هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى ره‌تیده‌کاته‌وه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کاندید کرابێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى لیستى بزوتنه‌وه‌که له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو رایگه‌یاند" ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:"له هه‌ندێک که‌س و په‌یجه‌وه، بابه‌تێکى بێبنه‌ماو ناڕاست له‌سه‌ر ئێمه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گوایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێمه‌ى بۆ سه‌رۆکایه‌تیى لیستى گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕاسپاردووه، ئه‌م بابه‌ته دوره له ڕاستییه‌وه، ئێمه نه خۆمان بۆ کارێکى وا کاندید ده‌که‌ین، نه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش داوایه‌کى وه‌هاى له ئێمه کردووه، نه یاساى هه‌ڵبژادنه‌کانى عیراقیش به‌و شێوه‌یه‌یه که ئه‌و به‌ڕێزانه خه‌یاڵى ده‌که‌ن و کاره‌کته‌رى بۆ داده‌تاشن". هه‌روه‌ها پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌سه‌ر کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و قۆناغى نوێ؛ قۆناغى تێپه‌ڕاندنى به‌شى زۆرى قه‌یرانه‌کانه‌و قۆناغى ڕێککه‌وتنى حکومه‌تى ئیتحادیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌و گۆڕانێکى بونیاتییه له بونیاتى ده‌وڵه‌تداریى له عیراق و هه‌رێمى کوردستانداو ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى کار‌و پڕۆژه‌کان و بوژانه‌وه‌ى بازاڕ‌و ده‌رفه‌تى کار و به‌رپابونى سه‌قامگیریى گشتییه. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر روونیکرده‌وه:" قۆناغى نوێ لاى ئێمه به‌ره‌و پێشچونى ژیانى گشتیى و پاراستنى شکۆ و حکومڕانى باش و ده‌وڵه‌تداریى ده‌ستوریى و ئارامیى و ئاسایش و ئازادیى و دادپه‌روه‌ریى و یاساسه‌روه‌ریى و بوژانه‌وه‌ى ئابوریى و خزمه‌تگوزاریى و سه‌رمایه‌گوزاریى و وه‌به‌رهێنانه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" خوێندنى پۆلى 12ى ئاماده‌یى و په‌یمانگه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌ییش پرۆسه‌ى خوێندنیان تا دواى پشوه‌کانى نه‌ورۆز راده‌گیرێت". ده‌قى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم:
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل، جه‌ختیکرده‌وه، ئه‌و "مۆسادى ناردووه‌ته ناوه‌ڕاستى تاران بۆ ھێنانى نهێنییه‌کانى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى و نمایشکردنیان بۆ جیهان، بۆ ئه‌وه‌ى ببینن پلانه نهێنییه‌کانى ئێران له‌م باره‌وه چین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئازارى 2021، بنیامین ناتنیاهۆ رایگه‌یاند:" کارى دیکه‌شمان کردووه، به‌ڵام ئاشکرایان ناکه‌م، من رۆڵم وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه پابه‌ندم به رێگه‌گرتن له ئێران له ده‌ستبه‌رکردنى چه‌کى ئه‌تۆمى بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ده‌وروبه‌رى و له ده‌وڵه‌تى جووله‌که". هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" فه‌رمانم به سوپاى ئیسرائیل کردووه، به هه‌ر نرخێک بێت رێگرى جێگیربوونى ئێران له سووریا بکه‌ن و ئێوه ده‌بینن، ئێمه ھه‌ر چه‌ند رۆژ جارێک سووریا بۆردومان ده‌که‌ین". هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه"ئه‌گه‌ر ئێران ھه‌وڵ بدات ھێرشمان بکاته سه‌ر، ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر، یان پێش ئه‌وان ئێمه ھێرشیان ده‌که‌ینه سه‌ر". بنیامین ناتنیاهۆ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆو بادین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌نجامداوه که به‌درێژایى 40 ساڵ ھاوڕێى بووه، "ئه‌ویش پابه‌ندبوونى خۆى نوێکرده‌وه له رێگه‌گرتن له گه‌یشتنى ئێران به چه‌کى ئه‌تۆمی".
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى لیبیا متمانه‌ى به‌خشیه حکومه‌تى نوێى وڵاته‌که‌ى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئازارى 2021، عه‌قیله ساڵح سه‌رۆکى په‌رله‌مانى لیبیا رایگه‌یاند:"ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به ده‌نگى 132 ئه‌ندام په‌رله‌مان متمانه‌یان به‌خشیه عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتمانى لیبیا و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کابینه‌یه‌دا" . لاى خۆیه‌وه عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتیمانى لیبیا رایگه‌یاند:"به‌هۆى رێکنه‌که‌وتنى لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر کاندیدى پۆسته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى چه‌ند فشارێکى نێوده‌وڵه‌تیش به به‌تاڵى ده‌مێنه‌وه تا پرکردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ش سه‌رۆک وه‌زیران خۆى به‌ڕێوه‌یان ده‌بات". عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه ئه‌مڕۆى به رۆژێکى مێژویی بۆ لیبییه‌کان وه‌سف کرد‌و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دابه‌شکاریه‌ى لیبیا کۆتایى پێبهێنرێت که ساڵانێکه بووه‌ته نه‌هامه‌تى بۆ گه‌لى لیبیا. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کار بۆ به‌دیهێنانى ئاشته‌وایى نیشتمانى بکه‌ن و نابێت جه‌نگ له‌و وڵاته دووباره ببێته‌وه. مانگى شوباتى رابردو له چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له جنێف عه‌بدولحه‌مید ئه‌لده‌بیبه وه‌ک سه‌رۆکى حکومه‌تى نیشتیمانى لیبى هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌و وڵاته که بڕیاره کۆتایى ئه‌م ساڵ ئه‌نجامبدرێت. به‌هۆى شه‌رو پێکدادانه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به پاڵپشتى تورکیا‌و میلیشیاکانى به‌رانبه‌ر خه‌لیفه خه‌فته‌ر هه‌زاران که‌س بوونه قوربانى و سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، له ساڵیادى ئازادکردنى شارى هه‌ولێردا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى کوردستانیان ده‌که‌ن و جارێکى دیکه جه‌خت له گرنگى یه‌کڕیزى نێوان هێزه سیاسییه‌کان ده‌کاته‌وه‌و ده‌شڵێت:" رۆژى راپه‌رین زۆر زۆر شانازیت ده‌کرد هه‌ولێرى بی". کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌په‌یامێکدا بۆ ساڵیادى راپه‌ڕینى شارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "له ساڵیادى ئازادکردنى هه‌ولێرى پایته‌خت، هه‌ولێرى قه‌ڵاو مناره، هه‌ولێرى تێکۆشه‌ران و شۆڕشگێڕان، هه‌ولێرى به‌عس به‌زێن و دوژمن شکێن، گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى کوردستانیان به‌گشتى و خه‌ڵکى تێکۆشه‌رى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌که‌م". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، "به خۆشحاڵیه‌وه وه‌ک ئه‌رکێکى گه‌وره‌ى مێژویی، به‌ره‌ى کوردستانى ئازادکردنى هه‌ولێرى پێ سپاردین و ئامانجمان بو ئازادکردنى هه‌ولێر بخه‌ینه ڕۆژێکى مێژویى وه‌ک 11ى ئازار". کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شڵێت:" بۆیه بروسکه‌یه‌کم نوسى له باوکى ڕێناسه‌وه بۆ شانه چه‌کداره‌کانى بروسک و شاڵاو لێتانه‌وه نزیکین ده‌ست به‌کاربن، به به‌شدارى هه‌مو لایه‌ک له‌هێزه سیاسییه‌کان، شانه چه‌کداره‌کان، ڕێکخستنه نهێنییه‌کان، ژن و منداڵ، گه‌نجان و لاوان ئه‌رکه‌که‌م جێبه‌جێکرد و هه‌ولێرى مۆڵگه‌ى به‌عس و ناوه‌ندى هێزه سه‌رکوتکاره‌کانى به‌عس ئازاد کرا، ئه‌و ڕۆژه زۆر زۆر شانازیت ده‌کرد هه‌ولێرى بی". سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختله‌وه له گرنگى یه‌کڕیزى نێوان هێزه سیاسییه‌کان له‌پێناو به‌دیهێنانى ته‌واوى ئامانجه‌کانى ڕاپه‌ڕین ده‌کاته‌وه و به‌پێویستى داده‌نێت هه‌وڵى جدى بدرێت بۆ دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌و خۆشگوزه‌ران بۆ هاونیشتمانیان. هاوکات ئه‌وه‌شدووپاتده‌کاته‌وه که "گه‌لى کورد‌و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان ڕاپه‌ڕینمان کرد له‌پێناو بونى حوکمڕانى کوردى و ئازادى و دیموکراسى و ژیانێکى شایسته به‌میلله‌ته‌که‌مان، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ و ده‌بێ خه‌بات بکه‌ین بۆ وه‌دیهێنانى ته‌واوه‌تى ئه‌و ئامانجانه‌و پیشاندانى وێنه‌یه‌کى جوانى حوکمڕانى به دۆسته‌کانمان".
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاماره‌کانى توشبون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا و وه‌ک رێکارێکى خۆپارێزی، بڕیاردراوه پرۆسه‌ى خوێندن تا دواى پشوه‌کانى نه‌ورۆز رابگیرێت و رێکاره خۆپارێزییه‌کانیش له‌بازار و شوێنه گشتییه‌کان به‌تایبه‌ت به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى توندتر ده‌کرێته‌وه. جووتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردراوە، لە ١٢ی ئەم مانگەوە، دەوامی تەواوی قۆناغەکانی خوێندن، جگە لە ١٢ی ئامادەیی، تاوەکو ٢٥ی مانگ رابگیرێت. بڕیاره نوێیه‌كان: خوێندن: یه‌كه‌م: پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن. دووه‌م: له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له 12ی مانگی سێ تا 24ی سێ پشوو وه‌رده‌گرن. به حكومی و ناحكومییه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان كردووه. سێیه‌م: ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه. چواره‌م: ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه دوای نه‌ورۆز. پێنجه‌م: تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به خشته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. شه‌شه‌م: قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌وامیان پشووه تا دوای نه‌ورۆز. حه‌وته‌م: زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رۆژمێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه و به پێی رۆژمێری خۆیان پشوو دیاری ده‌كه‌ن. خۆپارێزی: یه‌كه‌م: توندكردنی رێكاری به‌ستنی ماسك. دووه‌م: رێگرتن له به‌كارهێنانی نێرگله له شوێنی داخراو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت. هاتووچۆ یه‌كه‌م: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بێته هه‌رێم ده‌بێت تێستی 72 كاتژمێری كۆرۆنای هه‌بێت. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن. هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت به تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ده‌خرێته لیستی ره‌ش. سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك تێستی كۆرۆنا بكه‌ن و پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بكه‌ن.
هاوڵاتى یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا، هه‌ولێرو موسڵ به سیمبولى هیوا ناوده‌بات و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر موسڵ و بینینى دیمه‌نه جوانه‌کانى خه‌ڵکى له ده‌وربه‌رى پاپا فڕانسیسدا، سه‌رنجڕاکێش و هیوا به‌خشبوون. برێت مه‌کگۆرک، یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ى پاپا فڕانسیس له شارى هه‌ولێر، که چه‌ندین که‌س له په‌یڕه‌وانى هه‌موو باوه‌ڕێک په‌ناگه‌ى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵاتن له داعش له ساڵى 2014 دۆزییه‌وه، سه‌رسامبووم". مه‌کگۆرک هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئێستا که به‌ره‌و جه‌ژنى ئیسته‌ر ده‌ڕۆین و لێى نزیک ده‌بینه‌وه، شارى هه‌ولێر و موسڵ سیمبولى هیوا و نوێبوونه‌وه‌ن و ئیلهامبه‌خشن بۆ پڕکارى له ئاینده‌دا". پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان له رۆژى 5ى ئه‌م مانگه به سه‌ردانێکى سێ رۆژه گه‌یشته عێراق. رۆژى 7ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له‌دواى گه‌شته چه‌ند کاتژێرییه‌که‌ى بۆ موسڵ و شارۆچکه‌ى قه‌ره‌قۆش گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێرو له یاریگاى فه‌ره‌نسو هه‌ریرى گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى گێڕا، که نزیکه‌ى 10 هه‌زار که‌س ئاماده بوون.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا دوا ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و پێشنیارکردنى چه‌ند تێبینى و هه‌موارکردنێک په‌سه‌ند کرا. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجامدراو تێیدا. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، دوا ڕه‌شنوسى پڕۆژه‌ى پێدانى مۆڵه‌تى خوێندنى له هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕو، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و پێشنیارکردنى چه‌ند تێبینى و هه‌موارکردنێک، پڕۆژه‌که په‌سه‌ند کرا. هه‌روه‌ها له کۆبونه‌وه‌که‌دا پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم راپۆرتێکیان له‌باره‌ى سه‌ردانى پاپى ڤاتیکان خوێنده‌وه‌و سه‌ردانه‌که به گرنگ بۆ هه‌رێمى کوردستان وه‌سفکرا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هه‌په‌گه ده‌ڵێت کۆماجڤاکێن کوردستان رێز له سه‌روه‌رى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌گرێت و ڕاشیگه‌یاند:" کراوه‌ین بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به‌ئارامیى و ئاشتى له ناوچه‌که ده‌کات". باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ (ستێرک تى ڤی) ئه‌نجامداوه‌و وتى:" گه‌ریلا له گاره گورزێکى قورسى له دوژمن‌دا، هێزى گه‌ریلا جارێکى دیکه نیشاندرا، ده‌وڵه‌تى تورک له‌م ساڵانه‌ى دواییدا هه‌ر پرۆپاگه‌نده ده‌کات و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌کات که گه‌ریلا چیتر ناتوانێت شه‌ربکات، به‌ڵام هه‌ڤاڵان به به‌رخۆدانى خۆیان پڕۆپاگه‌نده‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیان پوچه‌ڵ کرده‌وه". ناوبراو له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنى گاره‌ش وتیشى:" ئه‌وانه‌ى زۆر دڵیان به سه‌رکه‌وتنى گاره خۆش بوو، خه‌ڵکى باشوورى کوردستان و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵکى بادینان بوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رانى باشوورى ڕێگه‌یان بدایا، گه‌له‌که‌مان له ئاکره، ئامێدى و سه‌رسنگ ئاهه‌نگى گه‌وره‌یان ده‌گێڕا، ئه‌مه نیشانده‌دات که گه‌له‌که‌مان له باشوور چیتر له ڕاستیى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆسه‌ر هه‌موو کوردستان تێگه‌یشتوون و به‌رخۆدانى گه‌ریلا ته‌نیا به هى په‌که‌که نازانن و به هى هه‌موو گه‌لى کوردى ده‌زانن". ئه‌رداڵ ڕێزگرتن له خه‌باتى پارچه‌کانى دیکه به ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانێت و ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌ریى که‌جه‌که به ئاشکرا ڕایگه‌یاند که ئێمه ڕێز له به‌ڕێوبه‌ریى و پێشمه‌رگه‌کانى باشوورى کوردستان ده‌گرین و ده‌یاننانسین، هه‌ڵویستمان له‌م باره‌وه دیاره، پێویسته "به‌ڕێوبه‌ریى باشووریش بێت و بڵێت ئێمه‌ش ڕێز له تێکۆشانى په‌که‌که و خه‌ڵکى باکوور ده‌گرین، ڕێز له خۆبه‌ڕێوبه‌ریى و خه‌ڵکى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌گرین، ئه‌مه ئه‌رکێکى کوردستانى و نه‌ته‌وه‌ییه له‌سه‌ر شانى به‌ڕێوبه‌رانى باشوورى کوردستان". له‌سه‌ر ئامانجى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیش، باهۆز ئه‌رداڵ وتی: ئامانجى ستراتژیکى ده‌وڵه‌تى تورک له به ئامانجکردنى گاره، شه‌نگال و خاکورک، داگیرکردنى باشورى کوردستانه، ئێستا بیانوى کاربه‌ده‌ستانى باشوور ئه‌مه‌یه که گوندییه‌کان هاتوچۆیان ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک بێته ناوچه‌که، ئه‌و کات هاتۆچۆى نێوان هه‌ولێر-دهۆک ئاسان نییه، سوپاى تورک ته‌نیا بۆ لێدان له ئێمه نایه‌ت، داوامان له به‌ڕێوبه‌رانى باشوور ئه‌مه‌یه که له‌مه تێبگه‌ن و به‌و پێیه هه‌ڵویست وه‌رگرن، ئه‌مه مه‌ترسییه‌که له‌سه‌ر دۆزى کورد به گشتی. باهۆز ئاماده‌یى په‌که‌که بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به ئاشتى له ناوچه‌که بکات ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵیت:" ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد کارى کردووه، قازانیشى لێى بینیوه زیانى لێى نه‌بینیوه، په‌که‌که له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێزێکى گه‌وره‌یه، خاوه‌ن کاریگه‌رییه له‌سه‌ر هاوسه‌نگییه‌کان، په‌که‌که بۆ دانوستانێک که خزمه‌ت به ئارامیى و ئاشتى ناوچه‌که ده‌کات کراوه‌یه، سیاسه‌ت تا ئێستا ئه‌نجامى نه‌بووه، ئه‌و حساباته‌ى که په‌که‌که به‌ده‌ر له بابه‌ته‌کان بهێڵدرێته‌وه ئه‌نجامى نه‌بووه و ناشبێت". له به‌رده‌وامیدا ئه‌رداڵ ده‌ڵێت: ئه‌مه بانگه‌وازییه‌ک ته‌نیا بۆ به‌ڕێوبه‌رانى ئه‌مریکا نییه، بۆ هه‌موو هێزه هه‌رێمیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشه، دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که به قازاشتى ئه‌وانه، ئێوه ناچار نیین له چاوى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه سه‌یرى کێشه‌ى کورد بکه‌ن یان وه‌ک ئه‌ردۆغان سه‌یرى په‌که‌که بکه‌ن، به ڕاستى کاتى ئه‌وه هاتووه که چیتر ڕاى گشتى داواى ئه‌مه بکات، کاره‌کانى ده‌رهێنانى په‌که‌که له لیستى تیرۆر تا ئاستێک هاتووه، وڵاتانى ئه‌وروپاش هه‌موو قه‌رزدارى په‌که‌که‌ن، په‌که‌که پێویسته له لیستى تیرۆر ده‌ربهێنرێت و به‌و شێوه‌یه قه‌رزداریى خۆیان به په‌که‌که سافى بکه‌نه‌وه. هاوکات باهۆز ئه‌رداڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ى که په‌که‌که‌یى بوون شانازییه ده‌شڵیت:" په‌که‌که نه‌بوایه له کۆبانێ چى ده‌قه‌وما؟ په‌که‌که نه‌بوایه له شه‌نگال چى ده‌قه‌وما؟ په‌که‌که نه‌بوایه له ناوچه‌که چى ده‌قه‌وما؟ خه‌بات و تێکۆشانى په‌که‌که جێى سه‌ربه‌رزییه، هه‌موو فه‌رمانده و کادره‌کانى په‌که‌که سه‌ربه‌رزن به په‌که‌که‌یى بوون". له کۆتاییشدا باهۆز ئه‌رداڵ فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، وتی:" په‌که‌که نه‌بێت دۆزى کوردیش نییه، هه‌موو ده‌بێت ئه‌م ڕاستیه بزانن، ئه‌وانه‌ى نازانن پێویسته مێژووى دوور و نزیکى گه‌لى کورد ببینن و بزانن په‌که‌که واتاى چییه؟ ئێستاش ئه‌مه ئاشکرا بووه که ده‌وڵه‌تى تورک ته‌نیا دوژمنى کورد نییه، دوژمنى عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن و هه‌موو که‌سێکه".
هاوڵاتى ماڵپه‌رى فه‌رمى حوسیه‌کان بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى به رابه‌رایه‌تى سعودیه، چل هێرشى ئاسمانیى کردوه‌ته سه‌ر پێنج شارى یه‌مه‌ن له نێویاندا سه‌نعاى په‌یاته‌خت. ماڵپه‌ڕى ئه‌نساروڵڵاى سه‌ربه حوسییه‌کان بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى به رابه‌رایه‌تى سعودیه چل هێرشى ئاسمانییان کردۆته سه‌ر شاره‌کانى سه‌نعا، سه‌عده، زه‌مار، مه‌ئریب و جۆف له یه‌مه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و هێرشانه هه‌ڵکشانێکى مه‌ترسیداره، کۆمه‌ڵگا و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ری،" ئێمه‌ش مافى وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێت له کاتى و شوێنى خۆیدا". ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاشکراشیکرد هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى ه‌ره‌بى زیاتر له 114 پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر به رێککه‌وتنى هێوربونه‌وه‌ى نێوانیان ئه‌نجامداوه ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به قوڵایى 16 کیلۆ مه‌تر بێنه ناو خاکى یه‌مه‌نه‌وه.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌رکرد که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و راشیگه‌یاند:" ماوه‌ى 90 (نه‌وه‌د) رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت تا په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌کانیانه‌وه بکه‌ن". به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم که واژۆى ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، به‌هۆى په‌تاى کۆرۆنا و داخستنى ده‌روازه سنوریه‌کان و نه‌بونى هۆکارى گواستنه‌وه له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى دیکه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، هه‌ر جۆره مۆڵه‌تێکیان وه‌رگرتبێت و کۆتایى هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه. یه‌که‌م: پێدانى ماوه‌ى 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له کاتى ده‌رچونى ئه‌و فه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌کار ببنه‌وه. دووه‌م: ئه‌ژمارکردنى ماوه‌ى کۆتاییهاتنى مۆڵه‌ت تاوه‌کو ده‌ستبه‌کاربونه‌وه‌یان به مۆڵه‌تى بێ موچه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌کار نه‌بوه‌وه له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خاڵى یه‌که‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێى یاسا و رێنماییه به‌رکاره‌کان له هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپاو به‌پێشه‌نگایه‌تى ئه‌ڤین ئینجیر، که‌مپه‌ینێکیان بۆ ئازادیى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستپێکردوه. ئاژانسى فوراتنیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌ڤین ئینجیر که خه‌ڵکى شارى ئامه‌دى باکورى کوردستانه رایگه‌یاندووه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بۆ جارى دووه‌م بڕیارى ئازادکردنى بۆ ده‌میرتاش ده‌رکردوه، به‌ڵام ئه‌و هێشتا له‌زینداندایه‌و ئازادنه‌کراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕوانبوین تورکیا ڕێز له‌بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بگرێت، به‌ڵام تورکیا ئه‌و بڕیاره‌ى ڕه‌تکردوه‌ته‌وه، که ناچاره به‌جێبه‌جێکردنی، له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌مانگى کانونى دووه‌مه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌کم کرد‌و پڕۆژه‌یه‌کم پێشکه‌شى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا کرد". هاوکات، په‌ڕله‌مانتاره کورده‌که‌ى ناو په‌رله‌مانى ئه‌وروپا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاره‌کانه‌وه په‌سه‌ندکراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌کۆى 705 په‌رله‌مانتار 590یان پڕۆژه‌که‌یان بۆ ئازادیى ده‌میرتاش په‌سه‌ندکردووه" په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا له47 وڵاتى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا به‌شدارى که‌مپه‌ینه‌که بون، ئێمه واژۆ کۆکراوه‌کانمان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا ناردوه، بابه‌ته‌که‌ش له‌سبه‌ینێ 10ى ئازار ده‌بێته ڕۆژه‌ڤى ئه‌نجومه‌نه‌که‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو دوو بڕیارى بۆ پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى پرۆژه‌کانى ماسى ده‌رکردووه یه‌کێک له بڕیاره‌کان قه‌ده‌غه‌کردنى راوه‌ماسییه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ. وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو به نووسراوى ژماره 689 له 7ى ئازارى ئه‌مساڵ بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کاتى راوه‌ماسیى به هه‌موو شێوازه‌کان ده‌کرد له 15ى ئازاره‌وه تا 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ. هه‌روه‌ها به نووسراوى ژماره 1771 له 9ى ئازارى ئه‌مساڵ بۆ مه‌به‌ستى پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌رده‌وامیدان به پرۆژه‌کان له‌پێناو زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و پاڵپشتى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌ى ماسیى سه‌له‌مۆن (زیندوو - قرش)ى له 15ى ئازار بۆ 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ده‌رکرد.
هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران به(42) ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه گیرۆده‌ى پلانى سزاکانى گه‌نجێکى ئه‌مه‌ریکى (41) ساڵه و به‌ئامانجگرتنى نه‌وته‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و روویداوه که‌داهاتى ساڵانه‌ى له (١٠٠) ملیار دۆلاره‌وه بۆ که‌متر له(11) ملیار دۆلار دابه‌زاندووه‌و به‌ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ناوده‌هێنرێت. به‌رپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران نکۆڵییان له‌وه نه‌کردووه که‌ئه‌و گه‌نجه هێنده‌ى زیانى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران زیانى به‌وڵاته‌که‌یان گه‌یاندووه که به (400) ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه، بۆیه بایدن بۆ جارێکى دیکه ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ سوود له‌و گه‌نجه وه‌ربگرێت بۆ ناچارکردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى و ملکه‌چکردنى به‌خواسته‌کانى ئه‌مه‌ریکا. ریچارد نه‌فیۆ که‌ته‌مه‌نى ده‌گاته (41) ساڵ له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌به‌شى په‌یوه‌ندییه گشتى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان خوێندویه‌تى و ماسته‌رى به‌پله‌ى باڵا له‌بوارى توێژینه‌وه له‌سیاسه‌تى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌زانکۆى جۆرج واشنتۆن له‌ساڵى 2004 به‌دستهێناوه. نه‌فیۆ له‌ساڵى 2003 بووه به‌کارمه‌ندى نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانیى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێگریى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمی. کتێبى هونه‌رى سزاکان(The Art of Sanctions) ی نه‌فیۆ به‌یه‌کێک له‌باشترین کتێبه‌کانى بوارى نێوده‌وڵه‌تیى زانکۆ کۆلۆمبیا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت که‌ئه‌و زانکۆیه له‌ساڵى 2017 بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ راوێژکارى به‌رپرسى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى کۆشکى سپى بووه‌و هاوکات به‌رپرسى تیمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رێکخه‌رى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بووه‌و له‌ساڵى (2008 بۆ 2011) ئه‌رکى هه‌ماهه‌نگیى سیاسه‌ت و سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌دژى ئێران له‌ئه‌ستۆ بووه . ئه‌و له‌ساڵى 2015 ئه‌ندامى تیمى سه‌ره‌کیى دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌و سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنه‌که‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه که بەدورودرێژترین رێککه‌وتنى نێوده‌ڵه‌تیى له‌جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. کتێبى هونه‌رى سزاکان.. ریچارد نه‌فیو له‌کتێبه‌که‌ى به‌ناوى (هونه‌رى سزاکان) جه‌ختى له‌به‌رده‌وامبوون و قورسترکردنى سزا کردووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى مافه‌کانى مرۆڤ، چونکه به‌وته‌ى ئه‌و ئامانجى سزا ئازار‌و ژانى وڵاتى به‌ئاماج گیراوه‌و دژى خه‌مخۆرییه بۆ مافه‌کانى مرۆڤ . له‌به‌شێکى دیکه‌ى کتێبه‌کیدا نه‌فیۆ نووسیویه‌تی: «ئه‌مه‌ریکاو هه‌وپه‌یمانه‌کانى به‌شاره‌زایى له‌چیرۆکى راپه‌ڕینى ئێران و به‌بێ ترس له‌ناکۆکیى ئابوریى وه‌ک شێوازێکى زیره‌کانه هه‌وڵى لێکترازانى رژێم و خه‌ڵکى ئێرانیان له‌یه‌کترداو رێگرییان کرد که‌گه‌وره‌یى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى و کۆمارى ئیسلامى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێرانه‌وه به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که بفرۆشرێته‌وه‌و چیتر ناتوانن ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌و رێککه‌وتنه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که‌یان بفرۆشنه‌وه‌و ئه‌مه بکه‌نه بیانوى درێژکردنه‌وه‌ى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران». هه‌روه‌ها نه‌فیۆ بڕوای وایه له‌دواى جه‌نگى سارد، ئه‌مه‌ریکا بۆ جێبه‌جێکردنى سیاسه‌ته‌کان زیاتر په‌ناى بۆ ئامرازه ئابورییه‌کان بردووه‌و زۆرترین سه‌رکه‌وتنى به‌راورد به‌جه‌نگى سه‌ربازیى به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه سزا ئابورییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌هه‌ر کاتێکى دیکه‌ى سزا جیاوازه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر ئێران گاریگه‌ریى هه‌بووه. ده‌ستێکى شاراوه‌ى گه‌نجێکى به‌هێز نه‌فیۆ پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌رى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا زانیارییه‌کى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌پاراستنى زانیارییه تایبه‌تییه‌کانى ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌مه‌ریکاو کۆشکى سپى تاچ ئاستێک جێى بایه‌خه، چونکه دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر پلان و ئه‌رکه‌کانى بۆ سه‌پاندنى هه‌یمه‌نەى وڵاته‌که‌یان له‌ئاستى جیهاندا، بۆیه ته‌نانه‌ت رۆژو ساڵى له‌دایکبوون و خێزان و خانه‌واده‌ى بۆ زۆر که‌س روون نییه‌و ره‌نگه له‌گه‌ڕان به‌دواى ناوه‌که‌یدا ته‌نها به رووخساریدا ته‌مه‌نى ئه‌و گه‌نجه دیارى بکرێت و ته‌نانه‌ت ویکى پیدیا که‌پێگه‌یه‌کى به‌هێزى زانیارییه‌کانه، به‌شى ژیانى تایبه‌ت و بارى خێزانى و خانه‌واده‌ى نه‌فیۆى بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه. ریچارد نه‌فیۆ توێژه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێکى ئه‌مه‌ریکییه‌و توێژه‌رى سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى سیاسه‌تى جیهانیى وزه‌یه له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌ئه‌مه‌ریکاو هاوکات کارمه‌نده له‌نووسینگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ندامى نووسینه‌گه‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى له‌وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و له‌ساڵى 2015 بووه‌ته ئه‌ندامى ئینیستیوتى برۆکینگز (Brookings Institution)، که‌دامه‌زراویه‌کى ناحکومیى ئه‌مه‌ریکایه بۆ توێژینه‌وه‌و شیکاریى له‌بوارى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریى که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کیى له‌شارى واشنتۆن له‌ئه‌مه‌ریکایه‌و له‌ساڵى 1916 دامه‌زراوه‌و به‌یه‌کێک له‌دامه‌زراوه ناحکومییه به‌هێزه‌کانى ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌مده‌رێت، که به‌شێک له‌سیاسه‌تى وڵاته‌که له‌جیهاندا ئاڕاسته ده‌کات و به‌ژوورى بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌جیهان وه‌سف ده‌کرێت. پێگه‌ى ئه‌لیکترۆنى بزوتنه‌وه‌ى به‌رگریى له‌جه‌نگى دراو (currency-war.ir) که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و زانیاریى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بڵاوده‌کاته‌وه که‌ئێران و لایه‌نه‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته له رووى ئابووریى و داراییه‌وه سزا ده‌ده‌ن، نووسیویه‌تی: نه‌فیۆ به‌ڕێوەبه‌رى مێزى دژى ئێرانه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانیى کۆشکى سپى و یه‌کێکه له‌پلانداڕێژه‌رانى سه‌ره‌کیى سزاکانى سه‌ر ئێران و هێزه‌کانیه‌تى له‌جیهاندا. نه‌فیۆ له‌ساڵى (2003 تا 2011) که له‌نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى و رێگریى له‌چه‌کى ئه‌تۆمیى کارى کردووه‌و وه‌ک به‌رپرسى یه‌که‌مى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ئێران ده‌ستى له‌سه‌پاندنى چوار بڕیارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌ڵه‌تى به‌ژماره‌کانى (1779،1774،1803،1929) له‌دژى ئێران هه‌بووه‌و یه‌کێک له‌به‌رپرسانى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌بوارى چه‌کى ئه‌تۆمى له‌دژى کۆریاو هندستان بووه. ئه‌و له‌ساڵى 2010 به‌هۆى سه‌پاندنى بڕیارنامه‌ى ژماره (1929)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئێران که‌تایبه‌ته به‌تۆمه‌تبارکردنى ئێران به‌پیشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له‌وڵاته‌که‌ی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵات ده‌کرێت و به‌هۆکارى سه‌رکه‌وتنه‌کانى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌دژى ئێران وه‌سف ده‌کرێت. نه‌فیۆ زانکۆ ئاڕاسته ده‌کات ئاژانسى هه‌واڵى (ته‌سنیم) که سه‌ر به‌توندڕه‌وه‌کانى محافزکارانه‌و به‌پێگه‌یه‌کى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران و سوپاى پاسداران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، له‌ڕاپۆرتێکى خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵى ریچارد نه‌فیۆ له‌سه‌پاندنى سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌کات و نووسیویه‌تى بوونى (نه‌فیۆ) له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا بێ هۆ نییه، چونکه ئه‌و زانکۆیه خاوه‌نى بڕواپێکراوترین به‌شى (ناوه‌ندنى ئێران ناسی)یه له‌ئه‌مه‌ریکاو زۆربه‌ى به‌رپرسه باڵاکانى کۆشکى سپى خوێندنیان له‌و زانکۆیه ته‌واو کردووه‌و باراک ئۆباما، چل و چواره‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا یه‌کێکه له‌و به‌رپرسه به‌رچاوو دیارانه‌ى که‌خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه بووه. به‌بڕواى به‌رپرسانى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کى توندوتۆڵ له‌نێوان ئیسرائیل و رێبازى ئاینى (به‌هایی) له‌گه‌ڵ زانکۆى کۆڵۆمبیا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، دوایین پاشاى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و زانکۆیه‌وه دکتۆراى فه‌خریى پێبه‌خشراوه‌و ئه‌و زانکۆیه زۆرترین تووێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن که‌زانکۆکه رۆڵى سه‌ره‌کیى ده‌بینێت له‌سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئێران و کۆمارى ئیسلامی. نه‌فیۆ که‌یه‌کێک بووه له‌ڕێکخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانى بازنه‌ى به‌شى ئێران ناسى له‌زانکۆى کۆڵۆمبیاو به‌سه‌رنجدانێک له‌په‌یامه‌کانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ده‌رده‌که‌وێت زیاترین تویتى ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیى بووه‌و ره‌نگه سه‌دان شاره‌زاى بوارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕێى ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانى ئه‌و بووبێتن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیى له‌دژى ئێران، چونکه به‌یه‌کێک له‌گه‌نجه شاره‌زاو پسپۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌مێژوو و ده‌سه‌ڵاتى ئێران وه‌سف کراوه‌و هه‌ر ئه‌مه وایکردووه گرێى سه‌ره‌کیى په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکه‌وێته ده‌ستى ئه‌و گه‌نجه‌وه. پێشه‌نگى چوار سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا نه‌فیۆ له‌سه‌رده‌مى جۆرج ده‌بلیۆ بۆش، چل و سێیه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا که سه‌ر به‌کۆمارییه‌کانى ئه‌و وڵاته بووه، وه‌ک گه‌نجێکى تازه پێگه‌یشتوو ئه‌رک و کارى له‌کۆشکى سپى پێسێردراو له‌و سه‌رده‌مه‌وه رۆڵى له‌ئیداره جیاوازه‌کانى کۆشکى سپى هه‌بووه‌و له‌سه‌رده‌مى باراک ئۆباماى دیموکراتیشدا رۆڵى رێکخه‌رى سه‌ره‌کیى له‌سزاکانى دژى ئێران گێڕاوه. هاوکات له‌سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشوو له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانه‌کانى نه‌فیۆ سزاکانى له‌سه‌ر ئێران چرکرده‌وه‌و وتى: «هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ بازاڕه‌کانى جیهان بۆ سفر داده‌به‌زێنین که‌به‌رپرسانى ئێران حاشایان له‌کاریگه‌ریى قورسى ئه‌و سزایانه‌ى که نه‌فیۆ دایڕشتبوو نه‌کردو ئاشکرایان کرد که‌داهاتى ساڵانه‌ى (100) ملیار دۆلار نه‌وت و غازى ئێران بۆ که‌متر له (11) ملیار دۆلار دابه‌زیوه. جۆن کیری، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رده‌مى باراک ئۆباما له‌دوایین رۆژه‌کانى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى ئیداره‌ى ئۆباما له‌ساڵی 2016، واتا ساڵێک دواى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى نێوان ئێران و وڵاتانی(5+1) وتی: «ئێمه به‌هاوکاریى کۆمه‌ڵێک راوێژکار پلانێکى تۆکمه‌مان بۆ سزا‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مه‌ریکا داڕشتووه‌و ئیداره‌ى داهاتوو ده‌توانێت هێزى سازش و سزاى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پلانه له‌به‌رامبه‌ر ئێران بسه‌لمێنێت. کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کان به‌بێ جیاوازیى سودیان له‌پلان و بیرکردنه‌وه‌کانى ریچارد نه‌فیۆ بینییه‌وه بۆ سزادانى ئێران، بۆیه ره‌نگه نه‌فیۆ له‌و ده‌گمه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه بێت که دوو حزبى سه‌ره‌کیى ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌ڕاى ناکۆکیى و رکابه‌ریى کۆک بن له‌سه‌رى و ده‌رگاى ئیداره‌کانیانى بۆ بخه‌نه‌سه‌ر پشت و بیکه‌نه پێشه‌نگى سزادانى یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین نه‌یاره‌کانى ئه‌مه‌ریکا، بۆیه جارێکى دیکه سه‌رۆکێکى نوێ ده‌یه‌وێت سود له‌تواناکانى ببینێت و ئه‌مجاره جۆو بایدن، پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران پێده‌سپێرێت. ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ده‌ستبه‌کار ده‌بێته‌وه بڵاوبونه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌و وڵاته لێکه‌وته‌وه وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک رۆژنامه‌و میدیاکانى ئێرانى هه‌ژاندو رۆژنامه‌و میدیاکانى محافزکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستبه‌کاربوونى نه‌فیۆیان به‌ئاماژه‌ى توندبوونه‌وه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر وڵاته‌که‌یان و به‌هۆکارى له‌باربردنى خه‌ون و ئاواتى سیاسه‌تمه‌دارانى ئێران له‌قه‌ڵەمدا که‌بڕوایان به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ بایدن و زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى هه‌بووه. له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌و میدیاکانى سه‌ر به‌باڵى ریفۆرمخواز که‌پشتیوانیى له‌زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى ده‌که‌ن، نه‌فیۆ به‌تاکه که‌سێک له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن که‌ده‌توانێت وه‌ک چۆن سزاکانى له‌سه‌ر ئێران قورس کردووه، به‌هه‌مان شێوه‌ى گرێى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکاته‌وه‌و ره‌نگه بایدن مه‌به‌ستى له‌ده‌ستنیشانکردنیشى ئه‌وو ناردنى ئاماژه‌ى ئه‌رێنى و هاوکات هۆشداریى بێت بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وه‌ک شمشێرى دوو ده‌م به‌کارى بهێنێت. رۆژنامه‌ى (هه‌مشه‌هری) نزیک له ریفۆرمخوازان به‌ناونیشانى (ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران له‌ئیداره‌ى بایدن پۆستى وه‌رگرت) نووسیویه‌تی: «ریچارد نه‌فیۆ نووسه‌رى کتێبى (هونه‌رى سزاکان) که‌ئه‌ندامى تیمى دانوستانکارى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێککه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌تۆمیى بووه له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى باراک ئۆباما، پۆستى راوێژکارى رۆبێرت مه‌ڵی، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێرانى له‌ئیداره‌ى جۆو بایدن پێدراوه‌و ئه‌و به‌داڕێژه‌رى بناغه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت و نازناوى ئه‌ندازیارى سزاکانى وه‌رگرتووه. ئامانجى سزاکان .. گرنگترین ئامانجى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران په‌راوێزخستنى ئه‌و وڵاته‌یه له‌بازاڕه‌کانى نه‌وت له‌جیهان و به‌زمانێکى دیکه سزاکانى ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ نه‌وتى ئێرانى کردووه‌ته‌وه ئامانج و نه‌فیۆ له‌پلاندانه‌رى سه‌ره‌کیى ئه‌م پلانه‌ى وڵاته‌که‌یه‌تى و دۆخى ئابوریى و که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى ئێستاى ئێران جێ په‌نجه‌ى پلانه‌کانى نه‌فیۆى به روونى پێوه‌دیاره. بایدن بۆ رێککه‌وتن یان سزاى نوێ که به‌سزاى زیره‌کانه ناوى ده‌هێنێت پێویستى به‌ئه‌ندازیارى سزاکان هه‌یه، بۆیه نه‌فیۆ له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت گرێى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا بکاته‌وه‌و هاوکات له‌ده‌ستى دێت سزاى کاریگه‌رتر تاهه‌ره‌سپێهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران بسه‌پێنێت و ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان واشنتۆن و تاران یه‌کلایى بکاته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاند:"پاڵپشتیکردن و گه‌ره‌نتیکردنى مافه‌کانى ژنان ستراتیجیه‌تى سه‌ره‌کى هه‌رێمى کوردستانه و پرۆسه‌ى رزگارکردنى ئێزیدیه رفێنراوه‌کانى ژێر ده‌ستى داعش به‌رده‌وامده‌بێت تا هه‌موویان رزگارده‌کرێن. نێچیرڤان بارزانى له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق و ئه‌وسه‌تى به‌ریتانى ده‌ڵێت: "پشتیوانى مافه‌کانى ژنان ده‌که‌ین له هه‌رێمى کوردستان و زامنکردنى مافه‌کانیان له هه‌ر ستراتیژه سه‌ره‌کییه‌کانى کاره‌کانمانه، کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له‌ته‌واوى کایه و سێکته‌ره جیاوازه‌کان وه‌ک ئابورى و سیاسى و سێکته‌ره‌کانى دیکه، به‌شداربن". هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى راشیگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک هه‌نگاویان ناوه بۆ پاراستنى ژنان به شێوه‌یه‌ک که بتوانن پراکتیزه‌ى مافه‌کانیان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا و شانازیش به‌و هه‌نگاوانه ده‌که‌ن. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که نوسینگه‌ى ئازادکردنى ئێزیدیه‌کان به به‌رده‌وامى کار له‌سه‌ر رزگارکردنى ژنانى ژێرده‌ستى داعش ده‌کات و رۆلێکى به‌رچاویان هه‌بووه له گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى بۆ رزگارکراوه‌کان"کار له‌گه‌ڵ به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین جارێکى تر رێگه‌نه‌درێت تاوانێکى هاوشێوه‌ى جینۆسایدى ئێزیدیه‌کان دووباره ببێته‌وه". نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که یاساى رزگاربووانى ئێزیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ و زۆرباشه و هه‌نگاوێکه بۆ سوککردنى سته‌مى داعش بۆ سه‌ر ژنه ئێزیدیه‌کان. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه، له مانگى ئابى ساڵى 2014 گروپى چه‌کدارى داعش شه‌نگالى داگیرکردو زیاتر له سێ هه‌زار کچ و ژنى ئێزیدى که‌وتنه ده‌ستى داعش و تائێستاش ژماره‌یه‌کیان هێشتا رزگار نه‌کراون.