هاوڵاتی راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 70 دۆلار عێراق پێویستی بەوە نابێت پەنا بۆ قەرز ببات. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، "زۆر گرنگە سندووقی جێگیركردنی بودجە هەبێت، ئەوەش وەكو سندووقێكی سەروەرییە بۆ پاراستنی توانای دارایی لە مەترسی هەڵبەز و دابەزی داهات، بەو پێیەی نەوت 92%ی كۆی داهاتی گشتی لە بودجە پێكدێنێت". لەبارەی کورتهێنانی بودجە و قەرزکردن لە ساڵی 2021 مەزهەر محەممەد ساڵح وتی: "ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 70 دۆلار، عێراق بودجەیەكی هاوسەنگی دەبێت، پێویستی بەوە نابێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی ساڵانە لە بودجەی گشتی پەنا بۆ قەرز ببات". لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوتی لەپڕۆژەی بودجەدا بۆ 45 دۆلار بەرزکردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 64.57 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بڕیار بوو ئەمڕۆ کاژێر 15:00 پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 کۆببێتەوە، بەڵام بۆ کاژێر 07:00ـی ئێوارە دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی تاوەكو ئێستا لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی کۆنکرێتی لەنێوان لایەنەکاندا نییە. بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر پرۆژەیاساکە بەمشێوەیە بێت، دەنگی پێنادەن و بایکۆتی دەکەن.
هاوڵاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە بۆ دەنگدان بوو لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە و بڕیاربوو لە کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بۆ کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە دواخرا. کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دواخراوە و لەوانەیە ئەمڕۆ هەر ئەنجامنەدرێت و دوابخرێت بۆ رۆژی سێشەممە. بەپێ بەدواداچونی هاوڵاتی سائیروون و حیکمە داوا دەکەن بودجە تێپەڕێت و هەڵبژاردن بکرێت، لە بەرامبەردا لایەنی دیکە هەن کە دەیانەوێت بودجە تێنەپەڕێت و هەڵبژاردن دوابخرێت. فراکسیۆنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەدان و لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەدا، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام "هیوایەک نابینرێت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بودجە تێپەڕێندرێت." لەلایەکی دیکەوە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان بەردەوامن لە دانوستاندن و کۆبوونەوە. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، هێشتا لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی کۆنکرێتی لەنێوان لایەنەکاندا نییە. بەشێک لە فراکسیۆنە شیعییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەگەر پرۆژەیاساکە بەمشێوەیە بێت، دەنگی پێنادەن و بایکۆتی دەکەن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی كوردستان رایگەیاند لێبوردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە باجدان بۆ ئەو كەسانە دەرچوو كە باڵەخانە دروست دەكەن، بەو مەرجەی لە سێ نهۆم پێكهاتبێت. بهپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری كه سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستانه هاتووە، بەپێی بڕگەی سێ لە مادەی 11ـی یاسای باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوون، زیاتر لە سێ نهۆم دروست دەكرێن جگە لە ژێرزەمین، لە باجی سەرەكی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت بۆ ماوەی حەوت ساڵ. لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، ئەگەر باڵەخانەیەك تەنیا لە سێ نهۆم و پێكهاتبێت جگە لە ژێرزەمین، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە باجدان دەبەخشرێت، ئەوەیش روونكراوەتەوە ئەو بڕیارانە لە كاتی دروستبوونی باڵەخانەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنهوه.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەستگیرکردنی سێ "تیرۆریستی ترسناک"ـی لە ئەنبار و کەرکووک راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمرۆ یەكشەممە 28 ئازاری 2021 لە راگەیێندراوێکدا باسی دەستیگرکردنی چەکدارەکان دەکات و تێیدا هاتووە، "بەپێی زانیاریی ورد لەبارەی بوونی تیرۆریستێکی شانە نووستووەکان، کە زانیاری سەبارەت بە جوڵەی هێزە ئەمنییەکان بۆ داعشەکان دەگواستەوە، تیمەکانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی حەوت و فەوجی دووی لیوای 30ـی پیادە ئەو تیرۆریستەیان لە شارەدێی رومانە لە باکووری شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوە". لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە وەزارەتی بەرگری راشیگەیاند: "هەر لە ئەنبار، تیمەکانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی یەک و فەوجی هەواڵگریی هەمان فیرقە تیرۆریستێکی ترسناک و داواکراویان لە شارۆچکەی روتبە دەستگیرکرد، کە پێشتر زانیاری دەدایە داعش سەبارەت بە کارمەندانی هەڵاتووی پۆلیس لە دەستی داعش بۆ ئەوەی ناچار بکرێن پەشیمانبوونەوەیان رابگەیێنن". هەروەها وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەشی بەوە کرد: "هەروەها لە گوندی عۆن لە شارەدێی زاب لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک، تیمەکانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 14 تیرۆری
هاوڵاتی هاوسهرۆكی پارتی دیموكراتی گهلان (ههدهپه) رایگەیاند، پرسی داخستنی ههدهپه، كودهتایه دژی سیاسهتی كورد و دیموكراسیهت له توركیا. جهختییشی كردهوه، ئهوان به هیچ شێوهیهك ناهێڵن پارتهكهیان دابخرێت. ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە بە سەرۆكایەتی پەروین بوڵدان لە ئەنقەرە، دژی داخستنی پارتەكەیان گردبوونەوە و ئەو بڕیارەیان بە بڕیارێكی سیاسی ناوبرد. پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپەلەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ یەكشەممە 28ئازاری 2021 رایگەیاند: "دەسەڵات دەیەوێت سیاسەت و ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی توركیا بێ ھەدەپە دیزایین بكات، چونكە ئەوان دەزانن ئەگەر ھەدەپە ھەبێت ناتوانن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو سەركەون، داخستنی ھەدەپە گورزێكی گەورەیە لە مافی گەلی كورد و دیموكراسی لە توركیا". ھاوسەرۆكی ھەدەپە، وتیشی: "ئێمە دەستبەرداری ھەدەپە نابین و بە ھەموو شێوەیەك دەیپارێزین". لەبارەی بڕیاری داخستنی ھەدەپە، ئهبرۆ گونهی وتەبێژی ھەدەپە وتی: "تائێستا بە فەرمی ھیچ بڕیارێك بۆ داخستنی ھەدەپە نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام دەسەڵات پەلە پەلیەتی بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، لە بەرامبەردا گەل لە ئاھەنگەكانی نەورۆز وەڵامی دەسەڵاتیان دایەوە". حكومەتی توركیا داواكاری گشتی راسپاردووە دۆسیەی داخستنی ھەدەپە بكاتەوە، دۆسیەكی 609 لاپەڕە لە داواكاری گشتی توركیا ئامادەكراوە كە ھەدەپەی پێ تۆمەتبار دەكرێت، وەك بانگەشەكار و ھاوكاریكردنی پەكەكە.
هاوڵاتی لە دهۆک کوتان بەپێکوتەی ئەسترازێنیکا دەستیپێکرد. پشکی پارێزگاکە لە پێکوتەکە 11 هەزار و 500 ژەمە پێکوتەیە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وەک یەکەم کەس بە ڤاکسینەکە کوترا. فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک وەکو یەکەم کەس بۆ دڵنیایی خەڵک چووە بنکەیەکی کوتان بە پێکوتەی کۆرۆنا و خۆی کوتا. ئەو دوای وەرگرتنی یەکەمین ژەمە پێکوتە رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لە نێو شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنایە، وا پێویست دەکات رێکارەکان بە رێکوپێکی بۆ کەمکردنەوەی شەپۆلی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێ بکرێن" . پێش دوو رۆژ بڕی 43 هەزار و 800 ژەمە پێکوتەی ئاسترازێنیکا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەسەر سێ پارێزگاکە دابەش کران، دهۆک 11 هەزار و 500 ژەمە ڤاکسین، سلێمانیی 16 هەزار و 500 ژەم و هەولێریش 15 هەزار و 800 ژەمی لەو پێکوتەیە بەرکەوت.
هاوڵاتی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە و زیاد لە دوو دۆلار هەڵکشانی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە ٦٤ دۆلار. ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٥٧ سەنت لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە کرا، ئەمەش بە بەراورد بە نرخی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو دۆلار و ٦٢ سەنت زیادیکردووە. هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٠ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، لەکاتێکدا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو نرخەکەی ٥٨ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو. لەماوەی رابردوودا نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیك بوویەوە لە ٧٠ دۆلار بەڵام دواتر بەهۆی کەمی خواستەوە دیسان نرخەکەی دابەزیووە.
هاوڵاتی دوای نزیکەی 4 مانگ گفتوگۆکردن و ناکۆکی نێوان لایەنەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەکە کۆببێتەوە. دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی ئازاری 2021) پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەنجام دەدات. دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمان کە بڕیاربو رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت وەک پێدانی دەرفەت بۆ لایەنەکان دەبینرێت بەمەبەستی گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر ئەو برگە و مادانەی ناکۆکیان لەسەرە، هاوکات دوێنێ لیژنەی دارایی میواندری هەرسێ وەزیری نەوت، دارایی و پلاندانان کران بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر نرخی نەوت و ئەو ژمارانەی کە لە بودجەدا جێگر دەکرێن. شەوی رابردوش بهمهبهستی یهكلاكردنهوه و دواین بڕیار لهسهر پشكی ههرێمی كوردستان له پرۆژهیاسای بودجهی 2021، شاندی باڵای حكومهتی ههرێم بهسهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران گهیشته بهغدا. بهپێی رێككهوتنهكهی 14ی ئازاری 2021ی نێوان شاندی ههرێمی كوردستان و لیژنهی دارایی عێراق پێویسته ھهرێمی كوردستان لهبهرامبهر وهرگرتنی شایسته داراییهكانی، 460000 بهرمیل نهوت له رۆژێكدا رادهستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، ههروهها 30000 بهرمیل نهوت بۆ كارهبا و 180000بهرمیلی دیكهی بۆ تێچوی دهرھێنان، ھهروهھا 20000 بهرمیل بۆ پترۆدۆلار دهدرێت به ھهرێمی كوردستان.
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان بهردهوامه له دابهشكردنی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان و بۆ ئهمڕۆ یهكشهممه 28ی ئازاری 2021، مووچهی ژمارهیهك وهزارهت و دهستهی تر دابهش دهكرێت. بهپێی خشتهی وهزارهتی دارایی كه پێشتر بڵاویكردووهتهوه، ئهمڕۆ مووچهی ئهنجومهنی ئاسایش، دهزگای گشتی ئاسایش، وهزارهتی كاروباری كۆمهڵایهتی، خاوهن پێداویستی تایبهت، ئهنجومهنی دادوهری، وهزارهتی داد، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان، وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی، وهزارهتی پلاندانان، وهزارهتی پیشهسازی و بازرگانی، وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دهستهی مافی مرۆڤ، ناوچهكانی دهرهوهی ههرێم، دهستهی ژینگه، دهستهی وهبهرهێنان، دهستهی دهسپاكی، كۆمسیۆنی ههڵبژاردن، دهزگای مین، وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی دابهش دهكرێت. رۆژی دووشهممه 29ی ئازاری 2021، مووچهی وهزارهتهكانی شارهوانی گهشتوگوزار، كارهبا، كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردن، سهرۆكایهتی ههرێم، پهرلهمان و ئهنجومهنی وهزیران دابهش دهكرێت. رۆژی سێشهممه 30ی ئازار مووچهی خانهنشینی پێشمهرگه و رۆژی چوارشهممه 31ی ئازاری 2021، مووچهی خانهنشینی شارستانی دابهش دهكرێت.
هاوڵاتی ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی قەزای زاخۆ، لەسەر كەیسی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادراوە. هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند:" بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی قەزای زاخۆ، لەسەر كەیسی گەندەڵی، حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا". ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، كەیسی گەندەڵی كەسانی دیكە لەبەردەستدایە و ئەوانیش بڵاودەكەنەوە. 22ی (شوبات/2)ی 2021 دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێم ئەنجومەنی دادوەری، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.
هاوڵاتی ماڵپەڕی كەناڵی دجلەی عێراقی بڵاویكردەوە هێزێكی شەڕكەری ئەمریكا گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان. ئەمشەو ماڵپەڕی كەناڵی دیجلەی عێراق لەچەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە كە هێزەكەی ئەمریكا ناسراوە بە "فیرقەی شەڕكەر" و لە بنكەی سەربازیی هەریر لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر جێگیر كراون. هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئەوەی ئاشكراشیكردووە كە ژمارەیەك فڕۆكەی ئەمریكا كێوماڵی ئاسمانیی دەوروبەری هەولێریان لەگەڵ گەیشتنی هێزە شەڕەكەكە كردووە بۆ پاراستنیان لە هەر هێرشێك لەكاتی نیشتنەوەیان لە فڕۆكەخانەكە. لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە هێزی شەڕكەری نوێ گەیشتبێتە عێراق و رایگەیاند" هەموو ئەوانەی لە عێراقدا هەن، راوێژكاری سەربازین و لەژێر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی حكومەتی عێراقدا كار دەكەن".
هاوڵاتی ئەندامێكی هاوپەیمانی هیوا دەڵێت:" گرفتەكانی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق وەك خۆیەتی و ئەمرۆ لیژنەی دارایی و وەزیرەكانی حكومەت كۆبونەتەوەو هیچ باسێكی لەسەر نەكرا". هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:"ئەمرۆ وەك لیژنەی دارایی لەگەڵ زۆرینەی وەزیرەكانیی حكومەت كۆبونەتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا باسی چەند پرسێكی سەرەكیی كرا لەوانە، كورتهێنان، قەرزكردن، نرخی نەوت و بەهای دینار بەرابەر دۆلاری ئەمریكی و دەڵێت: پشكی هەرێم و كێشەكانیی تا ئێستا وەكو هەفتەی پێشوە و هیچ گۆرانێكی بەسەردا نەهاتوە". ناوبراو راشیگەیاند:" لەو كۆبونەوەیەدا كە لە كاتژمێر 10 ی بەیانی تا دووی دوای نیوەرۆی خایاند جگە لەو باسانەی سەرەوە بەهیچ شێوەیەك باسی پشكی هەرێم نەكراوەو دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەت تا ئێستا لیژنەی دارایی بەردەوامە لە كۆبونەوەی تایبەتی خۆی و گفتوگۆی ئەو كێشانەی سەرەوە دەكات". بڕیارە وەفدی حكومەتی هەرێم بگەرێتەوە بەغدا و بۆ دواین دانوساندن لەگەڵ لایەنەكان كۆبونەوە ئەنجام بدات، چونكە سبەینێ یەكشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە بودجەی 2021 دەستپێدەكات.
هاوڵاتی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتی عێراقی ئاشكراكرد و رایگەیاند:" حكومەت داكۆكی لە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی دەكات". كەمێك لەمەوبەر، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتدا، باس لە بەهای دۆلار كرا و زۆرینە بەوە رازی بون نرخی دۆلار وەك خۆی بمێنێتەوە و "حكومەتیش داكۆكی لەسەر ئەوە كرد، كە بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار جێگیردەكرێت و گۆڕانكاری تێدا ئەنجام نادرێت". ناوبراو راشیگەیاند:"رێكەوتنی هەرێم و عێراق ئاساییە و هەموو دەستكاریكردنێكی دەقی رێكەوتنەكە رەتدەكەینەوە، لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆشدا باس لەو رێكەوتنە نەكرا، بەڵكو چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە تەنها دەنگی لەسەر بدرێت، تا ئێستاش پشكی هەرێم كێشەی نییە و چەند كێشەیەكی دیكەی نێوان لایەنەكان بونەتە هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە". حەداد ئەوەشی خستەروو ئەگەری هەیە ئەمڕۆ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و تا جێگیركردنی تەواوەتی و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لە بەغدا بمێنێتەوە. هاوكات بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی زیاتر بودجە لە بایەخ و پێگەی پەرلەمان كەمدەكاتەوە، بۆیە هیوادارین سبەی یەكشەممە سەرجەم لایەنەكان كۆكبن لەسەرئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و چیتر دوانەكەوێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: لە جەژنی نەورۆز لە رۆژێکدا بە تێکڕا زیاتر لە 19كاتژمێر کارەبامان داوەتە هاونیشتمانیان. پێش جەژنی نەورۆز وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا رۆژانە 18كاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان بدات، لە رونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبا هاتووە، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانیی بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لە سەرووی 19 كاژێرەوە كارەبا بدات. بەپێی پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بە سوودوەرگرتن لە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی رێكوپێک بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت، هەروەها لە رێگەی حەوت هەزار فەرمانبەری ئیشكگرەوە ئەو بڕە کارەبایە بۆ هاونیشتمانیان دابین بکات. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی شێوازی کارکردنی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا ئەوەی روونکردووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت لە قۆناغی مەترسیدارداین، بەڵام پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: دوو رۆژە هیچ كەسێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازاری 2021، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین و بەپێی ئەنجامی پشكینیەكانیان جگە لەكۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە" هەروەها راشیگەیاند:" حكومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەك وڵاتان رێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە كە چی خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەش رووندەكاتەوە كە دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاویان هێناوەو پشكنینیان كردووە، توانیواینە سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەن لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەیان بۆ ئەنجامداون. پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ماوەی دوو رۆژە هیچ كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستنەداوەو وتیشی:" بە خۆپارێزییەوە بەردەوام دەبین و پێویست بە داخستنی هیچ شوێنێك ناكات".