هاوڵاتی ماڵپەڕی كەناڵی دجلەی عێراقی بڵاویكردەوە هێزێكی شەڕكەری ئەمریكا گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی هەولێر لە هەرێمی كوردستان. ئەمشەو ماڵپەڕی كەناڵی دیجلەی عێراق لەچەند سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە كە هێزەكەی ئەمریكا ناسراوە بە "فیرقەی شەڕكەر" و لە بنكەی سەربازیی هەریر لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر جێگیر كراون. هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئەوەی ئاشكراشیكردووە كە ژمارەیەك فڕۆكەی ئەمریكا كێوماڵی ئاسمانیی دەوروبەری هەولێریان لەگەڵ گەیشتنی هێزە شەڕەكەكە كردووە بۆ پاراستنیان لە هەر هێرشێك لەكاتی نیشتنەوەیان لە فڕۆكەخانەكە. لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە هێزی شەڕكەری نوێ گەیشتبێتە عێراق و رایگەیاند" هەموو ئەوانەی لە عێراقدا هەن، راوێژكاری سەربازین و لەژێر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی حكومەتی عێراقدا كار دەكەن".
هاوڵاتی ئەندامێكی هاوپەیمانی هیوا دەڵێت:" گرفتەكانی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق وەك خۆیەتی و ئەمرۆ لیژنەی دارایی و وەزیرەكانی حكومەت كۆبونەتەوەو هیچ باسێكی لەسەر نەكرا". هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:"ئەمرۆ وەك لیژنەی دارایی لەگەڵ زۆرینەی وەزیرەكانیی حكومەت كۆبونەتەوە، لەو كۆبونەوەیەدا باسی چەند پرسێكی سەرەكیی كرا لەوانە، كورتهێنان، قەرزكردن، نرخی نەوت و بەهای دینار بەرابەر دۆلاری ئەمریكی و دەڵێت: پشكی هەرێم و كێشەكانیی تا ئێستا وەكو هەفتەی پێشوە و هیچ گۆرانێكی بەسەردا نەهاتوە". ناوبراو راشیگەیاند:" لەو كۆبونەوەیەدا كە لە كاتژمێر 10 ی بەیانی تا دووی دوای نیوەرۆی خایاند جگە لەو باسانەی سەرەوە بەهیچ شێوەیەك باسی پشكی هەرێم نەكراوەو دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەت تا ئێستا لیژنەی دارایی بەردەوامە لە كۆبونەوەی تایبەتی خۆی و گفتوگۆی ئەو كێشانەی سەرەوە دەكات". بڕیارە وەفدی حكومەتی هەرێم بگەرێتەوە بەغدا و بۆ دواین دانوساندن لەگەڵ لایەنەكان كۆبونەوە ئەنجام بدات، چونكە سبەینێ یەكشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە بودجەی 2021 دەستپێدەكات.
هاوڵاتی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتی عێراقی ئاشكراكرد و رایگەیاند:" حكومەت داكۆكی لە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی دەكات". كەمێك لەمەوبەر، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتدا، باس لە بەهای دۆلار كرا و زۆرینە بەوە رازی بون نرخی دۆلار وەك خۆی بمێنێتەوە و "حكومەتیش داكۆكی لەسەر ئەوە كرد، كە بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار جێگیردەكرێت و گۆڕانكاری تێدا ئەنجام نادرێت". ناوبراو راشیگەیاند:"رێكەوتنی هەرێم و عێراق ئاساییە و هەموو دەستكاریكردنێكی دەقی رێكەوتنەكە رەتدەكەینەوە، لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆشدا باس لەو رێكەوتنە نەكرا، بەڵكو چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە تەنها دەنگی لەسەر بدرێت، تا ئێستاش پشكی هەرێم كێشەی نییە و چەند كێشەیەكی دیكەی نێوان لایەنەكان بونەتە هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە". حەداد ئەوەشی خستەروو ئەگەری هەیە ئەمڕۆ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و تا جێگیركردنی تەواوەتی و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لە بەغدا بمێنێتەوە. هاوكات بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی زیاتر بودجە لە بایەخ و پێگەی پەرلەمان كەمدەكاتەوە، بۆیە هیوادارین سبەی یەكشەممە سەرجەم لایەنەكان كۆكبن لەسەرئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و چیتر دوانەكەوێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: لە جەژنی نەورۆز لە رۆژێکدا بە تێکڕا زیاتر لە 19كاتژمێر کارەبامان داوەتە هاونیشتمانیان. پێش جەژنی نەورۆز وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا رۆژانە 18كاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان بدات، لە رونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبا هاتووە، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانیی بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لە سەرووی 19 كاژێرەوە كارەبا بدات. بەپێی پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بە سوودوەرگرتن لە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی رێكوپێک بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت، هەروەها لە رێگەی حەوت هەزار فەرمانبەری ئیشكگرەوە ئەو بڕە کارەبایە بۆ هاونیشتمانیان دابین بکات. لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی شێوازی کارکردنی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا ئەوەی روونکردووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت لە قۆناغی مەترسیدارداین، بەڵام پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: دوو رۆژە هیچ كەسێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازاری 2021، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین و بەپێی ئەنجامی پشكینیەكانیان جگە لەكۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە" هەروەها راشیگەیاند:" حكومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەك وڵاتان رێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە كە چی خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون". بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەش رووندەكاتەوە كە دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاویان هێناوەو پشكنینیان كردووە، توانیواینە سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەن لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەیان بۆ ئەنجامداون. پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ماوەی دوو رۆژە هیچ كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیلەدەستنەداوەو وتیشی:" بە خۆپارێزییەوە بەردەوام دەبین و پێویست بە داخستنی هیچ شوێنێك ناكات".
هاوڵاتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاى سلێمانى له کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ داخستنى هیچ سێکته‌رێکدانین و بارودۆخه‌کان له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و له دوو رۆژى رابردوودا هیچ که‌س به کۆرۆنا له سلێمانى گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر راشیگه‌یاند:" ده‌بێت رێکاره‌کانیان گۆڕانکارى به‌سه‌ردا بێت، چونکه پێمانوایه ده‌بێت ئێستا ئه‌رکى خۆپارێزى بکه‌وێته سه‌ر هاوڵاتیان و ئه‌رکى دابینکردنى ڤاکسینیش بکه‌وێته سه‌ر حکومه‌ت". بڕیاره له دوو رۆژى ئاینده‌دا لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و تێیدا رێنمایى نوێ بۆ خۆپارێزى رابگه‌یه‌ندرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27ى ئازار موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى (په‌روه‌رده‌و فێرکردن، که‌س و کارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانى سیاسى) به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% دابه‌شده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه هه‌موو 25 مانگێک موچه‌ى موچه‌خۆران دابه‌ش بکات و له‌ماوه‌ى پێنج رۆژدا کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه بهێندرێت. سه‌ره‌راى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو که حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ داهاته‌کانى ناوخۆ، هێشتا لێبرینى موچه به‌رده‌وامى هه‌یه. چاوه‌روان ده‌کرێت دواى یه‌کلابونه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق که بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت، پرسى لێبرینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان کۆتایى پێبهێندرێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌که‌یان کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و پلاندانان و نه‌وت ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" چاوه‌روانى لایه‌نه شیعیه‌کانین له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمه‌وه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى بانگێشتى وه‌زیرى نه‌وت و دارایى و پلاندانانى کردووه‌و بزانن چ تێبینییه‌کیان له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌که هه‌یه‌و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى کۆبونه‌وه ده‌کرێت له‌سه‌ر به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیان. له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتى:" بزانین له کۆبونه‌وه‌که چى ده‌گوزه‌رێت، ئایا شیعه‌کان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و ده‌قه‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه ده‌گه‌رێته‌وه یان نا، چاوه‌روانى ئه‌وه ده‌که‌ین". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که سبه‌ینێ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوڵاتى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا گه‌یشته‌وه 64 دۆلار. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێش داخستنى بازارى نه‌وت، به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به 64 دۆلار‌و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى دادگاى ده‌ستووریى تورکیا کاتى دانیشتنى دادگاکه‌ى بۆ بڕیاردان له‌داواکارییه‌که‌ى داواکارى گشتى تورکیا بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) دیاریکرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، دادگاى ده‌ستووریى تورکیا بڕیاریدا ڕۆژى 31ى ئه‌م مانگه دانیشتنى دادگاکه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌و داواکارییه‌ى داواکارى گشتى تورکیا پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په). هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا بڕیاره دادگاى ده‌ستووریى چاوده‌خشێنێته‌وه به سکاڵاکه‌ى عومه‌ر فاروق، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په که داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتاریى کردبوو. ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه داواکارى گشتى دادگاى ده‌ستووریى باڵاى تورکیا داواکارییه‌کى بۆ داخستنى هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى "کارى تیرۆرستی" پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌مریکاى لێکه‌وتووه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، تورکیا بڕیارى داخستنى هه‌ده‌په نه‌دات. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) پارتێکى کوردى باکورى کوردستانه‌و 56 ئه‌ندامى له په‌رله‌مانى تورکیادا هه‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار په‌رله‌مانتارو سه‌رۆک شاره‌وانى و به‌رپرس و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له زیندانه‌کانى تورکیادان.
هاوڵاتى له نوسراوێکدا که واژۆى محه‌ممه‌د عوسمان، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى که‌رکوکى له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کردووه، ده‌ڵێت:" رێگه نه‌درا ئاڵاى کوردستان له‌قه‌ڵاى که‌رکوک هه‌ڵبکه‌ین". محه‌ممه‌د عوسمان، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى که‌رکوک له نوسراوه‌که‌یدا که رۆژى 19ى ئازار ده‌رچووه تێیدا هاتووه:" وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن هه‌وڵى زۆرماندا بۆ ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن بۆ یادکردنه‌وه‌ى بۆنه‌کانى ئادار و نه‌ورۆز له‌شارى که‌رکووک، تاوه‌کو رێگه‌بدرێت به یادکردنه‌وه‌ى له‌قه‌ڵاى که‌رکوک به‌هه‌ڵکردنى ئاڵاى کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین و رێگه‌پێدان وه‌ربگرین". هه‌روه‌ها به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتى پێشنیازى کردووه، ئاهه‌نگێکى جه‌ماوه‌رى له‌سنورى ته‌قته‌ق سازبکه‌ن.
هاوڵاتى که‌تائیبى حیزبوڵاى عێراق رونکردنه‌وه‌یه‌کى له باره‌ى نمایشه‌که‌ى میلیشیاى ره‌بعه‌ڵا بڵاوکرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" نمایشى سه‌ربازیان نه‌کردوه"، و ده‌شڵێن:" هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان نییه تا نه‌وت و پاره‌ى گومرگ ڕاده‌ست نه‌کات، هاوکات نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببرێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌ری، به‌رپرسى ئه‌منیى که‌تائیبى حیزبوڵا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایگه‌یاند:" هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى که ئێمه سه‌رپه‌رشتى و پشتیوانی‌یان ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیان و به‌رگریکردن له وڵاته‌که‌مان، بۆ ناوچه‌یه‌کى ده‌وروبه‌رى به‌غدا گوازرانه‌وه، ئه‌مه‌ش گواستنه‌وه‌یه‌کى رۆتینییه و پێویست به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک ناکات". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکى ئه‌منى و ته‌کنیکى ئاڕاسته‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستى به‌غدا گۆڕدرا"هه‌ندێک له گه‌نجانى خوێنگه‌رم گۆڕینى ئاڕاسته‌ى هێزه‌که‌یان قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند داواکارییه‌کى ره‌وا به‌یان بکه‌ن، به‌ڵام "به‌شێوازێک که لاى ئێمه قبوڵکراو نییه". هاوکات، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌ری، له به‌شێکى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا باسى پشکى هه‌رێمى کوردستانى له بودجه‌دا کردوه‌و جه‌ختى کردۆته‌وه که"هیچ به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان نییه تا نه‌وت و پاره‌ى گومرگ ڕاده‌ست نه‌کات، هاوکات نابێت ده‌ست بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ببرێت". ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه له به‌غداى پایته‌خت، گروپێکى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامدا و داواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى بودجه و دابه‌زاندنى نرخى دۆلاریان کرد.
هاوڵاتى محه‌مه‌د ئۆجالان ڕایگه‌یاند: ڕێبه‌ر ئۆجالان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا وتوویه‌تی؛ ده‌وڵه‌ت یارییه‌کى هه‌ڵه ده‌کات، ئێوه‌ش هه‌ڵه‌ن، ئه‌مه بابه‌تێکى سیاسییه، نه یاساییه و نه ڕاسته، پێویسته پارێزه‌رانم بێنه ئێره و له‌گه‌ڵیان دانیشم و ده‌شڵێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان پێى راگه‌یاندووه که " نامه‌وێت که‌س بۆ من له مانگرتن له خواردن و له زینداندا بمرێت". دوێنێ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، محه‌مه‌د ئۆجالان، بڕاى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له‌لایه‌ن داواکارى گشتیى ڕۆحاوه، بانگهێشت کرا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر چاودێریى داواکارى گشتیدا، به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئۆجالان بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسى میزۆپتامیا قسه‌یکردووه. محه‌مه‌د ئۆجالان ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 06:00ى ئێواره‌ى ڕۆژى 24ى ئه‌م مانگه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که خۆى وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى زیندانى ئیمرالى ناساندبوو ته‌له‌فۆنى بۆ کراوه، پێى وتووه که پێویسته ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه کاتژمێر 01:45 خوله‌کى دویانیوه‌ڕۆ له بیناى داواکاریى گشتى ڕۆحا بێت تا له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ براکه‌ى قسه بکات. محه‌مه‌د ئۆجلان ده‌ڵێت: به‌یانى خۆمم گه‌یانده دادگاى ڕۆحا، داوام لێ‌کرا که بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک له ژوورێکى قاتى ژێره‌وه‌ى بیناکه‌بم، له‌وێ کارمه‌ندێک هه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌که‌ت له‌گه‌ڵ براکه‌ت ڕێکده‌خات، ده‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که هات، وه‌ڵامم دایه‌وه و ڕێبه‌ر ئۆجالان یه‌کسه‌ر وتی:”چۆن هاتوویته ئێره؟ کێ تۆى هێناوه؟ ئه‌مه چۆنه؟ له کوێوه په‌یوه‌ندى ده‌که‌یت؟ محه‌مه‌د ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند: براکه‌م وتی: “هه‌م تۆ هه‌ڵه‌ى هه‌میش ده‌وڵه‌ت، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه‌یه، ساڵێکه هیچ دیدارێک نه‌کراوه، ئه‌مه له یاساى ده‌وڵه‌ت و هیچ یاسایه‌کى دیکه‌ش جێگه ناگرێت، هاتنى تۆ هه‌ڵه‌یه و زۆر مه‌ترسیداره، ده‌وڵه‌تیش مه‌ترسیداره، ئه‌مه شتێکى ڕاست نییه، ئه‌گه‌ر دیدارێک بکرێت پێویسته له چوارچێوه‌ى یاسا بێت، نابێت به دڵى خۆیان و دواى ساڵێک دیدارێک به ته‌له‌فۆن درووست بکه‌ن، ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یکه‌ن زۆر هه‌ڵه‌یه، ده‌وڵه‌تیش یارییه‌کى هه‌ڵه ده‌کات، ئێوه‌ش، ئه‌مه یاسایى نییه، ڕاست نییه، هیچکات قبوڵ ناکرێت، هاوکات مه‌ترسیداره، ئاگاتان لێیه چى ده‌که‌ن؟، ده‌مه‌وێت پارێزه‌رانم بێنه ئێره و دیدارم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، ئه‌مه شتێکى یاساییه، 22 ساڵه لێره‌م، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک بێته پێش چۆن ده‌بێت؟ ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا له ڕێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ نایه‌نه ئێره؟، ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتنێک بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران بێت، چونکه ئه‌م دۆخه هه‌م سیاسییه هه‌میش یاساییه. له به‌رده‌وامیدا محه‌مه‌د ئۆجالان وتی، به سه‌رۆکم وت؛ یه‌کێک له هۆکاره‌کانى هاتنم بۆ ئێره چالاکییه‌کانى مانگرتن له خواردنه‌و و سه‌رۆکیش وتوویه‌تی:”نامه‌وێت که‌س بۆ من له مانگرتن له خواردن و له زینداندا بمرێت، پێشتریش ئه‌مه‌م وتبوو، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، پێویست به‌مه ناکات، ئه‌مه شتێکى قورسه، پێویسته ئێوه ئه‌مه ببینن. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئۆجالان له به‌رده‌وامیدا ده‌ڵێت: نزیکه‌ى چوار بۆ پێنج خوله‌ک قسه‌مان کرد، ده‌نگێک به لاوازى هات، به باوه‌ڕم ده‌نگى سه‌رۆک بوو، وتی: ئه‌م دیداره زۆر هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه دیداریش نییه، به‌ڵام دواى ئه‌مه ته‌له‌فۆنه‌که پچڕا. محه‌مه‌د ئۆجالان ده‌شڵێت دواى پچڕانى ته‌له‌فۆنه‌که، دۆخه‌که‌م به‌و کاربه‌ده‌سته‌ى له‌وێ بوو گه‌یاند، ویستیان له‌وێ بمێنم، دواتر که‌سێکى دیکه ته‌له‌فۆنى کرد و وتى پێویسته له‌وێ بمێنیت، دواى ١٠ بۆ ١٥ خوله‌ک، وتم چیتر ته‌له‌فۆن ناکرێته‌وه، دوایى وتیان، دیدار ته‌واو بووه. له کۆتایى قسه‌کانیدا محه‌مه‌د ئۆجالان ڕوو له ده‌وڵه‌ت و که‌سانى خاوه‌ن ویژدان وتی: کرده‌وه‌یه‌کى به‌م شێوه‌یه قبوڵکراو نییه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان کرد و تێیدا داواده‌کات هه‌مووان به‌پیر په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه بچن. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، عه‌بدوڵا مه‌لا وه‌یسى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک په‌یامێکى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان کردوه و تێیدا نوسیویه‌تی:" گرنگه لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌م به‌هاره بکه‌نه به‌هارى ئاشتی." له په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایاندا هاتووه،" هیواخوازم به‌هارى ئه‌مساڵ به‌هارى ئاشتى و ئاشتبونه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کورد بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌م قۆناغه‌ى گه‌له‌که‌مان پێى تێپه‌ێ ده‌بێت وا ده‌خوازێ هه‌موان له پێناو ئامانجى گشتى و نه‌ته‌وه‌یى تێ‌بکۆشین و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى کوردستان له‌به‌ر چاو بگرین." سه‌رۆکى هه‌رێم له دوا په‌یامى به بۆنه‌ى نه‌ورۆز ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى گرنگى وروژاند به‌وه‌ى دواى نه‌ورۆز بانگهێشتى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت هاوکات نوسیویه‌تى ئه‌و هه‌نگاوه دڵخۆشکه‌رو ئومێد به‌خشه بۆ ئێستاى گه‌له‌که‌مان، چونکه ده‌مێکه خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى له‌م جۆره‌یه. له کۆتایى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى یه‌کێتى زانایان ده‌ڵێت،" به پێى ئه‌زمون وه‌رگرتن له روداوه‌کانى رابردو وه به‌هه‌مو پێوه‌رو شرۆڤه‌کان ده‌رکه‌وتوه خاڵى به‌هێزى کورد له یه‌کبون و یه‌کهه‌ڵوێستى و ته‌بایى نێوماڵى خۆى بوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێ هه‌موان هیممه‌تى بۆ بکه‌ن." وتوشیه‌تی،"ده‌خوازم سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان له سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتى و له‌به‌رچاوگرتنى ئامانجى نیشتمانى به ستراتیژ‌و هه‌نگاوى ئاشتیانه لێک نزیک ببنه‌وه‌و ئه‌جێنداى ته‌سک و حزبى و تایبه‌تى وه‌لاوه‌بنێن و، به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نه‌ته‌وه‌یى له‌به‌ر چاو بگرن."