کاکەلاو عەبدولڵا لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی بایدن دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، بەڵام بەهێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران لەسوریا ئەو پەیامەی گەیاند کەناهێڵێت «بریکارەکانی چیان پێ خۆشبێت لەهەرێمەکەدا ئەنجامی بدەن». بۆ یەکەمجار لەژێر سەرپەرشتی جۆو بایدن، ئەمریکا گورزی خۆی وەشاند لەئێران و لەچەند هێرشیکی ئاسمانی‌دا چەند گروپێکی سەر بەئێرانی لەسوریا کردە ئامانج. هێرشەکان لەبەرەبەیانی ٢٦ی مانگی رابردوو ئەنجامدران و وەڵامێک بوون بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر لە ١٥ی هەمان مانگ کەبووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێک و بریندابروونی نۆ بەڵێندەری تر لەگەڵ سەربازێکی ئەمریکی لەبنکەی هاوپەیمانان لەفرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر. «ئێمە دڵنیاین ئەو ئامانجەی پێکامان لەلایەن هەمان ئەو میلیشیا شیعانەوە بەکاردەهێنران» کەهێرشەکانی هەولێریان ئەنجامدا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای هێرشەکان وای وت. هێرشەکانی ئەمریکا چەند دامەزراوە و بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج لەناوچەی ئەبوکەمال کەدەکەوێتنە نێوان سنوری سوریا‌و عێراق. بنکەکان سەر بە کەتائیبی حزبوڵا و کەتاییبی سەید ئەلشوهەدا بوون کەدوو گروپی سەر بەحەشدی شەعبین. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە (٢٢) سەرباز لەهەردوو گروپ لەهێرشەکاندا کوژراون. پەیامی هێرشە ئاسمانییەکە بەپێی وتەی شارەزایان، هێرشەکەی واشنتن پەیامێک بوو بۆ ئێران کە رێگە نادات نیازپاکی ئیدارەی بایدن بقۆزێتەوەو بریکارەکانی هەرشتێکیان بوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدەن. پۆڵ ئادەمز، شیکەرەوە لە (بی بی سی نیوز) نووسیویەتی، «هێرشەکان پەیامێکە بۆ ئێران کە : تەنها لەبەرئەوەی ئامادەی دانیشتنین لەگەڵتان مانای ئەوە نییە بریکارەکانت لەهەرێمەکەدا چیان بوێت بیکەن». دوای (٢٤) کاتژمێر لەئەنجامدانی هێرشەکە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیارێکدا کەئایا پەیامی هێرشەکەی چی بوو رایگەیاند، «ناکرێت بەجۆرێک رەفتار بکەیت کە وابزانیت لێی قوتار دەبیت، ئاگاداربن». سباستیان رۆبڵن، ستووننوسی گۆڤاری (فۆربسی ئەمریکی)، لەوتارێکدا نووسیویەتی: پەیامی ئیدارەی بایدن سەبارەت بەهێرشەکەی ئەبوکەمال دوو مەبەستی هەبوو: بۆ ئەوەی پیشانی بدات سزای هەر هێرشیکی کوشندە دەدات بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا. «بەڵام بەشێوەیەک وەڵامی دەبێت کەهاوئاست بێت بەهیوای ئەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران زیندوو ببێتەوە». سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئەمریکای ئیدانە کرد‌و بە «شەڕەنگێزی نایاسایی» وەسفی کرد. بایدن و رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ یەکێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی جۆو بایدن گەڕانەوەی ئەمریکا بوو بۆ رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوەو سزای ئابوریی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە. ئەوەی تائێستا روونە هیچ لایەکیان ئامادەی ئەوە نین دانیشتن لەگەڵ یەک ئەنجامبدەن بەوپێیەی واشنتن داوای ئەوە دەکات ئێران پابەندی تەواوەتی خۆی بە رێککەوتنەکەوە بکات لەکاتێکدا تاران داوای ئەوە دەکات دەبێت لەپێشدا هەموو سزا ئابورییەکانی لەسەر هەڵبگیرێت. لە ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ئەتۆمی ئێران. لەناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککه‌وتنه‌که‌ى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١شه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠%، که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ی پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسەکە، ئێران ماوەی سێ مانگی بۆ لێکۆڵەران درێژ کردەوە تا بتوانن لەلێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام بن، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی چەندین پەرلەمانتار کەپرۆژەیاساکەیان تێپەڕاندبوو بۆ قەدەغەکردنی لێکۆڵینەوەی ئاژانسەکە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. لەنێوخۆی ئێران‌دا، دوو بۆچون دروست بوون، کە یەکێکیان دەیەوێت وڵاتەکە زیاتر تووند بێت و خاڵەکانی رێککەوتنەکە زیاتر پێشێلبکرێت و ئەویتریش دەیەوێت کە نەرمی پیشانبدات. رۆژنامەی رۆژانەی ئێران، کە لەحەسەن رۆحانی سەرۆکی ئیرانەوە نزیکە، لەستوونێکدا باس لەوەدەکات: ئەوانەی دەڵێن دەبێت ئێران کردەی توند بگرێتەبەر لەسەر رێککەوتنەکە، دەبێت ئەوەش بڵێن کەگەرەنتی چییە ئێران دیسان وەک رابردوو بەتەنها بەجێناهێڵرێت. ئەم ستوونە دوای رێگەپێدانی حکومەتی ئێرانە بەلێکۆڵەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ سێ مانگی تر بڵاوکرایەوە. لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی رۆژانەی کەیهان، کەسەرنوسەرەکەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە دەستنیشانکراوە، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد بەبڵاوکردنەوەی ئەوەی کە رێککەوتنەکە «بەبێ بەشداری و بۆچوونی ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای نیشتمانی ئامادە نەکراوە». میر جاودەنیفەر، مامۆستا لەناوەندی هەرزیلە لەئیسرائیل، بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە «ئابوری ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا، کۆڤید-١٩، هەروەها گەندەڵییەوە زۆر خراپی لێ بەسەرهاتووە، بۆیە ئەگەر بایدن یەکەم هەنگاو بنێت بەلابردنی بەشێک لەسزاکان... خامنەیی ئامادە دەبێت کەبگاتە رێککەوتنێک لەگەڵی». دوای بوونی جۆو بایدن بەسەرۆکی ئەمریکا چی گۆڕاوە لەسیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران سیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەدیوە دوای دۆناڵد ترەمپ و هاتە سەرتەختی جۆو بایدن بەوپێیەی سزاکانی سەردەمی سەرۆکی پێشوو هێشتا ماون و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا باش نین. بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەوەی جێی سەرنجە کەئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشوو هەڵەشە نییە لەبەرامبەر تاران‌دا، ئەمەش دوای هێرشە ئامسانییەکە دەرکەوت بۆ سەر ناوچەی ئەبوکەمال لەسوریا. «وادیارە واشنتن جیاوازییەکی روون دەردەخات بە بەراورد بەکردە هەڵەشەییەکانی ئیدارەی پێشوو»، ئادەمز وای نووسیوە. لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر کوژرانی بەڵێندەرێکدا لەعێراق لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بەکوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، کرد لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا وەڵامی ئیدارەی بایدن، بەپێی وتەی چاودێران، بۆ کوژرانی بەڵێندەرێک لەهێرشەکەی هەولێردا «هاوئاست بوو» بەجۆرێک لەجۆرەکان «حەق بەحەق بوو». هێرشەکەی ئیدارەی بایدن ئەوەش دەردەخات کەنابێتە مەترسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. نیک پاتن واڵش، سەرنووسەری بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سی ئێن ئێن، لەوتارێکدا نووسیویەتی: هێرشەکەی ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق-سوریا هەڕەشەیەکی بەرجەستە دروستناکات بۆ دیبلۆماسییەت لەگەڵ ئێران، رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ ئەوە پێکهێنرا کەئێران دووربخاتەوە لەدەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی نەک ویستی بۆ هەژمونی هەرێمی و کارکردن لەسەر پرۆگرامی چەکی تر». ئابوری ئێران و هەناردەی نەوت سزا ئابورییەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆر گەورەی گەیاندووە بەئابوری ئێران، بەڵام ئەوەی ئیدارەی پێشووی دەیخواست کەگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران بوو بە «سفر» نەهاتە دی، بەڵکو لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لەهەڵکشاندایە. بەپێی وتەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، کەهەفتەی پێشوو بۆ پرێس تیڤی ئێران قسەی کرد، سزا ئابورییەکانی واشنتن بڕی یەک ترلیۆن دۆلار زیانی گەیاندووە بەئابوری وڵاتەکەی. زەریف وتیشی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ (٨٠٠) جۆری سزای کۆنی سەپاندووەتەوەو (٨٠٠) جۆری تری نوێی لەسەر داناوە بۆ تێکشکاندنی ئابوری وڵاتەکەی. زەریف باسی لەوەشکرد، لەحاڵەتی گەڕانەوەیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا داوای قەرەبوو دەکەنەوە. لەئایاری ٢٠١٨ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی ئێران کشایەوەو لەچوارچێوەی هەڵمەتی «فشاری باڵا» واشنتن دەستیکرد بەسەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر تاران. لەساڵی ٢٠١٩، مایک پۆ‌مپێیۆ باسی لەوەکرد کەدەیانەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر، لەکاتێکدا کە رایگەیاند سزاکانی وڵاتەکەی هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە (٤٠٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای S&P Global Platts، کەکۆمپانیایەکی بەریتانییە و زانیاری بازرگانی و شیکاری نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە، هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بەرزبووەتەوەو مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیش ئاستی بەرهەمهێنان بەرزترینی تۆمارکردووە لەساڵی ٢٠١٩ەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئێران لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠٢ەوە، (٨٠٠) هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی نەوتی قورسی هەناردەکردووە، کەئەمەش هەڵکشانێکی بەرچاوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو کە لەهەندێک مانگدا هەناردەی رۆژانەی وڵاتەکە دەگەیشتە (٥٠٠) هەزار بەرمیل. کڕیاری نەوتی ئێران بەپلەی یەکەم چینەو دوای ئەویش ڤەنزوێلاو یابان و کۆریای باشور دێن. راپۆرتەکە ئەوەش دەردەخات کەحکومەتی ئێران داوای لەدامەزراوەکانی کردووە کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن و لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمهێنان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (١٤٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەمەش زۆرترین ئاستی بەرهمهێانە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٩ەوە. بەڵام کۆمپانیای پێترۆ لۆجیستیکی سویسری، لەنوێتترین راپۆرتدا رایگەیاندووە کە مانگی شوبات هەناردەی نەوتی ئێران کەمیکردووەو ئەو هەڵکشانەی لەمانگی کانوونی دووەمدا بەخۆیەوە بینیوە بۆ (٢٥٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە.
هاوڵاتى دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان حه‌وت به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن:"ئێمه ئامه‌ده‌ین بچینه دادگا به‌مه‌رجێک دانیشتن کراوه بێت"،و ده‌شڵێن:" به‌دڵنیایى کۆتایى به قاچاغچێتى بهێندرێت داهاتى مانگانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان نزیکده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه". عه‌لى حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له‌باره‌ى قاچاغچێتى له خاڵه سنوریه‌کان رایانگه‌یاندووه، "به‌رپرسانى دارایى و به‌تایبه‌ت گومرگ، ده‌یانه‌وێت بڵێن، ئه‌م دۆسیه‌ى قاچاغیه گه‌وره‌کراوه، به‌رپرسانى باڵاى له پشت نیه، به‌دڵنیایى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵات له کوردستان له‌پشت قاچاغچێتیه‌وه‌یه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، کارى کۆمپانیاى به‌رپرسان و حزبه‌کان چه‌ند که‌سێکى له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک کردووه‌ته خاوه‌نى ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌ک شتێکى یاسایى و ئاسایى ته‌ماشا ده‌کرێت،" 13 کۆمپانیا له ھه‌ریه‌ک له خاڵه سنوریه‌کان مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى گرێبه‌ستیان بۆ نه‌کراوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و مه‌حسوبیه‌ت و حزب حزبێنه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى چه‌ند که‌سێک". هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "به‌دڵنیایى به کۆتایى قاچاخ و ڕێککردنه‌وه‌ى کۆمپانیاکاری، داھاتى خاڵه سنوریه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه". حه‌وت داوا و به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى: یه‌که‌م: داھاتى خاڵه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سوریا ئاشکرا بکه‌ن. دووه‌م: 95% جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌یان له بازاڕى جگه‌ره‌که‌یه، رسوماتى گومرگى جگه‌ره به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه‌ى قاچاخى زۆر که‌مبو مانگانه نزیکه‌ى 10 ملیۆن دۆلار که‌میکردوه. سێیه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھێنانى مریشکى به‌ستوى له‌ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌کردوه، بازاڕپڕه له مریشکى به‌ستوى ده‌ره‌وه. چواره‌م: ھێنانى ھێلکه قه‌ده‌غه‌یه‌و بازاێ پڕه له ھێلکه‌ى قاچاخ، بازاڕپڕه له خورماى قاچاخ. پێنجه‌م: زیاتر له 16 ھه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل به قاچاخ داخڵکراوه‌و ئێستا بێ ژماره‌ن، ھه‌وڵێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یان پێبدرێت. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھیچ مۆڵه‌تێکى به ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى و ئێرانى و تورکى نه‌داوه، مه‌یدانى ئاژه‌ڵان پڕه له حه‌یوانى سورى و تورکى و ئێرانى (ئێستا ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى راگیراوه). حه‌وته‌م: ئێستا مس و فافۆن و زه‌رد، بارھه‌ڵگرى به حه‌وت ملیۆن دینار ده‌برێته ده‌ره‌وه به‌بێ گومرگ.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گاته (260) ملیۆن دۆلار‌و دراوه به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ده‌شڵێت: «تائێستا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با به‌ستراوه، به‌ڵام سیستمه‌که نه‌خراوه‌ته‌کار». هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌قه‌یرانى که‌مى کاره‌بادا بووه‌و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه که بۆ هه‌ر ماڵێک (20) ئه‌مپێر کاره‌با دابین بکرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه وزه‌ى «فه‌وتاو» بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى کاره‌با. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌ساڵى 2017 ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست به‌کارکردن بکرێت تێیدا، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستى پێکراوه‌و بڕیاره تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو ته‌واو بکرێت. وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ته. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار زیاترى تێده‌چێت، هه‌مووى حکومه‌تى هه‌رێم دابینى ده‌کات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، تائێستا (512) هه‌زار پێوه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌ستراوه، وتیشى:»تائێستا سیستمه‌که کارى پێنه‌کراوه‌و که‌ى هه‌مووى ته‌واو بوو ئه‌وکات ده‌خرێته‌کار». «به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى کردوومانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا پابه‌ندمان کردوون به‌ورده‌کارى هونه‌رى و دارایى ناو گرێبه‌سته‌که، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له‌پێوه‌ره‌کاندا لێپرسینه‌وه له‌کۆمپانیاکان ده‌که‌ین». به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم واى وت». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیاى جیاواز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێرو دهۆک. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (تى ئێڵ) و (شاندز) کردووه، تى ئێڵ سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات و شاندزیش سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ کۆمپانیاى شاندز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى به‌بڕى (11) ملیۆن و (300) هه‌زار دۆلاره، بۆ کۆمپانیاى تى ئێڵ له‌هه‌ولێر بڕه‌که‌ى هەشت ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلاره، له‌دهۆکیش به‌بڕى چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان نییه‌و حکومه‌تى هه‌رێم خۆى دابینى کردووه‌و یه‌ک فلس له‌سه‌ر هاووڵاتیان ناکه‌وێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ته‌نها کڕینى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌باى هه‌رێم تێچووه‌که‌ى (102) ملیۆن و (438) هه‌زار دۆلاره. به‌ڵێنده‌رێکى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى ده‌ڵێت کۆمپانیاکان بۆ به‌ستنى هه‌ر بۆکسێکى پێوه‌رى زیره‌ک (20) دۆلار قازانج ده‌که‌ن. به‌کر ره‌شید به‌ڵێنده‌رى جێبه‌جێکارى پێوه‌رى زیره‌ک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بۆ هه‌ر بۆکسێکى بچووکى پێوه‌رى کاره‌با (21) دۆلار و بۆکسى گه‌وره (23) دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ستنى ته‌نها یه‌ک بۆکسى پێوه‌رى زیره‌ک (43) دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که‌واته به‌بۆکسى بچووک و گه‌وره‌وه زیاتر له (20) دۆلار قازانجى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانە ده‌بێت». ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، که‌واته (20) دۆلار زه‌ڕبى ملیۆنێک و (500) هاوبه‌شى کاره‌با ده‌کاته (30) ملیۆن دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکان. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌لایه‌ن سێ کۆمپانیا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌یه‌کێکیان رووپێوى گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمپانیاى دووه‌م بۆرده‌کانى رێکده‌خات و کۆمپانیایه‌کى سێیه‌میش بۆرده‌کان له‌سه‌ر عه‌موده‌کان داده‌نێت. به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز که له‌پارێزگاى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌به‌ستێت، ئاماژه به‌ئاماره‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات. یونس تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز له‌پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:»ته‌نها بۆکسه‌کان ده‌به‌ستین، وه‌کو شاندز ته‌نها کاره‌که‌مان داوه به‌گروپ نه‌ک کۆمپانیاى دیکه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که (231) هه‌زار و (618) سندوق به‌ر پارێزگاى سلێمانى و (200) هه‌زار و (639) بۆکسى کاره‌با بۆ پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆکیش (128) هه‌زار و (814) بۆکسى کاره‌باى به‌رده‌که‌وێت. هاوکات باسى له‌وه‌شکرد کۆى گشتى (561) هه‌زار و (71) سندوقه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان. وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ورده‌کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک باس ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک نییه، به‌ڵکو سه‌رپێچیه‌کانى کاره‌با تۆمار ده‌کات و ده‌ینێرێت بۆ سیستمه‌که. سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک، یه‌که‌کانى کاره‌با به‌پێى کات، واتا هه‌موو کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر جارێک تۆمار ده‌کات و له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنتڕۆڵى ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌کارییه‌کى هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکى کاره‌با تۆمار و چاودێریى ده‌کات». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و پێوه‌ره کۆنتڕۆڵى کاره‌با ئاگادارده‌کاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچى و ده‌ستکارییه‌ک که‌هاوبه‌شى کاره‌با بیکات و کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت کاره‌باکه‌ى ببڕێت. «خه‌ڵک واتێگه‌یشتووه ته‌نها پێوه‌رى زیره‌که، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیسته‌مێکى زیره‌کى کاره‌بایه‌و پێوه‌ره‌کان ته‌نها به‌شێکن له‌سیستمه‌که«، سیروان محه‌مه‌د واى وت. گرێبه‌ستى پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى 2017 ئیمزا کراوه، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستکرا به‌جێبه‌جێکردنه‌وه‌ى و به‌وته‌ى وه‌زیرى کاره‌باش»دانانى پێوه‌رى زیره‌ک لەسه‌دا 80%ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌رده‌کات، چونکه زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر کاره‌با ناهێڵێت».
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێکى باڵاى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرس گه‌یشته به‌غدا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رۆکایه‌تى که‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرسى بازرگانى و پیشه‌سازى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى عێراق گه‌یشته به‌غدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، به‌شێکى گفتوگۆکانى وه‌فده‌که په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکان و پێدانى مۆڵه‌تى کارى پیشه‌یى و چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى په‌یوه‌ست به کارگه و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان. سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى حکومه‌تى فیدڕاڵ رێکه‌وتنێکى ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى پێکهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌بازاڕکردنی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وتى له مانگى شووبات ئاشکراکرد و ڕایگه‌یاند، که به‌راورد به مانگى کانوونى دووه‌م زیادیکردووه و داهاته‌که‌ى پێنج ملیار و 26 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ یه‌کى ئازارى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانى کۆمانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ) له‌مانگى شوباتى رابردوودا بڕى 82 ملیۆن و 877 هه‌زارو 757 به‌رمیل نه‌وت له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک و ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه هه‌نارده‌کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه تێکڕاى نرخى نه‌وت له مانگى شوباتدا 60 دۆلار‌و 33 سه‌نت بووه‌و به‌وپێیه‌ش داهاتى نه‌وت پێنج ملیار و 26 ملیۆن 807 دۆلار بووه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و نه‌وته‌ى مانگى رابردوو هه‌نارده‌کراوه 79 ملیۆن و 105 هه‌زارو 329 به‌رمیلى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه بووه‌و سێ ملیۆن و 772 هه‌زارو 428 به‌رمیلیشى له کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوکه‌وه له‌ڕێى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیاوه هه‌نارده‌کراوه".
سازدانى: عه‌مار عه‌زیز. دهۆک قایمقامى شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌هه‌شت هێزى جیاواز و سه‌ره‌کى له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگالدا بوونیان هه‌یه‌و ده‌شڵێت:» ته‌نها له‌شکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌منى وه‌ته‌نى له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا ماون». فه‌هد حامد، قایمقامى ناوه‌ندى شه‌نگال، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و یه‌به‌شه له‌ناو قه‌زاى شه‌نگالدا نه‌ماون. فه‌هد حامد له‌دایکبووی1965، ده‌رچووى ئاماده‌ییه‌و خه‌ڵکى شنگاله، له‌ساڵی2004 تائێستا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى به‌عاجه، له‌دواى رووداوه‌کانی 16ی ئوکتۆبه‌ر 2017کراوه‌ته قایمقامى قه‌زاى شەنگال. هاوڵاتى: چه‌ند هێز له‌ئێستا له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگال بوونیان هه‌یه؟ فه‌هد حامد: هه‌شت هێزى سه‌ره‌کى ئێستا له‌سنورى قه‌زاى شه‌نگالدان که‌هه‌ر یه‌کێکیان ژماره‌یه‌ک سه‌ربازییان هه‌یه که‌پێکهاتوون له(له‌شکرى عێراقى به‌هه‌موو به‌شه‌کانى گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ڵات له‌ژێر ده‌ستى ئه‌واندایه، پۆلیسى ناوخۆ ، ئه‌منى نیشتیمانی، حه‌شدى شه‌عبى، فەوجی ته‌وارى، یه‌به‌شه له‌گه‌ڵ ئاسایشى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر به‌یه‌به‌شه، پاسه‌وانى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت، فه‌وجى قاسم شه‌شۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌مه‌زارگاى شه‌رفه‌دینن، هێزى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر به‌حه‌یده‌ر شه‌شۆ). هاوڵاتى: ئه‌و هه‌شت هێزه‌یه هه‌موویان له‌سه‌نته‌رى شه‌نگالن یا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوى قه‌زایه‌که فه‌هد حامد: دواى رێککه‌وتنى عێراق و هه‌رێم ، هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و یه‌به‌شه باره‌گاو شوێنه‌کانى خۆیان له‌سه‌نته‌رى شاره‌که چوڵکردووه، ته‌نها له‌شکرى عێراق و پۆلیسى ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌منى وه‌ته‌نى له‌ناو سه‌نته‌رى شاردا ماون. ئه‌و قسانه هیچ راست نین که‌ده‌وترێت هێشتا یه‌به‌شه له‌ناو سه‌نته‌رى شاردایه، هه‌موو هێزه‌کانى قه‌زاى شه‌نگال پایبه‌ندیان به‌ڕێککه‌وتنه‌که‌وه کردووه‌و هیچ کێشه‌یه‌کى ئه‌منیمان نیه. هاوڵاتى: هێزه‌کانى یه‌به‌شه هه‌مووى خه‌ڵکى شه‌نگالن یان که‌سانى بیانیش له‌ناو رێزه‌کانى یه‌به‌شه‌دا؟ فه‌هد حامد: هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌سه‌دا 95%ی ئێزیدین و خه‌ڵکى شه‌نگالن، به‌شێکى که‌م عه‌ره‌بى ئێزدى تێدایه له‌ڕیزه‌کانى ئه‌واندایه، هیچ که‌سێکى بیانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌نگال له‌ناو یه‌به‌شه‌دا بوونى نییه، ئه‌و قسانه راست نیین که‌سانى دیکه له‌ناو یه‌به‌شه‌دا بوونى هه‌بێت هه‌موویان شه‌نگالین. هاوڵاتى: چیاى شه‌نگال له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى چ هێزێکدایه؟ فه‌هد حامد: چیاى شنگال بۆ ئێمه ئایین و دایک و باوکمانه، ئه‌وه‌نده پیرۆزه ناتوانم وه‌سفى بکه‌م، گه‌وره‌ترین پاڵپشت و هاوکاریى ئێزدییه‌کان بوو له 3ى ئابى 2014، ئێستا چیایه‌که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتى له‌شکرى عێراقدایه له‌به‌رزترین شوێنى چیاکه ئاڵاى عێراق به‌رزکراوه‌ته‌وه. هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌خوارووى چیاکه‌دان، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى هه‌زارو (500) خێزانى ئاواره هێشتا له‌ده‌وروبه‌رى چیاکه‌دان و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدى خۆیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه بچنه‌وه ناو ماڵه وێرانبووه‌کانیان. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند ئاواره‌ى شه‌نگال گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان؟ فه‌هد حامد: گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانى خۆیان به‌رده‌وامه، تائێستا نزیکه‌ى (22) هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنورى قه‌زاکه، به‌ڵام رێژه‌یەکى یه‌کجار زۆر هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونکه پێش هاتنى داعش ژماره‌ى نیشته‌جێى قه‌زاى شه‌نگال زیاتر له (80) هه‌زار که‌س بووه. هاوڵاتى : راسته ئاواره‌کان له‌به‌ر نه‌بوونى سه‌قامگیریى ئه‌منى و مه‌ترسى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا ناگه‌ڕێنه‌وه؟ یان هۆکارێکى دیکه هه‌یه؟ فه‌هد حامد: پێش 2017 کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى ئه‌منیى هه‌بوو، به‌ڵام دواى ده‌ستبه‌کاربوونم له‌ته‌مموزى 2017 تائێستا هیچ کێشه‌یه‌کى ئه‌منیى گه‌وره دروست نه‌بووه که‌شایه‌نى باسکردن بێت، دۆخى ئه‌منى زۆر سه‌قامگیره له‌شه‌نگالدا، راسته ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هێزى جیاواز له‌سنورى قه‌زایه‌که‌دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونه کێشه بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر هاوکارمانن بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌که، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان په‌یوه‌ندى به‌دۆخى ئه‌منییه‌وه نیه، به‌ڵکو هه‌ندێک شتى ترن. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند فه‌رمانگه‌ى حکومى له‌شه‌نگال کراونه‌ته‌وه؟ فه‌هد حامد: له‌سه‌دا70% فه‌رمانگه‌کانى حکومى کراونه‌ته‌وه، ته‌نها 30% ماون که‌بکرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ى کراونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن (شاره‌وانی، ته‌ندروستی، ئاو، په‌روه‌رده، دادگا، کاره‌با، چاندن) ئه‌وانه‌ى نه‌کراونه‌ته‌وه تائێستا (ره‌گه‌زنامه، که‌شوهه‌وا، تاپۆ، ڤێته‌رنه‌ری، بانکى زراعه‌و فه‌رمانبه‌ران، شوێنمان هه‌یه‌و فه‌رمانبه‌ریش هه‌یه)، به‌ڵام به‌هۆکارى سیاسى نه‌کراونه‌ته‌وه. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا به‌شێکى زۆر له‌شوێنه گشتییه‌کان و خانووه‌کانى ناو قه‌زاکه نۆژه‌ن نه‌کراونه‌ته‌وه؟ فه‌هد حامد: له‌کاتى هێرشى داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له‌سه‌دا 85٪ی ناوچه‌که وێران و خاپور کراوه، به‌داخه‌وه حکومه‌تى عێراق تائێستا وه‌ک پێویست پاره‌ى بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌کە خه‌رج نه‌کردووه. ژماره‌یه‌ک شه‌قام نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رێژه‌که که‌مه، به‌پێى زانیارییه‌کانم له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو به‌غدا نزیکه‌ى (25) ملیار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که خه‌رجکراوه، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌کى که‌مه به‌راورد به‌و وێرانکارییه‌ى له‌شه‌نگال کراوه. تائێستا هیچ خانوویه‌کى هاووڵاتیان له‌سه‌نته‌رى شاره‌که نۆژه‌ن نه‌کراوه‌تەوە، ده‌یان جار داوامان له‌به‌رپرسان کردووه ناوچه‌که نۆژه‌ن بکه‌ن، به‌ڵام بێسوود بووه‌و حکومه‌تى عێراق وه‌ڵامى پێویستى نه‌داوینه‌ته‌وه. هاوڵاتى: هێزه‌کانى کوردى به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى چه‌کداریان هه‌یه له‌شه‌نگالدا؟ فه‌هد حامد: پارته‌کانى کوردى هیچ چه‌کدارێکیان نیه له‌سنورى قه‌زاکه، یه‌کێتى باره‌گاى خۆى هه‌یه، به‌ڵام هیچ هێزێکى چه‌کداریان نیه، پارتیش هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه شه‌نگال. هاوڵاتى: له‌مانگى تشرینى یه‌که‌می2020 به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و پێکهێنانى ئیداره‌یه‌کى نوێ رێککه‌وتن، ئه‌م رێککه‌وتنه به‌کوێ گه‌یشتووه، ئێوه له‌گه‌ڵیدان؟ فه‌هد حامد: هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر شه‌نگال بکرێت به‌بێ وه‌رگرتنى راوبووچونى ئێزدییه‌کانى شه‌نگال زۆر قورسه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وه‌ى کراوه ته‌نها هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌نته‌رى شار دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، هێشتا یه‌ک خاڵى رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئێمه خاوه‌نى شه‌نگالین ده‌بێت یه‌که‌مجار راى ئێمه وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر نین هه‌ربۆیه تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه. هاوڵاتى: چه‌ند رێکخراوى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى له‌شه‌نگال کارده‌که‌ن؟ فه‌هد حامد: ئه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یەى ئێستا هه‌یه به‌شى زۆرى له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى ناوخۆ‌و بیانى جێبه‌جێ ده‌کرێت، ده‌یان خوێندنگا و شه‌قام و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تیان نۆژه‌ن کردووه‌ته‌وه، ژماره‌یان زۆره هه‌ر یه‌کێکیان ده‌یان پڕۆژه‌یان له‌شه‌نگال جێبه‌جێ کردووه، به‌نموونه رێکخراوێک (200) خانووى هاووڵاتیان له‌گوندى سوڵاغ نوژه‌ن ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هاوکارى رێکخراوه‌کان نه‌بوایە ئه‌و (22) هه‌زار خێزانانه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان. هاوڵاتى: بۆچى تائێستا کێشه‌کانى شه‌نگال یه‌کلایى نه‌کراونه‌ته‌وه کێ زیاتر به‌رپرسه به‌غدا یا هه‌رێمى کوردستان؟ فه‌هد حامد: هه‌ردووکیان به‌رپرسن، ئێمه عێراقین، ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر سه‌رى خۆمان داده‌نێن و رێز له‌سه‌روه‌رى عێراق و یاساکانى ده‌گرین، ده‌یان به‌رپرسى عێراقى له‌وه‌زیرو تاده‌گاته نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاتوونه‌ته شه‌نگال، به‌ڵام تائێستا ئاستى خزمه‌تگوزارى به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وێرانکارییه‌ى له‌شه‌نگال کراوه زۆر که‌مه. ساڵى 2018 نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاته شه‌نگال باسى (40) خاڵى کرد که‌جێبه‌جێ بکرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌ک خاڵیش جێبه‌جێ نه‌کراوه، شه‌نگال بووەته دۆسییه‌یه‌کى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى، ئیراده‌یه‌کى به‌هێزى پێویسته تاکێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکى و پشتگیریى له ئازادى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵانه کارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌کى ئایارى 2021مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌قیب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان کۆبووه‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که، کورته‌یه‌کیان ده‌رباره‌ى کار و چالاکییه‌کانى سه‌ندیکاکه‌یان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به وه‌دا ، که له هه‌رێمى کوردستان ، ئازادى ڕاگه‌یاندن هه‌یه، به‌ڵام کارى میدیایى له هه‌رێمى کوردستان ، له ڕووى یاسایى و پیشه‌ییه‌وه، پێویستى به ڕێکخستنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌و پشێوییه بکرێت که له بوارى ڕاگه‌یاندن هه‌یه. سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له پشتیوانى و پشتگیریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانى کوردستان و کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له هه‌رێمدا و ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و پێگه‌ى ڕۆژنامه‌نووسان کرد، له هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه و هاوکاریکردنى حکومه‌ت له ده‌ستنیشانکردنى گرفت و کێشه و سه‌رپێچییه‌کان، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنیان و چاککردن و باشترکردنى ئه‌زموونى حوکمڕانیى له کوردستاندا. گوتیشى ئازادى ڕاده‌ربڕین بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کى کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کانه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى حکومه‌ت دووپاتیکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، زه‌مینه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕینى بۆ ڕاگه‌یاندنکاران ده‌سته‌به‌ر کردووه بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى کاریگه‌رى خۆیان له کۆمه‌ڵگه‌دا بگێڕن. گوتیشى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان ، نابێ ڕێگه بده‌ن پیشه‌ى پیرۆزى ڕۆژنامه‌گه‌ریی، به مه‌به‌ستى ناوزڕاندن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و تێکدانى ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌کاربهێنرێت. هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌ت دڵنیاییدا که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکى و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان، بتوانن به شێوه‌یه‌کى پرۆفیشناڵانه و دوور له هه‌ر ئه‌جێندایه‌کى ناپیشه‌ییانه ، کارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به جۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ده‌سکه‌وته نیشتمانییه‌کان بێت.
هاوڵاتى نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم پێیوایه هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگ ده‌بێت و ده‌شڵێت:» پاپاى ڤاتیکان نزا بۆ کورد ده‌کات». رۆژی پێنجى ئادار پاپا فره‌نسیس پاپاى ڤاتیکان ده‌گاته عێراق، دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و بڕیاره له‌یاریگاى فەڕه‌نسو هه‌ریرى نووێژو چه‌ند دوعایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ (10) هه‌زار کریستیان ئه‌نجامبدات. خالید جه‌مال، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگه، چونکه ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئه‌و سه‌ردانه بکرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپا، ئه‌وان سه‌رپه‌رشتى کۆى مه‌راسیمه‌کان ده‌که‌ن، وتیشى:» ئه‌وه‌ى به‌ئێمه سپێردراوه ده‌ستنیشانکردنى کۆمه‌ڵێک له‌پیاوانى ئایینى دیار له‌پێکهاته‌کانى کوردستانە بۆ ئاماده‌بوون له‌مه‌راسیمه‌که، کۆمه‌ڵێک پێشنیارمان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». بڕیاره پاپاى ڤاتیکان کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق ئه‌نجامبدات و په‌یماننامه‌یه‌ک له‌نێوانیاندا واژۆ بکرێت له‌سه‌ر ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێکهاته‌کانى عێراق و یه‌کتر قه‌بوڵکردن. نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پاپاى ڤاتیکان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و دیدارى ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تدا، وتیشى:»له‌یاریگاى فه‌ڕه‌نسو هه‌ریرى به‌به‌شدارى (10)هه‌زار کریستیان نووێژو نزاى خێر بۆ عێراق‌و گه‌لى کورد‌و کریستیانه‌کان ده‌کات». به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌دوای 2003 له‌عێراق ملیۆنێک و (800) هه‌زار کریستیانى ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان که‌مبووەته‌وە بۆ (400)هه‌زار که‌س، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتى: »دڵنیام سه‌ردانه‌که‌ى پاپا هانده‌رێکى زۆر باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره کریستیانه‌کان بۆ زێدى خۆیان، ئێستا نزیکه‌ی (270)بۆ(300) هه‌زار کریستیان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین». خالید جه‌مال پێشیوابوو پێگه‌ى ڤاتیکان له‌جیهان زۆر به‌هێزه‌و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته پاڵنه‌رێکى باش تاپه‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غداو هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاتیکان به‌هێزتر ببێت. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020دا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: «به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین پاپا فه‌ره‌نسیس، پاپاى کڵێساى کاسۆلیک له (5 تاوه‌کو 8)ى مانگى ئادارى ساڵى 2021 سه‌ردانى عێراق ده‌کات، سه‌ردانه‌که په‌یامێکى ئاشتییه بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌تێکڕا، که جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێتى هه‌ڵوێستى مرۆیى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندئاژوویى و ململانێکان ده‌کات، هاوکات فره پێکهاته‌یى و لێبوورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان به‌هێزتر ده‌کات». به‌پێى پلانه‌که‌ى ڤاتیکان، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق له (5 تاوه‌کو 8)ى ئادار ده‌خایەنێت، پاپا سه‌ردانى به‌غداو شارێکى دێرینى وڵاته‌که ده‌کات که له‌ئینجیلدا ناوى هاتووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ولێرو موسڵ ده‌کات و ده‌چێته کڵێساى قه‌ره‌قۆش له‌حه‌مدانییه. عه‌مار یاکو سه‌رپه‌رشتیارى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پاپاى ڤاتیکان دواى گه‌یشتنى به‌عێراق سه‌ردانى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا ده‌کات که له‌سه‌رده‌مى داعش به‌ته‌واوى سووتێنرابوو، ماوه‌یه‌کى زۆرە ده‌ستمان به‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى که‌نیسه‌که کردووەو پێش سه‌ردانى پاپا بۆ که‌نیسه‌که ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه، له‌ساڵى 1932 دروستکراوه‌و به‌گه‌وره‌ترین که‌نیسه له‌عێراقدا داده‌نرێت. عه‌مار یاکو، باسى له‌وه‌شکرد سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ حه‌مدانییه‌و که‌نیسه‌ى تاهیرى ئه‌لکوبرا مێژوویى و زۆر گرنگه‌و هانده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چونکه تائێستا ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ئاواره کریستیانه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌رى شارى نه‌ینه‌وا، وتیشى: »هیوادارین لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له‌گه‌ڵ کریستیانه‌کان هه‌ڵبدرێته‌وه تاهه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان».
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند:" هیوایه‌کى زۆر هه‌یه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى ئازارى 2021، یادێک بۆ قادر حاجى عه‌لى دامه‌زرێنه‌رى گۆران له ته‌لارى هونه‌ر کرایه‌وه. لاهور شێخ جه‌نگى له لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌گه‌نه رێکه‌وتن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیوایه‌کى زۆر هه‌یه رۆژى پێنجشه‌ممه 4ى (ئادار/3)ى 2021 له‌سه‌ر کێشه‌کانى نێوانیان، هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن". هاوکات، شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به رۆژنامه‌ى هاوڵاتى راگه‌یاند:" رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و عێراق نزیکه".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له‌سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات قورسه منداڵان خۆیان له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزن، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:» ئه‌گه‌ر رێگه‌ى لێنه‌گیرێت کۆرۆناو کۆرۆناى گۆڕاو ته‌شه‌نه ده‌کات». ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد منداڵانى توشبووى کۆرۆنا هه‌یه که‌ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و سێ ساڵه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ریان بوونى هه‌یه. هه‌روه‌ها وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى:»له‌گه‌ڵ بوونى ڤایرۆسى کۆرۆناو کۆرۆناى گۆڕاو له‌هه‌رێم ئه‌گه‌ر رێگه‌ى لێنه‌گیرێت ته‌شه‌نه ده‌کات و مه‌ترسییه‌که گه‌وره ده‌بێت». به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که له‌سه‌دا 25%ى منداڵان تووشى کۆرۆنا بوون. پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که له‌سه‌ره‌تا وا بڵاوبۆوه که‌متر منداڵان تووشى کۆرۆنا ده‌بن، وتیشى:»یه‌که‌مجار وترا 10%ى منداڵان تووش ده‌بن، دواتر رێژه‌که به‌رزبووه‌وه بۆ 20%، تا له‌کۆتاییدا بووه 25%، تائێستاش هۆکاره‌که‌ى نه‌زانراوه«. پشده‌ر عه‌بدوڵا پێشیوابوو له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمارکراوه، تائێستاش وا ده‌رکه‌وتووه منداڵان تووشبوونیان به رێژه‌کى که‌م به‌رزبووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به‌نیشانه‌کانی، ئه‌و پسپۆڕه‌ى نه‌خۆشییه‌کانى منداڵان باسى له‌وه‌کرد که‌منداڵانى تووشبوو کۆکه‌و ئازارى سنگ و سه‌رئێشه‌و سکچوون و رشانه‌وه‌و هه‌ستى بۆن‌کردن و تامکردنیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و پزیشکه‌ى منداڵان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێگه‌کانى خۆپارێزى بۆ منداڵان قورسه‌و ئه‌رکى زۆر ده‌که‌وێته سه‌رشانى دایکان و باوکان به‌وپێیه‌ى ناتوانن به‌به‌رده‌وامى ماسک ببه‌ستن و ده‌ستیان پاک رابگرن.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌کات ده‌ڵێت" له هه‌موو لایه‌که‌وه له ئێران ده‌ده‌ین، رێگا ناده‌ین ده‌ستیان به چه‌کى ئه‌تۆمى بگات". بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له چاوپێکه‌وتنێکى ڕادیۆیى ڕایگه‌یاند" ئه‌وه ڕوونه که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى که‌شتییه‌که‌ى ئیسرائیل که به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى رابردوو ڕوویدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا و ئێمه وڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێت". هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند:" ته‌لئه‌بیب به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نادات تاران ده‌ستى به چه‌کى ئه‌تۆمى بگات و هاوکاتیش له‌هه‌موو لایه‌که‌وه له ئێران ده‌ده‌ن".
شاناز حەسەن هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانى ده‌ڵێت:»چه‌ند جارێک هه‌وڵى بینینى شێروانم داوه‌و دادوه‌ر رازى بووه، به‌ڵام ئاسایش رێگانادات بیبینم». رووگه‌ش جه‌باری، هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «شێروان له‌زیندان ئاسایشێک زۆر ئیهانه‌ى کردووه‌و داواى کۆدى سه‌ر ئایپادو کۆمیته‌ره‌که‌ى لێکردووه‌و ته‌نانه‌ت لێشى داوه، بۆیه ئه‌میش قسه‌ى به‌ئاسایشه‌که وتۆته‌وه، دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌دادگا وتوویه‌تى ته‌نها قسه‌م به‌و ئاسایشه وتووه‌ته‌وه که‌ئیهانه‌ى کردووم به‌خێزانه‌که‌م، نه‌ک به‌هه‌موو ئاسایشى هه‌ولێر». هه‌روه‌ها رووگه‌ش جه‌باری، باسى له‌وه‌شکرد تائێستا ته‌نیا رێکخراوى سی پى جه‌ى و په‌رله‌مانتاران سه‌ردانیان کردووه‌و وتیشى:»ئه‌وکاته‌ى (80) رۆژ بوو گیرابوو، دیدارێکى خێزانیمان بۆ رێکخرا توانیم پێنج خوله‌ک بیبینم، دوو مانگ و نیوه نه‌مبینیوه‌و داواشم کردووه دادوه‌ر ره‌زامه‌ندى داوه، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌ناده‌ن». هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه شێروان شێروانى لەماوەی بیست رۆژدا، یەک جار پێنج خوله‌ک په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئه‌وه باس ده‌کات که‌شوێنیان زۆر ناخۆشه‌و له‌ژوورێکى (30) که‌سیدان، به‌ڵام (96) که‌سى تێدایه. «توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کوڕه‌که‌م بانگى کردووم که‌بارودۆخى ده‌روونى زۆر خراپه‌و تێکه‌ڵى منداڵان نابێت و به‌رده‌وام گۆشه‌گیره له‌به‌رئه‌وه‌ى باوکى به‌ناحه‌ق زیندانى کراوه«.
ئارا ئیبراهیم ناسنامه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئاشکرا بوو، که‌سه‌که پێشینه‌ى تاوانى هه‌یه‌و دواى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌سلێمانى هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام پۆلیس خێزانه‌که‌ى بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیرکردووه. کاتژمێر 6:35 خوله‌کى ئێواره‌ى 26ى ئه‌م مانگه، غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا، له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌گه‌ڕه‌کى سلێمانى تازه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به «بۆکس خه‌نجه‌ر» هێرشکرایه سه‌رى و هه‌شت برین به‌سه‌رییه‌وه‌یه‌تی. تۆمه‌تباره‌که له‌کامێراى چاودێریى ماڵى غالب محه‌مه‌ده‌وه به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت، دواى دوو رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌دا ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که ئاشکرابوو. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى و تایبه‌ت له‌باره‌ى ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که‌وه به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د، ناوى (حامید ساڵح سه‌یفه‌دین)ـه‌و ته‌مه‌نى له‌نێوان (45 بۆ 55) ساڵدایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌تۆمه‌تباره‌که چه‌ند پێشینه‌یه‌کى تاوانى هه‌یه‌و پێشتر پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نێکى سیاسى بووه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌تۆمه‌تباره‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه هه‌ڵهاتووه‌و سلێمانى به‌جێهێشتووه، وتیشى:»هه‌وڵێک هه‌بوو له‌گه‌ڕه‌کى ئاشتى ده‌ستگیربکرێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌خێزانه‌که‌ى به‌ناوى (ر، م، ق) بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکى گۆڕان و هاوڕێیانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌ستى که‌وتووه ده‌ڵێن هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى به‌ڵێنیانداوه که ده‌ستگیرى ده‌که‌ن و ته‌سلیمى دادگاى ده‌که‌ن، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى داوه‌ته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان. به‌رپرسێکى گۆڕان که نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر خه‌تن، وتیشى:» سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌که‌مان ده‌ستگیربکرێت، هه‌ێزه ئه‌منییه‌کانیش له‌ئاسایش و پۆلیس به‌ڵێنى ته‌واوه‌تیان پێداوین». غالب محه‌مه‌د پێشتر لەکۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند: «تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک له‌که‌یسه‌که‌دا نییه، تۆمارى کامێراکانمان راده‌ستى پۆلیس کردووه، رووخسارى که‌سه‌که دیاره‌و هیوادارین ئه‌و که‌سه‌و که‌سانى پشت ئه‌و هێرشه‌ش ده‌ستگیربکرێن».
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که بۆ مانگى ئادارى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌مانگى شوبات پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان زیاد ده‌کات و ده‌شڵێت:» بۆ گه‌رمکردنه‌وه به‌کارنه‌هێندرێت کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانى زیاتر ده‌بێت». ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» به‌دڵنیاییه‌وه کاره‌با له‌مانگى ئادار باشتر ده‌بێت له‌مانگى شوبات، یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانیش ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنانێکى باشمان هه‌یه، خواستیش له‌سه‌ر به‌کارهێنانى کاره‌با داده‌به‌زێت، چونکه پله‌کانى گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چێت». هه‌روه‌ها وتیشی:» ئه‌گه‌ر کاره‌با بۆ گه‌رمکردنه‌وه له‌وه‌رزى سه‌رمادا به‌کارنه‌هێنرێت ئه‌وا دۆخى کاره‌با له‌هه‌رێم باشتر ده‌بێت و کاتژمێرى زیاتر ده‌درێته هاووڵاتیان، ته‌نها له‌حاڵه‌تى بوونى گرفتى ته‌کنیکى کاته‌کانى پێدانى کاره‌با تێکده‌چن ئه‌گه‌رنا به‌رنامه‌ى پێدانى کاره‌با به هاووڵاتیان روونه«. هاوکات، پێشیوابوو تێکڕاى پێدانى کاره‌با به‌هاووڵاتیان له‌مانگى شوباتى 2021 نزیکه‌ى (16) کاتژمێر بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه زیاد ده‌کات. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که 80%ى کێشه‌کانى که‌میى کاره‌با له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشنیازه‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کرێت و دواتر به‌فه‌رمى ده‌درێته لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان. سه‌ره‌ڕاى کۆبوونه‌وه‌ى نۆ جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، هێشتا پشکى کورد له‌پرۆژه بودجه‌دا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و کورد چاوه‌ڕێى پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان ده‌کات. پێشتر وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتوون که‌پشکى کورد له‌سه‌دا (12.67) بێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، ئه‌وه‌ش له‌مادده‌ى 11ى پرۆژه‌که‌دا نوسراوه، به‌ڵام شیعه‌کان رازى نین. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» تائێستا پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان نه‌هاتووه بۆ لیژنه‌ى دارایى به‌فه‌رمى، نزیکین له‌ڕێککه‌وتن، به‌ڵام چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعه‌کان ده‌که‌ین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازى شیعه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:»له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا باسى پشکى کورد کراوه که رێژه‌که‌ى له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌شنووسه‌ن که‌حکومه‌تى هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، به‌ڵام شیعه‌کان باسى پێشنیازى نوێیان کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن تا له‌پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ستى که‌وتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فده‌که‌یان ده‌چێته‌وه بۆ دانوساندنى کۆتایى تا ره‌شنووسێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌کان ئاماده بکه‌ن و بخرێته پڕۆژه‌ى بودجه‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌رى ده‌ستپێبکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رکردایه‌تى کورد ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق داویه‌تى به‌لایه‌نه شیعه‌کان که‌هه‌موو نه‌وتى هه‌نارده‌کراوى هه‌رێم که (460) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ، (250) هه‌زار به‌رمیلى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ئه‌وى تر‌ى به‌نه‌وت یان پاره‌که‌ى بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، وتیشى:» تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌یه که له‌نێوان حکومه‌تى هه‌ردوولا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه که‌ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌کۆمپانیاى سۆمۆ له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، هه‌وڵه‌کانیش بۆ ئه‌م ده‌قه به‌رده‌وامه«. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له (129) ترلیۆن دیناره‌و له‌سه‌دا (12.67) پشکى هه‌رێمه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا په‌یوه‌ست بن به‌بودجه‌وه ئه‌وا زیاتر له (13) ترلیۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.