هاوڵاتى وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە روی تەندروستییەوە زەمینەکە گونجاوە بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن". ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند سەبارەت بە کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن ئەوان پێشنیازەکانیان ئامادەکردووە و چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن. وەزیری پەروەردە وتی: "ئێمە ناتوانین نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی و خوێندکار وەکو جاران ببەینەوە نێو ناوەندەکانی خوێندن، دەبێت میکانزمی نوێ بگیرێتەبەر بە رێنمایی و راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، بۆ ئەوەی بتوانین دەرگای قوتابخانەکان بکەینەوە، بەڵام بە شێوازێک گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران پارێزراو بێت". وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە هەر حاڵەتێکدا هەستیانکرد کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی گشتی دروست بکات: "ئەوا لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە بەشێوەی دەوری کۆدەبێتەوە بڕیاری پێویست دەدەین". ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیون، بە جۆرێک ئێستا رۆژانە کەمتر لە 100 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، مردنیش بە ڤایرۆسەکە زۆر کەمبووەتەوە. ئالان حەمەسەعید دەڵێت: "لە رووی مەبەدەئییەوە تا راددەیەک ئامارەکان دڵخۆشکەرن، تا راددەیەک زەمینەکە گونجاوە لە رووی تەندروستییەوە بۆ ئەوەی بتوانین ناوەندەکانی خوێندن بەو میکانزمانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێمە دیاری دەکەن، بکەینەوە". بڕیاردرا لە رۆژی شەممە 16-1-2021 خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە، هەروەها دەوامی قۆناخەکانی دیکەش لە 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی لە 1-3-2021 دەستپێدەکاتەوە.
پ. دهۆک هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ژنان و کچانى پارێزگاى دهۆک له‌ڕێى توڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زیاد بووه‌و ته‌نها له‌ساڵى رابردوو (96) که‌س له‌سه‌رخراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون. دونیا ته‌مه‌ن (24) ساڵ ناوى خوازراوى کچێکى پارێزگاى دهۆکه، دووساڵه زانکۆى ته‌واوکردووه‌و بێکاره، له‌ماوه‌ى رابردوو به‌دواى کارێک‌دا گه‌ڕاوه، به‌ڵام تووشى کێشه بووه، به‌هاوڵاتى وت «زۆر به دواى هه‌لى کاردا گەڕاوم، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لینکێک له‌لایه‌ن گروپێکه‌وه بڵاویان کردبووەوەو داواى زانیارى و وێنه‌یان ده‌کرد، منیش لینکه‌که‌م پڕکرده‌وه‌و زانیارى و وێنه‌ى خۆم بۆ ئه‌و لینکه نارد «. «دواى ماوه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کى نه‌ناسراو په‌یوه‌ندى پێوه‌کردم و به‌منى وت هه‌موو زانیارى وێنه‌کانت لاى منن ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتوون به‌من نه‌ده‌ى هه‌موو شته‌کانى تۆ بڵاوده‌که‌مه‌وه، ناتوانم بڕى پاره‌که‌و ئاڵتوونه‌که دیاری بکه‌م، به‌ڵام هه‌رچونێک بێت دامه ئه‌و که‌سه، دواى چه‌ند رۆژێک دووباره هه‌ڕه‌شه‌ى کرد ناچاربووم ناوه‌رۆکى بابه‌ته‌که به‌خێزانه‌که‌م بڵێم»، دونیا وا ده‌ڵێت. ئه‌و کچه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که سه‌ردانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى توندوتیژى دژى ژنانى کردووه‌و سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه تۆمارکرد»دواى ماوه‌یه‌کى که‌م ئه‌و که‌سه ده‌ستگیراکراو هه‌موو ئه‌و ئاڵتوون و پاره‌یه‌ى بۆ گه‌ڕاندمه‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ده‌ڵێت:»ته‌نها له‌مانگى رابردوودا (14) که‌سمان ده‌ستگیرکردووه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ژنان و کچان». ئارام محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان به هاوڵاتى وت:» له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌کچان و ژنان کراوه، هەندێک له‌و کچ و ژنانه بڕه پاره‌یه‌کى زۆر‌و ئاڵتونیان به‌هه‌ڕه‌شه‌کاره‌کان داوه تا وێنه‌کانیان بڵاونه‌کرێنه‌وه«. هه‌روه‌ها وتیشى «به‌بیانوى هه‌لى کار چه‌ند گه‌نجێک چه‌ند لینکێکیان له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکردۆته‌وه تا له‌و رێگایەوه ژنان و کچان وێنه‌و زانیارییه‌کانى خۆیان بۆ ئه‌و لینکه بنێرن، خه‌ڵکیش له‌ئێستادا به‌هۆى که‌مى هه‌لى کار وێنه‌و زانیاریى خۆیان ناردووه، دواتر ئه‌و که‌سانه وێنه‌کانیان لاى خۆیان خه‌زن کردووه‌و ته‌له‌فۆنیان بۆ کردوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتون نه‌ده‌ن ئه‌وا وێنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه «. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ته‌نها له‌مانگى رابردوودا توانیویانه (14) تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ن و ره‌وانه‌ى دادگاى بکه‌ن، وتیشى:»له‌ساڵى رابردوو له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (96) که‌س له‌سه‌ر خراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون، داوا له‌و کچ و ژنانه ده‌که‌ین که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ با سکاڵاى خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تاچاره‌سه‌ریان بکه‌ین». به‌پێى یاسا هه‌ر که‌سێک تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خراپ به‌کاربهینێت یاهه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵک بکات، سزاکه‌ى له‌یه‌ک ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌کات و زیندانیکردنی ئه‌و که‌سه تاپێنج ساڵ ده‌ڕوات. گوڵیزار ئه‌حمه‌د، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌دهۆک پێیوابوو ئێستا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده دۆخى خراپ بووه له‌ڕووى داراییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێک هه‌لێکى کار رابگه‌یەنێت به‌بێ بیرکردنه‌وه زانیارى ده‌نێرێت، وتیشى: «بۆیه ئه‌و رووداوه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا تێیدا ده‌ژین شتێکى نامۆ نیه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته نه‌کات به‌بێ دوودڵى ده‌یان کێشه‌ى تر رووده‌ده‌ن که‌پێشبینى ناکرێت».
ماردین نوره‌دین وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»له‌ئێستادا تواناى به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتۆته نزیکه‌ى سێ هه‌زارو (800) مێگاوات»، ده‌شڵێت:» (12 بۆ 14) کاتژمێر کاره‌با ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان». ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئێستا گه‌یشتوونه‌ته تواناى به‌رهه‌مه‌مهێنانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار و (800) مێگاوات، که‌ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌یه له‌دواى قه‌یرانى کاره‌باوه، له‌مێژووى وه‌زاره‌تى کاره‌باو هه‌رێمى کوردستاندا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌به‌رامبه‌ریشدا پلان و پڕۆژه‌کانى وه‌زاره‌ت له‌کارکردن له‌تۆڕه‌که‌دا وێستگه‌کانى گواستنه‌وه‌و دابه‌شکردن به‌رده‌وامه، له‌ئێستادا تواناى وه‌زاره‌تى کاره‌با رۆژانه (12 بۆ 14) کاتژمێره له‌شه‌وو رۆژێکدا. ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه کاته‌کانى بوونى کاره‌با په‌یوه‌سته به‌فاکته‌رێکى تره‌وه که‌پێى ده‌وترێ خواست، ره‌نگدانه‌وه‌ى کاریگه‌رى قه‌یرانى دارایی وایکردووه که‌زیاتر فشار بۆ کاره‌با بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى کاره‌با هه‌میشه به‌دیل بووه بۆ قه‌یرانه‌کان، به‌تایبه‌تى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له‌نه‌وت و غاز «هه‌ر کاتێک گرفت دروست بووه، خه‌ڵک په‌ناى بۆ کاره‌با بردووه بۆ ئه‌وه‌ى جێى ئه‌وانى دیکه بگرێته‌وه«.
شاناز حه‌سه‌ن پارتى خۆى له‌قه‌ره‌ى لامه‌رکه‌زیى دارایى نادات و به‌رانبه‌ر به‌پڕۆژه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان بۆچوونیان جیاوازه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه‌و هه‌رسێ لایه‌ن تێیدا به‌شدارن. مه‌سرور بارزانى، دواى سوێندخواردنى وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا کارنامه‌ى حکومه‌تى خوێنده‌وه‌و جه‌ختى له‌پرسى لامه‌رکه‌زى کرده‌وه وه‌ک یه‌کێک له‌و بڕگانه‌ى جێبه‌جێى ده‌که‌ن، نزیکه‌ى دوو ساڵ به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مدا تێپه‌ڕبووه‌و تائێستا لامه‌رکه‌زى جێبه‌جێ نه‌کراوه. یه‌کێتى و گۆڕان وه‌ک دوو حزبى سه‌ره‌کى به‌شدار له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا به‌جیا پڕۆژه‌یان پێشکه‌شى حکومه‌ت کردووه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵام ده‌که‌ن، به‌ڵام ستافى پارتى له‌حکومه‌ت تائێستا وه‌ڵامێکى ئه‌رێنییان نه‌داوه‌ته‌وه. وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت:» کورد ته‌رکیزى خۆى بکاته‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و بارى دارایى خه‌ڵک و هه‌وڵه‌کانى بۆ ئه‌وه بێت باشتره«. فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى سه‌رکردایه‌تى پارتى له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد بابه‌تى لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا بانگه‌شه‌ى بۆ کراوه که‌ده‌سه‌ڵات بۆ پارێزگاکان شۆڕبکرێته‌وه‌و کارێکى ئاساییه، وتیشى:» ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیداین هه‌ر شتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان بێت داکۆکى لێده‌که‌ین». هه‌روه‌ها وتیشى:»وه‌ک پارتى له‌م دۆخه سیاسییه ئاڵۆزه‌ى ئێستاى ئابورى و دارایى کورد ته‌رکیزى خۆى بکاته‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى موچه‌و بارى دارایى خه‌ڵک و هه‌وڵه‌کانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وه بێت باشتره بۆ باشترکردنى ژیانى هاووڵاتیان». ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌یه‌کێتى و گۆڕان هه‌ماهه‌نگن و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پڕۆژه‌کانیان نزیکن له‌یه‌ک و لاى یه‌کێتى «داواى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى فشار نیه، ستراتیجیه«. بێستون سابوراوى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»یه‌کێتى وه‌ک بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کى بڕواى به‌لامه‌رکه‌زى هه‌یه‌و به‌حکومى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌جنداى کابینه‌ى نوێ هه‌یه‌و بوونى هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى کارى بۆ کرابێت و نوێ کرابێته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد لامه‌رکه‌زیى له‌م کاته‌دا برتییه له‌لامه‌رکه‌زى بۆ هه‌موو پارێزگاکان و قایمقامیه‌ت، کارگێڕى و دارایى، واته «لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى به‌بێ لامه‌رکه‌زى دارایى ته‌واو نابێت، که‌موکووڕ ده‌رده‌چێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشیوابوو شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌موو داموده‌زگاکان به‌ره‌و خوارو له‌خوار ئه‌وانیشه‌وه بۆ قایمقامیه‌ت و داموده‌زگاکانى دیکه، له‌چوارچێوه‌ى پاریزگادا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌پێویستى داده‌نێت رێکبخرێته‌وه، وتیشى:»پرۆژه‌یه‌ک هه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت بیکات له‌هه‌ریه‌ک له‌پارێزگاکان ئیمزاى کۆتایى له‌سه‌رناکرێت، ده‌بێت بچێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى تایبه‌تکار به‌و وه‌زاره‌ته ئیمزاى بکات، که‌چه‌ندین مانگ و چه‌ندین ساڵی پێده‌چێت، واى لێدێت پڕۆسه‌ى گه‌شه‌کردنى ئابورى و کاروباره ئابورییه‌کان دواده‌که‌وێت، بۆیه ده‌کرێت ئه‌مه له‌ناوچه‌کان خۆیان جێبه‌جێبکرێت و کارئاسانى بێت بۆ هاووڵاتیان». بێستون سابوراوایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که لامه‌رکه‌زیى دارایی‌ش بریتیه له‌شێوازى کۆکردنه‌وه‌ى داهاته گشتییه‌کان و شێوازى خه‌رجکردنه‌وه‌ى داهاته گشتییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک پارێزگاکان یان به‌پێى رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌ز که‌هه‌ولێره رێژه‌یه‌ک دیاریده‌کرێت بۆ مه‌رکه‌زو هه‌موو داهاته‌کانى دیکه کۆده‌کرێته‌وەو رێکده‌خرێت و «نابێت بشاردرێته‌وه و رێژه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى خه‌رجکردن دیاریده‌کات». بێستون سابوراوى، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه«یه‌کێتى و گۆڕان هه‌ماهه‌نگن و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پڕۆژه‌کان نزیکن له‌یه‌ک و لاى یه‌کێتى لامەرکەزی فشار نییه، ستراتیجیه، واته ئه‌گه‌ر حزبى یه‌کێتى له‌حکومه‌تداو له‌هه‌ولێر حزبى یه‌که‌میش بێت پشتیوانى له‌لامه‌رکه‌زیى ده‌کات، چونکه مه‌سه‌له‌ى لامه‌رکه‌زیى ئه‌وه نیه حزبێک سودى لێوه‌ربگرێت». رێکخه‌رى ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، مادام پرۆژه‌کان بۆ لامه‌رکه‌زییه، پێویسته وه‌ڵامى ئیجابى له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نى به‌شدار له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌بێت. کاوه عه‌بدوڵڵا، رێکخه‌رى ژوورى حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستان دیدى جیاواز هه‌یه بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى، پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى هه‌ریه‌که‌مان به‌تایبه‌ت یه‌کێتى و پارتى جیاوازه بۆ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى، له‌گه‌ڵ یه‌کێتى تۆزێک نزیکین له‌وه‌ى بڕیارى جددیمان هه‌یه بۆ لامه‌رکه‌زى ئه‌گینا له‌پڕۆژه‌دا زۆر جیاوازین». هه‌روه‌ها پێشیوابوو بزوتنه‌وه‌که‌ى یه‌کێک له‌بناغه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى به‌شدارییان له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زیی بووه.، وتیشى:»مادام پرۆژه‌کانمان بۆ لامه‌رکه‌زییه، پێویسته وه‌ڵامى ئیجابى له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نمانه‌وه (یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان) هه‌بێت، تا تێگه‌یشتن و هاوکاریى یه‌کتر بکه‌ین و بڕوام وایه واده‌بێت»
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکنه‌که‌وتن، ئه‌وا په‌نا بۆداهاتى نه‌وت و ناوخۆیى ده‌به‌ن، بۆ دابینکردنى موچه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا راگه‌یاند:"ئێمه پابه‌ندین به هه‌ر ئیلتزامێک، که له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا هاتووه و حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى شه‌فافانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا هه‌ڵسوکه‌وتى کردووه و سه‌رجه‌م داتا‌کان، سه‌باره‌ت به که‌رتى نه‌وت و داهاته‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو. جووتیار عادل راشیگه‌یاند:"بڕیارمان داوه پابه‌ند بين به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ به‌غدا، یان به‌هاى ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله، له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌کان، ده‌بێت حکومه‌تى عێراقیش پابه‌ند بێت به خودى ئه‌و ورده‌کارى و ده‌قانه‌ى له‌نێو یاساکه‌دا هاتوون". وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه تێنه‌په‌ڕی، بێگومان حکومه‌تى هه‌رێم، پلانى خۆى هه‌یه، له کۆتایى ساڵى ٢٠٢٠دا، سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایى راسپاردووه، یاساى بودجه دابنرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و داهاته‌ى حکومه‌ت هه‌یه‌تی.
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئاماژه به‌وه ده‌دات که ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دووباره بکه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى خه‌ونه‌که‌یان و ده‌یانه‌وێت له‌شنگاله‌وه ده‌ستپێبکه‌ن. له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوودا خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانى به‌غداو هه‌ولێرى کرد‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌رکردنى هێزه‌کانى نزیک له‌پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) کراو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش له‌دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند:» تورکیا ئاماده‌یه بۆ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق دژى په‌که‌که، ره‌نگه له‌پڕێکدا له‌شه‌وێکدا بگه‌ینه شه‌نگال». هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات به‌هاوڵاتى وت «خه‌ونى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه جارێکى تر ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ندێک شارى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بگرن و سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دووباره بکه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى خه‌ونه‌که‌یان و ده‌یانه‌وێت له‌شنگاله‌وه ده‌ستپێبکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێن به‌هه‌موو لایه‌ک ده‌ده‌ین که رێگا ناده‌ین و هه‌رگیز شه‌نگال بۆ ئه‌ردۆغان چوڵناکه‌ین». غه‌زال ره‌شۆ باسى له‌وه‌کرد راسته چه‌کى پێشکه‌وتوویان نیه، به‌ڵام خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کى زۆر به‌هێزن، هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان زیاتر هانیان ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا «هه‌ر له‌کاتى رزگارکردنى شنگال له‌ژێر ده‌ستى داعش تائێستا زیاتر له (10) کادرى ئێمه به‌ڕێگاى بۆردوومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ک که‌س بریندار بوون، خوێنى خۆمان رشتووه بۆ پاراستنى خاکى شنگال و شه‌ره‌فى ئێزیدییه‌کان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگریى له‌شنگال ده‌که‌ین و راده‌ستى دوژمنى ناکه‌ین». هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات پێشیوابوو هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ته‌نها مه‌ترسى نین بۆ سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال، به‌ڵکو بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستان مه‌ترسین، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت تائێستا حکومه‌تى عێراق هیچ گرنگى به‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌داوه‌و هه‌ڵوێستى خۆیان رانه‌گه‌یاندووه، وا ده‌زانن که‌ئاگادارى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نین. ناوبراو داواى کرد به‌رپرسانى عێراق چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا، وتیشى:»به‌داخه‌وه تورکیا له‌ئێستادا به‌ئاشکرا پێشێلى خاکى عێراق ده‌کات بێ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. هه‌رچه‌نده رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌و هێزه‌کانى سه‌ر به یه‌به‌شه چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى شه‌نگال، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڕه‌شه له یه‌به‌شه ده‌کرێت و به‌هێزێکى سه‌ر به‌په‌که‌که ناو ده‌برێن، له‌کاتێکدا خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ن و له‌ئێزیدیه‌کانى شه‌نگال پێکهاتوون. پێش چه‌ند رۆژێک وه‌فدێکى باڵاى ئێزیدییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال سه‌ردانى به‌غدایان کرد، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات یه‌کێک بووه له‌ئه‌ندامه‌کانى وه‌فده‌که، ئه‌و وتى:»ئێمه سه‌ردانى کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ى عێراقیمان کرد وه‌کو نورى مالیکی، حه‌یده‌ر عه‌بادى، باقر حه‌کیم و زۆر سه‌رکرده‌ى تر، له‌هه‌موو دانیشتنه‌کان باسمان له‌هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌ردۆغان کرد، ئه‌وان وتیان ئێمه به‌ته‌واى پشتگیریى و پاڵپشتى ئێوه ده‌که‌ین، هه‌ندێکیان وتیان ئه‌ردۆغان شێت بووه‌و هێرشکردنى بۆ سه‌ر خاکى عێراق خه‌ونه«. غه‌زال ره‌شۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌سه‌رکرده‌کانى عێراق ناڕازین له‌هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال، به‌ڵام بۆ پاراستنى شەنگال هیچ به‌ڵێنێکیان پێنه‌داون، وتیشى:»هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه زۆر باوه‌ڕمان به‌قسه‌ى سه‌رکرده‌کانى عێراق نیه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئیراده‌ى خۆمانه‌و هه‌رگیز له‌هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا ناترسین، دڵنیایى ده‌ده‌ینه ئێزیدییه‌کانى شنگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شنگال بۆ دوژمن چوڵ ناکه‌ین».
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی 1ی شووباتی ساڵی 2004 دا رایگه‌یاند بە شکۆوە یادی شه‌هیدان دەکەینەوە، با یادی شەهیدانی سەرکردە، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان. لە 1ی شووباتی ساڵی 2004دا کە ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت، دوو خۆکوژ رێوڕەسمی جەژنیان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی 3ی یەکێتی کردە ئامانجی دوو تەقینەوەی خوێناوی، 103 کەس شەهیدبوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون. خۆکوژەکان خۆیان خزاندبووە ریزی ئەو خەڵکانەی، کە بۆ جەژنە پیرۆزە روویاندەکردە بارەگاکانی ئەم دوو پارتە. ئەمڕۆ دووشەممە 01-02-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگه‌یاند "له یادی شه‌هیدانی 1ی شووباتدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه". سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه" با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان".
سه‌رکۆ جه‌مال وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غداوه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌گفتوگۆکان به‌رده‌وامن و هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌م داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود خودى نه‌وته‌که راده‌ست بکات. دوێنێ شه‌و هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق په‌رده‌ى له‌سه‌ر گفتوگۆکانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و لیژنه‌که‌یان لاداو زۆرترین زانیارى بۆ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى عێراقى خسته‌ڕوو، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که به‌بێ راده‌ستکردنى نه‌وت قبوڵ ناکه‌ن پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا تێبپه‌ڕێندرێت. دوێنێ یه‌کشه‌ممه بۆ جارێکى دیکه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بوون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجامدا. سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئاماده‌یمان ده‌ربڕیوه که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ى له رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه‌و له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021یشدا یه‌کێکه له‌بڕگه‌کان». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌نرخى نه‌وته‌که بێت یاخود نه‌وته‌که راده‌ست بکه‌ن ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یان به‌لیژنه‌ى دارایى و لایه‌نه عێراقییه‌کانیش راگه‌یاندووه. سه‌میر هه‌ورامى وتیشى «گفتوگۆکان به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕێین ئه‌نجامیان هه‌بێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌فراکسیۆنه‌که‌یان پشتگیریى له‌و بڕگه‌و ماددانه ده‌کات که‌په‌یوه‌ستن به‌شایسته‌کانى کورد له‌پڕۆژه‌ى بودجه‌دا که‌وه‌ک خۆى جێگیر بکرێت. ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «ئێمه پشتگیرى له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ین که تایبه‌ته به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا». وتیشی»تائێستا وه‌ک فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق پشتگیریى ئه‌وه ده‌که‌ین رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا بێته‌کایه‌وه«. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌وردى ئه‌و بڕگه‌یه روون ده‌کاته‌وه، که له‌مادده‌ى (11)دا ھه‌یه‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاساکه به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند کرا، لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى پێکده‌ھێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌موو شایسته داراییه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و عێراق بخه‌مڵێنێت». له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراقدا، سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى وه‌به‌رھێنان و جووتیاران و پێشمه‌رگه جێگیرکراوه، ئێستا په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌کى سیاسین، بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه، به‌ر له‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبدرێت. به‌ڵام هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى عێراق، رایگه‌یاند:»لیژنه‌که‌مان بڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که‌باس له‌وه‌ده‌کات حکومه‌تى عێراق قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه، چونکه ئه‌وه داننانه به‌وه‌دا که‌ئه‌و قه‌رزانه‌ى پابه‌ندیى حکومه‌تى فیدراڵین». سه‌باره‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم، هه‌یسه‌م جبورى وتى «سێ جار دیدارمان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم هه‌بووه، پێمانوتوون که‌جگه له‌ڕاده‌ستکردنى نه‌وت و سه‌رپه‌رشتیکردن و فرۆشتنى له‌لایه‌ن سۆمۆوه، شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شکرد وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم پێیانوتوون ده‌رفه‌تێکیان بده‌نێ بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و تاگفتوگۆى بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداو وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌یسه‌م جبورى، وتیشی:»دۆستایه‌تى و موجامه‌له به‌س نییه بۆ کارکردنى راسته‌قینه، ئه‌وان برامانن و ده‌بێت رێز‌و دۆستایه‌تى له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌قێکى یاسایى نه‌بێت بۆ پاراستنى مافى هه‌موولایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک که‌یاساکه‌ش ببێته کرده‌یه‌کى راسته‌قینه به‌پابه‌ندبونى هه‌ردوو حکومه‌ت به‌یاساکه‌وه، ئه‌م دۆسایه‌تییه به‌هاى چى ده‌بێت؟». سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته له‌بودجه‌دا یه‌کلایى نه‌کراوه‌تەوە، «ئامانجى ئێمه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌م هاووڵاتیانه باجى هه‌ڵه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و لاوازیى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که لێپێچینه‌وه‌ى له‌وانه نه‌کردووه که له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا که‌مته‌رخه‌من، ره‌نگه گه‌وره‌ترین فشارى سه‌ر ئێمه هاووڵاتیانى هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێککه‌وتن». تائێستا ژماره‌یه‌ک سه‌ردان کراوه له‌لایه‌ن وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ به‌غدا، یه‌که‌م سه‌ردان پاش پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له 15/7/2019 له رۆژى 16/7/2019 وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت سه‌ردانى به‌غدایان کرد. پاش ئه‌وه چه‌ندین جار وه‌فدى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پلاندانان و لایه‌نى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدایان کردووه. بۆ پرسى بودجه و مووچه ده‌یان جار وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌کان به‌ته‌واوى یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و پرسى بودجه وه‌ک خۆى به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ به (165) ترلیۆن دینار خه‌مڵێندرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقه‌وه که‌مکرایه‌وه بۆ (129) تریلۆن دینار‌و نزیکه‌ى (30) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌که‌دا به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نەوت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان. پێشتر جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى راگه‌یاندبوو «شیعه‌کان بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێکیان وتیان ئێمه رازیین به‌وه‌ى له‌ڕه‌شنووسه‌که هه‌یه‌و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌یانوت نه‌خێر ده‌بێت نه‌وت هه‌مووى راده‌ست بکات». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌کانى دیکه ته‌سلیم بکات و هه‌وڵێک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و وه‌فدیکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن بە‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که نه‌یارى پشکى هه‌رێمن له‌ڕه‌شنووسى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراقدا
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێممان وتوه، جگه له‌راده‌ستکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت به سۆمۆ، هیچ شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ن. ده‌شڵێت:" بڕگه‌ى سێیه‌میان له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که تایبه‌ته به‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراق". هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى عێراق، هێماى بۆ ئه‌وه کرد که لیژنه‌که‌یان بڕگه‌ى سێیه‌م له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که باس له‌وه ده‌کات حکومه‌تى عێراق قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه، چونکه ئه‌وه داننانه به‌وه‌دا که ئه‌و قه‌رزانه‌ى پابه‌ندیى حکومه‌تى فیدراڵین. سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم، هه‌یسه‌م جبورى وتی، سێ جار دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم هه‌بوه، پێمانوتون که "جگه له راده‌ستکردنى نه‌وت و سه‌رپه‌رشتیکردن و فرۆشتنى له‌لایه‌ن سۆمۆوه، شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم پێیانوتین ده‌رفه‌تێکمان بده‌نێ با بگه‌ڕێینه‌وه هه‌رێم و گفتوگۆى بکه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غداو وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه. هه‌یسه‌م جبور، وێڕاى ئه‌وه‌ى باسى له‌وه‌کرد که که‌شى کۆبونه‌وه‌کانى نێوان ئێمه‌و وه‌فدى هه‌رێم دۆستانه بوه، به‌ڵام وتیشی:"دۆستایه‌تى و موجامه‌له به‌س نییه بۆ کارکردنى راسته‌قینه، ئه‌وان برامانن و ده‌بێت رێز‌و دۆستایه‌تى له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌قێکى یاسایى نه‌بێت بۆ پاراستنى مافى هه‌مو لایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک که یاساکه‌ش ببێته کرده‌یه‌کى راسته‌قینه به پابه‌ندبونى هه‌ردو حکومه‌ت به یاساکه‌وه، ئه‌م دۆسایه‌تییه به‌هاى چى ده‌بێت؟" سه‌باره‌ت به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که تاوه‌کو ئێستا ئه‌و بابه‌ته له بودجه‌دا یه‌کلایى نه‌کراوه، ئه‌و وتی"ئامانجى ئێمه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتیانه باجى هه‌ڵه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و لاوازى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که لێپێچینه‌وه‌ى له‌وانه نه‌کردوه که له حکومه‌تى هه‌رێمدا که‌مته‌رخه‌من، ره‌نگه گه‌وره‌ترین فشارى سه‌ر ئێمه هاوڵاتیانى هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێککه‌وتن." هه‌روه‌ک له به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا باسى له‌وه کرد که راده‌ستکردنى له‌سه‌دا 50ى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه‌دا جێگیرکراوه.
هاوڵاتى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ر بارگرژى نێوان هێزه‌کانى رژێم و به‌رێوه‌به‌رى خۆسه‌ر رایگه‌یاند که هۆکاره‌که‌ى "زهنیه‌تى نه‌گۆڕى رژێمه". جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى،فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند:" به‌م دواییانه وه‌فدێکى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شقى کردووه‌و به‌ڵام وه‌ک هه‌موو جارێکى تر به‌هۆى نه گۆڕ‌انى زهنیه‌تى رژێمه‌وه له دیمه‌شق هیچ سوودى نه‌بووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆ و ده‌ستگیرکردنانه‌ى هێزه‌کانى رژێم له که‌مپى شه‌هبا( ئاواره‌ى عفرینى تێدا نیشته‌جێ یه)و له شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب له دژى که‌سوکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن، ئه‌م کارانه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش فشار له هێزه‌کانى رژێم بکه‌ین". هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به راشکاوى به رژێمیان راگه‌یاندووه فشارى ئه‌وان بۆ سه‌ر شه‌هبا و شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب به‌رانبه‌ر ده‌بێت به فشار خسنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان له چوارچێوه‌ى ئه‌منیه‌تى هه‌ردوو شارى حه‌سه‌که و قامشلۆ. له‌باره‌ى رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆوه، راگه‌یاندنى فه‌رمى سوریا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆدا دژى هێزه‌کانى سووریاى دیومکرات، ئه‌و هێزانه ته‌قه‌یان له مه‌ده‌نى کردووه که‌سێکیان کووشتووه‌و چوار خۆپیشانده‌رى تر بریندارن. خۆپیشاندانه‌کان که له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى به‌عسه‌وه رێکخرابوو وا بڕیار بوو دژى ده‌زگاکان و هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى میدیاکانى نزیک له به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر له رۆژئاڤاى کوردستان له هه‌واڵێکى به‌په‌له‌دا رایانگه‌یاند:" چه‌کدارانى به‌شار ئه‌سه‌د هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ له حه‌سه‌که". چه‌ند رۆژێکه بارگرژیه‌کى زۆر له‌نێوان هێزه‌کانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دو هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له هه‌ردوو شارى قامشلۆ و حه‌سه‌که له ئارادایه. رێکخستنه‌کانى حیزبى به‌عس سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌ردوو شارى حه‌سه‌که و قامشلۆ دژى ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان سازبکه‌ن.
هاوڵاتى له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کرا به جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕی. ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 31ى کانونى دووه‌مى 2021 له باره‌گاى پارێزگاى سلێمانى له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى کرا به جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕی، له جێگاى عومه‌ر قه‌ڵادزێى که به‌هۆى ته‌مه‌نه‌وه خانه‌نشین کرا. به ئاماده‌بوونى چه‌تۆ ساڵح بڕیکارى وه‌زیرى ناوخۆ‌و و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبکر پارێزگارى سلێمانى و ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌یلا عومه‌ر له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى وه‌ک جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کارباوى کارگێڕیى ده‌ستبه‌کار بوو. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:"به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حکومى سلێمانى پێشوازیمان کرد له له‌یلا عومه‌ر وه‌ک یه‌که‌م ژن وه‌ک جێگرى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست به‌کاربوو". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌هاوکارى هه‌موولایه‌ک کارده‌که‌ن بۆ خزمه‌تکردنى پارێزگاکه. هاوکات، له‌یلا عومه‌ر جێگرى نوێى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: " کارده‌که‌م بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى شارى سلێمانى و هه‌وڵده‌ده‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حکومیه‌کانى شارى سلێمانى به‌یه‌ک تیم کاربکه‌ین".
سەرکۆ جەمال ئەمڕۆ وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەچنە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراق. شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن و درێژە بە دانوستانەکانیان دەدەن". پێشتر سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوڵاتی راگەیاندبوو:" ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە پرۆژە بودجەی 2021ی عێراق دەچینەوە بەغداد". ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەفدەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و لە هەمان وەفدی پێشتری حکومەتی هەرێم پێکهاتوون. بەپێی بەدواداچونەکانی هاوڵاتی، هیچ گۆرانکارییەک بەسەر بۆچونی حکومەتی هەرێمدا نەهاتووەو تەنها ئەوەیە کە لە پرۆژە بودجەی عێراقدا هەیە بە تەسلیمکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان. وەفدی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەی شیعە دەکاتەوە کە پێشتر داوایان کردبوو رای سەرکردایەتی حزبەکانیان وەربگرن لەسەر پشکی هەرێم.
هاوڵاتى کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی لەبوارەکانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، مه‌شقپێكردن و شەڕی دژی داعشدا بەردەوامی دەدات بە پشتیوانیکردن لەهێزەکانی پێشمەرگە و ئەو هێزە وەک هاوبەشێکی سەرەکی فەڕەنسا دەمێنێتەوە. ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، "له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له رووی مه‌شقپێكردنه‌وه، چونکە پێشمه‌رگه هاوبه‌شی هێزی فه‌ڕه‌نسایه و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه دوپات دەکەینەوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێشمه‌رگه هاوبه‌شی ئێمه‌ن له جه‌نگی دژ به داعشدا، سه‌نته‌ری قه‌یرانه‌كان و وەزارەتی كاروباری ده‌ره‌وه، پاڵپشتی مه‌شقه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
هاوڵاتى کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازیه‌کان نامه‌یه‌کى فه‌رمى ئاراسته‌ى سى َسه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق و وه‌زاره‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو یه‌کێتى ئه‌وروپاو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌خراپى ره‌وشى ئه‌و چالاکوانانه‌ى له‌هه‌ولێرو دهۆک زیندانى کراون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى کانونى دووه‌مى 2021 کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازیه‌کان له به‌یانامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن،"چه‌ندین مانگه ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێن و تاوانکاره‌که‌ى هه‌رێم، زیاتر له 75 مامۆستا و چالاکوانى بادینان و هه‌ولێرى ڕفاندوه‌و له زیندانه‌کان به‌ندیکردون و مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژیانى لانى که‌م 26 که‌سییان دروستبوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که " ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو که‌یسه‌کانییان بگۆڕێ، تا به یاساى کۆنى سزادانى عێراقى و یاساى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر دادگاییان بکات، له دۆخێکى وادا سزاکانییان ده‌گاته 5 تا 20 ساڵ زیندانی". کۆنگره‌ى ده‌نگه نارازییه‌کان باسله‌وه‌ش ده‌که‌ن که ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى و چالاکوانى مه‌ده‌نین و داواى موچه و دادپه‌روه‌ریى و چاکسازى ده‌که‌ن و هیچ کاریکى نایاساییان ئه‌نجام نه‌داوه. هاوکات له درێژه‌ى به‌یاننامه‌که‌یاندا بۆ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان باس له خراپى دۆخى هه‌رێم ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:"ئێوه ده‌زانن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه نزیکه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و بڕێکى زۆر گازى سروشتى ده‌فرۆشێت....، به‌ڵام به دوو مانگ جارێک به لێبڕینى ٢١%وه موچه دابه‌شده‌کات و زۆرینه‌ى داهاتى هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و کۆمپانیا حیزبى و که‌سییه‌کانییان ده‌ڕوات". له به‌یاننامه‌که‌دا نیگه‌رانن له بێده‌نگى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و " مه‌خابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستێکى پێداگرانه نییه و تا ئه‌م ساته‌ش نه‌تانتوانیوه سنورێک بۆ پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ له‌م هه‌رێمه‌دا دابنێن. سه‌رانى هه‌رێمیش ئه‌م بێ ده‌نگییه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى خۆیان و واهه‌ست ئه‌که‌ن له‌سه‌رووى یاسا‌و لێپرسینه‌وه‌وه‌ن".
