هاوڵاتى دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ 61 دۆلار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینى دابه‌زییه‌وه بۆ 60 دۆلار‌و 59 سه‌نت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى شوباتى 2021، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 60 دۆلار‌و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 57 دۆلار‌و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 58 دۆلار‌و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌کدا، هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى بۆ سه‌ر چیاى گارا شه‌رمه‌زار ده‌کات. ده‌قى به‌یاننامه‌ى په‌یه‌ده: له کاتێکدا ساڵیادى پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیى له دژى ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، نزیک ده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى و جه‌ماوه‌ریى داواى ئازادکردنى ڕێبه‌ر ئۆجالان و کۆبوونه‌وه‌ى گه‌لى کوردستان له ده‌ورى ڕێبه‌رایه‌تی، پرۆژه و فه‌لسه‌فه‌ى برایه‌تیى گه‌ل و ژیانى ئازاد تا دێت زیاتر ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورک هێشتا ده‌یسه‌لمێنێت که به دواى عه‌قڵییه‌تى نکۆڵیکردن و له‌ناوبردنی، بوونى گه‌لى کورد ده‌که‌وێت و کۆمه‌ڵکوژیى و قڕکردنى خه‌ڵکى کوردستان، به هه‌موو جیهان نیشان ده‌دات. سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر، ڕۆژى چوارشه‌ممه (١٠ى شوبات) له دژى هێزه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریى کوردستان، ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى ده‌ست پێ‌کرد و هێرشى کرده سه‌ر هه‌رێمى چیاى گارا و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ری، بۆیه ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، که بۆ هه‌موو جیهانى ده‌یسه‌لمێنن، مه‌به‌ست له‌و هێرشانه، له‌ناوبردنى خه‌ڵکى کوردستان و هه‌بوونى گه‌لى کورده له‌سه‌ر خاکى مێژوویى خۆى که ئه‌مه به‌پێى عه‌قڵییه‌تى فاشیستى عوسمانییه. ئێمه بانگ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ده‌وڵه‌تانى گه‌وره، چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ین، بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕى کۆمه‌ڵکوژیى به کۆمه‌ڵ له دژى خه‌ڵکى کوردستان و سیمبوله‌کانى و گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بانگ له هێز و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى باشوورى کوردستان و حکومه‌ته‌کانى عێراق و باشوورى کوردستان ده‌که‌ین، له ئاست ئه‌م هێرشانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستێکى ڕوون و چاره‌نووسساز نیشان بده‌ن. ئێمه بانگ له هه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌که‌ین، که له دژى هه‌موو ڕه‌نگه‌کانى هێرش و ده‌ستدرێژییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک یه‌کده‌ست بن و به‌رده‌وام بن تێکۆشان. هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تى تورکیش ده‌که‌ین، که هێرشه دڕندانه‌کانى بۆ سه‌ر کورد له وڵاتانى دراوسێ، ڕابوه‌ستێنێت و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بۆ دۆزى کورد بدۆزێته‌وه.
ئارا ئیبراهیم پڕۆژه خه‌مڵێندراوى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو بگاته حکومه‌تى هه‌رێم و له‌ماوه‌ى که‌متر له دوو هه‌فته‌دا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت و بڕه‌که‌ى 14 تریلۆن دینار ده‌بێت. دواى فشاره‌کانى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى وکوردستان و لیژنه‌ى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا بۆ 2021 پڕۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌بێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، حکومه‌تى هه‌رێم مه‌به‌ستییه‌تى هه‌فته‌ى ئاینده پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق یه‌کلابکرێته‌وه تا پێش ناردنى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاته‌کان که له‌به‌غداوه بۆ هه‌ولێر ره‌وانه ده‌کرێت رێکبخرێته‌وه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت:" پڕۆژه‌ى بودجه‌که بڕه‌که‌ى 14 تریلۆن دینار ده‌بێت ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکرێت و چاکسازى به‌رده‌وام بێت کێشه داراییه‌کان بۆ ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ر ده‌بن". به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:"پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ بڕیاره 15ى شوبات بگاته حکومه‌تى هه‌رێم و به‌شى یاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ى پێدا ده‌کات و دواى په‌سه‌ندکردنى بریاره کۆتایى ئه‌م مانگه بگاته په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ کاره‌کانى په‌رله‌مان گفتوگۆى بودجه‌که ده‌بێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم بڕه‌که‌ى 14 تریلۆن دیناره و کورتهێنانى تێدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتن بکه‌ن کورتهێنان به‌ته‌واوى تێیدا که‌مده‌بێته‌وه. به‌ڵێن ئیسماعیل باسى له‌وه‌شکرد، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان راپۆرتى خه‌رجى و دارایى خۆیان داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى ته‌نها وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان نه‌بێت "ئه‌ویش له دوو تا سێ رۆژى دیکه راپۆرتى خۆى ته‌سلیمى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات و ئه‌وانیش پرۆژه‌که ده‌به‌نه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران". له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، د‌وخى ئابوورى باشتر ده‌بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وه‌ى ئه‌وله‌ویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمه رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، وتیشى:"ئه‌گه‌ر هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بکات دۆخى ئابوورى بۆ ئه‌مساڵ زۆر باش ده‌بێت، له‌هه‌مانکاتدا پێویسته ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌باره‌ى چاکسازى ده‌رکراون به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ده‌روازه سنورییه‌کانه‌وه هه‌یه بۆ رێگرتن له قاچاغچێتى و کۆکردنه‌وه‌ى داهات وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت". "ئه‌گه‌ر داهاته‌کانى هه‌مووى به شێوه‌یه‌کى شه‌فاف کۆبکرێته‌وه‌و رێگرى له گه‌نده‌ڵییه‌کان بکرێت به‌شى موچه‌و پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان ده‌کات"، به‌ڵێن ئیسماعیل وا ده‌ڵێت
هاوڵاتى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ردانێکدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند:" هێزه‌کانى ئاسایش یه‌کێکه له هێزه به ئه‌مه‌که‌کانى کوردستان که خه‌مى دابینکردنى ئارامیان له ئه‌ستۆ گرتووه"، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 چه‌تۆ ساڵح سه‌عید بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى کرد، چه‌پکه گوڵى پیرۆزبایى پێشکه‌شى هیوا شه‌هید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى ئاسایشى سلێمانى کرد و ڕایگه‌یاند:" ئێمه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ سوپاسى گیان فیداى و شه‌ونخونیتانه‌که‌ین، پشتیوانى ته‌واوى هێزه‌کانى ئاسایش ده‌بین، کارى پێکه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگى ئاسایش و ناوخۆ ده‌که‌ینه مه‌بناى کارى داهاتومان". بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشیگه‌یاند:" هێزه‌کانى ئاسایش یه‌کێکه له هێزه به ئه‌مه‌که‌کانى کوردستان که خه‌مى دابینکردنى ئارامیان له ئه‌ستۆ گرتووه". له‌به‌رانبه‌ردا هیوا شه‌هید ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى سوپاسى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى کرد بۆ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ى و ڕایگه‌یاند، "به یه‌ک ده‌ستى ده‌توانین ئاسایش و ئارامى زیاتر بۆ خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین". پاشان هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتى چه‌تۆ ساڵح سه‌عید لیژنه‌ى ئه‌منى باڵا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانى (ئاسایش، پۆلیس، فه‌رمانده‌ى لیواى پاراستنى سلێمانی، لیواى نه‌وت و غاز، هاتوچۆى سلێمانى و به‌شى فڕۆکه‌وانی) کۆبونه‌وه. کۆبونه‌وه‌که "به‌مه‌به‌ستى به‌رنامه‌دانان بو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و کاره‌دزێوانه‌ى خه‌ڵکانى نا به‌رپرس ئه‌نجامیده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى دابینکردنى ئارامى ناو شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى و بڕیاردرا، لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى راسپێردرێت و به‌هه‌ماهه‌نگى به‌رنامه دابنێن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیکاران".
هاوڵاتى وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان وه‌ڵامى به‌یاننامه‌یه‌کى که‌جه‌که ده‌داته‌وه، که به‌هۆى شه‌ر و پێکدادانه‌کانى نێوان تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) ده‌ستى به تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه به پارتى کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى ئه‌و به‌یاننامه‌ى که‌جه‌که ره‌ت ده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتى په‌یوه‌ندى به گرژییه‌کانى نێوان تورکیا و په‌که‌که‌وه نییه و دووپاتیکرده‌وه، "ئه‌وه په‌که‌که‌یه که ده‌ستى سوپاى تورکیاى راکێشاوه‌ته ناو هه‌رێم". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى پارتى: له‌باره‌ى گرژى و پێکدادانى نێوان چه‌کدارانى په‌که‌که و سوپاى تورکیا، دیسان که‌جه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کیدا که‌وتووه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ى قسه‌ى بێ بنه‌ما و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه له دژى پارتى دیموکراتى کوردستان. وێڕاى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و قسه و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه، جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه، که پارتى هیچ په‌یوه‌ندیى به ناکۆکى و گرژییه‌کانى نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌وه نییه. له راستیدا، ئه‌وه په‌که‌که‌یه که ده‌ستى سوپاى تورکیاى راکێشاوه‌ته ناو هه‌رێم و ئاڵۆزى و تێکدان و ناسه‌قامگیرى بۆ هه‌رێم گواستووه‌ته‌وه. که په‌که‌که شه‌ڕى تورکیاى له‌ناو خاکى تورکیادا نه‌کردووه و به‌رده‌وام له هه‌ڵاتندایه و خه‌ڵکى تر به دواى خۆیدا راده‌کێشێت، پارتى چ تاوانێکى کردووه؟ دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه، که پارتى په‌یوه‌ندیى به‌م شه‌ڕانه‌وه نییه و، هیچ رێگه‌شى له په‌که‌که نه‌گرتووه، که شه‌ێ بکات یان نا. که شه‌ڕیان پێ ناکرێ و هه‌ر له هه‌ڵاتندان هیچ خه‌تاى پارتى نییه و با واز له‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه بهێنن. په‌که‌که خۆى باش ده‌زانێ که ئه‌گه‌ر پارتى به راستى ده‌ستى له‌و شه‌ڕانه‌دا هه‌بووایه، په‌که‌که له دۆخێکى خراپتردا ده‌بوو. پێمان وایه باشترین چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌و ناسه‌قامگیرییه ئه‌وه‌یه، که په‌که‌که به‌ڵاى خۆى له کۆڵى هه‌رێمى کوردستان بکاته‌وه و چیتر نه‌بێته هۆى ناسه‌قامگیرى و تێکدانى ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێم. مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان 11ـى شوباتى 2021
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌په‌یامێکدا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌کان و خانوبه‌ره‌ى میرى له وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باجه‌کان و خانوبه‌ره‌ى میرى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کردوه رایگه‌یاندووه، به‌پێویستى ده‌زانم له پاى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رک و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى وه‌زیفى و ئه‌خلاقیتان، سوپاس و پێزانینى خۆمتان ئاراسته بکه‌م و ئه‌نجامى سه‌رکه‌وتویى کاره‌کانتان به‌رزده‌نرخێنم. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که " ده‌بینم له‌ماوه‌ى رابردودا و له‌ژێر رۆشنایى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم و بره‌ودان به پرۆسه‌ى چاکسازی، توانیوتانه بوێرانه وێڕاى فشاره‌کان و سه‌ختى به‌ربه‌سته‌کان جێده‌ستتان دیاربێت له‌په‌یڕه‌وکردنى دادپه‌روه‌رى و پیاده‌کردنى یاسا و رێنماییه‌کان".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى له‌باره‌ى ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسانى ده‌روازه‌کان رونکردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانى ده‌روازه‌و گومرک کارى خۆیان "به‌پێى یاسا و رێنمایه‌کان " و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێکدانه‌وه‌ى دیکه هه‌ڵناگرێت. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه له میدیاکانه‌وه هه‌واڵى ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسانى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان و گومرک به مه‌به‌ست بڵاوده‌کرێته‌وه، به پێویستى ده‌زانین هه‌مو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه، که فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانى ده‌روازه‌و گومرک کارى خۆیان به پێى یاسا و رێنمایه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێکدانه‌وه‌ى دیکه هه‌ڵناگرێت". هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندى ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رانه به فه‌رمانى وه‌زاره‌تیان و له داهاتودا رونکردنه‌وه‌و ورده‌کارى زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هاوڵاتى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) ڕایده‌گه‌ێنێت که به بێ هاوکاریى په‌ده‌که(پارتى دیموکراتى کوردستان)، ده‌وڵه‌تى تورک ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر گاره. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) به‌یاننامه‌یه‌کى تایبه‌ت به هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى بڵاوکرده‌وه و داوا ده‌کات گه‌لى کورد له باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى “به‌سه بۆفاشیزم ، گۆشه‌گیریى و داگیرکاریى ، کات کاتى ئازادییه”به‌شدارى چالاکیى ببن و هه‌ڵوێستى خۆیان نیشان بده‌ن. هاوکات، کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که)، له‌سه‌ر هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌دژى هه‌رێمى گاره ڕاگه‌یه‌ندراوێکى نووسراوى بڵاو کرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که: دوابه‌دواى سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا و به‌رپرسانى سوپا و میت بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، له سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى 10 ئه‌م مانگه‌وه هێرشێکى به‌رفراوان له‌سه‌ر گاره ده‌ستى پێکردووه و تورکیا به فڕۆکه هێز داده‌به‌زێنێت له‌و هه‌رێمانه و شه‌ڕێکى قورس له نێوان گه‌ریلاکان و سوپاى تورک‌دا له ئارادایه. بۆجارى یه‌که‌مه که تورکیا له ڕێگه‌ى زه‌ویییه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر گاره، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر سنوورى باکوورى کوردستانه‌وه دووره، پێشتر ته‌نها به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومان ده‌کرا، به بێ هاوکاریى و پشتیوانى په‌ده‌که، سوپاى تورک ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر گاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى سێ مانگه په‌ده‌که به ڕه‌وانه کردنى هێزه‌کانى سه‌ر به‌خۆی، گاره‌ى به ته‌واوه‌تى گه‌مارۆ دابوو، مه‌سروور بارزانیش ڕۆژێک پێش هێرشه‌که، داگیرکه‌ریى تورکیاى ڕه‌وا نیشاندا. تورکیا ده‌ڵیت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی، که له باکوورى عێراق کردوومانه بۆ ڕۆژئاواى کوردستان دووباره‌ى ناکه‌یه‌نه‌وه هه‌ر بۆیه له 22مین ساڵیادى پیلانگێڕیى نێوده‌وڵه‌تیى له‌دژى ڕێبه‌ر ئۆجالان ده‌یانه‌وێت په‌که‌که پاکتاو بکه‌ن و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان له بار ببه‌ن. به هێرش کردنه سه‌ر گه‌ریلا ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ى فیدراسیۆنى هه‌رێمى کوردستانیش له‌بار ببه‌ن، ئه‌گه‌ر بتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه گاره که له‌سه‌ر سنووره‌کانى تورکیاوه دووره، ئه‌وا به سانایى ده‌توانن خۆیان بگه‌یه‌ننه که‌رکوک و موسڵ به‌و پێیه‌ش تورکیا بڕواته کوێ له‌وێ ناچێته ده‌ره‌وه. هه‌په‌گه ئاشکراى کردووه، که هێلکۆپته‌ره‌کانى تورکیا له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له هه‌رێمه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌ده‌که‌وه به ئاڕاسته‌ى چیاى گاره فڕیون و فه‌رمانده‌یى شه‌ڕه‌که له شارۆچکه‌ى باکرمانى ئارکێیه‌وه ده‌کرێت. هێرش له‌سه‌ر گاره، هێرشه بۆسه‌ر ته‌واوى کوردستان و ژیانى ئازاد و دیموکراتیک، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه نه‌بینریت ئه‌وا ئه‌سته‌مه، که کوردستان به ته‌واوه‌تى ڕزگار ببێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا له کوردستان و جیهان له‌دژى ئه‌م داگیرکارییه به شێوه‌یه‌کى چالاک هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و له چوار چێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى “به‌سه بۆ گۆشه‌گیریی، فاشیزم و داگیرکاریی، کات کاتى ئازادییه” چالاکى ئه‌نجام بده‌ن. هاوشێوه‌ى هێرشى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک له‌سه‌ر زاپ له ساڵى 2008چۆن گه‌لى کورد له ئامێدییه، دێره‌لووک و شیلادزێ هه‌ڵوێستیان نواند له‌دژى داگیرکه‌ران، ده‌بێت گه‌لى باشوورى کوردستان به گشتیى له دژى داگیرکاریى تورکیا هه‌ڵوێست بنوێنن، هاوشێوه‌ى ڕاپه‌ڕینى شیلادزێ گه‌ل له‌دژى داگیرکه‌ریى تورکیا ڕاپه‌ڕن و ڕێگه نه‌ده‌ن باشوور داگیر بکرێت. که‌جه‌که له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى خۆیدا جه‌ختى کردووه‌ته‌وه، که ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌ر شوێنێک له‌دژى پاکتاوکردنى کوردان و له‌باربردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردانه و نایه‌وێت گه‌لى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هیچ ده‌ستکه‌وتێک به‌ده‌ست بێنن، هه‌ر بۆیه گه‌لى کورد بۆ گه‌یشتن به ژیانێکى ئازاد و دیموکرات پێویسته له‌دژى ئه‌م سیاسته پاکتاوکارانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ستنه سه‌ر پێیان.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، باشتره هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌هاته‌دی، پێویسته کورد پشت به‌خۆى ببه‌ستێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ میخال سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى چیک، له هه‌رێم رایگه‌یاندووه، باشتره هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ رێککه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌هاته دی، پێویسته کورد پشت به‌خۆى ببه‌ستێت، سه‌رچاوه‌کانى داهات کۆبکاته‌وه و خه‌رجى که‌مبکاته‌وه و به‌رنامه‌ى چاکسازى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هه‌موو بواره‌کان جێبه‌جێبکات". هاوکات، جێگیرى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشیوابوو ده‌بێت جگه له نه‌وت و غاز، پیشه‌سازى و بازرگانى و کشتوکاڵ بکاته یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانى سه‌رچاوه‌ى داهات. مسته‌فاى سه‌ید قادر، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له گرنگى یه‌کخستنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه کردۆته‌وه‌و چه‌ندین پێشنیاز و چاره‌سه‌ر گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا بۆ دامه‌زراندنى هێزێکى هه‌رێمى بۆ پاراستنى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ده‌ره‌کی. له به‌رامبه‌ردا، میخال سڤۆبۆدا رایگه‌یاند، له 90%ى ئه‌و داهاته‌ى ئێستا هه‌یه نه‌وته، ده‌کرێت سه‌رچاوه‌کانى داهات فراوان بکرێت و هه‌رێمى کوردستان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پته‌وکردنى داموده‌زگاکانى هه‌رێم به‌کاریبێنێت، له پاڵ دابینکردنى پێداویستییه گشتییه‌کان.
هاوڵاتى تورکمانه‌کانى که‌رکوک که له نۆ حزب و لایه‌نى سیاسى پێکهاتوون رایانگه‌یاند، به یه‌ک لیست به‌شداریى له ھه‌ڵبژاردنه گشتییه پێشوه‌خته‌که‌ى تشرینى یه‌که‌مى داھاتودا ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، پارته‌کانى (به‌ره‌ى تورکمانى عێراقی، نه‌ته‌وه‌یى تورکمان، دادى تورکمانی، تورکمان ئیلی، بڕیارى تورکمان، ئیراده‌ى تورکمان، مافى تورکمان، وه‌فاى تورکمانى و یه‌کێتیى ئیسلامیى تورکمان) له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایانگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنى داهاتودا سه‌رجه‌میان به یه‌ک لیست به‌شداریى ده‌که‌ن. 19ى (کانونى دوه‌م/1)ى ئه‌مساڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى کۆبوه‌وه و له‌سه‌ر داواى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى ھه‌ڵبژاردنه‌کان، ھه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى له 6ى (حوزه‌یران/6)ه‌وه بۆ 10ى (تشرینى یه‌که‌م/10) دواخست. هه‌رچه‌نده حزب و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان رێککه‌وتوون به یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا پارتى یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه به‌شدارى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌کات یا به‌جیا به‌شدارى ده‌کات.
هاوڵاتى دواى په‌لاماره‌که‌ى تورکیا بۆسه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک، فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌تى تورکیا کوژراو ناسنامه‌که‌شى ئاشکراکرا، کۆماجڤاکێن کوردستانیش ده‌ڵێن چاوه‌روانى ورده‌کارى رووداوه‌کان بن. به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى چوارشه‌ممه 10ى شوباتى 2021 سوپاى تورکیا هێرشى ئاسمانیی‌و زه‌مینیى کرده‌سه‌ر چیاى گاره له‌ناوچه‌ى بادینان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ش، سوپاى تورکیا له‌ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه جوڵه‌ى به‌هێزه‌کانى کردوه نه‌ک له‌باکورى کوردستان یان له‌تورکیاوه. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، (هارون تۆرهان) فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌تى تورکیا له‌چیاى گاره له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌وه کوژرا. هاوکات هه‌گه‌په ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات، "گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار له‌هه‌رێمى گاره، گورزى کاریگه‌ریان له‌سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تى تورکداوه". میدیاکانى نزیک له‌په‌که‌که‌ش ئاشکرایانکردوه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021 به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوکانى هه‌په‌گه بڵاویانکرده‌وه، له‌شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا له‌ناوچه‌ى گاره له‌باشورى کوردستان نزیکه‌ى نۆ سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون. له‌لایه‌کى دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆما جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) بۆردمانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا دوێنێ شه‌ویش به چڕى به‌رده‌وام بوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسکرد که" له ناو ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆردمانکراون کامپێک هه‌یه که دیله‌کانى شه‌ڕى لێى راده‌گیران، زانیارى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م بۆردمانه پاشان بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نین"؟ هاوکات، که‌جه‌که جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که" ئارته‌شى داگیرکه‌ر ته‌نیا دانى به دوو ئه‌فسه‌رى کوژراوى خۆیدا ناوه، به‌ڵام هه‌ژمارى کوژراوه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک زۆر له‌وه زیاتره و چاوه‌روانى ورده‌کارى رووداوه‌کان بن".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، روانگه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌یه‌کتر نزیکبونه‌ته‌وه و و ده‌شڵێت:" گفتوگۆکان سه‌رکه‌وتووبوون". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى شوباتى 2021، به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق به‌رۆژنامه‌ى سه‌باح-ى راگه‌یاندووه، گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان "به‌رون و ڕاشکاو و جدیبونه‌وه" به‌ڕێوه‌چون و له‌ئێستادا روانگه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌یه‌کتر نزیکبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" وه‌فدى هه‌رێم سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌کانى راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵ کردوه و گفتوگۆیه‌کى "سه‌رکه‌وتوو" له‌نێوان دیوانى چاودێرى دارایى عێراق و هه‌رێم بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و داتا و زانیاریانه به‌ڕێوه‌چوه. هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ده‌ستور ئه‌رک و مافه‌کانى دیاریکردوه پێویسته هه‌موان په‌ره به گفتوگۆ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان. بڕیاره رۆژى شه‌ممه 13ى شوبات، جارێکى دیکه لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌و جێگیرکردنى پشکى کورد له پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات هیچ رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کراوه‌و ده‌شڵێت:"قسه‌کانى ئه‌مڕۆى مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه رێککه‌وتن نه‌کرێت هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ھیچ رێککه‌وتنێک له‌باره‌ى پشکى ھه‌رێم له‌ناو لیژنه‌ى دارایى نه‌کراوه له‌سه‌ر هیچ ده‌قێکى دیارى کراو، چه‌ندین فکره هه‌یه و هه‌مووى له چوارچێوه‌ى ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه یان به‌هاى نه‌وتى 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌سورێته‌وه". هۆشیار عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌شکرد کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخراوه، وتیشى:" قسه‌کانى ئه‌مڕۆى مه‌سرور بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه که تێده‌گه‌یت نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت، له‌کاتێکدا هه‌موو هه‌واڵى هاوپه‌یمانى هیواو په‌رله‌مانتارانى کورد ئه‌وه‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه وه‌ک خۆى جێگیر بکرێت تا هیچ بیانوویه‌ک بۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌هێڵینه‌وه که پابه‌ند نه‌بێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له‌باره‌ى داواکارییه‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆ کوه‌زیرانى عێراق له لیژنه‌ى دارایى که پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى تێبپه‌رێندرێت، وشیار عه‌بدوڵا وتى:"مسته‌فا کازمى هیچ کوتله‌یه‌کى له‌ناو په‌رله‌ماندا نییه، به‌ڵام پڕۆژه‌ى بودجه پرۆژه‌ى حکومه‌ته بۆ ساڵى دارایى خه‌رجى و داهاته‌کانى له‌و گۆشه‌یه‌وه داوایکردووه که ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌که‌دایه وه‌ک خۆى بروات، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق مافى ده‌ستکارى کردنى هه‌یه". " ئێمه ده‌زانین پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌ى بودجه‌دا وه‌ک خۆى ناروات و گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پشکى کورد وه‌ک خۆى بدرێت و هه‌مان فه‌لسه‌فه بێت"، هۆشیار عه‌بدوڵا واده‌ڵێت هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌کاتى دانوساندن و کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌ردوولا، له راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى و کوردستاندا گروپێک هه‌ن نایانه‌وێت رێککه‌وتن بکرێت ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندیان له رێک نه‌که‌وتندا هه‌یه، وتیشى:" هه‌ر له ساڵى 2012 به‌دواوه ئه‌و کاته‌ى مالکى له‌سه‌ر حکوم بووه تا ئێستا گروپێک له هه‌رێمى کوردستان رۆژانه لێدوانى دژ به‌یه‌ک ده‌ده‌ن بۆ لێدان له نزیکبونه‌وه‌ى رێککه‌وتن، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییان له رێکنه‌که‌وتندایه". ئه‌مرۆ لیژنه‌ى دارایی 46ـه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر بودجه کۆتاى پێیھێنا و تیایدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى کۆبوونه‌وه‌کانى بۆ رۆژى شه‌مه‌ى داهاتوو دواخست، که ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى پشوودان و پێیدانى ده‌رفه‌تى زیاتر به لایه‌نه‌کان به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتن.
هاوڵاتى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیراندا کۆبوه‌وه‌و چه‌ند پرسێکیان تاوتوێ کرد له‌وانه پشکى هه‌رێمى کوردستان. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى شوباتى 2021 له راگه‌یه‌ندراوێکدا فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى بابه‌تى نزیککردنه‌وه‌ى بۆچونه‌وه‌کانى نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و حکومه‌تى هه‌رێم و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان و رێگه‌چاره‌ى ئه‌و کێشانه به‌پێى ده‌ستور کراوه له‌وانه پشکى هه‌رێمى کوردستان له بودجه‌دا و هه‌روه‌ها موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران. هاوکات، له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دۆخى ئه‌منى پارێزگاى که‌رکوک و قه‌زاى شنگال کراوه‌و جه‌خت له گرنگى کاراکردنى رێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنه دوقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردو حکومه‌ت کراوه.
هاوڵاتى یه‌کێتى ڕاگه‌یاندنى ئازاد له ڕۆژئاواى کوردستان و سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان، یاداشتێکى لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌شیان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان خۆیاندا واژۆ کرد. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا شاندێکى یه‌کێتى ڕاگه‌یاندنى ئازاد له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان له هه‌ولێر کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا واژۆ بکه‌ن به ئامانجى دروستکردنى به‌ردى بناغه‌ى کار، که له دواڕۆژدا هۆکاربێت بۆ دروستکردنى هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌موو یه‌کێتى و ئۆرگانه میدیاییه‌کانى تر‌ى کوردستان. ده‌قى ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنیان: – کار بکرێ هه‌موو میدیاکانى کوردستان پێکه‌وه په‌یامێکى رۆژنامه‌نوسى پیشه‌ییان هه‌بێت، که دوور بێت له هاندان و ڕق و کینه‌و دووبه‌ره‌کی، به‌ڵکو په‌یامێک بێت به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى دۆزى کوردستان ڕه‌چاوبکات، به‌پێى بنه‌ماکان. – کار بکرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ى پسپۆڕى له میانى ئاماده‌بوون له کۆێ و چالاکى و وۆرک شۆپى ڕۆژنامه‌نوسى هاوبه‌ش، سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستانیش هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى له‌وباره‌یه نیشاندا. – هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ى سه‌کۆیه‌کى کراوه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له‌مه‌ێ پڕۆژه‌ى دروستکردنى (فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نوسانى سه‌رتاسه‌رى کوردستان) که پێشتر سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسان کارى له‌سه‌ر کردووه، که ببێته بناغه‌ى پرۆژه‌ى نیشتیمانى هه‌موو سنووره سیاسییه‌کان ببڕێت و له به‌رژه‌وه‌ندى تێکڕاى ڕۆژنامه‌نوسه کوردستانیه‌کان بێت له هه‌ر کوێیه‌ک بن. – هه‌ماهه‌نگى بکرێت له‌نێوان سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان و یه‌کێتى ڕۆژنامه‌نوسانى ئازاد له ڕۆژئاوا، بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێست و پشتگیری‌کردن، بۆ چوونه ناو ڕێکخراوه ڕۆژنامه‌نوسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. – کار بکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ دۆزینه‌وه و هاریکارى و میکانیزم بۆ ئاسانکارى هاتن و چوونى ڕۆژنامه‌نوسان له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ڕۆژئاوادا.