هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه له راگه‌یه‌نراوێکدا راپۆرته‌که‌ى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کوشتنى جه‌مال خاشقچى که ده‌ستى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى تێدا بووه ره‌تده‌کاته‌وه. به‌پێى راپۆرتێکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا، پرۆسه‌ى کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودی، له‌ژێر چاودێرى و به ره‌زامه‌ندى محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى وڵاته‌که‌یدا بووه. له‌راپۆرته‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا له چوار په‌ڕه‌دا زانیارییه‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو هاتووه، "گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى که محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه ره‌زامه‌ندیداوه به ئه‌نجامدانى چالاکییه‌ک له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا بۆ ده‌ستگیرکردن یان کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوس". له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه ئه‌و راپۆرته‌ى ره‌تکرده‌وه و رایگه‌یاند:"هه‌موو رێکاره یاساییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى گیراونه‌ته‌به‌ر و خانه‌واده‌ى خاشقچیش به ئه‌نجامه‌که‌ى رازیبوون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:''به‌داخه‌وه راپۆرتێکى ئاوا ده‌نوسرێت و راده‌گه‌یه‌نرێت که ئه‌نجامه‌کانى ناڕاستن و قه‌ناعه‌ت پێکه‌رنین له کاتێکدا حکومه‌تى سعودیه ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى کردووه رێکاره پێویسته‌کانى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر تاوانى هاوشێوه روونه‌داته‌وه". خاشقچى له 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 له کونسوڵخانه‌ى سعودیه له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه کوژرا و جه‌سته‌که‌شیان پارچه‌پارچه کرد، دواتریش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه کرا.
هاوڵاتى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات‌و داواده‌کات، ئه‌وکه‌سه‌ى بڕیاربه‌ده‌ستى یه‌که‌مه له‌هه‌رێم بچێته به‌غدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کێشه‌کان، که مه‌مه‌بست لێى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ته. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى شوباتى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌ئیسلامدا ناونیشان جێگه‌ى سه‌رنج‌و عیبره‌ت نییه، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆک گرنگه، به‌و پاشگرى ئیسلامیه‌ى لامان بردوه‌و دادپه‌روه‌ریمان جێکردۆته‌وه قسه‌ى خوامان جێبه‌جێکردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌وه‌ى کردمان ده‌مانه‌وێت ترسى خه‌ڵکى بڕه‌وێنینه‌وه، چونکه ناونیشانى ئیسلامى لاى هه‌ندێک وا تێگه‌یشتون واته توندڕه‌وى، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێک لایه‌نى ئیسلامى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ندێک کاریان کردوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماو شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا ناگونجێ‌و پرسیارى لاى خه‌ڵک دروستکردوه". ناوبراو وتیشى:" ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ دادپه‌روه‌رى بچه‌سپێ بابێن‌و ده‌ستگیرۆییمان بکه‌ن، ئه‌وانه‌ى نوێژمان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن به‌جه‌ماعه‌ت، بابێن‌و پێکه‌وه دژى سته‌مکارى‌و گه‌نده‌ڵى کاربکه‌ین‌و دژى قۆرخکارى پێکه‌وه کاربکه‌ین‌و دادپه‌روه‌رى بچه‌سپێنین". هاوکات، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى به‌پێویستى داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا که‌سى یه‌که‌م بچێته به‌غدا، وتیشى: "که‌سى یه‌که‌م نانێرن‌و ناچێته به‌غدا هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه". عه‌لى باپیر وتیشى:"کاتێک له‌په‌رله‌مانى عێراق بووم، چه‌ندینجار له‌وێیوه په‌یوه‌ندیم به‌مام جه‌لال‌و کاک مه‌سعودو کاک نه‌وشیروانه‌وه ده‌کردو پێمڕاده‌گه‌یاندن نوێنه‌ره‌کانتان ناتوانن ئه‌و پرسه یه‌کلابکه‌نه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه بۆ گفتوگۆ کێ بڕیارى به‌ده‌سته، ده‌بێت ئه‌وه بچێت بۆ گفتوگۆکان نه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ى ده‌چێته به‌غداو هه‌موو جارێ ته‌له‌فۆن بکاته‌وه بۆ که‌سى یه‌که‌مى بڕیار به‌ده‌ست ئاخۆ چى بکات‌و چى نه‌کات". عه‌لى باپیر ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌کمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک کردبێت، وتیشى:" ئه‌وه‌ى ده‌وترێت یه‌کێتى‌و کۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانیان کردوه ئه‌وه‌ش ڕاست نییه".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی رایگەیاند دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تیایدا مووچەی پێنج وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەكرێت. هەروەها، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگەش دابەشبكرێت. پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، وەک حکومەت پێیان خۆشە مووچە بە رێژەی 100% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستورى بنه‌ره‌تى نوێ، گوڕینى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌وڵى ته‌سفیه‌کردنى هه‌ده‌په هه‌وڵێکه بۆ دیزاینکردنى ئۆپۆزسیۆن و ده‌شڵێت:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت... هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى فورات نیوز بڵاویکرده‌وه که مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:"ئه‌وانه‌ى ناتوانن سیاسه‌ت بکه‌ن، ناتوانن چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانى گه‌لانى تورکیا بدۆزنه‌وه و له رێگاى هێرشه‌کانیان له‌دژى هه‌ده‌په ده‌یانه‌وێت هه‌بوونى خۆیان بپارێزن". هه‌روه‌ها به‌شتاش راشیگه‌یاند:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت، هه‌ده‌په به ته‌یکیدى ده‌بێت. هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. به ملیۆنان که‌س پشتگیرى له هه‌ده‌په ده‌که‌ن و ناتوانن به جارێک له‌ناوى ببه‌ن و نابێته پارتێکى دیکه، پێویسته ئه‌م راستیه به باشى ببینرێت." هاوکات، به‌شتاش به‌بیریهێنایه‌وه که هه‌ده‌په پارتێکه به پێى یاساکان دامه‌زراوه، به شێوه‌یه‌کى ره‌وا و دیموکراتى سیاسه‌ت ده‌کات و راشیگه‌یاند:" خه‌باتمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان وه‌ک پارته‌کانى دیکه قسه‌ى له‌به‌رکراو ناڵێن و له ئێستاشدا سیاسه‌ت چه‌قیبه‌ستووه". مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتارى له په‌رله‌مه‌نتارانى هه‌ده‌په ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که " ئێستا نزیکه‌ى 200 دۆسیه هه‌یه. پێشتر ده‌ستوورى به‌ڕه‌تیش گۆڕا، زۆربه‌ى هاوڕێکانمان ده‌ستگیرکران. هه‌ده‌په گه‌وره‌تر بوو و به‌رده‌وامى به کاره‌کانیدا، بۆیه‌ش ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر مافى پارێزبه‌ندى ده‌کرێن، به ڕاى ئێمه هه‌وڵێکه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. لیره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامى به هه‌بوونى خۆیان بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ده‌په له ئاستێکدایه که ده‌توانێت ئه‌نجام و هاوسه‌نگیه‌کان هه‌مووان بگۆڕێت". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که مێژووى جیهان و تورکیا ده‌ریخستووه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک یارى به یاساکانى هه‌ڵبژاردن بکات، شکست ده‌هێنێت.
هاوڵاتى غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌کى زۆره به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشتیوانى له‌داواکارى خه‌ڵک ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، بۆیه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن به‌زوترین کات ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیربکه‌ن که‌هێرشیانکردوه‌سه‌رى". غالب محه‌مه‌د که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانى هێرشیکرایه‌سه‌ر و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کرایه‌وه، له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا که له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌کى زۆره هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیفاع له‌خه‌ڵک ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌بێت دۆست و دوژمن بزانێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیکردن له‌داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵک، چ وه‌ک خۆم وه‌ک ئه‌ندامێکى په‌رله‌مان، چ وه‌ک هاوڕێکانم له هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ستبه‌رداى خه‌ڵک نابین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"داواکارین له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌لاڕیدا نه‌بن و دادپه‌روه‌ران کار له‌و که‌یسه‌دا بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه روبه‌ڕوى یاسا نه‌کرێنه‌وه هێرشه‌کانیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و ده‌ست بۆ که‌سى دیکه‌ش ده‌به‌ن، داواکارم هاوشێوه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان که‌یسه‌کان به‌لاڕیدا نه‌بن". هاوکات، غالب محه‌مه‌د به‌پێویستى داده‌نێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان با بزانن به‌رده‌وامن و وتیشى:" ئه‌گه‌ر سه‌ریشم له‌پێناوى داناوه دیفاع له‌و خه‌ڵکه ده‌که‌م".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند هێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ئیدانه ده‌کات و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى راسپاردووه لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له ڕوداوه‌که بکه‌ن و به‌کارێکى ترسنۆکانه وه‌سفى ده‌کات. قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى: "ئیدانه‌ى هێرشکردنه سه‌ر په‌له‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌که‌م و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ڕاسپێردراون لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له ڕووداوه‌که بکه‌ن و هێرشبه‌ران ڕوبه‌ڕوى یاسا بکه‌نه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونیدا "هه‌واڵى کاک غالبم پرسى و دڵنیام کردنه‌وه ئه‌م کاره ترسنۆکانه له هیچ که‌سێک قبوڵ ناکرێت". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانى هێرشکرایه‌سه‌ر "غالب محه‌مه‌د" ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق و بریندار کرا. دواى گه‌یاندنى به‌به‌شى فریاکه‌وتنى سلێمانى له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى جێگیره.
هاوڵاتى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کردوه ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن نه‌کرا به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌شبکات، جه‌ختیش ده‌کاته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به توندی له قۆرخکارى بازاڕ ئاگادارکردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانى کاسبکارى ناوبازارى سلێمانى کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:"له کۆبونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به توندى له‌باره‌ى قۆرخکارى بازار و داهاته‌کان ئاگادارمان کردوونه‌ته‌وه". به‌پێى میدیاى گۆران، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران راشیگه‌یاندووه که "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوامان له حکومه‌تى هه‌رێم کردووه به‌پێى ده‌ستورى عێراق مامه‌ڵه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى کوردستان بکه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ئیتیحادى رێکبکه‌وین و ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و گومرگه‌کان به شه‌فافى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت تا موچه له‌کاتى خۆیدا بدرێت". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌رگایان کراوه‌یه بۆ هه‌مو هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌کان، بۆئه‌وه‌ى دیالۆگێکى لێکتێگه‌یشتن ساز بکه‌ن له‌پێناو سه‌رله‌نوێ رێکخستنه‌وه و پته‌وکردنه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له شارى سلێمانى و له به‌رده‌م ماڵى خۆی، غالب محه‌مه‌د)ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقله فراکسیۆنى گۆران ھێرشیکرایه سه‌رى و بریندارکرا. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوبات له‌به‌رده‌م ماڵى خۆى له شارى سلێمانى به‌چه‌قۆ هێرشکرایه سه‌ر په‌رله‌مانتارى عێراق غالب محه‌مه‌د و بریندارکرا. له ئێستادا ناوبراو ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار کراوه‌و له‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدایه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێرى رابردودا، 202 حاڵه‌تى توشبوون به کۆرۆنا تۆمارکراوه و 80 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه، هیچ حاڵه‌تێکى گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمار نه‌کراوه. ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (٥٩١٢ پشکنینى نوێ) • (١٨٤٠) هه‌ولێر • (١٥٠٦) سلێمانی • (٢٣٥٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٢٠٣) گه‌رمیان • (١٣) ڕاپه‌ڕین • ٢. تووشبوو: (٢٠٢ تووشبووى نوێ) • (٩٨) هه‌ولێر • (٤٥) سلێمانی • (٥٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٥) گه‌رمیان • (٤) ڕاپه‌ڕین • ٣. چاکبوون: (٨٠ چاکبوون) • (٢١) هه‌ولێر • (٢٩) سلێمانی • (٢٨) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٢) ڕاپه‌ڕین • ٤. مردن: (٠ مردن) • (٠) هه‌ولێر • (٠) سلێمانی • (٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١١٧٤٣٠٧ (٤١٨٧٧٧ هه‌ولێر، ٢٣١٢٣٢ سلێمانی، ٥٠٦٧٥٢ دهۆک، ٧٥٤٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٠٨٦٣٩ (٣٧٧٦٨ هه‌ولێر، ٣١٣٧٤ سلێمانی، ٣٦٣٩٤ دهۆک، ٣١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٠٣٣٣٢ (٣٦١٧٤ هه‌ولێر، ٢٩١٥٦ سلێمانی، ٣٥٠٤٣ دهۆک، ٢٩٥٩ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٧٨٨ (٦٦١ هه‌ولێر، ٥١١ سلێمانی، ٦١٥ دهۆک، ١ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هه‌ولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆک، ١٤٣ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى راوێژکارێکى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌کان و دروستکردنى کۆده‌نگی، ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێده‌کات و له‌ماوه‌ى رابردوشدا ده‌ستپێشخه‌رییانکردوه بۆ کۆبونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتی. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، نه‌وزاد هادی، راوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، "به‌رده‌وام سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و دروستکردنى کۆده‌نگى وه‌ک ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى به‌رده‌وام رۆڵى له سه‌رخستنى ئه‌و کۆبونه‌وانه‌دا هه‌بوه و هه‌وڵه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بن". ناوبراو راشیگه‌یاند:"کێشه‌کان مه‌علومه له‌کوردستان و له‌کاتى گونجاو‌دا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم رۆڵى خۆى ده‌بینێت، له‌ماوه‌ى داهاتووشدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێشخه‌رى ده‌بێت له‌پێناو یه‌کده‌نگى و کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان ". بڕیاربوو له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئاستى باڵا کۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆکارێکى رانه‌گه‌یه‌نراو کۆبونه‌وه‌که دواخرا و له‌ئێستاشدا پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، بووه‌ته جێى باسى نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانیش له هه‌رێم. یه‌کێتى و پارتى چه‌ندین جار له ئاستى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له ئێستادا باسى کۆبونه‌وه‌ى لوتکه ده‌کرێت له‌نێوان مه‌سعدو بارزانى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى
هاوڵاتى به فه‌رمانى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، سوپاى ئه‌و وڵاته هێرشێکى ئاسمانى له سووریا دژى چه‌کدارانى نزیک له ئێران ئه‌نجامداوه و پێنتاگۆن رایگه‌یاند:" هێرشه‌که وه‌ڵامى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌یه بۆ سه‌ر بنکه‌ى هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر". پێنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که چه‌ندین پێگه‌ى که‌تائیبى حیزبوڵڵا و که‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا له رۆژهه‌ڵاتى سووریا کراونه‌ته ئامانج" ئه‌و گرووپانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریى ده‌کرێن". له هێرشه ئاسمانییه‌که‌دا حه‌وت بۆمبى 226 کیلۆگرامى به‌کارهێندراون، پێنتاگۆن جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که"هێرشه‌که وه‌ڵامى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌یه بۆ سه‌ر بنکه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریکییه‌کان له عێراق، هه‌ولێر". هاوکات، روانگه‌ى سوورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکادا 17 چه‌کدارى گرووپه‌کانى لایه‌نگرى ئێران کوژراون له‌شارى ئه‌لبوکه‌مالى سنورى نێوان عێراق و سووریا. لاى خۆیه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" کاره‌کانمان به باشى ئه‌نجامداوه هه‌ر به‌و جۆره‌ى که پێشبینیمان ده‌کرد، ئێمه رێگه‌مان به عێراقییه‌کان داوه و هانیشمان دان لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌واڵگریى تایبه‌ت به‌و پێگانه ئه‌نجامبده‌ن تا بتوانین به‌بێ هه‌ڵه پێگه‌کان بۆردومان بکه‌ین و هێرشه‌که به‌شێوه‌یه‌کى پیشه‌ییانه ئه‌نجامدراوه".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ موسڵمانانى ئویغور جینۆسایده، ئه‌مه‌ش له‌کاتێ:دایه یه‌ک ملیۆن ئویغور له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن. په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه "جینۆسایدێک بۆسه‌ر که‌مینه‌ى گه‌لى ئویغور له چین روده‌دات". دواى هه‌نگاوه‌که‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا به رۆژنامه‌ڤانانى راگه‌یاند، "دۆخى گه‌لى ئویغور جێگه‌ى نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌یه"، هیواى خواست که وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کار بکه‌ن. چالاکوانان و شاره‌زایانى مافه‌کانى مرۆڤ ئاماژه‌یان به‌وه ده‌اوه که یه‌ک ملیۆن موسڵمان له کامپه‌کانى رۆژئاواى هه‌رێمى شینجیانگ (تورکستانى رۆژهه‌ڵات) ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌شێک له چالاکوانان و سیاسه‌توانانى رۆژئاواش چین به به‌کارهێنانى ئه‌شکه‌نجه‌دان و کارپێکردنى به‌زۆر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. له‌به‌رانبه‌ردا چین ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ پێشێلکردنێکى مافه‌کانى مرۆڤى له‌و هه‌رێمه ئه‌نجامدابێت و ده‌ڵێت، کامپه‌کان بۆ راهێنانى پیشه‌یین و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى "توندڕۆیی" پێویستن. لاى خۆشییه‌وه، باڵیۆزخانه‌ى چین له لاهاى رایگه‌یاندوه، هه‌ر پێشنیارێک بۆ جینۆساید له شینجیانگ "درۆیه‌کى رونه" و په‌رله‌مانى هۆڵه‌نداش "به ئه‌نقه‌ست زیان به چین ده‌گه‌یێنێت و به ئاشکرا ده‌ست له کاروبارى نێوخۆى وڵاته‌که‌مان وه‌رده‌دات". هاوکات، له راگه‌یێندراوێکدا له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆی، باڵیۆزخانه‌ى چین له لاهاى رایگه‌یاندوه، دانیشتوانى ئویغور له شینجیانگ له ساڵانى رابردودا گه‌شه‌ى کردوه، "به شێوازێکى باڵاتر له شێوازى ژیان و پێشبینیى ته‌مه‌ندرێژییان دڵخۆشن".
هاوڵاتى له خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆى ناسرییه‌دا، خۆپیشانده‌رێک کوژرا و زیاتر له 42 که‌سیش بریندار بوون، وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیش، ده‌چنه شاره‌که بۆ هێورکردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که. به پێى میدیا عێراقییه‌کان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى له‌سه‌رکارلادانى چه‌ند به‌رپرسێکى پارێزگاکه، خۆپیشاندانه‌کانى شارى ناسرییه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق، گرژیى زیاتریان به‌خۆوه بینی. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له پارێزگاى زیقار، به میدیاکانى ڕایگه‌یاندوه: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له ئه‌نجامى گرژیى و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، خۆپیشانده‌رێک کوژراوه و 42 که‌سى دیکه‌ش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، بریندار بوون. هه‌روه‌ها عوسمان غانمیى وه‌زیرى ناوخۆ و عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دیى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، چوونه پارێزگاى زیقار به‌و ئومێده‌ى بتوانن ئاڵۆزییه‌کان دابمرکێننه‌وه و ئاسایش و ئارامیى بۆ شارى ناسریه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاکه، بگه‌ڕێننه‌وه. ماوه‌ى سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى فراوان له پارێزگاى زیقار ده‌ستى پێکردوه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن، نازم وائیلى پارێزگار له پۆسته‌که‌ى دووربخرێته‌وه و گۆڕانکاریى له پۆسته حکومییه‌کانى دیکه‌شدا بکرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى ده‌کات ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوون و به‌توندى سزا ده‌درێن. فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند:" به‌م نزیکانه وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه به‌غداو له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، به‌وه‌ش له حه‌وت رۆژى دیکه‌دا پرۆژه یاساى بودجه بۆ په‌سند کردن ده‌چێته په‌رله‌مان". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا باشن، به‌ڵام هه‌ندێ کێشه هه‌یه و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه دانوستان ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر فوئاد حسێن ده‌ڵێت" ئه‌م هێرشه تیرۆرستى بوو دونیاى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش ئیدانه‌یان کرد، ئێستا هه‌م حکومه‌تى عێراق و هه‌م هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌ردوولا ده‌زانن کێ ئه‌و هێرشانه‌ى کردوه، زانیارى له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌سته". هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یانکردوه کارێکى تیرۆرستیانه بووه که له‌به‌غداو له‌ناوچه‌کانى دیکه‌ش کردویانه، بۆیه ئه‌وانه رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌و به توندى سزا ده‌درێن.
هاوڵاتى ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، هۆشداریدا له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى سێیه‌مى. ئه‌نگێلا مێرکڵ له چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند، له کۆتایى مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2020دا، سیستمى ته‌ندروستیى ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووى بارودۆخێکى له‌ناکاو ببووه‌وه، راشیگه‌یاند:"له‌ئێستادا ژماره‌ى هه‌وکردنه‌کان زۆر که‌متره و رێژه‌ى مردن به‌هۆى ڤایرۆى کۆرۆناى نوێوه که‌میکردووه". هه‌روه‌ها راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌کرێت بیر له هه‌نگاو به هه‌نگاو که‌مکردنه‌وه‌ى رێکاریه‌کانى دژبه کۆرۆنا بکه‌نه‌وه و راشیگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو نه‌بێت که‌مکردنه‌وه رێکاریه‌کان ئاسان ده‌بێت، به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، که ئێستا ره‌نگه سێیه‌م شه‌پۆل دروست ببێت، ده‌چینه قۆناغى نوێى په‌تاکه‌وه". هاوکات مێرکڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه‌ى له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا توندتره و شوێنى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرێته‌وه که سه‌ره‌تا سه‌ریهه‌ڵدا. "ئێستا پێویسته به‌ژیریى و به‌وریاییه‌وه به‌ره‌وپێش بچین بۆ ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌م وانه‌کات پێویست بکات به داخستنى هه‌موو ئه‌ڵمانیا".