شاناز حه‌سه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داینه‌مۆى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت بووه به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراکسیۆنه‌کانه‌وه کاریان له‌سه‌ر کردووه‌و دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م پارێزگاکان بگرێته‌وه تا «رۆتینات» نه‌هێڵێت و کار‌و پڕۆژه‌کان باشتر ئه‌نجامبدرێت. له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى که‌مه‌سرور بارزانى له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندیه‌وه جه‌ختى له‌لامه‌رکه‌زییه‌ت کرده‌وه بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت له‌واقیعدا هیچ به‌دیناکه‌ن. یه‌کێتى و گۆڕان که‌دوو هێزى پێکهێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمن، پرۆژه‌یان پێشکه‌شى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌رێنى ده‌که‌ن، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فشاره‌کانیان زیاد کردووه بۆ ئه‌وه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌تى کارگێڕیىو دارایى به‌رجه‌سته بکرێت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان نه‌ک ته‌نها سلێمانى. ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕی ده‌وێت سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:» لامه‌رکه‌زى ده‌توانێت کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان که‌میبکاته‌وه‌و به‌پێى یاسا چاره‌سه‌رى بکات و له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت به‌شێکى بۆ پارێزگاکان بێت «. مه‌هدى مه‌حمود، سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت خۆیه‌تى و ئێمه‌ش له‌پێشتردا ته‌ئکیدیمان کردووەته‌وه به‌ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داوامان کردووه، حکومه‌ت وه‌ڵامى نه‌بوو، بۆیه له‌مانگى شه‌ش توانیمان پرۆژه‌که پڕترو فراوانتر پێشکه‌ش بکه‌ین و به‌هه‌موو لیسته‌کانه‌وه ئاماده‌یه«. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌لامه‌رکه‌زى کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان که‌می بکاته‌وه له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت، ده‌توانرێت هه‌ندێکى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایەتییه‌کان کۆبکرێته‌وه‌و کاره‌کانى پێبکرێت و له‌شاره‌که‌ى خۆیدا خه‌رج بکرێت. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشیوابوو که له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا هه‌یه‌و پشتگیریى کردووه، «یان ده‌بێت په‌شیمان ببنه‌وه یان که‌سانى سیاسى و ئابورى و پسپۆر بهێنن بزانن چۆن پیاده‌بکرێت». هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێیوابوو پرۆژه‌که لاى پارتییه‌و چاوه‌رێى وه‌ڵامى باش ناکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى:لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتی‌و پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین رێکه‌وت زه‌کى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌که لاى لایه‌نى به‌رامبه‌ره (پارتى) تائێستا وه‌ڵامێکى ئیجابى و ده‌قیق نه‌گه‌یشتووەته‌وه‌و به‌م شێوه‌یە کات کوشتنه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامێکى ئیجابى ناکه‌م به‌داخه‌وه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشی: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتی‌و پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین». هاوکات ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لامه‌رکه‌زیى جێبه‌جێ بکرێت هه‌موو گرفته‌کانى فه‌رمانگه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. میدیا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ به‌هاوڵاتى وت:» له‌گه‌ل لامه‌رکه‌زیین به‌و مه‌رجه‌ى به‌مه‌به‌ستى سیاسى و دوو ئیداره‌یى به‌کارنه‌هێنرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبێته‌وه له‌هه‌موو شوێن و له‌لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان، نه‌ک له‌شوێنێک بکرێت و له‌شوێنێک جێبه‌جێنه‌کرێت». میدیا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌ک لیژنه‌ى کاتیى نووسینه‌وى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زی، ئاماده‌یان کردووه‌و ئێستا دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌وان پێویسته کارى له‌سه‌ربکه‌ن، وتیشى:» ئه‌م وڵاته لایه‌نى سیاسى ده‌یبات به‌ڕێوه‌یه، بۆیه پێویسته رێکبکه‌ون». ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک: به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین. عیماد گۆران، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایى وه‌ک فراکسیۆنى سه‌وز ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵیدان، چونکه هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و کارئاسانى ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان و پشکى شێر به‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا کۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى نه‌بووه‌و نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌کان له‌گه‌ڵیدان. شه‌ماڵ عادل میرۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک له‌فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین، وه‌ک حزب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبکرێته‌وه بۆ یه‌که ئیدارییه‌کان و پارێزگاکان». هه‌روه‌ها وتیشى» زۆرجار له‌کۆبوونه‌وه‌کان باس له‌لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین، به‌ڵام وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت تائێستا باس نه‌کراوه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک». ئه‌ندامەکەى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« پشتگیریى لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین تا ئه‌وکاته‌ى نه‌بێته هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم». شه‌ماڵ عادل ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌یاساکه بکرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و هاووڵاتیان و رۆتین که‌مبکرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر: لامه‌رکه‌زى زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و خه‌ڵک سوودى لێوه‌رده‌گرێت که‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه هه‌ر له‌پێشتره‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى بووین و پێمان وابوو زیاتر خزمه‌ت ده‌کات به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و زیاتر خه‌ڵک سود وه‌رده‌گرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وەى دووپاتکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم مه‌بده‌ئییه‌ن له‌گه‌ڵیدایه‌و یه‌کێکه له‌خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانى کابینه‌که، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه کێشه‌یه وه‌زیره‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان وه‌ک وه‌زیر په‌یڕه‌وى ناکات،» هه‌ر وه‌زیرێک که‌ده‌بێته وه‌زیر داواى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بۆ خۆى ده‌کات، وه‌زیره‌کانى گۆڕان زیاتر داوایان ده‌کرد ده‌سه‌ڵات لاى وه‌زیر بێت، هه‌مووى لاى خۆى بێت و ئه‌وکات له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک چۆن به‌کارده‌هێنرێت خۆیان ده‌زانن، بۆیه ئێستا هیچ رێگرییه‌ک له‌به‌رده‌م وه‌زیره‌کاندا نیه تاده‌سه‌ڵات بده‌نه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و سنورى پارێزگاکان». خه‌یلانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه رازیین و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم دانیشتن بکات و پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بێت پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات شۆڕکردنه‌وه‌و سیستمى لامه‌رکه‌زیى. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى یه‌کێتى و گۆڕ‌انى تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى که‌مه‌به‌ستیان لامه‌رکه‌زیى نیه‌و هه‌رکات له‌ده‌سه‌ڵات بوون ویستوویانه ده‌سه‌ڵات مه‌رکه‌زیى بێت و وتى»له‌مێژووى خۆیان ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زییان نه‌ویستووه ته‌نیا فشاره«. هاوکات عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «خودى دروستبوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، له‌پێناو دروستبوونى لامه‌رکه‌زییه، که تائێستا نه‌بووه‌و به‌واقیعى به‌رجه‌سته نه‌بووه، به‌هۆى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بووه، ئێمه سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیین». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى وتیشى» یه‌کێتى و پارتى نایه‌وێت ده‌سه‌ڵات شۆربێته‌وه بۆ خواره‌وه، چونکه له‌ده‌ستى چه‌ند که‌سانێکه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که‌س شه‌ریکیان بێت». عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌زگاو فه‌رمانگه هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سنوریى هه‌یه‌و ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستیده‌که‌وێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، بۆیه که هه‌ر ئه‌م شێوازه بێت پارتى کێشه‌ى نیه، به‌ڵام خۆیان به‌ڕێوبه‌رو بڕیارده‌ر بن نه‌خێر پارتى قبوڵى نیه‌و یه‌کتیش نییەتى فیعلى نیه له‌م بابه‌ته‌دا، چونکه خۆى له‌حکومه‌تدایه و شه‌ریکى سه‌ره‌کیى ئه‌م حکومه‌ته‌ن». پارێزگارى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ین پارێزگارى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ن. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پشتیوانى له‌پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى ئیدارى کارگێڕیى و دارایى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت و په‌یکه‌رى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان په‌یکه‌رێک بێت هاووڵاتى و داموده‌زگاى حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌ست به‌ئاماده‌بوونى خۆى بکات له‌ناو په‌یکه‌ره‌که‌دا». هه‌روه‌ها پێشیوابوو لامه‌رکه‌زى واده‌کات خه‌رجى و به‌هه‌دەردان که‌مبکرێته‌وه‌و به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات و رۆتین و ناشه‌فافییه‌ت که‌مببێته‌وه‌و داخوازییه‌کان خێرا وه‌ڵامبدرێنه‌وه‌و هاووڵاتیان به‌ئاسانى بگاته ئامانجه‌کانى و په‌یکىرى حوکمڕانى پته‌وتر ده‌کرێت. «داواکردنى لامه‌رکه‌زیى جوگرافى و سیاسى نیه‌و داواکردنى کارگێڕى و دارایى جۆرێکه له‌شێوازى حوکمڕانى حکومه‌ته خۆجێییه‌کان و له‌زۆربه‌ى وڵاتەکان پیاده‌ده‌کرێت و به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌رفه‌تى کار‌و بووژاندنه‌وه‌و سه‌رمایه‌دارى و کار‌و گه‌رمکردنى بازاڕ‌و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌باته پێشه‌وه«، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر واى وت
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند سێ جۆری کۆرۆنای گۆڕاو دۆزراونەتەوە ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه. دکتۆر رۆشێل واڵێنسکی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: "زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەمریکا هەڵگری ئەو جۆرەن کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرابووەوە و ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه". بەڵام سێ لە تووشبووان هەڵگری ئەو جۆرەن کە لە ئەفریقیای باشوور دۆزراوەتەوە کە لە جۆرەکانی دیکە ترسناکترە و یەکێکی دیکەیشیان هەڵگری ئەو جۆرەیە کە یەکەمجار لە بەرازیل دۆزرابووەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایەی کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، خێراتر لەوانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بڕوا دەکرێت کوشندەتربێت، بەڵام جۆرەکەی ئەفریقیای باشوور تەنانەت نیگەرانیی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە گومان و ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە رەنگە ئەو ڤاکسینانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون نەتوانن رێگری لە پەتاکە بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە هەر کاتێک ڤاکسینیان بۆ دابینکرا بە زووترین کات وەریگرن و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەکو بەستنی ماسک نەهاتووە. بەپێی ئاماری سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە 471 کە لەو ژمارەیە 467 کەسیان لە جۆرەکەی بەریتانیا بوون. ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوون پلەی یەکەمی ریزبەندیی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لە جیهان گرتووە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵدۆمیتەر تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 27 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 454 هەزار و 213 کەس.
هاوڵاتى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لەماوەی هەفتەیەدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش دەستگیرکراون. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش بەگوێرەی مادەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون. بەوتەی شارەزایان لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی قومارخانەکان دەکەن بەرەو زیادبوون چووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هەلی کار و خواستی بەشێک لەهاوڵاتیان بۆ دەوڵەمەندبوون بەهەر رێگایەک و بەخێرایی دەگەڕێننەوە، لەئەنجامیشدا بەشێک لەو کەسانە ئۆتۆمبێل و پارەکانیان لەدەستداوە و توشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە.
هاوڵاتى وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند " لیژنه‌ى دارایى پێویسته دوو بژارده تاوتوێبکه‌ن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا". ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ میدیای عێراقیدا رایگەیاند "لێژنەی دارایی دوو بژارە تاوتوێ دەكات، بژارەی یەكەم هەرێمی كوردستان كۆی پڕۆسەكانی بەرهەمهێنان، دەرهێنان و هەناردەی نەوت كە 460 هەزار بەرمیلە رادەستبكات، بژارەی دووەمیش هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ بفرۆشێت یان داهاتی 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بكات". سەبارەت بە گرێبەستەکانیان لەگەڵ پاڵاوگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت وتی: "دەمێكە كاركردنمان لەگەڵ كۆمپانیای كار كۆتاییهاتوە و ئێستا وەزارەتی نەوت بۆ پاڵاوتنی نەوت تەنیا مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیای قەیوان دەكات". کۆمپانیای کار، ئۆفیسی سەرەکی لە شاری هەولێرە، کۆمپانیای قەیوانیش، ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانییە. ئاماژەی بە کێشەی نێوان وەزارەتەکەی و کۆمپانیایەکی کوێتی کرد و وتی: "دادگا و هەواڵگری پەیوەستن بە وەستاندنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیای ئجیلیتی، بۆ دڵنیابوونیش لە راستی دانانی ناوی كۆمپانیاكە لە لیستی رەش، لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان كۆدەبمەوە، بۆ ئەوەی دەستبەجێ كارەكانی لەگەڵ وەزارەت بوەستێنین." کۆمپانیای ئجیلیتی (Agility Logistics) بۆ گواستنەوە و کۆگاکردن، كۆمپانیایەكی گشتی حكومی كوێتییە، بارەگای سەرەکی لە كوێتە، زیاتر لە 550 ئۆفیسی لە 120 وڵات هەیە، لە دوای ساڵی 2003وە لە عێراق کار دەکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر جوڵه‌پێکردنى هێز بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌کان ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" چوونى پێشمه‌رگه بۆ مه‌خموور له‌به‌ر مه‌ترسییه‌کانى داعشه". فه‌ریق جه‌مال ئیمینکی، سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند" له ناوچه‌کانى خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره تا ڕۆژئاواى که‌رکووک و ده‌گاته مه‌خموور ڕۆژ به ڕۆژ جووڵه‌ى چه‌کدارانى داعش زیادتر ده‌بێت، ھۆکاره‌که‌یشى بۆ ھه‌بوونى بۆشاییى ئه‌منى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چ له‌نێوان ھێزه عێراقییه‌کان خۆیان بێت، یان له‌نێوان ھێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ھێزه عێراقییه‌کان، تیرۆریستانى داعش ڕه‌وشه‌که‌یان قۆزتووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێکردنى جووڵه‌ى زیاتر، ھه‌تا ڕۆژ به ڕۆژ تیرۆریستانى داعش تاکتیکى خۆیان ده‌گۆڕن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه و عێراقیش نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتن، تا ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى په‌یدا بووه پڕ بکرێته‌وه و ڕێگرى له جووڵه‌ى داعش بکه‌ین، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى جێگیرکردنى ھێزى ھاوبه‌ش". هاوکات، فه‌ریق جه‌مال ئێمینکى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه:"ده‌ڤه‌رى مه‌خموور و گوێڕ و چیاى قه‌ره‌چۆغ یه‌کێکه له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ى داعش تێیدا جووڵه ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌و میحوه‌ره ھێزى پێشمه‌رگه خراوه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشى و چوونى ھێزى پێشمه‌رگه‌ش بۆ سنوورى مه‌خموور به‌ھۆى مه‌ترسیى چه‌کدارانى داعشه، پێویسته پێشمه‌رگه‌ش له ئاماده‌باشیدا بێت". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ له ژماره 1906 رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ره‌شاد گه‌ڵاڵى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له نه‌ینه‌وا له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێت:" چوونى هێزه‌کانى پارتى تاکلایه‌نه بووه‌و بۆ پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه". ره‌شاد گه‌ڵاڵى ئه‌وه‌ى باسکردووه که بێجگه له لیواى گوڵان و هێزى رۆژ سه‌ر به ئه‌نه‌که‌سه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان و هێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که(هێزى حوسێن یه‌زدان په‌نا" له گوێرو مه‌خمور جێگیر کراون".
سازدانى: ئارا ئیبراهیم کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌پارتى «تاکلایه‌نه« هێزێکى زۆرى بردووه‌ته ناوچه‌کانى مه‌خمورو گوێرو دیبه‌گه‌و وه‌ک خۆیان باسیان کردووه بۆ پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه. ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵى، کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى: یه‌کێتى هۆشدارى داوه‌ته پارتى و پارتیش تێگه‌یشتووه له‌سیاسه‌تى یه‌کێتى. «هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنى پارتى و حکومه‌تى عێراقیدا نییه له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال» پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیه‌ک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان تادواسات هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق، به‌ڵام «هۆشدارى داوه‌ته پارتى له‌باره‌ى رێکنه‌که‌وتنى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه«. هاوڵاتى: دۆخى موسڵ به‌گشتى چۆنه به‌تایبه‌ت باس له‌چوونى هێزه‌کانى پارتى ده‌که‌ن بۆ قه‌زاى مه‌خمور؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دیاره ئه‌و جموجۆڵانه‌ى له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور یه‌کلایه‌نه‌یه، جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت هێزه‌کانى (٨٠) و زائیده‌ن هێزه‌کانى رۆژو ئه‌و هێزانه‌ى په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتى کوردستان که (حوسێن یه‌زدان په‌نا) سه‌رپه‌رشتى ده‌کات، هه‌روه‌ها لیواى تایبه‌تى گوڵانیش هێندراونه‌ته ناحیه‌ى دیبه‌گه‌و گوێرو که‌ندێناوه، له‌م سنورانه جێگیر کراون. واته ئه‌و هێزانه پارتى یه‌کلایه‌نه جوڵاندوویه‌تى، له‌چوار رۆژى رابردوو هێناویانه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، به‌و پێیه‌ى دانیشتووى مه‌خمورم و ماڵیشم له‌وێیه، جگه له‌هێزه‌کانى پێشتر هیچ هێزێکى نوێى عێراق نه‌هێندراونه‌ته ناوچه‌که، واته له‌ڕۆژئاواو له‌کۆتایى شاخى قه‌ره‌چوغ بۆ گوێر ده‌چێت، له‌به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوچه‌ى قه‌راج بۆ سه‌رگه‌ران هیچ هێزێکى بۆ نه‌هاتووه. بۆ خۆم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانى کۆمیته‌ى سه‌رگه‌ران قسه‌م کردووه که‌هیچ هێزێکى سه‌ربازیى له‌وێ به‌دیناکرێت. هاوڵاتى: واتا ئه‌و شوێنانه‌ى هێزى بۆ نه‌چووه ئه‌وانه‌یه که‌داعش جموجۆڵى تێیدا هه‌یه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: داعش له‌هه‌ردوو به‌شى شاخى قه‌ره‌چوغ له‌به‌شى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواکه‌ى به‌ربه‌رده‌وامى به رووکارى ناحیه‌ى قه‌راج و به رووکارى مه‌خموردا جێگیره‌و یه‌که‌ى (٨٠)ى پارتى زیاتر له‌سێ ساڵى رابردوو له‌سه‌ر شاخى قه‌ره‌جوغه، هه‌روه‌ها سوپاى عێراقیش به‌دوورى چوار بۆ پێنج کیلۆمه‌تر له‌بنارى شاخى قه‌ره‌چوغ دووره‌و سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و چه‌ند ره‌بایەیه‌کیان جێگیر کردووه‌و ئوتومبێلیى هامه‌ریان تێیدا داناوه. واتا ئه‌م جوڵه‌یه په‌یوه‌ندى به‌بوونى داعشه‌وه نییه، ته‌نها جوڵه‌ى هێزه‌کانى پارتى په‌یوه‌ندى به‌دانیشتنه‌کانى هه‌رێم و عێراقه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه. هاوڵاتى: چوونى هێزه‌کانى پارتى تاچه‌ند په‌یوه‌ندى به‌پاراستنى بیره نه‌وتییه‌کانه‌وه هه‌یه ره‌شاد گه‌ڵاڵى: پڕۆژه‌یه‌کى ئه‌مریکى هه‌یه که‌کۆتایى پێهێنانى گرێبه‌ستى غازه له‌نێوان عێراق و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا روو له‌هه‌رێم بکات بۆ وه‌رگرتنى غاز، ئه‌مریکا له‌هه‌وڵدایه گرێبه‌ست له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا بکرێت، ئه‌مه کۆمه‌ڵێک هاوکێشه ده‌گۆڕێت. هه‌ریه‌ک له‌حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌مریکى ئاگادارى پارتییان کردووه‌ته‌وه که‌کۆتایى به‌جوڵاندنى هێز بهێنێت بۆ ئه‌و ناوچانه، که مه‌به‌ست لێى پارێزگارى کردنه له‌و چاڵه نه‌وتیانه‌ى له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، به‌پێى ئامارێک سه‌دان بیره نه‌وت له‌که‌ندێناوه هه‌یه تاده‌گه‌یته گوێر، بۆیه پارتى هێزێکى زۆرى بۆ هێناوه‌و جێگیرى کردوون. هاوڵاتى: ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربن پارتى چه‌ند هه‌زار هێزى بۆ ئه‌و ناوچانه جوڵاندووه که‌باستکرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ژماره‌یان نازانین، هێزێکى کاریگه‌رى خۆیان هه‌یه به‌تایبه‌تى له‌مه‌خمور و که‌ندێناوه‌و گوێر له‌نزیک کارگه‌ى چیمه‌نتۆ، له‌وێدا سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و به‌شۆفڵ حه‌فریان لێداوه به‌رانبه‌ر خه‌نده‌قه‌کانى سوپاى عێراق، ئه‌و هێزه‌ى هاتوونه‌ته ناوچه‌که هێزێکى پڕ چه‌کترن به‌راورد به‌و هێزه‌ى پێشتر به‌هێزى میحوه‌رى مه‌خمور ناسێندرابوون. هاوڵاتى: وه‌ک باستکرد پارتى هێزى هێناوه‌ته قه‌زاى مه‌خمورو ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام هێنانى هێزى رۆژ که سه‌ر به(ئه‌نه‌که‌سه)ن که‌حزبێکى رۆژئاواى کوردستانه‌و هێزى رۆژهه‌ڵاتى (حوسێن یه‌زدان په‌نا) بۆچى؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: ئه‌و هێزانه‌ى که له‌شه‌نگالن خه‌ڵکى شه‌نگالن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕووى فکرییه‌وه نزیکن له‌په‌که‌که پارتی پێی وایە نابێت بمێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى تورکیا لێیان زوویر ده‌بێت، به‌ڵام له‌ولاوه پارتى هاتووه هێزى رۆژ له‌به‌رانبه‌ر سوپاى نیشتمانى عێراقى داده‌نێت که چه‌ند وه‌زیرێک و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆک کۆمار کوردن، په‌که‌که چۆن مافى نییه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له‌و ناوچانه بن، به‌هه‌مان شێوه هێزه‌کانى رۆژى ئه‌نه‌که‌سه‌ى رۆژئاواى کوردستان و هێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان (حه‌سه‌ن یه‌زدان په‌نا) مافى ئه‌وه‌یان نییه لەمەخمور بمێننه‌وه که‌خه‌ڵکى ناوچه‌که نین. هاوڵاتى: هۆکار چییه پارتى بۆ شه‌نگال هێزی نه‌جوڵاندووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: له‌ناوچه‌کانى زومارو شه‌نگال نه‌وت هه‌یه، عه‌ین زاله یەکێکە لەکێڵگە گەورە نەوتییەکان، بەڵام پارتی هێزى بۆ نه‌بردووه، شه‌نگال شوێنێکى ستراتیژه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر شکۆى هه‌ولێرى پایته‌خت، قه‌زاى شه‌نگال که‌پێنج بۆ شه‌ش ناحییه‌ى له‌سه‌ره هێزى لێ نییه. » پارتى رێککه‌وتنى کردووه قایمقامێک و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەیه‌ک وه‌ربگرێت و خاکى شه‌نگال ته‌سلیمى به‌غدا بکات، یه‌کێتى هاوڕانییه له‌گه‌ڵ پارتى و هاوڕاش نابێت» هاوڵاتى: پێتانوایه پارتى بۆ رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه له‌گه‌ڵ به‌غداد، به‌ڵام بۆ مه‌خمورو ئه‌و ناوچانه نه‌یکردووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دواى هه‌وڵه‌کانى پارتى له‌مه‌ڕ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا کردوویه‌تى له‌سه‌ر شه‌نگال، له‌مه‌خمور نایکات له‌شه‌نگال ده‌یکات، له‌که‌رکوک و نه‌ینه‌واو دوزو خانه‌قین بۆ رێککه‌وتن ناکات که‌هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌عریب و ته‌رهیب هه‌یه، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ى هێزى پارتى بۆ چووه ته‌عریب بوونى نیه، جوتیارانى کورد کێشه‌یان نییه، پارتى کوردستان به‌رگێکى له‌به‌رکردووه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق کردووه له‌سه‌ر شه‌نگال، چونکه حکومه‌تى هه‌رێم دووره له‌وه‌و نه سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌دوور بوون له‌و زانیارییانه‌و ئه‌و رێککه‌وتنه. رێککه‌وتنه‌که‌ى پارتى و به‌غدا هه‌راجکردنى شه‌نگاله که‌جارێکى دیکه به‌هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ناتوانن ئه‌و ناوچانه بگرینه‌وه که‌پارتى له‌سه‌ر وه‌رگرتنى قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەیه‌ک رێککه‌وتنى کردووه، به‌ڵام جارێکى دیکه خاوه‌ندارێتى شه‌نگال که‌مادده‌ى (١٤٠) به‌یه‌کجاره‌کى ناسنامه‌یه‌و مۆرکى کوردستانیه بوونى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌یته‌وه به‌حکومه‌تى عێراقى. راسته خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى و حکومه‌تى تورکیا هه‌یه بۆ رێگیرکردن له هه‌ر جوڵه‌یه‌کى رۆژئاڤاى کوردستان یاخود ده‌ستبردنى ئه‌و هێزه‌ى که نزیکن له په‌که‌که‌و له‌شه‌نگال و خه‌ڵکى شه‌نگالن رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن و ته‌واجودی پارتى دیموکراتى کوردستان لاوازتر ده‌کات، ئه‌مه به‌و ئاراسته‌یه. هاوڵاتى: به‌ڵام تائێستا ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کراوه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: بۆیه جێبه‌جێ نه‌بووه ئه‌و رێککه‌وتنه ناکرێت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م بریاره بدرێت، کاتێک به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌توانیت ئه‌و بڕیاره بده‌یت که له‌هه‌موو شوێنێک؟؟؟؟؟؟؟؟ بکه‌یت، یان ناکرێت له‌پێناو چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک هاتووى بچیت رێککه‌وتن له‌سه‌ر شه‌نگال بکه‌یت. پارتى بۆ خۆى هاتووه رێککه‌وتنى له‌سه‌ر شه‌نگال کردووه، به‌ڵام به‌زه‌قه‌ى چاوان دیاره رێگیرى کرد له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکوک، ئه‌سڵه‌ن پشتگوێى خستووه، بۆیه پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌وه بزانێت کاتێک ئه‌وان رێگرى ده‌که‌ن له‌دانانى کوردێک بۆ پارێزگارى که‌رکوک که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکه‌ى کۆبوونه‌وه نه‌کات و یه‌کێتییه‌ک نه‌بێته پارێزگارى که‌رکوک، ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش بکات یه‌کێتى رێگیرى ده‌کات له‌و رێککه‌وتنه‌ى که له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامدراوه. هاوڵاتى: واتا یه‌کێتى به‌فه‌رمى پشتگیریى رێککه‌وتنى پارتى و به‌غدا ناکات له‌سه‌ر شه‌نگال؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: گومانى تێدا نییه یه‌کێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتگیریى ئه‌و رێککه‌وتنه ناکات، چونکه یه‌کێتى لاى وایه ره‌سه‌نایه‌تى و مۆرکى کوردبوونى کوردستانى شه‌نگاله، له‌م پرسه‌دا یه‌کێتى هاوڕاى پارتى نییه‌و هاوڕاشى نابێت، به‌له‌ده‌ستدانى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و بیده‌ینه حکومه‌تى عێراق بۆ وه‌رگرتنى دوو پۆستى ئیدارى. تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى که‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت. هاوڵاتى: ئه‌م سیاسه‌ته‌ى پارتى که تاکلایه‌نه هێزى جوڵاندووه‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات له‌سه‌ر شه‌نگال، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه یه‌کێتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: دروستبوونى ئه‌م ناکۆکییانه‌ى ئێستاى ناوماڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌کێکه له‌هۆکاره‌کان، په‌رته‌وازه‌ییه‌ک له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا هه‌یه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى به‌هێز له‌به‌رچاوان ونکردووه، گۆڕان له‌به‌ر کێشه‌کانى ناوخۆى ئاگادارى له‌سیاسه‌تى ناوخۆى هه‌رێم نه‌ماوه، له‌به‌ر ئازاره‌کانى خۆیان ئاگایان له‌ئازاره‌کانى خه‌ڵک نه‌ماوه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پرۆژه‌یه‌کى لامه‌رکه‌زى ته‌سلیمى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه، ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه‌و حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و پێموایه کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى ده‌کات، ناڵێم وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌سیاسه‌تى یه‌کێتى گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. خۆشتان ده‌زانن له‌دواى هاتنى سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا جۆو بایدن که رووى ره‌خنه‌ى له‌تورکیایه‌و نوێنه‌رى ئه‌مریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داواى ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیاى کرد له‌لیبیا، که‌ئه‌و هێزانه نابێت بمێننه‌وه له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه ئاراسته‌ى تورکیا کراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هێزه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستانى به(هاوپه‌یمانى ستراتیژى ئه‌مریکا) ناوبرد‌و فشاره‌کان له‌سه‌ر تورکیا زیادیان کردووه، واتا تورکیا له‌به‌رده‌م دووڕیانێکى زۆر سه‌ختدایه، به‌تایبه‌ت واژۆکردنى ئه‌و چه‌که روسیه‌ى ئێس(٤٠٠) ئه‌مریکا فشارى له‌سه‌ر تورکیا زیاتر ده‌بێت، تورکیاش ناتوانێت له‌داڕمانى ئابوورى که تێیکه‌وتووه په‌ل بهاوێت، هه‌موو ئه‌م فشارانه‌ى سه‌ر تورکیا واده‌کات پارتى دیموکراتى کوردستانیش پاشه‌کشه بکات، بۆیه پێموایه پارتى به‌لامه‌رکه‌زییه‌ت رازى ده‌بێت، به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه یه‌کێتى هاوبه‌ش و شه‌ریکێکى راسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى له‌حکومه‌تدا؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: که‌باسى شه‌راکه‌ت له‌نێوان یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت، له‌بنه‌مادا بوونى نییه، پارتى هه‌تا مه‌جالى هه‌بێت رێگا نادات تۆ شه‌ریکى بیت، بۆیه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان سێبه‌رى دروستکردووه، وه‌زیره‌که هى خۆى بێت یا هى حزبه‌کانى دیکه بێت، یه‌کێتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى هه‌بێت یا نا چییه، مونا قه‌هوه‌چى جێگرى دووه‌م هى پارتییه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هى خۆیه‌تى، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کان (٥٠) زائیدن یه‌کى له‌ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌یه، پارتى هیچ کات یه‌کێتى وه‌ک هاوبه‌ش قبوڵ نییه. هاوڵاتى: یه‌کێتى چ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارتى نه‌وتى ته‌سلیمى به‌غدا نه‌کرد؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵى: هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌یانه‌وێت ئیداره‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌ى حوکمڕانى کابینه‌ى نۆیه‌م بده‌ن، نایانه‌وێت کێشه‌و ته‌قلیسى کۆمه‌ڵێک کێشه بکه‌ن، یه‌کێتى به‌بێ هه‌ڵکرنى گڵۆپى ئه‌مریکى ناتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌م بکات، سیاسه‌تى ئێستاى یه‌کێتى پشتگیرى دووئیداره‌یى ناکات، نه ده‌شتوانێت پاشه‌کشه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بکات، واى ده‌بینن سیاسه‌تى ئه‌مریکى فشاره‌کان زیاتر ده‌کات، چه‌ند فشار له‌تورکیا بکرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا، ئه‌وه‌نده‌ش پارتى پاشه‌که‌شه ده‌کات. به‌نزیکیم له‌سه‌رکردایه‌تى، ئه‌م مه‌فهومه زۆر زاڵه تادوایین سات یه‌کێتى له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر پارتى راستگۆ نه‌بوو له‌و به‌ڵێنه‌ى که به‌تایبه‌ت به‌یه‌کێتى و قوباد تاڵه‌بانى داویه‌تى که‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌و بودجه‌یه، چونکه ناتوانین به‌رگه‌ى نه‌بوون و که‌مى موچه‌خۆران بکه‌ین، جه‌نابى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى به‌ڵێنیان داوه که‌موچه‌خۆران به‌ته‌نیا له‌پێناو ئێوه بڕیارى سه‌لیم ده‌ده‌ین، پارتى ئاگادارى هۆشدارییه‌که‌ى یه‌کێتیه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زیی و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرێت له‌به‌غدا پارتى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى رازیی ده‌بێت.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌ھیدانى ھه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند:" شکاندنى کێلى گۆڕستانى شه‌ھیدانى کیمیابارانى ھه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵێکه‌وه ئه‌نجامدراوه که ته‌مه‌نێکى زۆریان نییه، ھیچ مه‌رامێک له پشت ئه‌و رووداوه‌وه نییه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى شوباتى 2021به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌ھیدانى ھه‌ڵه‌بجه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "شکاندنى کێلى گۆڕستانى شه‌ھیدانى کیمیابارانى ھه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵێکه‌وه ئه‌نجام دراوه که ته‌مه‌نێکى زۆریان نییه، ھیچ ده‌ست و مه‌رامێک له‌پشت ئه‌و ڕووداوه وه نیه و داواکارین هه‌موان دووربکه‌ونه‌وه له بابه‌تى شێواندنى ئه‌م ڕووداوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که منداڵه‌کان ناسراون و له‌لایه‌ن سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ھه‌ڵه‌بجه، به‌شى یاسایى مۆنۆمێنته‌وه سکاڵاى یاسایى تۆمارکراوه و سبه‌ینێ که‌سوکاره‌کانیان له دادگا ئاماده‌ده‌بن. ئه‌مڕۆ له رووداوێکدا به‌شێک له کێلى گۆڕستانى سیمبولى شه‌ھیدانى کیمیابارانى شکێنرا و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى که‌سوکارى قوربانیانى کیمیابارانى لێکه‌وته‌وه و به‌پێى ئاماره‌کان نزیکه‌ى 75 کێلى قوربانیان شکێندراوه.
سه‌رکۆ جه‌مال له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ى کۆچى دوایى ئیدریس بارزانى سه‌رکرده‌ى دیارى شۆڕشى ئه‌یلول و براگه‌وره‌ى مه‌سعود بارزانی، باسى رێککه‌وتنى پارتى و په‌که‌که دێته‌وه کایه، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى سه‌رکرده‌ى کۆچکردووى پارتى باسی له‌ڕۆڵى ناوبراو کردووه له لێکنزیکبوونه‌وه‌ى پارتى و په‌که‌که. سیاسه‌تمه‌دارێکى نزیک له‌پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) پێیوایه ئێستا له‌هه‌موو کاتێک زیاتر گرنگه رێککه‌وتنى له‌وشێوه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ناوچه‌که‌و پارتى و په‌که‌که‌و هێزه کوردییه‌کانى دیکه بکرێت، پسپۆڕێکى زانسته سیاسییه‌کانیش ده‌ڵێت:»په‌که‌که و پارتى به‌درێژایى مێژوو ناکۆکییه‌کانیان قوڵتر بووه له‌هاوپه‌یمانێتییان». عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان که له‌ساڵى 1999وه له‌زیندانى ئیمراڵیدایه له‌تورکیا، پێشتر‌و له‌ساڵى 2014 له‌نامه‌یه‌کدا بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى ئه‌وکاتى هه‌رێمى کوردستان، وێڕاى ناردنى سڵاو بۆ مه‌سعود بارزانى و جه‌لال تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى، باس له‌و رێککه‌وتنه ده‌کات که له‌نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان ئیمزاکرابوو. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌به‌شێکى ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێت: «رێز‌و سڵاو بۆ به‌ڕێز بارزانى و تاڵه‌بانى، هه‌روه‌ها سڵاوم هه‌یه بۆ نێچیرڤان بارزانی، من سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ باوکى ئه‌و، ئیدریس بارزانى ده‌ستم به‌و کاره کرد‌و پرۆتۆکۆلێکى (11) ماده‌ییمان پێکه‌وه ئیمزاکرد، من زۆر به‌باشى کارى ئه‌و په‌سه‌ند ده‌که‌م و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنم «. فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى، که له‌و کاتەدا له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانى له‌لیژنه‌ى باڵاى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتیدا بووه، له‌وتارێکیدا که له 8ى نیسانى 2013 له رۆژنامه‌ى رووداو بڵاوکراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى: « ئه‌و پرۆتۆکۆله دواى گفتوگۆیه‌کى زۆر ساڵى 1983 له‌یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنى ئیدریس بارزانى و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌دیمه‌شق گه‌یشتنه ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆڵى (نهێنی) هاوپه‌یمانى دوولایه‌نه، هه‌ردوولا به‌ناوى هه‌ردوو حزبه‌وه ئیمزامان کرد». فەله‌که‌دین کاکه‌یى هه‌روه‌ها نووسیبوى که«پرۆتۆکۆلى پارتى و په‌که‌که گرنگترین و به‌هێزترین رێککه‌وتننامه‌ى نێوان دوو لایه‌نى کوردستانى بوو به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى رزگارى و سه‌ربه‌خۆیی». هه‌روه‌ها کاکه‌یى له‌نووسینه‌که‌یدا باسى ئه‌وه‌شى کردبوو»له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا هیچ رێککه‌وتنێکى کوردستانى له‌و ئاسته‌دا نه‌به‌ستراوه، کاتێ دواتر پرۆتۆکۆڵه‌که ئاشکرابوو هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى هه‌ژاند، هه‌ر به‌و بیانووه‌وه حکومه‌تى تورکیا ساڵى 1984 هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى هێنایه سه‌ر پێشمه‌رگه‌و بنکه‌کانى پارتى و په‌که‌که له‌باشوورى کوردستان، به‌ڵام هێرشه‌که به‌تووندى وه‌ڵامدرایه‌وه‌و شکستى هێناو حکومه‌تى تورکیا به‌په‌له هێزه‌کانى خۆى کشانده‌وه ناو تورکیا». فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى ئه‌وه‌شى باسکردبوو «به‌گشتى ئیدریس سووربوو له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێ پشتیوانى له‌چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى کورد له‌باکوورو گشت پارچه‌کان بکه‌ین، چونکه ئه‌وه زامنى سه‌رکه‌وتنى باشووریشه«. ئیدریس بارزانى له‌ساڵى 1944 له‌دایکبوو، له 31ی کانونى دووه‌مى1987 له‌باره‌گایه‌کى پێشمه‌رگه‌دا کۆچى دوایى کرد، فه‌رمانده‌یه‌کى ناودارى شۆڕشى ئه‌یلول بوو، ئیدریس بارزانى له‌دواى تێکچوونى شۆڕشى ئه‌یلول و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى شۆڕش بووه به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى و وه‌ک لایه‌نگرانى ده‌ڵێن له‌دروستکردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانییه‌کاندا رۆڵێکى به‌رچاوى هه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌ئه‌ده‌بیاتى پارتى و له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى پارتى به «ئه‌ندازیارى ئاشتبوونه‌وه‌ى نیشتمانى» ناوده‌برێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توانیبووى له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بگاته رێککه‌وتنى کۆتاییهێنان به‌شه‌ڕێکى خوێناوى چه‌ند ساڵه، که‌ئه‌وه‌ش بووه بناغه‌ى دروستبوونى به‌ره‌ى کوردستانى له‌ساڵى 1988دا. هه‌ر له‌وتاره‌که‌ى فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى-دا هاتووه «ئیدریس بارزانى و لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیى گشتى پارتى ساڵى 1980 به‌دواوه، یه‌که‌م لایه‌ن بووین که‌هاوکارى و پشتگیرى په‌که‌که‌و پارته‌کانى دیکه‌ى باکوورى کوردستان‌مان به‌گرنگ ده‌زانی». کاکه‌یى ئه‌وه‌شى له‌وتاره‌که‌یدا باسکردبوو که‌دواى کوده‌تاى جه‌نه‌ڕال که‌نعان ئیڤرین له‌تورکیا له‌ساڵى 1980، چالاکى حزبى و سه‌ندیکایى و رۆژنامه‌گه‌ریى ئازاد له‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌کراو ده‌یان هه‌زار چالاکوانى تورک و کورد گیران و له‌به‌ندیخانه‌کان قایم کران، ئه‌وانه‌ى نه‌که‌وتنه ده‌ستى حکومه‌تى تورکیا، به‌تایبه‌تى کوردستانییه‌کان خۆیان گه‌یانده سنوورى تورکیا – عێراق، که له‌دیوى عێراقه‌وه ناوچه‌یه‌کى رزگارکراوى فراوان هه‌بوو و له‌ژێر کۆنترۆڵى پێشمه‌رگه و پارتى دیموکرانى کوردستاندا بوو. « له‌وکاته‌دا ئیدریس بارزانى به‌رپرسى لیژنه‌ى باڵاى په‌یوه‌ندییه‌کانى پارتى بوو، من ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه بووم و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پێشوازى و پشتیوانى حزبه کوردستانییه‌کانى باکوورم که‌وته ئه‌ستۆ، له 1980ه‌وه ئیتر به‌ره به‌ره ئه‌و حزبانه‌مان ده‌ناسی، له‌وانه‌ش په‌که‌که، زۆرینه‌ى چالاکوانانى باکوور که‌م ده‌مانه‌وه‌و ده‌چوونه ئه‌وروپا، ته‌نیا په‌که‌که نه‌بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانى له‌ئه‌وروپاشه‌وه ده‌هێنایه‌وه کوردستان، ده‌یویست له‌ناوچه رزگارکراوه‌کانى باشوور جێگیرببێت، به‌تایبه‌تى که‌هاوسنوورى باکوور بوو»، کاکه‌یى واى باسکردووه. له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى هێماى بۆ ئه‌وه‌کردووه ئیدریس بارزانى و لیژنه‌که‌یان بۆ یه‌که‌مجار چاویانکه‌وت به‌هه‌ڤاڵ (خالد)، سه‌رکرده‌یه‌کى په‌که‌که بووه، که وتیان ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسییانه،(خالد) نازناوى بوو، گه‌نجێکى رووناکبیرى ژیر‌و کراوه‌بوو، دواى چه‌ندین دانیشتن ئیدریس بارزانی، له‌مه‌کته‌بى سیاسى پارتیدا ده‌ریبڕى که پێده‌چێ په‌که‌که حزبێکى جددى و دووربین بێت، ده‌زانێ چیده‌کات و جه‌ماوه‌رى باشى هه‌یه، ره‌نگه هه‌وڵبدات مه‌سه‌له‌که له‌باکوور پێشبخات، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که لێکنزیکبوونه‌وه‌و هاوکارى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و په‌که‌که ره‌نگه شتێکى باشى لێده‌ربچێت، «هه‌ردوولا به‌وه گه‌یشتن داواى گردبوونه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى گشتى بکه‌ن له‌نوێنه‌رانى گشت حزب و رێکخراوه سیاسییه کوردستانییه‌کانى هه‌ر چوار پارچه«. له‌کۆتایى نووسینه‌که‌ى فه‌له‌که‌دین کاکه‌ییدا هاتووه، ئیدریس بارزانى و خالد، به‌ناوى هه‌ردوولا، خێرا که‌وتنه په‌یام ناردن بۆ هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کان، به‌مه‌به‌ستى به‌ستنى ئه‌و گردبوونه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه، زوو به‌زوو دوو وه‌ڵامى نه‌رێنى دڵساردکه‌ره‌وه‌یان پێگه‌یشت، یه‌که‌م له‌حزبێکى گه‌وره‌ى باکوور، که وتى مادام په‌که‌که‌ى تێدابێ ئاماده‌نین له‌گردبوونه‌وه‌یه‌کى وه‌هادا به‌شداری بکه‌ن، «دووه‌م حزبێکى گه‌وره‌ى باشووریش وتى مادام پارتى به‌شدار ده‌بێ، ئێمه ئاماده‌ى نابین، به‌و جۆره ئه‌سڵى بیرۆکه‌که، که‌هێشتا تازه چرۆى ده‌رده‌کرد، که‌وته‌به‌ر پووچه‌ڵبوونه‌وه، مانه‌وه پارتى و په‌که‌که، که درێژه‌یان به‌هاوکارى و خه‌باتى هاوبه‌شیانداو وازیان له‌بیرۆکه‌که‌ش نه‌هێنا، وه‌لێ ساڵى 1983 هه‌ڤاڵ خالد، که چووبووه ناوبژى شه‌ڕى ناوخۆ له‌پشت ئاشان، که‌وته به‌ر رێژنه‌ى گولله و له‌خه‌باتى ئاشتییانه‌و نه‌ته‌وه‌ییدا، له‌و ده‌ڤه‌ره شه‌هیدبوو». دوران کاڵکان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که پێشتر له‌لێدوانێکدا له‌باره‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه رایگه‌یاندبوو « پرۆتۆکۆڵى ١٩٨٢، که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسى ده‌کات، به‌ڵگه‌یه‌کى هاوپه‌یمانیى دیموکراتیک و نه‌ته‌وه‌ییه، که له (١١) خاڵ پێکدێت، پرۆتۆکۆڵه‌که له‌به‌رده‌سته‌و له‌میدیاکانیشدا بڵاوکرایه‌وه، هیچ شتێک بۆ شاردنه‌وه له‌گۆڕێدا نییه، له‌و رێککه‌وتنانه‌دا هاوپه‌یمانیى پارتى و په‌که‌که روویدا، له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى یه‌کێتیشدا هه‌ندێک چاوپێکه‌وتنى گرنگ ئه‌نجامدرابوون، هه‌مان په‌یوه‌ندى و هاوپه‌یمانیش له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌نجامدرابوو». هه‌روه‌ها کاڵکان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدابوو « که ئێمه باسى ئه‌و پرۆتۆکۆڵه ده‌که‌ین، ئه‌مڕۆش ده‌توانین ئه‌و خاڵانه واژۆ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ریى پارتى قبوڵیان بێت ئێمه دیسانه‌وه ده‌توانین واژۆى بکه‌ینه‌وه«. محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى، سیاسه‌تمه‌دارو که‌سێکى نزیک له‌پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌ڵێت: «ئێستا له‌هه‌موو کاتێک زیاتر گرنگه که رێککه‌وتنى له‌وشێوه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ناوچه‌که و پارتى و په‌که‌که و هێزه کوردییه‌کانى دیکه بکرێت». محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «ئه‌وکاته ساڵى 1984و 1985 په‌یوه‌ندى په‌که‌که و پارتى به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندى ئیدریس بارزانى و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌هێزبوو، رێککه‌وتن که هێزه‌کانى په‌که‌که بێنه سنووره‌کانى باشوور، ئه‌گه‌ر پێویستیشیان به‌هاوکارى بوو پارتى ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیى هاوکارییان بکات». ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرا که یه‌کێتییه‌کى هێزه کوردییه‌کان دروستبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پرۆتۆکۆلێک واژۆ کرا، دواى ئه‌وه ئیتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى سیاسى و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه تێکچوون. هه‌روه‌ها پێنجوێنى وتیشى «ئێستا له‌هه‌موو کاتێک زیاتر گرنگه که رێککه‌وتنى له‌وشێوه‌یه که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ناوچه‌که و پارتى و په‌که‌که و هێزه کوردیه‌کانى دیکه بکرێت، چونکه ئێستا پیلانى هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى کوردستان له‌ئارادایه، بۆ له‌ناوبردنى دۆزى کورد، ده‌یانه‌وێت به‌به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌مه له‌ناو ببه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا قۆناغه‌که سه‌پاندوویه‌تى که‌ده‌بێت رێککه‌وتنێکى نێوان کورده‌کان دروستبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژ به‌ڕۆژ لایه‌نه‌کان له‌یه‌کتر دوورده‌که‌ونه‌وه«. «دوورنییه هه‌ردوولا لێک نزیک ببنه‌وه، چونکه له‌سیاسه‌تدا هیچ شتێک ئه‌سته‌م نییه، هیوادارم بیریان له‌وه کردبێته‌وه که‌چاره‌نووسى هه‌موو حزبه کوردییه‌کان و گه‌لى کورد له‌مه‌ترسیدایه«، محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى وا ده‌ڵێت. شاره‌زایه‌کى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌دات که ناکۆکییه‌کانى نێوان پارتى و په‌که‌که ئه‌وکاته ته‌قییه‌وه که به‌هارى عه‌ره‌بى رووى له‌سوریا کرد‌و هه‌ر لایه‌کیان له‌ڕۆژئاڤاى کوردستان پشتیوانى لایه‌نێکیان ده‌کرد. هێمن سه‌عید، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»پارتى و په‌که‌که هێنده دوورن له‌یه‌که‌وه ته‌نها کوردبوونیان هاوبه‌شه، هه‌ردووکیان ده‌یانه‌وێت برا گه‌وره بن، که‌سیشیان ئه‌وى دیکه قبوڵ ناکات، بۆیه به‌درێژایى مێژوو ناکۆکییه‌کانیان قوڵتر بووه له‌هاوپه‌یمانێتییان». هێمن سه‌عید نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه که له‌سه‌ر پرسى دیاریکردنى میرى ئێزدییه‌کان ناکۆکى قوڵ که‌وته نێوانیان، ناکۆکییه‌کانیشیان ئه‌وکاته ته‌قییه‌وه که به‌هارى عه‌ره‌بى رووى له‌سوریا کرد‌و هه‌ر لایه‌کیان له‌ڕۆژئاڤاى کوردستان پشتیوانى لایه‌نێکیان ده‌کرد، وتیشى:»داعش که‌هات هه‌ردوولاى لێک نزیک کرده‌وه، تا گه‌یشته ئاستى هاوکارى سه‌ربازیى په‌که‌که بۆ پێشمه‌رگه، دواتریش به‌وهۆیه‌وه په‌که‌که باره‌گاکانى له‌و ناوچه‌یه جێگیرکرد، واته هۆکارى نزیکایه‌تى ئه‌و دوولایه‌نه مه‌ترسى هاوبه‌ش بوو». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد په‌که‌که وه‌ک قه‌ندیلى دووه‌م سه‌یرى شه‌نگال ده‌کات، بۆیه په‌که‌که نایه‌وێت به‌و ئاسانییه شه‌نگال چۆڵ بکات، پارتیش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى کۆده‌نگى لایه‌نه‌کانه‌وه په‌که‌که له‌شه‌نگال ده‌ربکات، «له‌ئێستادا په‌که‌که‌ش ده‌یه‌وێت به‌هۆى ئه‌و فشارانه‌وه پاشه‌کشه له‌هه‌ندێک ئامانجى بکات، تا بتوانێت خۆى له‌شه‌ڕى پارتى لابدات، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌شه‌ڕ لابده‌ن، نزیکبوونه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رووبدات بۆ دۆستایه‌تى هه‌میشه‌یى نابێت، به‌ڵکو بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌یه‌ک ده‌بێت». پارتى کرێکارانى کوردستان، له‌ساڵى 1978 دامه‌زراوه‌و له‌ساڵى 1984ه‌وه بووه هێزێکى چه‌کدار، هه‌رچى پارتى دیموکراتى کوردستانە، له‌ساڵى 1945 دامه‌زراوه‌و ئێستا هێزى یه‌که‌مه له‌هه‌رێمى کوردستان و خاوه‌نى (45) کورسى په‌رله‌مانییه‌و بوونى هێزه‌کانى په‌که‌که له‌خاکى هه‌رێم ره‌تده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار جه‌ختده‌کاته‌وه له‌پێویستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ ئاشکراکردنى چاره‌نوسى شوێنبزرکراوان‌و په‌سه‌ندکردنى یاساى کچان‌و ژنانى ڕزگاربوى ئێزدی، هاوکات داواى دوباره ڕێکخستنه‌وه‌ى دۆخى ئیداره‌ى شنگال ده‌کات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى شوباتى 2021 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌کۆشکى سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیکرد له‌نادیه موراد چالاکوانى ئێزدی. له‌ده‌ستپێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ستایشى ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ى کرد که نادیه موڕاد له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێى ھه‌ڵده‌سێت له‌پێناو گه‌یاندنى ده‌نگى قوربانییه ئێزدییه‌کان به‌جیھان. ھاوکات به‌گرنگییه‌وه باسى له‌ئازایه‌تیو قوربانییه‌کانى نادیه موڕادو کچان‌و کوڕانى ئێزدی‌و سه‌رجه‌م پێکھاته‌کانى دیکه گه‌لى عێراق کرد دژ به‌تیرۆرو داعش. له‌دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار دوپاتیکرده‌وه، به‌هه‌موو هێزو توانایه‌وه کارده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌کان‌و هه‌موو ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌کان بۆ زێدى خۆیان‌و دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌و خۆشگوزه‌ران. جه‌ختیشیکرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته سیاسی‌و کارگێڕییه‌کانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه لاببرێن، "به‌تایبه‌تى دۆخى ئیداره‌ى شنگال دوباره ڕێکبخرێته‌وه‌و ئاسایش‌و سه‌قامگیریى تێیدا پارێزراوبێت‌و خزمه‌تگوزارییه مادیی‌و مه‌عنه‌وییه‌کانیش بۆ دانیشتوانه‌که‌ى به‌رده‌ستبخرێت به‌جۆرێک شایسته‌ى قوربانیدانى خه‌ڵکه‌که‌ى بێت". سه‌رۆک کۆمار هیوایخواست یاساى کچان‌و ژنانى ئێزدییه ڕزگاربوه‌کان به‌زوترینکات په‌سه‌ندبکرێت، ھاوکات سه‌رجه‌م چین‌و توێژه زیان لێکه‌وتوه‌کانى دیکه‌ش بگرێته‌وه، ئاماژه‌شى به‌گرنگى ئه‌وکاره دڵسۆز‌و ماندونه‌ناسانه کرد که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌کان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان‌و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدراون به‌مه‌به‌ستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵ‌و کۆششه‌کان بۆ سۆراغکردنى چاره‌نوسى ژن‌و کچه ڕفێنراوو شوێنبزرکراوه‌کانى ئێزدی‌و ئازادکردنیان. له‌کۆتایى دیداره‌که‌دا نادیه موڕاد هه‌وڵ‌و کۆششه به‌رده‌وامه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى به‌رزنرخاند بۆ پشتیوانیکردن له‌دۆسییه‌ى ئێزدییه‌کان، موڕاد دوپاتیکرده‌وه که له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وامده‌بێت بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى ئێزدییه‌کان.
هاوڵاتى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆ‌لیده ئه‌ھلییه‌کان له‌ناو شارى سلێمانى بۆ مانگى یه‌ک له نێوان نۆ هه‌زار و 750 دینار بۆ 11هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت. ئه‌مڕۆ 1ى شوباتى 2021 قائیمقامیه‌تى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له مانگى رابردوودا، کارکردن و ته‌رخانکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 260 بۆ 300 کاتژمێر بووه و به‌مه‌ش نرخى یه‌ک ئه‌مپێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى له‌نێوان نۆ هه‌زار و 750 دینار بۆ 11 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، به‌هۆى جیاوازى کارپێکردنى مۆلیده‌کان له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه. هاوکات، نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌باى مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه، دیاریکردنى نرخى کاره‌باى مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى یه‌ک که به‌پێى نرخى سوته‌مه‌نى له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نرخى یه‌ک کاتژمێر بۆ یه‌ک ئه‌مپێر (۳۷.۸) دینار ده‌بێت و خشته‌ى کارپێکردنى مۆلیده‌کان بۆ مانگى دوو گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت. هاوکات، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خشته‌ى کارپێکردن و دابینکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه گۆڕاوه، به‌یانیان له کاتژمێر 7 بۆ 8 و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر 12 بۆ کاژمێر 1ى شه‌و، له‌و ماوه‌ى دیاریکراوه هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به میدیاکانى راگه‌یاند، به رێژه‌ى 20% نرخى کاره‌باى نیشتیمانى به‌رزده‌کرێته‌وه و ئه‌وه‌شى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار گه‌ڕانده‌وه.
هاوڵاتى وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە روی تەندروستییەوە زەمینەکە گونجاوە بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن". ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سەبارەت بە کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن ئەوان پێشنیازەکانیان ئامادەکردووە و چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن. وەزیری پەروەردە وتی: "ئێمە ناتوانین نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی و خوێندکار وەکو جاران ببەینەوە نێو ناوەندەکانی خوێندن، دەبێت میکانزمی نوێ بگیرێتەبەر بە رێنمایی و راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، بۆ ئەوەی بتوانین دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە، بەڵام بە شێوازێک گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران پارێزراو بێت". وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە هەر حاڵەتێکدا هەستیانکرد کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی گشتی دروست بکات: "ئەوا لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە بەشێوەی دەوری کۆدەبێتەوە بڕیاری پێویست دەدەین". ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیون، بە جۆرێک ئێستا رۆژانە کەمتر لە 100 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، مردنیش بە ڤایرۆسەکە زۆر کەمبووەتەوە. ئالان حەمەسەعید دەڵێت: "لە رووی مەبەدەئییەوە تا راددەیەک ئامارەکان دڵخۆشکەرن، تا راددەیەک زەمینەکە گونجاوە لە رووی تەندروستییەوە بۆ ئەوەی بتوانین ناوەندەکانی خوێندن بەو میکانزمانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێمە دیاری دەکەن، بکەینەوە". بڕیاردرا لە رۆژی شەممە 16-1-2021 خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە، هەروەها دەوامی قۆناخەکانی دیکەش لە 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی لە 1-3-2021 دەستپێدەکاتەوە.
پ. دهۆک هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ژنان و کچانى پارێزگاى دهۆک له‌ڕێى توڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زیاد بووه‌و ته‌نها له‌ساڵى رابردوو (96) که‌س له‌سه‌رخراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون. دونیا ته‌مه‌ن (24) ساڵ ناوى خوازراوى کچێکى پارێزگاى دهۆکه، دووساڵه زانکۆى ته‌واوکردووه‌و بێکاره، له‌ماوه‌ى رابردوو به‌دواى کارێک‌دا گه‌ڕاوه، به‌ڵام تووشى کێشه بووه، به‌هاوڵاتى وت «زۆر به دواى هه‌لى کاردا گەڕاوم، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لینکێک له‌لایه‌ن گروپێکه‌وه بڵاویان کردبووەوەو داواى زانیارى و وێنه‌یان ده‌کرد، منیش لینکه‌که‌م پڕکرده‌وه‌و زانیارى و وێنه‌ى خۆم بۆ ئه‌و لینکه نارد «. «دواى ماوه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کى نه‌ناسراو په‌یوه‌ندى پێوه‌کردم و به‌منى وت هه‌موو زانیارى وێنه‌کانت لاى منن ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتوون به‌من نه‌ده‌ى هه‌موو شته‌کانى تۆ بڵاوده‌که‌مه‌وه، ناتوانم بڕى پاره‌که‌و ئاڵتوونه‌که دیاری بکه‌م، به‌ڵام هه‌رچونێک بێت دامه ئه‌و که‌سه، دواى چه‌ند رۆژێک دووباره هه‌ڕه‌شه‌ى کرد ناچاربووم ناوه‌رۆکى بابه‌ته‌که به‌خێزانه‌که‌م بڵێم»، دونیا وا ده‌ڵێت. ئه‌و کچه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که سه‌ردانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى توندوتیژى دژى ژنانى کردووه‌و سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه تۆمارکرد»دواى ماوه‌یه‌کى که‌م ئه‌و که‌سه ده‌ستگیراکراو هه‌موو ئه‌و ئاڵتوون و پاره‌یه‌ى بۆ گه‌ڕاندمه‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ده‌ڵێت:»ته‌نها له‌مانگى رابردوودا (14) که‌سمان ده‌ستگیرکردووه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ژنان و کچان». ئارام محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان به هاوڵاتى وت:» له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌کچان و ژنان کراوه، هەندێک له‌و کچ و ژنانه بڕه پاره‌یه‌کى زۆر‌و ئاڵتونیان به‌هه‌ڕه‌شه‌کاره‌کان داوه تا وێنه‌کانیان بڵاونه‌کرێنه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «به‌بیانوى هه‌لى کار چه‌ند گه‌نجێک چه‌ند لینکێکیان له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکردۆته‌وه تا له‌و رێگایەوه ژنان و کچان وێنه‌و زانیارییه‌کانى خۆیان بۆ ئه‌و لینکه بنێرن، خه‌ڵکیش له‌ئێستادا به‌هۆى که‌مى هه‌لى کار وێنه‌و زانیاریى خۆیان ناردووه، دواتر ئه‌و که‌سانه وێنه‌کانیان لاى خۆیان خه‌زن کردووه‌و ته‌له‌فۆنیان بۆ کردوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتون نه‌ده‌ن ئه‌وا وێنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه «. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ته‌نها له‌مانگى رابردوودا توانیویانه (14) تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ن و ره‌وانه‌ى دادگاى بکه‌ن، وتیشى:»له‌ساڵى رابردوو له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (96) که‌س له‌سه‌ر خراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون، داوا له‌و کچ و ژنانه ده‌که‌ین که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ با سکاڵاى خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تاچاره‌سه‌ریان بکه‌ین». به‌پێى یاسا هه‌ر که‌سێک تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خراپ به‌کاربهینێت یاهه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵک بکات، سزاکه‌ى له‌یه‌ک ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌کات و زیندانیکردنی ئه‌و که‌سه تاپێنج ساڵ ده‌ڕوات. گوڵیزار ئه‌حمه‌د، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌دهۆک پێیوابوو ئێستا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده دۆخى خراپ بووه له‌ڕووى داراییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێک هه‌لێکى کار رابگه‌یەنێت به‌بێ بیرکردنه‌وه زانیارى ده‌نێرێت، وتیشى: «بۆیه ئه‌و رووداوه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا تێیدا ده‌ژین شتێکى نامۆ نیه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته نه‌کات به‌بێ دوودڵى ده‌یان کێشه‌ى تر رووده‌ده‌ن که‌پێشبینى ناکرێت».
ماردین نوره‌دین وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»له‌ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتۆته نزیکه‌ى سێ هه‌زارو (800) مێگاوات»، ده‌شڵێت:» (12 بۆ 14) کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان». ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئێستا گه‌یشتوونه‌ته تواناى به‌رهه‌مه‌مهێنانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار و (800) مێگاوات، که‌ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌یه له‌دواى قه‌یرانى کاره‌باوه، له‌مێژووى وه‌زاره‌تى کاره‌باو هه‌رێمى کوردستاندا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌به‌رامبه‌ریشدا پلان و پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌ت له‌کارکردن له‌تۆڕه‌که‌دا وێستگه‌کانى گواستنه‌وه‌و دابه‌شکردن به‌رده‌وامه، له‌ئێستادا تواناى وه‌زاره‌تى کاره‌با رۆژانه (12 بۆ 14) کاتژمێره له‌شه‌وو رۆژێکدا. ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه کاته‌کانى بوونى کاره‌با په‌یوه‌سته به‌فاکته‌رێکى تره‌وه که‌پێى ده‌وترێ خواست، ره‌نگدانه‌وه‌ى کاریگه‌رى قه‌یرانى دارایی وایکردووه که‌زیاتر فشار بۆ کاره‌با بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى کاره‌با هه‌میشه به‌دیل بووه بۆ قه‌یرانه‌کان، به‌تایبه‌تى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له‌نه‌وت و غاز «هه‌ر کاتێک گرفت دروست بووه، خه‌ڵک په‌ناى بۆ کاره‌با بردووه بۆ ئه‌وه‌ى جێى ئه‌وانى دیکه بگرێته‌وه«.
شاناز حه‌سه‌ن پارتى خۆى له‌قه‌ره‌ى لامه‌رکه‌زیى دارایى نادات و به‌رانبه‌ر به‌پڕۆژه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان بۆچوونیان جیاوازه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه‌و هه‌رسێ لایه‌ن تێیدا به‌شدارن. مه‌سرور بارزانى، دواى سوێندخواردنى وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا کارنامه‌ى حکومه‌تى خوێنده‌وه‌و جه‌ختى له‌پرسى لامه‌رکه‌زى کرده‌وه وه‌ک یه‌کێک له‌و بڕگانه‌ى جێبه‌جێى ده‌که‌ن، نزیکه‌ى دوو ساڵ به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مدا تێپه‌ڕبووه‌و تائێستا لامه‌رکه‌زى جێبه‌جێ نه‌کراوه. یه‌کێتى و گۆڕان وه‌ک دوو حزبى سه‌ره‌کى به‌شدار له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا به‌جیا پڕۆژه‌یان پێشکه‌شى حکومه‌ت کردووه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵام ده‌که‌ن، به‌ڵام ستافى پارتى له‌حکومه‌ت تائێستا وه‌ڵامێکى ئه‌رێنییان نه‌داوه‌ته‌وه. وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت:» کورد ته‌رکیزى خۆى بکاته‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و بارى دارایى خه‌ڵک و هه‌وڵه‌کانى بۆ ئه‌وه بێت باشتره«. فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد بابه‌تى لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا بانگه‌شه‌ى بۆ کراوه که‌ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاکان شۆڕبکرێته‌وه‌و کارێکى ئاساییه، وتیشى:» ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیداین هه‌ر شتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان بێت داکۆکى لێده‌که‌ین». هه‌روه‌ها وتیشى:»وه‌ک پارتى له‌م دۆخه سیاسییه ئاڵۆزه‌ى ئێستاى ئابورى و دارایى کورد ته‌رکیزى خۆى بکاته‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و بارى دارایى خه‌ڵک و هه‌وڵه‌کانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وه بێت باشتره بۆ باشترکردنى ژیانى هاووڵاتیان». ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌یه‌کێتى و گۆڕان هه‌ماهه‌نگن و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پڕۆژه‌کانیان نزیکن له‌یه‌ک و لاى یه‌کێتى «داواى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى فشار نیه، ستراتیجیه«. بێستون سابوراوى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»یه‌کێتى وه‌ک بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کى بڕواى به‌لامه‌رکه‌زى هه‌یه‌و به‌حکومى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌جنداى کابینه‌ى نوێ هه‌یه‌و بوونى هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى کارى بۆ کرابێت و نوێ کرابێته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد لامه‌رکه‌زیى له‌م کاته‌دا برتییه له‌لامه‌رکه‌زى بۆ هه‌موو پارێزگاکان و قایمقامیه‌ت، کارگێڕى و دارایى، واته «لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى به‌بێ لامه‌رکه‌زى دارایى ته‌واو نابێت، که‌موکووڕ ده‌رده‌چێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشیوابوو شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو داموده‌زگاکان به‌ره‌و خوارو له‌خوار ئه‌وانیشه‌وه بۆ قایمقامیه‌ت و داموده‌زگاکانى دیکه، له‌چوارچێوه‌ى پاریزگادا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێویستى داده‌نێت رێکبخرێته‌وه، وتیشى:»پرۆژه‌یه‌ک هه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت بیکات له‌هه‌ریه‌ک له‌پارێزگاکان ئیمزاى کۆتایى له‌سه‌رناکرێت، ده‌بێت بچێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى تایبه‌تکار به‌و وه‌زاره‌ته ئیمزاى بکات، که‌چه‌ندین مانگ و چه‌ندین ساڵی پێده‌چێت، واى لێدێت پڕۆسه‌ى گه‌شه‌کردنى ئابورى و کاروباره ئابورییه‌کان دواده‌که‌وێت، بۆیه ده‌کرێت ئه‌مه له‌ناوچه‌کان خۆیان جێبه‌جێبکرێت و کارئاسانى بێت بۆ هاووڵاتیان». بێستون سابوراوایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که لامه‌رکه‌زیى دارایی‌ش بریتیه له‌شێوازى کۆکردنه‌وه‌ى داهاته گشتییه‌کان و شێوازى خه‌رجکردنه‌وه‌ى داهاته گشتییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک پارێزگاکان یان به‌پێى رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌ز که‌هه‌ولێره رێژه‌یه‌ک دیاریده‌کرێت بۆ مه‌رکه‌زو هه‌موو داهاته‌کانى دیکه کۆده‌کرێته‌وەو رێکده‌خرێت و «نابێت بشاردرێته‌وه و رێژه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى خه‌رجکردن دیاریده‌کات». بێستون سابوراوى، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه«یه‌کێتى و گۆڕان هه‌ماهه‌نگن و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پڕۆژه‌کان نزیکن له‌یه‌ک و لاى یه‌کێتى لامەرکەزی فشار نییه، ستراتیجیه، واته ئه‌گه‌ر حزبى یه‌کێتى له‌حکومه‌تداو له‌هه‌ولێر حزبى یه‌که‌میش بێت پشتیوانى له‌لامه‌رکه‌زیى ده‌کات، چونکه مه‌سه‌له‌ى لامه‌رکه‌زیى ئه‌وه نیه حزبێک سودى لێوه‌ربگرێت». رێکخه‌رى ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، مادام پرۆژه‌کان بۆ لامه‌رکه‌زییه، پێویسته وه‌ڵامى ئیجابى له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نى به‌شدار له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌بێت. کاوه عه‌بدوڵڵا، رێکخه‌رى ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستان دیدى جیاواز هه‌یه بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى، پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى هه‌ریه‌که‌مان به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و پارتى جیاوازه بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى، له‌گه‌ڵ یه‌کێتى تۆزێک نزیکین له‌وه‌ى بڕیارى جددیمان هه‌یه بۆ لامه‌رکه‌زى ئه‌گینا له‌پڕۆژه‌دا زۆر جیاوازین». هه‌روه‌ها پێشیوابوو بزوتنه‌وه‌که‌ى یه‌کێک له‌بناغه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى به‌شدارییان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زیی بووه.، وتیشى:»مادام پرۆژه‌کانمان بۆ لامه‌رکه‌زییه، پێویسته وه‌ڵامى ئیجابى له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نمانه‌وه (یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان) هه‌بێت، تا تێگه‌یشتن و هاوکاریى یه‌کتر بکه‌ین و بڕوام وایه واده‌بێت»
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکنه‌که‌وتن، ئه‌وا په‌نا بۆداهاتى نه‌وت و ناوخۆیى ده‌به‌ن، بۆ دابینکردنى موچه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند:"ئێمه پابه‌ندین به هه‌ر ئیلتزامێک، که له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا هاتووه و حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا هه‌ڵسوکه‌وتى کردووه و سه‌رجه‌م داتا‌کان، سه‌باره‌ت به که‌رتى نه‌وت و داهاته‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو. جووتیار عادل راشیگه‌یاند:"بڕیارمان داوه پابه‌ند بين به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ به‌غدا، یان به‌هاى ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله، له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌کان، ده‌بێت حکومه‌تى عێراقیش پابه‌ند بێت به خودى ئه‌و ورده‌کارى و ده‌قانه‌ى له‌نێو یاساکه‌دا هاتوون". وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه تێنه‌په‌ڕی، بێگومان حکومه‌تى هه‌رێم، پلانى خۆى هه‌یه، له کۆتایى ساڵى ٢٠٢٠دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایى راسپاردووه، یاساى بودجه دابنرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داهاته‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تی.
