هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌کات ده‌ڵێت" له هه‌موو لایه‌که‌وه له ئێران ده‌ده‌ین، رێگا ناده‌ین ده‌ستیان به چه‌کى ئه‌تۆمى بگات". بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له چاوپێکه‌وتنێکى ڕادیۆیى ڕایگه‌یاند" ئه‌وه ڕوونه که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى که‌شتییه‌که‌ى ئیسرائیل که به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى رابردوو ڕوویدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا و ئێمه وڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێت". هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند:" ته‌لئه‌بیب به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادات تاران ده‌ستى به چه‌کى ئه‌تۆمى بگات و هاوکاتیش له‌هه‌موو لایه‌که‌وه له ئێران ده‌ده‌ن".
شاناز حەسەن هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانى ده‌ڵێت:»چه‌ند جارێک هه‌وڵى بینینى شێروانم داوه‌و دادوه‌ر رازى بووه، به‌ڵام ئاسایش رێگانادات بیبینم». رووگه‌ش جه‌باری، هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «شێروان له‌زیندان ئاسایشێک زۆر ئیهانه‌ى کردووه‌و داواى کۆدى سه‌ر ئایپادو کۆمیته‌ره‌که‌ى لێکردووه‌و ته‌نانه‌ت لێشى داوه، بۆیه ئه‌میش قسه‌ى به‌ئاسایشه‌که وتۆته‌وه، دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌دادگا وتوویه‌تى ته‌نها قسه‌م به‌و ئاسایشه وتووه‌ته‌وه که‌ئیهانه‌ى کردووم به‌خێزانه‌که‌م، نه‌ک به‌هه‌موو ئاسایشى هه‌ولێر». هه‌روه‌ها رووگه‌ش جه‌باری، باسى له‌وه‌شکرد تائێستا ته‌نیا رێکخراوى سی پى جه‌ى و په‌رله‌مانتاران سه‌ردانیان کردووه‌و وتیشى:»ئه‌وکاته‌ى (80) رۆژ بوو گیرابوو، دیدارێکى خێزانیمان بۆ رێکخرا توانیم پێنج خوله‌ک بیبینم، دوو مانگ و نیوه نه‌مبینیوه‌و داواشم کردووه دادوه‌ر ره‌زامه‌ندى داوه، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌ناده‌ن». هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه شێروان شێروانى لەماوەی بیست رۆژدا، یەک جار پێنج خوله‌ک په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئه‌وه باس ده‌کات که‌شوێنیان زۆر ناخۆشه‌و له‌ژوورێکى (30) که‌سیدان، به‌ڵام (96) که‌سى تێدایه. «توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کوڕه‌که‌م بانگى کردووم که‌بارودۆخى ده‌روونى زۆر خراپه‌و تێکه‌ڵى منداڵان نابێت و به‌رده‌وام گۆشه‌گیره له‌به‌رئه‌وه‌ى باوکى به‌ناحه‌ق زیندانى کراوه«.
ئارا ئیبراهیم ناسنامه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئاشکرا بوو، که‌سه‌که پێشینه‌ى تاوانى هه‌یه‌و دواى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌سلێمانى هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام پۆلیس خێزانه‌که‌ى بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیرکردووه. کاتژمێر 6:35 خوله‌کى ئێواره‌ى 26ى ئه‌م مانگه، غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا، له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌گه‌ڕه‌کى سلێمانى تازه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به «بۆکس خه‌نجه‌ر» هێرشکرایه سه‌رى و هه‌شت برین به‌سه‌رییه‌وه‌یه‌تی. تۆمه‌تباره‌که له‌کامێراى چاودێریى ماڵى غالب محه‌مه‌ده‌وه به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت، دواى دوو رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌دا ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که ئاشکرابوو. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى و تایبه‌ت له‌باره‌ى ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که‌وه به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د، ناوى (حامید ساڵح سه‌یفه‌دین)ـه‌و ته‌مه‌نى له‌نێوان (45 بۆ 55) ساڵدایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌تۆمه‌تباره‌که چه‌ند پێشینه‌یه‌کى تاوانى هه‌یه‌و پێشتر پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نێکى سیاسى بووه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌تۆمه‌تباره‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه هه‌ڵهاتووه‌و سلێمانى به‌جێهێشتووه، وتیشى:»هه‌وڵێک هه‌بوو له‌گه‌ڕه‌کى ئاشتى ده‌ستگیربکرێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌خێزانه‌که‌ى به‌ناوى (ر، م، ق) بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکى گۆڕان و هاوڕێیانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌ستى که‌وتووه ده‌ڵێن هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى به‌ڵێنیانداوه که ده‌ستگیرى ده‌که‌ن و ته‌سلیمى دادگاى ده‌که‌ن، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى داوه‌ته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان. به‌رپرسێکى گۆڕان که نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر خه‌تن، وتیشى:» سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌که‌مان ده‌ستگیربکرێت، هه‌ێزه ئه‌منییه‌کانیش له‌ئاسایش و پۆلیس به‌ڵێنى ته‌واوه‌تیان پێداوین». غالب محه‌مه‌د پێشتر لەکۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند: «تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک له‌که‌یسه‌که‌دا نییه، تۆمارى کامێراکانمان راده‌ستى پۆلیس کردووه، رووخسارى که‌سه‌که دیاره‌و هیوادارین ئه‌و که‌سه‌و که‌سانى پشت ئه‌و هێرشه‌ش ده‌ستگیربکرێن».
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که بۆ مانگى ئادارى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌مانگى شوبات پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان زیاد ده‌کات و ده‌شڵێت:» بۆ گه‌رمکردنه‌وه به‌کارنه‌هێندرێت کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى زیاتر ده‌بێت». ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» به‌دڵنیاییه‌وه کاره‌با له‌مانگى ئادار باشتر ده‌بێت له‌مانگى شوبات، یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانیش ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنانێکى باشمان هه‌یه، خواستیش له‌سه‌ر به‌کارهێنانى کاره‌با داده‌به‌زێت، چونکه پله‌کانى گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت». هه‌روه‌ها وتیشی:» ئه‌گه‌ر کاره‌با بۆ گه‌رمکردنه‌وه له‌وه‌رزى سه‌رمادا به‌کارنه‌هێنرێت ئه‌وا دۆخى کاره‌با له‌هه‌رێم باشتر ده‌بێت و کاتژمێرى زیاتر ده‌درێته هاووڵاتیان، ته‌نها له‌حاڵه‌تى بوونى گرفتى ته‌کنیکى کاته‌کانى پێدانى کاره‌با تێکده‌چن ئه‌گه‌رنا به‌رنامه‌ى پێدانى کاره‌با به هاووڵاتیان روونه«. هاوکات، پێشیوابوو تێکڕاى پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان له‌مانگى شوباتى 2021 نزیکه‌ى (16) کاتژمێر بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه زیاد ده‌کات. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که 80%ى کێشه‌کانى که‌میى کاره‌با له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشنیازه‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کرێت و دواتر به‌فه‌رمى ده‌درێته لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان. سه‌ره‌ڕاى کۆبوونه‌وه‌ى نۆ جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، هێشتا پشکى کورد له‌پرۆژه بودجه‌دا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و کورد چاوه‌ڕێى پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان ده‌کات. پێشتر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتوون که‌پشکى کورد له‌سه‌دا (12.67) بێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، ئه‌وه‌ش له‌مادده‌ى 11ى پرۆژه‌که‌دا نوسراوه، به‌ڵام شیعه‌کان رازى نین. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» تائێستا پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان نه‌هاتووه بۆ لیژنه‌ى دارایى به‌فه‌رمى، نزیکین له‌ڕێککه‌وتن، به‌ڵام چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعه‌کان ده‌که‌ین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازى شیعه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:»له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا باسى پشکى کورد کراوه که رێژه‌که‌ى له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌شنووسه‌ن که‌حکومه‌تى هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، به‌ڵام شیعه‌کان باسى پێشنیازى نوێیان کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن تا له‌پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ستى که‌وتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فده‌که‌یان ده‌چێته‌وه بۆ دانوساندنى کۆتایى تا ره‌شنووسێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌کان ئاماده بکه‌ن و بخرێته پڕۆژه‌ى بودجه‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌رى ده‌ستپێبکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رکردایه‌تى کورد ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق داویه‌تى به‌لایه‌نه شیعه‌کان که‌هه‌موو نه‌وتى هه‌نارده‌کراوى هه‌رێم که (460) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ، (250) هه‌زار به‌رمیلى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ئه‌وى تر‌ى به‌نه‌وت یان پاره‌که‌ى بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، وتیشى:» تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌یه که له‌نێوان حکومه‌تى هه‌ردوولا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه که‌ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌کۆمپانیاى سۆمۆ له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، هه‌وڵه‌کانیش بۆ ئه‌م ده‌قه به‌رده‌وامه«. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له (129) ترلیۆن دیناره‌و له‌سه‌دا (12.67) پشکى هه‌رێمه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا په‌یوه‌ست بن به‌بودجه‌وه ئه‌وا زیاتر له (13) ترلیۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به‌فه‌رمى بانگهێشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کرێت. نیکۆڵاس ھێراس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه حکومییه‌کانى په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى جه‌نگ له‌ئه‌مریکا له‌تویتێکدا نوسویه‌تى: "جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌ردانى واشنتۆن ده‌کات". نیکۆڵاس ئه‌وه‌شى نوسیووه که "له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مریکا، عه‌بدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى کۆنگرێس کۆده‌بێته‌وه". تورکیا داوایکردوه، ئه‌مریکا سه‌رجه‌م هاوکاریه‌کانى بۆ هێزه‌کانى ڕۆژئاڤاى کوردستان ڕابگرێت. ڕۆژى 15ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندیى به‌مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌وه کرد.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" سبه‌ى شه‌و پێنج هه‌زار ڤاکسینى کۆرۆنا له وڵاتى چینه‌وه ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و عێراق". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021، سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له دواى کردنه‌وه‌ى به‌شێکى گه‌وره‌ى چاودێرى چێ به‌ناوى نه‌خۆشخانه‌ى لالاڤ له شارى هه‌ولێر، به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند: "سبه‌ى شه‌وى دوشه‌ممه کاروانى یه‌که‌مى ڤاکسینى (سینۆفارم)ى چینى ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان و عێراق، که بڕى ھه‌رێمى کوردستان له‌و کاروانه پێنج هه‌زار ڤاکسینه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ڤاکسینه‌که پێویستى به ھه‌ندێک پشکنین ھه‌یه و دواتر بڕیار له‌کاتى به‌کارھێنانى ده‌درێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، به‌شێک له‌و ڤاکسینانه له‌سه‌ر داواى کنسوڵى چین بۆ ئه‌و ھاوڵاتییه چینیانه به‌کارده‌ھێنرێت که له ھه‌رێمى کوردستانن، وتیشى:" نزیکه‌ى چوار هه‌زار دانه‌شى بۆ کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارده‌ھێندرێت و به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت، که بۆ ھه‌ر که‌سێک دو ژه‌م به‌کارده‌ھێندرێت، واته دوو هه‌زار که‌س ده‌کات".
هاوڵاتى ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى گرووپه‌کانى به‌رگرى عێراقى به‌ڵێنیانداوه وه‌ڵامى هێرشه‌که‌ى شه‌وى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له رۆژهه‌ڵاتى سوریا بداته‌وه که به‌هۆیه‌وه لانیکه‌م 17 چه‌کدارى ئه‌و گروپه کوژران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021، له‌به‌یاننامه‌که‌ى ده‌سته‌که‌دا هاتووه"تاوانى هێرشکردنه سه‌ر پێگه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له رۆژهه‌ڵاتى سوریا کۆتایى به‌هه‌موو ئه‌و له‌یه‌کتێگه‌یشتنانه ده‌هێنێت که له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌سه‌ند کراوه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ده‌رفه‌تێکى که‌م له‌به‌رده‌م حکومه‌تى عێرقدا ماوه بۆئه‌وه‌ى به‌ڕوونى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر پێشێلکارییه به‌رده‌وامه‌کانى سه‌روه‌ریى خاکه‌که‌ى پیشان بدات" ده‌شبێت حکومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ڕوون بکاته‌وه که خاکى خۆیان کردۆته‌وه جێگایه‌ک بۆ په‌لاماردانى عێراق، هه‌روه‌ک چۆن ده‌بێت هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه روون بکاته‌وه که له‌ناوخۆى عێراقه‌وه ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا تێکه‌ڵکردووه و پاساو بۆ تاوانه‌کانى ده‌هێننه‌وه". هاوکات، ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى گرووپه‌کانى به‌رگرى عێراقى داواى له حکومه‌تى عێراق کردووه له‌ڕێگاى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى پیشه‌ییه‌وه ئه‌و که‌سانه ئاشکرا بکات که هاوکاریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا کردووه و له‌سه‌ر تاوانه‌که‌یان ئاسانکارییان بۆکردوون، هه‌موو لایه‌ک به‌ره‌و ئاکامێک ده‌بات که هیچکه‌س خۆزگه‌ى پێناخوازێت. ده‌سته‌که له‌کۆتاییدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردووه که ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانیان بێ وه‌ڵامى گونجاو تێناپه‌ڕێت و ئه‌وکاته‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ى هاوکار و هه‌ماهه‌نگى ئه‌و تاوانه بوون له‌لێپرسینه‌وه رزگاریان نابێت. به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى ئه‌مریکا هه‌ردوو گروپى چه‌کدارى (که‌تائیب حزبوڵڵا ، که‌تائیب ئه‌لشوهه‌دا)ى سه‌ر به هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له سوریا کرده ئامانج، که به‌پــێى به‌دواداچونه‌کانى ڕوانگه‌ى سورى بۆ چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ 17 چه‌کدارى ئه‌و دوو گروپه کوژراون.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شێروان شێروان رۆژنامه‌نوسى ده‌ستگیرکراو، به‌هۆیه‌کارێکى نادیار براوه‌ته بنکه‌ى پۆلیس له شارى هه‌ولێر و وته‌ى لێوه‌رگیراوه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، شێروان شێوانى که رۆژى 16ى شوبات به شه‌ش ساڵ زیندانى حوکمدراوه ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه وته‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شێروان شێروانى له رۆژى 16ى شوبات باسى له‌وه‌کردووه که ئه‌شکه‌نجه دراوه و سوکایه‌تى پێکراوه بۆیه جارێکى دیکه وته‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت. بەشدار حەسەن، پارێزەری شێروان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمڕۆ لە کەیسێکی نوێ‌دا شێروان شێروانی برایە بەردەم دادوەر لە بنکەی پۆلیسسی خانەقا لە هەولێر، بەتۆمەتی تەشهیرکردن لە رۆژی دادگاییکردنەکەی پێشوویدا بە ئاسایش. پارێزەرەکە دەشڵێت " شێروان شێروانی لە بنکەی پۆلیسی خانەقا لە هەولێر ئیفادەی لێوەرگیرا، بەڕێوەبەری بنکەکە ڕێگەیدا کە من بچمە ژوورەوە و لەگەڵی بم، بەڵام ئاسایش ڕێگرییان لێکردم و نەیانهێشت بچمە ژوورەوە، واتە لە بکەی پۆلیس ئاسایش حوکم دەکات."
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌داته نوێنه‌رى هه‌ندێک له وڵاتان له عێراق و داواکاره ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه کاروبارى ناوخۆى عێراق و خۆیان له‌و کارانه به‌دوور بگرن. دواى ده‌مه‌قاڵێى نێوان باڵیۆزانى ئێران و تورکیا له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى بیانى له عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داواى له نوێنه‌رانى کاره دیبلۆماسییه‌کان کرد، ده‌ست له کاروبارى عێراق وه‌رنه‌ده‌ن. له تویتێکى دره‌نگانى ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌دا حه‌لبوسى نووسیویه‌تی:"نوێنه‌رانى ئه‌رکه دیپلۆماسییه‌کان له عێراق ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌کانیان بکه‌ن و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێز بکه‌ن، هه‌ندێک له نوێنه‌رانى ئه‌و ئه‌رکانه ده‌بێت باش ئاگادارى ئه‌رکه‌کانیان بن و ده‌ست له‌و شتانه وه‌رنه‌ده‌ن که ئه‌رکى ئه‌وان نییه‌و ڕێز له سه‌روه‌رى عێراق بگرن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".
هاوڵاتى نرخی نەوتی خاو بەشإوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئیستادا نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پیوە دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا. ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت، ئەمەش بە بەراورد بە نرخی دوێنێ بڕی دۆلارێك و ٦٩ سەنت کەمی کردووە. هاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی لە بازارەکاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بە هەمان شێوە بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢ دۆلار و سێ سەنت دابەزیووە. ئەمە لەکاتێکدایە نرخی نەوت لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە بەرزبونەوەدا بوو بەجۆرێك کە گەیشتە ٦٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هاوڵاتى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جاروه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و ده‌شڵێت:" سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته به‌غداو کۆتا ره‌شنوس ئاماده ده‌که‌ن بۆ رێککه‌وتن". ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد:" دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن و تا له پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "به پێى زانیارییه‌کانیان ئه‌گه‌رى هه‌یه سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات و له‌سه‌ر کۆتا ره‌شنووسى رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن". پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له 129 تریلۆن دیناره‌و له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێمه و به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له په‌رله‌مانتارانى کوردى لیژنه‌ى دارایى وه‌رگرتووه زیاتر له 13 تریلۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ دووشه‌ممه شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شۆفێراندا ده‌کرێته‌وه: ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر: سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیانى به‌ڕێزمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که‌وا له رۆژى یه‌کشه‌ممه 28ى شوباتى 2021 له کاتژمێر 8:00ى سه‌ر له‌به‌یانى به‌شى یه‌که‌مى شه‌قامى 150 مه‌ترى به‌ڕووى شوفێراندا ده‌کرێته‌وه بۆ هاتووچۆکردن، له‌پاش ئه‌وه‌ى که به‌فه‌رمى له رۆژى پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرایه‌وه. به‌هیواى ئه‌وه‌ى که شوفێران سوود له‌و شه‌قامه وه‌ربگرن و به‌پێى یاسا و رێنماییه‌کانى هاتووچۆ به‌کارى بێنن و به‌و خێراییه‌ش لێخوڕینى تیادا بکه‌ن، که به‌هێماکان دیاریکراوه. بۆلاینى چه‌پ 110کم وهه‌ردووک لاینى ناوه‌ندیش بۆخێرایى 100کم ولاینى لاى راسته‌ش بۆ خێرایى 80کم، که ده‌بێت بارهه‌ڵگره‌کان ته‌نها له‌و لاینه لێخوڕین بکه‌ن و به‌درێژایى رێگاکه‌ش لاینى خزمه‌ت هه‌یه له‌لاى راست، که ده‌توانن بۆ حاڵه‌تى له‌ناکاو بۆ وه‌ستان به‌کارى بێنن. به‌هیواى سه‌لامه‌تى بۆهه‌مو لایه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) تۆمه‌تبار ده‌کات بوونه‌ته به‌هانه بۆ تورکیا تا ناوچه‌ى ئارام له‌هه‌رێمى کوردستاندا دروست بکات. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس 24دا رایگه‌یاندووه، "کێشه‌ى په‌که‌که په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه و چه‌ند ساڵێکه بۆ ئێمه گواستراوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که" په‌که‌که له هاتنى سوپاى تورکیا بۆ هه‌رێم به‌رپرسیاره و بووه‌ته هۆکارى توڕه‌کردنى ئه‌نقه‌ره و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌بکه‌نه‌وه، په‌که‌که‌ش سودى له نیاز پاکییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه." هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت:" په‌که‌که شاخ و ناوچه‌ى نیشته‌جێبونى داگیرکردووه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نه‌مانتوانیوه زیاتر له 800 گوند بنیات بنێینه‌وه، هیوادارین په‌که‌که درک به‌وه‌بکات بوونى سه‌ربازى ئه‌وان له هه‌رێمى کوردستاندا خزمه‌ت به که‌س ناکات." له‌باره‌ى بوونى هێزه‌کانى تورکیا له‌خاکى هه‌رێمى کوردستاندا، مه‌سرور بارزانى ئه‌وه ده‌خاته‌روو که"ئێمه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رى وڵاته‌که‌مانداین و هیچ وڵاتێکى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه سوپاى وڵاتێکى سه‌روه‌رییه‌که‌ى پێشێل بکات و له ئێستادا تورکیا هیچ به‌هانه‌یه‌کى نییه ناوچه‌ى ئارام له هه‌رێمى کوردستاندا دروستبکات، به‌ڵام په‌که‌که به‌هانه ده‌دات به تورکیا".