هاوڵاتى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بانگه‌وازێک ئاراسته‌ى فراکسیۆنه‌کان ده‌کات و داواده‌کات، سه‌رجه‌م ناکۆکیه‌کانیان وه‌لا بنێن و رۆژى 15ى ئه‌م مانگه ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن. هوازن شه‌مه‌رى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون له په‌رله‌مانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستا که وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت و په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به به‌ره‌نگارییه‌کانى په‌تاى کۆرونا و قه‌یرانى ئابوریه‌وه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى نیشتمانه‌که‌مان به سه‌لامه‌تى سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌کان که به‌هۆى دواکه‌وتنى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌وه روبه‌ڕوى بوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که تا نه‌بێته هۆى دوباره‌بونه‌وه‌ى سیناریۆى دواکه‌وتنى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوکاریه‌کانى خۆشگوزه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرێبه‌سته‌کان و خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌کان، به‌تایبه‌تى گرێبه‌ست و کرێى وه‌زاره‌تى کاره‌با، داوا له‌هه‌مو په‌رله‌مانتاران ده‌نگ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بوجه بده‌ن. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که بۆ دانیشتنى رۆژى دوشه‌ممه که تایبه‌ته به په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 بانگه‌واز ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ن، "ده‌نگ به پرۆژه‌یاساکه بده‌ن و سه‌رجه‌م جیاوازى و ناکۆکیه‌کانیان وه‌لابنێن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى بکه‌نه‌وه". هوازن شه‌مه‌رى ئاشکراشیکرد، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى هاوڵاتیان واده‌خوازێت، هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن و ناکۆکیه سیاسییه‌کان و ئاراسته‌کان بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاساى بودجه یه‌کبخرێن. هه‌شتى ئه‌م مانگه، دواى کۆکردنه‌وه‌ى زیاتر له 150 واژۆ، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا رۆژى دووشه‌ممه 15 ئازار 2021 پرۆژه‌یاساى بودجه بخرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کراوه، هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌کات به راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ، ده‌بێت 50%ى داهاته‌فیدراڵییه‌کان راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى 12.67%ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت که زیاتره له 13 تریلۆن دینار له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له یه‌کێک له ئه‌ندامانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى وه‌رگرتووه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه به‌مه‌به‌ستى رێککه‌وتن ده‌چنه به‌غدا. یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌و وه‌فده‌ى بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 14ى ئازار بگاته به‌غدا بۆ هاوڵاتى وتى:"ئه‌مجاره که ده‌چینه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستى رێککه‌وتن و جێگیرکردنى پشکى کورده‌و دوا هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و ده‌قه‌ى له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 دا هاتووه که 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و زائیده‌ن نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کانه پابه‌ندى خۆیان دووپاتده‌که‌نه‌وه"ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌قه تێبپه‌رێندرێت له پرۆژه‌که‌دا و هه‌رێم ئاماده‌یه ئیلتزامى ته‌واوه‌تى پێوه بکات". رۆژى دووشه‌ممه 15ى ئازارى 2021، دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و پشکى کورد تا ئێستا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه شیعه‌کاندا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گه‌ڵ تیمى پارتى له حکومه‌ت کۆبووه‌وه و په‌یامێکى ئاراسته‌کردن و وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه"ئامۆژگارى" کردوون، هه‌روه‌ها وتویه‌تى:" "رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له حکومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه." رۆژى شه‌ممه13ى ئازارى 2021، له سه‌ڵاحه‌ددین مه‌سعود بارزانى پێشوازى له تیمى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێم کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى باره‌گاى بارزانی، سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پوخته‌یه‌کى له‌باره‌ى کار و به‌رنامه‌کانى حکومه‌ت، هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى چاکسازى له بواره‌کانى که‌رتى نه‌وت و پێشمه‌رگه و بواره جیاجیاکانى دیکه، هه‌نگاوه‌کان بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که "کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک تیمێکى هه‌ماهه‌نگ و پته‌و و به‌بێ جیاوازیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى کاروباره‌کانى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌دات که بۆ دابینکردنى داهات و خزمه‌تکردنى خه‌ڵک پشت به خۆى و تواناکانى هه‌رێمى کوردستان ببه‌ستێت." وه‌ک له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه"مه‌سعود بارزانى پووخته‌یه‌کى له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و پێشهاته‌کان له ئاستى کوردستان، عێراق، ناوچه‌که و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێشکه‌ش کرد و ئامۆژگاریى پێویستى خسته‌ڕوو". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى پارتى رایگه‌یاندووه "پێویسته هه‌مووتان خۆتان به خزمه‌تکارى گه‌لى کوردستان بزانن و ده‌بێ له‌ناو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکى هه‌ژارى وڵات‌دا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان له ده‌ورى ئه‌وه‌دا چڕببێته‌وه که ده‌سه‌ڵات به دروستى و بۆ خزمه‌تى جه‌ماوه‌ر به کار بهێندرێن." هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له حکومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه." ده‌قى راگه‌یێندراوه‌که‌ى باره‌گاى بارزانی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى پێشوازى له کوتله‌ى وزاریى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات رۆژى شه‌ممه ١٣ـى ٣ـى ٢٠٢١ له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى پێشوازى له سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و تیمى پارتى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد. له کۆبوونه‌که‌دا سه‌ره‌تا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى کوردستان کورته‌یه‌کى له‌باره‌ى کار و به‌رنامه‌کانى حکومه‌ت و هه‌نگاوه‌کانى پڕۆسه‌ى چاکسازى له بوارى که‌رتى نه‌وت و پێشمه‌رگه و بواره جیاجیاکانى تر و هه‌نگاوه‌کان بۆ زیادکردنى داهاتى حکومه‌ت و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتیان خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌وه کرده‌وه که کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک تیمێکى هه‌ماهه‌نگ و پته‌و و به بێ جیاوازیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى کاروباره‌کانى خۆى به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌دات که بۆ دابینکردنى داهات و خزمه‌تکردنى خه‌ڵک پشت به خۆى و تواناکانى هه‌رێم ببه‌ستێت. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆک بارزانى گوته‌یه‌کى پێشکه‌شى ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که کرد و له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و پێشهاته‌کان له ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم روونکردنه‌وه و ئامۆژگاریى پێویستى خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ماندووبوونى تیمى پارتى له حکومه‌ت کرد و رایگه‌یاند پێویسته که هه‌مووتان خۆتان به خزمه‌تکارى گه‌لى کوردستان بزانن و ده‌بێ له‌ناو چینوتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خه‌ڵکى هه‌ژارى وڵات‌دا بن و هه‌موو هه‌وڵه‌کان له ده‌ورى ئه‌وه‌دا چێ ببێته‌وه که ده‌سته‌ڵات به دروستى و بۆ خزمه‌تى جه‌ماوه‌ر به کار بهێندرێن. سه‌رۆک بارزانى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که رێبازى بارزانى رێبازى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکه و پێویسته خه‌ڵکى کوردستان که‌رامه‌تى خۆى له له حکوومه‌ته‌که‌ى خۆیدا ببیننه‌وه. له به‌شێکى تر‌ى گوته‌کانیدا سه‌رۆک بارزانى پشتیوانیى خۆى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپات کرده‌وه و داواى کرد که حکومه‌ت به پێداگرى و هێزه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى چاکسازى به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌یى خۆشى راگه‌یاند که بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى چاکسازى ئه‌وه‌ى پێویست بێت یارمه‌تیده‌رى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له دوێنێوه 60 تووشبوى کۆرۆنا تۆمارکران و 107 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه و چوارى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له دوێنێوه سێ هه‌زارو 684 پشکنینى نوێى کۆرۆنا کراون، 60 توشبوى نوێى تۆمارکراون و دوو که‌س له‌هه‌ولێرو دوان له دهۆک گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌و که‌سانه ده‌ڵێت، که ڕه‌وایه‌تیى ده‌ده‌نه تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان به به‌هانه‌ى هه‌بوونى په‌که‌که و به ته‌نزه‌وه پێیان ده‌ڵێت”ئێ خۆ نه پاپا په‌که‌که‌یه و نه دیزاینه‌رى پوله‌که جه‌میل بایکه و نه وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش له‌پشکى په‌که‌که‌یه”. شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى فه‌یسبووک نوسیوێتی:"زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێت که ده‌وترێ تورکیا بۆیه هه‌رێمى کوردستان بۆردومان ده‌کات، چونکه په‌که‌که هاتووه‌ته هه‌رێمى کوردستان و بیانووى هێرشکردن ده‌داته تورکیا، ئه‌ى ئێستا چى ده‌ڵێن که تورکیا دروستکردنى پولێکى به‌نه‌خشه‌ى کوردستانه‌وه له‌شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه قبوڵ نیه و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى قورسترین سزا به‌سه‌ر هه‌رێمدا ده‌کات". هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت:" ئێ خۆ نه پاپا په‌که‌که‌یه و نه دیزاینه‌رى پوله‌که جه‌میل بایکه و نه وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنیش له‌پشکى په‌که‌که‌یه …؟". دواى نیشاندانى چه‌ند پولێکى ڕه‌مزى که یه‌کێکیان نه‌خشه‌ى گه‌وره‌ى کوردستان و پاپاى ڤاتیکانى له‌سه‌ره له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، تورکیا و ئێران به توندى هاتنه سه‌ر هێڵ و داواى ڕوونکردنه‌وه‌یان له حکومه‌تى هه‌رێم کرد، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تى تورکیا تا ئاستى سوکایه‌تى به نه‌خشه‌ى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کاردانه‌وه‌ى نواندووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست ره‌تده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى دژى یه‌مه‌ن و بردنى بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى داده‌نێن". که‌ناڵى "ئه‌لمه‌سیره"ى سه‌ر به حوسییه‌کان بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژى حوسییه‌کان رایگه‌یاند:"ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ ئاگربه‌ست که پێشکه‌شکراوه شتێکى نوێى تیادا نیه و ئێمه ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و به پیلانگێڕى بۆ بردنى وڵات بۆ قۆناغێکى مه‌ترسیدارى ده‌زانین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئه‌مریکا گوزارشت له سیاسیه‌تى سعودیه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى که‌نداوه‌و ره‌تیده‌که‌نه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ده‌بوایه ئه‌مریکا سه‌ره‌تا هه‌نگاوى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆکانى بنایه "ئێمه‌یش به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له‌وه ده‌کرد". محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، دیاریکردنى خاڵه‌کانى هاتوچۆ له فڕۆکه‌خانه‌ى سه‌نعا، مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له رێگاى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و نه‌دانى پاسپۆرت له‌لایه‌ن سه‌نعاوه له پێشمه‌رجه‌کانى پلانه‌که‌ى ئه‌مریکادان. پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکردبوه‌وه، پێویسته ئاگربه‌ست به زوترین کات له یه‌مه‌ن رابگه‌یه‌نرێت و هێرشه ئاسمانییه‌کانى حوسیه‌کان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانى سعودیه بوه‌ستێنرێت.
ئارا ئیبراهیم جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له دوولاوه له‌هه‌وڵى دابینکردنى موچه‌ى لیوا هاویبه‌شه‌کاندان. لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"بۆ دابه‌شکردنى سێ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه‌و وه‌زیرى پێشمه‌رگه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم کردووه موچه‌یه‌کیان به‌بێ لێبڕین پێ بدرێت تا هاوکارییه‌کانى ئه‌مریگا ده‌خرێته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه". ناوبراو وتیشى:" پاره‌ى هاوکارییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ لیوا هاوبه‌شه‌کان تاخیر بووه‌و هێشتا نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ک له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییى دابه‌ش بکرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مریکییه‌کان دوابکه‌وێت، چونکه ده‌مێکه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
هاوڵاتى میدیا عێراقیه‌کان نووسراوێکى فه‌رمى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کانیان به‌زمانى فارسى بڵاوکردووه‌ته‌وه که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابلى ئێران کراوه و تێدا سیستانى داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامێک ده‌کات که به ناوى ئه‌وه‌وه نراوه ئه‌وه‌ش وه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له تاران وه‌سف ده‌کرێت. نووسراوه‌که به هه‌ماهه‌نگى نوسینگه‌ى سیستانى له شارى قوم ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکى شاره‌وانى زابل کراوه و تێیدا هاتووه:"ئایه‌توڵا سیستانى قبوڵ ناکات هیچ شه‌قام و باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌ناوى ئه‌وه‌وه بکرێت و داواى گۆڕینى ناوى شه‌قامه‌که ده‌کات". شارى زابل ده‌که‌وێنه پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان و ده‌ریاى هاموون، دانیشتووانه‌که‌ى زیاتر له 128 هه‌زار که‌س ده‌بن، که زۆربه‌ى فارسن و که‌مێکیشیان به‌لوچ و په‌شتۆن، هاوکات، ئایینى زۆربه‌یان شیعه مه‌زهه‌بى ئایینى ئیسلامه.
هاوڵاتى له مانگى ئازار تا حوزه‌یرانى 2021، راوى ماسى له هه‌رێمى کوردستان قه‌ده‌غه ده‌کرێت. به پێى بریارێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سامانى ماسى له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم، له رۆژى 15ى ئازارى 2021 تا 14ى حوزه‌یرانى 2021 راوى ماسى قه‌ده‌غه ده‌کرێت. بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى هه‌رێم سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران و ئەمریکا دەستیان کردووە بە پەیوەندیی دیپلۆماسیی ناراستەوخۆ لەرێگەی ئەوروپییەکان و لایەنی دیکە، پەیامی چۆنێتی پابەندبوونەوە بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەگۆرنەوە. جەیک سۆلیان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دیپلۆماسیەت لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام هێشتا بە رێگەی راستەوخۆ نییە، کەناڵی پەیوەندی لەڕێگەی ئەوروپییەکان و لایەنی دیکە هەیە و توانیومانە بۆ ئێرانییەکان روون بکەینەوە کە هەڵوێستمان پابەندبوونی ئەو وڵاتەیە بە رێککەوتنی ئەتۆمی، گو‌ێشمان لە هەڵوێستی ئەوان گرتووە. ئێران بەردەوام رەخنە ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات کە لە بەرامبەر گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بێدەنگبوونیان هەڵبژاردووە و پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی نەبوون، بۆ ئەو مەبەستە سایمۆن کۆڤینی، وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا هەفتەی رابردوو بە سەردانێکی کورت گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبۆوە. سایمۆن کۆڤینی بە نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئێران بوو، لە چوارچێوەی ئاسانکارییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران. لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە وڵاتەکان دەیانەوێت کۆسپ لە بەردەم رێککەوتنی ئەتۆمی دروستبکەن، ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نایەوێت رێککەوتنی ئەتۆمی دووبارە بکرێتەوە. دوای بردنەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پێشبینیدەکرا ئەمریکا بەخێرایی بگەڕێتەوە بۆ نێو رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام نزیکەی دوو مانگ بەسەر دەستبەکاربوونی جۆ بایدن تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو مەبەستە نەنراوە. رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆکرا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاند، لە بەرامبەریشدا ئێران پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمکردەوە.
هاوڵاتى دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپاى ڤاتیکان بۆ به‌غدا و هه‌ولێرو موسڵ، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى وڵات، نامه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى گه‌یاندووه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر و به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵى کردووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازارى 2021، ئه‌حمه‌د که‌مبه‌ش، سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراقى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى وڵات‌دا سه‌ردانى ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخى ئه‌زهه‌ریان کرد و تیایدا که‌مبه‌ش بانگهێشتننامه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌ت و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دراوه‌ته شێخى ئه‌زهه‌ر به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانکردنى بۆ به‌غدا. سه‌رۆکى دیوانى وه‌قفى سوننى عێراق ده‌ڵێت:" سه‌ردانکردنى شێخى ئه‌زهه‌ر پشتیوانیه‌کى گه‌وره‌یه بۆ یه‌کگرتوویى عێراق و بانگهێشتنامه‌که‌ش گوزارشته له خۆشه‌ویستى گه‌ل". شێخى ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو عێراق مێژویه‌ک و شارستانیه‌تێکى هه‌یه ره‌گى داکوتیووه و شانازى به بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیان ده‌کات"زاناکانیان خزمه‌تێکى زۆرى ئیسلام و عه‌ره‌ب و زانستیان کردووه". هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق، به‌ڵام باسى کاته‌که‌ى نه‌کراوه. پێنجى ئازار پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان به‌سه‌ردانێکى سێ رۆژه گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا کۆبووه‌وه‌و چووه شارى موسڵ و هه‌ولێر.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ى ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاڤاى کوردستان هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى له‌خۆگرتوه، به‌رهه‌مى ڕاپه‌ڕینى قامشلۆیه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئازار، 17 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى 2004ى قامشلۆ له دژى ڕ‌ژێمى به‌عسى سوورى که تێیدا ڕژێم زۆر دڕندانه چه‌ندین ڕۆڵه‌ى کوردى شه‌هید کرد و به‌وهۆیه‌وه، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هه‌سه‌ده، له تویته‌ر یادى ئه‌و ڕۆژه‌ى کردووه‌ته‌وه. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى له تویتێکدا نووسیویه‌تی: “به‌رهه‌مى قوربانیى ڕۆڵه‌کانى گه‌ل و شه‌هیده‌کانمان، ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه که له سایه‌یدا، هه‌موو ڕه‌نگ و ئه‌تنیکه جیاوازه‌کان به که‌رامه‌ته‌وه ده‌ژین". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ڕاپه‌ڕینى 12ى ئازارى قامیشلۆ، هه‌وێنى شۆڕشى 19ى ته‌مووزى 2012ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار‌و ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا تۆمارکراوه. به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسى عێراقی، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخى نه‌وتى خاوى عێراقى گه‌یشته 70 دۆلار که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ى 14 مانگى رابردودا. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان، به 69.44 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه و نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا به 65.79 دۆلار فرۆشراوه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا به‌هۆى بڕیارێکى رێکخراوى "ئۆپێک پڵه‌س" بۆ به‌رده‌وامیدان به که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له مانگى (نیسان/4)دا، نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"هه‌ڵه‌ى چاپکردنى پوله‌که ڕاست نه‌کرێته‌وه سزاى قورسى ده‌بێت"، راشیگه‌یاند:" بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت". ئه‌مرۆِ هه‌ینى، به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى (یه‌نى شه‌فه‌ق)ى تورکى، ئیبراهیم کاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵه‌که ڕاستبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌کات ئه‌وا قورسترین سزا وه‌رده‌گرێت". ئیبراهیم کاڵن ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "بێ ڕێزییه‌کى گه‌وره کراوه و قبوڵناکرێت، ده‌ستبه‌جێ کونسوڵخانه‌که‌مان سکاڵاى له‌و کاره کردووه". کاڵن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیکردووه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ى کراوه ڕاستبکرێته‌وه ئه‌گه‌رنا "قورسترین ئه‌نجامى ده‌بێت". هه‌روه‌ها دوێنێ ڕۆژى پێنج شه‌ممه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆکى مه‌هه‌په له تویته‌رى خۆى نوسى: "که‌س ناتوانێت له‌دروستکردنى ئه‌و پوله‌ى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس دروستکراوه په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژبکات، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ژێر پێماندایه". رۆژى 7ى ئازار له‌کاتى سه‌ردانى پاپاى ڤاتیکان، شه‌ش پول له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دروستکرابوو یه‌کێکیان وێنه‌ى پاپاى ڤاتیکان بوو نه‌خشه‌ى کوردستانى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بوو، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کاردانه‌وه‌ى تورکیا‌و ئێرانى لێکه‌وته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى یاسا کارپێکراوه‌کانى عێراقدا کار ده‌کات و دروستکردنى ئه‌و پوله په‌سه‌ند نه‌کرابوو.