆلارى تێپه‌راند بۆ یه‌ک به‌رمیل. ئه‌مشه‌و 3 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 58 دۆلار‌و 40 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 55 دۆلار‌و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت په‌یوه‌ندى به دابه‌شکردنى ڤاکسین کۆرۆناوه هه‌یه و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادى کردووه.
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى هیوا، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێن ده‌دات کێشه‌ى پاره‌ى جوتیارانى هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانگه فیدراڵیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 3ى شوباتى 2021 هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانیى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیى سه‌رۆک وه‌زیرانیى عێراق کۆبوونه‌وه. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى هه‌ستیار و گرنگى تایبه‌ت به عێراق به گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى گفتوگۆ کران. پرسى گۆڕینى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى ئیتیحادى بۆ په‌یوه‌ندیى هاوکارى و ته‌واوکارى دیدى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بوو. هه‌روه‌ها پشکى هه‌رێمى کوردستان له موازه‌نه‌ى فیدراڵیى و شایسته داراییه‌کانیى جوتیاران و فه‌رمانگه فیدراڵییه‌کان و کێشه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێم و زیندانیانى سیاسیى و شه‌هیدان و ئه‌و گرفتانه‌ى تر که له مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه باس کران. فراکسیۆنى هیوا ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تایبه‌ت به دۆسێى ماف و ئازادییه‌کان له کوردستان و داوایان له کازمى کردووه هه‌وله‌کانى بۆ ئازادکردنى زیندانیه‌کانى دهۆک و بادینان بخاته گه‌ڕ که له پێناوى ئازادیى راده‌ربرین که چه‌ندین مانگه خراونه‌ته زیندانه‌وه و ژیان و سه‌لامه‌تیان له مه‌ترسیدایه . هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به بایه‌خه‌وه کارکردنى هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانیى به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند له پێناوى دژایه‌تى کردنى گه‌نده‌ڵى و داکۆکیکردن له به‌رژوه‌ندیى هاوڵاتیان هه‌ماهه‌نگ و پشتیوانى یه‌کترى ده‌بین . سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێنیدا به زویى کێشه‌ى فه‌رمانگه فیدرالیه‌کان و به‌نداوه‌کان و شایسته داراییه‌کانیى جوتیاران چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌دواداچون بۆ هه‌مو کێشه و گرفته‌کانى تریش بکات. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى تر‌ى هه‌ستیار و جێگاى بایه‌خ گفتوگۆکرا له‌وانه دژایه‌تیى گوتارى شه‌عبه‌وى که بازرگانیى به ناوى قه‌ومیه‌ت و مه‌زهه‌به‌وه ده‌کا و گرنگیى کارکردن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌ردى دور له ته‌زویر و ساخته‌کاری. له‌و ڕوه‌شه‌وه بریارى هه‌ماهه‌نگى و دیدار و کۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى درا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ نادیه موراد چالاکوان و رزگاربووى ده‌ستى داعش رایگه‌یاند که "ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تکردنى ئێزیدیه‌کان". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان چاوى که‌وت به نادیه موراد چالاکوان و رزگاربووى ده‌ستى داعش. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کانى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال چاره‌سه‌ر بکرێن و له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌کى پێویست ده‌که‌ن. له دیدارێکدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵه‌کانى خاتوو نادیاى له‌پێناو خزمه‌تکردنى ئێزدییان به‌رز نرخاند و راشیگه‌یاند:" ئاماده‌ین وه‌ک هه‌رێمى کوردستان بۆ پشتگیریکردنى هه‌ر کار و پرۆژه‌یه‌کى بۆ خزمه‌تکردنى ئێزدییان". لاى خۆیه‌وه نادیا موراد سوپاس و پێزانینى پێشکه‌ش به هه‌وڵه‌کانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆسیه‌ى ئێزدییه‌کان و خزمه‌تکردنیان کرد. هاوکات، هه‌ردوولا پرسى گێڕانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک ڕوفاتى قوربانییانى ئێزدى بۆ گوندى کۆچۆ و ڕێککه‌وتنى شه‌نگال و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ست به کاروبارى ئێزدییانه‌وه تاوتوێ کران.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند که خه‌رجى حکومه‌تیان که‌مکردۆته‌وه‌و پرۆسه‌ى چاکسازى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێداچونه‌وه به پاره‌ى کۆمپانیاکانى نه‌وت و خاڵه سنوریه‌کاندا ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021 جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" پرۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم له ئاماده‌کاریدایه‌و پرۆسه‌ى چاکسازیش به‌رده‌وامه‌و توانیومانه خه‌رجى حکومه‌تى هه‌رێم له مانگیکدا که‌مبکه‌نه‌وه بۆ 60 ملیۆن دۆلار". هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" پێداچونه‌وه به پاره‌ى کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و قاچاخچێتى له خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین". وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تا ئێستاش ئه‌وه‌ى له راگه‌یاندن باس ده‌کرێت سه‌باره‌ت به شکستى دانوستانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند فه‌رمى نیه‌و راى فه‌رمى له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
