هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند:" له ڕابردوودا یه‌کێتیى نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو و له‌ئێستاشدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانیان". بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ تێپه‌ڕبوونى 30 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"راپه‌ڕینه مێژووییه‌که‌ى گه‌لى کورد به‌رھه‌مى بڵێسه‌ى به‌تینى مه‌شخه‌ڵى شۆڕشى نوێ بوو، که کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان به‌پشتیوانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پریشکه‌که‌یان بڵێسه‌دارترکرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"راپه‌ڕین بۆ ئێمه په‌یامێکى به‌رده‌وامه و خه‌باتێکى نوێى سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئاوه‌دانی، خۆشگوزه‌رانى و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان. راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کان، کۆششى به‌رده‌وام و هه‌وڵى بێوچانمان بۆ حکومڕانییه‌کى باشتر، راپه‌ڕین و ئامانجه‌کانى مانادارتر ده‌کات". هاوکات، ئه‌وه‌شدووپاتده‌کاته‌وه‌و به‌ڵێنێک به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ده‌ڵێت:"وه‌ک چۆن له ڕابردوودا یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو، به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان وگوزه‌رانیان. به‌مه‌ش رۆحى شه‌هیدانمان ئارام ده‌که‌ین".
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 69 دۆلار‌و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 66 دۆلار‌و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ دووه‌مجار له‌مرۆ هه‌ینیدا پاش بریاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه هات تا کۆتایى مانگى نیسان ملیۆنێک به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مده‌کاته‌وه. سعودیه یه‌کێکه له‌وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت و ئه‌ندامى رێکخراوى ئۆپێکه‌و بریاره دواى مانگى نیسان گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر زیادکردنى به‌رهه‌مو هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناو.
هاوڵاتى کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین رایگه‌یاند:" کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک پێویست نییه". کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین په‌یامێکى پیرۆزبایى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"له‌سایه‌ى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رییه‌وه خاوه‌نى کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتین و پاراستنیان ئه‌رکى له‌پێشینه‌ى هه‌موومانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى، راشیگه‌یاند:"خزمه‌تگوزاریییه سه‌ره‌تاییه‌کانمان وه‌ک پێویست نییه و ئه‌و دروشمانه‌ى له‌پێناویدا خه‌باتمان کرد له‌ژێر مه‌ترسیدان." کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌رکه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کانیان وه‌لا بنێن و له‌پێناو کوردستانێکى ئازاد و دیموکراسی، که‌تێیدا مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربڕین و خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابینکردنى ژیانێکى شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابینبکرێت و نه‌کرێنه قوربانى ململانێکان. هاوکات داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات کێشه‌کان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خه‌مى گه‌وره‌یان خه‌مى خه‌ڵک بێت.
هاوڵاتى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان داوا له‌دادگاکان ده‌کات سه‌روه‌رى و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن و ده‌شڵێت:"به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ری، عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کورستان له مه‌کته‌بى تایبه‌تى خۆى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازییکرد له ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌کانى بادینان کردووه‌و باس له خستنه‌ڕوى ڕاستیی و دروستیى دانپێدانانى گیراوه‌کان و ڕه‌وشى دادگا کرا له هه‌رێمى کوردستان. عه‌لى باپیر وێڕاى پشتگیریى ته‌واوى بۆ کارکردن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شکۆى دادگاکان، ده‌ستخۆشیى ئاراسته‌ى تیمى پارێزه‌ران کردووه که خۆبه‌خشانه هه‌ڵساون به به‌رگرییلێکردنى گیراوه‌کان و هیواشیخواست، دادگا بێلایه‌نیى خۆى بپارێزێت و ڕێگا به‌هه‌مو که‌سێک بدات مافى به‌رگرییکردنى له‌خۆى هه‌بێت. سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى داده‌رى کوردستان ڕاشیگه‌یاند:"به هه‌مو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین، بۆئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌کى دور له هه‌ر کارێکى ناپیشه‌ییانه کارى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ک له‌چوارچێوه‌ى کارى ڕۆژنامه‌وانییدابێت". هاوکات، عه‌لى باپیر جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که پێویسته له هه‌رێمى کوردستان ته‌واوى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و چالاکیى مه‌ده‌نیى ده‌سته‌به‌ر بکرێت و سه‌روه‌ریى یاسا‌و ڕێکارى یاسایى به‌پێى یاسا بوارى ڕۆژنامه‌گه‌ریی و چالاکیى مه‌ده‌نیى بپارێزرێت و"دادگاکانیش سه‌روه‌ریی و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن".
هاوڵاتى کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" ئه‌و ناو و گرته‌ى ده‌نگ و شتى دیکه که بۆ تۆمه‌تبارکردنى (په‌که‌که) به‌کار هاتووه درووستکراون و دوورن له ڕاستییه‌وه و هه‌موو ئه‌و دانپیانانه له‌ژێر فشارى پاراستندا بووه" و ده‌شڵێن:" به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى هه‌رێم نین و گه‌له‌که‌مان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و ده‌شیپارێزین". هه‌روه‌ها که‌جه‌که ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" ئه‌و ئازادیخوازانه له سه‌ر ئازادیى بیروڕا و ڕۆژنامه‌گه‌رى به بارمته گیراون و هه‌موو ئه‌و دانپێدانانه له ژێر زه‌ختى پاراستندا دراوه". که‌جه‌که وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دایه‌وه، که له‌ژێر ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، چه‌ند ئازادیخوازێکیان به سیخور و تێکده‌ر و هاوکارى “په‌که‌که” ناوهێناوه و ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه دانپێدانانه. که‌جه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که “ڕێکه‌وت نییه له رۆژى ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکارى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره چالاکوانانى بادینان به سیخور ناوده‌بات و له‌و رۆژه‌ى که خائین و نۆکه‌رى تورکیا و قه‌سابى شه‌نگال و عه‌فرین و سه‌رێکانى (نه‌سر حه‌ریری) له کۆشکه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌ولێر له سه‌ر فه‌ڕشى سوور پێشوازیى لێده‌کرێت و ڤیدیۆى دانپێدانانى هه‌مان چالاکوانان بڵاوده‌کرێته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو که ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى که له ڤیدیۆیه‌که‌ى پاراستندا هاتووه" وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ گه‌ریلا تاوان بێت، ئه‌وا به‌ر له هه‌موو که‌سێک بۆ خۆیان سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانبار ده‌که‌ن، چونکه ئه‌و نه‌ک ته‌نیا وێنه، ته‌نانه‌ت ڤیدیۆشى هه‌یه. ئه‌م تاوانبارکردنه له هه‌مانکاتدا سووکایه‌تیکردنه به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى که له کاتى شه‌ڕى داعشدا شانبه‌شانى گه‌ریلا شه‌ڕیان کردووه و له‌گه‌ڵ گه‌ریلا به شانازییه‌وه وێنه و سێڵفییان گرتووه". کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه چه‌ندین جاران ڕامانگه‌یاندووه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى پێگه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان نین و ئه‌م پێگه‌یه و گه‌له‌که‌شمان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و له‌مه‌و به‌دواش ده‌یپارێزین". هاوکات داوا له راى گشتى و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن، که له به‌رامبه‌ر پێشێلکردنى ماف و ئازادییه‌کان، زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردنى ئازادیخوازان، چه‌واشه‌کردنى ڕاستییه‌کان و سووکایه‌تیکردن به به‌ها نیشتمانییه‌کان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى دیموکراتى خۆیان به جێ بهێنن.
هاوڵاتى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له په‌یامێکیدا به‌بۆنه‌ى راپه‌رینه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و سته‌م و نادادگه‌رى به‌رپرسان له لێوارى قه‌یرانێکى قوڵدا ده‌ژى و چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات و ده‌شڵێن:"هۆشدارى ده‌ده‌ین به ده‌سه‌ڵاتداران تا چاوێک به شێوازى حکومڕانى خۆیاندا بگێڕنه‌وه، گه‌رنا چاره‌نوسێکى خراپ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان: به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆدا کڵپه‌ى ڕاپه‌ڕین له ڕانیه‌ى سه‌ربڵنده‌وه تاوى سه‌ند و جه‌ماوه‌رى سته‌مدیده و توڕه‌ى باشورى کوردستان به هاوکارى و هاوئاهه‌نگى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بنکه و باره‌گا داپڵۆسێنه‌ره‌کانى ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشییان کۆنتڕۆڵکرد و به‌رپرس و فه‌رمانده سته‌مکار و خوێن‌ڕێژ و خوێنمژه‌کانیشیان به سزاى شایسته گه‌یاند، هه‌روه‌ها خاڵى کۆتای‌یان بۆ چیرۆکى پێ کاره‌ساتى گه‌لى کورد به ده‌ستى ئه‌و ڕژێمه فاشییه دانا. له راپه‌ڕیندا هه‌موو لایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کان و جه‌ماوه‌ر به‌شداربوون و له ئه‌نجامیشدا گه‌یشتن به حکومڕانى خۆماڵى و بوون به خاوه‌نى په‌رله‌مان و حکومه‌تى خۆماڵی، دواتر هاووڵاتیان به‌وپه‌ڕى ئومێده‌وه به‌شدارییان له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا کرد و هیواى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رزوو دوو حزب هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌ڕمییه‌کاندا کرد، جوگرافیا و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و پێشمه‌رگه و پۆلیس و سه‌رجه‌م کایه‌کانى دیکه‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کرد و هاووڵاتیانیان له به نیشتیمانیکردنى داموده‌زگاکان بێهیوا کرد. به داخه‌وه له کاتێکدا ئێمه به شانازییه‌وه یادى ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى ساڵى 1991 ده‌که‌ینه‌وه هه‌رێمه‌که‌مان به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و سته‌م و نادادگه‌رى به‌رپرسان له لێوارى قه‌یرانێکى قوڵدا ده‌ژى و چاره‌نووسى گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم له جێى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یران و گرفته که‌ڵه‌که‌بووه‌کان بکه‌ن، به‌رده‌وام قه‌یران و گرفت و برینى دیکه بۆ دۆخى نائارام و شڵه‌ژاوى کوردستان زیاد ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کى نه‌شازى له لاى ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى مافى مرۆڤ بۆ کوردستان دروستکردووه. لێره‌وه هۆشدارى ده‌ده‌ین به ده‌سه‌ڵاتداران تا چاوێک به شێوازى حکومڕانى خۆیاندا بگێڕنه‌وه، وه‌گه‌رنا چاره‌نوسێکى خراپ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات. له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى گه‌لى کوردستاندا دروود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و سڵاو بۆ که‌سوکاریان ده‌نێرین، هاوکات به‌ڵێنى پابه‌ندى خۆمان به ئامانج و مه‌به‌سته‌کانى ڕاپه‌ڕین دووپات ده‌که‌ینه‌وه، که خۆى له هێنانه کایه‌ى حکومڕانییه‌کى دادگه‌ردا ده‌بینێته‌وه. ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان پێنجى ئادارى 2021
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى له هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و پێنج توشبوى کۆرۆنا گیانى له ده‌ستداوه‌و 269 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسه‌که بوون. به‌پێى ئامارى 24کاتژمێرى رابردووى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، شه‌ش هه‌زار و 677 پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه، 269 توشبووى نوێش تۆمارکراوه‌و 152 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه و پێنج توشبویش گیانى له ده‌ستداوه. به‌پێى ئاماره‌کانى وه‌زارتى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى کۆرۆناوه له هه‌رێمى کوردستان تائێستا زیاتر له ملیۆنێک و 214 هه‌زار پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه، زیاتر له 110 هه‌زار توشبوو تۆمارکراوه‌و 104 هه‌زار توشبو چاکبونه‌وه و دوو هه‌زار و 213 توشبوو له ژێر چاره‌سه‌ردایه و سێ هه‌زار و 531یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى دواینیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته به‌غداد له کۆشکى سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراقه‌وه پێشوازى لێ‌کرا. دواى ئه‌وه‌ى له کۆشکى کۆمارى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازى له پاپاى ڤاتیکان کرا، له پێشکه‌شکردنى وتارێکدا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند" عێراقییه‌کان شانازى به‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ چه‌ندین سه‌ده له شاره فره ره‌نگه‌کانیاندا ژیاون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" مسوڵمان و سابیئه و جوله‌که بۆ چه‌ندین سه‌ده پێکه‌وه ژیاون و برایانه له یه‌ک شار و یه‌ک گه‌ڕه‌کدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها کڵێسا‌کان دراوسێى مزگه‌وت و حوسێنییه‌کانن، تیایدا ده‌نگى زه‌نگ و هه‌روه‌ها بانگه‌کان له ئاسمانى عێراق یه‌کده‌گرنه‌وه". لاى خۆیه‌وه پاپا فرانسیس له‌کۆشکى سه‌رۆکایه‌تى وتارێکى پێشکه‌شکرد و تێیدا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى برایه‌تى و یه‌کڕیزى گه‌لانى عێراق کرده‌وه و وتی" پێویسته جیاوازییه‌کان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ى تێگه‌یشتن له‌یه‌کترى و گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵگا". راشیگه‌یاند" پێویسته گوێ له‌هاوڵاتیان بگیرێت و جیاوازییه‌کانى یه‌کترى قبوڵبکه‌ین، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کان بخه‌ینه لاوه، به‌سه توندوتیژى و یه‌کتر کوشتن". بڕیاره پاپا له‌سه‌ردانه‌که‌یدا چاوى به دیارترین مه‌رجه‌عه‌کانى شیعه له عێراق بکه‌وێت، له‌ناویاندا عه‌لى سیستانى، هه‌روه‌ها به پێى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌که‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عیراق به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌و دواتر روو له هه‌رێمى کوردستان بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى راپه‌ڕینه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌رهه‌مى یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویى سه‌رجه‌م چین و پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان و هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بوو"، ده‌شڵێت:" پێویسته هه‌موو تاکه‌کان داکۆکى له‌ده‌ستکه‌وته نیشتمانییه‌کان بکه‌ین". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: په‌یامێک له مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه له یادی( 30 ) ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى پڕشکۆى ئادارى 1991ى گه‌لى کوردستان ، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خه‌ڵکى کوردستان ، به تایبه‌تى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م. ڕاپه‌ڕینى ئادارى 1991 ، یه‌کێکه له سه‌روه‌رییه مه‌زنه‌کانى گه‌لى کورستان ،که به‌رهه‌مى یه‌کڕیزى و یه‌کگرتویى سه‌رجه‌م چین و پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان و هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان بو، ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سته‌م و داگیرکارى و ژێرده‌سته‌یى بو. ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌خانێکى مێژویى بو له‌شۆڕش و تێکۆشانى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى کوردستان، که به‌رهه‌مه‌که‌ى دروستبونى قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعى و ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بو ، که پێویسته ئه‌مڕۆش، هه‌ر تاکێکى کوردستانى و هه‌مو لایه‌ن وپێکهاته‌کان ، به یه‌کڕیزى و یه‌کده‌نگییه‌وه، داکۆکى له ده‌سکه‌وته نیشتمانییه‌کان و مافه ده‌ستورییه‌کانى گه‌لى کوردستان بکه‌ن. پێویسته به‌ها به‌رزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و بنه‌ماکانى به‌یه‌که‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و لێبورده‌یى و ئاشتیخوازى و مرۆڤدۆستیى گه‌لى کوردستان، هه‌میشه بپارێزین و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین. با یادى ڕاپه‌ڕین، هانده‌رى زیاترمان بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بین، تا بتوانێت به باشترین شێوه ، کارنامه چاکسازییه‌که‌ى جێبه‌جێ بکات و خزمه‌تێکى شایسته‌تر پێشکه‌شى سه‌رجه‌م خه‌ڵکى کوردستان بکات و به‌یه‌که‌وه، هه‌رێمى کوردستان، به‌ره‌و قۆناغێکى گه‌شه‌سه‌ندوتر ببه‌ین. به‌رز و شکۆدار بێت ساڵیاى ڕاپه‌ڕینى ئادارى 1991 سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کوردستان داده‌نوێنین . مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له یادى راپه‌ریندا له‌په‌یامێکدا ده‌ڵێت:" له‌م رۆژگارى نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویى وهه‌لپه‌ره‌ستى و که‌مته‌رخه‌میى که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان". لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌شڵێت:"خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنووسینه‌ى که یه‌کێتى له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات". ده‌قى راگه‌یاندراوى لاهور شێخ جه‌نگى: که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان پیرۆزبایى (٣٠) هه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینتان لێ ده‌که‌م. ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێکى پیرۆزى وه‌کو ئه‌مڕۆ و، له ده‌روازه‌ى سه‌وزى راپه‌ڕینه‌وه، تۆمارى ده‌یان ساڵ ته‌عریب و ته‌بعیس، قڕکردن و کاولکاریى رژێمى به‌عسى خوێن‌ڕێژ پێچرایه‌وه. له راپه‌ڕیندا، رووناکى به‌سه‌ر تاریکی، ئازادیى به‌سه‌ر ژێرده‌سته‌یی، گه‌ردن به‌سه‌ر په‌تى سێداره، دایکى شه‌هید به‌سه‌ر کۆست و، یه‌کێتییه‌که‌تان به‌سه‌ر دوژمن‌دا سه‌رکه‌وت. راپه‌ڕین، به‌رهه‌مى خوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هید، به‌رئه‌نجامى شۆڕشى نوێ و، به‌شداریى و پشتیوانیى کارایانه‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و، چه‌پکه گوڵى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو بۆ گه‌لى کوردستان. له‌م ساڵیاده‌دا وه‌فادارین به‌رامبه‌ر یاده‌وه‌رى و پیرۆزییه‌کانمان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه له‌یادمان بێت که خه‌ڵکى کوردستان، ته‌نها به یاده‌وه‌رى ناژی. به‌ڵکو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک، داواکارى ئێستایه‌کى ئازاد و خزمه‌تگوزار، ژیانێکى شایسته و ئاینده‌یه‌کى باشترن. له‌م رۆژگارى نادڵنیاییه‌دا، که تاکڕه‌ویى وهه‌لپه‌ره‌ستى و که‌مته‌رخه‌میى که‌مینه‌یه‌کى خۆسه‌پێن، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان، خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و ئازادی، ئاشتی، دیموکراسی، مافى مرۆڤ و مافى چاره‌ى خۆنووسینه‌ى که یه‌کێتى له‌پێناودا دامه‌زراوه، به کوێ ده‌گات. به‌ها باڵا سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى یه‌کێتی، هیواکانى خه‌باتى رزگاریى نیشتمانی، و ده‌سکه‌وته‌کانى راپه‌ڕین - که ده‌یان هه‌زار شه‌هید و تێکۆشه‌رى قاره‌مان گیانى خۆیان له‌پێناو به‌خشی، چی‌یان لێ دێت. کێ کوردستانه‌که‌مان له داگیرکاری، له مشه‌خۆرى و قۆرغکاریى ده‌سه‌ڵاتێکى ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێ و رزگار ده‌کات. ئه‌مڕۆ و٣٠ ساڵ دواى راپه‌ڕین، خه‌ڵکى کوردستان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن که سه‌روه‌ریى یاسا و ئازادییه‌کان، ئاسایشى کار و پیشه‌یان، مووچه و قووت و که‌سابه‌ت و ژیانیان، له‌ده‌ست که‌مینه‌یه‌کى مشه‌خۆر، پارێزراو بێت. خه‌ڵکى کوردستان مافى خۆیانه داوا بکه‌ن که هه‌رێمه‌که‌مان نه‌کرێت به قوربانیى ململانێى شه‌خسی، بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌مان نه‌درێته به‌ر ڤیتۆى پلانێکى حزبی، حوکمڕانیى تێکه‌ڵ به حه‌زى بنه‌ماڵه نه‌کرێت و، به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌ت و که‌له ره‌قیى سیاسی، سه‌رى ده‌سکه‌وته‌کانى راپه‌ڕین نه‌خوات. تێگه‌یشتن له‌م داوا ره‌وایانه، ئه‌وه‌ندى تر هانمان ده‌دات که راستگۆ و راشکاو بین له‌گه‌ڵ میلله‌تى خۆمان. بۆیه زۆر راشکاوانه و له‌م ساڵیاده‌ى راپه‌ڕین دا، رایده‌گه‌یه‌نم که هه‌رێمى کوردستانى عێراق، کێشه‌ى بنچینه‌یى هه‌یه. ره‌وتى رێکردنى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواى راپه‌ڕین، ئاراسته‌ى هه‌ڵه و، پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانییه نیشتمانییه‌کانى وه‌رگرتووه و، پێویسته راست بکرێته‌وه، و ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین، راپه‌ڕینه‌که‌مان، سه‌رى دروشمه‌کانى ده‌خوات. من و هاوبیره‌کانم له ناو یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، له‌م پرسیار و کێشه و پێویستییه بنچینه‌ییانه، له نیگه‌رانى و داواکارییه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان تێ ده‌گه‌ین و به‌شانازییه‌وه، نوێنه‌رایه‌تى ده‌که‌ین. بۆیه له‌م رۆژه مێژووییه‌دا و هه‌ر له‌م مینبه‌ره کراوه‌یه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نم له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى سیاسى و نیشتمانى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیى که‌سوکارى شه‌هیدان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌وڵى راستکردنه‌وه‌ى ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوکمڕانى ده‌ده‌ین و، رێگه ناده‌ین هه‌ڵه‌ى که‌مینه‌یه‌ک، راپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌مان له‌که‌دار بکات و ئه‌و رووبار‌ى خوێن و ئه‌و قوربانیدانه‌ى میلله‌ته‌که‌مان له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوونی، به فیڕۆ بڕوات.
هاوڵاتى له په‌یامێکدا به بۆنه‌ى ساڵیادى راپه‌ڕینه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت" کوردستان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌یه تاکو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێت". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى ئازارى گه‌لى کوردستاندا، دروود بۆ شه‌هیدانى ئازادیى کوردستان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزیاندا داده‌نوێنین، به حورمه‌ت و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. سڵاو له گه‌لى خۆڕ‌اگرى کوردستان که به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌رله سى ساڵ له ڕانیه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، له خرۆشانێکى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دکتاتۆرى ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانى کوردستان، یه‌ک به یه‌ک گوند و شارۆچکه و شاره‌کانى نیشتمانیان ئازاد کرد. ئه‌مڕۆ له کاتێکدا یادى ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌کانى ده‌که‌ینه‌وه، کوردستان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌یه تاکو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێت. وه‌ک چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى کوردستانییان به هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌کان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاکانه‌وه، له به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتوودا پێکه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین. له‌م یاده پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌که‌م، یادى ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه هه‌وێنى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزى و نه‌هێشتنى کێشه و ناکۆکییه‌کان تا گیانى کاروانى شه‌هیدانى کوردستان شاد بکه‌ین و هه‌موومان پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێین، پێکه‌وه بۆ کوردستانێکى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر تێ‌بکۆشین که بۆ هه‌میشه به لانکه‌ى ئازادی، لێبورده‌یی، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن بمێنێته‌وه.
هاوڵاتى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له یادى راپه‌ڕیندا رایگه‌یاند:" نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه". ئه‌مڕۆ 5ى ئازارى 2021، مه‌سعود بارزانى له په‌یامێکدا ده‌ڵێت" به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه. گه‌لى کوردستان خه‌باتى کرد و خوێنی‌دا و ڕاپه‌ڕى بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بژیێت و، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش بیه‌وێت له به‌ها و ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین که‌م بکاته‌وه له ڕاستیدا ناپاکى له خوێنى شه‌هیدان و ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى کوردستان ده‌کات". ده‌قى په‌یامى مه‌سعود بارزانی: به ناو خوداى به‌خشنده و میهره‌بان به بۆنه‌ى سییه‌مین ساڵڕۆژى ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى گه‌لى کوردستانه‌وه پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر و ئازادیخوازان و سه‌رجه‌م چینوتوێژ و هاووڵاتیانى کوردستان ده‌که‌م. ڕاپه‌ڕین، ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سته‌م و داگیرکارى بوو و، له هه‌مانکاتیشدا هه‌نگاوێکى مه‌زنى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازیى کورد بوو بۆ ده‌ستپێکى قۆناغێکى گرنگ له خه‌باتى گه‌له‌که‌مان. ئامانجى ڕاپه‌ڕین گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاک و ماف بوو بۆ گه‌لى کوردستان که ماوه‌یه‌کى زۆر بوو به زه‌برى ئاگر و ئاسن و زۆردارى له خه‌ڵکى کوردستان زه‌وت کرابوو. ڕاپه‌ڕین بۆ ئه‌وه بوو گه‌لى کوردستان بتوانێ له‌سه‌ر خاکى خۆى و له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌یه‌کى دیموکراتى و دامه‌زراندنى داموده‌زگه‌ى شه‌رعی، ئازادانه مافه‌کانى خۆى پیاده بکات. له‌و یاده پیرۆزه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که پێویسته ئامانج و به‌هاکانى ڕاپه‌ڕین بۆ تاهه‌تایه به‌رز و به‌رقه‌رار بمێننه‌وه و، به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ ئامانج و ده‌ستکه‌وته‌کانى ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێن و له بابه‌تى لاوه‌کى و سنووردارى تردا بچووک بکرێنه‌وه. گه‌لى کوردستان خه‌باتى کرد و خوێنى دا و ڕاپه‌ڕى بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ربه‌رزى بژیێت و، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش بیه‌وێت له به‌ها و ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین که‌م بکاته‌وه له ڕاستیدا ناپاکى له خوێنى شه‌هیدان و ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى کوردستان ده‌کات. له به‌رانبه‌ریشدا به سه‌دانهه‌زار ڕۆڵه‌ى کوردستان ئاماده‌ن به‌رگرى له ئامانج و به‌ها به‌رزه‌کانى ڕاپه‌ڕین بکه‌ن. مسعود بارزانی
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهانیدا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت گه‌یشته 68 دۆلار ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 68 دۆلار‌و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(رۆژئاواى ته‌کساس) به 64 دۆلار‌و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا پاش بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه هات که بریاریدا تا کۆتایى مانگى نیسانى داهاتوو هه‌نارده‌ى نه‌وت رۆژانه ملیۆنێک به‌رمیل که‌مبکاته‌وه.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن کە بەرپرسن لە هێرشەکە و "دواتر بڕیارێک دەردەکەین." لە دوو رۆژی رابردوودا، چوار بەرپرسی باڵای ئەمریکی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکەی عەین ئەسەدیان کردووە، ئەو هێرشەی رۆژی چوارشەممە بە 10 مووشەک کرایە سەر بنکەکە، بەوهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی گیانی لەدەستداوە، کە بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، بەڵێندەرەکە بە جەڵتەی دڵ مردووە. بەرەبەیانی هەینی رابردوو، پێنتاگۆن بە فەرمانی جۆ بایدن وەڵامی هێرشەکەی سەر شاری هەولێری بە حەوت مووشەک دایەوە. وتەبێژێکی پێنتاگۆن رایگەیاند، کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەداءیان لە ناوچەی ئەلبوکەمال لەسەر سنووری عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە لانیکەم چەکدارێکی میلیشاکان کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون، پێگەیەکی میلیشیاکانیش بە تەواوی خاپوور بووە. ئەمریکا دەڵێت، لەمەودوا بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ هێرشە موشەکییەکان دەکات. جۆن کێربی، وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، "ئەمە پەرەسەندنێکی پڕ لە کێشەیە و ئەوە نییە کە خەڵک دەیانەوێ ببیبینن. گومان لەوەدا نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. با بزانین دەمانگەیێنێتە کوێ. ئەگەر پێویستی کرد جارێکی دیکە هێرش دەکەینەوە، کات و شوێنەکەش خۆمان دیاری دەکەین." لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و دروستبوونی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا، واشنتن دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی پێگەی سەربازی لە وڵاتەکە، بەرپرسانی ئەمریکی دەیانەوێ وردەوردە خۆیان لە بەرپرسیارییەتی گەورە بەدوور بگرن و رۆڵە گەورەکە بدەن بە ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی. ئەمریکا ژمارەی سەربازانی لە عێراق لە پێنج هەزارەوە بۆ نیوەی ئەو ژمارەیە کەمکردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ تەنانەت لە دوایین رۆژەکانی لە کۆشکی سپی هەرەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دەکرد لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان. مانگی رابردوو ناتۆ رازی بوو ژمارەی سەربازانی لە عێراق لە 500 سەربازەوە بۆ نزیکەی 5000 سەرباز زیاد بکات، دانیمارک کە ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە، هاتووەتە دەنگ، دەڵێت، دوو سەربازیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدبوون و هیچیان بەسەرنەهاتووە، بەڵام هێرشەکەی سەر بنکە ئاسمانییەکە جێگەی قبوڵکردن نییە.
هاوڵاتی سەرۆکی پارتی ئایندە، رایگەیاند، تورکیا رێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگیرێت یەکەم وڵاتی جیهانە لە زیندانیکردنی رۆژنامەواناندا، لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندیش لە پەرلەمانتارانی هەدەپە دەڵێت "بڕیارەکان هێندەی سیاسین، هێندە یاسایی نین". ئەحمەد داودئۆغڵو ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 4ى ئازارى 2021 رایگه‌یاند لە تورکیا رێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگیرێت "بە پێچەوانەوە، چاو سوور دەکرێتەوە لەو کەس و لایەنانەی باس لە ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن. تورکیا یەکەم وڵاتی جیهانە لە زیندانیکردنی رۆژنامەوانان، مافیا و چەتەکان لە دەرەوەن و بەوپەڕی ئازادییەوە چەتەگەری دەکەن. لە تورکیا هاووڵاتییان بەهۆی تویتێکەوە دەستبەسەر دەکرێن، شەرمەزارییە باس لە مافی مرۆڤ بکرێت". لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، سەرۆکی پارتی ئاییندە ئەوەی خستووەتەڕوو، بڕیارەکان هێندە سیاسین، هێندە یاسایی نین "ئێمە دژی ئەو بڕیارەین، نابێت ویستی گەل ژێرپێ بخرێت". ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی دەستووری تورکیا رایگەیاند، ئاک‌پارتی و مەهەپەی هاوبەشی باس لە هەمواری دەستووری دەکەن، "بەڵام هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە پارت و لایەنە سیاسییەکان نەکردووە. من بایەخ بەو بابەتە نادەم، بەر لە هەموو شتێک پێویستە رێز لە یاسا کارپێکراوەکان بگیرێت". کارنامەی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خوێندرایەوە و لە 11 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی ریفۆرمە لە بواری مافەکانی مرۆڤ، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە رایگەیاندووە، بۆ ئەنجامدانی کارێک پێویستە نیازپاکی و کرداری دروست هەبێت، "ئەوەی لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە، نە نیازپاکیی هەیە و نە کرداری دروست. پێموانییە ئەم کارنامەیە گونجاوبێت لەکاتێکدا لە رواڵەتدا پێچەوانەی ئەو بنەمایانەی راگەیێندراون، جێبەجێ دەکرێن. دەبێت ترس و تۆقاندنی خەڵک کۆتایی پێبێت و دواتر گۆڕانکاریی گەورە بکرێت".