هاوڵاتى گروپى چه‌کدارى که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌داى عیراقى بێئاگایى خۆى له هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر شارى هه‌ولێر راگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێم به ده‌ستگیرکردن و فشارخستنه سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه تۆمه‌تبارن که گومانیان لێده‌کرێت سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبیبن". که‌تائیبى سه‌ید شوهه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاشکرایکرد، "له ژێر رۆشنایى دانپێدانانى که‌سێک که دوور و نزیک هیچ په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا به هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌کرێن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، جارێکى دیکه ئه‌مریکا شکستى هێناوه و ناتوانێت هاوسه‌نگى رابگرێت که‌وتووه‌ته به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت. "که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا له کاتێکدا به هه‌موو توانایه‌وه سه‌رپه‌رشتى کار و گورز وه‌شاندنه‌کانى به‌رگرى له عیراقدا ده‌کات به ئامانجى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان، به‌توندى ره‌تیده‌کینه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پارێزگایه‌وه هه‌بێت"، که‌تائیبى سه‌یدشوهه‌دا وا ده‌ڵێن. هاوکات، داوا له حکومه‌تى هه‌رێم و سیاسه‌تمه‌داره‌کانى ده‌کات به‌دواى ئه‌و هه‌نگاو و شتانه‌دا نه‌که‌ون له ئه‌نجامى بێ هاوسه‌نگیدا ئه‌مریکا ئه‌نجامیده‌دات. مانگى رابردوو به موشه‌ک هێرشکرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و پارێزگاى هه‌ولێر و چه‌ند که‌سێک گیانیان له‌ده‌ستادو برینداربوون، له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران تۆمه‌تبار کران.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک له کۆنگرێسمانه‌کانى ئه‌مریکا داواکارییه‌کانیان بۆ لێپرسینه‌وه له ئێران دووپاتده‌که‌نه‌وه و ئه‌و وڵاته به هۆکارى تێکچوونى سه‌قامگیرى ناوچه‌که داده‌نێن. به‌پێى هه‌واڵى میدیا ئه‌مریکییه‌کان، ئه‌ندامانى کۆنگرێسى ئه‌مریکا له ھه‌ردوو پارتى کۆمارى و دیموکراته‌کان جارێکى دیکه داوا ده‌که‌ن لێپرسینه‌وه له ئێران بکرێت، به‌رامبه‌ر به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ و ناسه‌قامگیرکردنى ره‌وشى وڵاتانى ناوچه‌که. تۆم ماکلینتوک ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان ده‌ڵێت، ده‌بێت ئیداره‌که‌ى جۆ بایدن لێکۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانى ئێران که ماوه‌ى چوار ده‌یه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌لمێندراوه. مانگى رابردوو 112 ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکا پرۆژه بریارێکیان پێنشیازکرد سه‌باره‌ت به پشتگیرى کۆنگرێس بۆ ئێرانێکى دیموکرات و عه‌لمانى و ئیدانه‌کردنى پلانه توندره‌وه‌کانی.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى 2ى ئازار قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان که رێژه‌که‌ى پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه، به‌کارهێنانى له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى ئازارى 2021 به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌ڵمه‌تى کوتان به پێکوته‌ى کۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد و یه‌که‌م که‌س به‌ناوى "گۆران عوسمان" که‌کارمه‌ندى ته‌ندروستییه ڤاکسینه‌که‌ى وه‌رگرت. سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆنا له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى کۆڤاکسى سه‌ر به رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى که وڵاتى چین دابینیکردووه گه‌یشته کوردستان و رێژه‌که‌ى پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه، "حکومه‌تى هه‌رێم سوپاسى کونسوڵخانه‌ى چین ده‌کات که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام هاوکارییان کردوون". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا قۆناغى دووه‌مى ڤاکسینى کۆرۆناش بگاته هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش راهێنانى به‌کارمه‌ندانى ته‌ندروستى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى ڤاکسینه‌که.
هاوڵاتى دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نن" قسه‌کانى لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌ى فشاره‌کانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ ئازادکردنى ئه‌و سێ که‌سه‌ى له‌سه‌ر هێرشکردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره و واته، پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه". هه‌ریه‌ک له عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و ئه‌بوبه‌کر ھه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا رایانگه‌یاندووه" سێ ئه‌فسه‌ر به‌تۆمه‌تى ھێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، لاھور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ھه‌موو حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکى حکومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى فشاریان کردوه بۆ ئازادبوونیان!". ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێن" ئه‌م قسانه ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره، واته: سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رگرى له که‌سانێک ده‌کات له پشتى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌ده!!، سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پێداگیره له ئازادکردنى ئه‌م سێ که‌سه!! لاھور شێخ جه‌نگی، پێمانده‌ڵێ: له ژێر فشارى سه‌رۆکى حکومه‌تدا ئه‌م سێ ئه‌فسه‌ره به‌ردراون!!! ئه‌ى ڕۆڵى ئێوه چیه؟ به لێکدانه‌وه‌ى قسه‌کانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. واته: پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه!!". ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ن" ده‌ستگیرنه‌کردنى تاوانبارى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو په‌یامى ھاوسه‌رۆک و وته‌بێژى حکومه‌ت ئاماژه‌ى مه‌ترسیدارى تێدایه، ژیانى که‌س له‌کوردستان پارێزراو نیه‌و حوکمڕانى له قۆناغێکى مه‌ترسیداردایه، تائێستاش ئه‌م دوو ھێزه بێده‌نگ بون له تاوانى یه‌کتر!!". ده‌قى نوسینه‌که‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى: ئاماژه ترسناکه‌کان سێ ئه‌فسه‌ر به تۆمه‌تى ھێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکران، لاھور شێخ جه‌نگی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ھه‌موو حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکى حکومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى فشاریان کردوه بۆ ئازادبونیان!!! ئه‌م قسانه ئاماژه‌یه‌کى مه‌ترسیداره، واته: سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌رگرى له که‌سانێک ده‌کات له پشتى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌ده!! سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ پێداگیره له ئازادکردنى ئه‌م سێ که‌سه!! لاھور شێخ جه‌نگی، پێمانده‌ڵێ: له ژێر فشارى سه‌رۆکى حکومه‌تدا ئه‌م سێ ئه‌فسه‌ره به‌ردراون!!! ئه‌ى ڕۆڵى ئێوه چیه؟ به لێکدانه‌وه‌ى قسه‌کانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. واته: پارتى چى بوێت له سلێمانى ده‌یکات و ئه‌مانیش ھیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه!! وته‌بێژى حکومه‌تیش، به‌ناوى ھه‌موو لایه‌نه پێکھێنه‌ره‌کانى حکومه‌ته‌وه به‌یانێکى ده‌رکردوه.. که‌یسى ھه‌ردوو کۆچکردوو ئامانج بابانى و لانه خان و منداڵه‌کانى به تیرۆر ناوبردوه! ده‌تانزانى تیرۆره بۆچى تاوه‌کو ئێستا لێى بێده‌نگ بوون!!! چى به که‌سوکاریانو ھاوڵاتیانى کوردستان ده‌ڵێن! له کوێى دونیا ھه‌بوه حکومه‌ت به‌رامبه‌ر تیرۆرى ھاوڵاتیانى خۆى بێده‌نگ بێت!! ده‌ستگیرنه‌کردنى تاوانبارى ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو په‌یامى ھاوسه‌رۆک و وته‌بێژى حکومه‌ت ئاماژه‌ى مه‌ترسیدارى تێدایه، ژیانى که‌س له‌کوردستان پارێزراو نیه‌و حوکمڕانى له قۆناغێکى مه‌ترسیداردایه، تائێستاش ئه‌م دوو ھێزه بێده‌نگ بون له تاوانى یه‌کتر!! ئه‌م بێمتمانه‌ى دره‌ستکردنه له ھه‌موو شت مه‌ترسیدارتره!! ده‌بێت ده‌زگاى ئه‌منى له سلێمانى ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر بکه‌رى راسته‌قینه‌ى پشت ھێرشکردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌دو ئازادبوونى ئه‌و سێ که‌سه.. ھیوامان وایه، ھێز‌و لایه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى ھه‌ڵوێستى جدیان ھه‌بێت. عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌بوبه‌کر ھه‌ڵه‌دنى
هاوڵاتى جارێکى دیکه نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه له بازاره‌کانى جیهاندا و نزیکده‌بێته‌وه له 64 دۆلار‌و 50 سه‌نت. ئه‌شمه‌و نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به 64 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 61 دۆلار‌و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 61 دۆلار‌و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى هێرشى سه‌ر بنکه‌ى عه‌ینولئه‌سه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت:" ناکرێت عێراق بکرێته گۆره‌پانى پێکدادان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکى هه‌رێم: زۆر به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌کییه ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رکردایه‌تیى ئه‌مه‌ریکا له بنکه‌ى عه‌ینولئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێک گیانى له ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى قوربانییه‌که ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم. دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش که له‌سه‌ر داواى حکوومه‌تى عێراقى فیدرأڵ بۆ پشتگیرى و هاوکاریکردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى عێراقه و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌وه. بێگومان عێراق له دۆخى ئێستایدا هێشتا پێویستى به به‌رده‌وامیى هاوکارى و یارمه‌تیدانى ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ڕێگرى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستییه‌ى ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌که‌ى زیاتر ده‌بێت و کرده سه‌ربازییه‌کان و جموجووڵه تیرۆرستییه‌کانى فراونتر ده‌بن. داوا له حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته و گه‌لانى عێراق ده‌که‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و ڕێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بکرێته گۆڕه‌پانى پێکدادان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/3/3
هاوڵاتى دژه تیرۆرى کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌ستگیرکردنى تاوانبارێکى سه‌ره‌کى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوى سه‌ر هه‌ولێرى راگه‌یاند له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌قى دانپێدانانه‌که‌یدا که تێیدا باس له چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که ده‌کات. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دژه تیرۆرى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا، وتی، چوار که‌س ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌کى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى رۆژى 15ى مانگى رابردوى سه‌ر هه‌ولێر بون که توانراوه یه‌کێک له‌وانه به‌ناوى "حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا به‌یاتی" ده‌ستگیربکرێت که دانى به‌تاوانه‌که‌یدا ناوه‌و "به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو، باسى له چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که کرد." هه‌روه‌ها دژه تیرۆر ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو"له دواى هاوبه‌شکردنى ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵ و هاوپه‌یمانان، ئه‌نجامده‌رێکى دیکه‌ى هێرشه‌که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ستگیر کرا." هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"دو تاوانبارى دیکه‌ش ماون که هه‌وڵ و به‌دواداچونه‌کان به‌رده‌وامن له لایه‌ن ده‌زگا ئمنییه‌کانه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنیان، له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش له دانپێدانانه‌کانى (حه‌یده‌ر حه‌مزه به‌یاتی) ناوى ئه‌نجامده‌رانى دیکه، لادراوه و ئاشکرا نه‌کراوه." به‌پێى ده‌قى دانپێدانانه‌که که له‌لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌و تۆمه‌تباره سه‌ره‌کییه‌ى هێرشه‌که ناوى "حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس به‌یاتی"یه‌و له‌دایکبوى ساڵى 1983یه‌و خه‌ڵکى گوندى قه‌رێتاخى سه‌ربه شارۆچکه‌ى حه‌مدانییه‌یه که دانیشتوى شارۆچکه‌ى خه‌باتى سه‌ر به هه‌ولێره. ئه‌و که‌سه له دانپێدانانه‌کانیدا وتویه‌تی، مانگى 11ى ساڵى رابردو که‌سێک به‌ناوى (که دانپێدانانه‌که‌دا ناوه‌که‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) سه‌ر به "که‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا"ى ناسیوه‌و پاشان که‌سێکى دیکه‌ى به‌ناوى (که ناوه‌که‌ه‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) ناسیوه‌و بڕیاریانداوه ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کیا بکڕن بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبکه‌نه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر. به‌پێى قسه‌کانی، ئۆتۆمبێله‌که‌یان له هه‌ولێر کڕیوه‌و له‌کاتى چونه هه‌ولێریش کاسکێتیان له‌سه‌ر کردوه‌و ماسکیان پۆشیوه تاوه‌کو ده‌موچاویان له کامێراکانى پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل ده‌رنه‌که‌وێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که پاشان ئۆتۆمبێله‌که‌یان بردۆته‌وه بۆ موسڵ و دواتر له‌مانگى دوى ئه‌مساڵ یه‌کێک له‌و که‌سانه په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه‌و پێى وتوه، بۆ ئاماده‌کارى بۆ کرده‌وه‌که که‌سێک به‌ناوى (ناوه‌که‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) هاتۆته هه‌ولێر کارتى نیشته‌جێبونى ده‌رکردوه. هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که رۆژى ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌که تۆمه‌تبارێکى سه‌ره‌کى کرده‌وه‌که په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه‌و ئه‌و که‌سه‌ى بردۆته شوێنى کرده‌وه‌که که "عه‌لوه‌یه" له هه‌ولێر و وتوشیه‌تی"له ئۆتۆمبێله‌که دابه‌زین و به‌پێ چوینه شوێنى کرده‌وه‌که‌و ئه‌و که‌سه (ناوى سڕدراوه‌ته‌وه) پیلانه‌که‌ى داڕشت." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که دواتر ئه‌وان گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ و ئه‌میش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵى خۆى له خه‌بات و دواتر "ئه‌بو..." په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه و وتویه‌تی، بێ ئۆتۆمبێل وه‌ره موسڵ، که چۆته موسڵ چوار که‌سى به‌ناوه‌کانى (که ناوه‌کانیان سڕدراونه‌ته‌وه) بینیوه‌و ئۆتۆمبێلێکى تایبه‌تى جۆى ئۆپترایان پێداوه‌و پێیانوتوه بڕۆ بۆ هه‌ولێرو ئێمه‌ش به تاکسى دێین. تۆمه‌تباره‌که له‌دانپێدانانه‌کانیدا وتویه‌تی"منیش هاتمه هه‌ولێر و ئه‌وانیش به تاکسى هاتنه ناو هه‌ولێر. له رێگه (....) پێى وتم ئۆتۆمبێلێک له رێگه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌یه بڕۆ بیهێنه." هاوکات، وتوشیه‌تی"پاشان کیاکه‌مان له‌گه‌ڵ دو که‌سیان به‌ره‌و شوێنى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که لێخوڕی. له پشته‌وه‌ى عه‌لوه چاوه‌ڕێمان کرد، ئه‌وان پێیانوتم دور له شوێنه‌که چاوه‌ڕێمان بکه. ئه‌وان موشه‌که‌کانیان ئاماده‌کرد که دروستکراوى ئێران بون. دواى سه‌عات و نیوێک په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردوم و چومه لایان و سه‌رم خستن و بردمن بۆ شوێنه‌که. له‌و کاته‌دا موشه‌که‌کان ئاڕاسته‌ى فڕکه‌خانه کران ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه موسڵ."
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆیى دادگاکان و یه‌کلایکردنه‌وه‌ى که‌یسه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى "دادپه‌روه‌رانه" راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و هێرش ده‌کاته سه‌ر یه‌کێتى. له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وته‌بێژى حکومه‌تدا که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، باس له‌وه کراوه که: "سه‌رۆکى حکومه‌ت پاڵپشتى ته‌واوى خۆى بۆ دادگاکانى هه‌رێمى کوردستان دوپات ده‌کاته‌وه که به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه و سه‌ربه‌خۆییانه و دور له ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌ک و دور له فشارى تاک و لایه‌نه سیاسیه‌کان، بڕیار له سه‌ر هه‌مو که‌یسه‌کان بدات." وته‌بێژى حکومه‌ت جه‌ختیش ده‌کاته‌وه که سه‌رۆکى حکومه‌ت پێیوایه، "نابێت هیچ که‌یسێکیش پشتگوێ بخرێت، له وانه که‌یسى ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌لیمى و تیرۆرکردنى ئامانج بابانى و هاوژین و منداڵه‌که‌ی." له‌کۆتایى راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، جوتیار عادل ده‌شڵێت،" سه‌رۆکى حکومه‌ت داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات، خۆیان نه‌که‌نه جێگره‌وه‌ى دادگاکان." ئه‌مه له‌کاتێکدایه چه‌ند کاتژمێرێک پێشتر، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند، " ده‌ستیان داوه‌ته کاروبارى دادگا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ که‌سه ئازادبکرێن‌و که‌یسه‌که دیزه به ده‌رخۆنه بکرێت، بۆیه سه‌رۆکى حکومه‌ت لێره‌وه پێت ده‌ڵێم تۆ به ته‌واوه‌تى متمانه‌ت له‌ده‌ستداوه ئه‌گینا ئه‌مه‌ت قبوڵ نه‌ده‌کرد". هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو"هه‌ر ئه‌و حکومه‌ته که له که‌یسى ده‌ستگیرکردنى (5) چالاکوانه‌که‌ى بادینان داواى له هه‌مو لایه‌نه‌کان ده‌کرد که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى دادگا نه‌که‌ن، که‌چى هه‌مان حکومه‌ت به‌ئاشکراو به هه‌ڕه‌شه‌کردن داواى ئازادکردنى (3) ئه‌فسه‌رى ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگرى هه‌رێم ده‌کات که له‌سه‌ر که‌یسى په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکراون".
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم به ئاشکراو به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن داواى ئازادکردنى سێ ئه‌فسه‌رى ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگرى هه‌رێم ده‌کات که له‌سه‌ر که‌یسى په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکراون. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، له تویتێکدا رایگه‌یاند"هه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ى که له که‌یسى ده‌ستگیرکردنى پێنج چالاکوانه‌که‌ى بادینان داواى له هه‌مو لایه‌نه‌کان ده‌کرد که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى دادگا نه‌که‌ن، که‌چى هه‌مان حکومه‌ت به‌ئاشکرا و به هه‌ڕه‌شه‌کردن داواى ئازادکردنى سێ ئه‌فسه‌رى ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگریى هه‌رێم ده‌کات که له‌سه‌ر که‌یسى په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکراون." هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌شڵێت:"ده‌ستیان داوه‌ته کاروبارى دادگا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ که‌سه ئازادبکرێن و که‌یسه‌که دیزه به ده‌رخونه بکرێت، بۆیه سه‌رۆکى حکومه‌ت لێره‌وه پێت ده‌ڵێم تۆ به‌ته‌واوه‌تى متمانه‌ت له‌ده‌ستداوه ئه‌گینا ئه‌مه‌ت قبوڵ نه‌ده‌کرد." رۆژى 26ى مانگى رابردو له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانی، که‌سێک به‌چه‌قۆ هێرشیکرده سه‌ر د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و بریندارى کرد. ده‌قى تویته‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگیی:
هاوڵاتى به‌رپرسانى سه‌ربازیى له‌شه‌نگال ئاماژه به‌ژماره‌ى هێزه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌ده‌گاته نزیکه‌ى (40) هه‌زار سه‌ربازو چه‌کدارو ده‌ڵێن:»بوونیان بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدیانه«، له‌کاتێکدا دانیشتوانه‌که‌ى (84) هه‌زار که‌سه. شه‌نگال ده‌که‌وێته رۆژئاواى پارێزگاى موسڵ و ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى به‌پێى ئامارى فه‌رمى له 2014دا نزیکه‌ى (84) هه‌زار که‌س ده‌بێت، که‌زۆرینه‌یان کوردى ئێزیدین و به‌شێکیشیان له‌عه‌ره‌ب و تورکمان پێکهاتوون. شه‌نگال یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ى ده‌که‌وێته ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌پێى مادده‌ى (140)ى ده‌ستورى عێراق. له 3ى ئابى 2014 شه‌نگال له‌لایه‌ن رێکخراوى داعش داگیر کراو هه‌زاران پیاوو ژن و منداڵیان رفاند‌و به‌شێکیان کوژران، دواى ئه‌و به‌رواره هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چوونه ناو شه‌نگال و پاش به‌رخودانێکى یه‌ک ساڵ و شه‌ش مانگى توانیان شه‌نگال له‌داعش پاکبکه‌نه‌وه. له‌دواى ئازادکردنى شه‌نگاله‌وه هه‌شت هێزى جیاواز له‌شه‌نگالدا بوونیان هه‌یه که‌پێکهاتوون له‌هێزه‌کانى(سه‌ربازى سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى، پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ، هێزه‌کانى یه‌به‌شه-یه‌جه‌شه، حه‌شدى شه‌عبى، پێشمه‌رگه‌ى پاراسستنى مه‌زارگه‌ى شه‌ره‌فه‌دین، پێشمه‌رگه‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه). به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌و هێزانه‌وه وه‌ریگرتووه کۆى هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌شه‌نگالدا ژماره‌یان ده‌گاته (37) هه‌زارو (700) چه‌کدار، هه‌رچه‌نده به‌پێى هه‌ندێ ئامارى ناڕه‌سمى ژماره‌کانیان زۆر زیاترن. ئه‌و هه‌شت جۆره هێزه جیاوازه ئاماژه به‌ژماره‌ى هێزه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن «بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدى کار ده‌که‌ن». ناتق ئه‌حمه‌د عه‌لو، له‌به‌شى راگه‌یاندنى پۆلیسى قه‌زاى شنگال له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ژماره‌ى پۆلیسى ناوخۆ هه‌زارو (900) پۆلیسن که‌ئه‌رکیان پاراستنى سه‌نته‌رى شنگال و ناحیه‌کانه. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد لیوایه‌کى سوپاى عێراق له‌شنگاله ژماره‌یان سێ هه‌زار و (500) سه‌ربازه. جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ده‌ڵێت چوار هه‌زارو (800) شه‌ڕڤانیان له‌شه‌نگالدایه‌و هه‌موویان ئێزیدین. حه‌سو ئیبراهیم، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» نزیکه‌ی دوو هه‌زار شه‌ڕڤانى یه‌به‌شه‌مان هه‌یه که له‌سه‌ر یه‌کینه‌کانى به‌رخوانى شەنگالن، یه‌جه‌شه‌مان هه‌یه له‌شەنگال که‌ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار شه‌ڕڤانى ژن و کچ، سێیه‌م هێزمان ئاسایشى پاراستنى ئێزیدیخانه که (800) شه‌ڕڤانن و هیچ که‌سێکى بیانى له‌ناو ریزه‌کانى ئێمه‌دا نیه«. هه‌روه‌ها جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات وتیشى:» باهه‌موولایه‌ک بزانێت که‌هیچ هێزێکى په‌که‌که له‌شەنگال نه‌ماون، له2017 رایانگه‌یاندووه که‌هێزه‌کانى ئه‌وان له‌شەنگال کشاونه‌ته‌وه«. حه‌سو ئیبراهیم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه بوونى هێزه‌کانیان بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدیانه. هاوکات، خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد دواى ئه‌وه‌ى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنى بۆ سه‌ر شەنگال کردووه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بڕیاریدا به‌ناردنى هێز و ئێستا نزیکه‌ی (15) هه‌زار سه‌بازى حه‌شدى شه‌عبى له‌شه‌نگالدایه. خال عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ربازانى حه‌شدى شه‌عبى له‌شەنگال ده‌مێننه‌وه تامه‌ترسى له‌سه‌ر شەنگال مابێت. لاى خۆیه‌وه، میرزا خه‌ڵه‌ف فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له‌مه‌زارگاى شه‌ره‌فه‌دین ئه‌وه‌ى باسکرد که‌ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌کانیان سێ هه‌زار که‌سه‌و ئه‌رکیان پاراستنى مه‌زارگاى شه‌رفه‌دینه له‌هه‌ر هێرشێک، وتیشى:»ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌کان له‌فه‌وجى حه‌یده‌ر شه‌شۆ، که‌ئه‌وانیش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن ژماره‌یان (900) پێشمه‌رگه‌یه«. سکرتێرى ئامر فه‌وجى لیوای (66) له‌سوپاى عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که هێزه‌کانى سوپا‌و پۆلیسى فیدراڵى ژماره‌یان (14) هه‌زار که‌سه. زیاد خه‌ڵه‌ف، سکرتێرى ئامر فه‌وجى لیوای(66)ى سوپاى عێراق له‌شەنگال له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»باوه‌ڕناکه‌م له‌هیچ قه‌زایه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا هێنده‌ى شه‌نگال سه‌ربازی لێبێت، هیچ پێویست به‌و هه‌موو هێزه ناکات». ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ژماره‌ى سوپاى عێراق له‌شه‌نگال هه‌شت هه‌زار سه‌ربازو پۆلیسى ناوخۆ‌و فیدراڵى نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار که‌سن، وتیشى:»هێزه‌کان هه‌موویان ئه‌جێنداى سیاسی‌یان هه‌یه«.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى بنکه‌ى سه‌ربازیى عه‌ین ئه‌سه‌د رایگه‌یاند:" هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پێیوابێت له سه‌روو ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌له وه‌همدایه". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:"هێرشه مووشه‌کییه‌کان زیان به پێشکه‌وتنى عێراق ده‌گه‌یێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌کانیش به باش ده‌زانێت بۆ ناوبانگى هێزه ئه‌منییه‌کان". هاوکات کازمى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پێیوابێت له سه‌روو ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه له وه‌همدایه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویکرده‌وه، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 237 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و سێ که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، 112 که‌س له هه‌ولێر، 78 که‌س له دهۆک، 38 که‌س له سلێمانى و شه‌ش که‌س له گه‌رمیان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها، دوو که‌س له هه‌ولێر و که‌سێک له دهۆک به‌هۆى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ١. پشکنین: (٥٢٢٩ پشکنینى نوێ) • (٢٣٠٣) هه‌ولێر • (٨٢٤) سلێمانی • (١٧٥٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٣١٢) گه‌رمیان • (٤٠) ڕاپه‌ڕین ٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووى نوێ) • (١١٢) هه‌ولێر • (٤٥) سلێمانی • (٧٢) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٨) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (١٧٤ چاکبوون) • (٤٣) هه‌ولێر • (٣٨) سلێمانی • (٨٧) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٦) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ٤. مردن: (٣ مردن) • (٢) هه‌ولێر • (٠) سلێمانی • (١) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١٢٠٢٠٣٤ (٤٣٠٦٥٧ هه‌ولێر، ٢٤٧٦٩٧ سلێمانی، ٥١٦١١٤ دهۆک، ٧٥٦٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٠٩٥٨٧ (٣٨٢٠٣ هه‌ولێر، ٣١٦٤٥ سلێمانی، ٣٦٦٣٦ دهۆک، ٣١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٠٣٩١٨ (٣٦٣٣٨ هه‌ولێر، ٢٩٣٥٦ سلێمانی، ٣٥٢٦٤ دهۆک، ٢٩٦٠ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٢١٤٤ (٩٢٨ هه‌ولێر، ٥٨٢ سلێمانی، ٦٣٤ دهۆک، ٠ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٣٥٢٥ (٩٣٧ هه‌ولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆک، ١٤٣ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند نوسراوێکى ئاڕاسته کردوون که له‌مه‌ودوا هه‌موو نوسراوه‌کانى راساندن له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بچێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و له‌وێ جارێکى تر راساندنیان بۆ بکرێت، "به‌ڵام ئێمه ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌که‌ینه‌وه که دژى لامه‌رکه‌زیه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "نوسینگه‌ى راساندنى سلێمانى هه‌ندێک بڕیارى به نوسراو له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێگه‌یشتووه، داوایان کردووه بۆ راساندنى هه‌موو ئه‌و نوسراو و به‌ڵگانه‌ى که په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ژورى بارزگانى سلێمانى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌وه هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رگرتوینه‌ته‌وه که جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر یه‌ک یاسایان هه‌یه و یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتى هیچ یه‌کێکیان له ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى تر زۆرترنیه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه ئه‌وه ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و قبوڵى ناکه‌ین". هاوکات، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو ئه‌و نوسراوه بێمتمانه‌یى حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، وتیشى "ته‌نانه‌ت له نوسراوه‌که‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر ژورى بازرگانى سلێمانى راساندن بکات بۆ کردنه‌وه‌ى وه‌کاله‌تێک، ده‌بێت جارێکى تر بچێته‌وه بۆ ژورى بازرگانى هه‌ولێر و جارێکى تر راساندنى بۆ بکرێت". سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌و دڵنیایى به هه‌موو لایه‌ک ده‌دات که ئه‌و نوسراوانه دژى لامه‌رکه‌زیه‌تى کارگێڕى دارایییه‌وه و وه‌کو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌کوردستان، یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!". مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت:"وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌موان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن". هه‌روه‌ها مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه که"سارکۆزى سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رتیلیداوه به‌دادوه‌رێک له‌مۆنتیکارلۆ، زانیارى دادگاى بداتێ، سێ ساڵ زیندانى سزادرا". "چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ریش، له‌فه‌ره‌نسادا، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌رئه‌وه‌ى که له‌په‌رله‌مان ده‌بێ، کچێکى دابمه‌زرێنێ، له‌وه‌زاره‌ت ده‌رده‌کرێ، ئه‌مه‌یه سه‌روه‌رى یاسا"، مه‌لابه‌ختیار وا ده‌ڵێت. هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌مووان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن، به‌ڵام نوسیویه‌تى:"له‌کوردستان یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!".
هاوڵاتى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان رایگه‌یاند، سه‌ڕه‌راى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، پاپا فرانسیس جه‌ختى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق کردوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى هێرشه موشه‌کیه‌کانى ئه‌مڕۆى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د. ئه‌و ئاژانسه هیچ زانیاریه‌کى دیکه‌ى له‌باره‌ى وته‌کانى پاپا و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌کان و روداوه ئه‌منیه‌کانى عێراق نه‌خستوه‌ته‌ڕو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 موشه‌ک ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارکران که هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێدا جێگیرکراوه و هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌باره‌ى زیانه‌کانى هێرشه‌که نه‌خراوه‌ته‌روو. بڕیاره پاپا فرانسیس رۆژى 5ى ئازار له فڕۆکه‌خانه‌ى فیومیتچینۆى رۆماوه به‌سه‌ردانێک بگاته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بمێنێته‌وه. به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ش، پاپا ده‌چێته نه‌جه‌ف و پاشانیش رو له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات و چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌ت به مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رده‌کاته‌وه. هاوکات له یاریگاى فه‌ره‌نسو حه‌ریرى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار کریستیاندا نوێژ‌و دوعا ده‌که‌ن.