هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، پێشوازى بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ن بۆ دیاریکردنى رۆژى 6ى ئازارى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: " پێشوازى له بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین، که رۆژى 6ى (ئازار/3)ى دیاریکرد وه‌ک ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه مێژوییه‌که‌ى پاپا فڕانسیس بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى دیدارى مێژووى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، له‌نێوان ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فڕانسیس و دیدارى ئاینه‌کان له‌شارى ئورى شوێنه‌واری، رۆژى 6ى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى نیشتمانى ئاشتى و لێبورده‌یى له عێراق دیاریکرد.
هاوڵاتى به‌هۆى هاتنى پاپاى ڤاتیکان، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارێکى نوێى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" رۆژى شه‌شى ئادارى هه‌موو ساڵێک له عێراق به ڕۆژى (ئاشتى و لێبورده‌یى نیشتمانی) دیاری‌کرا". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى دیداره مێژوییه‌که‌ى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تى مه‌رجه‌عى باڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس، دیدارى ئاینه‌کان له شارى ئورى مێژویی، ناودێرکردنى ڕۆژى شه‌شى ئازارى هه‌موو ساڵێک به (ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین". دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیدارێکى مێژووى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌نجامداو و بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه بگاته هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى مه‌حمود سه‌نگاوى له‌یادى ڕاپه‌ڕیندا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌ر کارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین"، ده‌شڵێت:"ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌رێت". مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕیندا ئاماژه‌ى به‌قوربانى‌و خه‌باتى هێزه سیاسییه‌کان کرد بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى کورد له‌هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌رکارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین، خه‌ڵک ویستى وڵات ئاوه‌دان بکرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا میله‌ته‌که‌مان توشى کاره‌سات‌و برسێتى بووه، ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى ئه‌وکات خه‌ڵک ده‌یانپه‌رستن، ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌ن". هاوکات، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه "به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانیوه خزمه‌تى تێکۆشه‌ره‌کان‌و که‌سوکارى شه‌هیدان بکه‌ین، خه‌ڵک قسه‌ى ناشیرینمان پێ ده‌ڵێن، بۆیه داوا له‌هه‌مولایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌وکاته‌ى له‌شاخ هه‌یانبوو بتوانین ژیان باشبکه‌ین‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌م وڵاته بیخه‌ینه خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه، چونکه منداڵه‌کانى خۆشمان به‌توانجه‌وه پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه ئاکامى ئه‌و خه‌باته بوو که کردتان".
هاوڵاتى ڕێکخراوى CPT ئه‌مریکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له راپۆرتێکیدا له‌باره‌ى سزادراوانى رۆژنامه‌وانانى بادینان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت:"دادگاکانى کوردستانى عێڕاق، له ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى یاساوه، قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆنسۆڵخانه‌ى ئه‌مریکاو ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به مافى مرۆڤ، به کارى سیخوڕ‌ى له قه‌ڵه‌م ده‌دات". ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ى دادگاییکردنه‌که‌ى ڕۆژى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١ ى ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ڤه‌رى بادینان: شێروان شێروانی، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هاریوان عیسا‌و گوهدار زێباری. پوخته له به‌روارى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١، دادگاى تاوانه‌کان هه‌ولێر به تۆمه‌تى "سیخوڕی‌کردن" و "پیلانگێڕى بۆ ئه‌نجامدانى کارى تێکده‌رانه و چالاکى دژ به سه‌قامگیرى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی"، به پشتبه‌ستن به مادده‌ى ١ له یاساى ژماره ٢١ى ساڵى ٢٠٠٣ى په‌رله‌مانى کوردستان، پێنج ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ و چالاکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدا. هه‌ریه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان شێروان شێروانی، ئه‌یاز که‌ره‌م و گوهدار زێبارى و چالاکوانان شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا به شه‌ش ساڵ زیندانى سزادران. ئه‌ندامانى تیمه‌کانى بوونیاتنه‌رى ئاشتی، که ڕێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ مافى مرۆڤ، له ڕۆژانی١٥ و ١٦ ى شوباتى ٢٠٢١چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى دادگایى کردنه‌که بوون. سى پى تى نیگه‌رانى قوڵى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پرۆسه دادگاییکردنه نادادپه‌روه‌رانه‌یه له‌لا دروستبووه. که هیچ به‌ڵگه‌و هۆکارێکى قایلپێکه‌ر له‌ناو هۆڵى دادگادا پێشکه‌شنه‌کرا که سزاکه‌یان بسه‌لمێنێ. به‌م بڕیاره دادگا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، که قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى کۆنسۆڵخانه‌ى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ى بارودۆخى مافى مرۆڤ تاوانى سیخوڕین، که ئه‌مه مه‌ترسسیه بۆ سه‌ر چالاکى و تواناى به‌رگریکارانى مافى مرۆڤ که کاریگه‌رانه له‌م ووڵاته‌دا کارده‌که‌ن. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌و به‌ڵگانه باسیان لێوه‌ده‌کرێت که پێشکه‌ش به دادوه‌ر کران و له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه ڕاده‌وه‌ستین که به پشتبه‌ستن پێیان، دادوه‌ر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانی، بۆ هه‌ریه‌ک له شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م و هاریوان عیسا ده‌رکرد.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌و پێویستى به ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه. رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى دواخراوه، چونکه پێویستى به ته‌وافوقاتى سیاسى نێوان کوتله سیاسییه‌کانى عێراقه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌کرێت، وتیشى:" ته‌سه‌ور ده‌که‌ین یه‌کلابکرێته‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت". ده‌رباره‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى خسته‌روو گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه دواى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌بێت، وتیشى:" هه‌موو فراکسیۆنه کوردیه‌کان به‌و پێشنیارانه‌ى شیعه‌کان رازین، ئه‌وه‌ى له ره‌شنوسى پرۆژه‌که‌دا هه‌یه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کانه، یان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله‌که بدرێته سۆمۆو دواتر شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به نه‌وت بدرێته‌وه هه‌رێم". دادگاى فیدراڵى عێراق له نۆ ئه‌ندام پێکهاتوون( 3 شیعه، 2 سونه، 2 کورد، کریستیانێک و تورکمانێک) به‌ڵام له‌ئێستادا حه‌وت ئه‌ندامى ماوه‌ته‌وه، یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت دادگاى فیدراڵى یاساکه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هاوڵاتى پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان له‌شارى ئور له‌پارێزگاى زیقار وتارێکى پێشکه‌شکرد و وتی" تیرۆر ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگرى له‌وانه بکه‌ین که کرده‌وه‌کانیان به ئایین ده‌پۆشن". پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته شارى مێژوویى ئور له پارێزگاى زیقار و ڕایگه‌یاند:" ئامانج له‌سه‌ردانیکردنم بۆ شوێنه ئاینیى و مێژوییه‌کان بۆ پشتیوانیکردنه له فره ره‌نگى ئاینیی، ئازادى بیروڕا و بۆچونى ئاینی، ده‌مانه‌وێت پارێزگارى له‌و شوێنانه بکرێت، چونکه کاتێک تیرۆر هێرشده‌کاته‌سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌کان ده‌یه‌وێت به‌شێک له‌مێژوى ئاینییش بسڕێته‌وه". هه‌روه‌ها وتیشی" ئیمان پێکه‌وه کۆمان ده‌کاته‌وه‌و تیرۆر و توندوتیژى له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، تیرۆر، ئایین ده‌قۆزێته‌وه‌و ئێمه ده‌بێت رێگه له‌وانه بگرین که ئایین وه‌ک رۆپۆشێک ده‌قۆزنه‌وه. برایه‌تیمان پاڵمان پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆییانه بژین". هاوکات، پاپا ئاماژه‌ى به قوربانییانى ئێزدییه‌کان کرد و وتی" سه‌دان که‌س له ئێزدییه‌کان مردن و مامه‌ڵه‌ى خراپیش له‌گه‌ڵ زۆرێکیاندا کرا، به‌تایبه‌ت منداڵه‌کانیان". دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و له یه‌که‌م دیداردا له‌گه‌ڵ کازمى کۆبووه‌وه و له کۆشکى سه‌لامى سه‌رۆکایه‌تیى کۆماریش وتارێکى پێشکه‌شکرد، هاوکات بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ٧ى ئازار سه‌ردانى هه‌ولێر بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت " به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌بردنى بزووتنه‌وه‌که به‌مجۆره به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕ‌انى توشى شکستى قورس‌تر ده‌که‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر نه‌بم به به‌شێک له‌و شکسته وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆم پێشکه‌ش کردووه". ئه‌مڕۆ 6ى ئازارى 2021، له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس که‌سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕانه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و هاوکات ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه‌کدا که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى بڵاویکردۆته‌وه، ده‌ڵێت "پێشتر پاش شکستهێنانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانیدا داوام له رێکخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن کرد ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه‌و ئاماده‌یى خۆشم نیشاندا به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ست له‌کاربکێشمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانکرد". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " وه‌ک فراکسیۆن داوامان کرد نه‌چینه ناو حکومه‌ت و ناوماڵى خۆمان رێکخه‌ینه‌وه، له‌ده‌نگدانى چوونه ناو حکومه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ش من و چوار هاوڕێى دیکه‌ى جڤات دژى چوونه ناو حکومه‌ت ده‌نگماندا".
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانى کوردستان بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه 8ى ئازار(مارس) کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و له‌سه‌ر دوو بڕگه گفتوگۆ ده‌کرێت، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌کان باسى پرسى ژنانى تێدا نییه له 8ى مارسدا. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه که له‌کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه رێکه‌وتى 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه بێت: یه‌که‌م: خستنه‌ڕووى ڕا‌وبۆچوونى په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ى گه‌له‌که‌مان له‌ساڵى 1991. (بۆ ماوه‌ى چل ده‌قیقه) دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساى (پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه وه‌کو لیژنه‌که‌مان له‌سه‌ر خه‌تبووین و شه‌وى رابردوو داواى ئه‌وه‌مان به فه‌رمى پێشکه‌ش کردووه که له رۆژى 8ى مارسدا باسى کێشه سه‌ره‌کییه‌کانى ژنان و ئافره‌تان بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان دووانیان ژنن و له‌سه‌دا 30% ئه‌ندامان له ژنان پێکهاتوون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتى:" ره‌نگه بیریان چوو بێت".
هاوڵاتى نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان عه‌لى سیستانى و پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان باس له‌و ئاسته‌نگییه گه‌ورانه کراوه که روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى بونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، نوسینگه‌ى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، عه‌لى سیستانى پێشوازى له پاپا فرانسیس پاپاى کاسۆلیکى و سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى ڤاتیکان کردووه، له‌دیدارێکدا باس له‌و ئاسته‌نگییه گه‌ورانه کراوه که‌روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا بونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ باوه‌ر به خوا، په‌یامه‌کانى و پابه‌ندون به بنه‌ما ئه‌خلاقییه به‌رزه‌کان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" سیستانى له‌و دیداره‌دا باسى له‌و گرفتانه‌کردوه که له‌زۆرێک له‌وڵاتاندا بونى هه‌یه له‌وانه‌ش سته‌مکاری، هه‌ژاری، سته‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاوازى ئاینی، پێشێلکردنى ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و نه‌بونى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تی". هاوکات سیستانى ئاماژه‌یکردووه به‌وه‌ى زۆرێک له‌گه‌لانى ناوچه‌که به‌ده‌ست جه‌نگ، توندوتیژی، ئابڵوقه‌ى ئابورى و هه‌ڵمه‌ته‌کانى کۆچپێکردن ده‌ناڵێنن، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا دۆخى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر خاکى داگیراویدا. نوسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو سیستانى باسى له‌کاریگه‌رى رێبه‌رانى ئاینیى کردووه بۆ سنوردانان بۆ نه‌هامه‌تییه‌کان به گرتبه‌رى چاره‌سه‌ره دانایى و عه‌قڵانییه‌کان له‌جێگه‌ى شه‌ڕو ناکۆکی و داواى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانى کردووه بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و هاوسۆزى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکاندا له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌بیروبۆچون و ئاینه جیاوازه‌کان.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان گه‌یشته ماڵى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانى عێراق له شارى نه‌جه‌ف و کۆبونه‌وه. عه‌لى سیستانى داوایکردبوو به داخراوى و دوور له چاوى کامێراکان، بۆ ماوه‌ى کاتژمێرێک کۆببنه‌وه. له پاش کۆبوونه‌وه‌که، پاپاى ڤاتیکان له ماڵى عه‌لى سیستانى هاته‌ده‌ره‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لێدوانێک بدات، به‌ره‌و شارى مێژووى "ئور" له پارێزگاى زیقار به‌ڕێکه‌وت. پاپا فرانسیس له ساڵى ٢٠١٣وه بووه‌ته پاپاى ڤاتیکان و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به که‌سێکى نوێگه‌ر ناسراوه و هه‌وڵى بۆ ته‌بایى نێوان ئایینه‌کان داوه. بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، پاپاى ڤاتیکان سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بکات و له یاریگاى فره‌نسو هه‌ریرى مه‌راسیمێکى نوێژخوێندن بۆ ده‌یان هه‌زار که‌سى مه‌سیحى ئه‌نجام بدات.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند:" له ڕابردوودا یه‌کێتیى نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو و له‌ئێستاشدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانیان". بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌په‌یامێکدا بۆ تێپه‌ڕبوونى 30 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"راپه‌ڕینه مێژووییه‌که‌ى گه‌لى کورد به‌رھه‌مى بڵێسه‌ى به‌تینى مه‌شخه‌ڵى شۆڕشى نوێ بوو، که کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان به‌پشتیوانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پریشکه‌که‌یان بڵێسه‌دارترکرد". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"راپه‌ڕین بۆ ئێمه په‌یامێکى به‌رده‌وامه و خه‌باتێکى نوێى سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئاوه‌دانی، خۆشگوزه‌رانى و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان. راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کان، کۆششى به‌رده‌وام و هه‌وڵى بێوچانمان بۆ حکومڕانییه‌کى باشتر، راپه‌ڕین و ئامانجه‌کانى مانادارتر ده‌کات". هاوکات، ئه‌وه‌شدووپاتده‌کاته‌وه‌و به‌ڵێنێک به‌هاوڵاتیان ده‌دات و ده‌ڵێت:"وه‌ک چۆن له ڕابردوودا یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان نه‌خشه‌دانه‌ر و بزوێنه‌رى راپه‌ڕین بوو، به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى نوێ یه‌کێتییه‌ک بێت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داخوازییه ڕه‌واکانى خه‌ڵک و باشترکردنى ژیان وگوزه‌رانیان. به‌مه‌ش رۆحى شه‌هیدانمان ئارام ده‌که‌ین".
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 69 دۆلار‌و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 66 دۆلار‌و 44 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ دووه‌مجار له‌مرۆ هه‌ینیدا پاش بریاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى سعودیه هات تا کۆتایى مانگى نیسان ملیۆنێک به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه که‌مده‌کاته‌وه. سعودیه یه‌کێکه له‌وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت و ئه‌ندامى رێکخراوى ئۆپێکه‌و بریاره دواى مانگى نیسان گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر زیادکردنى به‌رهه‌مو هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناو.
هاوڵاتى کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین رایگه‌یاند:" کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک پێویست نییه". کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌بۆنه‌ى یادى راپه‌ڕین په‌یامێکى پیرۆزبایى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"له‌سایه‌ى راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رییه‌وه خاوه‌نى کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتین و پاراستنیان ئه‌رکى له‌پێشینه‌ى هه‌موومانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ کوردستان به دۆخێکى نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کان ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه و کاریگه‌رى خراپى کردووه‌ته سه‌ر دۆخى کوردستان". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى، راشیگه‌یاند:"خزمه‌تگوزاریییه سه‌ره‌تاییه‌کانمان وه‌ک پێویست نییه و ئه‌و دروشمانه‌ى له‌پێناویدا خه‌باتمان کرد له‌ژێر مه‌ترسیدان." کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌رکه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ململانێ شه‌خسى و حزبییه‌کانیان وه‌لا بنێن و له‌پێناو کوردستانێکى ئازاد و دیموکراسی، که‌تێیدا مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربڕین و خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابینکردنى ژیانێکى شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابینبکرێت و نه‌کرێنه قوربانى ململانێکان. هاوکات داوا له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات کێشه‌کان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خه‌مى گه‌وره‌یان خه‌مى خه‌ڵک بێت.
هاوڵاتى عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان داوا له‌دادگاکان ده‌کات سه‌روه‌رى و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن و ده‌شڵێت:"به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى ئازارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ری، عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کورستان له مه‌کته‌بى تایبه‌تى خۆى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازییکرد له ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌کانى بادینان کردووه‌و باس له خستنه‌ڕوى ڕاستیی و دروستیى دانپێدانانى گیراوه‌کان و ڕه‌وشى دادگا کرا له هه‌رێمى کوردستان. عه‌لى باپیر وێڕاى پشتگیریى ته‌واوى بۆ کارکردن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شکۆى دادگاکان، ده‌ستخۆشیى ئاراسته‌ى تیمى پارێزه‌ران کردووه که خۆبه‌خشانه هه‌ڵساون به به‌رگرییلێکردنى گیراوه‌کان و هیواشیخواست، دادگا بێلایه‌نیى خۆى بپارێزێت و ڕێگا به‌هه‌مو که‌سێک بدات مافى به‌رگرییکردنى له‌خۆى هه‌بێت. سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى داده‌رى کوردستان ڕاشیگه‌یاند:"به هه‌مو شێوه‌یه‌ک داکۆکیی و پشتگیریى له ئازادیى کارى ڕۆژنامه‌گه‌ریى له کوردستان ده‌که‌ین، بۆئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنکارانى کوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌کى دور له هه‌ر کارێکى ناپیشه‌ییانه کارى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ک له‌چوارچێوه‌ى کارى ڕۆژنامه‌وانییدابێت". هاوکات، عه‌لى باپیر جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که پێویسته له هه‌رێمى کوردستان ته‌واوى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و چالاکیى مه‌ده‌نیى ده‌سته‌به‌ر بکرێت و سه‌روه‌ریى یاسا‌و ڕێکارى یاسایى به‌پێى یاسا بوارى ڕۆژنامه‌گه‌ریی و چالاکیى مه‌ده‌نیى بپارێزرێت و"دادگاکانیش سه‌روه‌ریی و بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن".
هاوڵاتى کۆماجڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" ئه‌و ناو و گرته‌ى ده‌نگ و شتى دیکه که بۆ تۆمه‌تبارکردنى (په‌که‌که) به‌کار هاتووه درووستکراون و دوورن له ڕاستییه‌وه و هه‌موو ئه‌و دانپیانانه له‌ژێر فشارى پاراستندا بووه" و ده‌شڵێن:" به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى هه‌رێم نین و گه‌له‌که‌مان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و ده‌شیپارێزین". هه‌روه‌ها که‌جه‌که ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" ئه‌و ئازادیخوازانه له سه‌ر ئازادیى بیروڕا و ڕۆژنامه‌گه‌رى به بارمته گیراون و هه‌موو ئه‌و دانپێدانانه له ژێر زه‌ختى پاراستندا دراوه". که‌جه‌که وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دایه‌وه، که له‌ژێر ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، چه‌ند ئازادیخوازێکیان به سیخور و تێکده‌ر و هاوکارى “په‌که‌که” ناوهێناوه و ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، که گوایه دانپێدانانه. که‌جه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که “ڕێکه‌وت نییه له رۆژى ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکارى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره چالاکوانانى بادینان به سیخور ناوده‌بات و له‌و رۆژه‌ى که خائین و نۆکه‌رى تورکیا و قه‌سابى شه‌نگال و عه‌فرین و سه‌رێکانى (نه‌سر حه‌ریری) له کۆشکه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له هه‌ولێر له سه‌ر فه‌ڕشى سوور پێشوازیى لێده‌کرێت و ڤیدیۆى دانپێدانانى هه‌مان چالاکوانان بڵاوده‌کرێته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو که ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى که له ڤیدیۆیه‌که‌ى پاراستندا هاتووه" وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ گه‌ریلا تاوان بێت، ئه‌وا به‌ر له هه‌موو که‌سێک بۆ خۆیان سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانبار ده‌که‌ن، چونکه ئه‌و نه‌ک ته‌نیا وێنه، ته‌نانه‌ت ڤیدیۆشى هه‌یه. ئه‌م تاوانبارکردنه له هه‌مانکاتدا سووکایه‌تیکردنه به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى که له کاتى شه‌ڕى داعشدا شانبه‌شانى گه‌ریلا شه‌ڕیان کردووه و له‌گه‌ڵ گه‌ریلا به شانازییه‌وه وێنه و سێڵفییان گرتووه". کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه چه‌ندین جاران ڕامانگه‌یاندووه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک له دژى پێگه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان نین و ئه‌م پێگه‌یه و گه‌له‌که‌شمان له مه‌ترسیدارترین دۆخدا پاراستووه و له‌مه‌و به‌دواش ده‌یپارێزین". هاوکات داوا له راى گشتى و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌که‌ن، که له به‌رامبه‌ر پێشێلکردنى ماف و ئازادییه‌کان، زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌کردنى ئازادیخوازان، چه‌واشه‌کردنى ڕاستییه‌کان و سووکایه‌تیکردن به به‌ها نیشتمانییه‌کان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى دیموکراتى خۆیان به جێ بهێنن.