هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى بنکه‌ى سه‌ربازیى عه‌ین ئه‌سه‌د رایگه‌یاند:" هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پێیوابێت له سه‌روو ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌له وه‌همدایه". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:"هێرشه مووشه‌کییه‌کان زیان به پێشکه‌وتنى عێراق ده‌گه‌یێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌کانیش به باش ده‌زانێت بۆ ناوبانگى هێزه ئه‌منییه‌کان". هاوکات کازمى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پێیوابێت له سه‌روو ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه له وه‌همدایه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویکرده‌وه، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 237 که‌سى دیکه له هه‌رێمى کوردستان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و سێ که‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، 112 که‌س له هه‌ولێر، 78 که‌س له دهۆک، 38 که‌س له سلێمانى و شه‌ش که‌س له گه‌رمیان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها، دوو که‌س له هه‌ولێر و که‌سێک له دهۆک به‌هۆى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ١. پشکنین: (٥٢٢٩ پشکنینى نوێ) • (٢٣٠٣) هه‌ولێر • (٨٢٤) سلێمانی • (١٧٥٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٣١٢) گه‌رمیان • (٤٠) ڕاپه‌ڕین ٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووى نوێ) • (١١٢) هه‌ولێر • (٤٥) سلێمانی • (٧٢) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٨) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (١٧٤ چاکبوون) • (٤٣) هه‌ولێر • (٣٨) سلێمانی • (٨٧) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٦) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ٤. مردن: (٣ مردن) • (٢) هه‌ولێر • (٠) سلێمانی • (١) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١٢٠٢٠٣٤ (٤٣٠٦٥٧ هه‌ولێر، ٢٤٧٦٩٧ سلێمانی، ٥١٦١١٤ دهۆک، ٧٥٦٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٠٩٥٨٧ (٣٨٢٠٣ هه‌ولێر، ٣١٦٤٥ سلێمانی، ٣٦٦٣٦ دهۆک، ٣١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٠٣٩١٨ (٣٦٣٣٨ هه‌ولێر، ٢٩٣٥٦ سلێمانی، ٣٥٢٦٤ دهۆک، ٢٩٦٠ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٢١٤٤ (٩٢٨ هه‌ولێر، ٥٨٢ سلێمانی، ٦٣٤ دهۆک، ٠ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٣٥٢٥ (٩٣٧ هه‌ولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆک، ١٤٣ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند نوسراوێکى ئاڕاسته کردوون که له‌مه‌ودوا هه‌موو نوسراوه‌کانى راساندن له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بچێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و له‌وێ جارێکى تر راساندنیان بۆ بکرێت، "به‌ڵام ئێمه ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌که‌ینه‌وه که دژى لامه‌رکه‌زیه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "نوسینگه‌ى راساندنى سلێمانى هه‌ندێک بڕیارى به نوسراو له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێگه‌یشتووه، داوایان کردووه بۆ راساندنى هه‌موو ئه‌و نوسراو و به‌ڵگانه‌ى که په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ژورى بارزگانى سلێمانى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌وه هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رگرتوینه‌ته‌وه که جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر یه‌ک یاسایان هه‌یه و یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتى هیچ یه‌کێکیان له ئه‌نجومه‌نه‌که‌ى تر زۆرترنیه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه ئه‌وه ره‌تیده‌که‌ینه‌وه و قبوڵى ناکه‌ین". هاوکات، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو ئه‌و نوسراوه بێمتمانه‌یى حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کانه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، وتیشى "ته‌نانه‌ت له نوسراوه‌که‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر ژورى بازرگانى سلێمانى راساندن بکات بۆ کردنه‌وه‌ى وه‌کاله‌تێک، ده‌بێت جارێکى تر بچێته‌وه بۆ ژورى بازرگانى هه‌ولێر و جارێکى تر راساندنى بۆ بکرێت". سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌و دڵنیایى به هه‌موو لایه‌ک ده‌دات که ئه‌و نوسراوانه دژى لامه‌رکه‌زیه‌تى کارگێڕى دارایییه‌وه و وه‌کو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ته‌واوى ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌کوردستان، یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!". مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت:"وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌موان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن". هه‌روه‌ها مه‌لابه‌ختیار ئه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه که"سارکۆزى سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رتیلیداوه به‌دادوه‌رێک له‌مۆنتیکارلۆ، زانیارى دادگاى بداتێ، سێ ساڵ زیندانى سزادرا". "چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ریش، له‌فه‌ره‌نسادا، وه‌زیرى دارایى له‌سه‌رئه‌وه‌ى که له‌په‌رله‌مان ده‌بێ، کچێکى دابمه‌زرێنێ، له‌وه‌زاره‌ت ده‌رده‌کرێ، ئه‌مه‌یه سه‌روه‌رى یاسا"، مه‌لابه‌ختیار وا ده‌ڵێت. هاوکات جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که وڵاتێک ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌ربه‌خۆى ڕاسته‌قینه‌بن، ئیتر سه‌روه‌رى یاسا گه‌وره‌و بچوک نازانێ، هه‌مووان له‌کاتى لێپێچینه‌وه‌دا یه‌کسانن، به‌ڵام نوسیویه‌تى:"له‌کوردستان یاسا ماسییه بچوکه‌کان له‌سه‌ر دزینى جوتێک پێڵاوى کۆنه‌فرۆشیش ده‌گرێت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه نه‌هه‌نگه‌کان تۆڕه‌که‌ش له‌نه‌وته‌وه بۆ جه‌وت ده‌پچڕێنن!!".
هاوڵاتى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان رایگه‌یاند، سه‌ڕه‌راى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکرده‌وه، پاپا فرانسیس جه‌ختى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق کردوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى هێرشه موشه‌کیه‌کانى ئه‌مڕۆى سه‌ر سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د. ئه‌و ئاژانسه هیچ زانیاریه‌کى دیکه‌ى له‌باره‌ى وته‌کانى پاپا و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌کان و روداوه ئه‌منیه‌کانى عێراق نه‌خستوه‌ته‌ڕو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 موشه‌ک ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارکران که هێزه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێدا جێگیرکراوه و هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌باره‌ى زیانه‌کانى هێرشه‌که نه‌خراوه‌ته‌روو. بڕیاره پاپا فرانسیس رۆژى 5ى ئازار له فڕۆکه‌خانه‌ى فیومیتچینۆى رۆماوه به‌سه‌ردانێک بگاته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بمێنێته‌وه. به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ش، پاپا ده‌چێته نه‌جه‌ف و پاشانیش رو له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات و چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌ت به مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رده‌کاته‌وه. هاوکات له یاریگاى فه‌ره‌نسو حه‌ریرى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار کریستیاندا نوێژ‌و دوعا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارى باکوورى کوردستانى راده‌ستى تورکیا کردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:" پارتى بۆ دڵخۆشکردنى تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانى کورد راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌کاته‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئازارى 2021، کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى دۆسێى عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارى باکوورى کوردستان بڵاوکرده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه:" پارتى ناوبه‌ناو بۆ دڵخۆشکردنى تورکیا سیاسه‌تمه‌دارانى کورد راده‌ستى ئه‌و وڵاته ده‌کاته‌وه و به‌و کارانه‌شى هه‌موو گه‌لى کورد نیگه‌ران کردووه". که‌جه‌که داوا له پارتى ده‌کات ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه‌ى هه‌ڵبگرێت که زیانى گه‌وره له خه‌باتى گه‌لى کورد ده‌دات. هه‌روه‌ها پارتى تۆمه‌تبار کردووه به راده‌ستکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌داره‌کانى باکوور، "خزمه‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ى تورکیا ده‌کات که له دژى گه‌لى کورد په‌یڕه‌وى ده‌کات و ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یکات هه‌ڵوێستى پارتێکى کوردیى نییه". که‌جه‌که هۆشداریش ده‌دات که ئه‌و کارانه‌ى پارتى ناڕه‌زایى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانیش تێک ده‌دات. عومه‌ر بارتان سیاسه‌تمه‌دارێکى باکوورى کوردستانه په‌ناى هێنابوو بۆ هه‌رێمى کوردستان و رووى له شارى هه‌ولێر کرد، به‌ڵام له‌وێ ده‌ستگیرکراو و دواى زیاتر له ساڵێک زیندانییکردن، به ده‌ست وچاوبه‌ستراوى راده‌ستى تورکیا کراوه‌ته‌وه به‌پێى میدیاى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که.
هاوڵاتى ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نەگرتووەتە ئەستۆ. ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 3 ئازارى 2021 میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بە 10 مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکای تێدایە. لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەوەی پشڕاستکردەوە کە، 10 مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراون و لایەنە عێراقییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراق. لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020ـەوە و دوای هێرشەکە مووشەکییەکەی ئێران، حکومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی دژەمووشەکی ئەمریکی لە عێراق. بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، کە لە ئاداری 2020سیستەمێکی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواسترایەوە و لەوێ جێگیرکرا.
هاوڵاتى کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانوی جێبەجێکردنی یاسا‌و شەرعی ئیسلامی یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاترین سزای زیندانی بەسەر نەیاران و هاووڵاتیانی سەرپێچیکاری خۆیدا دەسەپێنێت و ئەمەش ئەو وڵاتەی کردووەتە هەشتەم زیندانی گەورەی جیهان و چوارەم زیندانی گەورەی وڵاتانی ئیسلامی. ئامارە فەرمییەکانی ئێران دەریدەخەن کەساڵانە نزیکەی (650) هەزار کەس سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت و ئەگەر ئەو رێژەیە بەنێوەند وەربگیرێت ئەوا لە (42) ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێران‌دا (27) ملیۆن کەس لەکۆی (84) ملیۆن هاووڵاتی بەتۆمەتی جیاواز لانی کەم بۆ جارێک زیندانیی کراون و لەئێستاشدا کەدۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە لەقەیراندایە ژمارەی زیندانیانی روو لەبەرزبوونەوەیەو ئەمە وایکردووە تووێژەرانی کۆمەڵایەتی ئێران رایبگەیەنن هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی لانی کەم دەبێت لەتەمەنی خۆیدا جارێک زیندانیی بکرێت و بەمەش ئێران دەبێتە زیندانێکی گەورە. نەتەوەیەکگرتووەکان لەماوەی تەمەنی (42) ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تەنها لە دوو ساڵدا بەیاننامەی لەدژی ئەو دەسەڵاتە بەهۆی پێشێلکارییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان دەرنەکردووە، واتە لەماوەی (40) ساڵدا دەیان بەیاننامەو بڕیار لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی دەسەڵات و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکراوە. بەپێی زایارییەکانی پێگەی ئەلیکترۆنی ناوەندی نێودەوڵەتی زیندانیانی جیهان (prisonstudies.org) لەساڵی (1980) لەئێران ژمارەی زیندانیان (10) هەزار زیندانیی بووەو دوای (13) ساڵ لەدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێران‌دا ئەو ژمارەیە بۆ زیاتر لە (101) هەزار زیندانیی بەرز دەبێتەوەو لەساڵی (2001) دەگاتە (158) هەزار زیندانیی و لەساڵی (2018) بۆ زیاتر لە (240) هەزار زیندانیی بەرزدەبێتەوەو ژمارەکە بە بەردەوامی لەهەڵکشاندایە، بۆیە لەئێستادا ئێران بەپێی ئامارە فەرمییەکان هەشتەم وڵاتە لەجیهاندا کە زیاترین کەسی لەزیندانەکاندا هەیە . بەرپرسانی ئێران رەتیدەکەنەوە پلەی وڵاتەکەیان لە رووی زۆری ژمارەی زیندانیان هەشتەمی جیهان بێت، بەڵام حاشا لەوە ناکەن کەچوارەم وڵاتی ئیسلامین کەزیاترین زندانیان هەیە. زمان و زیندان لەئێران پێگەی ئەلیکترۆنی ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران (united4iran.org) ئاشکرای کردووە بەپێی ئەوەی (60%)ی خەڵکی ئێران بەزمانی فارسی قسە دەکەن و بە رەچەڵەک بەفارس ئەژمار دەکرێن، دەبێت بەپێوەرە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان (60%)ی رێژەی کەسانی زیندانی‌کراون لەو وڵاتە لە رەچەڵەکی فارس بن، بەڵام لەئامارەکاندا دەردەکەوێت کەدوای رەچەڵەکی تورکمان، فارسەکان کەمترین کەسیان لەزیندانەکاندایەو لەبەرامبەردا زۆرترین ژمارەی زیندانیی کورد بەتۆمەتی جیاوازیی ئایینی و سیاسیی لەزیندانەکانی ئێراندان. ئەو پێگەیە روونیکردووەتەوە کورد بەپلەی یەکەمی ژمارەی زیندانیکراوانی ئێران دێت لە رووی تۆمەتی سیاسی و ئایینەوەو فارس لەپلەی دووەمی تۆمەتی سیاسی و عەرەب لەپلەی سێیەم و بلوچ لەپلەی چوارەمی زیاترین زیندانیانی سیاسیی ئێران‌دا دێن. هەروەها ئاشکرای کردوە لەماوەی (42) ساڵ حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی‌دا (541) دادوەری سەر بەدەزگای دادی ئەو دەسەڵاتە هەزاران کەسی سیاسیی و ئایینیی جیاوزایان لەئێران سزا داوەو رەوانەی زیندانەکانیان کردوون، زۆربەی زیندانیانی سیاسی بەتۆمەتی (هەوڵ و چالاکی لەدژی کۆماری ئیسلامی و ئاسایشی نیشتیمانی و جەنگ لەدژی حوکمی خودا‌و دروستکردنی گروپ و رێکخراوی نەیارو تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی و سیخوڕی) لە ئێران سزادراون. هەر کەسێک لەئێران جارێک زیندان دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی ئێران زیاترە لە (84) ملیۆن کەس، کەساڵانە نزیکەی (650) هەزار کەس لەو وڵاتە بەتۆمەت و تاوانی جیاواز زیندانیی دەکرێن و رۆژنامەی ئاسیا کە رۆژنامەیەکی ئابوورییە و لەئێران چاپ و بڵاودەکرێتەوە بەناونیشانی (ژمارەی زۆری زیندانیی لەئێران) نووسیویەتی: دۆخی ئابوریی و کەمبوونەوەی داهات ئاستی ژمارەی زیندانیانی لەئێران بەرزکردووەتەوەو بەپێی ئامارە رەسمییەکان بۆ هەر (100) هەزار کەس نزیکەی (290) کەس لەئێران زیندانیی دەکرێن و لەهەر ساڵێکدا نزیکەی (650) هەزار کەس لەدانیشتوانی ئێران بۆ ماوەی تەنانەت رۆژێکیش بێت زیندانیی دەکرێن، لەکاتێکدا توانای لەخۆگرتنی زیندانەکانی ئێران تەنها (88) هەزار کەسە. رۆژنامەکە نووسیویەتی بەهۆی ئەوە ژمارەو سزای زیندانیکردن لەئێران زۆرە، پێدەچێت هەر هاووڵاتییەک تاکۆتایی ژیانی لەو وڵاتە بەلانی کەمەوە (24) سەعات زیندانیی بەربکەوێت. ئێران وڵاتێک لەزیندان ئێران کە لە(31) پارێزگا پێکدێت زیاتر لە (451) شار‌و شارۆچکە لەخۆدەگرێت و خاوەنی (268) زیندانی ئاشکرایە کە بۆ دوو شارۆچکە لەزیندانیک زیاتر دروستکراوەو نزیکەی چوار هەزار پاوانەی ئەلیکترۆنی بۆ زیندانیانی ئێران بەکار دەهێنرێن و بەرپرسانی زیندانەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە ئەو ژمارەیە لەپاوانە کەمەو پێویستیان بە (40) هەزار پاوانەی ئەلیکترۆنی هەیە بەمەبەستی چاودێریی ئەو زیندانیانەی بەمەرج ئازاد دەکرێن یان سەرقاڵی کارکردنن لەدرەوەی زیندان. لەو ژمارە زۆرەی زیندان لەئێران تەنها (108) زیندان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چاودێریی و بەڕێوەدەبرێن چونکە (51) زیندان سەر بەدەزگای هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتلاعات)ەو (29)زیندان لەژێر دەسەڵات و چاودێریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندایە. شەش زیندانی ئێران بەهۆی مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، کەبریتین لەزیندانی (قەرچەک، فەشافویە، عادل ئاباد، ئێوین، وەکیل ئاباد، ورمێ). ئەگەرچی بەپێی یاساکانی ئێران نابێت هیچ تۆمەتبارێک لەژێر ئازار‌و ئەشکەنجەدا ناچار بەدانپێدانان بکرێت، بەڵام دەزگای دادی ئەو وڵاتە لێکدانەوەی خۆی بۆ ئەو یاسایە دەکات و جێبەجێکردنی ئازار‌و ئەشکەنجە بەبڕیاری دادوەری دۆسیەی تۆمەتبارەکان گرێ دەداتەوەو تائێستا بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو شێوازە لەدانپێدانانی زۆرەملێ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان هۆشداریان داوەتە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ئەو دەسەڵاتە تۆمەتی ئازار‌و ئەشکەنجەی رێکخراوو مەبەستداری لەئێران رەتکردووەتەوە. زیندان بووەتە نەخۆشخانە ئەسغەر جیهانگیر بەرپرسی پێشوی ناوەندی زیندانەکانی ئێران ئاشکرای کردووە لەساڵی (2020) نزیکەی (211) هەزار زیندانیی لەئێران هەبووە، کە لەو ژمارەیە دوو هەزار زیندانیی تووشی نەخۆشی ئایدز و حەوت هەزاریان تووشی ڤایرۆسی جگەر بوون کەهەردوو جۆری نەخۆشییەکە مەترسیدارەو پێویستیان بەپزیشک و پسپۆڕی چارەسەریی تایبەت هەیە، بەڵام تەنها (50) پزیشک بۆ ئەو نۆ هەزار نەخۆشە مەترسیدارە دابین کراوە. کۆمارێکی بێبەزەیی لەساڵی (1988) بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەرو رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەچوارهەزارو (482) زیندانیی کە بەتۆمەتی دژایەتی (کۆماری ئیسلامی) لەزیندانەکانی ئەو وڵاتە بوون، بەکۆمەڵ لەسێدارە دران و لەگۆڕی بەکۆمەڵ و نهێنیدا تەرمەکانیان شاردرایەوە. جگە لەوەش رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بەدۆخی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە؛ زیندانەکانی ئەو وڵاتە بێبەزەییانەو نامرۆڤانەیەو زۆربەی زیندانییەکان بێبەشن لە خزمەتگوزاریی تەندروستی و پاک‌وخاوێنی و جێگەی خەوتنی گونجاو. ژمارەی ئاشکرای زیندانیان بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی زیندانیانی جیهان نزیکەی (10) ملیۆن کەس لەجیهاندا زیندانیی کراون و ژمارەی زیندانیانی ساڵی (2014) لەئێران نزیکەی (225) هەزارو (290) بووە، کەدەکاتە بۆ هەر (100) هەزار کەس لەئێران (290) زیندانیی لەو وڵاتە. ژنان (3%)ی ئەو ژمارەیە لەزیندانیان پێکدێنن و نزیکەی (3%)ی زیندانییەکانیش هاووڵاتیانی بیانین، لەکاتێکدا لەو ساڵەدا توانای لەخۆگرتنی زیندانەکانی ئێران (140) هەزار کەس بووە. ساڵی (2019) و دوای نۆ ساڵ بۆ یەکەمجار ژمارەی زیندانییەکان لەئێران دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و بە رێژەی (20%) بۆ کەمتر لە (200) هەزار زیندانی کەم دەبێتەوە. رێکخراوی نێودەوڵەتیی زیندانیانی جیهان ئاشکرای کردووە ژمارەی زیندانیانی ئێران لەساڵی (2020)دا (189)هەزار کەس بووە، کە بەراورد بەساڵی (2014) ژمارەی زیندانیانی ئەو وڵاتە بە رێژەی (25%) کەمی کردووەو بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران رایانگەیاندووە زیاتر لە (52%)ی ئەو زیندانیانە پێشتر پێشینەی زیندانیکردنیان هەبووە و (47%) بۆ یەکەمجار بووە کەسزای زیندانیی بەسەریاندا جێبەجێ کراوەو رێژەی (36%)ی ئەو زیندانیانە بەهۆی سزادان لەسەر تاوانی بەکارهێنان و مامەڵە بەماددە هۆشبەرەکان بووەو رێژەی تاوانی دزین و رفاندن (29%)و تاوانی کەسی یان کێشەو دوژمنداریی کەسی (10%) بووە. خامنەیی و لێخۆشبوو‌ن لەبەندی (11) لەیاسای ژمارە (110)ی دەستوری ئێران ئاماژە بەوەکراوە کە تەنها یەک کەس بە راوێژ لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دادی ئەو وڵاتە دەتوانێت لێخوشبوونی گشتی بۆ تاوانبار‌و زیندانیان دەربکات، کەئەویش رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەییە. ساڵی (2019) بەهۆی یادی (40) ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لێبوردنێکی گشتیی بەفەرمانی عەلی خامنەیی، دەردەکرێت کە (94)هەزار زیندانیی دەگرێتەوە و نزیکەی (61) هەزار زیندانیی لەو وڵاتە ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەمساڵ و لەیادی (42)ساڵەی کۆمارەکەدا لێخۆشبوونی بۆ سێ هەزارو (840) زیندانیی وڵاتەکەی دەرکردووە کە لێخۆشبوونەکە ئازادکردن و سوککرنی سزای ئەو ژمارە زیندانیەی لەخۆگرتووە. خەرجیی سەرسوڕهێنەری زیندانەکانی ئێران بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران رایانگەیاندووە؛ ساڵانە بڕی (54) ملیۆن تمەن کەدەکاتە نزیکەی دوو هەزار دۆلار بۆ بژێویی و خزمەتگوزاریی هەر زیندانییەک تەرخان دەکرێت، کە بەپێی ژمارەی زیندانییەکان دەبێت ساڵانە نزیکەی چوار ملیار دۆلار بۆ زیندان و زینداییەکان لەئێران تەرخان بکرێت، ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ بودجەی ئەو وڵاتە دروستکردووە و پەرلەمان حکومەتی ناچار کردووە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە بودجەیە بەشێک لەکەلوپەل و ئامێرە حکومەییەکان بخاتە زیادکردنی ئاشکراوەو ئەمەش جێگەی گومانی زۆری میدیا‌و چاودێرانی دۆخی ئێرانە، چونکە دۆخی خزمەتگوزاریی بۆ زیندانیان لەو وڵاتە لەخراپترین ئاستدایە. ئەو بڕە لەخەرجی و تێچووی خزمەتگوزاریی زیندانیان لەکاتێکدایە کە بەوتەی بەرپرسانی پەروەردە لەئێران بڕی تێچوو خەرجییەکانی یەک ساڵی هەر خوێندکارێک بۆ حکومەت لەو وڵاتە دوو ملیۆن و (700) هەزار تمەنە، کەدەکاتە نزیکەی (110) دۆلار‌و ئەم بڕەش بەراورد بەو پارەیەی بەناوی خەرجییەوە بۆ هەر زیندانییەک خەملێنراوە زۆر کەمترەو جیاوازییەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە. کۆماری پێشێلکردن لەساڵی (1979)و دوای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران، ئەو دەسەڵاتە لەماوەی (42) ساڵ حوکمڕانیدا تەنها لەدوو ساڵدا بڕیارنامەی لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ دەرنەکراوەو دۆسیەی مافی مرۆڤ و مافی مەدەنیی ئەو دەسەڵاتە لەنەتەوەیەکگرتووەکان رەشە و رەنگە ئەمەش بووبێتە هۆی ئەوەی بەیەکێک لەو وڵاتانەی کە بەزیاترین پێشێلکاری و گەورەترین زیندان لەجیهاندا ناسرابێت. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (هرانا) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بەدۆخی مافی مرۆڤ لەساڵی (2020) لەئێران ئاشکرای کردووە کە لەو ساڵەدا سزای (668) هەزارو (130) رۆژ زیندانی کەدەکاتە (22) هەزارو (271) مانگ زیندانی و سزای (23) هەزارو (946) قامچی و (236) سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی ئەو ڵاتەدا سەپێنراوە، کە (72%)ی سزای سێدارە بەنهێنی جێبەجێ کراوەو (80%)ی سزاکەش بەسەر تاوانبارانی کوشتنی بەئەنقەستدا سەپێنراوە.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده رایگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى عه‌فرین، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌ریى بۆ ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى په‌یه‌ده، ساز کرد و تێیدا رایگه‌یاند:" له تێکۆشانى زیاتر له‌پێناو نه‌هێشتنى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک و ڕزگارکردنى عه‌فرین و هه‌موو ناوچه داگیرکراوه‌کانى دیکه هه‌وڵده‌ده‌ین و تێکۆشان ده‌که‌ین". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له بارودۆخێکى ناچاریدا، عه‌فرینمان جێهێشتووه، بۆیه ئه‌گه‌رچى له ڕووى جوگرافییه‌وه له عه‌فرین دوورین، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین". ئاڵدار خه‌لیل، داواى کرد ئاستى تێکۆشانیان به‌رز بکه‌نه‌وه و به گیانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى عه‌فرین، "تێ‌بکۆشن بۆ ڕزگارکردنى سه‌رجه‌م ناوچه داگیرکراوه‌کان له ده‌ست ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و میلیشیاکانى".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ڕێکخراوى وڵاته هه‌نارده‌کاره‌کانى نه‌وت ناسراو به ئۆپێک مژده‌ى ئه‌وه ده‌دات که دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌رى به‌هۆى کۆرۆنا، بازاڕى نه‌وت هاوسه‌نگى خۆى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، دیامانتینۆ ئۆزیفیدۆ، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئۆپێک رایگه‌یاند:" نه‌وت به‌شێوه‌یه‌کى ڕێژه‌یى جێگیره و خواست له‌سه‌ر نه‌وت و خستنه‌ڕوو تاڕاده‌یه‌کى زۆر هاوسه‌نگن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به دڵنیاییه‌وه خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌کانى دژه کۆرۆنا له جیهاندا و بازاڕى نه‌وت باڵانسى خۆى به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه". به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى برێنت به 63 دۆلار‌و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 69 سه‌نته.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند که تێنه‌په‌ڕاندنى پرۆژه بودجه په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت:" کورتهێنانى پرۆژه بودجه 30 تریلۆن دینار ده‌بێت". عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى ده‌رایى عێراق له دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى " هیچ بابه‌تێکى هونه‌رى ڕێگرنییه له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه، به‌ڵکو پشکى هه‌رێمه، وه‌زاره‌ت داواى کردوه بودجه‌یه‌کى تێپه‌ڕێنراو له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى کۆتایى وڵات بزانێت." هه‌روه‌ها وتیشى:"سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داهات زیادى کردوه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیرى له کاته‌کانى دابه‌شکردنى موچه‌دا، له مانگى ئازاردا دابه‌شکردنى به‌پێى کاتى خۆى و ئه‌و داهاته ده‌بێت که به‌رده‌ست ده‌بێت." وه‌زیرى دارایى ئاشکراى کرد کورتهێنان که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى تواناکانى حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆیى پڕى بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له قه‌رزه گشتیه‌کان بکات.
هاوڵاتى کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى گیراوه‌کانى بادینان کۆده‌بێته‌وه. ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان بڵاویکرده‌وه، کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان کردووه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پشتیوانى خۆى بۆ پرسى ئازادى راده‌ربرین و کارى رۆژنامه‌وانى ده‌ربڕیووه. نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کلێمێنس سێمتنه‌ر باسى ئازادى راده‌ربرین و زیندانیانى بادینانیان کردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ى کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌کاتێکدایه، بڕیارى گرتن بۆ ئه‌یهان سه‌عید به تۆمه‌تى پاڵپشتى بۆ زیندانیانى بادینان ده‌رچووه، به‌ڵام ناوبراو پێشتر راگه‌یاندبوو، ئێمه ناوه‌ستین تا براو ھاورێکانمان، که "به ناحه‌ق زیندانی‌کراون ئازاد ده‌کرێن." 16ى مانگى رابردوو دادگاى تاوانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادیناندا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى و کاردانه‌وه‌ى راى گشتى و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسیه‌کان و په‌رله‌مانتاران و رێکخراوه جیهانییه‌کانى بوارى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى به دواى خۆیدا هێنا.
هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک)". ڕاگه‌یندراوێک له ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: 1- هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک) و دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. 2- یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبونه‌وه و کۆبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌مو جۆره کۆێ و کۆبونه‌وه و گردبونه‌وه و کۆنفرانس و بۆنه‌یه‌کى ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌یه. 3- کافتریا و یانه و چێشتخانه‌کان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌کان پێشکه‌ش به میوانانیان بکه‌ن، ئه‌وانه‌شى که باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژوره‌وه ژماره‌ى میوانه‌کانیان سنوردار بکه‌ن و په‌نچه‌ره و دره‌گاکان کراوه بن بۆئه‌وه‌ى هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت و ڕه‌چاوى دورى مه‌وداى نێوان مێزه‌کان بکرێت. 4- ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانى داده‌خرێن: (یانه‌کانى شه‌وانه، کافتریا، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ڕێگه پێدراو نین خزمه‌تگوزارى نێرگه‌له کێشان پێشکه‌شبکه‌ن) پێنجه‌م/ پرسه‌دانان له(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه. 6- هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به‌ته‌واوى داده‌خرێن. 7- بوک گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانى تر‌ى نیشان و له‌دایک بون له‌هۆڵه‌کان له‌قه‌ره‌باڵغى سنوردار ده‌کرێت به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:- - هۆڵ ڕوبه‌رى (500)م2، نابێت له (60) که‌س زیاترى تێیدا ئاماده‌بێت. - هۆڵ ڕوبه‌رى (1000)م2، نابێت له (120) که‌س زیاترى تێدا ئاماده‌بێت. هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێک سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، هۆڵه‌که‌ى داده‌خرێت. 8- بازگه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى تر‌ى عێراق داده‌خرێت له‌ڕۆژانى (پێنج شه‌مه، هه‌ینی، شه‌مه) له 5 تاوه‌کو 7/ 3/ 2021، جگه له هاتوچۆى شانده فه‌رمیه‌کانى حکومى و دیبلۆماسى و هاوپه‌یمانان و ئاژانسه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌کان. 9- هاتوچۆ و چالاکى له که‌مپه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر سنوردار ده‌کرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه ده‌درێت که هاوکارى و پێداویستى ڕۆژانه دابین ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌نوسراوى پارێزگاى هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. 10- داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردودا هاوکارمان بونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بکه‌ن. 11- داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن. 12- داوا له‌هاوڵاتییانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن. 13- هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر. 14- سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى یه‌که کارگێڕییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندى ته‌واوى ڕێنماییه‌کان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه. ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (2 ) له‌سه‌ر(3)ى 2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.3.2
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردووه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مدێنن و رێگه به‌و کۆمپانیایه‌ش ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کاتى کۆبونه‌وه‌یدا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایشیگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردوه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن و رێگره‌ش به‌و کۆمپانیایه‌نه ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داراییان راسپاردوه به‌زوترین کات ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى له 2009 وه که‌ته‌واو نه‌کراون ده‌بێت کارى تێدابکرێت و به‌زووترین کات ته‌واو بکرێن. هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشکراشیکرد، داواکارییه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کردووه که بریارى پارێزبه‌ندى بۆ ڤاکسینى کۆرۆنا له جۆرى فایزه‌ر- بایۆتینگ په‌سه‌ندبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گاکسینه کۆپى نه‌کرێت یان نه‌فرۆشرێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکرده‌وه ، بڕیاره شانزده ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین له جۆرى فایزه‌رى ئه‌مریکى و بایۆتینکى ئه‌ڵمانى به چه‌ند قۆناغێک بگاته عێراق. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م کاروانى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆنا له جۆرى سینۆفارم له چینه‌وه گه‌یشته عێراق که په‌نجا ھه‌زار ژه‌مه ڤاکسین بوو.