هاوڵاتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:"کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و تا ئێستاش نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى ته‌واوکراون". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ى خشته‌ى به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان، تا ئێستا نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى جێبه‌جێکراون و سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێریى کاره‌کانى ئه‌و پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌ى سلێمانى ده‌کات". هه‌روه‌ها وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار راشیگه‌یاند" تۆپۆگرافیاى ئه‌و شوێنه‌ى که شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى لێ جێبه‌جێ ده‌کرێت تاراده‌یه‌ک سه‌خته و هێشتا کارکردن لێى له قۆناغى خۆڵکارى و بڕین و پڕکردنه‌وه و جێبه‌جێکردنى کاره کۆنکرێتییه‌کاندایه". هاوکات، ساسان عه‌ونى له‌باره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى که‌شوهه‌واى باراناوى و به‌فربارین له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى شه‌قامه‌که وتی" ئه‌و چوار مانگه‌ى که وه‌رزى زستان بوو، به‌هۆى باران و به‌فر و سه‌ختى که‌شوهه‌واوه تاراده‌یه‌ک به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان دروست بوو، له‌گه‌ڵ خۆشبوونى که‌شوهه‌وادا له وه‌رزى داهاتووه‌وه کاره‌کانى ته‌واوکردنى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر به‌ره‌و پێش ده‌چن".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ید قادر مسته‌فا، باوکى مسته‌فا سه‌یدقادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا کۆچى دواییکرد. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که"به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، هه‌واڵى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى دیارى کۆمه‌ڵایه‌تى و چاکه‌خواز خوالێخۆشبو (سه‌ید قادر مسته‌فا عه‌زیز) باوکى مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، "بۆ ئه‌م بۆنه ماته‌مه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى کاک مسته‌فا و خێزان و بنه‌ماڵه و هاورێیانى مام سه‌ید قادر ده‌که‌ین". سه‌ید قادر مسته‌فا که‌سایه‌تییه‌کى ناسراو و کۆمه‌ڵایه‌تى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه کۆچى دواییکرد، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌زێدى خۆى له قه‌ڵادزێ به‌خاک بسپێردرێت.
هاوڵاتى له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان باس له‌پرسى ئازادى ڕاده‌ربڕین کراوه. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق جه‌ختیکرده‌وه له گرنگیى ئازادى ڕاده‌ربڕین و ئازادى ڕاگه‌یاندن و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه به کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. هه‌روه‌ها گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ى دانوستانه‌کانى تایبه‌ت به بودجه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق و له درێژه‌ى گفتوگۆکانیشدا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان باسیان لێوه‌کرا. باڵیۆز توله‌ر جه‌تى له‌وه کرده‌وه که" یه‌کگرتوویى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ى باشترین ڕێگه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى و دابینکردنى ئاساییش و ژینگه‌یه‌کى به‌هێز بۆ وه‌به‌رهێنان".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه و نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 67 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 67.66 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 63.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 63.78 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخى نه‌وتى خاوه له سیانزه مانگى رابردوودا. ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌ى 10% له‌و ویلایه‌تى ته‌کساس وه‌ستێندراوه که‌ده‌کاته ملیۆنێک به‌رمیل له‌رۆژێکدا. شاره‌زایانى بۆرسه‌ى نه‌وت له جیهاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که نرخى نه‌وتى خاو زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه تا کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌گاته 75 دۆلار.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، راگرتنى هاتنه ناوه‌وه‌ى په‌نابه‌رى یاسایى له رێگاى گرین کارد "کارتى سه‌وز" هه‌ڵوه‌شانده‌وه و جارێکى تر سیستمى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران چالاک ده‌کاته‌وه. به‌پێى هه‌واڵێکى میدیا ئه‌مریکییه‌کان، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا بریارێکى سه‌رۆکى پێشووى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و له‌مه‌دودوا سیسته‌مى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران له رێگاى گرین کارده‌وه چالاک ده‌کرێته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مه‌ریکا، به بیانووى پاراستنى هه‌لى کاره‌کانى ناو ئه‌مریکا، پێدانى گرین کارتى وه‌ستاندبوو، 31ـى کانوونى یه‌که‌م، تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ى بۆ مانگى ئادارى ئه‌مساڵ درێژکرده‌وه. له‌باره‌ى ئه‌و بریاره‌ى تره‌مپ، بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: " بریاره‌که له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریکادا نییه، به پێچه‌وانه‌وه، بریاره‌که زیان له ئه‌مریکا ده‌دات به‌تایبه‌ت کاتێک دێته سه‌ر به یه‌کشادبونه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى یاسایى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان، هه‌روه‌ها زیان له ئه‌مریکا ده‌دات چونکه بێبه‌ش ده‌بین له به‌هره و توانا جیاوازه‌کانى جیهان". هه‌ر به بیانوى پاراستنى ئاسایشى ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ گه‌شتى هاووڵاتیانى چه‌ند وڵاتێکى ئیسلامى له رێگاى ڤیزا قه‌ده‌غه‌کرد.
سازدانى: هاوڵاتى دێرسیم دا‌غ په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌په‌رله‌مانى تورکیا ده‌ڵێت: هه‌میشه مه‌ترسى داخستنى هه‌په‌ده هه‌یه‌و ئه‌ردۆغان لێى ده‌ترسێت، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌لى کورد بێده‌نگ و ته‌سلیم بکات». دێرسیم دا‌غ ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:»ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه که‌ده‌ستور به‌و جۆره هه‌موار بکاته‌وه که‌خۆى ده‌یه‌وێت، پێش هه‌موارکردنه‌وه‌ى رابردوو ده‌یویست چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، به‌ڵام گه‌لانى تورکیا ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن». هه‌ده‌په‌ییه‌کان خاوه‌ن ده‌نگ و ئیراده‌یه‌کى به‌هێزن له‌تورکیادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاکان و یاسا به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناتوانن بێده‌نگکردنى گه‌لى ئێمه‌یه، هه‌ده‌په‌ییه‌کان بێده‌نگ ناکرێن، مه‌یدانى تێکۆشانى هه‌په‌ده فراوانه‌و ته‌نیا له‌یه‌ک شوێن و رێکخراو سیسته‌مدا نییه هاوڵاتى: ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تا پرسیارى ئه‌وه بکه‌م له‌م ماوه‌یه‌دا دیسان پرسى داخستنى هه‌په‌ده هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، بۆچى له‌م کاته‌دا باس ده‌کرێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌مه پرسێکه به‌رده‌وام له رۆژه‌ڤى ده‌وڵه‌تى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په‌دایه، ده‌یانه‌وێت ده‌نگى هه‌ده‌په‌و گه‌لى کورد نه‌هێڵن، ئه‌وان ئیراده‌و هێزى گه‌لى کورد له‌هه‌ده‌په‌دا ده‌بینن، واى ده‌بینن که‌هه‌ده‌په دابخه‌ن گه‌لى کورد بێ ئیراده‌و ته‌سلیم ده‌بێت. ئێمه سیاسه‌تى قڕکردنمان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو ژیانمان به‌رگریى له‌هه‌ده‌په‌و گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى کورد ته‌نیا له‌ناو هه‌ده‌په‌دا نییه، بۆ شوێنێک بۆ ئێمه شوێنى خه‌بات و تێکۆشانه دژى داگیرکارى و دژى سیاسه‌تى قڕکردن و له‌ناوبردن، خۆ له‌زیندانه‌کان هه‌ده‌په نییه، ئه‌ى بۆ گه‌وره‌ترین تێکۆشان له‌زیندانه‌کانه‌وه دێت بۆ ئێمه، بۆیه ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن رێگاى تێکۆشانى ئێمه ناگیرێت. هاوڵاتى: به‌بڕواى تۆ داخستنى هه‌په‌ده جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌مه کارێکى قورسه، چونکه هه‌ده‌په‌ییه‌کان خاوه‌ن ده‌نگ و ئیراده‌یه‌کى به‌هێزن له‌تورکیادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگاکان و یاسا به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت ده‌توانن جێبه‌جێى بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناتوانن بێده‌نگکردنى گه‌لى ئێمه‌یه، هه‌ده‌په‌ییه‌کان بێده‌نگ ناکرێن، مه‌یدانى تێکۆشانى هه‌په‌ده فراوانه‌و ته‌نیا له‌یه‌ک شوێن و رێکخراو سیسته‌مدا نییه. ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت رێکخستنى گه‌نجان تێکبشکێنێت و سیاسه‌تى شه‌ڕ بڵاوبکاته‌وه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و قڕێژى سیخوڕی له‌شفرۆشى و تواندنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ژنانى گه‌نج په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. هاوڵاتى: دۆسییه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش گه‌یشت به‌کوێ و هۆکار چییه ئازاد ناکرێ؟ دێرسیم دا‌غ: هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و سیاسییه‌کى زیندانییه‌و زیندانیه‌کى سیاسیشه، ده‌وڵه‌تى ئه‌که‌په ده‌یه‌وێت ئه‌و له‌زیندان بێ ئیراده بکات و له‌ڕێگه‌ى ئه‌ویشه‌وه گه‌لى کورد بێ ئیراده بکات، هه‌ر جاره‌و به‌بیانوویه‌ک رێگرى له‌ئازادبوونى ده‌که‌ن. دادگاى یه‌کێتى ئه‌وروپا خۆى خاوه‌نداریه‌تى ده‌میرتاشى کرد، ئه‌و داواى ئازادکردنى ده‌کات، ئه‌ى بۆ جێبه‌جێى ناکه‌ن، چونکه ده‌یانه‌وێت تا کوردێک له‌زینداندا بێت ئه‌وان زیاتر ده‌توانن له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن، ئه‌ردۆغان و سلێمان سۆیلوو دادگاکان بۆ خۆیان و ئه‌که‌په به‌کارده‌هێنن، گوێ به‌بڕیارى دادگاى ئه‌وروپاش ناده‌ن، ئه‌وان خاوه‌ندارییه‌تى دادگاکان و یاساکان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رنا نه‌ک ئێستا یه‌که‌م رۆژیش هیچ بیانوویه‌ک نه‌بووه بۆ ده‌ستگیرکردنی، گریمان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا هیچ بیانوویه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه دادگا بێتاوانى ده‌کات، به‌ڵام رێگه ناده‌ن ئازاد بکرێت. هاوڵاتى: بۆچى ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌میرتاش بمێنێته‌وه له‌زیندان؟ دێرسیم دا‌غ: هۆکاره‌که ترسه له‌ده‌میرتاش له‌تورکیادا، ده‌میرتاش ئازایانه رکابه‌رى ئه‌ردۆغانى ده‌کرد، رووى ئه‌وى زیاتر پیشانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌دا، ئه‌م ترسه وایلێکردووه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌موو که‌س ده‌زانێ ده‌میرتاش بێ تاوانه‌و ته‌نیا له‌سه‌ر سیاسه‌ت زیندانی کراوه، ئه‌و سیاسه‌ته هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په‌ى خستبووه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وان له‌ده‌میرتاش ده‌ترسن، له‌گه‌لى کورد ده‌ترسن ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت هه‌موو گه‌لى کورد ده‌خه‌نه زیندانه‌وه، به‌ڵام نه ده‌میرتاش و نه گه‌لى کوردیش به‌زیندان ئیراده‌ى ناشکێ، گه‌لى کورد ئیلهام له‌زیندانه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێت، گه‌لى کورد له‌ئیمرالییه‌وه ئیراده وه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى تۆ گه‌نجترین په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ى ده‌مه‌وێ ئه‌وه بپرسم ئه‌م ماوه‌یه پۆلیسى تورکیا هه‌ڵمه‌تێکى فراوانى کرده‌سه‌ر گه‌نجه کورده‌کان، هۆکاره‌که‌ى بۆچى ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌وه راسته ئه‌مڕۆ قڕکردنى گه‌نجان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر که‌س له‌خه‌بات و تێکۆشان‌دا بێت زیندانى ده‌کرێت ئیدى گه‌نج و پیرو ژن و پیاو منداڵ و هه‌موو چین و تووێژه‌کان، به‌ڵام دروسته ئه‌م ماوه‌یه گه‌نجان زۆر زیندانى کران، پرسه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت رێکخستنى گه‌نجان تێکبشکێنێت و سیاسه‌تى شه‌ڕ بڵاوبکاته‌وه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و قڕێژى سیخوڕی له‌شفرۆشى و تواندنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ژنانى گه‌نج په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. هاوڵاتى: تۆ وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى گه‌نج و گه‌نجانى هه‌ده‌په ئه‌و مه‌ترسییه‌تان له‌سه‌ر زیاتر نییه؟ دێرسیم دا‌غ: به‌ڵێ زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى زیندانى کراون گه‌نجانى هه‌ده‌په‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى هه‌ده‌په له‌دژى ئه‌وه شه‌قام به‌شه‌قام، کۆڵان به‌کۆڵان تێکۆشان ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات ئێمه ده‌کاته ئامانج، هیچ فشارێک ناتوانێت ئێمه له‌تێکۆشان راوه‌ستێنی و پاشه‌کشه‌مان پێ بکات، ئێمه له‌تێکۆشانى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و سه‌رده‌که‌وین. گه‌نجان روویان کردووه‌ته هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته ده‌بنه یه‌ک، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى ئێمه ده‌کاته ئامانج و فشارى ده‌خاته سه‌ر، به‌و ئۆپراسیۆنانه‌یان ناتوانن ئێمه راوەستێنن، ناتوانن هه‌ده‌په و گه‌نجان له‌یه‌کتر داببڕن. له‌تورکیادا به‌ره‌یه‌کى فراوان بۆ دیموکراسى هه‌یه، رێگه نادرێت سه‌رۆکى هه‌تا هه‌تایى هه‌بێ، ئێستا ئه‌که‌په ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا بیه‌وێت ده‌توانێت تێیبپه‌ڕێنێت، ده‌توانێت ده‌ستوریش هه‌موار بکاته‌وه، چونکه زۆرینه‌یه‌کى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ش هاوپه‌یمانن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌مه قبوڵ ناکرێت هاوڵاتى: پلانى ئه‌مساڵتان چییه ده‌تانه‌وێ چۆن جیاوازتر له‌ساڵى رابردوو کار بکه‌ن؟ دێرسیم دا‌غ: به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵى رابردوو و ساڵانى دیکه درێژه به رێگا‌و خه‌بات و تێکۆشان ده‌ده‌ین، تێکۆشانى گه‌لى ئێمه یه‌ک جۆر خه‌بات و دوور مه‌ودایه، به‌ڵام وه‌ک هه‌ده‌په پلانێکى به‌رفراوانمان هه‌یه، یه‌کێک له‌مژاره‌کانى هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ى ئێمه؛ گۆشەگیرییه، چالاکى مانگرتن له‌خواردن، بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپایه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کییانه چالاکى به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به‌رده‌وام ده‌بێت داواکارییه‌کانى گه‌ل بکه‌ینه رۆژه‌ڤ و تێکۆشانیان بۆ بکه‌ین، به‌به‌رده‌وامى کار له‌سه‌ر چارەسه‌رى دۆزه‌که‌مان بکه‌ین له‌م رووانه‌وه تێکۆشان به‌رده‌وام ده‌که‌ین. هاوڵاتى: له‌م دواییانه‌دا جارێکى دیکه پرسى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستورى تورکیا هاته پێشه‌وه که‌ئه‌ردۆغان هه‌وڵى بۆ ده‌دات ئه‌مه هاتووه‌ته په‌رله‌مان؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه که ده‌ستور به‌و جۆره هه‌مواربکاته‌وه که‌خۆى ده‌یه‌وێت، ئه‌ردۆغان پێش هه‌موارکردنه‌وه‌ى رابردوو ده‌یویست چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، گه‌لانى تورکیا ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن، له‌تورکیادا به‌ره‌یه‌کى فراوان بۆ دیموکراسى هه‌یه، رێگه نادرێت سه‌رۆکى هه‌تا هه‌تایى هه‌بێ، ئێستا ئه‌که‌په ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا بیه‌وێت ده‌توانێت تێیبپه‌ڕێنێت، ده‌توانێت ده‌ستوریش هه‌موار بکاته‌وه، چونکه زۆرینه‌یه‌کى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ش هاوپه‌یمانن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌مه قبوڵ ناکرێت. هاوڵاتى: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت چى بگۆڕێت؟ دێرسیم دا‌غ: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌ردۆغان بێت، ده‌یه‌وێت ته‌واوى ده‌ستور له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و پارته‌که‌یدا بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆى گرنگه مانه‌وه‌یه‌تى له‌ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌یه‌وێت به‌مادده‌یه‌ک خۆى بکات به‌سه‌رۆکى هه‌میشه‌یی، ده‌یه‌وێت کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گاته په‌رله‌مان و به رێژه‌یه‌ک به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌لى کورد دابنێت نه‌گاته په‌رله‌مان، ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن بێ ده‌سه‌ڵات و بێ کاریگه‌ر بکه‌ن له‌هه‌ر بارێکیشدا بێت رووبه‌ڕووى دادگا‌و داخستنیان بکه‌نه‌وه، ئه‌ردۆغان به‌هاوپه‌یمانیه‌تى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌چه‌ندین بیانوو ده‌یانه‌وێت شه‌ڕى دیموکراسى له‌تورکیا بکه‌ن. هاوڵاتى: پێتانوایه به‌هاتنى جۆو بایدن گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى تورکیادا رووده‌دات؟ دێرسیم دا‌غ: نه‌خێر گۆڕانکارییه‌کى ئه‌وتۆ له‌ناوخۆى تورکیا لانى که‌م روونادات، چونکه ئه‌ردۆغان سیاسه‌تى زیندوکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى داڕشتوه‌و هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و پلانه به‌ربه‌ست دروستبکات ده‌یه‌وێت له‌ناوى ببات، لێره‌دا گه‌لى کورد تاکه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ئه‌و خه‌ونه‌ى، بۆیه تائێستاش هیچى بۆ نه‌کراوه. جگه له‌وه‌ش ئه‌مریکا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆى تورکیا ناکات، کوردیش به‌شێک نییه له‌ستراتیژى کارکردنى ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، چونکه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا، به‌ڵام بایدن تاڕاده‌یه‌ک ره‌نگه جیاوازتر بێت له‌تره‌مپ که پشتیوانى ئه‌ردۆغانى ده‌کرد که‌ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌وه بوو له‌ڕۆژئاڤا چى به‌سه‌ر کورددا هات، بۆیه ئێمه وه‌ک گه‌لى کورد ده‌بێت پشت به‌خه‌بات و تێکۆشانى خۆمان ببه‌ستین و دواى سیاسه‌تى که‌س نه‌که‌وین، ئه‌و وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هه‌یه‌و زۆرجاریش مامه‌ڵه به‌کورده‌وه ده‌که‌ن. هاوڵاتى: به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ى بایدن هاتووه شتێکى دڵخۆشکه‌ر له‌په‌یوه‌ندى ئه‌مریکاو تورکیا نه‌بینراوه، به‌پێچه‌وانه ئیداره‌ى نوێ چه‌ند جارێک هۆشدارى داوه‌ته تورکیا؟ دێرسیم دا‌غ: جارێ زووه بڕیار له‌وه بدرێت سیاسه‌تى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر تورکیا چۆن ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئێمه روونه که‌سیاسه‌تى ئه‌وان سیاسه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌بازاڕى خۆیاندا نرخ له‌سه‌ر گه‌لى کورد دابنێن، به‌ڵام گه‌لى ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناکات و سیاسه‌تى خۆى هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانى، ده‌بێت گه‌لى کورد سود له‌هاتنى بایدن وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى دۆزه‌که‌مان به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رین.
هاوڵاتى له به‌رده‌وامى سه‌رهه‌ڵدانى خه‌ڵکى به‌لوچ، له شارى کورینى سه‌رجه‌نگه‌ل ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسدارانى ده‌سه‌ڵاتدا. سه‌رهه‌ڵدانى خه‌ڵک له پارێزگاى به‌لوچستان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021،له شار و شارۆچکه‌کانى دیکه‌ى ئه‌و پارێزگایه خه‌ڵک هاتنه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی‌یان له خه‌ڵکى سه‌راوان کرد. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، خه‌ڵکى به‌لوچ له شارۆچکه‌ى کورینى سه‌رجه‌نگه‌ڵ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر کوشتنى سوختبه‌رانى به‌لوچ ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى پاسداران‌دا له‌و شارۆچکه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رباز و پله‌داره‌کانى ده‌سه‌ڵات شوێنه‌کانیان جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان هه‌ڵدێن. به په‌ره‌سه‌ندنى سه‌رهه‌ڵدانى به‌لوچه‌کان، باس له‌وه‌ده‌کرێت که ژماره‌یه‌کى زۆر له چه‌کدار و سه‌ربازه‌کانى ده‌سه‌ڵات له شارى سه‌راوان، که خه‌ڵکى ئه‌و شاره نیین، چوونه‌ته ترمیناڵى ئه‌و شاره و سه‌راوان به‌جێ ده‌هێڵن. له‌ئێستادا کۆنترۆڵى چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک له پارێزگاى به‌لوچستان له ده‌ستى خه‌ڵک دایه و هێزه ئه‌منیى و سه‌ربازییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌و شوێناندا نه‌ماوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، دواى گرتنه‌به‌رى رێکاره‌کان و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى داهاتى ناوخۆ زیادیکردووه ئه‌گه‌ر باشتر بێت، بڕى لێبڕینى موچه‌ش که‌متر ده‌بێته‌وه". ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" کێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌یه‌کى سیاسیه به پله‌ى یه‌که‌م، ئه‌وان بودجه‌ى هه‌رێمیان کردووه به کارتێکى فشار بۆسه‌ر هه‌رێم".
هاوڵاتى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند:" ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌مو عێراق به‌شێکه له‌ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌کانى حکومه‌تى عێراق، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دواى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ین ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرین". کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ڕێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت (ئۆپێک) کۆده‌بێته‌وه بۆ زیادکردنى هه‌نارده به بڕى 500 سه‌د هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا و پشکى عێراق له‌و زیاده‌یه 60 شه‌ست هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت". هه‌روه‌ها کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، "ئیداره‌دانى نه‌وت له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى عێراق له ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومه‌تى فیدراڵییدایه و دواى رێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ین ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرن".
هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رێنمایى نوێى په‌یوه‌ست به‌دۆخى بڵابونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتییان ده‌که‌ین پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن". ڕاگه‌یندراوی ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.2.24، به‌سه‌رپه‌رشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و کۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:- یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، به پابه‌ندبوون به به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی، داوا له‌هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ڕه‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه و به‌پێى بڕگه‌ى چوارده‌یه‌مى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سزا ده‌درێت. دووه‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. سێیه‌م/ هه‌موو چالاکى و خوله‌کانى وه‌رزشیى و تۆپى پێ به‌بێ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ر له یاریگاکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر یانه‌یه‌کى وه‌رزشى و تیپێک، سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره بکات ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه. چواره‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاوڵاتییان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى له مۆڵ و مارکێت و پێشوازى هۆتێل و مۆتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، لێژنه‌ى قائمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان ڕاسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن. پێنجه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنوورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چوونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن. شه‌شه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌بکه‌ن. حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له‌کاتى ده‌وام (ده‌مامک) نه‌به‌ستبێت، رێکارى کارگێرى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هیچ هاوڵاتییه‌ک بۆى نییه بۆ ڕاییکردنى مامه‌ڵه‌کانى به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک. هه‌شته‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر 12ى شه‌و داده‌خرێن:- یانه‌کانى شه‌وانه، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ) نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه: (هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، ئاهه‌نگى شه‌وانه، لایف موزیک له‌یانه و هۆڵه‌کان، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک) ده‌یه‌م/ پرسه‌دانان له (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ندنه‌بێت، ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌پێى بڕگه‌ى حه‌وته‌مى به‌یانى ژماره (7)ى ساڵى 2021ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێبژاردنى پێده‌کرێت. یازده‌هه‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر. دوازده‌هه‌م/ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک بارودۆخه‌که له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ، کۆده‌بێته‌وه و بڕیارى پێویست ده‌دات. ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (24) له‌سه‌ر(25)ی2/2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.2.24
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆبووه‌وه و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و په‌یوه‌ندى ته‌ندروستيان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته ئه‌منى و سیاسییه‌کانى عێراق و هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر، دواتر به‌له‌د و به‌غدا تاوتوێ کران و جه‌خت له گرنگى و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌وامیى هاریکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى کرایه‌وه. باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندیى وڵاته‌که‌ى به به‌رده‌وامیى دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریکى ـ عێراقى دووپات کرده‌وه و سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش دیالۆگى ستراتیژى وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کى گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و کارایه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئاماده‌یه کێشه‌کانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات. دۆخى هه‌رێمى کوردستان و گرنگیى یه‌کڕیزیى لایه‌نه‌کان، دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌ى ڤایرسى کۆرۆنا و هه‌وڵه‌کان بۆ دابینکردنى ڤاکسین، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و هاریکاریى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌مباره‌یه‌وه، ڕێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و چه‌ند پرسیکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامیان هه‌یه و تائێستا گفتوگۆکان ئه‌رێنى بون، راشیگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ پابه‌ندبونه‌کانى که‌له بودجه‌دا بۆى دیاریکراوه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى شوباتى 2021، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئاماده‌ین پابه‌ند بین به‌وه‌ى که له‌پۆرژه بودجه‌ى عێراق دیارى کراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوامان کردووه پشکى خه‌ڵکى کوردستان گه‌ره‌نتى بکرێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پشکى خه‌ڵکى کوردستان ته‌نها دابینکردنى موچه نیه به‌ڵکو بودجه‌ى هه‌رێم و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کانیش به‌شێکى سه‌ره‌کین له‌گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا. هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌یانه‌وێت پرۆژه بودجه‌که به‌شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند بکرێت که"دادپه‌روه‌رانه بێت، ده‌ستورى و قابیلى جێبه‌جێکردن بێت". له پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا که گوژمه‌که‌ى 129 تریلۆن دیناره، پشکى هه‌رێم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
سازدانى: پ.دهۆک «هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک له‌ده‌وروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆڕیشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر له‌ده‌وروپشتى گۆڕه‌که‌م هه‌بێت»، مه‌شاد نافخۆش واده‌ڵێت. مه‌شاد نافخۆش عه‌بدولخالق دانیشتووى قه‌زاى ئاکرێ که‌هێشتا لەژیاندا ماوه، وه‌ک خۆى ده‌ڵێت نزیکه‌ى حه‌وت ساڵه گۆڕێکى تایبه‌ت بۆ خۆى دروستکردووه که تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارى تێیدا خه‌رجکردووه. مه‌شاد نافخۆش عه‌بدولخالق ته‌مه‌ن (66) ساڵ خێزانداره‌و خاوه‌نى دوو کوڕ‌و سێ کچه، خه‌ڵکى گوندى (نه‌قه‌بى) سه‌ر به‌قه‌زاى ئاکرێیه‌و فه‌رمانبه‌ر بووه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبان له‌قه‌زاى ئاکرێ، به‌ڵام دوو ساڵه خانه‌نشین بووه‌و خاوه‌نى دوو خانووه، یه‌کێک له‌سه‌نته‌رى ئاکرێ و ئه‌وه‌ى تر له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته . مه‌شاد نافخۆش چیرۆکى دروستکردنى گۆڕێک تایبه‌ت به‌خۆى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد زۆر له‌مێژه بیرى له‌دروستکردنى گوڕێکى تایبه‌ت به‌خۆى کردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2015 ده‌ستى پێکردووه‌و پێش ئه‌وه پرسیارى له‌هه‌ندێک مامۆستاى ئایینى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دروستکردنى گۆڕه‌که‌ى که تاچه‌ند مه‌تر قوڵ بێت و درێژیى و پانییه‌که‌ى چه‌ند بێت، وتى:» هه‌موو زانیاریه‌کانم وه‌رگرت دواتر له‌سه‌ر شێوازى ئایینى ئیسلام گۆڕه‌که‌م دروستکرد که‌ده‌که‌وێته ناوچه‌ى نه‌قه‌بى سه‌ر به‌ناحیه‌ى دینارته که (25)کم دووره له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاکرێ». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌ساڵى 2015 کاتێک ده‌ستى کردووه به‌دروستکردنى گۆڕه‌که‌ى، دواى چه‌ند مانگێک ته‌واوى کردووه، وه‌ک وتى:»تائێستاش ماوه ماوه گۆڕانکارى له‌گۆڕه‌که‌مدا ده‌که‌م و تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارم تێدا خه‌رجکردووه«. مه‌شاد نافخۆش: ده‌وروبه‌رى گۆڕه‌که‌م به‌کاشى و کۆمه‌ڵێک له‌گوڵى جۆراوجۆر رازاندووه‌ته‌وه‌و له‌به‌ر ته‌مه‌نم پاره‌م داوه‌و وه‌ستاو کرێکارم بۆ گرتووه. هه‌روه‌ها مه‌شاد نافخۆش ده‌شڵێت:»هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک له‌ده‌وروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆریشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر له‌ده‌وروپشتى گۆڕه‌که‌شم هه‌بێت، بۆیه ده‌ستم به‌دروستکردنى ئه‌و گۆڕه‌م کردووه، چونکه حه‌زم له‌کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نیه‌و ده‌مه‌وێت وه‌ک ئه‌وروپیه‌ک بژیم، پێش کۆرۆنا هه‌موو ساڵێک دوو جار سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتم ده‌کردو هه‌ر جارێک (15) رۆژ ده‌مامه‌وه«. مه‌شاد نافخۆش، دۆخى دارایى باشه وه‌ک خۆى باسى ده‌کات و خاوه‌نى کارگه‌یه‌کى ئاڵتۆنه له‌ئاکرێ و رۆژانه له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کانى سه‌رقاڵى کاره‌که‌یه‌تى. نافخۆش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ڕۆژ بۆ ئیشی خۆى و خێزانه‌که‌ى له‌ئاکرێ ده‌بێت و دواتر به‌شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خانووه تایبه‌ته‌که‌ى خۆى، که زیاتر له‌دوو ساڵه هه‌موو شه‌وێک به‌ته‌نها له‌ناو ئه‌و خانووه ده‌خه‌وێت»که‌سێکى کۆمه‌ڵایه‌تى نیم و به‌رده‌وام حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیابم، هیچ کێشه‌یه‌کم نیه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م و منداڵه‌کانم، هه‌موو پێداویستییه‌کانى ئه‌وان دابین ده‌که‌م، حه‌زیان له‌هه‌ر شتێک بێت بۆیان ده‌کڕم، به‌ڵام حه‌زم به‌ته‌نیاییه«. له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر کێلى گۆڕه‌که‌ى مه‌شاد نافخۆش به‌روارێک نووسراوه که 23ى ئایارى 1997، ده‌رباره‌ى ئه‌و رۆژه، مه‌شاد وتى:»له رێکه‌وتى 23ى ئایارى 1997 تووشى رووداوێکى زۆر ناخۆش بووم، تائێستا نهێنى ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ هیچ که‌سێک ئاشکرا نه‌کردووه‌و سه‌دان که‌س داوایان له‌من کردووه ئه‌م نهێنیه ئاشکرا بکه‌م، به‌ڵام ره‌تمکردووەتەوه، ئه‌وه شتێکى تایبه‌ته به‌ژیانى خۆم، له‌و رێکه‌وته‌وه خۆم به‌که‌سێکى مردوو حساب ده‌که‌م». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند که‌سێک هه‌وڵیانداوه گۆڕه‌که‌ى تێکبده‌ن، ئه‌وه‌ى پشتڕاستکرده‌وه‌و وتى:» ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو هێرشیان کردبووە سه‌ر گۆڕه‌که‌م و به‌شێک له‌گۆڕه‌که و ده‌وروبه‌ریان تێکدابوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه دووباره نۆژه‌نم کرده‌وه، زۆر حه‌زده‌که‌م ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه بزانم، سکاڵام تۆمار نه‌کردووه، چونکه نه‌مزانى هێرشکه‌ره‌کان کێبوون، ده‌زگا ئه‌منیشه‌کانیش هیچ شتێکیان پێ نه‌وتووم، دیاره هه‌ندێک که‌س به‌م کاره‌ى کردوومه ناڕه‌حه‌ت بوونه، بۆیه ئه‌و کاره خراپه‌یان کردووه«. مه‌شاد نافخۆش زۆربه‌ى کات له‌ناو خانووه‌که‌ى ده‌ژى که‌گۆره‌که‌ى تێیدا دروستکردووه‌و به‌ته‌نیایى خۆى به‌که‌سێکى ئاسووده وه‌سف ده‌کات، وتیشى:» له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا». مه‌شاد نافخۆش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌وه‌سیه‌تى بۆ خزم و که‌سه نزیکه‌کانى کردووه هه‌رکاتێک کۆچى دوایى کرد له‌و گۆڕه‌دا بینێژن.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى که‌نه‌دا به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ، بڕیارێکى ده‌رکردووه، که مامه‌ڵه‌ى وڵاتى چین له‌گه‌ڵ که‌مینه‌ى موسوڵمانى چین به (کۆمه‌ڵکوژی) ناوزه‌د ده‌کات. تۆرى هه‌واڵى BBCى فارسى بڵاویکرده‌وه که بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى که‌نه‌دا، که به 266 ده‌نگى به‌ڵێ و به‌بێ هیچ ده‌نگێکى نه‌خێر بڕیاڕى له‌سه‌ر درا، به پشتیوانى هه‌موو حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانى حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بووه. جاستین ترۆدو، سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌داو زۆرێک له ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ی، سه‌باره‌ت به‌بریاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى که‌نه‌دا بێ لایه‌نییان هه‌ڵبژاردووه. که‌نه‌دا دووه‌مین وڵاتى جیهانه، پاش ئه‌مریکا که هه‌نگاوه‌کانى وڵاتى چین دژى که‌مینه موسوڵمانه‌کانى ئویغور به کۆمه‌ڵکوژى ده‌ناسێنێت. هه‌روه‌ها یاسا داڕێژه‌رانى که‌نه‌دایى به‌پێى یاسایه‌کى وڵاته‌که‌یان که ده‌نگیان پێداوه، داوا له حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، که داوا له لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نێوده‌وڵه‌تى بکه‌ن" ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه به‌رده‌وام بێت" یارییه‌کانى ئۆڵۆمپى زستانه‌ى ساڵى 2022 له په‌کینه‌وه بۆ شوێنێکى تر بگوازرێته‌وه. هاوکات، به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆیته‌رز، وڵاتى چین دوێنێ رۆژى سێ شه‌ممه 23ى شوباتى 2021، سه‌باره‌ت به ده‌رچونى ئه‌م بڕیاره، کاردانه‌وه‌ى نیشان داوه‌و ڕایگه‌یاندووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى که‌نه‌دا سه‌رکۆنه ده‌کات و ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه. مسوڵمانانى ئویغور له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى چینه‌وه کۆمه‌ڵ کوژکراون و به‌شێکیان ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشووه، ئویغورییەکان کەمینەیەکی موسوڵمانی بەڕەگەز تورکن، لە 45% دانیشتوانی پارێزگای سیان کینگ لە باکوری ڕۆژئاوایی چین پێکدەهێنن.