هاوڵاتى دواى شکستێکى سه‌خت له گاره، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک به فڕۆکه‌ى جه‌نگیى کوێستانى گاره‌ى بۆردوومانکرد. ئه‌مڕۆ میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که "سوپاى داگیرکه‌رى تورک، به فڕۆکه‌ى جه‌نگى کوێسانى گاره له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیاى بۆردوومان کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که مه‌یدانى خێرى سه‌ربه ناوچه‌ى ئاکرێ له هه‌رێمى گاره کاتژمێر ١٢:٥٩، ٠١:٠٦ و ٠١:٢٦ خوله‌کى نیوه‌ڕووى ئه‌مڕۆ، له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورکه‌وه بۆردوومان کراون. هه‌ر دوێنێ (دواى چوار ڕۆژ به‌رخۆدانى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلا)، وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکى فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند له ناوچه‌که کشاونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ دکتۆر رۆژ نورى شاوه‌یس ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى کۆچى دوایى کرد بریاره ته‌رمه‌که‌ى ببرێته به‌رده‌م ته‌لارى په‌رله‌مان و مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و دواتر له پیرمام به خاک بسپێردرێت. میدیاى پارتى بڵاویکرده‌وه ئه‌مرۆ 15شوباتى 2 رۆژ نورى شاوه‌یس به نه‌خۆشى له‌ته‌مه‌نى 74سالیدا کۆچى دوایى کردووه. رۆژ نورى شاوه‌یس له‌خه‌باتى شاخ و شاردا به‌شداربووه و یه‌کێک بوه له‌و که‌سانه‌ى که به دیبلۆماسێکى سه‌رکه‌وتوو وه‌سف ده‌کرا. ڕۆژ نوری شاوەیس ساڵی 1947 لەسلێمانی لەدایکبوەو کۆلێژی ئەندازیاری لەزانکۆی موسڵ ته‌واوكردوه، دواتر بۆته خاوه‌نى بڕوانامەی دکتۆرا لەئەندازیاری لەئەڵمانیا. لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوەو لەکابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوەو سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بوه لەحکومەتی هەرێمی کوردستان. دکتۆر ڕۆژ نورى شاوه‌یش ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و ساڵی 2010ش سەرۆکی وه‌فدى دانوستاندنکاری هەرێم بوە بۆ پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حکومەتی عێراق.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵاندا لە عێراق دەستنیشانکران. ئەمڕۆ دووشەممە 15-02-2021، د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵاندا دەستنیشانکراون" ، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی تووشبووەکان نەکردووە. وەزیری تەندروستی عێراق لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند، تیمە تەندروستییەکان لە شەقامەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بڵاوبوونەتەوە و هەرکەسێک سەرپێچی لە جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکان بکات، سزا دەدرێت. گوتیشی "پێویستە هاووڵاتیان رێکارەکان بەباشی جێبەجێ بکەن و پابەندی رێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بن." پێشتر د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری نەجەف رایگەیاند بوو، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نیگەرانیکردوون، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان دوو بەرامبەر زیادیکردووە و لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی زیاتری تووشبووانیش دەکەن. وەزیری تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتایی مانگی شووبات، ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکەن و دەشڵێت، "زیاتر لە 30 هەزار کارمەندی وەزارەتی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و 83 کەسیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە." هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیێنێت، تەکنینکی تاقیگەیی نوێیان هێناوە بۆ دیاریکردنی ڤایرۆس و وەچەکەی. ڤایرۆسە گۆڕاوەکە گەیشتووەتە عێراق و وڵاتانی دراوسێش. بەپێی ئامارەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تاوەکو ئێستا 643 هەزار و 852 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 607 هەزار و 59 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 13 هەزار و 179 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
سازدانى: هاوڵاتى وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) تایبه‌ت به هاوڵاتى ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت (41) فرۆکه‌ى جه‌نگیى به‌شدارییان تێدا کردووه‌و ده‌شڵێت:» گه‌ریلا به‌فرۆکه‌ى درۆن ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانیان گرتووه، چوار بۆ شه‌ش ساڵه 13 دیلى تورک لاى ئێمه پارێزراون، به‌ڵام له له ئاکامى بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیا کوژراون«. زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که)، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» هه‌ر له رۆژى یه‌که‌مه‌وه که‌ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند که‌مپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگادار بکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى به‌هێرشه‌که‌دا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات». هاوڵاتى: ئامانجى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى چى بووه؟ زاگرۆس هیوا: له‌ڕۆژى (10)ى شوبات تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى دژ به‌گه‌ریلا له‌هه‌رێمى گاره ده‌ستپێکردو له رۆژى (14)ى شوبات له‌کاتژمێره‌کانى سه‌رله‌به‌یانى که‌شکستیهێنا ناچاربوو پاشه‌کشه بکات، ئامانجى سه‌ره‌کى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که‌بتوانێت به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌وه‌ڵامێکى پێویست سوپاى تورکیا پاشه‌کشه‌ى کرد. هاوڵاتى: باس له‌وه ده‌کرێت تورکیا ئامانجه‌که‌ى 13 دیل بووه که له‌سەربازان و میت پێکهاتبوون، ئامانجه‌که‌ى هاته‌دى؟ زاگرۆس هیوا: له‌ماوه‌ى چوار رۆژه‌که‌دا هێرشى ئاسمانى زۆر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌که ئه‌نجامدرا، یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ش که له رۆژى یه‌که‌مه‌وه هێرشى زۆرى بۆ سه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌و شوێنه‌بوو که‌زیندانییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى تێدابوو، ئه‌و کامپه‌ى دیله‌کانى تێدابوو، له‌ڕۆژى (10)ى شوبات له‌کاتژمێر پێنج‌دا به‌شێوه‌یه‌کى زۆر چڕى فڕۆکه‌ى ئێف (16) بۆردومانیان کرد، دواى ئه‌وه به‌و ته‌کنیکانه‌ى له‌ده‌ستیاندا هه‌بوو، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى که‌پاسه‌وانى شوێنه‌که‌یان ده‌کرد وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌کانى سوپاى تورکیا به‌هێلیکۆپته‌ر له‌و شوێنه دابه‌زیبوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌وته‌ى خۆیان دیله‌کانیان رزگار بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانى و جارێکى دیکه پاشه‌کشه‌یان کرد. هاوڵاتى: واتا سوپاى تورکیا شکستیان هێنا له‌هه‌نگاوى یه‌که‌میاندا بۆ رزگارکردنى دیله‌کانیان؟ زاگرۆس هیوا: به‌ڵێ له‌هه‌نگاوى یه‌که‌مدا شکستیهێنا، دواتر به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام ئه‌و شوێنه‌یان بۆردوومان کرد که‌زیندانیه‌کانى تێدابوو که‌پێکهاتبوون له‌ئه‌ندامانى میت و پۆلیس و سه‌ربازى تورکیا، له‌ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوڵاتى: سوپاى تورکیا چه‌ند فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌کارهێنا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان؟ زاگرۆس هیوا: هێرشه‌که (41) فڕۆکه‌ى جه‌نگى تێیدا به‌شداربوو، له‌و شوێنه‌ى داوه، هه‌ر که‌سێک زانیارى سه‌ربازیى هه‌بێت ده‌زانێت هیچ که‌س له‌و شوێنه رزگارى نابێت، بۆیه ئامانجى تورکیا ئه‌وه‌بوو ئه‌و دیلانه بکوژێت، به‌رپرسیارى یه‌که‌مى کوشتنى ئه‌و دیلانه‌ش خلوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیایه که‌هیچ هه‌ستێکى مرۆییان نییه‌و کۆمه‌ڵکوژییان دژ به‌دیله‌کان ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى شکسته‌که‌ى خۆیان بشارنه‌وه ئێستاش ده‌یانەوێت چه‌واشه‌کارى ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام هه‌رچى بکه‌ن ناتوانن راستییه‌کان بشارنه‌وه، چونکه به‌فرۆکه‌ى درۆن له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه ڤیدیۆى که‌مپى دیله‌کانمان گرتووه‌و سه‌ربازانى تورکیا بۆردومانى که‌مپى دیله‌کانى خۆیان کردووه‌و کوشتویانن. هاوڵاتى: تورکیا بانگه‌شه‌ى جیاواز له‌باره‌ى ئه‌و 13 دیله‌ى خۆیانه‌وه ده‌کەن، ئێوه وه‌ڵامتان چییه؟ زاگرۆس هیوا: ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌رى ئازادى کوردستان هیچ کاتێک زیانمان به‌دیله‌کانى شه‌ڕ نه‌گه‌یاندووه، له‌م چه‌ندساڵه‌ى دواییدا که‌هێرشى به‌رفراوان له‌دژى هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا هه‌بوون توانیومانه دیله‌کان بپارێزین. هه‌ر له‌ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه که‌ئۆپه‌راسیۆنى تورکیا ده‌ستیپێکرد رامانگه‌یاند که‌که‌مپى دیله‌کان کراوه‌ته ئامانج، ویستمان راى گشتى ئاگاداربکه‌ینه‌وه تافشارێک دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ى گیانى دیله‌کان پارێزراو بێت، ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دیلانه‌ش لێدوانیاندا که‌تورکیا ئه‌و هێرشه رابگرێت، به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامى به‌هێرشه‌که‌دا، ده‌رکه‌وت تورکیا به‌زه‌یى به‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانى خۆشی‌دا نایه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش رووى راستیى ده‌وڵه‌تى تورکیا ئاشکرا ده‌کات، رۆژێک دێت بکه‌رانى ئه‌م تاوانه سزا بدرێن. هاوڵاتى: خۆڕاگریى گه‌ریلا به‌رانبه‌ر به‌هێرشه‌کان چۆن بووه که 41 فرۆکه‌ى جه‌نگى به‌شداریى تێدا کردووه؟ زاگرۆس هیوا: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه که‌چوار رۆژى خایاند، ئه‌و خۆڕاگرییه مه‌زنه‌ى له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه نیشاندرا، ئه‌نجامى زۆر گرنگ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، پاشان ئێمه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
هاوڵاتى سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستگیركردنی 'باندی مەرگ'ی راگەیاند، كە لە پارێزگای بەسڕە هەڕەشەی تیرۆركردنیان لە چالاكڤانان دەكرد و تۆمەتبارن بە تیرۆرکردنی ژمارەیەک چالاکڤان. مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 15 شوباتى 2021 لە تویتێكیدا نووسیویەتی: "ئەو باندەی مەرگ، كە هاووڵاتیانی ئێمەی لە بەسڕە دەترساند و لە شەقامە دڵگیرەکانیدا چالاكڤانانیان دەكوشت، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركران، بەشێوەیەكی ئاشكراش دادگایی دەكرێن." كازمی لە تویتەکەیدا ناوی چوار چالاکڤانی تیرۆرکراوی هێناوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ بكوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد دەستگیركران، سبەینێش تۆڵە لە بكوژانی ریهام و هیشام ئەلهاشمی و هەموو كوژراوەكان دەكەینەوە، دادپەروەری ناخەوێت." پێشتر دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی عێراق رایانگەیاندبوو هێزە ئەمنییەکانی وڵات لە شاری بەسرەی خوارووی وڵات 4 کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی خۆپێشاندەران دەستگیرکردووە. یەکێک لەو دوو بەرپرسە رایگەیاند، ئەوان دەشزانن کێ هیشام هاشمی کوشتووە، بەڵام ناتوانن دەستگیری بکەن. هاوكات برای پارێزگاری پێشووتری بەسڕە رایگەیاند، ئەوانەی محەممەد مسبح وائیلی، پارێزگاری پێشووتری بەسڕەیان كوشت دەستگیركراون و لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەسڕە لەژێر لێكۆڵینەوەدان. لە ئەیلولی 2012 چەند چەكدارێكی نەناسراو لە پارێزگای بەسڕە محەمەد مسبح وائیلی، پارێزگاری پێشووتری پارێزگاكەیان تیرۆركرد. وائیلی، سەر بە پارتی فەزیڵەی ئیسلامی بوو، لە ساڵی 2005 تاوەكو 2009 پارێزگاری بەسڕە بوو، لەدوو ساڵی رابردوودا وازی كاری سیاسی هێنابوو و سەرقاڵی کاری بازرگانی بوو. ئەحمەد عەبدولسەمەدی تەمەن 37 ساڵ و سەفا غالی تەمەن 26 ساڵی کامێرامانی لە کانوونی دووەمی 2020دا لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە نزیک بنکەیەکی پۆلیسی بەسرە کوژران. ئەحمەد عەبدولسەمەد پاڵپشتیکارێکی گەورەی ئەو خۆپێشاندانانە بوو کە لە تشرینی یەکەمی 2019ەوە ژمارەیەک لە شارەکانی عێراقی گرتبووەوە.
عه‌مار عه‌زیز . دهۆک له‌چه‌ند رۆژى رابردوو هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌دان چه‌کداریان بردووه‌ته شەنگال وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ هه‌ر هێرشێکى تورکیا‌و فه‌رمانده‌که‌شیان ده‌ڵێت:» ئه‌و هێزانه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو بردوومانه‌ته شەنگال ده‌مێننه‌وه تامه‌ترسییه‌که نامێنێت». خال عه‌لى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شەنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هه‌فته‌ى رابردوو ده‌زگاى گشتى حه‌شدى شه‌عبى بڕیاریدا ژماره‌یه‌ک لیوا ره‌وانه‌ى شەنگال بکات، ئه‌وه‌ش دواى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شەنگال و ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیونى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره له‌سنورى پارێزگاى دهۆک». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌ریه‌ک له‌لیواکانى (21،33،14،51)ى حه‌شدى شه‌عبى ئێستا له‌شەنگالن، هه‌ر لیوایه‌ک له‌سێ هه‌زار چه‌کدار پێکهاتووه، وه‌ک فه‌رمانده‌که‌یان ده‌ڵێت:»به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ له‌دژى تورکیا بۆ پاراستنى شەنگال، ئێمه ئاماده‌کارى باشمان کردووه‌و به‌شه‌وو رۆژ چاودێرى دۆخى ناوچه‌که ده‌که‌ین، هه‌رکاتێک هێرش کرا به‌بێ دوودڵی ئێمه‌ش شه‌ڕ له‌دژى تورکیا ده‌که‌ین». خال عه‌لى وتیشی»کۆى گشتیى ژماره‌ى سه‌ربازانى حه‌شدى شه‌عبى ئێستا له‌شەنگال نزیکه‌ی (15) هه‌زاره، ئه‌م هێزه له شەنگال ده‌مێنێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاکى شەنگال چوڵناکه‌ن تا به‌ته‌واوى دڵنیابن که‌هیچ مه‌ترسییه‌ک نه‌ماوه، ئینجا ده‌چنه‌وه شوێنه‌کانى خۆیان، به‌ڵام هه‌رکاتێک دووباره مه‌ترسى دروستببێت جارێکى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه«. «هه‌ندێک زانیارى به‌ئێمه گه‌یشتووە که‌پێشمه‌رگه نیازى هه‌یه له‌دواى هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر شەنگال دووباره بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئێمه رازى نین و رێگاناده‌ین پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه،تائێستا به‌ته‌واوى نازانین که‌ئایا تورکیا هێرش ده‌کاته‌سه‌ر شەنگال یان نا، به‌ڵام زانیاریمان وه‌رگرتووه که‌تورکیا به‌نیازه هێرشێکى گه‌وره بکاته سه‌ر شەنگال»، خال عه‌لى وا ده‌ڵێت. فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌هێزه‌کانى دیکه له‌شەنگال له‌ئاماده‌باشیدان وه‌کو سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پاراستنى به‌رخودانى شەنگال (یه‌به‌شه) «ئیراده‌ى خه‌ڵکى شەنگال و ئه‌و هێزانه‌ى له‌شەنگالن له‌هه‌موو شتێک به‌هێزتره‌و له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌و فشار ناترسین، به‌پێچه‌وانه زیاتر به‌هێز ده‌بین».
هاوڵاتى ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەتەمەنی 74 ساڵیداو به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ دووشەممە 15 شوباتى 2021 دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. ڕۆژ نوری شاوەیس ساڵی 1947 لەسلێمانی لەدایکبوەو کۆلێژی ئەندازیاری لەزانکۆی موسڵ ته‌واوكردوه، دواتر بۆته خاوه‌نى بڕوانامەی دکتۆرا لەئەندازیاری لەئەڵمانیا. لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بوەو لەکابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوە، ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوەو سەرۆک وەزیرانی کابینەی سێیەمیش بوه لەحکومەتی هەرێمی کوردستان. دکتۆر ڕۆژ نورى شاوه‌یش ساڵی 2004 بۆته جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و ساڵی 2010ش سەرۆکی وه‌فدى دانوستاندنکاری هەرێم بوە بۆ پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حکومەتی عێراق.
هاوڵاتى به‌پێى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌یان کراوه‌و ئاسایش دانپێدانانیانى له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کان خستۆته‌ڕوو، چالاکوانه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان سزاى قورس چاوه‌ڕێیان ده‌کات، په‌رله‌مانى کوردستانیش جگه له‌داواى روونکردنه‌وه ناتوانێت کاریگه‌ریى هه‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسیان. دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به‌فه‌رمى داواى ئازادکردنى ده‌ستگیرکراوانى بادینانى کرد که به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراون. کۆتایى مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوو له‌به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌دا (23) رۆژنامه‌نووس و مامۆستا‌و چالاکوانى مه‌ده‌نى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکران. له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین فشار له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆدا کراوه بۆ ئازادکردنیان، به‌ڵام تائێستا هیچ نیازێک بۆ ئازادکردنیان نییه، به‌پێى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌یان کراوه چه‌ندین ساڵ حکوم ده‌درێن. به‌دریه ئیسماعیل، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «به‌وته‌ى که‌سوکاریان و پارێزه‌ره‌کانیان له‌ژێر فشاردا دانپێدانانیان پێکراوه، که‌یسه‌کانیان ده‌گۆڕن و به‌زۆر دانپێدانانى جیاوازیان پێده‌که‌ن». بڕیارده‌رى لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى کوردستان وتیشی: «ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیرکراون به‌تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى و تیرۆر‌و تیکدانى ئاسایش و ئارامى هه‌رێم که‌یسیان بۆ دروستکراوه، به‌پێى یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت». سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ له نزیکه‌وه بینینى ده‌ستگیرکراوه‌کان وتی: «تائێستا رێگه‌مان پێنه‌دراوه ده‌ستگیرکراوه‌کان ببینین، گیراوه‌کانى ئاسایش تادواى حوکمدانیان به‌ئه‌سته‌م ده‌بینرێن». چاره‌نووسى ده‌ستگیرکراوه‌کان رۆژى 10ى ئه‌م مانگه دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیرکراوانى بادینان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت رایگه‌یاند: «ئه‌وانه‌ى گیراون هه‌ندێکیان رۆژنامه‌نووس و چالاکوان نین و سیخوڕن، به‌شێکیشیان ویستویانه ته‌قینه‌وه بکه‌ن». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «قسه‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر چالاکوانه‌کان پێش بڕیارى دادگایه، ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌یه‌کترى جیانه‌کراونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن هه‌ژموونى هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانى تردا». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌مه به‌شێکى بۆ «چاوترساندنى خه‌ڵک»و یه‌کێک له‌گومانه‌کان له‌و دۆسیه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه که رووبه‌ڕووى سزاى قورس ده‌بنه‌وه. هه‌ڵه‌دنى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراوه‌ته پاڵ چالاکوانانى ده‌ستگیرکراو سیاسییه‌و پێشوه‌خته‌یه، ئه‌گه‌ر دادگا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بڕیاربدات سزاى قورس ده‌درێن که بەلایه‌نى که‌م (15) ساڵ زیندانى سزا ده‌درێت، وتیشى:» په‌رله‌مان له‌م دۆسیه‌یه‌دا ناتوانێت ده‌ستتێوه‌ردان بکات و ته‌نها ده‌توانێت داواى روونکردنه‌وه بکات، چونکه په‌رله‌مان کاریگه‌ریى نابێت له‌سه‌ر بڕیارى دادگا». دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداو یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان ئه‌وه‌بوو که «سه‌رکۆنه‌ى هه‌موو جۆره گرتن و زیندانى کردنێکى له‌سه‌ر بیروڕاى ئازاد‌و چالاکى سیاسى و مه‌ده‌نى ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان، بۆیه داواى ئازادکردنى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م گیراوان ده‌که‌ین له رۆژنامه‌نووسان، چالاکوانى مه‌ده‌نی، کادرانى یه‌کێتى و حزبه‌کانى تر». پارێزگاى دهۆک دوێنێ یه‌کشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى ده‌ستگیرکراوانى سنوورى پارێزگاکه له‌سه‌ر بیروڕاى سیاسى و ئازادیى راده‌ربڕین، وه‌ڵامى یه‌کێتى دایه‌وەو ده‌ڵێت: »ئازادیى راده‌ربڕین جیاوازه له‌جاسوسىو قاچاخچێتىو فرۆشتنى چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نى به‌گروپه چه‌کداره‌کان». هه‌رچه‌نده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا پارێزگاى دهۆک ناوى ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ى نه‌هێناوه که‌وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام میله‌ت عیسمه‌ت، سکرتێرى رۆژنامه‌وانیى پارێزگاى دهۆک، وتوویه‌تی: راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان وه‌ڵامه بۆ یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى دهۆکدا هاتووه «ماوه‌یه‌که لایه‌نێکى سیاسى باسى ده‌ستگیرکردنى خه‌ڵک ده‌کات به‌تاوانى بیروباوه‌ڕى سیاسى‌و ئازادیى راده‌ربڕین له‌ده‌ڤه‌رى پارێزگاى دهۆک، ئازادیى سیاسى‌و راده‌ربڕین جیاوازه له‌جاسوسىو قاچاخچێتىو فرۆشتنى چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نى به‌گروپه چه‌کداره‌کان». به‌قسه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى دهۆک «هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى له‌پارێزگاى دهۆک ده‌ستگیرکراون به‌بڕیارى دادگا بووه‌و هه‌ر دادگاش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌دات».
ئارا ئیبراهیم به‌پێى به‌وداداچوونه‌کانى هاوڵاتى، ئه‌مریکا بۆ رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا نێوه‌ندگیرى ده‌کات و نزیکن له رێککه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌دا. پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق له‌ئێستادا (26) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو به (45) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کراوه، پشکى هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه تائێستا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌کلایى بکرێته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌هاوڵاتى وت: »ئه‌مریکا رۆڵى نێوه‌ندگیر ده‌بینێت و فشار ناکات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدا رێکبکه‌ون». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌شیعه‌کان کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى سۆمۆ بکرێت و به‌شى پێداویستى ناوخۆیى و شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم بدرێته‌وه به‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر به‌نه‌وت، وتیشى:»هه‌رێم به‌و مه‌رجانه رازییه، به‌ڵام نایه‌وێت به‌غدا بزانێت رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هه‌نارده‌ى ده‌کات». هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که لایه‌نه شیعه‌کانیش هادى عامری-یان سه‌رپشک کردووه له‌وه‌ى قسه‌ى کۆتایى بکات و راى شیعه‌کان به‌وه‌فدى هه‌رێم بڵێت». لاى خۆیه‌وه، سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت »وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌به‌غدایه به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و کوتله‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق». هه‌روه‌ها وتیشى «گفتوگۆکان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق و په‌سه‌ندکردنى ئه‌و بڕگانه‌یه که‌په‌یوه‌ستن به‌هه‌رێمى کوردستان، به‌رده‌وامه«. «له‌سه‌ردانه‌کانى پێشووى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، راشکاوانه هه‌موو داتا‌و زانیارییه‌کان له‌باره‌ى داهاته نه‌وتى و نانه‌وتیه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌فدى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى ده‌ربڕیوه بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورو یاسا به‌رکاره‌کان» سه‌میر هه‌ورامى واى وت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند له‌دوو رۆژى داهاتوودا پشکى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆکانه‌وه یه‌کلاده‌کرێته‌وه. هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: «لیژنه‌ى دارایى ئه‌و دۆسیه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى هونه‌رى و پیشه‌یى چاره‌سه‌رکردووه دوور له‌هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردان و لایه‌ندارییه‌کى سیاسی، که به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان چاودێرى دارایى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق سه‌رجه‌م زانیارى و داتا‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌زیرى نه‌وت چه‌ندینجار به‌شداریکردووه‌و چه‌ند بژارده‌یه‌ک دانراون، که‌تێیدا مافه‌کانى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق پارێزراوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌رى ره‌زامه‌ندن». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ته‌واوى یه‌کلاده‌کرێنه‌وه‌و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه ده‌درێت
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل له‌سه‌رو 63 دۆلار امه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 63 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى دواى کۆبوونه‌وه‌ى خۆى راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و جه‌ختله‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆر و جێگیرى یه‌کێتى کرده‌وه له‌باره‌ى سیسته‌مى نا ناوه‌ندێتى کارگێڕى و دارایى (لامه‌رکه‌زی) له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ى شوباتى 2021، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که پشتیوانى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادی ده‌کات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عیراق راسپارد که هاوکار و پشتیوانى تیمه‌که بێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داواى ئازادکردنى سه‌رجه‌م گیراوانى ده‌ڤه‌رى بادینان ده‌کات له رۆژنامه‌نوسان و چالاکوان و کادرانى یه‌کێتى و حزبه‌کانى دیکه. ده‌قى راگه‌یه‌نراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى: ئه‌مڕۆ 2021/2/14 ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌سه‌رۆکایه‌تى هاوسه‌رۆکان کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستپێکرد. سه‌ره‌تا هاوسه‌رۆکان هه‌ڵسه‌نگاندنێکى وورد و بابه‌تیانه‌یان له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئابورى و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى کوردستان و عێراق پێشکه‌شکرد. ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆێ و جێگیرى یه‌کێتى کرده‌وه له‌باره‌ى پرسه‌کانی: 1. سیسته‌مى نا ناوه‌ندێتى کارگێڕى و دارایى (لامه‌رکه‌زی) له‌چوارچێوه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا. 2. پشتیوانیکردنى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادی، هاوکات فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌پارله‌مانى عێراق راسپارد که‌هاوکار و پشتیوانى تیمه‌که بێت. 3. چاککردنى دۆخى گوزه‌ران و ژیانى خه‌ڵکى کوردستان. له‌م باره‌یه‌وه رێککه‌وتن له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى 2021دا، به‌پێویست زانرا. 4. ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه ده‌ستورى و نیشتمانیه‌کانى حکومه‌تى ئیتیحادى و حکومه‌تى هه‌رێم له‌پاراستنى سه‌روه‌رى وڵات و رێگرتن له‌پێشێلکارییه‌کانى سنوره‌کان، که پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌ۆله‌تییه‌کان و پره‌نسیپى (دراوسێیه‌تیى باش)ن. 5. سه‌رکۆنه‌ى هه‌موو جۆره گرتن و زیندانى کردنێکى له‌سه‌ر بیروڕاى ئازاد و چالاکى سیاسى و مه‌ده‌نى کرد به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌رى بادینان، بۆیه داواى ئازادکردنى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م گیراوان ده‌کات له رۆژنامه‌نوسان، چالاکانى مه‌ده‌نی، کادرانى یه‌کێتى و حزبه‌کانى تر. به‌شێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى تایبه‌ت بوو به‌کاروباره‌کانى حزب و راپۆرتى کۆمسیۆنه‌کان. له‌م باره‌یه‌شه‌وه راسپارده‌ى پێویستیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا. ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان 2021/2/14
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ یه‌کلاده‌بیته‌وه و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌نگدانى کۆتایی له‌سه‌ر ده‌کرێت. هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: "لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆتایى به کاره‌کانى داڕشتنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى ٢٠٢١ هێنا که له ١٠ى مانگى رابردوودا راده‌ستمانکرابوو." هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گفتوگۆکانى هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر قڕۆژه بودجه‌ى 2021 رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى ئه‌و دۆسیه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى هونه‌رى و پیشه‌یى چاره‌سه‌رکردووه دوور له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و لایه‌ندارییه‌کى سیاسی، که به هه‌ماهه‌نگى نێوان چاودێرى دارایى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق سه‌رجه‌م زانیارى و داتا‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌زیرى نه‌وت چه‌ندینجار به‌شداریکردووه و چه‌ند بژارده‌یه‌ک دانراون، که تێیدا مافه‌کانى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق پارێزراوه و هه‌ردوولا له‌سه‌رى ره‌زامه‌ندن". هاوکات، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ته‌واوى یه‌کلاده‌کرێنه‌وه و کۆتایى هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه ده‌درێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دواین کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ئه‌نجام ده‌دات و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌گه‌رێنه‌وه به‌غدا. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غداو هه‌ولێر بۆ گفتوگۆى کۆتایى ده‌چنه به‌غدا. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ دواین کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر ته‌سلیمى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێت و ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه". ناوبراو وتیشى:" جۆرێک له نه‌رمى نواندن بوونى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌دا جێگیر بکرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێى پێشنیازى نوێى کوتله شیعه‌کان ده‌که‌ین". شیروان میرزا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه تا ئێستا وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق کۆکن که ئاماژه به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان ده‌کات. پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق له ئێستادا 26 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو به 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کراوه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارى پله تایبه‌ته‌کانى خانه‌نشینى ده‌کاته‌وه که پێویسته فۆرمى زانیارى خانه‌نشینانى پله تایبه‌ت له ماوه‌ى (١٠) ده ڕۆژ دا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانیانه‌وه پڕبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له کاتى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى شوبات (٢) کێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت. هاوپێچ فۆرمى زانیارى خانه‌نشینی:
هاوڵاتى ناوه‌ندى بڕیارگه‌ى هێزه‌کانى پارتى گه‌ل (نه‌به‌گه) رایگه‌یاند سوپاى تورکیا به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى دیله‌کانى هێرشى کردووه‌ته سه‌ر گاره. ئه‌مڕۆ 14ى شوباتى 2021، ناوه‌ندى بڕیارگه‌ى هێزه‌کانى پارتى گه‌ل (نه‌به‌گه) رایگه‌یاند:"ئه‌و هێرشه‌ى له‌لایه‌ن سوپاى تورکیا ده‌ستى پێ‌کرد له رۆژى 10ى شوبات تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه‌و ئامانجیان له‌ناوبردنى 13 دیلى خۆیان بووه بۆیه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر گاره". هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیار نین له کوشتنى دیله‌کان، به‌ڵکو تورکیا بۆردومانى ئه‌و ئه‌و شوێنه‌ى کردووه‌و سه‌رجه‌م دیله‌کانى خۆیان له‌ناو بردووه. هاوکات، جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که تورکیا دواى شکستهێنانى، هێزه‌کانیان کشاندووه‌ته‌وه.