هاوڵاتى مسته‌فا کازمى له په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشى خۆى بۆ کۆچى دوایى که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونوس و نوسه‌رى دیارى کورد ده‌ربڕى و له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "به‌کۆچى دوایى که‌مال مه‌زهه‌ر، عێراق سونبولێکى دیارى مێژوو و رۆشنبیریى و هزر و راگه‌یه‌ندنى له‌ده‌ستدا." ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021 مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له توێتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "ئه‌مڕۆ که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ختى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌ن جه‌نگا، مێژوونوس و سنوبولى دیارى عێراقى ئه‌م جیهانه‌ى جێهێشت، به ڕۆشتنى عێراق شاره‌زایه‌کى دیارى له راگه‌یاندن و بیر و رۆشنبیرى و مێژوودا له ده‌ستدا." هه‌روه‌ها مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، "ژیانى ناوبراو پێ بوو له به‌رهه‌مى ئه‌کادیمى و به‌خشین له بوارى توێژینه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌روه‌تێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى له لێکۆڵینه‌وه و کتێب و شیکردنه‌وه له‌دواى خۆى جێهێشت، که ژیانى هزرى عێراقى ده‌وڵه‌مه‌ند کرد، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى سه‌رپه‌رشتى کردن و پێگه‌یاندنى ده‌یان ئه‌کادیمى و نامه‌ى زانکۆیى." هاوکات، کازمى فه‌رمانى به لایه‌نه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌ت کرد به گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى که‌مال مه‌زهه‌ر له وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه بۆ دوا مه‌نزڵگه‌ى خۆى له عێراق. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، که‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسى دیارى کورد له ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى ئه‌ڵمانیا کۆچى دواییکرد.
هاوڵاتى فراکسیۆنى گۆڕان بایکۆتى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند" به‌هۆى لایه‌ندارى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بایکۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانمان کردووه". گوڵستان سه‌عید سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" که به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان لایه‌ندارى کردووه و شیرین ئه‌مینى نه‌کردووه‌ته ژووره‌وه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌یان جێهێشتووه و بایکۆتى کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه". له دانیشتنى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان باسى له‌ئازادکردنى ئه‌و فڕۆکه‌وانه کرد، که هه‌ڵه‌بجه‌ى کیمیاباران کرد و وتی" دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌ى فرۆکه‌وانه ده‌ربازبووه‌که‌ى کیمابارانى هه‌ڵه‌بجه‌م به‌رز کرده‌وه له ناو هۆڵى په‌رله‌مان ئێستا ناهێڵن داخلى هۆڵى په‌رله‌مان ببم له لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه ڕێگریم لێ ده‌کرێت"، که ئه‌مه‌ش بووه هۆى نیگه‌رانکردنى په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى و هه‌وڵیاندا هێرشى بکه‌نه سه‌رى.
هاوڵاتى وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى رایگه‌یاند، به فه‌رمى بانگهێشتنامه‌یه‌کى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى گه‌یاندووه‌ته دکتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیکردنیان بۆ هه‌رێمى کوردستان. پشتیوان سادق، وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان بۆ میسر، چاویان به شێخى ئه‌زهه‌ر که‌وتووه و بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌که‌یان پێداوه. وه‌زیرى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، له سه‌ردانه‌که‌دا پێزانینى سه‌رکردایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و مامۆستایانى ئایینی‌یان گه‌یاندووه بۆ "رۆڵى میانڕه‌ویى ئه‌زهه‌ر له گه‌یاندنى په‌یامى پیرۆزى ئیسلام". هه‌روه‌ها پشتیوان سادق، گفتوگۆش له‌باره‌ى قوتابیانى هه‌رێمى کوردستان له زانکۆ و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له ئه‌زهه‌ر کراوه و "شێخى ئه‌زهه‌ر باسى له رۆڵى زانایان و رۆشنبیرانى کورد کردووه له خزمه‌ت ئایین و موسڵماناندا"، هاوکات وه‌زیرى ئه‌وقاف به‌خێرهاتنى شێخى ئه‌زهه‌رى بۆ هه‌رێمى کوردستان کردووه و ده‌شڵێت، شێخى ئه‌زهه‌ر "ھه‌رێمى کوردستانى به شوێنێکى ئارام و لانه‌ى پێکه‌وه‌ژیان وه‌سف کرد، خۆشحاڵیى خۆى به بانگھێشتنامه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان نیشاندا".
هاوڵاتى مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان نوسیویه‌تی، " ژماره‌یه‌ک تاوانبار له‌کاتى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ناو شاره‌که‌دا گه‌ڕاون و ته‌رم ته‌رم هه‌ڵیانداونه‌ته‌وه و ملوانکه‌ى ژنان و ئه‌نگوستى ده‌ستیان و سه‌عاته‌کانیان کۆکردۆته‌وه. ده‌ستى تاوانیان بردۆته گیرفانى قوربانیه‌کان و پاره‌کانیان دزیوه." له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک، مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به‌بۆنه‌ى یادى 33 ساڵه‌ى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ى به‌وه کردوه، " که‌یادى هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه، جگه له فاشیه‌تى به‌عس، له ناخمدا، برینێکى تر ده‌کولێته‌وه. یٔه‌ویش زامى یٔه‌و تاوانبارانه‌یه که له‌کاتى مه‌رگه‌ساته‌که‌دا، به‌ناو شاره‌که‌دا گه‌ڕاون و ته‌رم ته‌رم هه‌ڵیانداونه‌ته‌وه و ملوانکه‌ى ژنان و یٔه‌نگوستى ده‌ستیان و سه‌عاته‌کانیان کۆکردۆته‌وه. ده‌ستى تاوانیان بردۆته گیرفانى قوربانیه‌کان و پاره‌کانیان دزیوه." هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" له خه‌ڵکى باوه‌ێ پێکراوم بیستووه که، تاوانبارى وا هه‌یه (هه‌ن ماون و هه‌شن نه‌ماون) په‌نجه‌ى یٔاوساوى ده‌ستى ژنانیان بڕیوه، هه‌تا یٔه‌ڵقه‌و یٔه‌نگوستیله‌کانیان ببه‌ن." له‌م تاوانبارانه هه‌یه کاربه‌ده‌ست و پله‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌یان هه‌یه من یٔێستاش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌م هاوکات مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی:" ئه‌وانه ماڵانیان تاڵان کردوه و له رۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا فرۆشتویانه. له‌م تاوانبارانه هه‌یه کاربه‌ده‌ست و پله‌ى سه‌ربازى گه‌وره‌یان هه‌یه! من یٔێستاش قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌م!".
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا رایگه‌یاند:"کردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى دى ئێن ئه‌ى له پارێ.گاى هه‌ڵه‌بجه‌دا ئاسان نییه". رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند:"حکومه‌ت بایه‌خى ته‌واوى به هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و که‌سانه‌داوه که‌رزگاربوى کیمیابارانکردنى شاره‌که‌ن، هه‌روه‌ها کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته‌ناو پرۆگرامى خوێندن له‌کوردستان".
هاوڵاتى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى نووسه‌ر و مێژوونووسى کورد دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاڕاسته کردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات " به‌کۆچى دوایى ئه‌م رووناکبیره گه‌وره‌یه‌ى کورد زیانێکى گه‌وره به‌ر میلله‌ته‌که‌مان که‌وت". ده‌قى پرسه‌نامه‌ى قوباد تاڵه‌بانى: به‌ڕێزان که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ى کۆچکردوو پرۆفیسۆر دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د) به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه هه‌واڵى ماڵئاوایى پرۆفیسۆر دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د) نووسه‌ر و مێژوونوس و لێکۆڵه‌رى ناسراوى گه‌لى کوردم پێگه‌یشت، به‌م بۆنه غه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌که‌ى و گه‌لى کوردستان به‌گشتى ده‌که‌م. دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر که‌سایه‌تییه‌کى ئاکادیمى بوو، خاوه‌نى ده‌یان لێکۆڵینه‌وه و کتێبى فه‌لسه‌فه‌ى مێژوویى بوو له‌سه‌ر کورد و کوردستان و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه و شاکارى نایاب. به‌کۆچى دوایى ئه‌م رووناکبیره گه‌وره‌یه‌ى کورد زیانێکى گه‌وره به‌ر میلله‌ته‌که‌مان که‌وت، به دڵنیاییه‌وه ناو و پێگه و یاد و یاده‌وه‌رى دکتۆر (که‌مال مه‌زهه‌ر) له‌گه‌ڵ شاکاره‌کانیدا هه‌ر به‌نه‌مرى ده‌مێننه‌وه. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواکارین کۆچکردوو به به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات و ئه‌مه‌ش دوا کۆستى بنه‌ماڵه‌که‌یان بێت. انا لله و انا الیه را‌جعون قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان کرایه ده‌ره‌وه‌ى دواى ئه‌وه‌ى ناوى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى عێراقى هێنا بۆ ئازادکردنى فرۆکه‌وانه‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021، له ساڵیادى 33 ساڵى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مان وتى:" مام جه‌لال فرۆکه‌وانه‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئازادکردووه"، به‌و هۆیه‌وه گرژى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان دروست بوو فراکسیۆنى یه‌کێتى داوایان کرد بکرێته ده‌ره‌وه‌و ناوهێنانى تاڵه‌بانیان به "هێڵى سور"دانا. دواى ئه‌وه‌ى شیرین ئه‌مین کرایه ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێکرده‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژانى 21، 22، و 23 به‌پێى ڕۆژمێرى فه‌رمى پشوى فه‌رمییه و ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى هه‌مان هه‌فته، که ده‌کاته 24و 25 ئازارى 2021 پشوه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان. جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، " به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێى کوردییه‌وه، ڕۆژانى یه‌کشه‌ممه، دوشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتو که ده‌کاته 21و 22و 23ى ئازارى 2021، به‌پێى ڕۆژمێرى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ته‌واوى دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت، پشوى فه‌رمیه". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى هه‌مان هه‌فته، که ده‌کاته 24و 25 ئازارى 2021، پشوى فه‌رمییه. وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى له هاوڵاتیان کرد له ڕۆژانى نه‌ورۆزدا پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى تایبه‌ت به خۆپارێزى له په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بن.
شاناز حه‌سه‌ن له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارده‌هێنرێت و هه‌ندێک که‌س ترسى له‌به‌کارهێنانى هه‌یه‌و به‌شێکیان ئه‌وه ده‌خەنه‌ڕوو که‌دواى وه‌رگرتنى ژه‌مه ڤاکسینه‌که گیانت خاوده‌بێته‌وه‌و بێهێزت ده‌کات. له‌دووى ئازار ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و سه‌ره‌تا له‌هه‌ولێرو دهۆک دواتر له‌سلێمانى بۆ چه‌ند سه‌د که‌سێک له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارهێندراو به‌شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه بووه. کاروان به‌کر، کارمه‌ندى به‌شى خزمه‌تگوزارییه له‌یه‌کێک له‌نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌م ڤاکسینه چینیه‌و ناوێرم به‌کاریبهێنم، ئه‌وه بووەته ترسێک بۆم». 4ى ئازارى 2021 به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌ڵمه‌تى کوتان به‌پێکوته‌ى کۆرۆنا له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێکردو یه‌که‌م کارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌ناوى (گۆران عوسمان) ڤاکسینه‌که‌ى وه‌رگرت. گۆران عوسمان، کارمه‌ندى به‌شى چاودێریى ته‌وارى له‌هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»وه‌ک یه‌که‌م کارمه‌ند ڤاکسینى کۆرۆنام وه‌رگرت و بێ هیچ ترسێک توانیم یه‌که‌م ژه‌مى وه‌ربگرم». ئه‌م کارمه‌نده باسى له‌دواى به‌کارهێنانى ڤاکسینه‌که کرد‌و وتى» دواى کاتژمێرێک که‌مێک هه‌ست به‌گیان خاوبوونه‌وه ده‌که‌یت و بێهێزى ده‌که‌یت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌و هیچ کاریگه‌رییه‌کى قورسى نیه«. گۆران شه‌ش مانگ پێشتر ته‌نیا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه‌و وتى»ئێستاش ئاماده‌م دواى سێ هه‌فته ژه‌مى دووه‌مى ڤاکسینه‌که وه‌ربگرم». ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ هه‌موو که‌سێک به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون ده‌بێت له‌سێ مانگ که‌متر نه‌بێت و له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت، چونکه له‌شى مرۆڤ له‌سێ مانگ تاشه‌ش مانگ دژه ته‌ن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که په‌یداده‌کات و ده‌مێنێته‌وه. قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆنا له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى کۆڤاکسى سه‌ر به‌ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى که‌وڵاتى چین دابینیکردووه گه‌یشته کوردستان و رێژه‌که‌ى پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا قۆناغى دووه‌مى ڤاکسینى کۆرۆناش بگاته هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش راهێنانى به‌کارمه‌ندانى ته‌ندروستى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى ڤاکسینه‌که. له‌ڕوى پزیشکییه‌وه ڤاکسینى کۆرۆنا هه‌ر که‌سێک که به‌کاریده‌هێنێت، ده‌بێت دوو ژه‌م به‌کاریبهێنێت، یه‌کێک له‌کاریگه‌رییه‌کانى دواى به‌کارهێنانى ئه‌گه‌رى هه‌یه که‌سه‌که تووشى له‌رزو تاو بێهێزى ببێت و بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک هه‌ست به‌ماندویەتى بکات. پزیشکێکى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌که‌لار که‌ڤاکسینه‌که‌ى به‌کارهێناوه باس له‌وه‌ده‌کات به داخه‌وه‌و شه‌رمه کارمه‌ندو پزیشک بیت و بزانین ڤاکسین چیه و ترست هه‌بێت له‌به‌کارهێنانى. شکار مولود، پزیشکى گشتیى له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» من ڤاکسینه‌که‌م وه‌رگرتووه‌و ته‌نیا که‌مێک ئازارى هه‌بووه‌و ماندووى کردووم و شوێنه‌که‌ى شین بووه‌ته‌وه«. له‌ئێستادا نزیکه‌ى (150) ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشتووەته که‌لارو بۆ کارمه‌ندان و پزیشکان به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا نیه، چونکه ڤاکسینه‌که تازه‌یه‌و ترسیان هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام کارمه‌ندان و پزیشکان، که شته‌که به‌زانستى ده‌زانن، واش ده‌ترسن، ئه‌وه زۆر عه‌یبه، چونکه ناکرێت شتێک له‌ڕووى پزیشکى و زانسییه‌وه بزانیت چیه‌و لێى بترسى». ئه‌م پزیشکه پێشیوابوو ڤاکسینه‌که له‌هه‌موو وڵاتانه‌وه دانی پێدانراوه‌و په‌سه‌ندکراوه، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌کى نیه. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، کارمه‌ندى ته‌ندروستیه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که ژه‌مى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆناى به‌کارهێناوه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» شتێکى زۆر ئاساییه، ته‌نیا کاریگه‌رییه‌کەى له‌دواى چاره‌کى یه‌که‌مى به‌کارهێنانیه‌وه تووشى تایه‌کى که‌م ده‌بیت و شه‌وه‌که‌ى تا رۆژى دواتر تووشى بێهێزى ده‌بیت و ته‌نیا یه‌ک رۆژ نیشانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت». هه‌روه‌ها ئه‌و کارمه‌نده له‌نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى، باسى له‌وه‌کرد» ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى ڤاکسینه‌که‌ى بۆ به‌کاردێت، پێشتر به‌ر له‌شه‌ش مانگ کۆرۆناى گرتبێت پێشتر ڤاکسینى ڤایرۆسه‌کانى دیکه‌ى به‌کارنه‌هێنابێت». له‌باره‌ى ترسى هاووڵاتیانه‌وه ئه‌وه‌شى وت: « ته‌نیا کێشه‌که ئه‌وه‌یه ڤاکسینه‌که تازه‌یه‌و شتێکى تازه‌یه له‌جیهاندا، بۆیه خه‌ڵک هه‌یه لێى ده‌ترسێت، بۆیه ئه‌مه شتێکى ئاساییه‌و ماوه‌یه‌کى دیکه خه‌ڵک له‌گه‌ڵى رادێت». پزیشکێک ده‌ڵێت له‌شى مرۆڤ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤاکسینى کۆرۆنا دروستده‌کات. گۆنا عوسمان، پزیشکى ژنان و منداڵبوون، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: « ژه‌مى یه‌که‌مى ڤاکسینم وه‌رگرت و هیچ مه‌ترسییه‌کى نه‌بوو، بۆیه پێویسته هه‌موو که‌س وه‌ریبگرێت». ئه‌م پزیشکه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ته‌نیا به‌ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک هه‌ست به‌تایه‌کى که‌م و بێهێزى ده‌که‌یت، که ئه‌وه‌ش یه‌کێکە له‌و نیشانانه‌ى که له‌شى مرۆڤ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که دروستده‌کات. پزیشکێکى ده‌روونى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ڤاکسین سووده‌که‌ى چه‌ندینی ئه‌و زیانه لاوه‌کیانه‌یه، که له‌وانه‌یه له‌سه‌ر که‌سه‌که ده‌ربکه‌وێت. محه‌مه‌د قادر، پزیشکى ده‌روونى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه کۆمه‌ڵێک هۆکارى ناڕاست، که له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه کاریگه‌ریى خراپى هه‌بێت و کار له‌ده‌روونى که‌سه‌کان بکات. ئه‌م پزیشکه وتیشى» ڤاکسین ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌وترێت نیشانه لاوه‌کییه‌کانى زۆر به‌هێزه، بۆیه خه‌ڵک به‌گشتى ترسى هه‌یه له‌به‌کارهێنانى، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ بنه‌ماى نیه‌و سووده‌که‌ى چه‌ندینى ئه‌و زیانه لاوه‌کیانه‌یه که له‌وانه‌یه له‌سه‌ر که‌سه‌که ده‌ربکه‌وێت». محه‌ممه‌د قادر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ڤاکسین له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه هیچ زیانى نیه و به‌پێویستى داده‌نێت هه‌موو که‌س به‌کاریبهێنێت.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:" هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه‌نه‌مایه‌کى گرنگ و قوربانییه‌کى گه‌وره و به‌نرخه، که نه‌ته‌وه‌ى کورد داویه‌تی". ئه‌مڕۆ 16ى ئازارى 2021، له‌ساڵیادى 33 ساڵى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێت:" هه‌ڵه‌بجه بیرینێکى قوڵ و ملهوڕى و سته‌ممان بیرده‌خاته‌وه کاتێک وه‌ک ئامرازێک ده‌که‌ویته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدار." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ ئیلهام له قوربانیدان و ناڵه‌ى شه‌هیده‌کان وه‌رده‌گرن بۆ بنیاتنانى عێراقێکى دیکه، عێراقێکى ئازاد و دیموکراسى که هاوڵاتیان له هه‌ر جێگایه‌کى ئه‌م خاکه پیرۆزه بن شانازى پێوه بکه‌ن".
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئازارى 2021، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ شاندى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى کیمیابارانى شارى هه‌ڵبجه‌وه رایگه‌یاند:"ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ى نه‌توانراوه حکومه‌تى عێراق به‌پێى پێویست به‌ده‌م داواکارى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه بچێت، خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین و درێغى ناکه‌ین له خزمه‌تکردنى هه‌ڵه‌بجه". هاوکات جووتیار عادل باسى له‌وه‌کرد هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى ئاماده‌کراوه له قۆناغى کۆتاییدایه، وتیشى:"هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندى ده‌بێت و له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، به‌پێى پلانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بودجه‌ى بۆ ته‌رخانده‌کرێت و پرۆژه و خزمه‌تگوزارى بۆ جێبه‌جێده‌کرێت". وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان داهات و خه‌رجیه‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کرێت و به‌مزوانه‌ش پرۆژه‌یاساکه ئاماده ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆى هه‌رێمى کوردستان له یادى 33ساڵه‌ى کیمیابارانکردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا داواى ته‌بایى و یه‌کریزى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات. ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: ئه‌مڕۆ سى و سێ ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستى ڕ‌ژێمى به‌عس و شه‌هیدبوونى زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتیى بێ‌تاوان و برینداربوونى هه‌زارانى دیکه و وێرانبوونى شاره‌که و ده‌ربه‌ده‌ربوونى خه‌ڵکه‌که‌یدا، تێده‌په‌ڕێت. له یادى هه‌رگیز له‌یادنه‌چووى ئه‌و مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هات، وێڕاى دروود و سڵاو و سه‌ردانه‌واندن له ئاست شه‌هیدان و قوربانییه‌کاندا، وه‌ک هه‌میشه جه‌خت له یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه. وه‌فاداریمان بۆ خوێنى شه‌هیدان و به‌فیڕۆنه‌چوونى ڕه‌نج و خه‌باتى گه‌له‌که‌مان، هه‌ر ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت. له‌م یاده‌دا دووباره جه‌خت له بایه‌خدانى زیاتر به هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌که‌ینه‌وه. خزمه‌تى برینداران و که‌سوکارى قوربانییان، کار و هه‌نگاوى زیاترمان لێ ده‌خوازێت که شایسته‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووانه سه‌ربه‌رز و سته‌مدیده‌که‌ى بێت. داواکارین حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، وه‌ک به‌رپرسیاریه‌تیى یاسایى و ئه‌خلاقی، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رکى خۆى جێبه‌جێ بکات و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى دانیشتووان و ژینگه‌ى وێران‌کراو و ژاراویکراوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، هه‌نگاوى کرده‌یى بنێت. له یادى مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین کارى جددى بکه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانى هه‌موو جۆره چه‌کێکى کۆمه‌ڵکوژ و بنه‌بڕکردنى چه‌ک و ته‌کنۆلۆژیاى مردن. ده‌بێ ئه‌مه خه‌مى هه‌موو جیهان بێت له‌پێناو پاراستنى ژیان و ژینگه و شارستانییه‌تدا. شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانى گه‌له‌که‌مان هه‌میشه له یادمانن و له ویژدانى کوردستانییاندا زیندوون. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاکیان. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ٢٠٢١/٣/١٦
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، وه‌ک رێزێک بۆ قوربانیانى کاره‌ساتى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه، کاتژمێر 11:35 خوله‌کى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى دو خوله‌ک هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه‌کان راده‌گیرێت. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانی، ئاگادارى سه‌رجه‌م شۆفێرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات، که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، کاتژمێر 11:35 خوله‌کى پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ى دو خوله‌ک هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له‌سه‌رجه‌مى شه‌قامه‌کان راده‌گیرێت، وه‌ک ڕێزێک بۆ قوربانیانى کاره‌ساتى کیمیابارانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید. 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کۆتایى ڕۆژه‌کانى جه‌نگى ئێران-عێراق و به‌دیاریکراوى له 16ى ئازارى 1988 ھه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا پێنج هه‌زار ھاوڵاتى کوردى بێ‌تاوان له ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر شه‌ھیدکران و 10 هه‌زار که‌سى تریش برینداربون، ئه‌مه جگه له ونبونى سه‌دان منداڵ.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم چاودێرێکى سیاسى ده‌ڵێت:» ئه‌مریکاو فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان بۆ له‌ناوبردنى داعش به‌کارده‌هێنن له‌چیاى قه‌ره‌جوغ»، ده‌شڵێت:» به‌شێک له‌هێزه کوردییه‌کان له‌ناو ئه‌و یارییه هه‌رێمایه‌تییه‌دان له‌گه‌ڵ داعشدا‌و ئاسانکارییان بۆ کراوه له‌قه‌ره‌چوغ بکشێنه‌وه«. ره‌شاد گه‌ڵاڵی کارگێرى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له له‌مه‌خمور که له‌ئێستادا له‌ماڵه‌وه دانیشتووه وه‌ک چاودێرى سیاسى قسه‌ى بۆ هاوڵاتى کرد له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌مانه‌وه‌ى داعش له‌سوودى هه‌ندێک لایه‌نه‌و ده‌یانه‌وێت سوودى لێ ببینن، چونکه ئه‌وه «یارییه‌کى فراوانه‌و هه‌ر که‌سه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌سپى خۆى تاوبدات». هه‌روه‌ها ورده‌کارى ئه‌و بۆردومانه ده‌خاته‌ڕوو که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له‌چه‌ندڕۆژى رابردوودا کرایه‌سه‌ر داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ و ده‌وروبه‌رى. هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که‌هێزێکى هاوپه‌یمانان له‌ئه‌مریکییه‌کان و فه‌ڕەنسییه‌کان و ئیتاڵییه‌کان چوونه‌ته نزیک چیاى قه‌ره‌چوغ که‌پێشتر هێزه‌کانى (80)ى پارتى تێدابووه. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت ژماره‌یه‌ک هێزى ئیتاڵى و فه‌ڕه‌نسى و ئه‌مریکى له‌نزیک ناحیه‌ى قه‌راج جێگیربوون که‌پێشتر پێشمه‌رگه‌ى تێدابووه، پێشتر ئه‌و ناوچه‌یه چى هێزێکى لێبووه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: ئه‌وه‌ى پێشتر له‌و ناوچه‌یه بوو ته‌نها هێزێکى فه‌ڕه‌نسى بوو، به‌ڵام ئێستا هێزێکى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌مریکی، فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی) له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو چوونه‌ته شاخى قه‌ره‌چوغ له رۆژئاواى مه‌خمور، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزه بێنه ناوچه‌که زیاتر له‌چوار تا پێنج ره‌بایه‌ى هێزه‌کانى یه‌که‌ى (80)ى پارتى ناوچه‌که‌یان چۆڵکرد، دواتر ئه‌و هێزانه چوونه‌ته شوێنه‌کانیان. ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا ئه‌وانى تێدا جێگیرکراون، به‌تایبه‌ت که‌هه‌ردوو رووکارى شاخه‌که به‌ڕووى رۆژئاوا‌و باشووردایه، پێشتر داعشى لێبووه، به‌ڵام ئێستا له‌و ناوچه‌یه نه‌ماون. هاوڵاتى: هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆرودمانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌ن؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: ئه‌و هێزانه فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانیان پێیه له‌گه‌ڵ که‌تیبه‌یه‌کى تۆپهاوێژ، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووشه‌وه فڕۆکه‌کانى هاوپه‌یمانان زۆر به‌چڕى بۆردومانى ناوچه‌که ده‌که‌ن. هاوڵاتى: پێـتوایه داعش له‌وکاته‌دا له‌ناوچه‌که بوون؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: داعش پێش بۆردومانه‌کان به (48) کاتژمێر شاخه‌که‌یان چۆڵکردووه، چونکه ده‌مێکه ئه‌و هێزه به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه کێوماڵى شاخه‌که بکات، بۆیه داعشه‌کان په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌کانى دیکه‌ى نێوان نه‌مروودو حه‌مام عه‌لیل که به‌ئاوى دیجله‌دا په‌ڕیونه‌ته‌وه. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى قه‌ره‌چوغ (200) بۆ (300) چه‌کدارن؟ ئایا هیچ زانیارى هه‌یه ژماره‌ى ئه‌و هێزانه چه‌نده؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: به‌پێى دوایین زانیارى به‌ر له‌پاشه‌کشه‌ى داعش له رۆژئاواى مه‌خمور، زیاتر له (100) تا (130) چه‌کدار له‌و شوێنه بوون، دیاره ئه‌م شوێنه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ پاشه‌کشه بکه‌ن جگه له‌وه‌ى پێویستیان به‌ئۆتۆمبێل هه‌یه، پێویستیان به‌دابینکردنى به‌له‌میش هه‌یه بۆ ناو رووبار‌ى دیجله، بۆیه کاتى پاشه‌کشه به‌له‌م و هه‌موو پێداویستییه‌کیان بۆ دابین کراوه. هاوڵاتى: کێ هاوکارى داعشى کردووه له‌و ناوچه‌یه پاشه‌کشه بکه‌ن؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: پێموایه کۆى هێزه‌کان هاوکارییان کردوون، هێزه لۆکاڵى و هه‌رێمییه‌کانیش به‌شێکن له‌و یارییه، چونکه ئه‌وانه‌ى کاریان به‌داعش ماوه له‌ناوچه‌که، بۆ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراقی پێ ئاڕاسته بکه‌ن، هه‌موویان یارى به‌دۆخى عێراقه‌وه ده‌که‌ن. هاوڵاتى: تورکیا پشتیوانیى چه‌کدارانى داعش ده‌کات له‌و ناوچه‌یه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: پێموایه هه‌موو لایه‌ک ده‌ستیان هه‌یه له‌و یارییه‌دا به‌هێزه‌کانى ناوخۆشمانه‌وه، واته (هێزه کوردییه‌کان)، چونکه ئه‌گه‌ر هێزه ناوخۆییه‌کان ده‌ستیان له‌گه‌ڵیان نه‌بێت ناتوانن به‌و ئاسانییه پاشه‌کشه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانانیش نه‌خشه‌ڕێگاى کێوماڵى ئه‌و ناوچه‌یه‌یان دانابێت زۆر ئاساییه بیانه‌وێت له‌و ناوچه‌یه تووشى هیچ به‌ره‌نگارییه‌ک نه‌بن، داواش له‌هێزه لۆکاڵییه‌کانى ناوچه‌که بکات هه‌ماهه‌نگ بن. له‌هه‌ر شوێنێکى تریش هه‌ر هێزێک هه‌بێت ناتوانرێت پێکه‌وه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جوڵه بکات، چونکه ده‌چیته ناو بازنه‌یه‌ک که‌ده‌رچوون تێیدا زه‌حمه‌ت بێت، بۆیه پێموایه هه‌ر هێزێک له‌و سنوره بێت ناچار ده‌بێت هه‌ماهه‌نگى بکات بۆ جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌که‌یان. هاوڵاتى: هێزه فه‌ڕه‌نسییه‌کان که‌سه‌ره‌تا له‌وێ بوون و دواتر ئه‌مریکى و ئیتاڵییه‌کان هاتن به‌کۆى گشتى چه‌ند سه‌رباز ده‌بن؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: پێموایه ئه‌و هێزانه‌ى له‌و ناوچه‌یه‌ن نزیکه‌ى (70) بۆ (100) سه‌رباز ده‌بن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌و هێزانه هه‌رکات بیانه‌وێت ژماره‌یان زیاد ده‌کات، چونکه له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌وه هاتووچۆ ده‌که‌ن، رۆژانه جگه له‌فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، فڕۆکه‌ى جه‌نگیشیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام به‌ئاسمانى ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕێنه‌وه، شه‌وانى رابردوو لانیکه‌م شه‌ش جار بۆردومانى شاخه‌که‌یان کردووه. هاوڵاتى: رۆژى هه‌ینى رابردوو چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر ماڵێک و حه‌وت که‌سیان کوشت، بۆچى داعش له‌ناوچه سوننیه‌کان به‌هێزتره؟ ره‌شاند گه‌ڵاڵی: مانه‌وه‌ى داعش له‌سودى هه‌ندێک لایه‌نه‌و ده‌یانه‌وێت سودى لێ ببینن، چونکه ئه‌وه یارییه‌کى فراوانه، هه‌رکه‌سه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌سپى خۆى تاوبدات، داعش یه‌کێک له‌و هێزانه‌یه که‌سودمه‌ند بووه له‌دۆخه‌که، پێموایه داعش وه‌ک هێزێکى تۆکمه‌و بڕوابه‌خۆبوو نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ى که‌ماون په‌یوه‌ستن به‌سیاسه‌تى هه‌واڵگرى هه‌رێمایه‌تى به‌تایبه‌ت به‌رپرسه‌کانیان، ئه‌وانه‌ى ناوخۆشمان به‌شێکن له‌گه‌مه‌که‌و یارى تێدا ده‌که‌ن و سود ده‌بینن له‌مانه‌وه‌ى داعش له‌ناوچه‌که. داعش وه‌کو هێزێکى کاریگه‌رو ره‌شه‌کوژ نه‌ماوه، ئێستا زۆر هێزى تر له‌په‌ناى بوونى داعش له‌ناوچه‌که رۆڵ ده‌بینێت، ئه‌و هێزه‌ى ئێستا ده‌بینرێت ته‌نها بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى سوننه‌یه له‌ناوچه‌که‌و به‌شێکیان چه‌کدارانى حه‌شدن به‌ناوى داعشه‌وه ئه‌و یارییه ده‌که‌ن، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێن حه‌شد ئه‌و کرده‌وانه ده‌کات ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆى داعش. هاوڵاتى: هێزى یه‌کێتى له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌و ناوچه‌یه بوونى هه‌یه؟ ره‌شاد گه‌ڵاڵی: کۆى ئه‌و هێزانه‌ى پێشمه‌رگه که له‌سنووره‌که‌ن له‌مه‌خمورو ده‌وروبه‌رى سه‌ر به‌هێزه‌کانى (80)ى پارتین، پارتى رێگه‌نادات هێزى هاوبه‌ش (لیوا هاوبه‌شه‌کان که‌پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى تێدایه) بێته ئه‌و سنووره.