هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، دوێنى شارى هه‌ولێر و فرۆکه‌خانه‌که‌ى کران به ئامانجى هێرشێکى موشه‌کی، "به توندى ئه‌و جۆره کارانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که ئامانجیان تێکدانى سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى شوباتى 2021، مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، "دوێنێ شارى هه‌ولێر و فرۆکه‌خانه‌که‌ى کران به ئامانجى هێرشێکى موشه‌کی، به توندى ئه‌و جۆره کارانه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که ئامانجیان تێکدانى سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستانه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "ره‌حمه‌ت بۆ شه‌هیده‌کان و هیواى زو چاکبونه‌وه‌ش بۆ بریندارانى مه‌ده‌نى و بریندارانى هاوبه‌شه‌کانمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خوازین". لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێر 9:30ى دوێنێ شه‌وى رابردو چه‌ند موشه‌کێک به‌ر فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى شارى هه‌ولێر که‌وتن، له ئه‌نجامدا له ناو فڕۆکه‌خانه بوه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربونى پێنج که‌سى دیکه، له‌ناو شارى هه‌ولێریش سێ که‌سى تر برینداربون، ئه‌مه جیا له‌وه‌ى زیانى ماددیشى به چه‌ندین ماڵ و شوێنى بازرگانى گه‌یاندوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هه‌مان شێواز و ته‌کنیک که له هێرشى پێشوى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کار هاتبوو، له هێرشى دوێنى شه‌ویش دوباره بوه‌ته‌وه. هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکردبوویه‌وه که لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ى له پشت هێرشه‌که‌وه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌کات و تێیدا هاتووه "له‌و باوه‌ڕه‌داین ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق به خێرایى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه ده‌ستنیشان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که "هیواى سه‌لامه‌تى بۆ خه‌ڵکى هه‌ولێر ده‌خوازین و هیوادارین به زووترین کات ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" 14موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیمان له‌هه‌ولێر کراوه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش توڕه‌یى خۆى له‌هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاند". واینى مارۆتۆ وته‌بێژى هێزه هاوبه‌شه‌کانى پرۆسه‌ى پرۆسه‌ى ئیراده‌ى پۆڵایین رایگه‌یاند:"خانه‌نشینێکى مه‌ده‌نى گیانیله‌ده‌ستداوه و شه‌ش بریندارى دیکه‌یان هه‌یه که‌یه‌کێکیان سه‌ربازه". هه‌روه‌ها، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له باره‌ى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: "زۆر تووڕه‌ین له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستانى عێراق." ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد: "په‌یوه‌ندیم به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه کرد، پاڵپشتیمان بۆ هه‌موو هه‌وڵێک دووپاتکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامبده‌ین و سزاى ئه‌وانه بده‌ین ده‌ستیان له هێرشه‌کاندا هه‌بووه ". هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هاوخه‌مى خۆى بۆ که‌سوکارى به‌ڵێنده‌ره‌که و خه‌ڵکى عێراق و که‌سوکارى ئه‌وانه‌ش ده‌ربڕیوه که برینداربوون. شه‌وى رابردوو کاتژمێر 9:30 خوله‌ک چه‌ند مووشه‌کێک له نزیک فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر که‌وتنه‌خواره‌وه. یه‌کێک له مووشه‌که‌کان له شه‌قامى 40 مه‌تریى شارى هه‌ولێر که‌وتووته خواره‌وه.
هاوڵاتى "ئه‌و مووشه‌کانه‌ى ئاراسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر کراوون له‌نزیک عه‌لوه‌ى هه‌ولێر ته‌قێندراون" وه‌ک میدیاى رووداو باسى ده‌کات. موشه‌که‌کان له‌جۆرى کاتیۆشا 107mm rocket بووه‌و مه‌وداى ئه‌و جۆره تاوه‌کو 8 کم ده‌گات. شه‌وى رابردوو هێرشێکى موشه‌کى کرایه سه‌ر شارى هه‌ولێر و بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى نۆ که‌سى دیکه که ژماره‌یه‌کیان ئه‌مریکین. دوا به‌دواى رووداوه‌که‌ش ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى موشه‌که‌کانى لێوه ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر کردبوو دۆزرایه‌وه. دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و ھاوپه‌یمانان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که موشه‌که‌کانى ئاڕاسته‌ى هه‌ولێر کردبوو".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى شه‌و رابردوو که کرایه سه‌ر هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌دات که" هاوڵاتیان و خه‌ڵکى ئازیزى کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، که هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگرى و پاراستنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵک و خاکى کوردستان". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشى ترسنۆکانه‌ى تاریکپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، دووپاتیده‌که‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستى چه‌په‌ڵى ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختى رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه. هاوڵاتیان و خه‌ڵکى ئازیزى کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، که هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگرى و پاراستنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵک و خاکى کوردستان. ئێستا له‌هه‌موو کات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌ککڕیزی، یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگیى هه‌یه. به ئیراده‌ى به‌رزى پۆڵاینى پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێکده‌شکێنین و، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ژیانى هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه. دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان، هێرشکردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵکى کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، رێگایه‌کى دوور و ساڵانێکى درێژه، پێکه‌وه له‌به‌ره‌ى به‌ره‌نگارى تیرۆر و تێکشکاندنى تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیرى ئاسایشى هه‌رێم و ناوچه‌که. وێڕاى سه‌ره‌خۆشیمان له‌قوربانیه‌که‌ى ئه‌و کاره‌ساته، سه‌لامه‌تى و شیفاى خێرا بۆ برینداران و ئارامى و ئاسایش بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌خوازین. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 16ى شوباتى2021
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان داوایه‌ک ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى شه‌وى رابردووى هه‌ولێرو ده‌ڵێت:" مه‌ترسیى ئه‌و هێرشه زۆر به جددى وه‌ربگرن". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر: هێرشى تیرۆریستیى شه‌وى ڕابردوو که به مووشه‌ک کرایه سه‌ر هه‌ولێر و بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى نۆ که‌سى دى که ژماره‌یه‌کیان ئه‌مه‌ریکین، به تووندى سه‌رکۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى قوربانییه‌که ده‌که‌ین و هیواى زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. داوا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین مه‌ترسیى ئه‌و هێرشه زۆر به جددى وه‌ربگرن و کار بکه‌ن بۆ ڕێگرتن له نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى هاندانى حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى ده‌ستوورى عێراق و به‌تایبه‌تى ماده‌ى 140. داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق و فه‌رمانده‌ییى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌که‌م، به خێرایى میکانیزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کارا بکه‌نه‌وه و هێزه‌کانى ئاسایش و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپا و ده‌زگا و هێزه عێراقییه‌کان به به‌شداریى هاوپه‌یمانان له‌و ناوچه‌یه، پێکه‌وه کار بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن. نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هه‌بوونى هه‌ندێک هێز و گرووپى چه‌کدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى فیدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزیى ناوچه‌که و وایکردووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى به‌رده‌وام بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت. بۆیه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ده‌که‌م به‌په‌له لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى لێکۆڵینه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ستبه‌کار بێت و به زووترین کات هێرشکاران بدۆزرێنه‌وه و به سزاى یاسایى بگه‌یێنرێن. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/2/16
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ نوێترین زانیارى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردو بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردو بووه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى پێنج که‌سى دیکه. راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێر 9:30 ى دوێنێ شه‌و 2021/2/15، چه‌ند مووشه‌کێک به‌ر فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و چه‌ند گه‌ڕه‌کێکى شارى هه‌ولێر که‌وتن، له ئه‌نجامدا له ناو فڕۆکه‌خانه بووه هۆى گیانى له ده‌ستدانى که‌سێک و برینداربوونى پێنج که‌سى دیکه. له ناو شارى هه‌ولێریش سێ که‌سى تر برینداربوون. ئه‌مه جیا له‌وه‌ى زیانى ماددیشى به چه‌ندین ماڵ و شوێنى بازرگانى گه‌یاندووه. دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ده‌زگاکانى دژه تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون کرد به هه‌ماهه‌نگیى له‌گه‌ڵ هێزى هاوپه‌یمانان، شوێنى ئه‌و ئوتومبێله‌یان دۆزیه‌وه که مووشه‌که‌کانى لێ هاوێژراوه، ئوتومبێله‌که جۆرى (کیا)یه و له ڕێگه‌ى نێوان هه‌ولێر و گوێێ دۆزرایه‌وه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، هه‌مان شێواز و ته‌کنیک که له هێرشى پێشووى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کار هاتبوو، له هێرشى دوێنى شه‌ویش دووباره بووه‌ته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ى له پشت هێرشه‌که‌وه‌ن و خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌یه و ئه‌نجامده‌رى ئه‌م تاوانه‌ن ، ئاشکرا و ڕیسوا ده‌کرێن و به سزاى خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن. وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2021/2/16
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که سه‌رکۆنه‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کاتژمێر 12:24 خوله‌ک له تویه‌ته‌ر نوسى:" به‌توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌که‌م، داوا له کوردستانیان ده‌که‌م ئارام بن". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه و ده‌نوسێت:" له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگى پێویست و بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه".
هاوڵاتى رۆژنامه‌ى لا ماخسایى فه‌ره‌نسى له‌به‌رگى یه‌که‌مى ژماره‌ى ئه‌مرۆیدا وێنه‌یه‌که‌ى گه‌وره‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)ى داناوه‌و له‌سه‌رى نوسراوه ئازادى بۆ ئۆجه‌لان. رۆژنامه‌که که نزیکه له‌چه‌په‌کانى فه‌ره‌نساوه، له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا چه‌ندین بابه‌تى سه‌باره‌ت به‌دۆزى کورد‌و هه‌لومه‌رجى ده‌ستگیر کردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوکردوه‌ته‌وه. هاوکات، "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى لا ماخسایى ڕوماڵێکى تایبه‌تى ئه‌و خۆپیشاندان‌و چالاکیانه‌ى کرد که وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌پیلانى ١٥ى شوبات‌و هێرشه‌کانى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر کوردستان له‌شارى مارسیلییا ئه‌نجام دران. "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که به‌شداریى خۆپیشاندانه‌که‌ى کرد‌و ملپێچێکى گه‌ریلاى پۆشى بوو، ئاڵایه‌کى که‌جه‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه بوو. هاوکات وێنه‌ى تۆمارى چاوپێکه‌وتن به‌ده‌سته‌که‌ى تر‌ى له‌ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرانه‌وه. "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند، "ئیدانه‌ى ھه‌ر پیلانێک ده‌که‌ین، که مه‌رامى تێکدانى ئارامى ھه‌رێمى کوردستانى له‌پشته‌وه بێت". بافڵ تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"ھه‌موو ھه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ھه‌ر گروپ و تاقمێک که ئاسایشى ھه‌رێم بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش رێگه‌ناده‌ین ئاسایش و ئارامى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدرێت." بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که"ئه‌و ھێرشانه‌ى کرایه سه‌ر شارى ھه‌ولێر مایه‌ى نیگه‌رانیمانه، ھیواى زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دڵنیام به یه‌کڕیزى و یه‌ک ئیراده‌یى ھێزه ئه‌منییه‌کانمان ده‌توانین باشتر روبه‌ڕوى ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌کان ببینه‌وه و ژیانێکى باشتر و ئارامتر بۆ ھه‌مووان فه‌راھه‌مبکه‌ین."
هاوڵاتى لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له تویتێکدا هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر سه‌رکۆنه‌ده‌کات و ده‌شڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه ناده‌ین ژیانى هاووڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه". له تویته‌که‌یدا، لاهوور شێخ جه‌نگى داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات "لێکۆڵینه‌وه له‌و هێرشانه بکه‌ن و ئه‌نجامده‌رانى رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه بکرێنه‌وه". شه‌وى دووشه‌ممه چه‌ند مووشه‌کێک له چه‌ند شوێنێکى جیاوازى هه‌ولێر که‌وتنه‌خواره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند که سێ که‌س برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌ند موشه‌کێک ئاراسته‌ى شارى هه‌ولێر و ده‌وربه‌ریکران و به‌ر چه‌ند شوێنێک که‌وتن، له ئه‌نجامدا به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، چه‌ند که‌سێک برینداربوون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، به داواچون و لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستیپێکردووه. وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "داوا له هاوڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌که‌ین له‌و شوێنانه دووربکه‌نه‌وه و له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه تا دواتر زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه."
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەسەر بنەمای دەستوور تەواوی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بە یەکجاری چارەسەر بکات و لەگەڵیاندا رێکبکەوێت ئێوارەی رۆژی دووشەممە 15شوباتى 2021 نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی کرد لە هەریەکە لە ئۆلێ دیێل، باڵیۆزی ئەڵمانیا و برونۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. لە دیدارەکەدا باس کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنیان، پرسی تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی و دۆخی ناوچەکانی ماددەی 140 کرا. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان پێویستیان بە یارمەتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
سازدانى: سه‌رچین ساڵح جه‌میل هه‌ورامی، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، (17) موچه‌ى ته‌واویان لاى حکومه‌تى هه‌رێمه‌و چه‌ند داواکارییه‌کیان هه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌کرێت له‌حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا کۆده‌بنه‌وه‌و رێگه له‌هاتوچۆ ده‌گرن. جه‌میل هه‌ورامی سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات ژماره‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى دوو هێنده زیاترى ژماره‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کانى دیکه‌یه. هه‌روه‌ها پێشیوابوو که« هیچ پاداشت و رێزلێنانێک نییه بۆ پێشمه‌رگه‌ى دێرین، لێره رۆژى ڤالانتاین هه‌یه‌و یادى ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام رۆژى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پێشمه‌رگه‌ش نییه«. هاوکات، جه‌میل هه‌ورامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که« درێژه به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان ده‌ده‌ین و فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر حکومه‌ت، ... کۆتا جار ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌نجامێکى باشى نه‌بێت ئینجا ده‌چینه حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و رێگه‌ناده‌ین هاتوچۆ بکرێت». هاوڵاتى: کێشه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان چییه، ئایا به‌جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانتان کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: کێشه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان دوو شته، یه‌ک ئه‌و موچه‌یه‌ى دوو مانگ جارێک به‌نیوه ناچڵى ده‌یده‌ن، کێشه‌ى دووه‌م شوێنى نیشته‌جێبوونه، زۆرێک له‌پێشمه‌رگه دێرینه‌کان زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه. له‌ساڵى 2013 فه‌رمان هه‌یه له‌زاخۆوه تاده‌گاته که‌لار و هه‌موو شوێنه‌کان زه‌وى بدرێت به‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه که‌ژماره‌یان پێنج هه‌زار و (700) که‌سه‌و زۆربه‌یان له‌زۆنى زه‌رددان، جگه له‌وه‌ش له‌یاساى ژماره (38)ی ساڵى 2007دا هاتووه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌پێش راپه‌ڕین له‌شاخ سێ ساڵ خه‌باتى کردبێت بۆى ده‌که‌ن به (15) ساڵ، ته‌نها ئه‌وه کراوه ئیتر هیچ پاداشت و رێزلێنانێک نییه بۆ پێشمه‌رگه‌ى دێرین، لێره رۆژى ڤالانتاین هه‌یه‌و یادى ده‌کرێته‌وه به‌ڵام رۆژى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پێشمه‌رگه‌ش نییه. هاوڵاتى: مووچه‌ى چه‌ند مانگتان لاى حکومه‌ته؟ جه‌میل هه‌ورامی: (17) موچه‌مان به‌ته‌واوى وه‌رنه‌گرتووه‌و لاى حکومه‌ته، شه‌ش موچه‌شمان به‌نیوه‌ناچڵى وه‌رگرتووه. هاوڵاتى: چه‌ند ساڵێکه ناڕه‌زایى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان سه‌ریهه‌ڵداوه بۆچى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه؟ جه‌میل هه‌ورامی: گوێى پێناده‌ن، له‌ئاست پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پیاوه تیکۆشه‌ره‌کانى ئه‌م وڵاته‌دا چاویان نوقاندووه‌و گوێیان داخستووه. هاوڵاتى: چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا مه‌سعود بارزانى که له‌پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمدا بووه به‌ڵێنى جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانتانى پێدان و ته‌نانه‌ت داواى لیستى پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى کرد، به‌ڵێنه‌که‌ى جێبه‌جێکرد بۆتان؟ جه‌میل هه‌ورامی: به‌ڵى زیاتر له‌چوار ساڵ پێش ئێستا بوو، سێ بۆ چوار جار ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به‌ڵێنیان پێداین، هه‌موو داواکارییه‌کانمان خسته به‌رده‌ستیان، به‌ڵام خه‌ریکه لاى ئه‌وان ده‌بێت به‌قه‌وانى سواو. هاوڵاتى: ده‌وترێت تائێستا لیستى خانه‌نشینى ئه‌یلول و گوڵان نه‌زانراوه‌و به‌گۆتره موچه وه‌رده‌گرن؟ جه‌میل هه‌ورامی: ده‌ڵێن به‌شێکى زۆریان پاره‌که به‌مۆڵى وه‌رده‌گرن و ده‌یده‌ن به‌فه‌له‌ک و له‌وێ به‌سه‌ر لقه‌کاندا دابه‌شى ده‌که‌ن و موچه‌کانیان وه‌رده‌گرن، وه‌ک ئێمه نین که‌هه‌موومان له‌بانک وه‌ریده‌گرین. هاوڵاتى: چه‌ند هه‌زار خانه‌نشین ده‌بن؟ جه‌میل هه‌ورامی: تائێستا نازانین ژماره‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى چه‌نده. هاوڵاتى: یه‌کێک له و ره‌خنه دیارانه‌ى له‌لیستى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ده‌گیرێت خه‌ڵکێکى زۆر خانه‌نشین کراوه که‌پێشمه‌رگه نه‌بووه یان په‌یوه‌ندى به‌حکومه‌تى به‌عسه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه چۆنه؟ جه‌میل هه‌ورامی: ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حزبه‌کانه‌وه هه‌یه، ئێمه خانه‌نشینمان نه‌کردوون و لایه‌نى جێبه‌جێکار نه‌بووین، ئێمه کۆمه‌ڵه‌ین و داکۆکى له‌ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵه‌که‌مان ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ته‌سه‌ور ده‌که‌ن چه‌ند هه‌زار خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ى دروست هه‌بێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: ئه‌وه‌ى له‌سنورى هێزه‌کانى (70) و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌م ده‌ڤه‌ره‌و کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان به‌هه‌مووى (32) هه‌زار که‌س هه‌یه، به‌ڵام لاى پارتى دوو هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌یه زیاتره، له‌کاتێکدا ئه‌و (32) هه‌زاره‌ى ئێمه هى هه‌موو حزبه‌کانه که‌پێکهاتوون له‌یه‌کێتى و گۆڕان و شیوعى و سۆسیالست و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی. هاوڵاتى: چاکسازیى له‌لیستى پێشمه‌رگه دێرنیه‌کان به‌کوێ گه‌یشتووه، هیچ زانیارییتان هه‌یه له‌ئه‌نجامى چاکسازیدا چه‌ند که‌س ده‌رکه‌وتووه پێشمه‌رگه نه‌بووه؟ جه‌میل هه‌ورامی: په‌رله‌مان ناردوویه‌تى بۆ حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى بۆ دروستبکرێت، به‌ڵام جێبه‌جێناکرێت، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبکرێت بۆ ناووناوبانگى پێشمه‌رگه باشه‌و ئاشکرا ده‌بوو ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له‌کوێیه و هه‌ر بۆ خۆیشیان باشبوو مه‌بله‌غێک پاره بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕایه‌وه. هاوڵاتى: هه‌ڵوێستان چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانتان جێبه‌جێنه‌کرێت؟ جه‌میل هه‌ورامی: درێژه به‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان ده‌ده‌ین و فشار ده‌خه‌ینه‌سه‌ر حکومه‌ت، راپۆرت و نووسراومان نووسیوه چه‌ندین جار، کۆتا جار ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌نجامێکى باشى نه‌بێت ئینجا ده‌چینه حه‌وشه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و رێگه‌ناده‌ین هاتوچۆ بکرێت. هاوڵاتى: ده‌وترێت به‌ڕێزتان کاتى خۆى زۆر که‌ستان خانه‌نشین کردووه که‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین نه‌بووه ئایا وایه؟ جه‌میل هه‌ورامی: هیچ به‌رپرسیارنیم له‌وه‌ى که‌سێک پێشمه‌رگه نه‌بووبێت و وه‌ک پێشمه‌رگه خانه‌نشین کرابێت، لاى ئێمه‌وه شتى وا نه‌کراوه.
هاوڵاتى پێنج مووشەک لە گەڕەکی وەزیرانی هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی 40 مەتری کەوتووەتەخوارەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش دوو کەس برینداربوونە. مووشەکەکان لە ناوچەی قەرەباڵخ و نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێک لە مووشەکەکان بەر دیواری سەربانی ماڵێک کەوتووە. کۆنسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی روونکردنەوەی نەداوە.