هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى که‌رتى ته‌ندروستى ڤاکسینى کۆرۆناى له جۆرى (سینۆفارم)ى چینى به‌کارهێنا و ڕاشیگه‌یاند:" پشت به‌خوا بڕێکى باش ڤاکسین بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌که‌ین". له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا بڕى 50 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته عێراق و بڕى پێنج هه‌زارى درا به هه‌رێمى کوردستان و له دوو ڕۆژى ڕابردوودا له هه‌ولێر و دهۆک ده‌ست کرا به کوتانى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى له سه‌نته‌ره‌کانى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانی، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروسستى دواى گه‌یشتنى پشکى شاره‌که له ڤاکسینى کۆرۆنا وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى که‌رتى ته‌ندروستى خۆى کوتا. سه‌باح هه‌ورامى له هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک نووسیویه‌تی:"وه‌ک یه‌که‌م که‌س له پارێزگاى سلێمانى و یه‌که‌م به‌رپرسى ته‌ندروستى له هه‌رێمى کوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ى (جمهوری) شارى سلێمانى ڤاکسینى دژى کۆرۆنام وه‌رگرت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ووتوه که"پشت به‌خوا بڕێکى باش ڤاکسین بۆ پارێزگاى سلێمانى دابین ده‌که‌ین به‌و ئومێده‌ى کاریگه‌رى باشى هه‌بێت".
هاوڵاتی پاپا فرانسیس بەرەو یاریگای فرەنسۆ هەریری بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی ئایننی رۆژی یەکشەممەی مەسیحییەکان. لە شەقامەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان خەڵک لە پیشوازیدا وەستاون بۆ هاتنی پاپا فرانسیس کە بڕیارە ریورەسمی ئایننی لە یاریگای فرەنسیۆ هەریری ئەنجام بدات. بڕیارە بە ئامادەبوونی ١٠ هەزار کەس پاپا فراسنسیس رێورەسمەکە بەڕیوە ببات و تێیدا وتارێک پیشکەش بکات. ماوەی سێ رۆژە پاپا فرا‌نسیسی بە گەشتێک لە عێراقیدایە و سەردانی چەندین شار و ناوچەی جیاجیای وڵاتەکەی کرد بەتایبەتی ئەو ناوچانەی داعش وێرانی کردبوون و شوێنی نیشتەجێبوونی مەسیحییەکانی عێراق بوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7ى ئازارى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له هه‌مو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه" ئه‌مڕۆ له سه‌را‌نسه‌رى جیهاندا ئافره‌تان له کایه‌کانى سیاسى و سه‌ربازى و دیپلۆماسى ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ى بۆ بکرێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که" له هه‌مانکاتیشدا تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به بیانوى دابونه‌ریتى کۆمه‌ڵایه‌تى په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت". هاوکات، وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له کارنامه‌ى خۆیدا به جدى کار بۆ پێداچونه‌وه به‌و بارودۆخه‌دا ده‌کات و له رێگاى داموده‌زگاکانیه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات روبه‌روى هه‌موو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک ببێته‌وه.
هاوڵاتى پاپا فرانسیس له به‌غداوه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردانى پاپا بوو بۆ هه‌ولێر و وه‌ک سه‌ردانێکى مێژوویى ده‌بیندرێت. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانرایگه‌یاند: "ئێمه به هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستانه‌وه شانازى به سه‌ردانه‌که‌ى ده‌که‌ین و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و دیالۆگداین". نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به پاپا فرانسیسى راگه‌یاند:"به‌ناوى هه‌رێمى کوردستانه‌وه زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس ده‌که‌ین.. سه‌ردانیان رووداوێکى مێژوویى مه‌زنه و جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شانازى و خۆشحاڵییه، ئێمه به هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستانه‌وه شانازى به سه‌ردانه‌که‌ى ده‌که‌ین، بڕواى ته‌واومان به ئازادى و فره‌ئایینى هه‌یه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌شکرد، لێبوورده‌یی، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کدى قبووڵکردنى نێوان پێکهاته‌کان، ناسنامه و کولتوورى کوردستانییانه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 7 ى ئازار نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانی جیهاندا به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 69 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 66 دۆلار و 26سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى ئۆپێک پڵه‌س به 62 دۆلار‌و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌قازانجێکى زۆر ده‌شکێته‌وه بۆ وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س و سودێکى زۆرى بۆ داهاتى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه که به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% پشت به‌داهاتى نه‌وتى فرۆشراو ده‌به‌ستن.
هاوڵاتى بڕیاره ڕۆژى دووشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق بۆ ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، ڕۆژى دووشه‌ممه ٨ى مارس دانیشتنى ژماره ٤٢ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و کارنامه‌ى دانیشتنه‌که له شه‌ش بڕگه پێکهاتووه، یه‌که‌میان ته‌واوکردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ده‌بێت. هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌کى تر‌ى دانیشتنه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساى به‌کرێدانى زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان ده‌کرێت که له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌کان و لیژنه‌ى داراییه‌وه ئاماده‌کراوه.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مانگی ئازاردا پشووی زۆر هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌سه‌ری ساڵی كوردی هیچ پشوویه‌كی دیكه پرۆسه‌ی خوێندن راناگرێت. به‌پێی كارنامه‌ی ده‌وامی ئه‌مساڵ، جگه له‌رۆژانی 20 و 21 و 22 ی ئازار هیچ رۆژێكی دیكه خوێندنگه‌كان ناگرێته‌وه‌و ده‌وام تێیاندا ئاساییه. ئه‌م ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه پرۆسه‌ی خوێندن چه‌ند مانگێك دواكه‌وت، بۆیه بڕیاردرا به‌شێكی زۆری پشووه‌كان ده‌وام تێیاندا ئاسایی بێت. له رۆژه پشووه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا جگه له‌و سێ رۆژه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردوه، ته‌نها پرۆسه‌ی خوێندن ده‌گرێته‌وه‌و بۆ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه جارێ بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه. جێی ئاماژه‌یه، پێشتر جگه له‌رۆژانی راپه‌ڕین كه هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك له‌رۆژی خۆیدا یاده‌كه‌ی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له 11ی ئازار‌و 14 ی ئازار‌و 20 و 21 و 22 ئازاریش پشووی ره‌سمی بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ته‌نها سێ رۆژی ساڵی نوێی كوردیی بۆ خوێندنگه‌كان پشوو ده‌بێت.
هاوڵاتى كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر مافه‌كانی ژنان له‌ئه‌وروپا و جیهان هه‌بووه. كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌راپۆرتێكدا به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ژنان، راشیگه‌یاند كه ژنان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن و زۆرترین ئێش و ئازاریش رووبه‌ڕووی ئه‌وان ده‌بێته‌وه. ڤێرا یۆرۆفا، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه راگه‌یاند كه ئاماژه‌یداوه به چاره‌سه‌ركردنی پرسی یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌داو وتی: پێویسته له‌سه‌ر كاركردنمان له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی به‌رده‌وام بین، وتیشی: یه‌كێتیی ئه‌وروپا پرسی ژنی كردۆته پێشه‌نگی به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ لێكه‌وته‌كانی په‌تاكه. راپۆته‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه په‌تای كۆرۆنا كێشه‌ی نایه‌كسانی له‌نێوان پیاوان ژناندا له‌سه‌رجه‌م كایه‌كان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌یدا قووڵتر كردۆته‌وه، روونیشی ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌و كێشانه، ئه‌و شه‌پۆلی توندوتیژییه‌یه كه ڕووی له‌وڵاتان كردووه، له‌نموونه‌ی ئه‌و ڵاتانه‌ش، وڵاتی فه‌ڕه‌نسایه كه ته‌نها له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رانسه‌ریدا، حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌ڕێژه‌ی 32% به‌رزبۆته‌وه) هه‌روه‌ها له‌وڵاتی لیتوانیا، له‌سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رانسه‌ریدا، توندوتیژی به‌ڕێژه‌ی 20% به‌رزبوه‌ته‌وه. پێش هاتنی رۆژی جیهانی ژنان له‌جیهاندا، كۆمسیۆنی ئه‌وروپا كه ئۆرسۆلا ڤۆن دیر لاین سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رێژه‌یه‌كی كه‌م له ژنان له‌بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌شدار ده‌بن، له 87 وڵات‌دا له 85%ی تیمه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پیاوان سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، كه17 وڵاتیان ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپان.
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایده‌گه‌ێنێت، بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن و چارەسەری گرفتی نێوان ھەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و ھەرێم، دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەکردنی گرفتەکان، بڕیارە شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات. فەتحی مەجید، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیار دراوە چەند لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق دروست بکرێن، بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوولا ھەن بە ھاوبەشی چارەسەریان بکەن، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی. وتیشی: بڕیارە ھەر گرفتێک ھەبێت لە بواری بازرگانی لە نێوان ھەردوو لا، لیژنە ھاوبەشەکان کە ئێستا سەرقاڵی دروستکردنین، چارەسەری بکات و ھیچ گرفتێک لە نێوان ھەردوولا نەمێنێت، بۆیە ئێمە سەردانی بەغدامان کرد و بڕیارە لە زووترین کاتیش‌دا شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی بتوانین بە زوویی ئەو کێشانەی ھەن، چارەسەریان بکەین. باسی لەوەشکردووه: پێشتر بازرگانانی ئێمە کە کەلوپەلیان دەبرد بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە مۆڵەتیان لای ئێمە ھەبوو، ئەگەر مۆڵەتی بەغدایان نەبووایە، رێگرییان لێ دەکردن، بەڵام ئێستا ئەوەی مۆڵەتی حکوومەتی ھەرێمی ھەبێت، رێگری لێ ناکەن و ئەو کێشەیە چارەسەر کرا، بۆیە ھەر گرفێتک ھەبێت، ئەو لیژنانە چارەسەری دەکەن.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى ژماره و داتا تایبه‌ته‌کانى داهات و خه‌رجییه نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان و تۆمارى بایۆمه‌تریى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى پێشکه‌ش به به‌غدا کردووه". جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر راشیگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونه‌کانى ده‌کاته‌وه و به‌پێى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بڕواى به شه‌فافیه‌ت هه‌یه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو ژماره و داتاکانى تایبه‌ت به داهات و خه‌رجیى نه‌وتى و نانه‌وتى و تۆمارى بایۆمه‌ترى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانى پێشکه‌ش به به‌غدا کردووه. له کاتێکدا په‌سه‌ندکردنى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021، له دوایین قۆناغه‌کانییه‌تی، دواى گفتوگۆیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندبوونى خۆى به گشت پابه‌ندییه‌کانى دووپات ده‌کاته‌وه و بڕواى به شه‌فافیه‌ت هه‌یه وه‌ک له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تدا هاتووه. حکومه‌تى هه‌رێم به نووسراوى ژماره (7-تایبه‌ت) له 1-2-2021، لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئاگادارکردووه‌ته‌وه له هه‌موو ورده‌کارییه‌کانى په‌یوه‌ست به پڕۆسه و داهات وخه‌رجییه‌کانى نه‌وتى (پشتبه‌ست به ڕاپۆرتى ووردبینى و پێداچوونه‌وه‌ى کۆمپانیاى دیلۆیتى نێوده‌وڵه‌تیی) سه‌ره‌ڕاى ناردنى ژماره‌کانى په‌یوه‌ست به سه‌رچاوه‌کانى داهاتى نانه‌وتى و ده‌روازه سنوورییه‌کان و بڕى داھاته‌کانیان پشتبه‌ست به به‌یانى دارایى ساڵانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ھه‌رێم. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ناردنى خشته‌ى ژماره و زانیارى تایبه‌ت به مووچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان، پشتبه‌ست به پڕۆگرامى تۆمارى بایۆمه‌تری. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به پڕه‌نسیپى شه‌فافیه‌ت ده‌کاته‌وه له‌باره‌ى ئاشکرا کردنى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى خۆی، بۆ ڕاى گشتى و حکومه‌تى فیدڕاڵ، تا ئێستاش به نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى وردى هه‌موو پرسیاره‌کانى ھه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى و نه‌وتى عێراق و ھه‌روه‌ھا لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشى داوه‌ته‌وه. هاوکات ھه‌رێم جارێکى تر، ئاماده‌یى خۆیشى دووپات ده‌کاته‌وه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه، بۆلادانى هه‌موو ئه‌و ته‌مومژیانه‌ى کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕێڕه‌وى لێکگه‌یشتن و ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت. د.جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان . 2021/3/6
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، پێشوازى بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ن بۆ دیاریکردنى رۆژى 6ى ئازارى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: " پێشوازى له بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین، که رۆژى 6ى (ئازار/3)ى دیاریکرد وه‌ک ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه مێژوییه‌که‌ى پاپا فڕانسیس بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى دیدارى مێژووى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، له‌نێوان ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فڕانسیس و دیدارى ئاینه‌کان له‌شارى ئورى شوێنه‌واری، رۆژى 6ى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى نیشتمانى ئاشتى و لێبورده‌یى له عێراق دیاریکرد.
هاوڵاتى به‌هۆى هاتنى پاپاى ڤاتیکان، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیارێکى نوێى ئاشکراکرد و ده‌ڵێت" رۆژى شه‌شى ئادارى هه‌موو ساڵێک له عێراق به ڕۆژى (ئاشتى و لێبورده‌یى نیشتمانی) دیاری‌کرا". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى ئازارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى دیداره مێژوییه‌که‌ى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، سه‌ماحه‌تى مه‌رجه‌عى باڵا سه‌ید عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسیس، دیدارى ئاینه‌کان له شارى ئورى مێژویی، ناودێرکردنى ڕۆژى شه‌شى ئازارى هه‌موو ساڵێک به (ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان)، ڕاده‌گه‌یه‌نین". دوێنێ هه‌ینى پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدادى پایته‌ختى عێراق و له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیدارێکى مێژووى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان ئه‌نجامداو و بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه بگاته هه‌رێمى کوردستان.
هاوڵاتى مه‌حمود سه‌نگاوى له‌یادى ڕاپه‌ڕیندا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌ر کارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین"، ده‌شڵێت:"ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌رێت". مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕیندا ئاماژه‌ى به‌قوربانى‌و خه‌باتى هێزه سیاسییه‌کان کرد بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌لى کورد له‌هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات که "به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌رکارى حکومه‌تى کوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌کانمان جێبیه‌جێبکه‌ین، خه‌ڵک ویستى وڵات ئاوه‌دان بکرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا میله‌ته‌که‌مان توشى کاره‌سات‌و برسێتى بووه، ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى ئه‌وکات خه‌ڵک ده‌یانپه‌رستن، ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵک ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌ن". هاوکات، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه "به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانیوه خزمه‌تى تێکۆشه‌ره‌کان‌و که‌سوکارى شه‌هیدان بکه‌ین، خه‌ڵک قسه‌ى ناشیرینمان پێ ده‌ڵێن، بۆیه داوا له‌هه‌مولایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌وکاته‌ى له‌شاخ هه‌یانبوو بتوانین ژیان باشبکه‌ین‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌م وڵاته بیخه‌ینه خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه، چونکه منداڵه‌کانى خۆشمان به‌توانجه‌وه پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه ئاکامى ئه‌و خه‌باته بوو که کردتان".
هاوڵاتى ڕێکخراوى CPT ئه‌مریکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم له راپۆرتێکیدا له‌باره‌ى سزادراوانى رۆژنامه‌وانانى بادینان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت:"دادگاکانى کوردستانى عێڕاق، له ڕێگه‌ى به‌کارهێنانى یاساوه، قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆنسۆڵخانه‌ى ئه‌مریکاو ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به مافى مرۆڤ، به کارى سیخوڕ‌ى له قه‌ڵه‌م ده‌دات". ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ى دادگاییکردنه‌که‌ى ڕۆژى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١ ى ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ڤه‌رى بادینان: شێروان شێروانی، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هاریوان عیسا‌و گوهدار زێباری. پوخته له به‌روارى ١٦ى شوباتى ٢٠٢١، دادگاى تاوانه‌کان هه‌ولێر به تۆمه‌تى "سیخوڕی‌کردن" و "پیلانگێڕى بۆ ئه‌نجامدانى کارى تێکده‌رانه و چالاکى دژ به سه‌قامگیرى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی"، به پشتبه‌ستن به مادده‌ى ١ له یاساى ژماره ٢١ى ساڵى ٢٠٠٣ى په‌رله‌مانى کوردستان، پێنج ڕۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ و چالاکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدا. هه‌ریه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان شێروان شێروانی، ئه‌یاز که‌ره‌م و گوهدار زێبارى و چالاکوانان شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا به شه‌ش ساڵ زیندانى سزادران. ئه‌ندامانى تیمه‌کانى بوونیاتنه‌رى ئاشتی، که ڕێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ مافى مرۆڤ، له ڕۆژانی١٥ و ١٦ ى شوباتى ٢٠٢١چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى دادگایى کردنه‌که بوون. سى پى تى نیگه‌رانى قوڵى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پرۆسه دادگاییکردنه نادادپه‌روه‌رانه‌یه له‌لا دروستبووه. که هیچ به‌ڵگه‌و هۆکارێکى قایلپێکه‌ر له‌ناو هۆڵى دادگادا پێشکه‌شنه‌کرا که سزاکه‌یان بسه‌لمێنێ. به‌م بڕیاره دادگا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، که قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى کۆنسۆڵخانه‌ى گشتى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ى بارودۆخى مافى مرۆڤ تاوانى سیخوڕین، که ئه‌مه مه‌ترسسیه بۆ سه‌ر چالاکى و تواناى به‌رگریکارانى مافى مرۆڤ که کاریگه‌رانه له‌م ووڵاته‌دا کارده‌که‌ن. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌و به‌ڵگانه باسیان لێوه‌ده‌کرێت که پێشکه‌ش به دادوه‌ر کران و له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه ڕاده‌وه‌ستین که به پشتبه‌ستن پێیان، دادوه‌ر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانی، بۆ هه‌ریه‌ک له شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سعید، ئه‌یاز که‌ره‌م و هاریوان عیسا ده‌رکرد.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌و پێویستى به ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه. رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى دادگاى فیدڕاڵى دواخراوه، چونکه پێویستى به ته‌وافوقاتى سیاسى نێوان کوتله سیاسییه‌کانى عێراقه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌کرێت، وتیشى:" ته‌سه‌ور ده‌که‌ین یه‌کلابکرێته‌وه‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت". ده‌رباره‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى خسته‌روو گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه دواى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى ده‌بێت، وتیشى:" هه‌موو فراکسیۆنه کوردیه‌کان به‌و پێشنیارانه‌ى شیعه‌کان رازین، ئه‌وه‌ى له ره‌شنوسى پرۆژه‌که‌دا هه‌یه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کانه، یان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله‌که بدرێته سۆمۆو دواتر شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به نه‌وت بدرێته‌وه هه‌رێم". دادگاى فیدراڵى عێراق له نۆ ئه‌ندام پێکهاتوون( 3 شیعه، 2 سونه، 2 کورد، کریستیانێک و تورکمانێک) به‌ڵام له‌ئێستادا حه‌وت ئه‌ندامى ماوه‌ته‌وه، یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت دادگاى فیدراڵى یاساکه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.