هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رکرد که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و راشیگه‌یاند:" ماوه‌ى 90 (نه‌وه‌د) رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت تا په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌کانیانه‌وه بکه‌ن". به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، به‌هۆى په‌تاى کۆرۆنا و داخستنى ده‌روازه سنوریه‌کان و نه‌بونى هۆکارى گواستنه‌وه له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى دیکه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، هه‌ر جۆره مۆڵه‌تێکیان وه‌رگرتبێت و کۆتایى هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه. یه‌که‌م: پێدانى ماوه‌ى 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له کاتى ده‌رچونى ئه‌و فه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌کار ببنه‌وه. دووه‌م: ئه‌ژمارکردنى ماوه‌ى کۆتاییهاتنى مۆڵه‌ت تاوه‌کو ده‌ستبه‌کاربونه‌وه‌یان به مۆڵه‌تى بێ موچه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌کار نه‌بوه‌وه له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خاڵى یه‌که‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێى یاسا و رێنماییه به‌رکاره‌کان له هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپاو به‌پێشه‌نگایه‌تى ئه‌ڤین ئینجیر، که‌مپه‌ینێکیان بۆ ئازادیى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستپێکردوه. ئاژانسى فوراتنیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌ڤین ئینجیر که خه‌ڵکى شارى ئامه‌دى باکورى کوردستانه رایگه‌یاندووه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بۆ جارى دووه‌م بڕیارى ئازادکردنى بۆ ده‌میرتاش ده‌رکردوه، به‌ڵام ئه‌و هێشتا له‌زینداندایه‌و ئازادنه‌کراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕوانبوین تورکیا ڕێز له‌بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بگرێت، به‌ڵام تورکیا ئه‌و بڕیاره‌ى ڕه‌تکردوه‌ته‌وه، که ناچاره به‌جێبه‌جێکردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌مانگى کانونى دووه‌مه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌کم کرد‌و پڕۆژه‌یه‌کم پێشکه‌شى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا کرد". هاوکات، په‌ڕله‌مانتاره کورده‌که‌ى ناو په‌رله‌مانى ئه‌وروپا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه په‌سه‌ندکراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌کۆى 705 په‌رله‌مانتار 590یان پڕۆژه‌که‌یان بۆ ئازادیى ده‌میرتاش په‌سه‌ندکردووه" په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا له47 وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا به‌شدارى که‌مپه‌ینه‌که بون، ئێمه واژۆ کۆکراوه‌کانمان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا ناردوه، بابه‌ته‌که‌ش له‌سبه‌ینێ 10ى ئازار ده‌بێته ڕۆژه‌ڤى ئه‌نجومه‌نه‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو دوو بڕیارى بۆ پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى پرۆژه‌کانى ماسى ده‌رکردووه یه‌کێک له بڕیاره‌کان قه‌ده‌غه‌کردنى راوه‌ماسییه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ. وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو به نووسراوى ژماره 689 له 7ى ئازارى ئه‌مساڵ بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کاتى راوه‌ماسیى به هه‌موو شێوازه‌کان ده‌کرد له 15ى ئازاره‌وه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ. هه‌روه‌ها به نووسراوى ژماره 1771 له 9ى ئازارى ئه‌مساڵ بۆ مه‌به‌ستى پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌رده‌وامیدان به پرۆژه‌کان له‌پێناو زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و پاڵپشتى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌ى ماسیى سه‌له‌مۆن (زیندوو - قرش)ى له 15ى ئازار بۆ 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌رکرد.
هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران به(42) ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه گیرۆده‌ى پلانى سزاکانى گه‌نجێکى ئه‌مه‌ریکى (41) ساڵه و به‌ئامانجگرتنى نه‌وته‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و روویداوه که‌داهاتى ساڵانه‌ى له (١٠٠) ملیار دۆلاره‌وه بۆ که‌متر له(11) ملیار دۆلار دابه‌زاندووه‌و به‌ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ناوده‌هێنرێت. به‌رپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران نکۆڵییان له‌وه نه‌کردووه که‌ئه‌و گه‌نجه هێنده‌ى زیانى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران زیانى به‌وڵاته‌که‌یان گه‌یاندووه که به (400) ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه، بۆیه بایدن بۆ جارێکى دیکه ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ سوود له‌و گه‌نجه وه‌ربگرێت بۆ ناچارکردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى و ملکه‌چکردنى به‌خواسته‌کانى ئه‌مه‌ریکا. ریچارد نه‌فیۆ که‌ته‌مه‌نى ده‌گاته (41) ساڵ له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌به‌شى په‌یوه‌ندییه گشتى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان خوێندویه‌تى و ماسته‌رى به‌پله‌ى باڵا له‌بوارى توێژینه‌وه له‌سیاسه‌تى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌زانکۆى جۆرج واشنتۆن له‌ساڵى 2004 به‌دستهێناوه. نه‌فیۆ له‌ساڵى 2003 بووه به‌کارمه‌ندى نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانیى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێگریى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمی. کتێبى هونه‌رى سزاکان(The Art of Sanctions) ی نه‌فیۆ به‌یه‌کێک له‌باشترین کتێبه‌کانى بوارى نێوده‌وڵه‌تیى زانکۆ کۆلۆمبیا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت که‌ئه‌و زانکۆیه له‌ساڵى 2017 بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ راوێژکارى به‌رپرسى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى کۆشکى سپى بووه‌و هاوکات به‌رپرسى تیمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رێکخه‌رى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بووه‌و له‌ساڵى (2008 بۆ 2011) ئه‌رکى هه‌ماهه‌نگیى سیاسه‌ت و سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌دژى ئێران له‌ئه‌ستۆ بووه . ئه‌و له‌ساڵى 2015 ئه‌ندامى تیمى سه‌ره‌کیى دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌و سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنه‌که‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه که بەدورودرێژترین رێککه‌وتنى نێوده‌ڵه‌تیى له‌جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. کتێبى هونه‌رى سزاکان.. ریچارد نه‌فیو له‌کتێبه‌که‌ى به‌ناوى (هونه‌رى سزاکان) جه‌ختى له‌به‌رده‌وامبوون و قورسترکردنى سزا کردووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى مافه‌کانى مرۆڤ، چونکه به‌وته‌ى ئه‌و ئامانجى سزا ئازار‌و ژانى وڵاتى به‌ئاماج گیراوه‌و دژى خه‌مخۆرییه بۆ مافه‌کانى مرۆڤ . له‌به‌شێکى دیکه‌ى کتێبه‌کیدا نه‌فیۆ نووسیویه‌تی: «ئه‌مه‌ریکاو هه‌وپه‌یمانه‌کانى به‌شاره‌زایى له‌چیرۆکى راپه‌ڕینى ئێران و به‌بێ ترس له‌ناکۆکیى ئابوریى وه‌ک شێوازێکى زیره‌کانه هه‌وڵى لێکترازانى رژێم و خه‌ڵکى ئێرانیان له‌یه‌کترداو رێگرییان کرد که‌گه‌وره‌یى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى و کۆمارى ئیسلامى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێرانه‌وه به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که بفرۆشرێته‌وه‌و چیتر ناتوانن ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌و رێککه‌وتنه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که‌یان بفرۆشنه‌وه‌و ئه‌مه بکه‌نه بیانوى درێژکردنه‌وه‌ى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران». هه‌روه‌ها نه‌فیۆ بڕوای وایه له‌دواى جه‌نگى سارد، ئه‌مه‌ریکا بۆ جێبه‌جێکردنى سیاسه‌ته‌کان زیاتر په‌ناى بۆ ئامرازه ئابورییه‌کان بردووه‌و زۆرترین سه‌رکه‌وتنى به‌راورد به‌جه‌نگى سه‌ربازیى به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه سزا ئابورییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌هه‌ر کاتێکى دیکه‌ى سزا جیاوازه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر ئێران گاریگه‌ریى هه‌بووه. ده‌ستێکى شاراوه‌ى گه‌نجێکى به‌هێز نه‌فیۆ پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌رى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا زانیارییه‌کى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌پاراستنى زانیارییه تایبه‌تییه‌کانى ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌مه‌ریکاو کۆشکى سپى تاچ ئاستێک جێى بایه‌خه، چونکه دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر پلان و ئه‌رکه‌کانى بۆ سه‌پاندنى هه‌یمه‌نەى وڵاته‌که‌یان له‌ئاستى جیهاندا، بۆیه ته‌نانه‌ت رۆژو ساڵى له‌دایکبوون و خێزان و خانه‌واده‌ى بۆ زۆر که‌س روون نییه‌و ره‌نگه له‌گه‌ڕان به‌دواى ناوه‌که‌یدا ته‌نها به رووخساریدا ته‌مه‌نى ئه‌و گه‌نجه دیارى بکرێت و ته‌نانه‌ت ویکى پیدیا که‌پێگه‌یه‌کى به‌هێزى زانیارییه‌کانه، به‌شى ژیانى تایبه‌ت و بارى خێزانى و خانه‌واده‌ى نه‌فیۆى بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه. ریچارد نه‌فیۆ توێژه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێکى ئه‌مه‌ریکییه‌و توێژه‌رى سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى سیاسه‌تى جیهانیى وزه‌یه له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌ئه‌مه‌ریکاو هاوکات کارمه‌نده له‌نووسینگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ندامى نووسینه‌گه‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى له‌وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و له‌ساڵى 2015 بووه‌ته ئه‌ندامى ئینیستیوتى برۆکینگز (Brookings Institution)، که‌دامه‌زراویه‌کى ناحکومیى ئه‌مه‌ریکایه بۆ توێژینه‌وه‌و شیکاریى له‌بوارى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریى که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کیى له‌شارى واشنتۆن له‌ئه‌مه‌ریکایه‌و له‌ساڵى 1916 دامه‌زراوه‌و به‌یه‌کێک له‌دامه‌زراوه ناحکومییه به‌هێزه‌کانى ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌مده‌رێت، که به‌شێک له‌سیاسه‌تى وڵاته‌که له‌جیهاندا ئاڕاسته ده‌کات و به‌ژوورى بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌جیهان وه‌سف ده‌کرێت. پێگه‌ى ئه‌لیکترۆنى بزوتنه‌وه‌ى به‌رگریى له‌جه‌نگى دراو (currency-war.ir) که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و زانیاریى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بڵاوده‌کاته‌وه که‌ئێران و لایه‌نه‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته له رووى ئابووریى و داراییه‌وه سزا ده‌ده‌ن، نووسیویه‌تی: نه‌فیۆ به‌ڕێوەبه‌رى مێزى دژى ئێرانه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانیى کۆشکى سپى و یه‌کێکه له‌پلانداڕێژه‌رانى سه‌ره‌کیى سزاکانى سه‌ر ئێران و هێزه‌کانیه‌تى له‌جیهاندا. نه‌فیۆ له‌ساڵى (2003 تا 2011) که له‌نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى و رێگریى له‌چه‌کى ئه‌تۆمیى کارى کردووه‌و وه‌ک به‌رپرسى یه‌که‌مى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ئێران ده‌ستى له‌سه‌پاندنى چوار بڕیارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌ڵه‌تى به‌ژماره‌کانى (1779،1774،1803،1929) له‌دژى ئێران هه‌بووه‌و یه‌کێک له‌به‌رپرسانى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌بوارى چه‌کى ئه‌تۆمى له‌دژى کۆریاو هندستان بووه. ئه‌و له‌ساڵى 2010 به‌هۆى سه‌پاندنى بڕیارنامه‌ى ژماره (1929)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئێران که‌تایبه‌ته به‌تۆمه‌تبارکردنى ئێران به‌پیشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له‌وڵاته‌که‌ی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵات ده‌کرێت و به‌هۆکارى سه‌رکه‌وتنه‌کانى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌دژى ئێران وه‌سف ده‌کرێت. نه‌فیۆ زانکۆ ئاڕاسته ده‌کات ئاژانسى هه‌واڵى (ته‌سنیم) که سه‌ر به‌توندڕه‌وه‌کانى محافزکارانه‌و به‌پێگه‌یه‌کى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران و سوپاى پاسداران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، له‌ڕاپۆرتێکى خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵى ریچارد نه‌فیۆ له‌سه‌پاندنى سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌کات و نووسیویه‌تى بوونى (نه‌فیۆ) له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا بێ هۆ نییه، چونکه ئه‌و زانکۆیه خاوه‌نى بڕواپێکراوترین به‌شى (ناوه‌ندنى ئێران ناسی)یه له‌ئه‌مه‌ریکاو زۆربه‌ى به‌رپرسه باڵاکانى کۆشکى سپى خوێندنیان له‌و زانکۆیه ته‌واو کردووه‌و باراک ئۆباما، چل و چواره‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا یه‌کێکه له‌و به‌رپرسه به‌رچاوو دیارانه‌ى که‌خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه بووه. به‌بڕواى به‌رپرسانى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کى توندوتۆڵ له‌نێوان ئیسرائیل و رێبازى ئاینى (به‌هایی) له‌گه‌ڵ زانکۆى کۆڵۆمبیا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، دوایین پاشاى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و زانکۆیه‌وه دکتۆراى فه‌خریى پێبه‌خشراوه‌و ئه‌و زانکۆیه زۆرترین تووێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن که‌زانکۆکه رۆڵى سه‌ره‌کیى ده‌بینێت له‌سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئێران و کۆمارى ئیسلامی. نه‌فیۆ که‌یه‌کێک بووه له‌ڕێکخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانى بازنه‌ى به‌شى ئێران ناسى له‌زانکۆى کۆڵۆمبیاو به‌سه‌رنجدانێک له‌په‌یامه‌کانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ده‌رده‌که‌وێت زیاترین تویتى ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیى بووه‌و ره‌نگه سه‌دان شاره‌زاى بوارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕێى ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانى ئه‌و بووبێتن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیى له‌دژى ئێران، چونکه به‌یه‌کێک له‌گه‌نجه شاره‌زاو پسپۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌مێژوو و ده‌سه‌ڵاتى ئێران وه‌سف کراوه‌و هه‌ر ئه‌مه وایکردووه گرێى سه‌ره‌کیى په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکه‌وێته ده‌ستى ئه‌و گه‌نجه‌وه. پێشه‌نگى چوار سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا نه‌فیۆ له‌سه‌رده‌مى جۆرج ده‌بلیۆ بۆش، چل و سێیه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا که سه‌ر به‌کۆمارییه‌کانى ئه‌و وڵاته بووه، وه‌ک گه‌نجێکى تازه پێگه‌یشتوو ئه‌رک و کارى له‌کۆشکى سپى پێسێردراو له‌و سه‌رده‌مه‌وه رۆڵى له‌ئیداره جیاوازه‌کانى کۆشکى سپى هه‌بووه‌و له‌سه‌رده‌مى باراک ئۆباماى دیموکراتیشدا رۆڵى رێکخه‌رى سه‌ره‌کیى له‌سزاکانى دژى ئێران گێڕاوه. هاوکات له‌سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشوو له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانه‌کانى نه‌فیۆ سزاکانى له‌سه‌ر ئێران چرکرده‌وه‌و وتى: «هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ بازاڕه‌کانى جیهان بۆ سفر داده‌به‌زێنین که‌به‌رپرسانى ئێران حاشایان له‌کاریگه‌ریى قورسى ئه‌و سزایانه‌ى که نه‌فیۆ دایڕشتبوو نه‌کردو ئاشکرایان کرد که‌داهاتى ساڵانه‌ى (100) ملیار دۆلار نه‌وت و غازى ئێران بۆ که‌متر له (11) ملیار دۆلار دابه‌زیوه. جۆن کیری، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رده‌مى باراک ئۆباما له‌دوایین رۆژه‌کانى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى ئیداره‌ى ئۆباما له‌ساڵی 2016، واتا ساڵێک دواى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى نێوان ئێران و وڵاتانی(5+1) وتی: «ئێمه به‌هاوکاریى کۆمه‌ڵێک راوێژکار پلانێکى تۆکمه‌مان بۆ سزا‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مه‌ریکا داڕشتووه‌و ئیداره‌ى داهاتوو ده‌توانێت هێزى سازش و سزاى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پلانه له‌به‌رامبه‌ر ئێران بسه‌لمێنێت. کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کان به‌بێ جیاوازیى سودیان له‌پلان و بیرکردنه‌وه‌کانى ریچارد نه‌فیۆ بینییه‌وه بۆ سزادانى ئێران، بۆیه ره‌نگه نه‌فیۆ له‌و ده‌گمه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه بێت که دوو حزبى سه‌ره‌کیى ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌ڕاى ناکۆکیى و رکابه‌ریى کۆک بن له‌سه‌رى و ده‌رگاى ئیداره‌کانیانى بۆ بخه‌نه‌سه‌ر پشت و بیکه‌نه پێشه‌نگى سزادانى یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین نه‌یاره‌کانى ئه‌مه‌ریکا، بۆیه جارێکى دیکه سه‌رۆکێکى نوێ ده‌یه‌وێت سود له‌تواناکانى ببینێت و ئه‌مجاره جۆو بایدن، پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران پێده‌سپێرێت. ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ده‌ستبه‌کار ده‌بێته‌وه بڵاوبونه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌و وڵاته لێکه‌وته‌وه وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک رۆژنامه‌و میدیاکانى ئێرانى هه‌ژاندو رۆژنامه‌و میدیاکانى محافزکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستبه‌کاربوونى نه‌فیۆیان به‌ئاماژه‌ى توندبوونه‌وه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر وڵاته‌که‌یان و به‌هۆکارى له‌باربردنى خه‌ون و ئاواتى سیاسه‌تمه‌دارانى ئێران له‌قه‌ڵەمدا که‌بڕوایان به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ بایدن و زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى هه‌بووه. له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌و میدیاکانى سه‌ر به‌باڵى ریفۆرمخواز که‌پشتیوانیى له‌زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى ده‌که‌ن، نه‌فیۆ به‌تاکه که‌سێک له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن که‌ده‌توانێت وه‌ک چۆن سزاکانى له‌سه‌ر ئێران قورس کردووه، به‌هه‌مان شێوه‌ى گرێى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکاته‌وه‌و ره‌نگه بایدن مه‌به‌ستى له‌ده‌ستنیشانکردنیشى ئه‌وو ناردنى ئاماژه‌ى ئه‌رێنى و هاوکات هۆشداریى بێت بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وه‌ک شمشێرى دوو ده‌م به‌کارى بهێنێت. رۆژنامه‌ى (هه‌مشه‌هری) نزیک له ریفۆرمخوازان به‌ناونیشانى (ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران له‌ئیداره‌ى بایدن پۆستى وه‌رگرت) نووسیویه‌تی: «ریچارد نه‌فیۆ نووسه‌رى کتێبى (هونه‌رى سزاکان) که‌ئه‌ندامى تیمى دانوستانکارى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێککه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌تۆمیى بووه له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى باراک ئۆباما، پۆستى راوێژکارى رۆبێرت مه‌ڵی، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێرانى له‌ئیداره‌ى جۆو بایدن پێدراوه‌و ئه‌و به‌داڕێژه‌رى بناغه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت و نازناوى ئه‌ندازیارى سزاکانى وه‌رگرتووه. ئامانجى سزاکان .. گرنگترین ئامانجى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران په‌راوێزخستنى ئه‌و وڵاته‌یه له‌بازاڕه‌کانى نه‌وت له‌جیهان و به‌زمانێکى دیکه سزاکانى ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ نه‌وتى ئێرانى کردووه‌ته‌وه ئامانج و نه‌فیۆ له‌پلاندانه‌رى سه‌ره‌کیى ئه‌م پلانه‌ى وڵاته‌که‌یه‌تى و دۆخى ئابوریى و که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى ئێستاى ئێران جێ په‌نجه‌ى پلانه‌کانى نه‌فیۆى به روونى پێوه‌دیاره. بایدن بۆ رێککه‌وتن یان سزاى نوێ که به‌سزاى زیره‌کانه ناوى ده‌هێنێت پێویستى به‌ئه‌ندازیارى سزاکان هه‌یه، بۆیه نه‌فیۆ له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت گرێى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا بکاته‌وه‌و هاوکات له‌ده‌ستى دێت سزاى کاریگه‌رتر تاهه‌ره‌سپێهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران بسه‌پێنێت و ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان واشنتۆن و تاران یه‌کلایى بکاته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاند:"پاڵپشتیکردن و گه‌ره‌نتیکردنى مافه‌کانى ژنان ستراتیجیه‌تى سه‌ره‌کى هه‌رێمى کوردستانه و پرۆسه‌ى رزگارکردنى ئێزیدیه رفێنراوه‌کانى ژێر ده‌ستى داعش به‌رده‌وامده‌بێت تا هه‌موویان رزگارده‌کرێن. نێچیرڤان بارزانى له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق و ئه‌وسه‌تى به‌ریتانى ده‌ڵێت: "پشتیوانى مافه‌کانى ژنان ده‌که‌ین له هه‌رێمى کوردستان و زامنکردنى مافه‌کانیان له هه‌ر ستراتیژه سه‌ره‌کییه‌کانى کاره‌کانمانه، کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له‌ته‌واوى کایه و سێکته‌ره جیاوازه‌کان وه‌ک ئابورى و سیاسى و سێکته‌ره‌کانى دیکه، به‌شداربن". هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى راشیگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک هه‌نگاویان ناوه بۆ پاراستنى ژنان به شێوه‌یه‌ک که بتوانن پراکتیزه‌ى مافه‌کانیان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا و شانازیش به‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ن. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نوسینگه‌ى ئازادکردنى ئێزیدیه‌کان به به‌رده‌وامى کار له‌سه‌ر رزگارکردنى ژنانى ژێرده‌ستى داعش ده‌کات و رۆلێکى به‌رچاویان هه‌بووه له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ رزگارکراوه‌کان"کار له‌گه‌ڵ به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین جارێکى تر رێگه‌نه‌درێت تاوانێکى هاوشێوه‌ى جینۆسایدى ئێزیدیه‌کان دووباره ببێته‌وه". نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که یاساى رزگاربووانى ئێزیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ و زۆرباشه و هه‌نگاوێکه بۆ سوککردنى سته‌مى داعش بۆ سه‌ر ژنه ئێزیدیه‌کان. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه، له مانگى ئابى ساڵى 2014 گروپى چه‌کدارى داعش شه‌نگالى داگیرکردو زیاتر له سێ هه‌زار کچ و ژنى ئێزیدى که‌وتنه ده‌ستى داعش و تائێستاش ژماره‌یه‌کیان هێشتا رزگار نه‌کراون.
هاوڵاتى به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال (200) خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگاى دهۆک دواى لێدوانه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌ردۆغان که وتبووی رۆژێک له‌ناکاو هێرش ده‌که‌ین. قاسم خودێدا، خه‌ڵکى قه‌زاى شه‌نگال ماوه‌ى شه‌ش مانگ بوو به‌یه‌کجارى ماڵئاوایى له‌ژیانى که‌مپ کردبوو، به‌ڵام پێش هه‌فته‌یه‌ک دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت»دواى زیاتر له‌شه‌ش ساڵ له‌ژیانى که‌مپ له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مى 2020 به‌یه‌کجارى ماڵئاواییمان له‌دهۆک کرد، زیاتر له‌پێنج مانگ ماینه‌وه‌و دووباره ده‌ستمان به‌ژیان کرد له‌قه‌زاى شه‌نگال، ئه‌و ماوه‌یه خه‌ریکى کشتوکاڵ و به‌خێوکردنى مه‌ڕو ماڵات بووین». قاسم خودێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌ره‌تا هیچ کێشه‌یان نه‌بووه‌و رۆژانه سه‌رقاڵى کارى خۆیان بوون، به‌ڵام به‌مدواییه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شه‌نگال کرد و هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ناوچه‌که کرا، بۆنى شه‌ڕو کاره‌ساتێکى تریان کردووه، بۆیه دواتر گه‌ڕاونه‌تەوه هه‌رێمى کوردستان. «هیچ ئاواره‌یه‌ک حه‌زناکات له‌ناو خێوه‌تدا بژی، به‌ڵام به‌ناچارییه‌وه ده‌بێت له‌دهۆک بین تا ئه‌وکاته‌ى دۆخى شه‌نگال ئاسایى ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا رێژه‌ى هاوکاریى به‌سه‌ر ئاواره‌کان زۆر که‌مبووەته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان دۆخى ئه‌منى زۆر باشه‌و له‌هیچ شتێک ناترسین «قاسم خودێدا واى وت. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مانگى رابردوو رایگه‌یاند:» شه‌وێک له‌ناکاو هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر شه‌نگال»، دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌ردۆغان حه‌شدى شه‌عبى زیاتر له (10) هه‌زار چه‌کدارى خۆى ره‌وانه‌ى شه‌نگال کرد. کاروان زه‌کی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌ران و وەڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان که‌سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانى دهۆک ده‌کات، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ماوه‌یه‌کە ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکى شه‌نگال داواى دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو که‌مپه‌کان ده‌که‌ن، رۆژانه (20 تا 30 )خێزان سه‌ردانى ئێمه ده‌که‌ن تا وه‌ریانبگرینه‌وه، لیژنه‌یه‌ک له‌کارگێڕى پارێزگاى دهۆک و فه‌رمانگه‌که‌مان پێکهێنراوە بۆ چۆنیه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ن و پرسیاریان لێده‌که‌ن بۆچى ده‌تانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دهۆک. ئێستا (27) هه‌زار و (164) خێزان له‌ناو که‌مپدان،(39) هه‌زارو (443) خێزان له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌مپ ده‌ژین، ئه‌م ئاوارانه زۆرینه‌یان خه‌ڵکى قه‌زاى شه‌نگالن. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌ڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بێگومان ئه‌و ئاوارانه وه‌رده‌گرینه‌وه. ئه‌سکه‌نده‌ر موحه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق له‌دهۆک ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ر ئاواره‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه زێدى خۆى فایله‌که‌ى ده‌رده‌هێنن و چیتر هاوکارى به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ناکه‌ن، وتیشى:» ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌شه‌نگاله‌وه داواى دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان کردووه بۆ دهۆک ژماره‌یان سه‌رووى (200) خێزانه، وه‌رگرتنه‌وه‌یان له‌ناو که‌مپ له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمه، ده‌بێت ئه‌وان نووسراوێکى فه‌رمى بنێرن تا ره‌وانه‌ى به‌غدای بکه‌ین بۆ دووباره دابه‌شکردنى هاوکارى مانگانه‌یان». ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وه‌شى باسکرد که‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم رازى بووه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه، «ئێمه چاوه‌ڕێی نووسراوى فه‌رمى ئه‌وان ده‌که‌ین، شوێن له‌دهۆک هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى ئاواره‌کان، هه‌رکاتێک مامه‌ڵه‌کانیان ته‌واو بوون دووباره ده‌ست به‌دابه‌شکردنى هاوکارى بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ین». لاى خۆیه‌وه، فه‌هد حامد قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شه‌نگال بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌ره‌تاى ئازادکردنى شه‌نگال تائێستا (22) هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانى خۆیان، زیاتر له‌سه‌دا 75% ی ئاواره‌کانى شه‌نگال هێشتا له‌هه‌رێمى کوردستانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان، وتیشى:»ئێمه هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ین که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال ، هانى رێکخراوه‌کان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ده‌ین که هاوکارى ئه‌و خێزانانه بکه‌ن که‌تازه ده‌گه‌ڕێنه‌وه«. فه‌هد حامد وتیشی»هه‌رکه‌سێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان ئێمه رێگرى لێناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌وه‌نده نیه ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه، ناوچه‌که ئارامه‌و هه‌رکاتێک هێرش کرایه‌سه‌ر شه‌نگال هێزه‌کانى ئه‌منى شه‌وو رۆژ ئاماده‌ن به‌رگریى له‌خاکى شه‌نگال بکه‌ن».
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێن و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و کورتهێنان و خه‌رجى ڕاسته‌قینه ببه‌ستێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئازارى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 کرد. له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دۆخى دارایى ئێستاى هه‌رێم و ئاماده‌کارییه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 و داتاى خه‌رجى و داهاتى خه‌ملێنراوى وه‌زاره‌ته‌کان کرا. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که له ئاماده‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه، پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌رچاو بگیرێن و بودجه‌یه‌کى واقیعى و شه‌فاف بێت و پشت به داتا و داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى و کورتهێنان و خه‌رجى ڕاسته‌قینه ببه‌ستێت به‌ئامانجى بره‌ودانى زیاتر، به شه‌فافیه‌ت له دارایى گشتى هه‌رێمى کوردستان. له کۆبوونه‌که‌دا هه‌روه‌ها، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى حکومه‌تى فیدراڵى بۆ ساڵى 2021 تاووتوێ کرا که بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌نگى له سه‌ر بدرێت. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆبونه‌وه‌که، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى کوردستان کردۆته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، له نێویشیاندا بابه‌تى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم، له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. سه‌رۆکى حکومه‌ت هیواى خواست، لایه‌نه عێراقییه‌کان، پێشوازى و پشتیوانیى له بانگه‌وازى سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵ مسته‌فا کازمى بکه‌ن، له پێناو چاره‌سه‌رکردنى ڕیشه‌ییانه‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ. دوێنێ دوشه‌ممه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌وتارێکدا رایگه‌یاند، "گفتوگۆى نیشتمانى بانگهێشت ده‌که‌م، له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمی، بۆئه‌وه‌ى رێککه‌وتنى کۆتایى له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێم بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن." سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند، "داوا له هێز و حزبه سیاسییه‌کانى ده‌که‌م، به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له زمانى توند و گرژییه سیاسییه‌کانى دوور بکه‌ونه‌وه، بۆئه‌وه‌ى له‌کاتى دیاریکراودا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تى متمانه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیستمى دیموکراتى به‌گه‌له‌که‌مان بده‌ین".
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا له‌دواى شکستى له‌چیاى گاره به‌رامبه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، تورکیا هه‌ڵمه‌ته‌کانى زیاتر کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌بیانوى په‌یوه‌ندیان به‌په‌که‌که‌وه، پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغانیش ترسى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌یه دواى که‌مبوونه‌وه‌ى پاڵپشتى هاووڵاتیانى تورکى به‌پشتبه‌ستن به‌نوێترین راپرسییه‌کان. له‌سێشه‌ممه‌ى رابردوو ٢ى مارسى ٢٠٢١، جاهیت ئۆزکان، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئه‌که‌په له‌په‌رله‌مانى تورکیا رایگه‌یاند: «له‌سه‌ر بۆچوونى گه‌ل، هه‌ده‌په داده‌خه‌ین، گه‌لى ئێمه هیواى له‌ده‌ستداوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پارته‌دا، ته‌واوى (٨٣) ملیۆن هاووڵاتیانى وڵات داواى ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م پارته له‌ڕووى سیاسیى و یاساییه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دابخرێت». پێشتریش ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی، سه‌رۆکی پارتى بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالسیتى (مه‌هه‌په) جه‌ختى له‌وته‌کانى خۆى کرده‌وه که‌چه‌ندین جار داواى داخستنى هه‌ده‌په‌ى کردبوو. «داخستنى هه‌ده‌په به‌زۆره‌و پێوستییه‌و هه‌نوکه‌ییه‌و له‌ته‌وقى سه‌رییه‌وه تا بنى پێى له‌گه‌نده‌ڵى و تیرۆرزمدایه«، باغچه‌لى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مه‌ى وت. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ده‌په رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستن بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تتر دواى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا له‌مانگى رابردوو دژى په‌که‌که له‌چیاى گاره. له‌ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ٢٠٢١، تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى چوار رۆژه‌ى ئه‌نجامدا بۆ رزگاکردنى (١٣) دیلى که له‌ژێر ده‌ستى په‌که‌که‌دا بوون له‌چیاى گاره، به‌ڵام نه‌یتوانى رزگاریان بکات و شکستى هێنا، ئه‌نقه‌ره بڵاویکرده‌وه که‌پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌که په‌که‌که هه‌ر (١٣) دیله‌که‌ى کوشتووه، به‌ڵام په‌که‌که رایگه‌یاند:» دیله‌کان به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیا خۆیه‌وه کوژراون و بۆ ئه‌مه‌ش ڤیدیۆى بۆمبارانکردنى تورکیاى بۆ سه‌ر دیله‌کان بڵاوکرده‌وه‌و ئاماده‌ییان نیشاندا تیمى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى شوێنه‌که بکه‌ن». له‌هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى تێهه‌ڵچوونیه‌وه‌ى تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ده‌ستپێکرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌ده‌په به‌په‌که‌که‌وه‌و له‌ئه‌گه‌رى ساغبوونه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌کان پارته‌که به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه داده‌خرێت. هه‌ده‌په که‌سێیه‌م گه‌وره‌ترین پارتى تورکیایه‌و (٥٦) ئه‌ندامى هه‌یه له‌کۆى (٦٦٠) کورسى په‌رله‌مانى تورکیا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. حکومه‌تى تورکیا کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات پاریزبه‌ندى هه‌ڵبگرێت له‌سه‌ر (٥٦) په‌رله‌مانتاره‌که‌ى هه‌ده‌په که تائێستا (٩١٤) تۆمه‌تیان ئاراسته کراوه. میتهه‌ت سه‌نجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په له‌باره‌ى داخستنى پارته‌که‌یه‌وه رایگه‌یاند:»هه‌وڵه‌کان بۆ داخستنى پارته‌که‌مان زیاتر ئه‌وان له‌ناوده‌بات و ئێمه زیاتر گه‌شه ده‌ستێنین، ئه‌وان به‌ڕوونى ده‌یبینن که به به‌هێزتر ده‌رده‌که‌وینه‌وه له‌م تاریکییه زۆردارییه‌دا». له‌ئه‌گه‌رى داخستنى پارته‌که‌دا، به‌رپرسانى باڵاى پارته‌که هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که به‌ناوێکى تره‌وه پارته‌که دابمه‌زرێنن. له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ میدیاى نیوده‌وڵه‌تی، په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:»ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په پلانى بى و سیمان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئاماده‌کارى ترمان ده‌بێت». پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په)، پێیوایه هه‌وڵى داخستنى هه‌ده‌په سزادانى هه‌موو ئه‌و کوردانه‌یه که‌پشتیوانى پارتى فه‌رمانڕه‌وا ناکه‌ن. که‌مال کیلیچدارئۆغلۆ، سه‌رۆکى پارتى جه‌هه‌په دوێنى ٧ى مارسى ٢٠٢١ رایگه‌یاند: «ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌یت بۆ سزادانى شه‌ش بۆ شه‌ش ملیۆن و (٥٠٠) هه‌زار که‌س، ئه‌مه دیموکراسى نییه، به‌و شێوه‌یه‌ى ده‌یبینم ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌و کوردانه سزا بدات که‌پشتیوانى ناکه‌ن». «ئه‌مه هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه حکومه‌ت بڵێ ‹چۆن ده‌وێرن ده‌نگ به‌ئێمه نه‌ده‌ن و پشتیوانى پارتێکى تر بکه‌ن»، کیلیچدار ئۆغلۆ واى وت. به‌پێى راپۆرتێکى هه‌ده‌په، تائێستا زیاتر له شه‌ش هه‌زار که‌سى لایه‌نگرو ئه‌ندامى پارته‌که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه گیراون و له‌زیندانه‌کاندان، له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیا له ٢٠١٩، هه‌ده‌په (٦٥) شاره‌وانى برده‌وه، به‌ڵام تائێستا (٤٧) سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په له‌سه‌ر کار لابراون و قه‌یومیان له‌جێگه دانراوه. له‌هه‌نگاوێکى تردا، پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه چه‌ند یاسایه‌کى هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت ئه‌مه‌ش بۆ زیادکردنى ده‌نگه‌کانى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندین راپرسى که له‌سێ مانگى رابردوودا که‌ده‌ریده‌خه‌ن پاڵپشتى خه‌ڵک که‌مبووه‌ته‌وه بۆ پارته‌که. به‌پێى به‌دواداچوونى (١٦) کۆمپانیاى راپرسى له‌تورکیا، پاڵپشتى بۆ هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا ٤٥% که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوودا له‌سه‌دا ٥٤%یان به‌ده‌ستهێنابوو پێکه‌وه. ئه‌نجامیى ئاسایى هه‌ر (١٦) راپرسییه‌که ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که‌پاڵپشتى خه‌ڵک بۆ ئه‌که‌په له له‌سه‌دا ٤٣%ه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا ٣٦% به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوو. هه‌روه‌ها پارتى ئاینده‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و پارتى دیڤاى عه‌لى باباجان به‌پێى راپرسیه‌که هه‌ریه‌که‌یان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا دوو پاڵپشتى کراون. ئه‌نجامده‌رانى راپرسییه‌کان ده‌ڵێن له‌شکرکێشییه‌کانى ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته تونده‌که‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات که‌تورکیاى به‌ره‌و قه‌یرانى سیاسى بردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو یه‌کێتى ئه‌وروپا بووه‌ته‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى پاڵپشتی، ئه‌مه جگه له‌قه‌یرانه‌کانى ناوخۆ وه‌ک دابه‌زینى به‌هاى لیره. «پارتى ئه‌که‌په‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هیلاکدا چوون به‌تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریانه‌ى جێبه‌جییان کردووه‌و به‌تایبه‌تتریش سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌یان»، ئۆزه‌ر سه‌نجار، به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى راپرسى میترۆپۆڵ ئه‌مه‌ى به رۆیته‌رز وت. سه‌نجار و محه‌مه‌د عه‌لى کولات، سه‌رۆکى دامەزراوه‌ى راپرسى ماک، باسیان له‌وه‌کرد کۆمه‌ڵێکى زۆر خه‌ڵک پشتیان له‌پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن به‌چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕۆن. «بۆ یه‌که‌م جاره که به‌شێکى ره‌ساسى هه‌یه {له راپرسییه‌کاندا} که‌ده‌ریده‌خات که ئه‌و که‌سانه تووڕه‌ن له‌ئه‌که‌په و ده‌نگى پێناده‌ن، له رابردوودا تووڕه ده‌بوون، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیان پێده‌دا»، کولات واى وت. سێ سه‌رچاوه له‌ئه‌که‌په که نه‌یانویستووه ناویان ئاشکرا بکرێت به‌ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه که‌پلانى گۆڕینى یاساکانى هه‌ڵبژاردن دابه‌شکردنى ناوچه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت له‌شاره گه‌وره‌کاندا بۆ ناوچه‌ى بچووکتر، که ئه‌م گۆڕانکارییه به‌پێى وته‌ى یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو په‌رله‌مانتارانى ئه‌که‌په زیاد بکات. یه‌کێکى تر له‌گۆڕانکارییه‌کان که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاستى به‌شداریکردنه بۆ ناو په‌رله‌مان بۆ له‌سه‌دا 7% که‌ئێستا له‌سه‌دا 10%یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په له‌حکومه‌ت، مه‌هه‌په، بتوانێت له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا ئه‌ندامى هه‌بێت له‌په‌رله‌ماندا. به‌پێى یاساکانى ئێستا که‌ئاستى داغڵبوون به‌په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنانى له‌سه‌دا ١٠%ى ده‌نگه‌کانه، مه‌هه‌په ناتوانێت ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت به‌وپێیه‌ى راپرسییه‌کان ده‌ریانخستووه ئاستى پاڵپشتى خه‌ڵکى بۆ پارته‌که دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا ٨%. گۆڕینى یاساکانى هه‌ڵبژاردن دواى شکسته گه‌وره‌که‌ى پارتى ئه‌که‌په دێت له‌سێ گه‌وره شارى ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له ٢٠١٩، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پارتى جه‌هه‌په هه‌رسێ شاره‌که‌ى برده‌وه‌و ئه‌که‌په‌ى تووشى شکستێکى گه‌وره کرد ته‌نانه‌ت دواى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئیستانبوڵ سایتى عه‌ره‌ب نیوز له‌ڕاپۆرتێکیدا باسى له‌وه کردووه که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ڵبژاردن لێدانێکیشه له‌پاڵپشتى خه‌ڵک بۆ هه‌ده‌په. یاساکه «پاڵپشتى گشتى بۆ هه‌ده‌په که‌مده‌کاته‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى ده‌نگده‌رى ئه‌و پارته کوردییه نین له‌ساتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پاڵپشتى لێده‌که‌ن تا دووریبخه‌نه‌وه له‌که‌وتنى له‌خوار ئاستى قبوڵکراو» که له‌سه‌دا ١٠%یه.
عه‌مار عه‌زیز له ١١ى شوباتى ٢٠٢١دا شه‌ش ورچ له‌چیاى گاره له‌لایه‌ن رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکییه‌وه له‌ناو سروشتدا ئازادکران که‌پێشتر له‌ماڵاندا به‌خێوکراون، یه‌کێک له‌ورچه‌کان گه‌ڕایه‌وه نێو خه‌ڵکه‌که‌و هه‌نگوین و مریشکى هاووڵاتیانى خواردووه. ئازاد مسته‌فا، هاووڵاتیه‌کى سنورى قه‌زاى ئامێدیه، به‌هاوڵاتى وت «پێمان خۆشه گیانه‌وه‌ره‌کان له‌سنورى ناوچه‌که‌مان زیاد بن، چونکه دیمه‌نێکى جوان ده‌داته ژینگه‌ى قه‌زاى ئامێدی، به‌ڵام به‌ردانى ژماره‌یه‌ک ورچ که له‌ده‌ره‌وه یان له‌هه‌ر شوێنێکیان هێنابێت به‌ڕاى من گرنگییه‌کى ئه‌وتۆى نیه، به‌داخه‌وه پێش ماوه‌یه‌ک یه‌کێک له‌ورچه‌کان زیانى گه‌یاندووه به‌جوتیارێکى ناوچه‌ى ئاشه‌واو بڕێک له‌هه‌نگوینى ئه‌وى خواردووه«. ئازاد پێشیوابوو ئه‌و ورچانه به‌رده‌وام زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌جوتیاران، واباشتره چیتر رێگه نه‌درێت ورچه‌کان له‌ده‌ره‌وه بهێنرێن و له‌قه‌زاى ئامێدى ئازادیان بکه‌ن. پسپۆرى ئاژه‌ڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق پێیوایه ئه‌وانه‌ى ئه‌و ورچانه‌یان ئازاد کردووه شاره‌زاى ژینگه‌ى کوردستان نین. هانا ره‌زا ، پسپۆرى ئاژه‌ڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق بۆ هاوڵاتى، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ساڵى ٢٠١٩دا کۆمه‌ڵێک ژینگه‌پارێز و رێکخراوى تایبه‌ت به‌پاراستنى ژینگه‌و ئاژه‌ڵان هۆشدارییاندا له رێکاره‌کانى تایبه‌ت به‌ئازادکردنى ئه‌و ورچانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان ئازاد ده‌کرێن و چه‌ندین مه‌ترسییان خسته‌ڕوو، به‌ڵام جارێکى تر ژماره‌یه‌ک ورچى دیکه له‌چیاى گاره‌ى سنورى قه‌زاى ئامێدى له‌لایه‌ن رێکخراوى کوردی-ئه‌مریکى ئازادکران. هانا ره‌زا وتیشى:» دیاره لاى زۆربه‌مان ئاشکرایه ئه‌و رێکخراوه‌ى ئه‌م کاره‌ى جێبه‌جێ کردووه کارێکى زۆر خراپى کردووه، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ورچه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌وان ئازاد بکرێن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و ورچانه هه‌موو توانایه‌کیان له‌ده‌ست داوه که بتوانن له‌سروشتدا بژین، چونکه ده‌سته‌مۆکراون و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گه‌وره کراون. وتیشى:» ئه‌م ورچانه ئه‌گه‌ر تیایاندا بێت قابیلیه‌تى تیابێت که بچێته‌وه سروشت ده‌بێت له‌سه‌نته‌رى تایبه‌ت و له‌لایه‌ن پسپۆڕى ئه‌و بواره‌وه رابهێنرێته‌وه‌و ئاماده بکرێته‌وه بۆ ژیانى کێوی». هانا ره‌زا، ئه‌وه‌شى دوونکرده‌وه که‌هیچ گیانه‌وه‌رێکى کێوى به‌بێ راهێنانه‌وه ناتوانێت هه‌ر وا له‌ناو کێودا بژى و بتوانێت خۆراک بۆخۆى به‌ده‌ستبهێنێت و خۆى بپارێزیت له‌مه‌ترسى و به‌چکه‌ى ببێت و له‌هه‌مووشى گرنگتر له‌مرۆڤ بترسێت. «ئه‌و که‌سانه‌ى به‌شداربون له‌ئازادکردنى ورچه‌کان پسپۆر و شاره‌زا نه‌بوون له‌بوارى ئاژه‌ڵانداو هیچ پێشینه‌یه‌کیان نیه له‌بوارى پاراستنى ورچه‌کان، ئه‌گه‌ریش زۆره له‌داهاتوودا ده‌ره‌نجامى خراپترى لێبکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌زووترین کات چاره‌سه‌رێک نه‌دۆزرێته‌وه بۆ دووباره کۆکردنه‌وه‌ى ورچه‌کان». تائێستا (٤٠) تا (٥٠) ورچ لە چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى به‌ره‌ڵا کراون و تێکه‌ڵاوى سروشتى شاخه‌کانى کوردستان و ناوچه‌ى بادینان بوون. به‌رپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکى ده‌ڵێت تائێستا سێ جار ژماره‌یه‌ک ورچى ئازاد کردووه له‌پێناو جوانکردنى سروشتى کوردستان. بڵند بریفکانی، به‌رپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکى به‌هاوڵاتى راگه‌یاند: «تائێستا سێ جار ژماره‌یه‌ک ورچم ئازاد کردووه، شه‌ش ورچ له‌ناوچه‌ى چۆمان و هه‌شت ورچ له‌چیاى گاره، هیوایه‌تى منه‌و ژینگه‌ى کوردستان زۆر پێى جوان ده‌بێت، ئێمه هه‌موو گیانه‌وه‌رێکمان هه‌یه ته‌نها ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ورچ هه‌یه، بۆیه ویستم ژماره‌یان زیادبکه‌م». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ئێستا نزیکه‌ى (٤٠) تا (٥٠) ورچ له‌چیاى گاره هه‌یه، وتیشى:»ورچه‌کان به‌شێکیان له‌هه‌ندێک هاووڵاتیانى دهۆک و هه‌ولێر ده‌کڕم که ئه‌وان به‌خێوى ده‌که‌ن و هه‌ندێک جار بێبه‌رامبه‌ر پێم ده‌ده‌ن، چونکه ده‌زانن ئازادیان ده‌که‌م، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک ورچم له‌شارى به‌سرەو عەمماره کڕیوه«. «خه‌ڵک بابه‌تى ورچه‌کانى گاره‌یان زۆر گه‌وره کردووه، هه‌ندێک وتیان هه‌نگوین و مریشکیان خواردووه، راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یە یه‌کێک له‌ورچه‌کان ژماره‌یه‌ک سندوقى هه‌نگوینیان تێکدابوو، سه‌ردانى ئه‌و که‌سه‌م کرد که‌زیانى پێگه‌یشتبوو، ئاماده‌م هه‌رکه‌سێک زیانى پێگه‌یشتبێت له‌ڕێگاى ورچه‌کان قه‌ره‌بوویان ده‌که‌مه‌وه« بڵند بریفکانى واى وت.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوه‌رى تاوانناسى به‌پێویستى داده‌نێت حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک هه‌موو وڵاتانى جیهان سانسۆر بخاته‌سه‌ر ئینته‌رنێت تا رێگرى له‌به‌دڕه‌وشتى بکرێت. دکتۆره دیلمان ئازاد، پسپۆرى پزیشکى دادوه‌رى تاوانناسى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:» ئه‌رکى گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و دایکان و باوکان». هاوڵاتى: هۆکارى لادانى منداڵ یان هه‌رزه‌کاران له‌دابونه‌ریتى کۆمه‌ڵگه چیە؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: لادانى په‌روه‌رده‌ى ناته‌ندروستى منداڵ و هه‌رزه‌کاران به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ى نادروستى کۆمه‌ڵگه‌و خێزان و دایک و باوک و قوتابخانه‌ش به‌پله‌ى یه‌که‌م، چونکه پله‌ى یه‌که‌مى هه‌یه له‌په‌روه‌رده‌کردنى منداڵان، بۆیه ئه‌رکى زۆر گه‌وره‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. هاوڵاتى: بۆچى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌کۆمه‌ڵگه لاده‌ده‌ن، دایک و باوکیان که‌سانى خاوه‌ن رێزن و ره‌وشتێکى به‌رزیان هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه کاریگه‌رى ته‌کنه‌لۆجیا و بێکاریگه‌ریبوونى ئامۆژگارى دایک و باوکانه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: زۆرجار دایک و باوک خۆى ره‌وشت به‌رزیش بێت، هه‌وڵى زۆرى ده‌وێت له‌گه‌ڵ منداڵ و ماندووبونى زۆرى ده‌وێت بۆ په‌روه‌رده‌کردنى، چونکه منداڵ ته‌نیا له‌ناو خێزاندا نیه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و په‌روه‌رده‌ى ده‌ره‌وه‌ى خێزانیش وه‌رده‌گرێت، بۆیه هه‌یه له‌ده‌ره‌وه په‌روه‌رده‌ى ناشرین و نادروست وه‌رده‌گرێت و ته‌واو له‌خێزانه‌که‌ى جیاواز ده‌بێت، بۆیه دووباره قوتابخانه رۆڵى سه‌ره‌کى ده‌بێت. هاوڵاتى: ئایا به‌چ پێوه‌رێک ده‌توانین بڵێین منداڵان و هه‌رزه‌کاران تووشى لادانى کۆمه‌ڵایه‌تى بوون له‌کاتێکدا سه‌رده‌م گۆڕاوه و داخوازى منداڵى ئێستا له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ى دایکان و باوکان جیاوازه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: له‌گه‌ڵ گۆڕینى سه‌رده‌م منداڵ و نه‌وه‌ش ده‌گۆڕێت و بیروڕایان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ده‌توانرێت وابکرێت به‌ره‌وپێشى ببرێت و به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت، ئه‌ویش به به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیا به‌شێوه‌یه‌کى جوان، چونکه به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیا زۆر رۆڵى هه‌یه، منداڵ دێته لامان ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى ته‌کنه‌لۆژیاوه هاوڕێیه‌تى دروستکردووه، بۆیه ئه‌وه لادانه به‌ره‌و لادانێکى خراپیش، یاخود منداڵێک که سناپى هه‌یه‌و کێشه‌ى بۆ دایک و باوکى دروستکردووه ئه‌وانه هه‌مووى لادانه له‌دابونه‌ریتى کۆمه‌ڵگه‌و خراپ به‌کارهێنانى پێشکه‌وتنه‌کانه. هاوڵاتى: دایکان و باوکان و نه‌وه‌کانى ئێستا له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى دوو سه‌رده‌مى ته‌واو جیاوازن چى بکرێت تامنداڵ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده بکرێت هه‌م کێشه بۆ خێزان دروست نه‌کات هه‌م بۆ ده‌وروبه‌رى؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: گرنگترین شت په‌روه‌رده‌ى منداڵ له‌ناو قوتابخانه‌کاندا رێکبخرێت، دواى قوتابخانه دایکه‌کان هۆشیاربن و ئاگاداربن له‌به‌کارهێنانى ته‌کنه‌لۆژیاى ده‌ستى منداڵه‌کانیان، چونکه وه‌ک ده‌ریا قوڵه‌و بۆیه هه‌ر شتێک له‌ناو کۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا کۆنتڕۆڵى نه‌بوو، ده‌بێت له‌لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه کۆنتڕۆڵێکى ته‌واو بکرێت و په‌روه‌رده‌ى منداڵ وه‌ک دیراسه‌ى لێ بێت و مامۆستایانیش راهێنانى پێبکرێت. هاوڵاتى: تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاچه‌ند هانده‌ربوون بۆ په‌روه‌رده‌ى خراپ یان به‌دڕه‌وشتى؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌ک ته‌نیا هانده‌رن، هۆکارى سه‌ره‌کین بۆ کارى ناشرین و به‌دڕەوشتى، بۆ نموونه بوونى ئه‌و مۆدێلانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هانده‌رێکى هه‌ره خراپى هه‌رزه‌کارانه، چونکه هه‌رزه‌کار له‌ته‌مه‌نێکدایه به‌زۆر شت هه‌ڵده‌خەڵه‌تێنرێن، یان سایته جۆراوجۆره‌کان و یارییه‌کان که منداڵان و هه‌رزه‌کاران له‌گه‌ڵ یه‌ک قسه ده‌که‌ن و فێرى شتى خراپ ده‌بن. هاوڵاتى: پێتوایه دایک و باوکان له‌په‌روه‌رده‌کردن کشاونه‌ته‌وه یاخود واقعى بوونى ئۆنلاین و ئینته‌رنێت ده‌سه‌ڵاتیانى که‌مکردووه‌ته‌وه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: به‌پێى ئه‌و که‌یسانه‌ى من ده‌یبینم رۆژانه‌و دێنه لاى پزیشکى دادوه‌رى، که‌مته‌رخه‌مییه‌کى ته‌واو له‌په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ هه‌یه، به‌گشتى دایک و باوکى ئێستا زیاتر سه‌رقاڵى کارى ده‌ره‌وه‌ن و له‌په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کانیان که‌مێک ده‌ستیان که‌متر هه‌یه و بۆیه قوتابخانه زۆر گرنگه‌و به‌رده‌وام منداڵ پێویسته هۆشیار بکرێته‌وه‌و ئاگادار بکرێته‌وه له‌کارى ناشرین و نادروست. هاوڵاتى: چى زۆر گرنگه بکرێت بۆ هه‌رزه‌کاران و گه‌نجان؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: هۆشیارى. هاوڵاتى: هۆشیارى کێ ده‌بێت ئه‌نجامى بدات؟حکومه‌ت یان دایک و باوک؟ بۆ په‌روه‌رده‌کردنى دروست؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: هۆشیاریى کۆمه‌ڵگه‌و منداڵان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى دایک و باوک و قوتابخانه‌و ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و که‌سانه‌ش که پسپۆرن و هه‌ریه‌که‌ى له‌بوارى خۆیدا هۆشیارى بدات. ئێمه وه‌ک پزیشک و تووێژه‌ره‌کان و کۆمه‌ڵناسه‌کان و مامۆستایان هه‌ریه‌که‌ى له‌بوارى خۆیدا هۆشیارى بدات و ده‌ست نه‌کێشێته‌وه له‌په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کان. هاوڵاتى: حکومه‌ت ده‌توانێت سانسۆر بخاته‌سه‌ر هه‌ندێک به‌رنامه و یارى که‌کاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ى منداڵ هه‌یه؟ دکتۆره دیلمان ئازاد: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌رپرسه له‌دراماو به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان و سانسۆرکردنیان، بۆیه له‌هه‌موو وڵاتێک هه‌یه‌و ده‌بێت حکومه‌ت بیکات، به‌ڵام که نه‌کرێت ده‌بێت دایک و باوکان هێڵى ئینته‌رنێت له‌ماڵه‌کانیاندا سانسۆر بکه‌ن و ئه‌و ئه‌رکه بگرنه ئه‌ستۆ. به‌دڕه‌وشتى له‌وکاته‌دا به‌ده‌رده‌که‌وێت که‌گه‌نجه‌کان دێن بۆ پشکنین، که کچێک هه‌رزه‌کاره‌و له رێگه‌ى فه‌یسبوک له‌گه‌ڵ کوڕێک یا چه‌ند کوڕێک په‌یوه‌ندى هه‌یه‌و بووەته کێشه‌ى خێزانى و یاخود پاره‌ى ماڵه‌وه بۆ کوڕه بدزێت، ئه‌وانه دوو نمونه‌ى زۆرن و هه‌موویان به‌دڕه‌وشتین
شاناز حه‌سه‌ن چالاکوانان و رێکخراوه‌کانى ژنان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کانى ژنان نییه، به‌ڵکو به‌ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى داده‌نێن. وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:» تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له‌هه‌موو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه« تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به‌بیانوى دابونه‌ریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم: مافى ژنان ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى پۆست نیه ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»له‌م کابینه‌یه به‌شدارى ژن زۆر زیاتره، به‌ڵام به‌دیهێنانى مافه‌کانى ژنان ته‌نیا خۆى له‌به‌ده‌ستهێنانى پۆست و به‌شداریکردنى ژن نیه، به‌ڵکو هه‌موو ئەو به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قسه‌ى له‌سه‌رده‌کرێت پێویسته به‌کردارى هه‌نگاوى بۆ بنرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سێ پۆستى وزارى و سێ پۆستى بریکار وه‌زیرو ژماره‌یه‌ک راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ر ژنان که‌وتووه. ئه‌مه‌ل جه‌لال پێشیوابوو بۆ پاراستنى ژنان و سه‌قامگیربوونى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و پاراستنى ماف و ئازادییه‌کانى ژنان پێویست ده‌کات باس له‌یه‌کسانى بکه‌ن، وتیشى:»ئه‌و ژنانه‌ى ده‌گه‌نه به‌رپرسیارێتى ده‌بێت بڕوایان به‌ئه‌وه هه‌بێت گه‌یشتنى ئه‌وان به‌رپرسیاریه‌تیه‌کە قورس‌تر ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆڕانکارى ریشه‌یى بکه‌ن و ژینگه‌ى کوردستان پاکبکرێته‌وه له‌توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان». له‌په‌رله‌مانى کوردستان ژنان سه‌رۆک و جێگرى دووه‌م و له‌سه‌دا 30% زیاترى په‌رله‌مان پێکده‌هێنن، لایه‌نه‌کانیش پابه‌ندکراون که له‌هه‌ر چوار کورسى په‌رله‌مان ده‌بێت که‌سێکیان له‌ژنان بێت. شادى نه‌وزاد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى زۆریان هه‌یه له‌ڕووى یاساییه‌وه‌و پێوستیان به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسا‌و ده‌رچواندنى یاساى نوێ هه‌یه تا له‌و رێگه‌یه‌وه رێگرى له‌توندوتیژییه‌کان بکرێت. هه‌روه‌ها وتیشى:» له‌ناو په‌رله‌ماندا کارده‌که‌ین هه‌ر یاسایه‌ک ره‌هه‌ندێکى جێنده‌رى هه‌بێت لیژنه‌ى داکۆکى کردن له‌مافى مرۆڤ ئه‌ندام بێت تیایدا تابتوانین له‌ڕووى یاساییه‌وه بنه‌مایه‌کى پته‌و دابنێین له‌ڕووى جیاوازى جێنده‌ریه‌وه‌و یه‌کسانى جێنده‌رى بپارێزرێت». ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 8ى ئازار/مارس، په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و لیژنه‌ى مافى ئافره‌تان یاداشتێکى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانیان بۆ له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون له‌که‌یس و بارودۆخى ژنان له رێکخراوه‌کان. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (100) رێکخراوى داکۆکیکردن له‌ژنان بوونیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام رێژه‌ى توندوتیژییه‌کان به‌رانبه‌ریان زیاد ده‌بێت. چالاکوانێکى رێکخراوه‌کانى ژنان و راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ژنان ده‌ڵێت:»رێکخراوه‌کان ته‌نیا کاریان گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌و ئه‌رکیان که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌کان نییه«. خانم ره‌حیم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کوردستان به‌و حوکمه‌ى که‌سایه‌تى و رێکخراوه‌کان یاسای باشمان هه‌یه، به‌ڵام له‌ده‌رچوونیه‌وه تائێستا کێشه له‌جێبه‌جێکردنیاندایه، بۆیه که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کان نیه، به‌ڵکو کارى حکومه‌ت و داموده‌زگاکانه‌و رێکخراوه‌کان ته‌نیا کارى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه«. له‌باره‌ى رۆژى 8ى مارسه‌وه، خانم ره‌حیم باسى له‌وه‌کرد هه‌موو رۆژه‌کان ته‌نیا ره‌مزین بۆ گڕوتیندان به‌و هه‌وڵانه‌ى که‌هه‌یه بۆ رێزگرتن له‌خه‌باته‌کان و په‌یمان تازه کردنه‌وه‌و وشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکانه له‌مافه‌کانى مرۆڤ و ژنان. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شدارى ژنان، په‌یوه‌ندى به‌که‌ڵچه‌رى پیاوسالارییه‌وه هه‌یه که‌ژنان ئه‌و پێگه‌یه‌یان پێ نه‌دراوه‌و پێیانوایه زیاتر پێویسته له‌ماڵه‌وه بێت «به‌شدارى ژنان زۆر گرنگه له‌کایه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام ئایا ئیراده‌ى سیاسى هه‌یه که‌ژنان به‌ڕاستى کاربکه‌ن». سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان له رۆژى 8ى مارسدا ده‌ڵێت:» توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه بورهان عه‌لى، سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌گه‌ڵ زۆربوونى داواکارى خێزان و به‌ره‌وپێشچوونى کۆمه‌ڵگه توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان زیاده‌کات، چونکه پیاوان دووجار توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، جارێک له‌ده‌ره‌وه له‌کاتى په‌یداکردنى بژێویى بۆ خێزانه‌که‌ى و جارێکیش له‌ماڵه‌وه«. سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان پێشیوابوو له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا توندوتیژى هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر پیاوان و ژنانیش ده‌کرێت، ناڵێم سه‌د له‌سه‌د نیه‌و راست نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌و راده‌یه نه‌بێت که باسده‌کرێت. له‌باره‌ى رێکخراوه‌کانى ژنان و کارکردنیانه‌وه سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان وتى»هه‌ندێکیان هه‌ڵقوڵدراوى کێشه‌کانى ژنانن و کاریان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پله‌و پۆست و پاره کاریان کردووه ئه‌وه‌نده بۆ ژنان کارناکه‌ن که‌جه‌وهه‌رى ئیشه‌کانه‌و ئه‌وه‌ندەى وه‌ک نوینه‌رى حزب کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌ک توێژى ژنان کارناکه‌ن».
سه‌رکۆ جه‌مال ماوه‌ى چوارساڵه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانى، به‌ڵام تائێستا شکستیان هێناوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه لقى خۆى بکاته‌وه‌و ته‌نها داواى پارچه زه‌وییه‌کى کردووه. له‌ساڵى 2017 هه‌وڵى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا له‌خولى پێشووى په‌رله‌مان داوا له‌بانکى ناوه‌ندى عێراق کرا لقێکى خۆى له‌پارێزگاى سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێده‌نگى لێ‌کرا. له 2019 بانکى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاریدا لقى خۆى له‌سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێک رێگرى ده‌کرێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه، کردنه‌وه‌ى ئه‌و لقه‌ى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى ده‌که‌نه ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق «پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى رێگرى و ره‌زامه‌ندنه‌بوون بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین که لقێکى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، کاتى خۆى سێ لقى هه‌بووه، به‌سڕه‌و موسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا، به‌ڵام هه‌ولێر و سلێمانى له‌به‌ر دووئیداره‌یى بڕیاردراوه که لقێکى دیکه‌ش بکرێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى یاساى دارایى هه‌رێم ده‌بێت هه‌ر لقێک هه‌بێت له‌ژێر چاودێریى هه‌رێمدا بێت، وتیشى:»به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کمان ده‌ستکه‌وت که‌جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراق، که له‌پشکى پارتی بوو داواى کردبوو ته‌نها یه‌ک لقى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه ئه‌ویش له‌هه‌ولێر بێت». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌شکرد له 2017 ه‌وه داوایان کردووه لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگارى پێشووى بانکى ناوه‌ندى دانیشتنیان ئه‌نجامداوه‌و پێى راگه‌یاندوون که ته‌نها ره‌زامه‌ندییه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ ببه‌ن، دیاربوو له‌هه‌ولێر زه‌وى بۆ ته‌رخانکرابوو، له‌سلێمانى هیچ که‌سێک ئاماده‌نه‌بوو زه‌وى بۆ ته‌رخان بکات. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامێکى ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه. «پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى لابچێت له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه نووسراومان ئاڕاسته کرد، به‌ڵام تاحکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندیى نیشان نه‌دات لقى ئه‌و بانکه له‌سلێمانى ناکرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ى پۆست و نامه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامى نه‌بوو». ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید واى وت. په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:»یه‌که‌م کاریان دواى په‌سه‌ند کردنى بودجه کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى ده‌بێت له‌سلێمانى». شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پێشتر چه‌ند جارێک داوامان له‌پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کردووه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانی، به‌ڵام داواى ره‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى گۆڕدراوه، دوایین جار داوام لێکرده‌وه، به‌نیازین دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بکه‌ینه‌وه‌و بانکى ناوه‌ندى چى بووێت کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مه‌به‌ستیانه لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه‌و ده‌بێته هۆى گه‌رمکردنى که‌رتى بانکى له‌سلێمانی و کۆمپانیاو ئه‌و شوێنانه‌ى کاریان به بانک ده‌بێت ناچار نین بچنه هه‌ولێر یاخود به‌غدا بۆ راییکردنى کاره‌کانیان. شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌وه‌ى که‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 په‌سه‌ند کرا، یه‌کێک له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانیان ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌ڕووى یاساییه‌وه چى پێویست بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى نه‌هێڵین تا ئه‌و لقه له‌سلێمانى بکرێته‌وه. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق تائێستا له‌په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى ئاینده دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى که‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا په‌سه‌ند بکرێت، بودجه دواتر یه‌کلاده‌کرێته‌وه. ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌کان له‌هه‌ولێر کۆبکاته‌وه، وا خه‌ریکه فه‌رمانگه‌ى راساندنى باڵیۆزخانه‌و کونسوڵخانه‌کان که لقێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سلێمانی، ئه‌ویش ده‌مرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بۆ هه‌موو شتێک بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر». هاوڵاتى بۆ وه‌رگرتنى راى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندى به جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌که به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنى راى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یوه‌ندى به مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌رده‌ست نه‌بوو. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ئاڵوگۆڕى دراو مۆنۆپۆڵکراوه به‌هۆى نه‌بوونى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه بۆ پاڵپشتى بازاڕ زۆر گرنگه، جموجوڵى بازاڕ دروستده‌کات، هه‌رێمى کوردستان زیاتر له‌ڕێگه‌ى ئاڕتى بانکه‌وه دۆلار ده‌خاته‌ڕوو». هه‌روه‌ها جه‌بار گۆران جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى جموجوڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام باس له‌وه‌شده‌کات به‌مه‌رجێک هه‌موو کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن که نزیکى (350) کۆمپانیان، هه‌موویان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بانکه‌وه ته‌مویل بکرێن». وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:»له‌کۆى (350) نووسینگه و کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن، ته‌نها چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیاریکراو پشکیان هه‌یه له‌وه‌ى پاره له‌و بانکه وه‌ربگرن، که ئه‌مه‌ش مۆنۆپۆڵکردنى دراوه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى نرخى فه‌رمى و نافه‌رمیدا هه‌میشه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینارى عێراقى جیاوازى هه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه قۆرغکارى تێدا کرابوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه پێشبینى ده‌که‌ین دۆخه‌که زۆر باشتر ببێت». شاره‌زایه‌کى سیستمى بانکى ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى متمانه دروستده‌کات له‌ڕووى داراییه‌وه. بیلال ره‌ئوف، مامۆستاى زانکۆ‌و شاره‌زاى ئابووری، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌باکوورى عێراق ته‌نها له‌موسڵ و هه‌ولێر لقى بانکى ناوه‌ندى بوونى هه‌یه، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى پێویستیان به‌بانکى ناوه‌ندییه رۆڵێکى گرنگ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌بوارى حه‌واڵه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو له‌بوارى ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ندى بۆ سلێمانى ته‌رخانى ده‌کات، بوونى لقى بانکه‌که گرنگى زۆرى ده‌بێت و پاڵپشتێکى به‌هێزه بۆ سیسته‌مى بانکى و لایه‌نى ئابوورى له‌سلێمانی، چونکه« ئه‌گه‌ر لقه‌که بکرێته‌وه که‌واته ئه‌و بانکه متمانه‌ى زۆرى به‌سلێمانى هه‌یه، له‌ڕووى جوڵه‌ى بازاڕ‌و متمانه‌وه رۆڵى زۆرى ده‌بێت». بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌مانگى شه‌شى 1948ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام پێشتر له 1931ه‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراق له له‌نده‌ن هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتى کراوه، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌شه‌شى ئادارى 2004 دامه‌زراوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌ئامانجه‌کانى ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌هاى دراو له‌عێراق به‌سه‌قامگیرى بهێڵێته‌وه، جگه له‌وه‌ش پاڵپشتى بۆ پرۆژه ئابوورى و کشتوکاڵى و پیشه‌سازییه‌کان دابینده‌کات، باره‌گاى سه‌ره‌کى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌به‌غدایه، جگه له‌به‌غدا له به‌سره‌و موسڵ و هه‌ولێر لقى هه‌یه. تائێستا بانکى ناوه‌ندى عێراق (21) پارێزگارى جیاوازى به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌که‌م پارێزگارى ئه‌و بانکه سه‌ید تۆفیق سویدى بووه، که له 12/6/1948 تا 14/2/1949 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، پارێزگارى ئێستاى بانکى ناوه‌ندیش سه‌ید مسته‌فا غالب موخیف ئه‌لکتابه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند:"به‌هۆى پێشکه‌ش نه‌کردنى ده‌سته‌به‌رى بانکیه‌وه پاره‌ى کۆمپانیاکانى پاککه‌ره‌وه دواکه‌وتووه تا گرێبه‌سته‌کان نوێده‌کرێنه‌وه، تیمه‌کانى خۆمان خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى ئازارى 2021، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، توانا که‌مال سه‌رۆکى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاماده‌کردن و واژۆکردنى گرێبه‌ستى کۆمپانیاکانى پاککه‌ره‌وه دواکه‌وتووه، به‌ڵام خه‌تاى که‌س نه‌بووه، تا بودجه‌که دابینکراوه، پێویستمان به‌وه‌بوه سێ بۆ چوار مانگ پێویستمان به‌ئاماده‌کردنى گرێبه‌ست و ته‌نده‌ره‌کان هه‌بووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"دابینکردنى بودجه‌که دواکه‌وت، کاتێک ته‌نده‌ر و ئیحاله‌مان کرد بۆ رۆژى دواتر به‌پێى رێنماییه‌کان کۆمپانیاکان ده‌ستیان به‌کارکردن کرد، داواى دو جۆر خیتاب زه‌مانیان لێکراوه و کۆمپانیاکانش رێنمایى ته‌نده‌ره‌کانیان بینیوه، ده‌بو زو خیتاب زه‌مانیان ئاماده‌بکردایه و پێشکه‌ش به‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانیان بکردایه، ئێمه‌ش ده‌زانین ماندون و پاره‌یان وه‌رنه‌گرتوه که‌سیش نه‌یوتوه پاره‌یان پێ‌نادرێت". توانا که‌مال جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مه‌رجى سه‌ره‌کى نوێکردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌کان و ته‌رخانکردنى پاره بۆ کۆمپانیاکان پێشکه‌شکردنى خیتاب زه‌مانه‌کانه، به‌ڵام به‌شێک له کۆمپانیاکان ئاماده نه‌بون خیتاب زه‌مانه‌که پێشکه‌ش بکه‌ن، وتیشى:" ده‌توانن ئه‌مڕۆ سه‌ردانى وه‌زاره‌ت بکه‌ن و خیتاب زه‌مان پێشکه‌ش بکه‌ن، هه‌فته‌ى داهاتو گرێبه‌سته‌که‌یان بۆ نوێده‌کرێته‌وه و پاره‌یان بۆ خه‌رجده‌کرێت و پاره‌ى پێویستیش ئاماده‌یه، هه‌ر رۆژێک دواکه‌وتن له‌کارى کۆمپانیاکان هه‌بێت، ده‌که‌ونه سزاوه و سزاى خۆى هه‌یه". سه‌رۆکى شاره‌وانى ئاشکراشیکردئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌ئه‌مڕۆه‌وه له‌ناو بازار تیم و ئامێره‌کانى خۆیان ده‌ست به‌پاککردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک ده‌که‌ن.
هێمن حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى جڤاتى دیموکراتیک (ته‌ڤده‌م) ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌ده‌بێت له رۆژئاڤاى کوردستان یه‌ک ئیداره‌و یه‌ک هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت و ده‌شڵێت:» ئه‌زموونى باشورى کوردستان (هه‌رێمى کوردستان) دووباره ناکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا پشتیوانى ئه‌و بۆچوونه‌ى کردووین». غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ده‌شڵێت:» تورکیا نایه‌وێت ئه‌نه‌که‌سه له‌ناو یه‌کڕیزیى ماڵى کورددا بێت و بچێته ناو یه‌کڕیزیى کورده‌وه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى تورکیا به‌وه تێکده‌چێت». هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ روسیا به‌هێزتر ده‌کات به‌و هیوایه‌ى که له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک ئه‌نجامى ده‌ستبکه‌وێت له‌ناو سوریاداو پێشیوابوو» تورکیا بۆى ده‌رکه‌وتووه له‌ڕێى ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ناتوانێت هیچى ده‌ستبکه‌وێت له‌سوریادا». هاوڵاتى: پێتانوایه هاتنى بایدن چى له‌سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته له‌سوریا ده‌گۆڕێت؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ره‌نگه ئه‌مریکا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێکه‌وتنى (٥+١) که‌تایبه‌ته به‌ڕێکه‌وتنى نه‌وه‌وى ئێران، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌سیاسه‌تێکى نه‌رم هه‌یه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌مریکا پێویستییه‌کى ئه‌وتۆى به‌تورکیا نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا توندبێت به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌وا ئه‌وکاته پێویستى به‌تورکیا هه‌یه. پێشتر تره‌مپ سیاسه‌تى به‌رامبه‌ر ئێران توندبوو، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستى به‌تورکیا بوو، بۆیه پێیوت من هێزه‌کان له‌باکورى سوریا ده‌کشێنمه‌وه تۆ وه‌ره ناو باکورى سوریا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئه‌خلاقى تێدا نه‌مابوو، بۆ دژایه‌تیکردنى ئێران ئیراده‌و دۆستایه‌تى گه‌لى کوردى له‌باکورى سوریا بنپێ کرد. ئێستا ئیداره‌ى ئه‌مریکا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سیاسه‌تێکى نه‌رم به‌رامبه‌ر ئێران په‌یڕه‌وبکات، تورکیاش به‌وه ته‌نگاو بووه، ده‌بێت ئیراده‌ى گه‌لان به‌تێکۆشانى خۆیان به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات، ئه‌مریکا له‌ناو سوریا له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیەتى بوونیان دژى داعش هه‌یه‌و بوونیان له‌سوریا ته‌نیا له‌به‌ر نه‌وت نییه وه‌ک ئه‌وه‌ى تره‌مپ به‌ئاشکرا ده‌یوت، تائێستا سیاسه‌تى ئیداره‌ى نوێى بایدن سه‌باره‌ت به‌سوریاو باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا روون نییه چۆن ده‌بێت، که ئایا ده‌کشێته‌وه یان نا، ئایا مه‌به‌ستى ته‌نیا نه‌وته یان سیاسه‌تێکى فراوانتره، به‌ڵام به‌بڕواى من ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى نه‌وتدا نامێنێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ئه‌مریکا له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌گۆڕێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێت. هاوڵاتى: له‌دوای رۆیشتنى تره‌مپ ده‌بینین هاوکارییه سه‌ربازییه‌کان بۆ رۆژئاڤا زیادى کردووه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: تره‌مپ که‌سانێکى ئه‌زموندارو شاره‌زاو خاوه‌ن کاریگه‌رى له‌ئیداره‌که‌ى دوورخسته‌وه، له‌وانه جۆن بۆڵتن و برێت مه‌کگۆرک و جۆزیف بۆتیل و که‌سانى دیکه، له‌شوێنى ئه‌وان که‌سانێکى دانا که‌دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش ده‌ستى تورکیاى ئاواڵاکرد که‌پیشتیوانى له‌تیرۆر بکات. ئێستا که‌ئه‌وانه‌ى تره‌مپ لایبردبوون جارێکى دیکه دێنه‌وه سه‌ر کار به‌تایبه‌ت برێت ماکگۆرک کە تورکیا ناڕازییه، بۆیه تورکیا زیاتر به‌ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا ته‌نگاو بووه به‌وپێیه‌ى دۆسته‌کانى له‌ئیداره‌ى ئه‌مریکا دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ رووسیا به‌هێزتر ده‌کات، به‌و هیوایه‌ى که له‌ڕێى ئه‌وانه‌وه هه‌ندێک ئه‌نجامى ده‌ستبکه‌وێت له‌ناو سوریادا، چونکه تورکیا بۆى ده‌رکه‌وتووه له‌ڕێى ئه‌مریکییه‌کانه‌وه ناتوانێت هیچى ده‌ستبکه‌وێت له‌سوریادا. هاوڵاتى: پێشتر تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو که‌ئێمه ته‌نیا بۆ نه‌وت له‌سوریا ماوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ى نوێ وتى ئێمه ته‌نیا بۆ نه‌وت له‌سوریا نین؟ غه‌ریب حه‌سۆ: بێگومان بوونى ئه‌مریکا له‌باکورى سوریا ته‌نیا بۆ نه‌وت نییه، به‌ڵکو سیاسه‌ت و ستراتیژى فراوانى خۆى هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مریکا رۆڵێکى به‌هێزترو کاریگه‌رترى هه‌بێت له‌سوریادا بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ساڵانێکه هه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ندێک سیاسه‌تى نوێ په‌یڕه‌و بکرێن. هاوڵاتى: له‌م ماوه‌یه‌دا ئاڵۆزییه‌ک له‌نێوان رژێمى سوریا‌و هه‌سه‌ده‌و ئاسایشی رۆژئاڤا له‌قامیشلۆ دروست بوو هۆکاره‌که‌ى چى بوو؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ئه‌و کێشه‌یه‌ى که له‌قامیشلۆ روویدا له‌ئه‌نجامى رێککه‌وتن بوو که له‌نێوان رژێم و تورکیا هه‌یه، که له‌ساڵى ١٩٩٨ واژۆ کراوه‌و تائه‌مڕۆش جێبه‌جێ ده‌کرێت. رژێم خۆى پابه‌ندى ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه‌و تورکیاش به‌هه‌مان شێوه به‌شێکى زۆرى خاکى سوریاى داگیرکردووه‌و کارى تیرۆرستى له‌سوریا ئه‌نجامده‌دات. رژێم له‌قامیشلۆو حه‌سه‌که ویستى هه‌ندێک ئاژاوه دروستبکات و ئارامى قامیشلۆو حه‌سه‌که تێکبدات و هاوکارى تورکیا بکات له‌بوارى سیخوڕی، بۆ پاراستنى ئه‌منیه‌تى قامیشلۆ ئاسایشى رۆژئاڤا به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ستاو رێگرى له‌و ئاژاوه‌و ئاڵۆزییه گرت، هه‌ندێ شه‌ڕ دروست بوو له‌نێوان ئاسایش و ئه‌و سیخوڕانه‌ى که له‌سه‌ر رژێم حساب ده‌کرێن، ویستان ئارامى و ئاسایشى قامیشلۆ تێکبده‌ن، به‌ڵام ئاسایش زیانى باشى لێدان، دواتر ریشسپى و رووسییه‌کان هاتنه به‌ینه‌وه، له‌ئه‌نجامدا رێگا کرایه‌وه که نه‌وت و پێداویستییه‌کان بۆ که‌مپى شه‌هباو شێخ مه‌قسود بڕوات. ئێستا ره‌وشه‌که ئارامه‌و ژیان نۆرماڵ بووه‌ته‌وه، ئاڵۆزییه‌که دامرکاوه‌ته‌وه. هاوڵاتى: گفتوگۆکانی رژێمى سوریا‌و ئیداره‌ى خۆسه‌ر چى به‌سه‌رهات ئایا شکستیان هێناوه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: رژێم که‌سیسته‌مى فیدراڵى قبوڵ ده‌کات یان نایکات ئه‌وه پرسێکى جیاوازه، به‌ڵام رژێم ئیراده‌ى کوردى و زمانى کوردى و که‌سایه‌تى کوردى قبوڵ ناکات، رژێم به‌فکرى به‌عسى شۆڤێنى خۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات و هیچ میلله‌تێکى دیکه قبوڵ ناکات. راسته گفتوگۆ‌و دانیشتن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ى شۆڤێنى و نه‌ته‌وه‌په‌رست رژێم باڵاده‌سته، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشارێکدا ژیان ده‌کات که‌ئه‌ویش فشارى ئێران و تورکیایه، ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که‌پێشتر حافز ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ تورکیا کردوویه‌تى تائه‌م ساته‌ش کارێ پێده‌کرێت، ئه‌گه‌ر تورکیا کوردان قبوڵ ناکات، رژێمى سوریاش قبوڵى ناکات، به‌وه‌ش کێشه‌کانى سوریا گه‌وره‌ترو ترسناکتر ده‌بێت. هاوڵاتى: ئێستا بۆنى مامه‌ڵه‌یه‌کى تازه دێت به عه‌ین عیساوه له‌لایه‌ن رووسیاو تورکیاوه، پێتوایه سیناریۆى عه‌فرین و سه‌رێکانى له‌وێش دووباره ببێته‌وه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: پێموانییه ئه‌وه‌ى که له‌عه‌فرین و سه‌رێکانى روویدا له عه‌ین عیساش دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ى رووسیا له‌عه‌فرین کردی پشتى له‌سیاسه‌تى ئه‌خلاقى خۆى هه‌ڵگرتوو له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵکى سوریا‌و گه‌لى کورد مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیا کرد، ئه‌مریکاش له‌سه‌رێکانى هه‌مان شتى کرد. ئه‌م سیاسه‌ت و تاکتیکه له‌سه‌ر ئاستى جیهان ره‌خنه‌ى توندى لێ‌گیراو سیاسه‌ت و تاکیکى ئه‌وانى له‌سوریا بۆ راى گشتى جیهانى ئاشکرا بوو، میدیاکانى جیهان ئه‌وه‌یان پیشاندا که ئه‌و دوو وڵاته خوازیارى ئاشتى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان نین له‌سوریادا، به‌ڵکو خوازیارى شه‌ڕن و ده‌یانه‌وێت چۆن تورکیا له‌خۆیان رازى بکه‌ن، ئه‌مه وایکردووه ئه‌وان تاڕاده‌یه‌ک به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و نه‌هێڵن عه‌ین عیسا وه‌ک عه‌فرینى لێبێته‌وه، چونکه چوار مانگه تورکیا‌و چه‌کداره‌کانى به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر عه‌ین عیسا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ئاسمانیان هه‌یه هیچ هه‌نگاوێک نه‌چوونه‌ته پێشه‌وه. هاوڵاتى: رووسیا ده‌ستى تورکیا‌و ئێرانى واڵاکردووه له‌سوریادا دژى کورد؟ غه‌ریب حه‌سۆ: رووسیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نابه‌رپرسانه‌ى خۆی، رووسیا یارى ده‌کات، ئه‌وان له‌سه‌ر حسابى گه‌لانى سوریا، گه‌لى کورد، له‌سه‌ر حسابى رژێم و تورکیا‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حسابى ئێرانیش سیاسه‌ت ده‌کات. واته رووسیا ئه‌گه‌ر ئێران به‌قسه‌ى نه‌کات، رێگه خۆشده‌کات بۆ ئه‌مریکاو ئیسرائیل هێزه‌کانى ئێران بۆردومان بکات، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى تورکیاى به‌دڵ نه‌بێت ده‌ڵێت ده‌بێت ئیداره‌ى کوردى به‌هێز بکرێت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بکرێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تى ئێمه‌ى به‌دڵ نه‌بێت ده‌ڵێت عین عیسا راده‌ستى تورکیا ده‌که‌ین. واته ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر ئێمه بکات، چۆن ئیراده‌ى ئێران و رژێمى ته‌سلیم بووه، ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش ئیراده‌ى خۆمانى ته‌سلیم بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ ناچێته‌سه‌ر، چونکه ئێمه سیاسه‌ت و ستراتیژى خۆمان هه‌یه، ئیراده‌ى خۆمان ته‌سلیمى رووسیا ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر رووسیا له عه‌ین عیساش بکشێته‌وه، هێزێکى پاراستنى سه‌ربازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، ئه‌وه‌ى رووسیا سیاسه‌تێکى خراپ و نائه‌خلاقییه، ئه‌وان جارێک به رژێم و جارێک به‌تورکیا ده‌ڵێن وه‌رن عه‌ین عیسا بگرن، ئه‌مه سیاسه‌تێکى بچووک و نائه‌خلاقییه. هاوڵاتى: سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆکانى ئه‌نه‌که‌سه‌و په‌یه‌نه‌که به‌نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکاو جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى گه‌یشت به‌کوێ؟ غه‌ریب حه‌سۆ: گفتوگۆى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کورد له‌سوریا (ئه‌نه‌که‌سه)و پارتى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردى له‌سوریا (په‌یه‌نه‌که) زۆر ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گفتوگۆ کران، هه‌ندێک جار گفتوکان راوه‌ستان و ده‌ستیان پێده‌کرده‌وه، نوێنه‌رى ئه‌مریکاش له‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌بوو که‌سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد، به‌ڵام نوێنه‌رى ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریکاو مۆڵه‌ته، بڕیاره به‌منزیکانه گفتوگۆکان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌کاریش بۆ ئه‌وه کراوه. مه‌زڵوم عه‌بدیش باسى له‌وه‌کرد که‌ئه‌و به‌په‌رۆشه بۆ یه‌کڕیزیى ماڵى کوردى و یه‌کێتى ماڵى کوردی، وتیشى» ئێمه سوورین له‌سه‌ر سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆژه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش کاتى پێویسته تاده‌گه‌ینه کۆتایی، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر سه‌رخستنى گفتوگۆکان و گه‌یشتن به‌یه‌کڕیزى ماڵى کورد»، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه وه‌ک ته‌ڤده‌م و وه‌ک هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و خه‌ڵکى رۆژئاڤاى کوردستانیش له‌و یه‌کڕیزى ماڵى کوردییەدایه‌و هاوکارییشه بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى. هاوڵاتى: ئایا کاریگه‌رى تورکیا به‌سه‌ر بڕیاره‌کانى ئه‌نه‌که‌سه‌وه دیاره به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو مه‌ولود چاوشئۆغلۆ داواى له‌ئه‌نه‌که‌سه کرد له‌گفتوگۆکان بکشێته‌وه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: یه‌کڕیزیى ماڵى کورد بۆ ئێمه زۆر گرنگ و پێویسته، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆ به‌خۆ رێکبکه‌وین زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکى داگیرکه‌ر به‌شێک له‌کورد بۆ لاى خۆى راکێشێت ئه‌وه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه‌و ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر به‌تایبه‌ت تورکیا له‌یه‌کڕیزى ناوماڵى کورد ده‌ترسێت، چونکه هێزێک به‌رامبه‌رى دروست ده‌بێت و سیاسه‌تى ئه‌و ده‌ڕووخێت، ئه‌وکات که‌س نابێت دواى سیاسه‌تى ئه‌و بکه‌وێت. بۆیه تورکیا نایه‌وێت ئه‌نه‌که‌سه له‌ناو یه‌کڕیزیى ماڵى کورددا رۆڵى هه‌بێت و بچێته ناو یه‌کڕیزیى کورده‌وه، چونکه به‌رژه‌وه‌ندى تورکیا به‌وه تێکده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه تورکیا هه‌رچى پێبکرێت له‌دژى دروستبوونى یه‌کێتى ناوماڵى کورد ئه‌نجامى ده‌دات، گفتوگۆى ئه‌نه‌که‌سه‌و په‌یه‌نه‌که هیوایه‌کى داوه به‌گه‌لى کورد له رۆژئاڤاى کوردستان و کوردستانى گه‌وره به‌گشتی، بۆیه پێویسته هه‌ر هێزو لایه‌نێک هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزى ناو ماڵى کوردى بدات و نه‌بێته به‌شێک له‌ئه‌جێنداى داگیرکه‌ران. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌م ئه‌نه‌که‌سه‌و هه‌م مه‌زڵوم کۆبانى ئه‌وه‌یان باسکردبوو که‌ته‌نیا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه ماوه بگه‌ینه رێککه‌وتن له‌سه‌ر شته‌کانى تر چۆن رێکه‌وتوون؟ غه‌ریب حه‌سۆ: مه‌زڵوم عه‌بدى به‌رده‌وام هه‌ردوولا ده‌بینێت و گفتوگۆ به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازیى ده‌بێت ئه‌وه بزانین که‌ئێستا هێزێک هه‌یه ناوى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته، یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له‌ناو ئه‌و هێزه‌دان، نابێت هیچ هێزێکى سه‌ربازیى دیکه‌ى جیاواز له‌هه‌سه‌ده دروستبێت، به‌و مانایه نابێت له رۆژئاڤاى کوردستان دوو هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت. نامانه‌وێت ئه‌زموونى باشورى کوردستان (هه‌رێمى کوردستان) دووباره بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه مه‌ترسیداره، بۆ دواڕۆژ مه‌ترسیداره‌و پارچه پارچه‌بوون دروستده‌بێت، چه‌ک به‌چه‌ندین جۆر هێزه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش شایه‌نى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه نییه. ئه‌گه‌ر دروست ببێت، ئه‌وا ده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دیکه‌ى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وە روونه‌دات ده‌بێت له رۆژئاڤاى کوردستان یه‌ک سیاسه‌ت و دیبلۆماسى و هێزى سه‌ربازیى هه‌بێت، یه‌کڕیزیى ماڵى کوردى به (١٠٠) هێز دروستنابێت، بۆیه پێش ئه‌وه ده‌بێت یه‌کڕیزیى ناوماڵى کوردستان ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه، چونکه هێزى سه‌ربازیى پێویستى به‌هێزى یه‌کڕیزى ناوماڵى کورده. هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه ئێستاش سووره له‌سه‌ر داواکارى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ ئایا ئه‌مه ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونى باشورى کوردستانتان نییه؟ غه‌ریب حه‌سۆ: ئێستا له‌باشورى کوردستان، دوو ناوچه‌یى و دوو ئیداره‌و دوو هێزى هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بکه‌ینه‌وه، ئه‌مریکاش نایه‌وێت ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بکه‌ینه‌وه‌و راسته‌وخۆش به‌ئیداره‌ى رۆژئاڤایان وتووه که‌ئه‌زموونى باشورى کوردستان دووباره مه‌که‌نه‌وه. ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له‌باشور هه‌یه له‌ئه‌نجامدا لاوازى ده‌کات، ده‌بینیت به‌رامبه‌ر ئێران و تورکیا بێ ئیراده‌یه، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر حکومه‌تى عێراقیش ئیراده‌یه‌کى لاوازى هه‌یه، بۆچی، چونکه دوو ئیداره‌ییه‌و دوو هێزییه‌و دوو سیاسه‌ت و دیبلۆماسییه، ئه‌وه‌ش ئه‌خلاقى ئێمه نییه که که‌موکوڕییه‌کانى باشور نه‌بینین و دووباره‌یان بکه‌ینه‌وه‌و گه‌لى ئێمه‌ش ئه‌وه قبوڵ ناکات.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا سه‌ردانه میژووییه‌که‌ى پاپا فرانسیس بۆ کوردستان په‌یامى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیانى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو خودى پاپا سوپاسى کوردى کرد که «وه‌ک برا پارێزگاری‌یان له‌مه‌سیحییه‌کان» کرد له‌کاتى هاتن و وێرانکارى داعشدا. له‌عێراقێکى رووخاوو ماندوو به‌وێرانکارییه‌کانى داعش، پاپا فرانسیس هیوایه‌ک بوو بۆ مه‌سیحییه‌کانى وڵاته‌که تاجارێکى تر هه‌ست به‌شوناسى خۆیان به‌که‌نه‌وه‌و هه‌وڵێکیش بوو بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزتر له‌نێوان مه‌سیحیه‌ت و ئایینه‌کانى تر به‌تایبه‌ت ئایینى ئیسلام. پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان، له‌سه‌ردانه سێ رۆژییه‌که‌ى بۆ عێراق چه‌ندین ناوچه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه‌و سه‌ردانى مه‌سیحییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد که به‌هۆى وێرانکارییه‌کانى داعشه‌وه ناوچه‌کانیان خاپور بوو بوون. سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس له‌میدیا جیهانییه‌کاندا به‌گرنگییه‌وه باسى لێوه‌کراو جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که‌سه‌ره‌ڕاى کیشه زۆره‌کانى وڵاته‌که، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو. سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمى کوردستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی مارسی ٢٠٢١، پاپای ڤاتیکان له‌به‌غداوه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد پێشوازییان لێکرد. ئه‌مه یه‌که‌مجاره پاپایه‌کى کاسۆلیکی سه‌ردانی هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکات و یه‌که‌م سه‌ردانی پاپا فرانسیس بوو له‌تشرینی دووه‌مى ٢٠١٩ه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا. چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد له‌وانه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرس و سه‌رکرده‌ی تر پێشوازییان له‌پاپا کرد. نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتنى پاپا فرانسیسى کرد‌و پێى راگه‌یاند سه‌ردانى پاپا «رووداوێکی مێژوویی مه‌زنه‌و جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه، ئێمه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستانه‌وه شانازی به‌سه‌ردانه‌که‌ی ده‌که‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌ئازادی و فره ئایینی هه‌یه«. پاپا فرانسیس سوپاسی کوردی کرد بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌کان له‌جه‌نگی دژی داعش و رایگه‌یاند:»ئێوه له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش مه‌سیحییه‌کانتان پاراست، ئێوه وه‌ک برا پێشوازیشتان له‌برا مه‌سیحییه‌کان کرد». پاپا فرانسیس هه‌ولێرى هه‌ڵبژارد بۆ مه‌راسیمی ئایینی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی مه‌سیحییه‌کان و به‌ئاماده‌بوونى (١٠) هه‌زار که‌س مه‌راسیمه‌که له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه‌چوو. پاپا فرانسیس له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى وتارێکى پێشکه‌شکردو رایگه‌یاند: جارێکی دیکه به‌پێویستی ده‌زانین جه‌خت له‌بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت بکه‌نه‌وه له‌هاوڕێیه‌تی، ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی کرداره‌کان هه‌ڵه‌کان راستبکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردودا بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی به‌هۆکاری جیاواز. وره دانه‌وه به‌مه‌سیحییه‌کانى عێراق یه‌کێک له‌ئاماژه‌کانى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فراسیس دڵدانه‌وه‌و وره دانه‌وه بوو به‌مه‌سیحییه‌کانى وڵاته‌که که به‌هۆى داگیرکارى داعشه‌وه ئازارى زۆریان جه‌شتووه. پاپا فرانسیس چه‌ندین ناوچه‌ى مه‌سیحییه‌کانى به‌سه‌ر کرده‌وه‌و سه‌ردانى شارى ئورى کرد که به‌شوێنى له‌دایکبوونى پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داده‌نرێت، پاپا سه‌ردانى موسڵیشى کرد‌و له‌ناوچه وێرانکارییه‌کان به‌ده‌ستى داعش وتارى پیشکه‌ش به‌مه‌سیحییه‌کان کرد. مارک لۆون، په‌یامنێرى (بى بى سى) له رۆما له‌وتارێکى شیکاریدا باس له‌وه‌ده‌کات: «پاپا هه‌ست ده‌کات خاکى عێراق که‌ناوه‌نده بۆ مه‌سیحییه‌ت زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانێکى پاپایه‌و کۆمه‌لگه‌ى مه‌سیحى که‌ئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به‌وه‌یه ورره‌یان بدرێتێ تا بمێننه‌وه‌و ئه‌وه‌ش که نابێ کاتى زیاتر به‌فیڕۆبدرێت بۆ هێنانى په‌یمانى ئاشتى و هیوا بۆ عێراق». هێشتا عێراق له‌کێشمه‌کیشمدایه له‌گه‌ڵ لێکه‌وته‌کانى دواى داگیرکارى عێراق له ٢٠٠٣دا، که‌وڵاته‌که‌ى به‌ره‌و ئاژاوه برد، ڤایرۆسى کۆرۆنا، که‌مى نرخى نه‌وت، هه‌روه‌ها گرژییه‌کانى ئێران و ئه‌مریکا هه‌موویان برینه‌که‌ى عێراقیان قوڵتر کردووه. «دڵم خۆشه چونکه که‌سایه‌تییه‌کى وا گرنگ سه‌ردانى عێراق ده‌کات، پیویسته ئێمه وه‌ک یه‌ک گه‌ل بژین به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى له‌چ ئاینیک یان مه‌زهه‌بێک ده‌که‌ین و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له‌به‌هێزکردنى یه‌کگرتوویى هه‌موو عێراقییه‌کان»، میقداد رازى موسوڵمانێکى شیعه واى وت. له‌یه‌که‌م رۆژى سه‌ردانه‌که‌یدا، پاپا فرانسیس سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراقى کرد له‌ناوچه‌ى سه‌وزو رایگه‌یاند مه‌سیحییه‌کان و که‌مه نه‌تەوایه‌تى و ئاینییه‌کانى تر شایه‌نى هه‌مان ماف و پارێزگارییە که بۆ عێراقییه‌کى ئاساى فه‌راهه‌م هێنراوه. «هه‌مه‌جه‌شنى ئایینی، کلتوری، هه‌روه‌ها نه‌ژادى که‌نیشانه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقییه بۆ هه‌زاره‌ها ساڵه سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌نرخه که لێى بکۆڵرێته‌وه نه‌ک به‌ربه‌ستێک بێت تاکۆتایى پێبهینرێت. له‌ئێستادا عێراق ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ لێده‌کرێت که‌پیشانى هه‌موانى بدات، به‌تایبه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست که هه‌مه‌چه‌شنى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بیانوویه‌ک بێت بۆ ناکۆکى و جه‌نگ، ده‌بێت په‌ره‌بستێنێت بۆ هه‌ماهه‌نگى گەنجان و کۆکبوون له‌ژیانى هاووڵاتیانى عێراقدا»، پاپا واى وت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ى تووشیان بووه له‌سه‌ر ده‌ستى داعش، به‌ڵام مه‌سیحییه‌کانى عێراق دڵخۆشن به‌سه‌ردانه‌که‌ى پاپاو پێیان وایه خۆشییان بۆ ده‌هێنێت. «ناتوانم وه‌سفى خۆشبه‌ختییه‌که‌ى خۆم بکه‌م، ئه‌مه رووداوێکى مێژوییه که دووباره نابێته‌وه«، یوسرا موباره‌ک ئه‌مه‌ی به‌ئاژانسى رۆیته‌رز وت که حه‌وت ساڵ له‌مەوبه‌ر ئاواره بوو دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌که‌یان، ئوسرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى قه‌ره‌قوشى به‌جێهێشت و ئه‌وکات ماوه‌ى سێ مانگ بوو دووگیان بوو. «گه‌شتێکى زۆر سه‌ختمان به‌ڕێکرد، ئه‌وکاته‌ى رۆشتین هیچمان نه‌بردو ته‌نها جله‌کانى به‌رمان نه‌بێت.. که‌هاتینه‌وه هیچ نه‌مابوو، به‌ڵام ته‌نها خه‌ونمان ئه‌وه بوو بگه‌ڕێینه‌وه«. ‹هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان› یه‌کێکى تر له‌نیشانه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس، دروستکردن و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندى نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام بوو، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ردانیکردنى بۆ لاى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له‌عێراق، ده‌رکه‌وت که‌میدیا جیهانییه‌کان به‌چاوپێکه‌وتنێکى گرنگ و مه‌به‌ستدار باسى لێوه ده‌که‌ن. چه‌ندین ساڵه پاپا فرانسیس له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى مه‌سیحی-موسوڵماندایه‌و کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى گرنگترین چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى شیعی. پێشتریش له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، ئیمامى گه‌وره‌ى ئه‌زهه‌ر، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ موسوڵمانانى سوننه به‌هێزکرد له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ قاهیره‌ى میسر له‌ساڵى ٢٠١٩. «له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا فرانسیس سوور بووه له‌سه‌ر پێکهێنانى ئه‌وه‌ى که‌ده‌توانین ناوى بنێین هاوپه‌یمانییه‌تێکى ئایینى له‌نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامدا»، ئۆستن لێڤری، ژیاننامه نووسێکى پاپا فرانسیس و توێژه‌ر له‌مێژووى هاوچه‌رخى که‌نیسه له‌زانکۆى ئۆکسفۆرد ئه‌مه‌ى به(ئه‌ى بى سى) نیوزى ئه‌مریکى وت. لێڤری باسى له‌وه‌ش کرد که‌وه‌ک گه‌وره قه‌شه‌ى بۆینس ئایرز فرانسیس په‌یوه‌ندى به‌هێزى دروستکردووه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده موسوڵمانه‌کان و له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ڤاتیکان کارى له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان کردووه وه‌ک شێوازێک بۆ دژایه‌تى کردنى خولگه‌ى تیرۆپرزمى ئیسلامى و کاردانه‌وه‌ى پۆپۆلیستى نیشتیمانپه‌روه‌رى (ناسیۆنالیستی). به‌هه‌مان شێوه عه‌لى سیستانى ته‌مه‌ن (٩٠) ساڵ داواى پیکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌و دیالۆگى کردووه له‌نێوان ئایینه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى حه‌یده‌ر ئه‌لخوئى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه له‌په‌یمانگه‌ى ئه‌لخوئى که ئاکادیمیایه‌کى فره ئاینییه له‌نه‌جه‌ف. ئه‌لخوئی، که بۆ (ئه‌ى بى سى) نیوز قسه‌ى کردووه، وتیشى له‌کاتێکدا گروپه‌کانى سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) شیعه، مه‌سیحی، یه‌زیدی و که‌مه ئاینییه‌کانى تریان به‌ئامانج ده‌گرت، سیستانى هه‌موو قوربانییه‌کانى له‌خۆده‌گرت به‌بێ ره‌چاوکردنى ئایینه‌کانیان. «پێموایه ئه‌وه‌ى له‌نێو (دی ئێن ئه‌ی)ى دامەزراوه ئایینیه‌که‌ى نه‌جه‌فدایه«، ئه‌لخوئى واى وت. له‌کاتێکدا له‌ئێران لەدایکبووه، سیستانى وه‌ک هاوئاستێکى ئێران سه‌یر ده‌کرێت به‌وپێیه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ره‌وتێک ده‌کات که‌دژى فه‌رمانڕه‌وایى راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینییه‌وه وه‌ک له‌ئێراندا باوه. له‌لێدوانێکى تری‌دا بۆ (بى بى سى)، ئه‌لخوئى باس له‌وه‌ده‌کات سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ نه‌جه‌ف و بۆ لاى سیستانى «ته‌نها سه‌ردانێکی که‌سیی نییه، به‌ڵکو سه‌ردانێکه بۆ ده‌زگای نه‌جه‌ف که‌نمونه‌ی ئیسلامێکی شیعیی میانڕه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی شیعه‌ی شۆڕشدا که‌مه‌رجه‌عه‌که‌ی له‌قومی ئێرانه«. مه‌سیحییه‌کانى عێراق کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سیحییه‌کانى عێراق پیش هاتنى داعش‌یش که له‌ساڵى ٢٠١٤دا به‌شێکى زۆرى وڵاته‌که‌ى داگیرکرد، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوون و ده‌کرانه ئامانج له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسه‌ین، سه‌رۆکى پێشووى عێراق. له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتى داعش، مه‌سیحییه‌کان به‌ناچارى و به‌زۆر ناوچه‌کانى خۆیانیان به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش بووه هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى دانیشتوانیان له‌وڵاته‌که. له راپۆرتێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که ٢٠١٩ بڵاوبووه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌کات سه‌رکرده مه‌سیحییه‌کان ژماره‌ى مه‌سیحییه‌کان به‌که‌متر له (٢٥٠) هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنن، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به (٨٠٠) هه‌زار بۆ ملیۆنێک و (٤٠٠) هه‌زار دانیشتوان له‌وڵاته‌که‌دا له‌پێش ساڵى ٢٠٠٣. به‌پێى راپۆرته‌که زۆربه‌ى مه‌سیحییه‌کانى عێراق کلدانین، که له‌سه‌دا ٦٧%ی پێکهاته‌که پێکده‌هێنن له‌عێراق و دواتر ئاسورییه‌کان دێن به له‌سه‌دا ٢٠%، دواى ئه‌وانیش ئه‌رمەنى و ئینجیلییه‌کان دێن. مه‌سیحییه‌کانى عێراق هیوایان وایه هاتنى پاپا ساڕێژى زامه‌کانیان بکات «پێموایه حکومه‌ت دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا زیاتر گرنگیمان پێده‌دات»، ویسام یوسف که هاووڵاتییه‌کى مه‌سیحییه ئه‌مه‌ى به (ئه‌ى بى سى) نیوز وت، که خێزانه‌که‌ى ئاواره‌بوون له‌ساڵى ٢٠٠٨، له‌کاتێکدا میلیشیکانى قاعیده له‌به‌غداد ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونیان گرت. یوسف له‌و مه‌سیحییانه‌یه که بڕواى وایه حکومه‌تى عێراقى زۆر که‌م یارمه‌تى مه‌سیحییه‌کانى داوه، که به‌ناچارى له‌سه‌رده‌مى داعشدا ئاواره‌بوون، هه‌رچه‌نده عێراق له‌کۆتایى ٢٠١٧دا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌شێکى مه‌سیحییه‌کان هێشتا نه‌گه‌ڕاونەته‌وه ناوچه‌ى نێشته‌جێبوونى خۆیان.