هاوڵاتى له بازگه‌ى تاسڵوجه شه‌ڕ له‌نێوان هێزى ئاسایش و هێزێکى سه‌ر به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان روویداوه‌و چه‌ند ئاسایشێک بریندار بوون. هێزێکى شێخ جه‌عفه‌ر له بازگه‌که ویستوویه‌تى تێپه‌ڕێت و ده‌نگه ده‌نگ دروستووبووه‌و په‌ره‌ى سه‌ندووه بۆ (شه‌ڕه ته‌قه) له‌گه‌ڵ ئاسایشى بازگه‌که، چه‌ند که‌سێکیش برینداربوون. هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به هێزه‌کانى سه‌ر به شێخ جه‌عفه‌ره‌وه، سه‌ره‌راى پشتراستکردنه‌وه‌ى رووداوه‌که، ئاماژه‌ى به هیچ زانیارییه‌کى دیکه نه‌کرد. بازگه‌ى تاسلوجه گه‌وره‌ترین بازگه‌ى سلێمانییه ده‌که‌وێته ١٥ کیلۆمه‌تر باشوورى رۆژئاواى سلێمانیه‌وه‌و له‌سه‌ر ڕێگاى که‌رکوکه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێرى 3ى شه‌و سوپاى تورکیا چیاى گاره‌ى بۆردومان کرد، له‌ئه‌ندامى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى تورکیا ناچار کراون دووربکه‌ونه‌وه له‌ترسى خستنه‌خواره‌وه‌یان. سوپاى تورکیا له‌کاتژمێر 3ى شه‌وه‌وه، به توندى چیاى پیرێز و به‌رى گارا بووردمان ده‌کات، پاشان به هه‌لیکۆپترى کۆبرا هێرش ده‌کات و ئه‌و دووڤه‌ره بۆردمان ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بۆردمانى هه‌لیکۆپترى کۆبرا، به هه‌لیکۆپترى سکۆرسکى له‌شکر(هێزى سه‌ربازى) داده‌به‌زێنێت. له چیاى پیرێز و به‌رى گارا له به‌رده‌وامى پێکدادانه‌کاندا، دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گه‌ریلا، هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ناچار ده‌کرێن دوور بکه‌ونه‌وه‌و شه‌ر و پێکدادان هێشتا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا ناردنى هێزێکى سه‌ربازى بۆ چیاى گاره راگه‌یاند، میدیاى نزیک پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاشکراى ده‌کات که "له‌بادینان شه‌ڕى قورس به‌رێوه‌ده‌چێت و گه‌ریلا به‌توندى وه‌ڵامى سوپاى تورکیا ده‌داته‌وه". ئه‌مڕۆ میدیاى رۆژ نیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه که "هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامى هێرشه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌ده‌نه‌وه له ده‌ڤه‌رى بادینان و شه‌ڕى قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت". کاتژمێر 03:00ى به‌ربه‌یانى ئه‌مڕۆ، سوپاى تورکیا به فڕۆکه و هێلیکۆپته‌رى جه‌نگیی، به چڕیى بۆردوومانى (پرزێ، به‌رگاره، سیانه)ى له چیاى گاره‌ى ده‌ڤه‌رى بادینان کرد. دواتر، سوپاى تورکیا ژماره‌یه‌کى زۆر له سه‌ربازه‌کانى له مه‌یدانى سیانه‌ى چیاى گاره دابه‌زاندووه‌و له‌ئێستادا پێکدانانى له‌نێوان گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌و تورکیا به‌رده‌وامه. هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامى هێرشه‌که‌یان دایه‌وه و هێلیکۆپته‌ره‌کان به ناچاریى ناوچه‌که‌یان به‌جێبهێشت، به‌ڵام له‌نێوان سه‌ربازانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک و گه‌ریلاکانى کوردستان شه‌ڕێکى قورس ده‌ستپێکرد. به‌پێى دوایین زانیارییه‌کان شه‌ڕه‌که تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى لوسیله رانسۆن که ئافره‌تێکى ته‌مه‌ن 116 ساڵه و نازناوى "به‌ته‌مه‌نترین که‌س له ئه‌ورووپا"ى پێ دراوه، دواى تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ چاکده‌بێته‌وه. ماڵپه‌ڕى(Minutes20) بڵاویکرده‌وه، لوسیله رانسۆن که له 16ى کانوونى دووه‌مى رابردوودا له فه‌ڕه‌نسا تووشى کۆرۆنا بووبوو، توانى چاکببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه خانه‌ى به‌ساڵاچووان. سبه‌ینێ چوارشه‌ممه11 شوبات لوسیله رانسۆن پێده‌نێته 117ه‌مین ساڵه‌ى ته‌مه‌نییه‌وه. که‌سوکارى لوسیله رانسۆن بڕیاریانداوه سبه‌ینێ له یادى 117 ساڵه‌ى له‌دایکبونیدا ئاهه‌نگێکى بۆ رێک بخه‌ن.
هاوڵاتى سوپاى تورکیا بۆ جارى یه‌که‌م به چوار فڕۆکه‌ى ھه‌لیکۆپته‌ر ھێرش ده‌کاته سه‌ر باره‌گاکانى په‌که‌که له ناو خاکى باشوورى کوردستان و هێزى له چیاى گاره دابه‌زاند که سنورى پارێزگاى دهۆکه. زاگرۆس ھیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستانێ (که‌جه‌که) راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى تورکیا به فڕۆکه‌ى ھه‌لیکۆپته‌ر له ناو خاکى باشوورى کوردستان له دوو شوێن ھێرشیان ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له کاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌یانى بۆردومانى ئه‌و دوو شوێنه‌یانکردووه له چیاى گاره له سنوورى ناحیه‌ى چه‌مانکێ و دواتر نزیک چیاى پیرس سه‌ر به ناحیه‌ى دینارته". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نازانرێت ھێزه‌که له‌و دوو شوێنه ماونه‌ته‌وه یان گه‌راونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمه پرۆژه یاساى بودجه‌مان پێشکه‌شى په‌رله‌مان کردووه، ئه‌مه ماناى وایه حکومه‌ت لاى خۆیه‌وه بابه‌تى هه‌رێمى کوردستانى یه‌کلایى کردۆته‌وه که بابه‌تێکى دیار‌و زانراوه". حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌وه‌شى خسته‌روو که حکومه‌تى عێراق پشکى هه‌رێمى کوردستانى یه‌کلایکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران راى خۆى هه‌یه له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا". وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق وتیشى:" حکومه‌ت داواى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌کات، ئه‌مه‌ش رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه". هاوکات، ئه‌وه‌شى ڕونیکرده‌وه له‌ئێستادا بودجه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، بێگومان ده‌ستکاریو هه‌مواری مادده‌کانی ده‌کرێته‌وه، "پێموایه له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا دیدار‌و لێکتێگه‌یشتن ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌شتێکى کۆتایى سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" لێدوانه‌کانى ئێران له‌باره‌ى په‌ره‌پێدان وبه‌ده‌ستهێنانیى چه‌کى ئه‌تۆمى زۆر مه‌ترسیداره و رێگریشى لێده‌که‌ین له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کریستیان جه‌یمز، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند:"به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ رێگریکردن له ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌ک و موشه‌کى ئه‌تۆمى و په‌ره‌پێدانى پرۆژه ئه‌تۆمییه‌کانی، چونکه به‌ده‌ستهێنانى زۆر مه‌ترسیداره و جیهان ده‌خاته دۆخێکى نه‌خوازراوه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌توندى روبه‌ڕوى هه‌وڵه‌کانى ئێران ده‌بینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ئه‌تۆم". جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌ماوه‌ى رابردوودا رایگه‌یاندبوو که وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سزاکانى سه‌ر ئێران هه‌ڵناگرێت و وه‌ک پێشمه‌رجێک بۆ دوباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردو وڵات. بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکردبوویه‌وه که پێویسته ئێران پێشتر پیتاندمى یۆرانیۆم رابگرێت، دواى ئه‌وه سزا ئابورییه‌کانى سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرن.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نامه‌یه‌کدا که‌ئاڕاسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کردووه ده‌ڵێت:" ئه‌و سوته‌مه‌نییه له‌سلێمانى ده‌کرێته ئۆتۆمبیل به‌نزین نیه، به‌ڵکو پترۆ کیمیاوییه له‌گه‌ڵ به‌رزکه‌ره‌وه‌ى ئۆکتان تێکه‌ڵده‌کرێت و به‌ناوى دروستکردنى به‌نزینه‌وه ده‌فرۆشرێت که "بڕێکى زۆر مادده‌ى ره‌ساسى تێدایه ده‌بێته ھۆى دروستبوونى شێرپه‌نجه". عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نامه‌یه‌کدا که‌ئاڕاسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانى کردوه ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى له سلێمانى ده‌کرێته ئۆتۆمبیل به‌نزین نیه، پترۆ کیمیاوى و به‌رزکه‌ره‌وه‌ى ئۆکتان تێکه‌ڵده‌کرێت و به‌ناوى دروستکردنى به‌نزینه‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌دڵنیایى ئه‌مه به‌نزین نیه، دڵنیاش بن ئه‌وه‌ى له ئێرانیشه‌وه دێت ھه‌ر به‌نزین نیه‌و ھه‌مان تێکه‌ڵکردنه! ئه‌م تێکه‌ڵکردنه بڕێکى ئێجگار زۆر مادده‌ى ره‌ساسى تێدایه ده‌بێته ھۆى دروستبوونى شێرپه‌نجه". بیست گۆڕه‌پانى گه‌وره‌ى سوته‌مه‌نى و تێکه‌ڵکردن و دروستکردنى به‌نزین له تانجه‌رۆ بونیان هه‌یه بۆ سێ ملیۆن دۆلارى چه‌ند که‌سێک ھه‌زاران که‌س توشى شێرپه‌نجه بێت په‌یوه‌ست به‌شوێن و چۆنیه‌تى دروستکردنى ئه‌و ماده‌یه‌ش باسى له‌وه‌کردوه، "بیست گۆڕه‌پانى گه‌وره‌ى سوته‌مه‌نى و تێکه‌ڵکردن و دروستکردنى به‌نزین له تانجه‌رۆ بونیان هه‌یه، که مۆڵه‌تى ھیچ شوێنێکیان نیه و له‌ژێر ھیچ چاودێریه‌کیشدا نیه، ئایا ده‌کرێت گۆڕه‌پانى دروستکردنى به‌نزین بێ مۆڵه‌ت و بێ چاو‌دێر بێت، به‌ڵام سه‌رتاشخانه بێ مۆڵه‌ت کارناکات! ئایا به‌نزین به‌م شێوه دروستده‌بێت، قه‌باره‌ى قازانجى ئه‌م بازرگانى ھێنانى پترۆکیمیاوى و تێکه‌ڵکردنه نزیکه‌ى سێ ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه ئایا ده‌کرێت بۆ سێ ملیۆن دۆلارى چه‌ند که‌سێک ھه‌زاران که‌س توشى شێرپه‌نجه بێت". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى نرخى به‌نزینى بازرگان‌یش ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه "ئه‌وه‌ى ڕێگا بۆ ئه‌م تاوانه خۆشده‌کات ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ: به‌نزینى بازرگانى سلێمانى له ھه‌مو جیھان ھه‌رزانتره، به‌نزینى بازرگانى به‌نرخى بۆرسه ده‌فرۆشێت ھه‌رزان گرانى نیه، ..... له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسى به‌نزینه‌دا به‌شێک له کارگه گه‌وره‌کانى سنورى سلێمانى فلته‌ره‌کانیان ده‌کوژێننه‌وه‌و ماده‌ى ره‌ساس به‌دوه‌رى ئه‌م شاره‌دا په‌خش ده‌که‌ن و ئێستاش ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه زیادده‌بن". عه‌لى حه‌مه ساڵح به‌دواداچونه‌کانى حکومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به "بێ ئه‌نجام" ناوده‌بات و داوا ده‌کات پلانى جێگره‌وه جێبه‌جێبکرێت ئه‌ویش خۆى ده‌بینێته‌وه له‌به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین له‌لایه‌ن ئه‌و دو پاڵاوگه‌یه‌ى نه‌وتى خاو بۆ ھه‌رێمى کوردستان ده‌پاڵێون و به‌نزین و ھه‌مو جۆره به‌رھه‌مێکى دیکه‌ى نه‌وتى به‌رھه‌م دێنن. عه‌لى حه‌مه ساڵح: بڕیارده‌رو حاکم له‌م ناوچه‌دا ھاوسه‌رۆکانن، مه‌به‌ستمه بکه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌کى مێژویی هاوکات، عه‌لى حه‌مه ساڵح جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که " ئامانجى نوسینى ئه‌م نامه بۆ ھاوسه‌رۆکان ئه‌وه‌یه پێشتر چه‌ندین جار ھه‌وڵى ئه‌وه‌مداوه ڕێگرى له‌م تاوانه بکرێت ئه‌نجامى نه‌بوه و واقعێک ھه‌یه ئه‌وه‌ى ئێستا بڕیارده‌رو حاکمه له‌م ناوچه‌دا ھاوسه‌رۆکانن، له پێناوى ته‌ندروستى خه‌ڵک مه‌به‌ستمه بکه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌کى مێژویی". ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که له‌ماوه‌ى رابردوشدا ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ى له‌باره به‌هه‌ده‌ردانى ده‌یان ملیۆن دۆلار له خاڵه سنورییه‌کان و پاڵاوگه‌کانى نه‌وت بڵاوکرده‌وه و به‌وته‌ى خۆى له‌لایه‌ن حکومه‌ت و داواکارى گشتى هه‌رێمه‌وه ئه‌و دۆسیانه به‌دواداچونیان بۆ نه‌کراوه.
هاوڵاتى ئێران کارەباو غاز بۆ باشور‌و ناوەڕاستی عێراق و بەنزین بۆ باشوری کوردستان دابین دەکات، ئەمە وایکردووە قەرزێکی نزیکەی (32) ملیار دۆلاری لەسەر عێراق کەڵەکە بێت و تاران لەنەدانەوەی قەرزەکان توڕەیە. لەگۆڕەپانی جەنگی عێراقەوە بۆ بازاڕەکان پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لەجەنگێکی خوێناویی هەشت ساڵەی سەردەمی سەدام حسێن-ەوە گۆڕاوە بۆ بازرگانیی و سیاسەت و ئەو پەیوندییانە بەئاستێک قووڵ بوونەتەوە کەهەندێک جار دەوترێت ئێران حکومەتی عێراق بەڕێوەدەبات و لە رووی ئابوریی دوای چین زیاترین کاڵاو شتومەکی ئێرانی هەناردەی عێراق دەکرێت. حەسەن رۆحانی ، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەکۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری لەتاران رایگەیاند؛ پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئێران و عێراق برایانەو دۆستانەیەو لەئاستێکی بەرزدایە، بۆیە ئەگەر ئەم دوو وڵاتە ئاستی پەیوندیی و ئاڵوگۆڕە ئابورییەکانیان بەرزبکەنەوەو ببنە تەواوکاری یەکتری، ئەوا بێگومان دەبنە دوو وڵاتی بەهێزی ئەمنی و ئابوریی ناوچەکە. رۆحانی جەختی لەوە کردەوە کەئەو دوو وڵاتە دەبێت ئاستی بازرگانیی نێوان بۆ ئەو پلانە (20) ملیار دۆلارییەی کەدانراوە بەرزبکەنەوەو ئەمەش بەهەنگاونانی زیاتری ئەو دوو وڵاتە مسۆگەر دەبێت. ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق و ئێران ئاشکرای کردووە کەهەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری لەبازرگانی و ئابوریی نێوان بەغداو تاران هەیە و لەسێ مانگدا بە رێژەی (50%) کاڵاو شتومەکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوەو ساغکراوەتەوە ئاستی هەناردەی کاڵا بۆ عێراق بەپێی ئامارەکان ناوەندی هەماهەنگیی حکومەتی ئێران؛ ئاستی هەناردەی نەوتی و نانەوتیی وڵاتەکە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و لەماوەی (10) مانگی کۆتایی ساڵ لەئێران سەرەڕای سزا توندەکانی ئەمەریکا، بەبڕی (58) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان کراوە، کە لەو بڕە (94) ملیۆن و (541) هەزار تەن کاڵا لەئێرانەوە بە بەهای (28) ملیار‌و (63) ملیۆن دۆلار هەناردەی وڵاتان کراوەو بەبڕی (28) ملیۆن و (249) هەزار تەن بەبەهای (30) ملیار‌و (639) ملیۆن دۆلار کاڵا لەوڵاتانەوە بۆ ئێران هاوردە کراوە. زیاترین ئاستی هەناردەی کاڵا لەئێرانەوە بەپلەی یەکەم بۆ وڵاتی چین بەبڕی (22) ملیۆن و (800) هەزار تەن بووە، کە بەهاکەی گەیشتووەتە حەوت ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار‌و دوای ئەو وڵاتە، عێراق لەپلەی دووەمی زیاترین هەناردەی ئێران‌دا هاتووە کە بڕی (22) ملیۆن و (300)هەزار تەن کاڵا بەبەهای شەش ملیار‌و (300) ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانیی بۆ رەوانە کراوە. ئیمارات بە (12) ملیۆن و (800) هەزار تەن بە بەهای سێ ملیار‌و (700) ملیۆن دۆلار لەپلەی سێیەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی دێت و تورکیا بەپێنج ملیۆن و (700) هەزار تەن بە بەهای دوو ملیار دۆلار لەپلەی چوارەمدایە. ژمارەو رێژەی ئاستی هەناردەی کاڵاو شتومەکی ئێرانی زۆر لە رێژەی وڵاتی چین نزیکە کە بەزلهێزێکی ئابوریی جیهان لەقەڵەمدەدرێت، لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکان عێراق وڵاتێکی بەکارهێنەو (92%)ی پێداویستییەکانی لەدەرەوە هاوردە دەکات و ئاستی بەرهەمهێنانی کاڵاو پێداویستییەکانی ژیانی زۆر کەمەو پشتی بە سامان و داهاتی نەوتی وڵاتەکەی بەستووەو پێگەیەکی ئەوتۆی لەئابوریی جیهاندا نییە. (50%)ی هەناردەی ئێران بۆ عێراق دێتە هەرێمی کوردستان ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق و ئێران ئاشکرای کردووە کەهەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەری لەبازرگانی و ئابوریی نێوان بەغداو تاران هەیە و لەسێ مانگدا بە رێژەی (50%) کاڵاو شتومەکی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوەو ساغکراوەتەوەو تەنانەت لەکاتی داخستنی سنورەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ ئێران، سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەبەردەوامیی کراوە بووە و رێگای سەرەکیی گواستنەوەی کاڵاو شتومەکی ئێرانە بۆ شار‌و ناوچەکانی دیکەی عێراق. عەلیڕەزا سادق ئابادی، بەڕێوەبەری پاڵاوگەی نیشتیمانی ئێرانی ئاشکرای کردووە کەوڵاتەکەی گەورەترین هەناردەکاری بەنزینە لەناوچەکەداو سەرەکیترین وڵاتی دابینکەری بەنزینی هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان و پاکستان-ەو هاوکات بەنزین بۆ ئازربایجان و ئەرمینیاو جۆرجیا رەوانە دەکات. ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەئاستی هەناردەی بەنزینی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتانە نەکردووەو تەنها ئاشکرای کردووە ئاستی بەرهەمهێنانی غازی (CNG) لەوڵاتەکەی زیاد کراوەو ئەو جۆرە غازە کراوەتە بەدیلی بەنزین و سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەکان، لەئەنجامدا بەنزینی بەرهەمهێنراوی ئێران هەناردەی دەرەوە دەکرێت و ئەمە وایکردووە وڵاتەکەی ببێتە گەورەترین هەناردەکاری بەنزین لەناوچەکە و وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و سەرەکیترین دابینکەری بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان. سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق و ئێران: قەرزەکان و پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەعێراق زیاترە لە (32) ملیار دۆلار‌و تەنها لەپێنج مانگی رابردوودا بڕی شەش ملیار دۆلار لەو قەرزانە کەتایبەت بووە بەبواری کارەباو غاز، لەعێراق وەرگیراوەتەوەو پێناچێت بەپێی ئەو سیستمە بانکی و داراییەی عێراق هەیەتی سەرجەم قەرزو پارەکانی ئێران بگەڕێنرێتەوە ئێران چاوەڕوانی (100) ملیار دۆلاری بلۆککراویەتی رێژەی پارەی بلۆککراوی ئێران لەوڵاتانی جیهان دەگاتە (100) ملیار دۆلار، کەهاوشانە لەگەڵ داهاتی سێ ساڵی فرۆشی نەوت و پشکی هەر ئێرانییەک لەو پارانە زیاترە لەهەزار دۆلار، بۆیە گەڕانەوەی ئەو پارانە بۆ ئێران وەرچەرخانێکی گەورە لەئابوریی وڵاتەکەدا دروستدەکات. بەپێی راپۆرتی فرۆشتنی نەوت لەئێران؛ ئەو وڵاتە لەماوی (40) ساڵی رابردودا بەبڕی هەزارو (412) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە کەساڵانە دەکاتە (35) ملیار دۆلار. لەڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئێران سەبارەت بەپارەی قەرزو بلۆککراوی ئەو وڵاتە؛ (36) ملیاری قەرزو پارەی بلۆککراوی ئێران لەعێراقە و بڕی (20) ملیار دۆلاری لەچین و بڕی (11) ملیاری لە کۆریای باشورەو ئەو سێ وڵاتە زیاترین پارەی بلۆککراوی ئێرانیان تێدایە. عێراق (32) ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە یەحیا ئاڵ ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق و ئێران ئاشکرای کردووە کە قەرزەکان و پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەعێراق زیاترە لە (32) ملیار دۆلار‌و تەنها لەپێنج مانگی رابردوودا بڕی شەش ملیار دۆلار لەو قەرزانە کەتایبەت بووە بەبواری کارەباو غاز، لەعێراق وەرگیراوەتەوەو پێناچێت بەپێی ئەو سیستمە بانکی و داراییەی عێراق هەیەتی سەرجەم قەرزو پارەکانی ئێران بگەڕێنرێتەوە، ئەگەرچی بەرپرسانی باڵای بەغداو تاران بە بەردەوامیی سەرقاڵی دانوستان و گفتوگۆن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەک بۆ گەڕاندنەوەی پارەکان بۆ ئێران، بەڵام لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو رێوشوێنانە جێبەجێ ناکرێن کەئێران مەبەستیەتی بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانی. ئێران بەهیوای عێراق بەهای تمەن بەرزدەکاتەوە عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی ئێرانی ئاشکرای کردووە کە سێ ساڵە ئاستی فرۆشی نەوت لە (20) ملیار دۆلار کەمتر بووەو پێشتر پێشبینی دەکرا بەهای هەر دۆلارێک لەئێران بۆ (50) هەزار تمەن بەرز بێتەوەو ئاستی هەڵاوسان بگاتە (120%)، بەڵام بەزیادکردنی داهاتی بەشەکانی دیکەو رێگریی لەکڕینی دۆلار‌و بڵاوکردنەوەی لەلایەن حکومەتە بەر بەهەڵاوسانی گەورە گیراوەو پێشبینی دەکرێت بەگەڕانەوەی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەتمەن لە ئێران دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت. هیمەتی سەبارەت بەپارەکانی ئێران لەعێراق وتوویەتی: بەغدا ئیرادەی سیاسیی نییە، چونکە سیاسەتی داهاتی نەوتەکەی بەجۆرێک داڕێژراوە کەئەو داهاتە دەچێتە ئەمەریکاو پشکی وڵاتی کوەیتی بۆ قەرەبووی جەنگی عێراق لەدژی لێدەبڕدرێت و ئەوی دیکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ بانکی ناوەندی عێراق، بۆیە سزاکانی سەر ئێران بووەتە هۆی دەستەوەستانبوونی عێراق، ئەگەرچی بەغدا بەئاگاداریی واشنتۆن بەشێک لەقەرزەکانی ئێرانی لەبەرامبەر کڕینی کاڵا رادەست کردووە بەڵام لە رابردووش‌دا تاران سودی لەو شێوازە وەگرتنەوەی قەرزە وەرگرتووەو ئەگەر ئەو پارانە بگەڕێنرێتەوە ئابوریی ئێران و بەهای تمەن بووژانەوە بەخۆیانەوە دەبینن. عێراق و سزاکانی ئەمەریکا دژی ئێران عێراق و ئێران هەردووکیان ئابورییەکەیان پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت و بودجەی ئەو دوو وڵاتە لەسەر بنەمای نرخی نەوت دادەڕێژرێت ئەگەرچی ئاستی پشتبەستنی ئێران کەمترە، بەڵام سزاکانی ئەمەریکا بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی قووڵ لەئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دانیان بەوەدا نا کەداهاتی ساڵانەی نەوت لە (100) ملیار دۆلارەوە بۆ کەمتر لە (20) ملیار دۆلاری ساڵانە دابەزیوەو بودجەی ئەمساڵی ئەو وڵاتەش دوای دوو مانگ لەململانێی نێوان پەرلەمان و حکومەت سەرەڕای دەستکارییەکان زیاتر لە(13) ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبوو لەلایەن پەرلەمانەوە رەتکرایەوەو پێشبینی دەکرێت هەر بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەوە قەیرانە ئابورییەکان لەئێران زیاتر بێت. حەمیدی حسێنی ئەندامی سەرۆکایەتی ژووری هاوبەشی بازرگانیی عێراق و ئێران رایگەیاندووە؛ دوای هێرشی ئەمەریکا لەساڵی (2003)و هێرشەکانی داعش لەساڵی (2014) ژێرخان و کۆڵەکە سەرەکییەکانی عێراق داڕماوەو ئەو وڵاتە پێویستی بەئاوەدانکردنەوەیە، لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییەکی ئابوریی ئاڵۆز ئەو دوو وڵاتەی پێکەوە گرێداوەتەوە، چونکە سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بەڵام گرێبەستی درێژماوە لەنێوان بەغداو تاران هەیەو تەنانەت ئەمەریکا کەمۆڵەتەکانی کڕینی غاز‌و کارەبای ئێران بۆ عێراق بۆ ماوەی (45) رۆژ درێژدەکاتەوە، لەبنەڕەتدا ماوەی ئەو گرێبەستانە زیاترە لە دوو ساڵ و بەئۆتۆماتیک نوێدەکرێتەوەو ئەوەش ئاماژەیە بەرپرسانی عێراق زۆر پابەندی سزاکانی ئەمەریکا نابن و ئێران پێزانینی بۆ ئەو ئاستە لەبەرپرسیارێتییە هەیە. عێراق بە جۆو کۆریای باشور بەئامبوڵانس قەرزی ئێران دەدەنەوە کۆریای باشور بەپێشنیاری پێدانی ئامبوڵانس و کەرەستەی پزیشکی و عێراق بەپێشنیاری پێدانی جۆ بەئێران لەجیاتی قەرزەکانیان بۆ ئەو وڵاتە بوونەتە مایەی توڕەبوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژنامەی (ئیبتیکار) لەئێران بە ناونیشانی ( بەردەوامیی دانوستانەکان بۆ خولێکی دیکە، ئێران لەپێشنیاری کۆریای باشور توڕەیە) نووسیویەتی: ئەو وەفدەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور کە بەمەبەستی دانوستان سەبارەت بەچارەنووسی پارە بلۆککراوەکان و قەرزەکانی ئێران سەردانی تاران-یان کردبوو، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان و سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە: ئێمە تەنها پێویستمان بەو پارانەیە کە سێ ساڵە لەکۆریای باشور بلۆککراوە، بەڵام ئەوان پێشنیاری پێدانی ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تەندورستییان داوە، کەئێران هیچ پێویستییەکی بەو ئۆتۆمبێلانە نییە و پێداگرە لە وەرگرتنەوەی قەرزو پارە بلۆککراوەکانی. لەلایەکی دیکەوە حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کەعێراق پیشنیاری کردووە لەجیاتی پارەی قەرزەکان بەبڕی (700) هەزار تۆن جۆ بۆ ئێران بنێردرێت و نرخی هەر تۆنێک جۆی عێراقی بۆ ئێران بە (125) دۆلار خەمڵێنراوەو حکومەت بەم کارە دەتوانێت بەشێک لەقەرزەکانی عێراق بداتەوە. شۆردنەوەی پارەی ئێران لەعێراق بەرپرسانی ئێران ئاشکرایان کردووە عێراق تەنها لەبواری غاز‌و کارەبادا بەبڕی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە، بەڵام سزاکانی ئەمەریکا رێگرە لەوەی ئەو پارانە لەبانکەکانی عێراق بەرەو هەژمارە بانکییەکانی ئێران لەبانکەکانی جیهان بگوازرێتەوە، چونکە لەگەڵ گواستنەوەی پارەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە ئێران پێشنیاری بەعێراق کردووە کە لە جیاتی وەرگرتنی پارە کاڵاو شتومەک بۆ وڵاتەکەی بکڕێت و بەم کارە دەوترێت (تەهارەت) یان شۆرنەوەی پارە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بازرگانەکانی عێراق داوای سودو قازانجێکی زۆریان کردووە، تاران رەتیکردووەتەوە. عێراق گیرۆدەی دوو سزایە عێراق بەهۆی بەندی ژمارە (6)ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت قەرەبوی جەنگی کوەیت بکاتەوە، بۆیە سەرجەم داهاتەکانی لەیەکەم قۆناغدا رەوانەی بانکێکی ئەمەریکا دەکرێت و بەپێی ئەو یاسایە رێگە بەبەکارهێنانی داهاتەکەی دەدرێت و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەر ئێران‌دا سەپێنراوە عێراق ناتوانێت بەخواستی خۆی پارە یان قەرزەکانی رەوانەی ئێران بکاتەوە، بۆیە عێراق دەبێت لە رێگەی بانکەکانی چەند وڵاتێکی وەک (قەتەر، کوەیت، تورکیا، ئیمارات، ئوردن) هەوڵبدات پارەکانی ئێران بگەڕێننەوە، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی ئابوری و بازرگانیی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندووە حکومەتی ئێستای مستەفا کازمی بەراورد بەحکومەتەکانی رابردووی عێراق محافزکارترەو دەترسێت، ئەمە وایکردووە وەرگرتنەوەی قەرزەکان لەعێراق زۆر قورس‌تر بێت. قەتەر پلانی بۆ ئێران و عێراق شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر پێشتر رایگەیاندبوو وڵاتەکەی کێشەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کەنداو چارەسەر کردووەو دەیەوێت نێوندگیریی لەنێوان ئەمەریکا و ئێران بکات بۆ ئەوەی ئەو دوو وڵاتە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، بەڵام لەنوێترین لێدوانی‌دا بۆ تەلەفیزیۆنی (بلۆمبێرگ)ی ئەمەریکا وتوویەتی: قەتەر دەتوانێت ببێتە بەدیل و جێگرەوەی ئێران بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق. لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەکاتێکدایە پێگەی ئەلیکترۆنی هەواڵ و شیکاریی (خلیج ئۆنلاین) بڵاویکردووەتەوە؛ ئێران بەهۆی قەرزەکانی عێراقەوە هەناردەی غازی کەمکردووەتەوەو ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنی وێستگە کارەباییەکان و کەمبوونەوەی کارەبا لەو وڵاتە، چونکە لەکۆتایی ساڵی رابردووەوە ئاستی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بە رێژەی (40%) کەمی کردووە و بەغدا (400) ملیۆن دۆلاری رادەستی تاران کردووە، لەبەرامبەردا ئێران دەڵێت بەغدا پێنج ملیار دۆلار قەرزاری غازە و دەبێت قەرزەکانی بداتەوە بۆ ئەوی ئاستی هەناردەی غاز بۆ ئەو وڵاتە بەرزبکرێتەوە، بۆیە دوور نییە قەتەر بیەوێت ببێتە بەدیلێک بۆ غازی ئێران کە بۆ مەبەستی سووتەمەنی وێستگە غازییەکانی کارەبا لەعێراق سودی لێوەردەگیرێت.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به بۆنه‌ى ساڵیادى "مورافه‌عه‌که‌ى مامجه‌لال" ده‌ڵێت:" هیچ سازشێک له‌سه‌ر کوردستانیبونى که‌رکوک ناکه‌ین"، ده‌شڵێت:" بۆ مێژوو ده‌یسه‌لمێنین ئێمه‌ین خه‌مى که‌رکوکمان له‌سه‌ر شانه و هه‌مو هه‌وڵێکیشمان له رابردودا بۆ پاراستنى خه‌ڵکه‌که‌ى بووه". بافڵ تاڵه‌بانى له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بۆ جه‌ڵال تاڵه‌بانى باوکى نوسیووه:" ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر مورافه‌عه مێژوییه‌که‌ى تۆ بۆ که‌رکوک تێده‌په‌ڕێت و ئێمه‌ش به شانازییه‌وه یادى ئه‌و ڕۆژه مێژوییه ده‌که‌ینه‌وه، یادى هه‌وڵى به‌رده‌وام و خه‌باتى بێکۆتایى تۆ ده‌که‌ینه‌وه بۆ کورد و کوردستان." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه:" له یادى ئه‌و رۆژه مێژویى و پڕ له شانازییه‌دا په‌یمانى خۆم دووپات ده‌که‌مه‌وه که هه‌میشه هه‌ڵگرى په‌یام و ڕێبازى تۆ ده‌بین. هه‌ڵگرى خه‌مى نه‌ته‌وه و زمان و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بین.. مێژوى دره‌وشاوه و پێ له سه‌روه‌رى تۆ ده‌که‌ینه سه‌رمه‌شقى خۆمان و به ئومێده‌وه له داهاتو ده‌ڕوانین." هاوکات، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌شڵێت،"ده‌مه‌وێت له‌م رۆژه‌دا جه‌خت بکه‌مه‌وه که هیچ سازشێک له‌سه‌ر کوردستانیبونى که‌رکوک ناکه‌ین، بۆ مێژو ده‌یسه‌لمێنین که ئێمه‌ین خه‌مى که‌رکومان له‌سه‌ر شانه و هه‌مو هه‌وڵێکیشمان له رابردودا بۆ پاراستنى خه‌ڵکه‌که‌ى بوه و له داهاتوشدا ده‌بینه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ى که‌رکوک و که‌رکوکییه‌کان ده‌پارێزێت."
هاوڵاتى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و 61 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 9ى شوبات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 61 دۆلار‌و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 58 دۆلار‌و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وت ى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 59 دۆلار‌و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. دابینکردنى 1.9 تریلۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکاوه رۆڵى هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت. چاودێرانى بازارى نه‌وت ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که له چاره‌کى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان 65 بۆ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
سازدانى: پ. دهۆک لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌یه‌کێتى له‌بادینان گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات و پشتڕاستن له‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى روو له‌زیادبوون ده‌که‌ن . ئاراس محه‌مه‌د ئاغا، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى بادینان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:»نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن». هه‌روه‌ها لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که «ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان». له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: یه‌کێتى له‌دهۆک میوانه یا حسابى میوانى بۆ ده‌کرێت؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: یه‌کێتى له‌هیچ شوێنێک و پارچه‌یه‌کى کوردستان میوان نییه، یه‌کێتى خۆى به‌خاوه‌نى دۆز‌و ماف و خواسته‌کانى هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌زانێت و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مافانه تێکۆشاوه‌و به‌رده‌وامیش خه‌بات ده‌کات، له‌هیچ شوێنێک گۆڕه‌پان بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک چۆڵ ناکات . هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌یه‌ک یان پلانێک هه‌یه هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى پارێزگاى دهۆک بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه که‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بێنه دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: دهۆک موڵکى هیچ لایه‌نێک نییه، له‌ده‌م و کاتێکى گونجاوو به‌پێى به‌رنامه‌ى خۆیان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى بادینان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵێ به‌رنامه هه‌یه‌و له‌کاتێکى نزیکدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى دهۆکیان نه‌کردووه هۆکار چیه ؟ هیچ رێگرییه‌ک بۆ ئه‌م سه‌ردانه هه‌یه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆیان نییه رێگرى له‌سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى بکات بۆ بادینان و دهۆک به‌تایبه‌تى، نه‌هاتنى هاوسه‌رۆکان بۆ بادینان به‌نده به‌ئیشوکارو به‌رنامه‌ى خۆیان، له‌کاتێکى نزیک ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه هاوڵاتى: هیچ به‌رنامه‌تان هه‌یه بۆ گوڕینى پلان و به‌رنامه میدیاییه‌کانى یه‌کێتى له‌بادینان به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنى بادینان؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : قۆناغى دواى چواره‌م کۆنگره، قوناغى نووێبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و له‌هه‌موو بوارێکى کارى رێکخراوه‌یى و حزبایه‌تی، نوێبوونه‌وه شمولى راگه‌یاندنیش ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان. ئێمه ده‌زگاى میدیاى بادینانمان دامه‌زراندووه، که‌چه‌ندین به‌ش و که‌ناڵى له‌خۆگرتووه، ئێستا رۆڵێکى باشى بینیوه‌و له‌ئایینده ئه‌و ده‌زگایه گه‌شه پێده‌ده‌ین و ئاستى بوارى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان باشتر لێده‌که‌ین . هاوڵاتى: ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌کان لەسه‌ر کادیره‌کانتان له‌بادینان هه‌یه یاخود نه‌ماوه، په‌یوه‌ندیتان چۆنه له‌گه‌ڵ پارتى و حزبه‌کانى تر له‌سنورى پارێزگاى دهۆک؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا:هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئێمه ده‌ست له‌بیروباوه‌ڕى خۆمان هه‌ڵناگرین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پرەنسیپ و به‌هایانه‌ى یه‌کێتى بۆمان داڕشتووه، که ئازادى ده‌ربڕین و داخوازیى ماف و پاراستنى پیرۆزییه‌کانى گه‌ل و نیشتمانن. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێک زۆر باشه‌و له‌گه‌ڵ پارتى ئاساییه، ده‌بێت پارتى له‌بادینان وازبهێنێت له‌ده‌ستگیرکردن و سه‌رکوتکردنى چالاکوان و رۆژنامه‌نووس و کادیرو جه‌ماوه‌رى لایه‌نه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارانه پارتى زیانى زۆریان به‌ناوبانگى حوکمڕانى هه‌رێم گه‌یاندووه‌و بووەته مایه‌ى دووبه‌ره‌کى و تێکدانى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئومێد ده‌که‌ین رێز له‌بیروڕاى ئازاد‌و فره‌حزبى بگرن له‌بادینان و بزانن سه‌رده‌مى حزبى قاید نه‌ماوه. هاوڵاتى: پلانتان چییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو به‌تایبه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌نگه‌کانى خۆتان زیادبکه‌ن، چ گۆڕانکارى و کارێک ده‌که‌ن تابتوانن ده‌نگى یه‌کێتى زیادبکه‌ن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا :باوه‌ڕمان به‌خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى زۆر تۆکمه‌یه که‌هه‌میشه یه‌کێتى راگرتووه‌و سه‌ریخستووه، جگه له‌وه کارى باشمان بۆ خه‌ڵک کردووه‌و به‌رنامه‌ى چاکمان هه‌یه بۆ ئایینده، به‌تایبه‌تى له‌بوارى دابینکردنى بژێویى خه‌ڵک و خۆشگوزه‌رانى و مسۆگه‌رکردنى ماف و ئازادییه‌کان. پێمانوایه بۆ ئه‌م قۆناغه خه‌ڵک پێویستى به‌ژیان و داهاته‌و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌م پرس و بواره کارده‌کات، ئێمه له‌وه پشتڕاستین که‌ده‌نگه‌کانمان زیاد ده‌که‌ین و له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستده‌هێنین . هاوڵاتى: بۆچى تائێستا یه‌کێتى له‌پشکى بادینان که‌ژماره‌یه‌ک که‌سن له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستبه‌کار نه‌بوونه، که‌ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌ر و بریکارى وه‌زاره‌تن؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو پشکى بادینان له‌پۆسته‌کانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان حه‌وت که‌سمان کاندید کردووه، یه‌کێک بۆ په‌رله‌مان ئێستا وه‌ک راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستبه‌کاربووه، شه‌ش ناوى دیکه‌مان بۆ ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسی ناردووه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ى کارگێڕى بۆ حکومه‌ت و هه‌ڤاڵى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت پێشنیار کردووه، بڕیاره ئه‌وانیش له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ناو حکومه‌ت ده‌ستبه‌کارببن . هاوڵاتى : بۆچى ده‌ورو ته‌سلیم نه‌کراوه له‌به‌رپرسیارێتى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : وه‌کو به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى چوار له 1ى نیسانى 2020 ده‌ستبه‌کاربووم، ئه‌وکاته که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له‌هه‌موو شار‌و پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان هه‌بوو، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیى فه‌رمى له‌پارێزگاو ئیداره‌ى ناوخۆیى دهۆک ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى چوار ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ (سیار بامه‌ڕنى) جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدرا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵ عه‌بدولبارى زێبارى به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ند به‌نووسراوێکى فه‌رمى مه‌کته‌بى رێکخستن له‌ئه‌رکى به‌رپرسیارى مه‌ڵبه‌ند ته‌واو ببوو، ده‌ورو ته‌سلیم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنى کردبوو، بۆیه ئێمه‌ش ده‌ورو ته‌سلیممان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سیار بامه‌ڕنی کرد‌و هیچ کێشه‌و گرفتێک له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه. هاوڵاتى: زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆکدان، به‌ڵام هه‌موو کاتێک قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر ده‌نگى یه‌کێتى هاتووه، هۆکار چییه؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نیه که‌زۆرینه‌ى موچه‌خۆرانى یه‌کێتى له‌ناو سه‌نته‌رى شارى دهۆک بن، راسته به‌رده‌ڕه‌ش ده‌نگى زۆر ده‌هێنێت و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتى له‌به‌رده‌ڕه‌ش زۆره، به‌ڵام که‌مبوونى ده‌نگه‌کان هه‌موو شار‌و شوێنێک ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ که‌موکوڕیى پێش چواره‌م کۆنگره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا دڵنیاین ئه‌و که‌موکوڕییانه چاره‌سه‌رکراون، بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ئیداره‌دانى کار‌و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پته‌وتر کراون، به‌دڵنیایى بۆ ئه‌م پرۆسه‌یەى هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌کانى یه‌کێتى له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاى دهۆک و ده‌ڤه‌رى بادینان جیاوازتر ده‌بن له‌پرۆسه‌کانى رابردوو. هاوڵاتى: بۆچى راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان رۆلێکى باش ناگێرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانى ره‌خنه‌یى و زیاتر ئیش له‌سه‌ر راپۆرت و بابه‌ته‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌ریى ده‌کات و که‌متر ئیش له‌سه‌ر کێشه‌کانى خه‌ڵک ده‌کات؟ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا : به‌و شێوه‌یه نییه، راگه‌یاندنى یه‌کێتى له‌بادینان خۆى له‌هه‌موو بوارێک ده‌دات، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى که‌ناڵ و ماڵپه‌رو په‌یجه‌کانى (بادینان میدیا) بکه‌یت که‌ده‌زگاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه له‌بادینان، بۆت دیار ده‌بێت که‌زۆربه‌ى بواره‌کانى ژیانى خه‌ڵکى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌خۆگرتووه‌و گرنگى به‌سه‌رجه‌م سێکته‌رو لایه‌نه‌کانى ژیان داوه.
هاوڵاتى پنتاگۆن ئاشکرایکرد، هێزه‌کانى ئه‌مریکا له سوریا چیتر به‌رپرس نین له پاراستنى نه‌وت له ناوچه‌که، به‌ڵکو تواناکانى خۆى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ته‌رخان ده‌کات، ئه‌وه‌ش به ئامانجى گۆڕینى ستراتیژیى کارکردنیان که پێشتر دۆناڵد تره‌مپ دایڕشتبوو. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى شوباتى 2021، جۆن کێربى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" نه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و نه به‌ڵێنده‌ره‌کانی، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان نیه چیتر ده‌ستى هاوکارى بۆ کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان درێژ بکه‌ن که هه‌وڵى کۆنترۆڵکردنى سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانى سوریا بدات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هێزه‌کانى سوپاى ئه‌مریکا له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بڵاوه‌یان پێکراوه که ژماره‌یان 900 سه‌ربازه، بۆ پاڵپشتى ئه‌و هێزانه له‌وێ ماونه‌ته‌وه که دژ به داعش ده‌جه‌نگن". زۆرینه‌ى زۆرى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵات و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له ده‌ره‌وه‌ى کۆنترۆڵى ڕ‌ژێمى سوریایه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) وه کۆنتڕۆڵ کراون. ساڵى 2020 ڕێککه‌وتنێک له نێوان کۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مه‌ریکا “ده‌لتا کریسنت ئینێرجی” و ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا واژۆ کرا که ڕێگه به هه‌سه‌ده ده‌دات له مه‌ودایه‌کى فراواندا له سزاکانى ئه‌مریکا دژ به ڕ‌ژێمى سوریا ده‌ربازى ببێت. هێزه‌کانى ئه‌مریکا گرنگترین کێڵگه‌کانى نه‌وت و غازیان له رۆژهه‌ڵاتى سوریا کۆنترۆڵ کردووه که گرنگترینیان کێڵگه‌ى نه‌وتى (عومه‌ر، تینکه) که گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى نه‌وتى سوریان له ڕۆژهه‌ڵاتى دێره‌زور و کێڵگه‌ى غازى (کۆنیکۆ) که گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى غازه له سوریا که بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باش به‌کارده‌هێنرێت و ده‌که‌وێته باکورى شارۆچکه‌ى دێره‌زۆر.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" به بارودۆخێکى سیاسى و دارایى و ئابوورى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین و پێویستمان به رێککه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى شوباتى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا سه‌ید قادر پێشوازى له جه‌یمس سورنتۆن کونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له هه‌رێم و راوێژکارى تایبه‌ت بۆ کاروبارى به‌رگرى به‌ریتانیا کرد. مسته‌فا سه‌ید قادر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا رایگه‌یاند:"له ئێستادا هه‌رێمى کوردستان به بارودۆخێکى سیاسى و دارایى و ئابوورى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت سه‌ربارى قه‌یرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، که کاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر ته‌ندروستى و گوزه‌رانى خه‌ڵک و بارى ده‌رونیان کردووه، هه‌موو پێویستمان به رێککه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر بۆ تێپه‌راندنى دۆخه‌که." هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "دۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان ده‌خوازێت پارته سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌کاندا یه‌ک هه‌ڵوێستبن." لاى خۆشییه‌وه، کونسوڵى به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، "به‌راورد به هه‌ندێک له وڵاتان، به‌شداریه‌کى زۆر و کاریگه‌ریان هه‌یه له هه‌رێم و عێراق و نوێنه‌رایه‌تى به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێم له ئاستێکى باڵادایه و کاره‌کان به‌رفراوانتره و کارمه‌ندى زیاتریان دامه‌زراندووه". راوێژکارى تایبه‌ت بۆ کاروبارى به‌رگرى به‌ریتانیا له هه‌رێمیش ده‌ڵێت، "پشتیوانى چاکسازى له ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ین به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ک."
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى ھه‌رێم رایگه‌یاند، قه‌رزى کرێى خوێندنى که‌سوکارى شه‌ھید و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى خه‌رج ده‌کرێت. ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بڕى زیاتر له 19 ملیار دینار به مه‌به‌ستى دانه‌وه‌ى قه‌رزى کرێى خوێندنى کوێ و کچى شه‌ھید و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى به شێوه‌ى نه‌قد. وه‌زاره‌تى دارایى ھه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌و خه‌رجکردنه ساڵه‌کانى (٢٠١٦-٢٠١٧)(٢٠١٧-٢٠١٨) (٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌گرێته‌وه و گوژمه‌ى خه‌رجکراو له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان ده‌بێت، ده‌شڵێت، "به مه‌رجێک کارنه‌کاته سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران."