هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم په‌یامێکى ئاراسته‌ى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت:" هیوادارم کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و گشت هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستان، یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێست بن". په‌یامى مه‌سرور بارزانى بۆ عه‌لى باپیر: په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ڕێز عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان. به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان. به بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزتان به سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ، گه‌رمترین پیرۆزبایى له ئێوه‌ى به‌ڕێز و سه‌رکردایه‌تى و گشت ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان و گشت هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستان ، یه‌کڕیز و هاوهه‌ڵوێست بن له پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن له قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى ماف و داوا ڕه‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان . مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" پێنج تووشبووى گومانلێکراوى کۆرۆناى گۆڕاو تۆمارکراون و به ئامێرى تایبه‌ت دڵنیاده‌کرێته‌وه و رایده‌گه‌یێنین که‌وا جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان بوونى هه‌یه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20شوباتى 2021، ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو رایده‌گه‌یێنێت، هه‌موو پێداویستییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له ئامێرى تایبه‌تمه‌ند و پشکنینى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌که دابینکراوه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌ڕووى خۆپارێزى و پرۆتۆکۆلى چاره‌سه‌رکردن هیچ جیاوازییه‌کى نییه له‌گه‌ڵ جۆره باوه‌که‌ى کۆرۆنا، به‌ڵام به هه‌ستیارییه‌وه چاودێرى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌که‌ین". هاوکات، له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه که سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان ته‌ندروستیى پارێزگا و ئیداره‌کانى راسپاردووه بۆ ئاماده‌کارى ته‌واو بۆ پشکنین له بازگه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و، به‌دواداچوونى به‌رکه‌وته‌کانیان و ئاماده‌کاریى ته‌واو هه‌یه بۆ هه‌ر رێکارێک که بڕیارى لێ بدرێت بۆ پشکنینى هه‌ر که‌سێک که له پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق ده‌چنه هه‌رێمى کوردستان. راگه‌یێندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له کاتێکدایه دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاژێرى تووشبوون، چاکبوونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدانى به کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و، تێیدا هاتبوو له کۆى پێنج هه‌زار و 735 پشکنین، 131 تووشبوو تۆمارکراون، هه‌روه‌ها هیچ تووشبوویه‌کیش گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه. تائێستا، به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان، 107 هه‌زار و 549 تووشبووى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، 102 هه‌زار و 843 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 504 تووشبوویش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى داوا له عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه ده‌که‌ن له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى بودحه‌و دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى له ده‌باشان پێشوازییان کرد له وه‌فدێکى باڵاى هاوپه‌یمانیى عێراقییون به سه‌رۆکایه‌تى عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتیمانیى و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى عێراقییون. له‌دیدارێکدا له‌ژێر رۆشنایى پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و رێوشوێنه‌کانى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه مێژویى و دۆستایه‌تییه‌کانى نێوان هه‌ردولا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و پێویستى خێراکرنى هه‌نگاوه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان و دانانى پلان و به‌رنامه‌ى گونجاو بۆ داهاتو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا. هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى به‌شدارى هه‌مو لایه‌نه‌کان به کورد، شیعه‌و سونه‌وه کرده‌وه که رۆڵى کارایان هه‌یه له پرۆسه‌ى سیاسى و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى راسته‌قینه‌ن له به‌ره‌وپێشبردنى کاروانى دیموکراسى له وڵات‌دا. هاوسه‌رۆکان ئاماژه‌شیان به رۆڵ و هه‌ڵوێستى نیشتمانى عه‌مار حه‌کیم کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و لێکنزیککردنه‌وه‌ى بیروبۆچونه جیاوازه‌کان و داواشیانکرد که هه‌وڵه‌کانى له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامبێت به تایبه‌ت له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى بودجه‌و دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمدا. هاوکات، له به‌شێکى تر‌ى دیداره‌که‌دا هاوسه‌رۆکان ئاماژه‌یان به رۆڵى یه‌کێتى کرد بۆ به‌رده‌وامى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه کوردى و عێراقییه‌کان له پێناو ره‌خساندنى دیالۆگێکى بنیاتنه‌رانه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و لابردنى کۆسپه‌کانى به‌رده‌میان به ئامانجى رێککه‌وتنى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستور.
هاوڵاتى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" هه‌مو لایه‌ک پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایى ده‌که‌ن و هه‌رێمى کوردستان به‌هێز ده‌کات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، له سلێمانى "دیدارى سلێمانى بۆ لامه‌رکه‌زییه‌ت" هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی، راگه‌یاند:"هه‌موو لایه‌ک پشتیوانى له لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایى ده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ى داهات و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تى دابه‌شبکرێت، جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زیش له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان پته‌وتر ده‌کات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"په‌یڕه‌وکردنى سیسته‌مى لامه‌رکه‌زى ده‌توانێت پێگه‌و هه‌یکه‌لى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌هێزتر بکات و ئاماده‌یى داموده‌زگاکان و هاوڵاتیان له سیستمى حکومڕانیدا پته‌وتر بکات". هاوکات، پارێزگارى سلێمانى به‌پێویستى داده‌نێت لامه‌رکه‌زییه‌ت به جۆرێک بێت حکومه‌ت له رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبکاته‌وه، خۆى له روى سیاسى و ئه‌منى و سه‌ربازییه‌وه چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات به‌پێى پێشبینى پزیشکانى تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌کان" سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو کۆرۆناى گۆراو به‌هێز ده‌بێت"، ده‌شڵێت:" وه‌کو ساڵى رابردوو تووشى کاره‌سات نابین و ترس و دڵه راوکێى ناوێت و که‌ره‌نتینه راناگه‌یه‌ندرێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه که‌ره‌نتینه‌و کۆرۆنا باسى لێ ده‌کرێت، ئاماره‌کان له‌پارێزگاکانى خواروى عێراق زیادیان کردووه، وڵاتانى ده‌وروبه‌رمان ژماره‌ى توشبوون زۆر زۆره، گه‌شتیاران رووده‌کاته هه‌رێم، به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى پزیشکانى کۆرۆنا سه‌ره‌تاى مانگى سێ سه‌رهه‌ڵدانى کۆرۆناى گۆراو ده‌بێت و چه‌ند مانگێک به‌هێز ده‌بێت و دواتر که‌مده‌بێته‌وه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئێمه له پارێزگاى سلێمانى زۆر که‌مى تووش بوو هه‌یه، ئه‌وانه‌شى تووش ده‌بن له‌سه‌دا 50% ئه‌وانه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى سلێمانین و دێنه‌وه، رێژه‌ى مردن زۆر زۆر که‌مه، ئه‌مه ماناى وا نییه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت". هه‌روه‌ها سه‌باح هه‌ورامى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له پارێزگاى سلێمانى که‌ره‌نتینه راناگه‌یه‌ندرێت و پێویست به ترس و دڵه راوکێ ناکات، وتیشى:" له پارێزگاى سلێمانى نیوه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى به‌رگرى جه‌سته‌یان وه‌رگرتووه‌و وه‌کو وایه ڤاکسینى دژه کۆرۆنایان وه‌رگرتبێت".
هاوڵاتى کۆنسه‌ى فه‌رمانده‌یى گشتى هه‌په‌گه، کۆنگره‌ى ئاسایى ساڵانه‌ى خۆى به‌ڕێوه‌برد و ڕایگه‌یاند:" له‌دژى هه‌موو جۆره هێرشێک بۆسه‌ر هێزه‌کانمان و گه‌له‌که‌مان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕۆحى فیدایى ئاپۆیى وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، کۆنسه‌ى فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى کۆنگره‌ى ئاسایى ساڵانه‌ى خۆى ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا، جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه" له‌دژى هه‌موو جۆره هێرشێک بۆسه‌ر هێزه‌کانمان و گه‌له‌که‌مان، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕوحى فیدایى ئاپۆیى وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه". نوێ ده‌کرێته‌وه..
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى کۆتایى هاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ، پیرۆزبایى له عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌کات و ده‌ڵێت:" و هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاتى ئه‌م قۆناغه ھه‌ستیاره و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان ده‌بینه‌وه". په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ عه‌لى باپیر: به‌بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى کاره‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌میان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان، به گه‌رمى پیرۆزبایى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌رکردایه‌تیى تازه و کادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى کۆمه‌ڵ ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتنیان له کار و ئه‌رکه‌کانیاندا بۆ ده‌خوازم. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت له گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر و کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستانیش وه‌ک هێزێکى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت و هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییاتى ئه‌م قۆناغه ھه‌ستیاره و پاراستنى ماف و ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و تێپه‌ڕاندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان، ته‌با و هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بین. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/2/20
هاوڵاتى سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانى سه‌ردانى سلێمانى کرد و رایگه‌یاند:" کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان سودمه‌ند بن له داهاتى ئه‌م وڵات، نیگه‌رانین له وه‌رنه‌گرتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى شوباتى 2021، عه‌ممار حه‌کیم، سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى نیشتمانى دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى مه‌زارى مام جه‌لالى کرد، به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:"سه‌رۆک مام جه‌لال که‌سێکى خۆشه‌ویستى ناو دڵى سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بووه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى مه‌زارى سه‌رۆکێکمان کرد که بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان تێکۆشاوه و به‌رگرى له گه‌لى کورد و عیراقیه‌کان کردوه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئێمه ده‌زانین رۆڵه‌کانى کوردستان خوێنیان له‌پێناو ئازادى خاکه‌که‌یان رشتوه و به‌داخه‌وه نه‌بونى سه‌رۆک مام جه‌لال زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان، ئێستاش هه‌مو کاره‌کانى ئه‌ومان له‌پێش چاوه که بۆ خزمه‌تى گه‌لى عێراق کردویه‌تى ئه‌و که‌سێکى خۆشه‌ویستى ناو دڵى سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بو". له ئێستادا عێراق روبه‌ڕوى کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه که‌له سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا ئه‌و کێشانه به هه‌وڵى ئه‌و سه‌رکرده‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرا عه‌ممار حه‌کیم باسى له‌وه‌شکرد، "به‌داخه‌وه له ئێستادا عێراق روبه‌ڕوى کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه که‌له سه‌رده‌مى مام جه‌لالدا ئه‌و کێشانه به هه‌وڵى ئه‌و سه‌رکرده‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرا". هاوکات، له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ سلێمانی، حه‌کیم راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برایانمان له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و کارى سیاسى له عێراق وتوێژ ده‌که‌ین و باس له هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى بودجه ده‌که‌ین، که له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان بێت". عه‌مار حه‌کیم وتیشى:"وه‌رنه‌گرتنى موچه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیگه‌رانى کردوین و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌کان سودمه‌ند بن له داهاتى ئه‌م وڵاته".
هاوڵاتى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌لاغى کۆتایى چواره‌مین کۆنگره‌ى بڵاوکرده‌وه و به‌رنامه‌ى کارى سیاسى و ستراتیژى حزبه‌که‌ى ئاشکراکرد. ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان کۆتایى به به‌ستنى چواره‌مین کۆنگره‌ى خۆى هێنا و ناوى حزبه‌که‌شى له "کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان"ه‌وه بۆ "کۆنگره‌ى دادگه‌ریى کوردستان" گۆڕى. ده‌قى به‌لاغى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان: بسم الله الرحمن الرحیم (و أمرهم شوری بینهم) جه‌ماوه‌ری کوردستان پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ڕۆژانی 18-19ـی شوباتی 2021 به‌رامبه‌ر 6-7ره‌جه‌بی 1442ک، کۆنگره‌ی چواره‌می خۆی له شاری سلیمانی به ئاماده‌بونی 892 ئه‌ندام ئه‌نجامدا که به‌شێکی به‌رچاوی له خوشکان و گه‌نجان بون. هه‌رچه‌نده کۆنگره‌ی چواره‌م به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا ماوه‌ی ساڵێک له واده‌که‌ی خۆی دواکه‌وت به‌ڵام سوپاس بۆ خودا تواندرا له هه‌لومه‌رجێکی ناسک و دژوار که وڵاته‌که‌مان پێیدا تێپه‌ێ ده‌بێت، ببه‌سترێت. کۆنگره له‌کاتێکدایه که به‌هۆی باری سه‌ختی بژێوی و ته‌نگژه سیاسییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستان که چه‌ندین ساڵه به ده‌ستی نادادپه‌روه‌ری و قۆرخکاری و هه‌ژمونی حزب به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکان ده‌ناڵێنێت. کۆنگره‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی به چه‌ند قۆناغێک تێپه‌ڕێوه که بریتیى بون له کۆبونه‌وه گشتییه‌کانی ئه‌ندامان و پاشان به‌ستنی کۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌کان، که تێیدا وێڕای هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌کان، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیش کراوه سه‌باره‌ت به په‌یره‌وی نێوخۆ، وه له دوا قۆناغیشدا کۆنگره‌ی چواره‌م ده‌ستی به کاره‌کانی کرد بۆ ته‌واوکردنی پرۆسه‌کانی تر، وه‌کو هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕاجیاوازییان هه‌ڵده‌گرت له‌ناو په‌یڕه‌وی نێوخۆ‌و شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسیی و داڕشتنی سیاسه‌تی تازه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی. کۆنگره‌ی چواره‌م له رۆژی یه‌که‌می کاره‌کانیدا که به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و لیژنه‌یه‌کی یاسایى له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، تیایدا وتاری سیاسیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ک سه‌رۆکی کۆنگره پێشکه‌ش کرا، که وێرای هه‌ڵسه‌نگاندنى کاری نێوان کۆنگره‌ی سێیه‌م و چواره‌م؛ سوپاسی سه‌رجه‌م کادیرو ئه‌ندام و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵی کرد‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵ جێی هیواو ئومێدی خه‌ڵکی کوردستان بوه، له وتاره‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کار‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، که بریتین له پابه‌ندیی به شه‌ریعه‌ت و مانه‌وه له سه‌نگه‌ری سته‌ملێکراوان و کاری ئۆپۆزسیۆنیی به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی، که ڕه‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵات بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها جه‌ختکرنه‌وه له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی به‌ها ڕه‌وشتیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان و کاری پێکه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاکسازیی و دادپه‌روه‌ریی. ته‌وه‌رێکی تری کاره‌کانی ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره، هه‌ڵبژاردنی که‌سی یه‌که‌می حزب بو؛ که تیایدا ئه‌ندامانی کۆنگره به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیریان هه‌ڵبژارده‌وه به که‌سی یه‌که‌می کۆمه‌ڵ و هیچ که‌سێکی تر خۆی بۆ ئه‌و پۆسته کاندید نه‌کرد. پاشان کۆنگره دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک بڕگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی؛ ده‌ستی کرد به پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری یاسایی پارێزگای سلێمانی که (68) کاندید خۆیان پاڵاوت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی (22) پۆستی سه‌رکردایه‌تی، ئه‌و پرۆسه‌یه (6) کاتژمێری خایاند و تا کاتێکی دره‌نگی شه‌و به‌رده‌وام بو، پاشان ده‌ستکرا به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و تا پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی (19/2/2021) به‌رده‌وام بو . له‌م کۆنگره‌یه‌دا ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی (کۆتا) ـی خوشکان له سه‌رکردایه‌تی له (15%) زیادکرا بۆ (20%)، که ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که کۆمه‌ڵ گرنگی تایبه‌ت به خوشکان ده‌دات و کارده‌کات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له سه‌رکردایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵگا. له ڕۆژی دوه‌می کۆنگره‌دا، ئه‌ندامان به جۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه ئاماده‌ی ناو هۆڵی کۆنگره بون، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوه‌می کۆنگره، لیژنه‌ی یاسایی پارێزگای سلێمانی، ناوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ڕاگه‌یاند، که بریتی بون له (4) ئافره‌ت و (18) پیاو. هه‌ر له ڕۆژی دوه‌م بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ڕاجیاییه‌کانی تایبه‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆ، زۆرترین گفتوگۆ سه‌باره‌ت به ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان) له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادانه‌دا به‌ڕێوه‌چو، ئه‌ندامان له‌نێوان گۆڕینی ناوی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌ک خۆى گفتوگۆیان کرد، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا به گۆڕینی ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان) بۆ (کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان) که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵ چۆن توانی گۆڕانکاری ناوخۆیی ئه‌نجام بدات بۆ کرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕوی کۆمه‌ڵگادا، به هه‌مان شێوه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هێزێکی کاریگه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی له واقعی سیاسیى و کۆمه‌ڵایه‌تى له کوردستان و ناوچه‌که‌دا. کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان له میانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا کاری سیاسى و ستراتیجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه په‌ره پێده‌دات: 1.خه‌ڵکی کوردستان شایسته‌ی سیستمێکی حوکمڕانی شه‌فاف و دادگه‌رانه‌یه که هاوڵاتیبون پێوه‌ری ئه‌رک و مافه‌کانی بێت. 2.ئازادی به‌هایه‌کی گه‌وره‌یه‌و دیاری خودایه بۆ مرۆڤ و به هه‌مو شێوه‌یه‌ک داکۆکی لێده‌که‌ین و دژی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نى و ڕۆژنامه‌وانییه‌کان. . 3.کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان دوپاتی ده‌کاته‌وه له ئاماده‌یی به‌رده‌وامیی بۆ برایه‌تی و یه‌کڕیزی له‌گه‌ڵ هاوئامانجه‌کانمان له هه‌مو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که خزمه‌ت به کاری ئیسلامیی ده‌که‌ن. 4.پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی پێکهاته‌کانی کوردستان بنه‌مایه‌کی کاری کۆمه‌ڵه‌و ئه‌و نیشتمانه به هی هه‌موان ده‌زانین و هه‌موان مافى ژیانێکی شکۆمه‌ندانه‌و ئازادیان تێدا هه‌یه. 5.کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان، له به‌غدا به مه‌به‌ستی داکۆکیکردن له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی کێشه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به گرنگ ده‌زانین، وه مامه‌ڵه‌کردنی دادگه‌رانه‌ی لایه‌نه حوکمڕانه‌کان له ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر زامنی ئه‌و کاره هاوبه‌شه‌مان ده‌بێت. 6.کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان له ڕێگه‌ی فراکسیۆنه‌کانیه‌وه، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له داکۆکی کردن له ماف و داخوازییه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگێکی بوێر ده‌بێت به ڕوی سته‌م و بێدادی و گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری. 7.سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران، کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان به گوڕ‌و تینه‌وه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌کات و ئاماده‌یی هاوپه‌یمانی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسیانه‌ی که له‌به‌ره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدان له‌پێناو گه‌یاندنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له نوێنه‌ران بۆ داکۆکیکردن له مافه ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. کۆنگره‌ی چواره‌می کۆمه‌ڵی دادگه‌ریى کوردستان 19/شوبات/2021 - 7/ڕه‌جه‌بی/ 1442
هاوڵاتى نێرده‌ى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ى حوکمدانى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینانه‌وه رایگه‌یاند:" کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کان ڕێز له ئازادیى ڕاده‌ربڕین ده‌گرن و پشتیوانى له تواناى ڕاگه‌یاندکاران ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان به بێ ترس له تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه". ده‌قى راگه‌یه‌نراوى نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا .. به‌وردى چاودێرى ده‌ستگیرکردن و پاشان دادگایکردنه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانمان کردووه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌رباره‌ى پرسى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و له‌و نێوه‌نده‌شدا ئازادى بۆ ڕاگه‌یاندکاران به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێمی_کوردستان و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ری. کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه‌کان ڕێز له ئازادیى ڕاده‌ربڕین ده‌گرن و پشتیوانى له تواناى ڕاگه‌یاندکاران ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجامدانى کاره‌کانیان به بێ ترس له تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه". ئۆفیسى راگه‌یاندنى نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات، رێز له سیسته‌مى دادوه‌رى بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به سه‌ربه‌خۆیى و دوور له ده‌ستوه‌ردان کاره‌کانى رایى بکات. مه‌سرور بارزانى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تویته‌ر نووسیویه‌تی: "داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م که رێز له سیسته‌مى دادوه‌ریى له هه‌رێمى کوردستان بگرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ و بێ ده‌ستوه‌ردان کاره‌کانى ئه‌نجام بدات".
هاوڵاتى له کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کرا و له کۆى 68 به‌ربژێر، 22 ئه‌ندامى نوێى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژێردران و عه‌بدوستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ یه‌که‌م ده‌نگى کۆنگره‌ى به‌ده‌ستهێنا. ناوى ئه‌ندامانى نوێى سه‌رکردایه‌تیى کۆمه‌ڵى ئیسلامی 1. عه‌بدولستار مه‌جید، به ( 619) ده‌نگ 2. دلێر گه‌رمیانی، به (585) ده‌نگ 3. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، به (566) ده‌نگ 4. رێبوار حه‌مه‌د، به (565) ده‌نگ 5. محه‌ممه‌د حه‌کیم، به (535) ده‌نگ 6. یاسین حه‌سه‌ن، به (523) ده‌نگ 7. فه‌خره‌دین قادر، به (520) ده‌نگ 8. فارووق عه‌لی، به (512) ده‌نگ 9. عه‌بدولستار ته‌مه‌ر رێکانی، به (417) ده‌نگ 10. قومریه محه‌ممه‌د نه‌جیب، (386) ده‌نگ 11. ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج سه‌عدون، به (383) ده‌نگ 12. شوان رابه‌ر، به (381) ده‌نگ 13. مامۆستا محه‌ممه‌د بامۆکی، به (345) ده‌نگ 14. کامه‌ران بابان زاده، به (342) ده‌نگ 15. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د، به (328) ده‌نگ 16. کوردستان حه‌مه ره‌شید، به (311) ده‌نگ 17. ئومێد مسته‌فا، به (307) ده‌نگ 18. بێستوون حه‌مه ساڵح، به (281) ده‌نگ 19. عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی، به (275) ده‌نگ 20. قه‌ده‌مخێر عه‌بدوڵڵا، به (255) ده‌نگ 21. کامه‌ران فه‌تاح، به (251) ده‌نگ 22. ئاڤان ئه‌حمه‌د، به (228) ده‌نگ
هاوڵاتى که‌مێک به‌ر له‌ئێستاو له‌میانى دانیشتنى دووه‌مین رۆژى کۆنگره‌ى چواره‌می کۆمه‌ڵى ئیسلامیی، ئه‌ندامانى کۆنگره، ده‌نگیاندا به‌گۆڕینی ناوى حزب له(کۆمه‌ڵى ئیسلامی)یه‌وه بۆ (کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان)، (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق. له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان بڕگه‌یه‌کى یاسایى هه‌یه که کۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا. کۆمه‌ڵى ئیسلامى پرسى گۆڕینى ناوه‌که‌ى خسته به‌ر باس‌و گفتوگۆ، ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵ تاوتوێى چڕى ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد، له‌ئه‌نجامدا به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، ناوى حزب له (کۆمه‌ڵى ئیسلامیی) گۆڕدرا بۆ ( کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان) (جماعه العدل الکردستانیه/ العراق). هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له 31ـى ئایارى 2001 راگه‌یه‌نراوه، تا ئێستا سێ کۆنگره‌ی به‌ستوه‌و ماوه‌ی دو ڕۆژیشه کاره‌کانی کۆنگره‌ى چواره‌می ئه‌و حیزبه له‌شاری سلێمانی به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ سزادانى پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادینان، گومانى لاى هاوڵاتیان دروست کردووه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى شوباتى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، له‌باره‌ى که‌یسى سزادراوانى بادینان به میدیاى ره‌سمى یه‌کێتی، راگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته پرسێکی یاساییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى گومانى لاى ھاوڵاتیان درووستکردوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ى له‌که‌دارکردنى ناو و ناوبانگى ھه‌رێمى کوردستان." هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند:"بۆیه داواکارم؛ داواکارى گشتى رۆڵى خۆى بگێڕێت و له‌دادگاى ته‌مییزیشدا بڕیارى دروست بدرێت که تێیدا سه‌روه‌رى یاسا‌و ئازادى و دیموکراسى پارێزراو بێت."
هاوڵاتى بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێم کۆببێته‌وه و به‌پێى دۆخه‌که بڕیار له رێکاره‌کان بدات، ده‌شڵێت: "ئێمه پێشنیازى که‌ره‌نتینه‌کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان نه‌کردووه". ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریکارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێکى زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنه‌کراوه و ئێمه بۆ دڵنیابوونه‌وه له رێگه‌ى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌وه تێسته‌کان ده‌نێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئایا زنجیره‌ى نوێى کۆرۆنایه یاخود نه‌خێر". بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێم کۆببێته‌وه. هه‌روه‌ها ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، ده‌شڵێت: "ئێمه پێشنیازى که‌ره‌نتینه‌کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانمان نه‌کردوه، به‌ڵام پێشنیازمان کردووه یان سنووره‌کان دابخرێن یان هاتنى گه‌شتیار و هاوڵاتیانى پارێزگاکانى دیکه‌ى عیراق سنوردار بکرێت و له‌کاتى هاتنیشیان تێستى خێراى کۆرۆنایان بۆ بکرێت و سامپڵیشیان لێوه‌ربگیرێت بۆ پشکنینى PCR". له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى داخستنه‌وه‌ى قوتابخانه‌کان و زانکۆکان و فه‌رمانگه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییه بۆ داخستنیان، به‌ڵام به‌پێى بارودۆخه‌که لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیار ده‌دات".