هاوڵاتى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان کرد و تێیدا داواده‌کات هه‌مووان به‌پیر په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه بچن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، عه‌بدوڵا مه‌لا وه‌یسى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه و تێیدا نوسیویه‌تی:" گرنگه لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌م به‌هاره بکه‌نه به‌هارى ئاشتی." له په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایاندا هاتووه،" هیواخوازم به‌هارى ئه‌مساڵ به‌هارى ئاشتى و ئاشتبونه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کورد بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م قۆناغه‌ى گه‌له‌که‌مان پێى تێپه‌ێ ده‌بێت وا ده‌خوازێ هه‌موان له پێناو ئامانجى گشتى و نه‌ته‌وه‌یى تێ‌بکۆشین و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى کوردستان له‌به‌ر چاو بگرین." سه‌رۆکى هه‌رێم له دوا په‌یامى به بۆنه‌ى نه‌ورۆز ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى گرنگى وروژاند به‌وه‌ى دواى نه‌ورۆز بانگهێشتى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت هاوکات نوسیویه‌تى ئه‌و هه‌نگاوه دڵخۆشکه‌رو ئومێد به‌خشه بۆ ئێستاى گه‌له‌که‌مان، چونکه ده‌مێکه خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى له‌م جۆره‌یه. له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان ده‌ڵێت،" به پێى ئه‌زمون وه‌رگرتن له روداوه‌کانى رابردو وه به‌هه‌مو پێوه‌رو شرۆڤه‌کان ده‌رکه‌وتوه خاڵى به‌هێزى کورد له یه‌کبون و یه‌کهه‌ڵوێستى و ته‌بایى نێوماڵى خۆى بوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ هه‌موان هیممه‌تى بۆ بکه‌ن." وتوشیه‌تی،"ده‌خوازم سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان له سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتى و له‌به‌رچاوگرتنى ئامانجى نیشتمانى به ستراتیژ‌و هه‌نگاوى ئاشتیانه لێک نزیک ببنه‌وه‌و ئه‌جێنداى ته‌سک و حزبى و تایبه‌تى وه‌لاوه‌بنێن و، به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نه‌ته‌وه‌یى له‌به‌ر چاو بگرن."
هاوڵاتى سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد، چوار جۆرى کۆرۆناى گۆڕاو له شارى سلێمانى تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ى ئازارى 2021 له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له فه‌یسبوک ئاشکرایکرد"له شارى سلێمانى چوار جۆرى گۆڕاوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون." هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو له شارى سلێمانى تۆمار کراوه. هاوکات وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت ئاماره‌کانى رۆژانه 750 که‌سى تووشبووى کۆرۆناى تێپه‌راندووه. سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند ژماره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا رۆژانه 750 که‌سى تێپه‌راندووه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین هۆشداریى به‌و که‌سانه ده‌دات، که خزمه‌تى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن و داوا ده‌کات، ده‌ست له‌و کارانه هه‌ڵگرن که خزمه‌ت به داگیرکه‌ر ده‌کات و دووره له پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین: گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکى کوردستان و هه‌ره دوایى له گاره و هه‌فتانین به‌رخۆدانێکى به‌هێزیان نیشاندا و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یان بۆ گه‌لى کورد تۆمار کرد. گه‌له‌که‌مان به‌و وره و هێزه‌ى که له گه‌ریلا وه‌رى ده‌گرێت، به وره و ڕۆحى گاره ڕژانه گۆڕه‌پانه‌کانى نه‌ورۆز و جارێکى تر نیشانیاندا که ئه‌وان گه‌لى سه‌رهه‌ڵدانن. له قۆناغێکى ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ست له پیلانى داگیرکاریى به‌رنادات و ده‌یه‌وێت زیاترى بکات. به‌تایبه‌تى ده‌خوازن هه‌ندێک که‌س له باشوورى کوردستان تێوه‌گلێنن و ئه‌وان بۆ ئامانجه گڵاوه‌کانیان به‌کار بهێنن. له‌ئه‌م چوارچێوه‌یه هه‌ندێک که‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى مادیى هاوکاریى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن، له هه‌فتانین له کارى ڕێگه و له گاره کارى به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ن. له کوردستان بۆ داگیرکاریى سه‌ربازیى ڕێگه دروست ده‌کرێت. کارکردن له دروستکردنى ڕێگه‌ى سه‌ربازیى به‌واتاى خزمه‌تى دووژمنه و ئه‌و کرده‌وه‌یه تاوانێکى گه‌وره‌یه له دژى گه‌ل. که‌سانێک، که بۆ خزمه‌تى داگیرکه‌ران کار ده‌که‌ن پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئێمه هۆشدارییان پێدراوه. گه‌لێک که‌س ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى دوژمن-یان بینیوه و وازیان له خزمه‌تکردنى داگیرکه‌ر هێناوه. به‌ڵام هه‌ندێک که‌س هێشتا به به‌رده‌وامیى خزمه‌تى داگیرکه‌ر ده‌که‌ن و له داگیرکاریى باشوورى کوردستان ڕۆڵ ده‌گێڕن. ئێمه جارێکى تر داوایان لێده‌که‌ین که با ده‌ست له‌م کرده‌وه‌یه به‌رده‌ن و خزمه‌تى دووژمن نه‌که‌ن ئه‌م کاره‌یان دووره له پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی. فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانی جیهاندا جارێکى دیکه به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 63 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26 ى ئازارى2021 به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به 62 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له کاتێکدا دوێنێ له دوا داخستندا به 61 دۆلار‌و 94 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 59 دۆلار و 52 سه‌نته، به‌ڵام دوێنێ له دوا داخستندا به 58 دۆلار و 55 سه‌نت بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، پلانێکى نوێى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاکسین راگه‌یاند و ئاشکرایکرد، تا 100 رۆژى دیکه دوو سه‌د ملیۆن که‌س ڤاکسینى کۆرۆنا وه‌رده‌گرن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیداره‌ى کۆشکى سپى تواناى کوتانى دوو سه‌د ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریکى هه‌یه به ڤاکسینى کۆرۆنا له ماوه‌ى سه‌د رۆژدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا دواى قه‌یرانى کۆرۆنا به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌و قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنێت، گه‌شه‌ى ئابوریش به 6% زیاد ده‌کات". هاوکات، بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه دواى تێپه‌ڕبونى قه‌یرانى کۆرۆنا تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و کێشه درێژخایه‌نانه‌ى که روبه‌روى ئه‌مریکا بونه‌ته‌وه وه‌ک پرسى کۆچکردن و کۆنترۆڵکردنى چه‌ک له وڵاتـدا. سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاشکراشیکرد، له پلاندایه دوباره به‌شدارى له کێبڕکێکانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له ساڵى 2024 بکاته‌وه.
هاوڵاتى له‌باره‌ى نمایشه چه‌کداریه‌که‌ى ئه‌مڕۆى میلیشیاکانى ( ربع الله) له به‌غدا، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " ئامانج له‌و نمایشه سه‌ربازیه تێکدانى دۆخى ئه‌منیه و هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه بکات". ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25ى ئازارى 2021، له سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى عێراق، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " که‌سانێک هه‌ن پێیانوایه به چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌و نمایشه چه‌کداریه‌ى ئه‌مڕۆ کرا بۆ تێکدانى دۆخى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى عێراق و دورخستنه‌وه‌یه‌تى له رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک رێگه ناده‌ین که‌سانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵات بکه‌ن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "پێویسته راگه‌یاندنه‌کان ره‌خنه له هه‌ر بارودۆخێک بگرن که له‌وڵاتدا روده‌دات، ڕۆژنامه‌نوسان شه‌ڕى مه‌زهه‌به ناپه‌سه‌نده‌کانیان کردوه و ئازاانه ڕۆڵى خۆیان گێڕاوه". هاوکات، کازمى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆى و له تشرینى یه‌که‌میى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ له به‌غداى پایته‌خت، میلیشیه‌کى شیعه‌ى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ى بنبڕکردنى سیخوڕه‌کانى ئه‌مریکا و سعودیه‌یان کرد و راشیانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌پرۆژه‌یاساى بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌بڕن".
هاوڵاتى هاوپه‌یمانى نه‌سر که حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد بۆ یه‌کخستنى بۆچونه‌کانیان و راشیگه‌یاند:"هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کان بکرێت جێگه‌ى قبوڵکردن نییه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، هاوپه‌یمانى نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" به‌رهه‌ڵستى و ناڕازیبون له ئه‌داى کارکردنى حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت گۆڕینى حکومه‌تیش له سیستمێکى دیموکراسیدا ئاساییه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستور و یاسا‌و دامه‌زراوه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا". هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن:"هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کان بکرێت جێگه‌ى قبوڵکردن نییه و ده‌بێته هۆى زیاتر دابه‌شبون و نه‌مانى شکۆى وڵات و زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت". هاوکات داوا ده‌که‌ن که ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتمانیى جددى بێته‌ئاراوه و ڕێککه‌وتنێکى سیاسى بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى بۆچون و ناکۆکیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه گه‌وره‌کانى ده‌وڵه‌ت بکرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غداى پایته‌خت، گروپێکى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه‌ى بنبڕکردنى سیخوڕه‌کانى ئه‌مریکا و سعودیه‌یان کرد و راشیانگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌پرۆژه‌یاساى بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌بڕن". ئه‌و گروپه چه‌کداریه داواشیکرد، هێزه بیانییه‌کان له عێراق بکشێنه‌وه و ئاگربه‌ستى عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکیش به‌رامبه‌ر بکرێت به 120 هه‌زار دینار.
هاوڵاتى پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان رابه‌رى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فونى له نێوان عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان و براکه‌ى (محه‌مه‌د ئۆچ ئالان) سازکراوه‌و دواتر پچڕاوه. نووسینگه‌ى یاسایى سه‌ده ده‌رباره‌ى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆچ ئالان له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت: " بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ل ڕێزدار ئۆجالاندا مافى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى به‌کار بهێنن له لایه‌ن داواکارى گشتییه‌وه بانگ کراون و چاوپێکه‌وتن پچرا." ئه‌مه له‌کاتێکدایه چالاکى مانگرتن له خواردنى گیراوانى په‌که‌که و پاژک له زیندانه‌کانى کوردستان وتورکیا له دژى گۆشه‌گیرى له سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى په‌که‌که و پێشلکردنى مافى گیراوانى سیاسى له 27ى ته‌شرینى دووه‌م ده‌ستیپێکردووه، ئه‌مڕۆ له ڕۆژى 119 هه‌مینى خۆیدا به‌رده‌وامه. ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى نووسینگه‌ى یاسایى سه‌ده: " بنه‌ماله‌کانى موه‌کله‌کانى ئێمه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان، خه‌یرى کۆنار، حامیلى یه‌ڵدرم، ڤه‌یسێ ئاتاش که له ئیمڕالى ده‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى موه‌کله‌کنمان بتوانن له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌کانیاندا پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى بگرین له لایه‌ن داواکارى گشتییه‌وه بانگهێشت کران. پێوه‌ندییه‌که که محه‌مه‌د ئۆجالان براى به‌ڕێز ئۆجالان ئه‌نجامیدا دواى ماوه‌یه‌کى کورت پچرا، پێوه‌ندییه‌که به‌رده‌وامى نه‌کردووه. دیسانه‌وه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز حامیلى یه‌ڵدرێم زۆر کورت بووه، به‌ڵام به‌ڕێز عومه‌ر خه‌یرى کۆنار و ڤه‌یسێ ئاتاش له دژى هه‌لوومه‌رجى گۆشه‌گیرى ئاماده‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که نه‌بوون و ئیدانه‌یان کرد و چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام نه‌دا." وه‌ک ده‌زانرێت له ڕۆژى ٢٧ى نیسانى ٢٠٢٠ هیچ زانیارییه‌ک له به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ست نه‌که‌وتوو. له چاوپێکه‌وتنى دوایى ئێمه که پارێزه‌ره‌کانمان ئه‌نجامیاندا ڕۆژى ٧ى ته‌باخى ٢٠١٩ بوو. دواتر له ١٤ى ئادارى ٢٠٢١ له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندرووستى به‌ڕێز ئۆجالان هه‌ندێک هه‌واڵ بڵاوکرایه‌وه. دواى ئه‌وه ئێمه بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌درووستى به‌ڕێز ئۆجالان داواى چاوپێکه‌وتنى ڕووبه‌ڕوومان کرد که مافێکى یاساییه. به‌ڵام هیچ وڵامێکمان نه‌دراوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆش بۆ زانینى دۆخى به‌ڕێز ئۆجالان دیسانه‌وه هیچ ئاگاییه‌کمان ده‌ست نه‌که‌وت. سه‌ردانى ئێمه بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز ئۆجالان له به‌ندیخانه‌ى ئیمڕالى به‌رده‌وام ده‌کات. ئه‌وه‌نده‌ى که چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل به‌ڕێز ئۆجالاندا کراوه،وتراوه که به‌جێگه‌نه‌هێنانى ئه‌و داواکاریه قه‌بووڵ ناکرێت و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو که ئه‌مه دوور له یاسایه، دواتر پێوه‌ندییه‌که پچڕا. ئه‌م بابه‌ته بۆ راى گشتى ڕاده‌گه‌ێنین، به‌رپرسان ده‌بێت به پێى یاسا مامه‌ڵه بکه‌ن."
هاوڵاتى راوێژکارى ئابوری سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، لێدوانی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار هۆکاری دروستبونی پشێوییە لە بازاڕدا و کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕوو درووستکردووە. دەشڵێت، "بەرزکردنەوەى نرخ بۆ یەکجارە و بەردەوام نابێت". مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى ئابوری مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، لێدوانی بەردەوامی بەرپرس و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلارناجێگیری لە جموجۆڵى بازاڕدا دروستدەکات. دەشڵێت، ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕووبکات، بەتایبەت لە ئێستادا هیچ کام لە پێشبینییەکان لەوبارەیەوە یەکلایینەکراونەتەوە. ئەوەشی خستەڕوو، یەکجار نرخی دۆلار بەرزکراوەتەوە و بەردەوامنابێت، هەر هەواڵ و زانیاریەکیش لەوبارەوە بڵاوبکرێتەوە دوورە لە راستییەوە. هاوکات، ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن لە داهاتوودا نرخەکان جێگیربن و لەو دۆخەی لە ئێستادا تێیدایە لە ناجێگیری و بەرز و نزمی نرخی دۆلار بەردەوام نابێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە بەهۆی هەوڵەکانی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی بودجە و بە مەرجگرتنی دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دەنگدان لەسەری لەلایەن چەند لایەنێکی سیاسیەوە، بازاڕی دراو ناجێگیریەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام نرخی دۆلار لە هەڵکشان و داکشاندایە.
هاوڵاتى باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەولەویەتی ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق جەخت لەسەر ئامۆژگاری کردن و یارمەتیدانی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و پێشمەرگە دەکاتەوە. ماتی‌و تولەر، لە میانەی سیمینارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند “ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ گۆڕانی بەڕێوەبەرایەتییە یەک لەدوای یەکەکان لە کۆشکی سپی‌دا یەکدەگرێتەوە”. ئەو ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕووی کردارییەوە ئەم سیستەمەی ئەمریکا کە هەر چوار یان هەشت ساڵ جارێک ئیدارەیەکی نوێ دێت بە چاوی جیاواز لە ئیدارەی پێشوو سەیری بەرەنگارییەکان دەکات. باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی: چاوەکان بینینی نوێ بۆ هەندێک لەو تەحەدییانە دەهێنن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام بێگومان بەردەوام بوون دەبێت، چونکە بەرژەوەندی ئەمریکا لەم وڵاتە زیندووە ناگۆڕێ. تولەر، وتیشی “شکستپێهێنانی داعش وەک ئەرکێکی ئەمنی لەپێشینەی کارەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێنێتەوە و سەرەڕای لەدەستدانی داعش لە لایەنی ماددییەوە، بەڵام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی سنوردار کە جەخت لەسەر ئامۆژگاری کردن و یارمەتیدانی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و پێشمەرگە دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکات” ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بەردەوامین لە بەردەوامیدان بەو ئامادەبوونە، تا ئەو شوێنەی کە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی حکومەتی عێراق بۆ ڕێگری‌کردن لە گەڕانەوەی داعش و تیرۆرستان بۆ هەڕەشەکردنە سەر لە گەلی عێراق و ئاسایشی هەرێم.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنور لەوەزارەتی ناوخۆی ئێران له‌باره‌ى سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داخستنى سنوری نێوان عێراق‌و ئێران بەڕوی گەشتیاران تا مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه"، ده‌شڵێت:"بەڵام ئەوانەی کاردەکەن دەتوانن بێنە عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش". حسێن قاسمی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری سنور لەوەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشكرایكردوه، لیژنەی نیشتیمانیی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەئێران بڕیاریداوه به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى داخستنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق. ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "ئه‌و بڕیاره‌ش دواى ئه‌وه‌دێت لەپارێزگای خوزستان ژماره‌ى توشبون به‌كۆرۆناى گۆڕاو زیادیكردوه‌و ده‌ریشكه‌وتوه لەعێراقەوە بۆی گوازراوەتەوە". ئاشكراشیكرد، "تاوەکو 10 ڕۆژی تر سنوره‌كانى نێوان ئێران‌و عێراق بەداخراوی ده‌مێنێتەوە، بەڵام ئەوانەی کاردەکەن دەتوانن بێنە عێراق‌و هەرێمی كوردستانیش".
هاوڵاتى ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا رەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا دەگرێت و پێیوایە لەو وڵاتە پیشێلی بەرچاوی مافی مرۆڤ دەکرێت یەکێک لەو پرسانەی سەرکردەکانی ئەوروپا لەو لوتکەیەدا تاوتوێی دەکەن پرسی پێداچوونەوەیە بە پەیوەندییەکانی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا. مێرکڵ پێش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە بەرلین وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی لە ئەجێندای کۆبوونەوەی لوتکەی بلۆکی ئەوروپا کرد. ئاماژەی بەوە کرد یەکێک لەو پرسانەی سەرکردەکانی ئەوروپا لەو لوتکەیەدا تاوتوێی دەکەن پرسی پێداچوونەوەیە بە پەیوەندییەکانی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا، هەروەها قسەکردن لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ بە گشتی لەو وڵاتە. مێرکڵ لە وتارەکەیدا رەخنەی تووندی لە ئەنقەرە گرت و وتی: "سەرباری ئەوەی تورکیا هاوپەیمان و دراوسێی یەکێتی ئەوروپایە، بەڵام ئەوروپا نیگەرانیی زۆری سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە هەیە". راوێژکاری ئەڵمانیا چوونە دەرەوەی تورکیا لە پەیماننامەی ئیستانبووڵ بە نموونە هێنایەوە و گوتی: "ئاماژەیەکی خراپە و وادەکات نەتوانرێت لەو وڵاتە رێز لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان بگیرێت". رۆژی 20-3-2021 تورکیا بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، لە پەیماننامەی ئیستانبووڵ تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان کشایەوە. لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتری ئەوروپا پرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دەبێتە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان و لەو بارەیەەوە جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتییەکە راپۆرتی تایبەتی لەسەر تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا ئامادە کردووە و دەیخاتە بەردەم سەرکردەکانی ئەوروپا. رۆژی چوارشەممە 24-3-2021 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW) لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، مافی چەندین گرووپ و پێکهاتەی جیاوازی لە تورکیا پێشێلکردووە.
هاوڵاتى وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەوامی خوێندنگەکان جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن تاوەکو 08-04-2021 رادەگیرێت. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-03-2021، کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بۆ پۆلەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 12ی ئامادەیی بڕیاریاندا: 1. جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی- ناحکومی) ، سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تاوەکو 08-04-2021، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی 20 نمرەی نووسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت. 2. هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی 20 نمرەی نووسینەکیان کردووە، دەوامیان تاوەکو 08-04-2021 رادەگیرێت. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، ئەو بڕیارانە پاڵپشتن بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە لە رۆژی 01-03-2021 کرا. رۆژی 24-03-2021 عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆكی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەر مەبنای راپۆرتە تەندروستییەکان و هەڵسەنگاندنی تەندروستی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بەردەوام دەبن لە پرۆسەی خوێندن، بۆ قۆناخەکانی دیکە لە 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11 ئامادەیی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە و پشووەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ ماوەیەک تاوەکو کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت." لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە و دواتر بڕیاری دیکەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قوتابخانەکانەوە دەدرێتەوە. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و راگەیاندبوو، کە تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو لووتکە دەڕوات. دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، کە لە 24 کاژێری رابردوودا 601 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 5 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی 200 تووشبوو زیادیکردووە. ئێستا کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 117 هەزار و 412 کەس، لەو ژمارەیە 107 هەزار و 640 کەس چاکبوونەتەوە. هەروەها 3 هەزار و 622 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" کاروانێکى دیکه‌ى ڤاکسین ده‌گاته عێراق و پشکى هه‌رێمى کوردستان تیایدا 43 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه و پشکى سلێمانیش 20 هه‌زار ژه‌مه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:"بڕیاره ئه‌مڕۆ ڤاکسینى ئاسترازینیکاى بریتانى به بڕى سێسه‌دو 36 هه‌زار ژه‌م بگاته عێراق و له‌و بڕه 43 هه‌زار ژه‌م پشکى هه‌رێمى کوردستانه. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پشکى سلێمانى نزیکه‌ى 20 ژه‌مى ڤاکسین ده‌بێت.