پ.دهۆک به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌جیهان و هه‌رێمى کوردستان ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک له‌مانگى ئادارى 2020داخرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاره دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى ناوچه‌که بکرێته‌وه. سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتىوت:»پێش دوو رۆژ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕى بۆ دووباره کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى شوبات به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌ردوو لایه‌ن به‌فه‌رمى دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى پارێزگاکانى باکورى کوردستان و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه. ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا و پارێزگاى دهۆک بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 به‌فه‌رمى کرایه‌وه که‌ده‌که‌وێته سنورى ناحیه‌ى کانی ماسێ سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک و له‌تورکیاش ده‌که‌وێته ناوچه‌ى جوله‌مێرگى کوردستانى باکور. به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ باسى له‌وه‌کرد ده‌روازه‌که ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتیارى و هاتوچۆى خه‌ڵکى هه‌رێم و پارێزگاکانى باکوورى کوردستان به‌کارده‌هێنرێت، وتیشى:» ته‌نیا ئۆتۆمبێلى بچووک ده‌توانن له‌م ده‌روازه‌یه بچنه تورکیا‌و ده‌روازه‌یه‌که به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و تورکیا کراوه‌ته‌وه«. دوورى نێوان ناحیه‌ى کانی ماسێ و پارێزگاکانى باکورى کوردستان وه‌کو شاره‌کانى وان، شه‌مزینان دوو کاتژمێرو نیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بچێته ئه‌و شارانه‌وه پێویستى به نۆ کاتژمێر ده‌بێت. «له‌وه‌رزى هاوین رۆژانه هه‌زارو (200) که‌س هاتۆچۆیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌وه‌رزى زستان بۆ نزیکه‌ی (600) که‌س که‌مده‌بێته‌وه، خه‌ڵکى ئێمه زیاتر بۆ مه‌به‌ستى چوونه لاى پزیشک و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى پارێزگاکانى باکورى کوردستان ده‌که‌ن، له‌هه‌مانکاتدا خه‌ڵکى ئه‌و پارێزگایانه‌ش دێنه هه‌رێم بۆ کرینى شه‌کرو زۆر شتى تر» سه‌ربه‌ست سه‌برى واى وت. کانى ماسێ ده‌که‌وێته سنورى قه‌زاى ئامێدى له(76) گوند پێکهاتووه‌و ژماره‌ى دانیشتووانه‌که‌ى ده‌گاته هه‌شت هه‌زار که‌س. له‌هه‌رێمى کوردستاندا (29) ده‌روازه بوونى هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک نافه‌رمییه‌و تائێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌فه‌رمى دانى پێدا نه‌نراوه.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت. بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 22-02-2021 بڵاویکردووەتەوە و تێدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابووری رەزامەند درا بە پێدان و خەرجکردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین."
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»حاڵه‌تى کۆرۆناى گۆڕاو زۆره‌و وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونه‌که‌یاندا که‌ئه‌وانه گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کردووه‌و له‌ناوخۆى هه‌رێمدا بوون». رۆژى شه‌ممه 20ی شوباتى 2021 پشکنین بۆ پێنج تووشبووى کۆرۆنا ئه‌نجامدرا که‌گومانى تووشبوون به‌کۆرۆناى گۆڕاویان لێده‌کرا، به‌ڵام رۆژى 21ى شوبات راگه‌یه‌ندرا که‌تووشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون و سه‌رجه‌میان دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێرن. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ته‌ندروستى پێنج تووشبووه‌که جێگیره، تووشبووه‌کان له‌ماوه‌ى رابردوودا گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان نه‌کردووه‌و وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونه‌که‌دا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌موو پێداویستییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له‌ئامێرى تایبه‌تمه‌ندو پشکنینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسه‌که دابینکراوه‌و چاره‌سه‌ره‌کان و پرۆتۆکۆڵه‌کان بۆ تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو هه‌مان رێکاره‌کانى تووشبووانى جۆره باوه‌که‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌و ئامێره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى پێ ده‌پشکنرێت، ته‌نها له‌هه‌ولێردا هه‌یه‌و له‌هه‌وڵدان له‌هه‌موو شاره‌کانى دیکه دابینى بکه‌ن. سه‌باره‌ت به رێوشوێنى نوێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 23ى ئه‌م مانگه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک رێکارى نوێ بۆ رێگریکردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناى گۆڕاو رابگه‌یه‌نن. به‌پێى دوایین راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم, کۆى گشتى تووشبووانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته (107) هه‌زار و (626) که‌س، له‌و ژماره‌یه (102) هه‌زار و (913) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و سێ هه‌زار و (505) که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆرۆناى گۆڕاو نزیکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه، تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که‌ڤایرۆسه‌که کوشنده بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا ده‌رکه‌وتووه خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له‌جۆره باوه‌که‌ى کۆرۆناش زیاتره. که‌متر له‌مانگێکه مه‌ترسیى بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ى کۆرۆنا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دروستبووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌سنووره‌کانى نێوان عێراق و ئێران داخران. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌نیشانه‌کانى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌کات و ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى تووشى کۆرۆناى گۆراو ده‌بن ئازارى سک و سکچوون و رشانه‌وه‌یان ده‌بێت». بینا هه‌ڵکۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشیه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کۆرۆناى گۆڕاو زۆربه‌ى نیشانه‌کانى وه‌ک ڤایرۆسى کۆرۆنایه‌و ته‌نیا له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا خێراتره بۆیه مه‌ترسیداره«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو تووشى ئازارى سک و سکچوون و ڕشانه‌وه ده‌بین، که‌ئه‌مه باوترین نیشانه‌یه‌تى که‌جیاده‌کرێته‌وه له (کۆڤید19). هاوکات، به‌پێویستى داده‌نێت هاووڵاتیان به‌هه‌مان رێکارى ڤایرۆسى کۆرۆنا باوه‌که خۆیانى لێ‌بپارێزن و به‌رده‌وام بن له‌خۆپارێزی له‌به‌ستنى ده‌مامک و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کترى. هه‌فته‌ى رابردوو کۆرۆناى گۆڕاو له‌عێراق تۆمارکراو وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراقیش هۆشداریى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو راگه‌یاند و بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سێ ملیۆن ژه‌مه فاکسینى دژه کۆرۆنا بگاته به‌غدا.
سه‌رکۆ جه‌مال بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن، به‌ڵکو چاوه‌ڕێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌که‌ن. ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم به‌شێوه‌ى «رۆژ ناڕۆژێک» به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێگه‌ده‌درێت هه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت به‌ئۆنلاین بخوێنێت له‌ڕێگه‌ى پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمێک ده‌توانێت نه‌چێته‌وه بۆ خوێندنگەکه‌ى. سه‌یوان عه‌لی، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌مانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم». هه‌روه‌ها وتیشى:» چاوه‌ڕێى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستین که پابه‌ند ده‌بێت به‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، که به‌مزووانه کۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار ده‌دات». ناوبراو پێشیوابوو پێشنیازى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌کاتێکدا ده‌بێت که‌جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه تائێستا هیچ شتێک له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده باسنه‌کراوه. بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23ى شوبات لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه و چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ بڵاوده‌کاته‌وه. کۆتایى ساڵى رابردوو به‌هۆى هه‌ڵکشانى ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیاریدا به‌ڕاگرتنى پرۆسه‌ى خوێندن له‌خوێندنگه و په‌یمانگه‌و زانکۆکانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌مانگى یه‌کى 2021 له‌گه‌ڵ دابه‌زینى ئاماره‌کانى تووشبوانى کۆرۆنا بڕیاردرا به‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندن له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه بودجه ته‌نها واژۆکردنى ماوه. به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا وه‌فده‌که بۆ نۆیه‌م جار بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆى کۆتایى و واژۆکردنى رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 که‌پشکى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌ته‌واوى جێگیر بکرێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، لایه‌نه شیعییه‌کان رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته کۆمپانیاى نیشتمانى عێراقى (سۆمۆ)و له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان، له‌به‌رانبه‌ردا شایسته دارایییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌نه‌وت بده‌نه‌وه به‌هه‌رێمى کوردستان. ئه‌ندامێکى لیژنه‌یى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌کان ئێستا کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدا رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» که‌شوهه‌واى گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا زۆر باشه، دۆخه‌که هێمنتره له‌وه‌ى رابردوو، ئومێدى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆره‌و ته‌نها واژۆکردنى ماوه«. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن. بڕیاره په‌رله‌مانى عێراق له‌کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه، به‌ڵام شیروان میزا ده‌ڵێت تائێستا به‌فه‌رمى ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت شیعه‌کان ده‌ستکارى بڕگه‌کانى پرۆژه بودجه تایبه‌ت به‌شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم ده‌که‌ن. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت »تائێستا گفتوگۆکان به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى به‌رده‌وامن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، بڕواش ناکه‌م رۆژى پێنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بدرێت». هه‌روه‌ها وتیشى «له‌پرۆژه یاساى بودجه‌دا پشکى هه‌رێم یه‌کلا بووه‌ته‌وه‌و ته‌نها په‌سه‌ندکردنى ماوه، به‌ڵام لایه‌نه شیعه‌کان ده‌ستکارى هه‌ندێک بڕگه‌ى دیکه‌ى پرۆژه‌یاساکه ده‌که‌ن». ئه‌ندامێکى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات که‌داواى شایسته‌ى دارایى مانگه‌کانى کانوونى دووه‌م و شوباتیان له‌به‌غدا کردووه‌و چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌که‌ن. ئه‌ندامێکى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاوڵاتىوت»تائێستا ئه‌و پێشنیازه‌ى حکومه‌تى عێراقى ماوه‌ته‌وه که‌پێشتر ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کردبوو بۆ رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام دوو پێشنیازى تر گه‌ڵاڵه کراوه‌و ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کرد پێشنیازه‌کان حکومه‌تى هه‌رێمى لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌و ره‌زامه‌نده له‌سه‌رى. به‌پێى پێشنیازه‌که‌ش ده‌بێت حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واوه‌تى بدات بۆ ساڵى 2021، ئه‌ویش به‌پێى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق. «به‌پێى پێشنیازه کۆنه‌که‌ى حکومه‌تى عێراق بۆ لیژنه‌ى دارایى، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه نه‌وت راده‌ست بکات له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ، به‌پێى پێشنیازه نوێیه‌که‌ش هاوشێوه‌ى پێشنیازه‌که‌ى تره‌و به‌جۆرێکه نه شه‌قامى عێراقى بهه‌ژێت و نه هه‌ردوو حکومه‌تیش زیانمه‌ند بن»، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم وا ده‌ڵێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى دانوسانکارى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا که‌پێى باش نه‌بوو ناوى بهێندرێت ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌هه‌رکاتێک رێککه‌وتنه‌که واژۆ بکرێت و یاساکه په‌سه‌ند بکرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ده‌بێت حکومه‌تى عێراقى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم بۆ مانگى یه‌ک و دووى 2021 یش بۆ هه‌رێم بنێرێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌نووسینگه‌ى فه‌رمى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه« قوباد تاڵه‌بانى هه‌وڵى ته‌واوى داوه‌و ده‌یدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسى و حکومییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق و کوتله سیاسییه‌کان بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم رازیى بکات و داتا‌و زانیارى وردیان داوه‌ته عێراق له‌باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم و ویستى رێککه‌وتن». به‌پێى ره‌شنووسى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ، له‌گه‌ڵ راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ، له‌گه‌ڵ راده‌ستکردنى 50%ى داهاته فیدراڵییه‌کان به‌حکومه‌تى عێراق، به‌غداش پشکى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت که به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67%ى بودجه‌که‌یه‌و بڕه‌که‌ى هێشتا دیارى نه‌کراوه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى عێراقدا نزیکه‌ى (14) ترلیۆن دینار ده‌بێت دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمه‌و سیادى، به‌و پێیه بێت مانگانه زیاتر له‌ترلیۆنێک دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت پاش رێککه‌وتن. دوێنێ یه‌کشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌میانى پێشوازى له‌عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکى ره‌وتى حیکمه‌ى عێراقی، رایگه‌یاند:»هه‌رێم چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانى ده‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستور». هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ئه‌و رێککه‌وتنه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێم و تایبه‌تمه‌ندییه فیدراڵییه‌کان و رێزگرتن له‌هاوسه‌نگى و رێککه‌وتنه‌کان بێت
هاوڵاتى ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌بانگه‌وازێکدا رایده‌گه‌یه‌نن، "له‌پێناو به‌رگریکردن له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان و سه‌روه‌رى یاسا‌و شکۆى دادگا، سه‌رجه‌م (پارێزه‌ران، یاساناسان، چالاکوانان، ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، ڕووناکبیران، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان) بانگهێشتده‌که‌ین بۆ گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ری". به‌پێى بانگه‌وازه‌که‌یان بێت ڕۆژى 5 شه‌ممه کاتژمێر دوو له‌به‌رده‌م باخى گشتى به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى فشار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌قى بانگه‌وازه‌که: بانگه‌واز له‌پێناو به‌رگریکردن له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان و سه‌روه‌رى یاسا‌و شکۆى دادگا، سه‌رجه‌م پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاکوانان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕووناکبیران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ گردبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م باخى گشتى له ڕۆژى 5 شه‌ممه کاتژمێر دوو، به مه‌به‌ستى دروستکردنى فشار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره نا یاسایى و سته‌مکارانه‌یه‌ى دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌ى شکۆى دادگا و سه‌روه‌رى یاسا‌و پاراستنى شکۆى تاکى کورد‌و به‌ره‌و ڕوبونه‌وه‌ى سه‌رکوتکردنى ئازادیه‌کان. ئه‌مه‌ى که ڕویدا له‌که‌یسى زیندانیانى بادینان پێشهاتێکى زۆر مه‌ترسیدارى به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریه وه‌ک ئامرازێکى به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادیه‌کان و بچوککردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌زگایه‌و به‌کارهێنانى له‌به‌رژه‌وه‌ندى حیزب و ده‌سه‌ڵات. هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره به‌هه‌ریه‌کێک له‌تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ئه‌رکى هه‌مومانه که به‌رگرى له‌ئازادیه‌کان بکه‌ین و سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ناڕه‌وایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دابنێین. لێره‌وه جارێکى تر بانگه‌وازى هه‌موو چین و توێژه‌کان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریى فراوان له‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه، به‌مه‌ش به‌شدارده‌بن له‌هه‌وڵى پاراستنى شکۆى تاک و گه‌ل و شکۆى دادگا‌و سه‌روه‌رى یاسا. ده‌سته‌یه‌ک له‌پارێزه‌ران و یاسا ناسان و چالاکوانانى مه‌ده‌نى
هاوڵاتى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که بۆ ئه ممانگه لیوا هاوبه‌شه‌کان سێ موچه پێکه‌وه وه‌رده‌گرن. نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌مێک پێش ئێستا بڵاویکرده‌وه که"بۆ ئه‌م مانگه سێ مووچه به یه‌که‌وه وه‌رده‌گرن به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 100% بێ لێبڕین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکردووه:" کێشه‌ى مووچه‌ى لیواى 12ى پیاده‌ش چاره‌سه‌ر کراوه له مانگه‌وه به‌بێ لێبڕین مووچه وه‌رده‌گرن".
هاوڵاتى باوکى یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوانى دهۆک ده‌ڵێت، نزیکه‌ى شه‌ش مانگه کوڕه‌که‌ى ده‌ستگیرکراوه و تا ئێستا چاره‌نوسى دیار نییه‌و رێگه‌ش ناده‌ن سه‌ردانى بکه‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، له‌به‌رده‌م ماڵى خۆى له سه‌نته‌رى شارى دهۆک، ئه‌یوب ره‌شید، باوکى یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوانى دهۆک به‌ناوى (به‌نده‌وار ئه‌یوب ره‌شید) به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، له رۆژى 5ئه‌یلولى 2020 هێزێکى ئه‌منى چوونه‌ته ماڵیان و داواى "به‌نده‌وار"ى کوڕیان کردووه، هه‌ر ئه‌و رۆژه خۆى بردویه‌تى راده‌ستى هێزێکى ئه‌منى کردوه‌و له‌و رۆژه‌وه تائێستا نه دادگایى کراوه و نه ئازادیش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها وتیشی"له‌و رۆژه‌وه رێگه‌ناده‌ن سه‌ردانیشى بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێک جار ته‌له‌فۆن ده‌کات." هاوکات، باوکى ئه‌و ده‌ستگیرکراوه داواى له حکومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کان کرد، تۆمه‌تى کوڕه‌که‌ى ئاشکرابکه‌ن، تاوانه‌که‌ى هه‌رچییه‌ک بێت، وتیشى:" ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاشکراى بکه‌ن، هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى داوه یان هه‌وڵى کوشتنى پارێزگار با بیڵێن". جه‌ختیشى کرده‌وه"ئه‌گه‌ر کوڕى ئێمه خیانه‌تى له کوردستان کردوه، من به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌ده‌ستى خۆم ده‌یکوژم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتاوانه ئه‌وا با به‌زوترین کات ئازادى بکه‌ن." له مانگى ئه‌یلول و مانگه‌کانى کۆتایى 2020 به تۆمه‌تى جیاواز ژماره‌یه‌ک چالاکوان و رۆژنامه‌نوس له سنورى دهۆک ده‌ستیگرکراون، هه‌فته‌ى رابردو پێنج له‌و ده‌ستگیرکراوانه دادگایى کران و سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام هێشتا به‌شێکى دیکه له گیراوه‌کان وه‌ک به‌نده‌وار دادگایى نه‌کراون.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"ئاماده‌ین بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆیه‌کى جددیى و ڕاشکاوانه بکه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، له‌میانى به‌شداریکردن له‌مه‌راسیمى "شه‌هیدى نیشتمان" که پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم وتارێکى پێشکه‌شکرد و ڕایگه‌یاند: "بانگه‌وازى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق ده‌که‌ین بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسی". له‌په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:"پێشکه‌وتنى هه‌رێمى کوردستان، پێشه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" رۆژانه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه نوێیه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و گواستنه‌وه‌ى خێراتره‌و ژماره و رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه دایه". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هۆشداریى ده‌داته هاووڵاتیان که ژماره و رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه دایه. له‌باره‌ى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌ش راشیگه‌یاند:" رۆژانه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه نوێیه ده‌ستنیشان ده‌کرێت و گواستنه‌وه‌ى خێراتره". هاوکات داواى له هاوڵاتیان کرد ئاگادارى خۆیان و منداڵه‌کانیان بن به به‌ستنى ماسک و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کتر جێبه‌جێ بکه‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ڕه‌وتیى حیکمه‌ى نیشتمانى و هاوپه‌یمانى عیراقیون کۆبوه‌وه و تێیدا عه‌مار حه‌کیم پشتگیرى خۆى بۆ رێکه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم کرده‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌کیم، سه‌رۆکى ڕه‌وتیى حیکمه‌ى نیشتمانى و هاوپه‌یمانى عیراقیون کۆبوه‌وه. له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌ممار حه‌کیم ڕایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان به دۆست و هاوپه‌یمانیى خۆمان ده‌زانین و پێویسته ده‌ستوور، بکرێته بنه‌ماى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه پشتگیریى ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌که‌ین که له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه له سه‌ر بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 و هیوادارین له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگى له سه‌ر بدرێت". له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختیکرده‌وه که هه‌رێم، هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کان بووه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى له سه‌ر بنه‌ماى دابینکردنى ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێم و له‌به‌رچاوگرتنى پرنسیپه‌کانى هاوسه‌نگى و شه‌راکه‌ت و سازان.
سه‌رکۆ جه‌مال وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌وه ئاشکراده‌کات که‌داهاتى تاک له‌هه‌رێمى کوردستان له‌دواى 2014وه مانگانه (200) هه‌زار دیناره، به‌ڵام له‌عێراقدا (500) دۆلارى مانگانه‌یه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2014 به‌دواوه له‌قه‌یرانى داراییدا بووه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌که‌وت کرداوه‌و به‌شێکى نه‌دراوه‌و قه‌رزێکى (28) ملیار دۆلارى له‌سه‌ره که‌نزیکه‌ى (10) ملیار دۆلارى موچه‌ى موچه‌خۆرانه. له‌سه‌دا 31%ى خێزانه‌کانى عێراق له‌دۆخێکى خراپى ئابووریدان به‌پێى دوایین راپۆرتى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ده‌رکه‌وتووه له‌سه‌دا 31%ى خێزانه‌کانى عێراق له‌دۆخێکى خراپى ئابووریدان و داهاتى مانگانه‌ى هه‌ر خێزانێک له‌خوار (200) هه‌زار دیناره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تى پلاندانان جه‌ختى کردووه‌ته‌وه، نزیکه‌ى له‌سه‌دا 28%ى گه‌نجانى عێراق بێکارن و له‌سه‌دا 90%ى هێزى کارى ژنانیش له‌که‌رتى گشتیى حکومی‌دا کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه له‌سه‌دا 31%ى خێزانه‌کان مانگانه که‌متر له‌یه‌ک ملیۆن دینار خه‌رج ده‌که‌ن و له‌سه‌دا 48%یشیان له‌نێوان یه‌ک ملیۆن و زیاتر‌و له‌سه‌دا 14%ى خێزانه‌کانیش له‌نێوان دوو تا سێ ملیۆن دینار داهاتیانه. به‌پێى ئامارێک که‌ده‌زگاى ناوه‌ندى عێراق بۆ سه‌رژمێرى ئه‌نجامیداوه «له‌ساڵى 2018دا ژماره‌ى تێکڕایى خێزانى عێراقى شه‌ش سه‌ر خێزانن، به‌و پێیه‌ش له‌سه‌دا 45.7%ى هاووڵاتییانى عێراق مانگى (200) هه‌زار دینار خه‌رجده‌که‌ن بۆ هه‌ر تاکێک، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 26.8%یان خه‌رجیى مانگانه‌یان له (200) هه‌زار دیناره‌وه تا (300) هه‌زاره، به‌پێى هه‌مان ئه‌و ئاماره، له‌سه‌دا 13.3%ى هاووڵاتیانى عێراقى له‌مانگێکدا (400) هه‌زار دینار یان زیاتر خه‌رجده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌رجیى خێزان بۆ هه‌ر تاکێک له‌هه‌رێم به‌پێى دوایین ئامارى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم (239) هه‌زار دینار بووه بۆ مانگێک، به‌وپێیه‌ش داهاتى تاک له‌هه‌رێم که‌متره له‌داهاتى تاک له‌عێراق. ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ سه‌رژمێرى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، به‌پێى سه‌رژمێریى ساڵى 2018 کۆى ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق (38) ملیۆن و (124) هه‌زارو (182) که‌سه، ژماره‌ى نێرینه له‌عێراقدا (19) ملیۆن و (261) هه‌زارو (253) که‌سه، که‌ده‌کاته له‌سه‌دا 51%. داهاتى تاک له‌عێراقدا مانگانه 500 دۆلاره به‌پێى وته‌ى عه‌بد زه‌هره هینداوی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق بێت، داهاتى تاک له‌عێراقدا ساڵانه شه‌ش هه‌زار دۆلاره‌و پێش 2003 ته‌نیا (300) دۆلار بووه. ده‌زگاى ناوه‌ندیى بۆ سه‌رژمێری، ئاشکراشیکردووه، عیراق ساڵانه (850) هه‌زار بۆ یه‌ک ملیۆن که‌س زیاد ده‌کات، پێشبینیش ده‌کرێت تاساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق بگاته (50) ملیۆن که‌س. له 2003 تا 2012 هه‌رێم باشترین ئاستى داهات و خه‌رجى تاکى هه‌بووه له‌مانگى 7ى 2012دا، عه‌لى سندی، وه‌زیرى پلاندانان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌میانى دانیشتنێکى په‌رله‌ماندا که‌تایبه‌ت کرابوو به‌تاووتوێکردنى بودجه ئاشکرایکردووه، که «له‌ساڵى 2003 داهاتى ساڵانه‌ى تاک له‌هه‌رێمى کوردستاندا (300) دۆلار بووه تا 2012 گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار دۆلار». داهاتى تاک له‌هه‌رێم به‌راورد به‌عێراق له‌دواى ساڵى 2012ه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان به‌وپێیه‌ى سه‌ر به‌عێراقه به‌هه‌مانشێوه‌ى عێراق هێڵى هه‌ژارى (110) هه‌زارو (800) دینارى عێراقى هه‌ژمارکراوه وه‌ک که‌مترین داهاتى تاک له‌مانگێکدا. له‌سه‌ر ئاستى عێراق، له‌ساڵى 2012 رێژه‌ى هه‌ژارى له‌سه‌دا 19.1%، به‌ڵام له‌هه‌رێم له‌و ساڵه‌دا له‌سه‌دا 3.5% بووه، له‌ساڵى 2014 رێژه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 22.5%، له‌هه‌رێمیش بۆ 12.5% به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌ساڵى 2018دا له‌عێراق و هه‌رێمیش ئاستى رێژه‌ى هه‌ژارى دابه‌زیوه، له‌عێراق رێژه‌ى هه‌ژارى دابه‌زیوه بۆ 20% و له‌هه‌رێمیش بۆ له‌سه‌دا 5.5%. وه‌زیرى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند که‌ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن له‌عێراق (11) ملیۆن و (400) هه‌زار که‌سه. خالید به‌تال، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق وتیشى:» به‌به‌راورد به‌ساڵى 2019 رێژه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق له‌ساڵى 2020دا له‌سه‌دا 20% زیادى کردووه«. به‌پێى خه‌مڵاندنى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، خه‌رجى خێزان له‌ساڵى 2018دا له‌هه‌رێم له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ملیۆنێک و (293) هه‌زار دینار بووه، به‌پێى ئه‌و ئامارانه له‌ئێستادا به‌تایبه‌ت دواى قوڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کانى هه‌رێم له‌دواى ساڵى 2014ه‌وه داهاتى تاک له‌هه‌رێم له‌داهاتى تاک له‌عێراق که‌متره. هه‌رچه‌نده هه‌رێمى کوردستان سامانێکى زۆرى نه‌وتى هه‌یه، به‌ڵام به‌پێى دوایین خه‌مڵاندنه‌کانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له 2020دا هه‌ژارى له‌سه‌دا 20%ی تێپه‌ڕاندووه‌و داهاتى تاکیش که‌مبووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌رجییه‌کان زیادیان کردووه. پسپۆرێکى ئابوورى ده‌ڵێت له‌ساڵى رابردوودا به‌شێکى زۆر له‌هاووڵاتیان په‌نایان بۆ قه‌رزکردن بردووه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانیان دابین بکه‌ن. بیلال ره‌ئوف پسپۆڕى ئابوورى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »له‌ساڵى 2020دا زۆربه‌ى تاک و خێزانه‌کانى هه‌رێم په‌نایان بۆ قه‌رز یاخود فرۆشتنى زه‌وى و که‌لوپه‌له‌کانیان بردووه تا بژێویى ژیانیان دابین بکه‌ن، به‌شێکیشیان ده‌ستیان بۆ ئه‌و داهاته بردووه که‌چه‌ندین ساڵه پاشه‌که‌وتیان کردووه‌و خه‌رجیان کردووه«. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى هاوڵاتى که‌وتوون، له‌دواى ساڵى 2018ه‌وه داهاتى مانگانه‌ى هه‌ر تاکێک له‌کوردستان له (500) دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ که‌متر له (200) دۆلار، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و قه‌یرانه یه‌ک له‌دواى یه‌کانه دێت که به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستاندا هاتوون. بیلال ره‌ئوف پسپۆڕى ئابوورى گومانى له‌ئه‌م ئاماره‌و ئاماره‌کانى دیکه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، چونکه پێوه‌ره‌کان به‌واقیعى نازانێت، ده‌شڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم (100) هه‌زار دینارى داناوه بۆ هه‌ر تاکێک له‌خێزاندا، له‌کاتێکدا زۆربه‌ى خێزانه‌کان له‌هه‌رێم که‌سێک یاخود دوو که‌س تیایدا کارده‌کات، که‌ئه‌مه‌ش شتێکى ناواقیعییه«. ئەو پسپۆڕه ئابوورییه پێشیوابوو ده‌بوو هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به‌عێراق تاکه‌کانى زۆر باشتر بژیانایه‌و داهاتیان زیاتر بوایه، به‌وپێیه‌ى له‌دواى 2003ه‌وه له‌عێراق ناسه‌قامگیرى بوونى هه‌یه‌و حکومه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارى به‌هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت. هاوکات، عیزه‌ت سابیر شاره‌زاى بوارى ئابووری پێیوایه رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌مساڵ داهاتى تاکه‌که‌س زیاد ده‌کات. عیزه‌ت سابیر شاره‌زاى بوارى ئابووری له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» به‌دڵنیاییه‌وه له‌دواى 2015ه‌وه تائێستا تێکڕاى داهاتى تاکه‌که‌س که‌میکردووه، به‌به‌راورد به 2013 و 2012 ، چونکه بودجه له‌به‌غداوه نه‌هاتووه و داهاتى نه‌وت که‌متربووه له‌جاران، ئه‌مه‌ش وایکردووه داهاتى تاکه‌که‌س که‌م ببێت». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکبکه‌ون، داهاتى تاکه‌که‌س به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى شاره‌وانى ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج بڕیاردا به مانه‌وه‌ى تابلۆى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌ژه، که تورکیا له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ى له‌و وڵاته، هه‌وڵێکى چڕیدا بۆ لابردنی. تابلۆى ژنه شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن-یه‌په‌ژه له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌ندى کورد (گه‌لاوێژ وه‌لیدخانی)یه‌وه نه‌خشێندراوه و له‌سه‌ر تابلۆکه‌ش وته‌یه‌کى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى په‌که‌که نوسکراوه که"تا ژن ئازاد نه‌بێت، کۆمه‌ڵگه ئازاد نابێت". ناوه‌ڕاستى مانگى کانوونى دووه‌مى 2021 تابلۆکه له‌سه‌ر دیوارێکى شارى ئۆسلۆى پایته‌ختى وڵاتى نه‌رویج دانرا. هه‌رزوو تورکیا که‌وته دژایه‌تییکردنى تابلۆکه و له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له نه‌رویج، داواى لابردنى تابلۆکه کرا. ئیڤۆر ئیڤێنرود، سه‌رۆکى کاروبارى کلتووریى شارى ئۆسلۆ له تویتێکدا وه‌ڵامى ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى تورکیاى دایه‌وه رایگه‌یاند:" ئێمه له نه‌رویج باوه‌ڕمان به ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دیموکراسى هه‌یه، که‌سه سیاسییه‌کان ناتوانن وێنه بگۆڕنیان ده‌ستکاریى بکه‌ن، سه‌یرمان بکه‌ن و فێرببن". ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ئۆسلۆ له کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا به‌تێکڕاى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاریدا به مانه‌وه‌ى تابلۆکه له شوێنى خۆیدا. بیه‌رک هالسته‌ین، نوێنه‌رى پارتى چه‌پ و جێگرى به‌پرسى کۆمیته‌ى په‌روه‌رده و کلتوور، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى ئۆسلۆ وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" مادام ئێستا تورکیا خۆى له‌م بابه‌ته‌دا وه‌رده‌دات، پێویسته بڵێین نه‌رویج وڵاتێکه که ئازادیى ڕاده‌ربڕینى تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئێمه لێره‌وه‌وه داوا له ئه‌ردۆغان ده‌که‌ین مافى مرۆڤ له تورکیا پێشێل نه‌کات". هاوکات کامسى گونارئاکتام، جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئۆسۆ وێڕاى ئیدانه‌کردنى فشاره‌کانى تورکیا دژ به‌و تابلۆیه، پشتیوانیى بۆ گه‌لى کوردیش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى به‌هاکانى مافى مرۆڤ و پێشکه‌وتنه دیموکراسییه‌کان کرده‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، ئه‌نجامى پشکنینى پێنج گومانلێکراوه‌که‌ى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌رکه‌وتوه که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنان و له پارێزگاى هه‌ولێردان. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان به‌هاوڵاتى وت:" دواى ئه‌نجامدانى سێ پشکنین ئه‌نجامى پێنج گومانلێکراوه‌که‌ى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌رکه‌وتوه که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنان و سه‌رجه‌م تووبووه‌کان له پارێزگاى هه‌ولێردان". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان دوێنێ شه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، سه‌باره‌ت به زنجیره‌ى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هه‌موو پێداویستیه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له ئامێرى تایبه‌تمه‌ند و تێستى تایبه‌ت به‌م ڤایرۆسه دابینکراوه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى روسیایه رایگه‌یاند:" سه‌ره‌راى بوونى سزاکانى سه‌ر رووسیا و کۆرۆنا ئاستى هه‌نارده‌کردنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى له ساڵى 2020دا له هه‌مان ئاستى ساڵى 2019 دا بووه و ساڵى رابردوو به به‌هاى 13 ملیار دۆلارمان هه‌نارده کردووه". که‌ناڵى رووسیا توده‌ى بڵاویکردۆته‌وه که ئه‌لیکسانده‌ر مێخیڤ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى ڕوسیایه له‌میانى به‌شداریکردنى له‌کردنه‌وه‌ى پێشانگاى چه‌ک رایگه‌یاند:" سه‌ره‌ڕاى سزاکان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆمپانیاکه ساڵى ڕابردوو توانیویه‌تى به‌رهه‌مى سه‌ربازى به به‌هاى 13 ملیار دۆلار بفرۆشێت". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه رووسیا بۆ زیاتر له 50 وڵات چه‌ک و پێداویستى سه‌ربازى هه‌نارده ده‌کات. روسیا یه‌کێک بووه له وڵاتانى هه‌نارده‌کارانى چه‌ک له جیهاندا که ساڵانه به به‌هاى نزیکه‌ى 15 ملیار دۆلار چه‌ک ده‌فرۆشێت به وڵاتانى جیهان.