هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌داته نوێنه‌رى هه‌ندێک له وڵاتان له عێراق و داواکاره ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه کاروبارى ناوخۆى عێراق و خۆیان له‌و کارانه به‌دوور بگرن. دواى ده‌مه‌قاڵێى نێوان باڵیۆزانى ئێران و تورکیا له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى بیانى له عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى له نوێنه‌رانى کاره دیبلۆماسییه‌کان کرد، ده‌ست له کاروبارى عێراق وه‌رنه‌ده‌ن. له تویتێکى دره‌نگانى ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌دا حه‌لبوسى نووسیویه‌تی:"نوێنه‌رانى ئه‌رکه دیپلۆماسییه‌کان له عێراق ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌کانیان بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێز بکه‌ن، هه‌ندێک له نوێنه‌رانى ئه‌و ئه‌رکانه ده‌بێت باش ئاگادارى ئه‌رکه‌کانیان بن و ده‌ست له‌و شتانه وه‌رنه‌ده‌ن که ئه‌رکى ئه‌وان نییه‌و ڕێز له سه‌روه‌رى عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".
هاوڵاتى نرخی نەوتی خاو بەشإوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئیستادا نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پیوە دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا. ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت، ئەمەش بە بەراورد بە نرخی دوێنێ بڕی دۆلارێك و ٦٩ سەنت کەمی کردووە. هاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی لە بازارەکاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بە هەمان شێوە بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢ دۆلار و سێ سەنت دابەزیووە. ئەمە لەکاتێکدایە نرخی نەوت لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە بەرزبونەوەدا بوو بەجۆرێك کە گەیشتە ٦٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هاوڵاتى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جاروه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و ده‌شڵێت:" سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته به‌غداو کۆتا ره‌شنوس ئاماده ده‌که‌ن بۆ رێککه‌وتن". ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد:" دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن و تا له پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "به پێى زانیارییه‌کانیان ئه‌گه‌رى هه‌یه سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات و له‌سه‌ر کۆتا ره‌شنووسى رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن". پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له 129 تریلۆن دیناره‌و له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێمه و به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له په‌رله‌مانتارانى کوردى لیژنه‌ى دارایى وه‌رگرتووه زیاتر له 13 تریلۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ دووشه‌ممه شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه: ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر: سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیانى به‌ڕێزمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که‌وا له رۆژى یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021 له کاتژمێر 8:00ى سه‌ر له‌به‌یانى به‌شى یه‌که‌مى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شوفێراندا ده‌کرێته‌وه بۆ هاتووچۆکردن، له‌پاش ئه‌وه‌ى که به‌فه‌رمى له رۆژى پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرایه‌وه. به‌هیواى ئه‌وه‌ى که شوفێران سوود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن و به‌پێى یاسا و رێنماییه‌کانى هاتووچۆ به‌کارى بێنن و به‌و خێراییه‌ش لێخوڕینى تیادا بکه‌ن، که به‌هێماکان دیاریکراوه. بۆلاینى چه‌پ 110کم وهه‌ردووک لاینى ناوه‌ندیش بۆخێرایى 100کم ولاینى لاى راسته‌ش بۆ خێرایى 80کم، که ده‌بێت بارهه‌ڵگره‌کان ته‌نها له‌و لاینه لێخوڕین بکه‌ن و به‌درێژایى رێگاکه‌ش لاینى خزمه‌ت هه‌یه له‌لاى راست، که ده‌توانن بۆ حاڵه‌تى له‌ناکاو بۆ وه‌ستان به‌کارى بێنن. به‌هیواى سه‌لامه‌تى بۆهه‌مو لایه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) تۆمه‌تبار ده‌کات بوونه‌ته به‌هانه بۆ تورکیا تا ناوچه‌ى ئارام له‌هه‌رێمى کوردستاندا دروست بکات. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس 24دا رایگه‌یاندووه، "کێشه‌ى په‌که‌که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه و چه‌ند ساڵێکه بۆ ئێمه گواستراوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که" په‌که‌که له هاتنى سوپاى تورکیا بۆ هه‌رێم به‌رپرسیاره و بووه‌ته هۆکارى توڕه‌کردنى ئه‌نقه‌ره و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌بکه‌نه‌وه، په‌که‌که‌ش سودى له نیاز پاکییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه." هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" په‌که‌که شاخ و ناوچه‌ى نیشته‌جێبونى داگیرکردووه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نه‌مانتوانیوه زیاتر له 800 گوند بنیات بنێینه‌وه، هیوادارین په‌که‌که درک به‌وه‌بکات بوونى سه‌ربازى ئه‌وان له هه‌رێمى کوردستاندا خزمه‌ت به که‌س ناکات." له‌باره‌ى بوونى هێزه‌کانى تورکیا له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا، مه‌سرور بارزانى ئه‌وه ده‌خاته‌روو که"ئێمه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رى وڵاته‌که‌مانداین و هیچ وڵاتێکى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه سوپاى وڵاتێکى سه‌روه‌رییه‌که‌ى پێشێل بکات و له ئێستادا تورکیا هیچ به‌هانه‌یه‌کى نییه ناوچه‌ى ئارام له هه‌رێمى کوردستاندا دروستبکات، به‌ڵام په‌که‌که به‌هانه ده‌دات به تورکیا".
هاوڵاتى ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیی،له ڕاپۆرتێکدا که ئاڕاسته‌ى ڕێکخه‌رى ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه ده‌ڵێت:"پێویسته به‌خێرایى و به‌بێ مه‌رج ئه‌و پێنج چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسه ئازادبکرێن". له ڕاپۆرتى ڕێکخراوه‌که‌دا هاتووه:"له 16ى شوباتى ئه‌مساڵدا دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر له هه‌رێمى کوردستان سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌که له چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا و ئه‌یاز که‌ره‌م و شڤان سه‌عید سه‌پاند". له په‌یامێکدا که ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئاڕاسته‌ى دیندار زێباری، ڕێکخه‌رى ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که “دادگاکه به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رى به‌ڕێوه‌چووه و زیندانییه‌کان ئه‌شکه‌نجه دراون و به شێوه‌یه‌کى خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و سزایانه به تۆمه‌تى دروستکردنى پشێوى و تێکدانى ئاسایشى نیشتمانیى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ر ئه‌و پێنج که‌سه‌دا سه‌پێنراوه. هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه که ئه‌و سزادراوانه ئێستا مانیانگرتووه له نانخواردن به‌هۆى ئه‌و سزایه‌ى له 16ى ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا، "پێویسته ئه‌و پێنج که‌سه به‌خێرایى و به‌بێ هیچ مه‌رجێک ئازادبکرێن". ڕێکخراوه‌که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کاته‌وه به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خێرا و پێویست بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاکه‌یان و به‌ڕێوه‌چوونى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه به‌بێ ئه‌شکه‌نجه و مامه‌ڵه‌ى خراپ و نه‌گونجاو.
هاوڵاتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى زۆرینه‌ى دیموکراتى ئه‌مریکا، پاکێجى دارایى تایبه‌ت به بووژاندنه‌وه‌ى ئابووریى وڵاتى به بڕى ترلیۆنێک و 900 ملیار دۆلار په‌سندکرد، ئه‌وه‌ش وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره بۆ ئیداره‌ى جۆوبادین هه‌ژمار ده‌کرێت. جۆو بادین، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه هه‌وڵیدا بۆ په‌سندکردنی، له کۆى 435 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، 219 ئه‌ندام به به‌ڵێ و 212 به نه‌خێر ده‌نگیاندا و 4 ئه‌ندامیش به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌که‌دا نه‌کرد. دواى په‌سندکردنى پاکێجه داراییه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى پیران ده‌نێردرێت که له‌وێش دیموکراته‌کان به‌هێزن و له ئه‌گه‌رى تێپه‌ڕاندنیدا ده‌چێته به‌رده‌م سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ واژۆکردنى و دواتر جێبه‌جێده‌کرێت. نانسى پیلۆسى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: " ناتوانین له‌وه خۆمان بدزینه‌وه که ئاستى مووچه‌ى کارمه‌ند و کرێکاران له 7 دۆلار و25 سه‌نت بۆ هه‌رکاتژێرێک بۆ 15 دۆلار به‌رزبکه‌ینه‌وه، ئێمه زۆر به گرنگ و پێویست ته‌ماشاى ده‌که‌ین". پاکێجه داراییه‌که ئاستى مووچه و حه‌قده‌ست له ئه‌مریکا له 7 دۆلار و 25 سه‌نت بۆ هه‌رکاتژێرێک بۆ 15 دۆلار به‌رزده‌کاته‌وه، له کاتێکدا دیموکراته‌کان پاکێجه‌که به پێویست ده‌زانن بۆ پاراستنى شکۆى کرێکارانى ئه‌مریکی، به‌شێک له کۆمارییه‌کان دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه و به پاکێجى سیاسى ناویان بردووه.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاماره‌کانى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى هێواش به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌وان پشکنینه‌کانیان به‌رده‌وامه، راشیگه‌یاند:"ده‌بێت سنوره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه سنوره‌کانه، رێژه‌ى نیوه‌ى ئه‌وانه‌ى توشبون ئه‌وانه‌ن که له سنورى ئێرانه‌وه هاتونه‌ته پارێزگاى سلێمانی". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى شوباتى 2021، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى راگه‌یاند:"تا ئێستا کۆرۆناى گۆڕاو له سلێمانى تۆمارنه‌کراوه، ئاماره‌کان به شێوه‌یه‌کى گشتى وه‌کو رابردو وان و که‌مێک زیادیان کردووه، ئه‌و زیادبونه‌ش به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌و خه‌ڵکه‌وه هه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى سلێمانى دێنه ناو پارێزگاى سلێمانییه‌وه". ناوبراو نمونه‌ى ئامارى دوێنێى هێنایه‌وه که رێژه‌ى نیوه‌ى ئه‌وانه‌ى توشبون ئه‌وانه‌ن که له سنورى ئێرانه‌وه هاتونه‌ته پارێزگاى سلێمانی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى هێواش به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌وان پشکنینه‌کانیان به‌رده‌وامه و پلانیانیان داناوه له قوتابخانه، به‌شه‌ناوخۆییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت پشکنینى ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌بێت سنوره‌کان زۆر به‌هێزبکرێن، چونکه "ئێستا خاڵى لاوازى ئێمه سنوره‌کانه".
هاوڵاتى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 27 شوباتى 2021 رایگەیاند "چەند پێشنیازێک بۆ خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەموارکردنەوەى دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان، یاساکە لە خزمەتی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ دەبێت". هه‌روه‌ها وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێك پێشنیاز لەبارەی خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ ھەیە و لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت. وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، یاساكە بۆ خزمەتی خانەنشینانی ھێزەكانی ناوخۆیە. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه موچه‌ى خانه‌نشینى هێزەکانی ناوخۆ له‌هه‌موو خانه‌نشینانى دیکه که‌متره.
هاوڵاتى له ده‌ستێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی جێگه‌ی ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه. به‌پێی راگه‌یا‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان که ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27 شوباتى 2021 بڵاویکردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" له دانیشتنی یه‌كی ئازاری 2021، په‌رله‌مانی كوردستان تیایدا هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه، وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناو، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی سوێندی یاسایی ده‌خوات به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. له‌دواى گیان له‌ده‌ستدانى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، به ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئومێد خۆشناو هه‌ڵبژێردرا وه‌ک پارێزگارى تازه‌ى شاره‌که‌که.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه له راگه‌یه‌نراوێکدا راپۆرته‌که‌ى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کوشتنى جه‌مال خاشقچى که ده‌ستى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى تێدا بووه ره‌تده‌کاته‌وه. به‌پێى راپۆرتێکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا، پرۆسه‌ى کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودی، له‌ژێر چاودێرى و به ره‌زامه‌ندى محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى وڵاته‌که‌یدا بووه. له‌راپۆرته‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا له چوار په‌ڕه‌دا زانیارییه‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو هاتووه، "گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى که محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه ره‌زامه‌ندیداوه به ئه‌نجامدانى چالاکییه‌ک له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا بۆ ده‌ستگیرکردن یان کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوس". له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه ئه‌و راپۆرته‌ى ره‌تکرده‌وه و رایگه‌یاند:"هه‌موو رێکاره یاساییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى گیراونه‌ته‌به‌ر و خانه‌واده‌ى خاشقچیش به ئه‌نجامه‌که‌ى رازیبوون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:''به‌داخه‌وه راپۆرتێکى ئاوا ده‌نوسرێت و راده‌گه‌یه‌نرێت که ئه‌نجامه‌کانى ناڕاستن و قه‌ناعه‌ت پێکه‌رنین له کاتێکدا حکومه‌تى سعودیه ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى کردووه رێکاره پێویسته‌کانى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر تاوانى هاوشێوه روونه‌داته‌وه". خاشقچى له 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 له کونسوڵخانه‌ى سعودیه له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه کوژرا و جه‌سته‌که‌شیان پارچه‌پارچه کرد، دواتریش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه کرا.
هاوڵاتى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات‌و داواده‌کات، ئه‌وکه‌سه‌ى بڕیاربه‌ده‌ستى یه‌که‌مه له‌هه‌رێم بچێته به‌غدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کێشه‌کان، که مه‌مه‌بست لێى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ته. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى شوباتى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌ئیسلامدا ناونیشان جێگه‌ى سه‌رنج‌و عیبره‌ت نییه، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆک گرنگه، به‌و پاشگرى ئیسلامیه‌ى لامان بردوه‌و دادپه‌روه‌ریمان جێکردۆته‌وه قسه‌ى خوامان جێبه‌جێکردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌وه‌ى کردمان ده‌مانه‌وێت ترسى خه‌ڵکى بڕه‌وێنینه‌وه، چونکه ناونیشانى ئیسلامى لاى هه‌ندێک وا تێگه‌یشتون واته توندڕه‌وى، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێک لایه‌نى ئیسلامى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ندێک کاریان کردوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماو شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا ناگونجێ‌و پرسیارى لاى خه‌ڵک دروستکردوه". ناوبراو وتیشى:" ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ دادپه‌روه‌رى بچه‌سپێ بابێن‌و ده‌ستگیرۆییمان بکه‌ن، ئه‌وانه‌ى نوێژمان له‌گه‌ڵ ناکه‌ن به‌جه‌ماعه‌ت، بابێن‌و پێکه‌وه دژى سته‌مکارى‌و گه‌نده‌ڵى کاربکه‌ین‌و دژى قۆرخکارى پێکه‌وه کاربکه‌ین‌و دادپه‌روه‌رى بچه‌سپێنین". هاوکات، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى به‌پێویستى داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا که‌سى یه‌که‌م بچێته به‌غدا، وتیشى: "که‌سى یه‌که‌م نانێرن‌و ناچێته به‌غدا هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه". عه‌لى باپیر وتیشى:"کاتێک له‌په‌رله‌مانى عێراق بووم، چه‌ندینجار له‌وێیوه په‌یوه‌ندیم به‌مام جه‌لال‌و کاک مه‌سعودو کاک نه‌وشیروانه‌وه ده‌کردو پێمڕاده‌گه‌یاندن نوێنه‌ره‌کانتان ناتوانن ئه‌و پرسه یه‌کلابکه‌نه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه بۆ گفتوگۆ کێ بڕیارى به‌ده‌سته، ده‌بێت ئه‌وه بچێت بۆ گفتوگۆکان نه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ى ده‌چێته به‌غداو هه‌موو جارێ ته‌له‌فۆن بکاته‌وه بۆ که‌سى یه‌که‌مى بڕیار به‌ده‌ست ئاخۆ چى بکات‌و چى نه‌کات". عه‌لى باپیر ئه‌وه‌شى ره‌تکرده‌وه تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌کمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک کردبێت، وتیشى:" ئه‌وه‌ى ده‌وترێت یه‌کێتى‌و کۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانیان کردوه ئه‌وه‌ش ڕاست نییه".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی رایگەیاند دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تیایدا مووچەی پێنج وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەكرێت. هەروەها، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگەش دابەشبكرێت. پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، وەک حکومەت پێیان خۆشە مووچە بە رێژەی 100% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستورى بنه‌ره‌تى نوێ، گوڕینى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌وڵى ته‌سفیه‌کردنى هه‌ده‌په هه‌وڵێکه بۆ دیزاینکردنى ئۆپۆزسیۆن و ده‌شڵێت:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت... هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوباتى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى فورات نیوز بڵاویکرده‌وه که مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش سه‌رۆکى فراکسیۆنى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:"ئه‌وانه‌ى ناتوانن سیاسه‌ت بکه‌ن، ناتوانن چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانى گه‌لانى تورکیا بدۆزنه‌وه و له رێگاى هێرشه‌کانیان له‌دژى هه‌ده‌په ده‌یانه‌وێت هه‌بوونى خۆیان بپارێزن". هه‌روه‌ها به‌شتاش راشیگه‌یاند:" تورکیا بێ په‌که‌که نابێت، هه‌ده‌په به ته‌یکیدى ده‌بێت. هه‌ده‌په‌ش دابخه‌ن، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. به ملیۆنان که‌س پشتگیرى له هه‌ده‌په ده‌که‌ن و ناتوانن به جارێک له‌ناوى ببه‌ن و نابێته پارتێکى دیکه، پێویسته ئه‌م راستیه به باشى ببینرێت." هاوکات، به‌شتاش به‌بیریهێنایه‌وه که هه‌ده‌په پارتێکه به پێى یاساکان دامه‌زراوه، به شێوه‌یه‌کى ره‌وا و دیموکراتى سیاسه‌ت ده‌کات و راشیگه‌یاند:" خه‌باتمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان وه‌ک پارته‌کانى دیکه قسه‌ى له‌به‌رکراو ناڵێن و له ئێستاشدا سیاسه‌ت چه‌قیبه‌ستووه". مه‌ڕاڵ دانش به‌شتاش له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتارى له په‌رله‌مه‌نتارانى هه‌ده‌په ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که " ئێستا نزیکه‌ى 200 دۆسیه هه‌یه. پێشتر ده‌ستوورى به‌ڕه‌تیش گۆڕا، زۆربه‌ى هاوڕێکانمان ده‌ستگیرکران. هه‌ده‌په گه‌وره‌تر بوو و به‌رده‌وامى به کاره‌کانیدا، بۆیه‌ش ئه‌و قسانه‌ى له‌سه‌ر مافى پارێزبه‌ندى ده‌کرێن، به ڕاى ئێمه هه‌وڵێکه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. لیره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامى به هه‌بوونى خۆیان بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ده‌په له ئاستێکدایه که ده‌توانێت ئه‌نجام و هاوسه‌نگیه‌کان هه‌مووان بگۆڕێت". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که مێژووى جیهان و تورکیا ده‌ریخستووه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک یارى به یاساکانى هه‌ڵبژاردن بکات، شکست ده‌هێنێت.
هاوڵاتى غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌کى زۆره به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشتیوانى له‌داواکارى خه‌ڵک ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، بۆیه داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن به‌زوترین کات ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیربکه‌ن که‌هێرشیانکردوه‌سه‌رى". غالب محه‌مه‌د که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانى هێرشیکرایه‌سه‌ر و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کرایه‌وه، له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا که له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌کى زۆره هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیفاع له‌خه‌ڵک ده‌که‌ین، به‌ڵام ده‌بێت دۆست و دوژمن بزانێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیکردن له‌داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵک، چ وه‌ک خۆم وه‌ک ئه‌ندامێکى په‌رله‌مان، چ وه‌ک هاوڕێکانم له هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ستبه‌رداى خه‌ڵک نابین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"داواکارین له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌لاڕیدا نه‌بن و دادپه‌روه‌ران کار له‌و که‌یسه‌دا بکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه روبه‌ڕوى یاسا نه‌کرێنه‌وه هێرشه‌کانیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و ده‌ست بۆ که‌سى دیکه‌ش ده‌به‌ن، داواکارم هاوشێوه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان که‌یسه‌کان به‌لاڕیدا نه‌بن". هاوکات، غالب محه‌مه‌د به‌پێویستى داده‌نێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان با بزانن به‌رده‌وامن و وتیشى:" ئه‌گه‌ر سه‌ریشم له‌پێناوى داناوه دیفاع له‌و خه‌ڵکه ده‌که‌م".