هاوڵاتى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سنوورى کرانه‌وه‌ى حزبه‌که‌ى هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانییه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مانه. عه‌لى باپیر له وتارێکدا سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌ى ده‌ڵێت:" سنوورى کرانه‌وه‌ى (کۆمه‌ڵى دادگه‌ریی) هه‌تا ئه‌وپه‌ڕى بازنه‌ى شه‌ریعه‌ته‌و، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌فراوانیى شه‌ریعه‌تى به‌رجه‌سته له‌قوڕئان‌و سوننه‌تدا بکرێینه‌وه‌و، مه‌وداى کرانه‌وه‌که‌شی: هێنانه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه: ئیمانیی‌و مه‌عنه‌وییو ئاکارییو سیاسیی‌و ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییو نه‌ته‌وه‌ییو نیشتیمانییه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مانه، به‌سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانیه‌وه، به‌مسوڵمان‌و نامسوڵمانه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"پێشتر له‌ژێر ناو و نیشانى (کۆمه‌ڵى ئیسلامیی)دا به‌رده‌وام‌و به‌پێى پێویست له‌ڕووى مامه‌ڵه‌وه له‌گه‌ڵ واقیعدا، له‌گۆڕانکاریى و کرانه‌وه‌دا بووین له‌سنوورى شه‌ریعه‌تداو ئێستاش جگه له‌گۆڕینى ناو و نیشان‌و چه‌ند شتێکى دیکه‌ى له‌وبابه‌ته، هیچى دیکه‌یان زیاد نه‌کردوه‌و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى پێشوومان ده‌ڕۆین". هاوکات عه‌لى بابیر ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه کۆمه‌ڵ به‌جه‌وهه‌رو نێوه‌ڕۆکى زانراوى هه‌ڵقوڵاو له‌قوڕئان‌و سوننه‌ته به‌عه‌قڵ‌و دڵى ئازا‌و ئازاد‌و کراوه له‌سه‌ر کار‌و چالاکیى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى وێڕاى ڕێگرییه‌کانى سوپاى عێراق، له ئه‌نجامى به‌رخۆدانى ژنان و گه‌لى ئێزدی، ڕێگرییه‌کان تێشکێندرا و به هه‌زاران هاوڵاتى ئێزدى له ناوه‌ندى شه‌نگال به به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵاى ئاسایشى ئێزدخان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا. میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که له بازگه‌کانى شه‌نگالدا سوپاى عێراق ڕێگرى له خه‌ڵکى شه‌نگال ده‌کرد که بڕۆنه ناوه‌ندى شه‌نگال و به‌شدارى خۆپێشاندان ببن، به‌ڵام به پێداگرى خه‌ڵک و ژنان ڕێگرییه‌کانى هێزه عێراقییه‌کان شکێندرا و خۆپیشانده‌ران چونه ناوه‌ندى شه‌نگال. خۆپیشاندانه‌که هه‌زاران هاوڵاتى ئێزدى دژى رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ى شه‌نگاله‌وه ئه‌نجامدرا. له ناو خۆپێشاندانه‌که‌دا ڕیش سپى و گه‌وره‌ى ئایینى ئێزدییه‌کان، به‌ڕێوبه‌رانى شه‌نگال و سیاسه‌تمه‌داران به‌شدارن، ژنانیش به ڕێژه‌یکى به‌رچاو به‌شدارى خۆپێشاندانه‌که‌ن و ئاڵاى ئاسایشى ئێزدیخانیان به‌رز کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و پووله‌ى که بۆ پاپاى ڤاتیکان دروستکراوه و نه‌خشه‌ى کوردستانى له‌سه‌ره ده‌ڵێت:" ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان به‌رگریى له‌و نه‌خشه‌یه بکات، وادیاره تورکیا میراتگیرى ئێمه‌یه". محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سکرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا وتی:" وادیاره تورکیا میراتگیرى ئێمه‌یه، ئه‌و بابه‌ته له هه‌رێمى کوردستان بووه و ده‌ستێوه‌ردانیش نه‌بووه له هیچ لایه‌کى دیکه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى تورکیا ده‌ستێوه‌ردانه له کاروبارى وڵاتێکى دیکه‌دا". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌وانه‌ى که ئه‌و دیزاینه‌یان کردووه کارێکى باشه و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م، ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانیش به‌رگرییان لێ بکات". هه‌روه‌ها محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى مێژوو بکه‌ن ڕوونه که بۆچى تورکیا دژایه‌تیى نه‌خشه‌ى کوردستان ده‌کات، بۆیه کورد خۆى ده‌بێت هه‌نگاو بۆ کاره‌کانى خۆى بنێت و نابێت پرسى که‌س بکات و له که‌سیش بترسێت. وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بۆنه‌ى سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌رێمى کوردستان پولێکى چاپکردووه که نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره و له سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر نمایشکرا. له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى له به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند:" هه‌ندێک به‌رپرسى له سنوور ده‌رچووى ئیداره‌ى هه‌رێمیى کوردى باکورى عێراق، مه‌رامى به‌کارهێنانى ئه‌و سه‌ردانه‌یان هه‌یه بۆ خسته‌ڕووى خه‌یاڵه خاوه‌کانیان له‌باره‌ى یه‌کپارچه‌یى خاکى وڵاتانى دراوسێى عێراق".
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین ڕایگه‌یاند:" به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار و نه‌وت و دانانى ئه‌و باجه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان له‌سه‌ر هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نى دایناوه" و راشیگه‌یاند:" له‌سلێمانى نرخى به‌نزین له‌شاره‌کانى دیکه که‌متره". ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه11ى ئازارى2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" هه‌رچه‌نده به‌راورد به پارێزگاکانى دیکه نرخى به‌نزین له شارى سلێمانى که‌متره و کوالێتیشى باشتره، به‌ڵام به گشتى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین په‌یوه‌ندى به به‌رزبوونى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان و به‌رزبوونى به‌هاى دۆلاره به‌رامبه‌ر به دینارى عێراق و بڕێک له‌و باجانه‌ى که وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان له‌سه‌ر هێنانى سوته‌مه‌نى له بازگه‌کان دایناوه هه‌یه". ناوبراو له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى له شارى سلێمانى کاریان تێداده‌کرێت راشیگه‌یاند:" به‌رده‌وامبوون و ته‌واوکردن و ئیش‌کردن له شه‌قامى سه‌د مه‌ترى چاره‌سه‌رکردنى خۆڵ و خاشاکى تانجه‌رۆ و ده‌ستکردن به چاکرکردنه‌وه‌ى ئاوى سلێمانى هێڵى سلێمانى – دوکانى دوو". هاوکات ئه‌وه‌شى روونرکه‌وه که کۆبونه‌وه و ئاهه‌نگگێڕان و کۆبونه‌وه رێگه‌پێدراو نییه، به‌ڵام له سنورى ئه‌و خۆپارێزییه‌ى که راگه‌یه‌ندراوه و له‌ژێر چه‌ترى خۆپارێزى ده‌توانن بۆنه‌کانیان به خۆش و ناخۆشه‌وه جێبه‌جێى بکه‌ن.
هاوڵاتى نمایشکردنى پولێک له‌کاتى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس بۆ شارى هه‌ولێر که وێنه‌ى پاپاو نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره، تورکیا و ئێران توڕه ده‌کات و سه‌رۆکى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییش ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و نه‌خشه‌یه له ژێر پێماندایه". ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى (مه‌هه‌په) له هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی:" هیچ که‌سێک ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و پوله چاپکراوه‌ى له سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ باکوورى عێراق که نه‌خشه‌ى به‌ناو کوردستانى له‌سه‌ره، په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژبکات". باخچه‌لى ده‌شنوسێت:" ئه‌و نه‌خشه زه‌لیله ئه‌سڵه‌ن له ژێر پێماندایه، ئه‌وانه‌ش که له‌گه‌ڵ جوداخواز و تیرۆرستان ده‌چنه نێو هه‌مان چوارچێوه و هاوپه‌یمانى پێکده‌هێنن، زه‌لیلن". هه‌روه‌ها سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناڕه‌زایه‌تیى له دیزاینى پوله‌که ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" پوله‌که نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌پشته و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه". خه‌تیب زاده راشیگه‌یاندووه که" کۆمارى ئیسلامى له‌چوارچێوه‌ى گه‌یاندنى ناڕه‌زایه‌تى خۆى به حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه، داواشى کردوه ئه‌و پوله کۆبکرێته‌وه‌و هه‌نگاوه نادۆستانه‌یه ده‌ستبه‌جێ راستبکرێته‌وه". ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌و پولانه ته‌نها پێشنیارن ره‌سمى نین و له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه په‌سه‌ندنه‌کراون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق و یاسا کارپێکراوه‌کان و له سۆنگه‌ى رێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق و ده‌وڵه‌تانى دراوسێ، بڕیارى گونجاو له‌باره‌ى ئه‌و پولانه‌وه ده‌دات". رۆژى 7ى ئه‌م مانگه، له کاتى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر شه‌ش پولى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له پێشوازیدا نمایشکران، یه‌کێک له پوله‌کان وێنه‌ى پاپا فرانسیس و نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بوو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێیه‌وه 361 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران و پێنجى دیکه به‌ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێرى رابردودا حه‌وت هه‌زارو 671 پشکنینى کۆرۆنا کراون، که 361 تووشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون، 167 له هه‌ولێر، 110 له سلێمانی، 75 له دهۆک، سێ له هه‌ڵه‌بجه، سێ له گه‌رمیان و سێ له راپه‌ڕین بون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" پێداگریى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌که‌ینه‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى یادى ڕێککه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ یادى په‌نجا و یه‌ک ساڵه‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادارى ١٩٧٠ ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول بوو به‌ڕابه‌رایه‌تى بارزانیى نه‌مر". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" خه‌بات و تێکۆشانى گه‌لى کوردستان، حکومه‌تى ئه‌وکاته‌ى عێراقى ناچار کرد که بۆ یه‌که‌م جار، به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دان به به‌شێک له مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واکانى گه‌لى کوردستاندا بنێت، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه حکومه‌تى عێراق دواتر، ڕێککه‌وتننامه‌که‌ى پێشێل کرد و پاشگه‌زبووه‌وه و سه‌رئه‌نجام په‌ناى بۆ توندوتیژى و شه‌ر له دژى خه‌ڵکى کوردستان برده‌وه". هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌ت له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو که ڕێککه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادار، به‌رهه‌مى خه‌بات و قوربانیدانى سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێکهاته جیاوازه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بووه" خواست و ویستى گه‌لى کوردستان بوو بۆ به‌یه‌که‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى شه‌ر و ماڵوێرانیی". مه‌سرور بارزانى جه‌ختیشکرده‌وه:" پێداگیریى له سه‌ر چاره‌سه‌ریى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى ده‌که‌ینه‌وه له سه‌ر بنه‌ماى پاراستن و دابینکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و چه‌سپاندنى بنه‌ماکانى سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق". رێککه‌وتنى 11ى ئازارى 1970 له نێوان حکومه‌تى ئه‌وکاتى عێراق و مه‌لا مسته‌فا بارزانى له باشورى کوردستان واژۆکرا، یه‌که‌مجاربوو حکومه‌تى عێراق دان به مافه‌کانى کورد دابنێت، هه‌ر به پێى رێککه‌وتنه‌که، بڕیاربوو تاساڵى 1977، له‌رێگه‌ى سه‌رژمێرى گشتی، ناوچه‌ى ئۆتۆنۆمى بۆ گه‌لى کورد دیاری‌بکرێت، به‌و مه‌رجه‌ى کورد به‌شدارى حکومه‌تى عێراق بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌یادى 11ى ئازاردا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات که هه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه بووه بنه‌ماى ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕین و فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌شڵێت: با 11ى ئازاردا هه‌موومان له‌عێراق وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو وه‌رگرین". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ به ڕێز و شکۆوه یادى په‌نجا و یه‌ک ساڵه‌ى ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادارى 1970 ده‌که‌ینه‌وه که به‌رهه‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول و تێکۆشانى بێ‌وچان و موکوڕى و ئیراده‌ى به‌رزى گه‌لى کوردستان بوو به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر. له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان ده‌نێرین که له‌پێناو ئازادیى گه‌ل و وڵات‌دا گیانیان به‌خشى. ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار یه‌که‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له مێژوو‌ى هاوچه‌ر‌خى گه‌لى کوردستاندا که حکوومه‌تى عێراقى ناچار کرد له چوارچێوه‌ى ئۆتۆنۆمیدا هه‌ندێک له مافه‌کانى بناسێنێت. هه‌ر چه‌نده حکوومه‌تى عێراق دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى لۆژیکى هێز له ڕێککه‌وتنه‌که پاشگه‌ز بووه‌وه، به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانى له زه‌بر و زه‌نگ و هێزى چه‌ک به‌هێزتر بوو، تا دواجار هه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه بووه بنه‌ماى ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕین و فیدراڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان. لۆژیکى هێز و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار، له به‌رده‌وامیى شه‌ێ و هێنانى ماڵوێرانى و کاره‌ساتى زیاتر بۆ عێراق، هیچى دیکه‌ى لێنه‌که‌وته‌وه، بۆیه با له‌م یاده‌دا هه‌موومان له عێراق په‌ند و وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌کانى ڕابردوو وه‌رگرین و پابه‌ندى ده‌ستوور و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوانمان بین، تا هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و ئارامى و سه‌قامگیرى و پێشکه‌وتن و داهاتوویه‌کى باشتر بۆ وڵات و هه‌موو پێکهاته‌کانى مسۆگه‌ر بکه‌ین. ڕێککه‌وتنى یازده‌ى ئادار وه‌ک چۆن به‌رهه‌مى یه‌کگرتوویى و ته‌بایى و یه‌کڕیزى و شۆڕشێکى سه‌رتاسه‌ریى هه‌موو پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان بوو، با یادکردنه‌وه‌یشى بکه‌ینه هانده‌رى ته‌بایى و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه‌کارکردن و هاریکاریى نێوان ته‌واوى لایه‌ن و پێکهاته‌کان له‌پێناو پاراستنى ده‌سکه‌وته‌کان و چه‌سپاندنى سیستمى فیدراڵى و مسۆگه‌رکردنى مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستاندا. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 11ى ئادارى 2021
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى پشکى کورده‌وه له بودجه‌دا رایگه‌یاند:" گفتوگۆکان له‌سه‌ر بودجه به شێوه‌یه‌کى باش و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت. به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا راشیگه‌یاند:"پێویسته دانیشتنێکى تایبه‌ت له‌سه‌ر بودجه بکرێت." ناوبراو به‌دوورى زانى رۆژى دووشه‌ممه، بودجه‌ى عێراق تێپه‌ڕێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى کێشه‌ى یاساى دادگاى فیدراڵى هه‌یه. به‌شیر حه‌داد جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که خاڵى گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و چاره‌سه‌رى ناو بودجه دادپه‌روه‌ر بێت و له چوارچێوه‌ى یاسا بێت، هه‌ر ده‌قێکیش له‌ناو پرۆژه یاساکه دابنرێت پێویسته ده‌ستوریى بێت. محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق دواى کۆکردنه‌وه‌ى 150 واژۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بریاریدا رۆژى دووشه‌ممه 15ى ئازار ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌ستپێبکات.
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، بژارده‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنادا باسى لێوه نه‌کراوه، ده‌شڵێت:" له نه‌ورۆزدا ئێمه رێگرى له سه‌یرانکردن ناکه‌ین، به‌ڵام رێگرى له هه‌ڵپه‌ڕکێ و گردبوونه‌وه ده‌که‌ین". ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: "دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى کۆرۆنادا زۆر بژارده هه‌بوو، به‌ڵام دڵنیایى به هاوڵاتیان ده‌ده‌ین که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له بژارده‌کانمان نه‌بووه." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له نه‌ورۆزدا ئێمه رێگرى له سه‌یرانکردن ناکه‌ین، به‌ڵام رێگرى له هه‌ڵپه‌ڕکێ و گردبوونه‌وه ده‌که‌ین، تاکه رێگاى به‌رده‌ممان خۆپارێزى و تێکه‌ڵ نه‌بوونى خه‌ڵکه." دوێنێ، لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبووه‌وه و وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"هیچ بڕیارێک نییه بۆ راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له رۆژانى نه‌ورۆزدا".
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له ساڵیادى رێکه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا رایگه‌یاند:" گرنگى رێککه‌وتنى 11ى ئازار له‌وه‌دا بوو، که بۆ یه‌که‌مجار حکومه‌تى عێراق به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دان به به‌شێک له مافه ره‌واکانى گه‌لى کوردستاندا بنێت". ئه‌مڕۆ 11ى ئازارى 2021، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى راشیگه‌یاند:" له 11ى ئازاردا ئه‌وه سه‌لمێندرا که ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له رێگه‌ى چه‌ک و زه‌بروزه‌نگه‌وه ناتوانن ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بشکێنن". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى پارتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که له کاتێکدا جه‌خت له په‌یامى ئاشتیخوازیى و پێکه‌وه‌ژیان و دیالۆگى گه‌لى کوردستان ده‌که‌نه‌وه، به بیر هه‌موو لایه‌کیش ده‌هێننه‌وه، که"نکۆڵیکردن له مافه‌کانى گه‌لى کوردستان و پێشێلکردنى رێککه‌وتن و بنه‌ما ده‌ستوورى و یاساییه‌کانى په‌یوه‌ست به مافه‌کانى گه‌لى کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان بۆ وه‌رگرتنى مافه ره‌واکانى ناشکێنێت". له رۆژى 11ى ئازارى ساڵى 1970 رێکه‌وتنێک له نێوان جوڵانه‌وه‌ى کوردى و حکومه‌تى ئه‌وکاتى عێراقدا کرا، به‌ڵام دواى چوار ساڵ رێککه‌وتنه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیى ئومێد خۆشناو کۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد، یه‌کێک له بڕیاره‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سێک له بازگه‌کانى موسڵ و که‌رکووکه‌وه بیه‌وێت بێته ناو هه‌ولێر، ده‌بێت پشکنینى کۆرۆناى کردبێت و 72 کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێت. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: ئه‌مشه‌و به‌سه‌رپه‌رشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى لاى خواره‌وه:- یه‌که‌م: پۆلى دوازده‌ى ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن، له پۆلى یه‌کى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یى له‌قوتابخانه حکومى و ناحکومییه‌کان له 12/3 تاوه‌کو 24/3 پشوو وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وانه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌ییان کردووه، ئه‌و پۆلانه‌شى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌یى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ تاقیکردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه، ئه‌وقوتابیانه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌که‌ونه دواى چه‌ژنى نه‌ورۆز، سه‌باره‌ت به زانکۆ و په‌یمانگه‌کان رۆژمێرى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌یه و به پێى رۆژمێرى خۆیان پشوو دیارى ده‌که‌ن. دووه‌م/ له بازگه‌کانى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى موسڵ و که‌رکوک، تیمى ته‌ندرووستى له بازگه‌کان ده‌بن، هه‌ر هاووڵاتییه‌ک بێته شارى هه‌ولێر ده‌بێت پشکنینى کۆرناى کردبێت و 72 کاتژمێرى به‌سه‌ردا تێپه‌ێ نه‌بووبێت، هه‌رکۆمپانیایه‌کى کۆمپانیا گه‌شتیاریى و گواستنه‌وه سه‌رپێچى له‌و بڕیاره‌بکات ناوى ده‌چێته لیستى ڕه‌ش و بۆى نییه جارێکى تر هاوڵاتییان بۆ نێو شارى هه‌ولێر بگوازێته‌وه، ئه‌وانه‌شى ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه کوردستانییه‌کان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ى جارێک تێستى کۆرۆنا بکه‌ن و پێشکه‌شى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن. سێیه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک) و دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. چواره‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو جۆره کۆێ و کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و بۆنه‌یه‌کى ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌یه. پێنجه‌م/ گه‌شت و سه‌یرانى هاوڵاتییان به‌مه‌رجى جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵغى گربوونه‌وه‌ى ژماره‌ى زۆرى چه‌ندین خێزان به‌یه‌که‌وه ڕێگه پێدراوه. شه‌شه‌م/ کافتریا و یانه و چێشتخانه‌کان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌کان پێشکه‌ش به میوانانیان بکه‌ن، ئه‌وانه‌شى که باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژووره‌وه ژماره‌ى میوانه‌کانیان سنووردار بکه‌ن و په‌نجه‌ره وده‌رگاکان کراوه بن بۆئه‌وه‌ى هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت و ڕه‌چاووى دوورى مه‌وداى نێوان مێزه‌کان بکرێت. حه‌وته‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانى داده‌خرێن: (یانه‌کانى شه‌وانه، کافتریا، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ). هه‌شته‌م/ پرسه‌دانان له(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه. نۆیه‌م/ هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به‌ته‌واوى داده‌خرێن. ده‌یه‌م/ بووک گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانى تر‌ى نیشان و له‌دایک بوون له‌هۆڵه‌کان له‌قه‌ره‌باڵغى سنووردار ده‌کرێت به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:- - هۆڵ ڕووبه‌رى (500)م2، نابێت له (60) که‌س زیاترى تێیدا ئاماده‌بێت. - هۆڵ ڕووبه‌رى (1000)م2، نابێت له (120) که‌س زیاترى تێدا ئاماده‌بێت. هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێک سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، هۆڵه‌که‌ى داده‌خرێت. یازده‌یه‌م/ هاتووچۆ و چالاکى له که‌مپه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر سنووردار ده‌کرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه ده‌درێت که هاوکارى و پێداویستى ڕۆژانه دابین ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌نووسراوى پارێزگاى هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. دوازده‌یه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردوودا هاوکارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بکه‌ن. سێزده‌یه‌م/ داوا له‌هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ڕه‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، ڕووبه‌ڕووى ڕێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه و به‌پێى بڕگه‌ى چوارده‌یه‌مى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سزا ده‌درێت، به‌پێبژاردنى (20,000) هه‌زار دینار. چوارده‌یه‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بوونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر. پازده‌یه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى یه‌که کارگێڕییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندى ته‌واوى ڕێنماییه‌کان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه. ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (10) له‌سه‌ر(11)ى (3)ى 2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.3.10
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ره‌تیده‌کاته‌وه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کاندید کرابێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیستى بزوتنه‌وه‌که له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو رایگه‌یاند" ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:"له هه‌ندێک که‌س و په‌یجه‌وه، بابه‌تێکى بێبنه‌ماو ناڕاست له‌سه‌ر ئێمه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گوایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێمه‌ى بۆ سه‌رۆکایه‌تیى لیستى گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕاسپاردووه، ئه‌م بابه‌ته دوره له ڕاستییه‌وه، ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه، نه یاساى هه‌ڵبژادنه‌کانى عیراقیش به‌و شێوه‌یه‌یه که ئه‌و به‌ڕێزانه خه‌یاڵى ده‌که‌ن و کاره‌کته‌رى بۆ داده‌تاشن". هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌سه‌ر کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و قۆناغى نوێ؛ قۆناغى تێپه‌ڕاندنى به‌شى زۆرى قه‌یرانه‌کانه‌و قۆناغى ڕێککه‌وتنى حکومه‌تى ئیتحادیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌و گۆڕانێکى بونیاتییه له بونیاتى ده‌وڵه‌تداریى له عیراق و هه‌رێمى کوردستانداو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى کار‌و پڕۆژه‌کان و بوژانه‌وه‌ى بازاڕ‌و ده‌رفه‌تى کار و به‌رپابونى سه‌قامگیریى گشتییه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر روونیکرده‌وه:" قۆناغى نوێ لاى ئێمه به‌ره‌و پێشچونى ژیانى گشتیى و پاراستنى شکۆ و حکومڕانى باش و ده‌وڵه‌تداریى ده‌ستوریى و ئارامیى و ئاسایش و ئازادیى و دادپه‌روه‌ریى و یاساسه‌روه‌ریى و بوژانه‌وه‌ى ئابوریى و خزمه‌تگوزاریى و سه‌رمایه‌گوزاریى و وه‌به‌رهێنانه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" خوێندنى پۆلى 12ى ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌ییش پرۆسه‌ى خوێندنیان تا دواى پشوه‌کانى نه‌ورۆز راده‌گیرێت". ده‌قى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم:
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل، جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌و "مۆسادى ناردووه‌ته ناوه‌ڕاستى تاران بۆ ھێنانى نهێنییه‌کانى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى و نمایشکردنیان بۆ جیهان، بۆ ئه‌وه‌ى ببینن پلانه نهێنییه‌کانى ئێران له‌م باره‌وه چین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئازارى 2021، بنیامین ناتنیاهۆ رایگه‌یاند:" کارى دیکه‌شمان کردووه، به‌ڵام ئاشکرایان ناکه‌م، من رۆڵم وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه پابه‌ندم به رێگه‌گرتن له ئێران له ده‌ستبه‌رکردنى چه‌کى ئه‌تۆمى بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ده‌وروبه‌رى و له ده‌وڵه‌تى جووله‌که". هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" فه‌رمانم به سوپاى ئیسرائیل کردووه، به هه‌ر نرخێک بێت رێگرى جێگیربوونى ئێران له سووریا بکه‌ن و ئێوه ده‌بینن، ئێمه ھه‌ر چه‌ند رۆژ جارێک سووریا بۆردومان ده‌که‌ین". هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه"ئه‌گه‌ر ئێران ھه‌وڵ بدات ھێرشمان بکاته سه‌ر، ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر، یان پێش ئه‌وان ئێمه ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر". بنیامین ناتنیاهۆ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆو بادین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌نجامداوه که به‌درێژایى 40 ساڵ ھاوڕێى بووه، "ئه‌ویش پابه‌ندبوونى خۆى نوێکرده‌وه له رێگه‌گرتن له گه‌یشتنى ئێران به چه‌کى ئه‌تۆمی".