هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند که تێنه‌په‌ڕاندنى پرۆژه بودجه په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت:" کورتهێنانى پرۆژه بودجه 30 تریلۆن دینار ده‌بێت". عه‌لى عه‌لاوی، وه‌زیرى ده‌رایى عێراق له دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وتى " هیچ بابه‌تێکى هونه‌رى ڕێگرنییه له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه، به‌ڵکو پشکى هه‌رێمه، وه‌زاره‌ت داواى کردوه بودجه‌یه‌کى تێپه‌ڕێنراو له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى کۆتایى وڵات بزانێت." هه‌روه‌ها وتیشى:"سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه داهات زیادى کردوه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و ئه‌وه‌ش ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیرى له کاته‌کانى دابه‌شکردنى موچه‌دا، له مانگى ئازاردا دابه‌شکردنى به‌پێى کاتى خۆى و ئه‌و داهاته ده‌بێت که به‌رده‌ست ده‌بێت." وه‌زیرى دارایى ئاشکراى کرد کورتهێنان که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار و ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى تواناکانى حکومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆیى پڕى بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له قه‌رزه گشتیه‌کان بکات.
هاوڵاتى کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى گیراوه‌کانى بادینان کۆده‌بێته‌وه. ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان بڵاویکرده‌وه، کلێمێنس سێمتنه‌ر کونسوڵى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌یهان سه‌عید نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان کردووه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پشتیوانى خۆى بۆ پرسى ئازادى راده‌ربرین و کارى رۆژنامه‌وانى ده‌ربڕیووه. نوێنه‌رى ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کلێمێنس سێمتنه‌ر باسى ئازادى راده‌ربرین و زیندانیانى بادینانیان کردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ى کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌کاتێکدایه، بڕیارى گرتن بۆ ئه‌یهان سه‌عید به تۆمه‌تى پاڵپشتى بۆ زیندانیانى بادینان ده‌رچووه، به‌ڵام ناوبراو پێشتر راگه‌یاندبوو، ئێمه ناوه‌ستین تا براو ھاورێکانمان، که "به ناحه‌ق زیندانی‌کراون ئازاد ده‌کرێن." 16ى مانگى رابردوو دادگاى تاوانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادیناندا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى و کاردانه‌وه‌ى راى گشتى و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسیه‌کان و په‌رله‌مانتاران و رێکخراوه جیهانییه‌کانى بوارى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى به دواى خۆیدا هێنا.
هاوڵاتى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک)". ڕاگه‌یندراوێک له ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: 1- هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى که کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانییه‌کان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حکومى و ئه‌هلیه‌کان، ناوه‌نده‌کانى خوێندن و شوێنه گشتییه‌کان، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له‌به‌ستنى (ده‌مامک) و دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێک پابه‌ند نه‌بێت ڕێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر. 2- یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییه‌کانى ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گردبونه‌وه و کۆبونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌مو جۆره کۆێ و کۆبونه‌وه و گردبونه‌وه و کۆنفرانس و بۆنه‌یه‌کى ئاینى و کۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌یه. 3- کافتریا و یانه و چێشتخانه‌کان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌کان پێشکه‌ش به میوانانیان بکه‌ن، ئه‌وانه‌شى که باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژوره‌وه ژماره‌ى میوانه‌کانیان سنوردار بکه‌ن و په‌نچه‌ره و دره‌گاکان کراوه بن بۆئه‌وه‌ى هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت و ڕه‌چاوى دورى مه‌وداى نێوان مێزه‌کان بکرێت. 4- ئه‌م شوێنانه له‌کاتژمێر (12)ى شه‌و تاوه‌کو (6)ى به‌یانى داده‌خرێن: (یانه‌کانى شه‌وانه، کافتریا، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ڕێگه پێدراو نین خزمه‌تگوزارى نێرگه‌له کێشان پێشکه‌شبکه‌ن) پێنجه‌م/ پرسه‌دانان له(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه. 6- هۆڵه‌کانى سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌کان به‌ته‌واوى داده‌خرێن. 7- بوک گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌کانى تر‌ى نیشان و له‌دایک بون له‌هۆڵه‌کان له‌قه‌ره‌باڵغى سنوردار ده‌کرێت به‌مشێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:- - هۆڵ ڕوبه‌رى (500)م2، نابێت له (60) که‌س زیاترى تێیدا ئاماده‌بێت. - هۆڵ ڕوبه‌رى (1000)م2، نابێت له (120) که‌س زیاترى تێدا ئاماده‌بێت. هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێک سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، هۆڵه‌که‌ى داده‌خرێت. 8- بازگه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى تر‌ى عێراق داده‌خرێت له‌ڕۆژانى (پێنج شه‌مه، هه‌ینی، شه‌مه) له 5 تاوه‌کو 7/ 3/ 2021، جگه له هاتوچۆى شانده فه‌رمیه‌کانى حکومى و دیبلۆماسى و هاوپه‌یمانان و ئاژانسه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌کان. 9- هاتوچۆ و چالاکى له که‌مپه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر سنوردار ده‌کرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێکخراو و لایه‌نانه ده‌درێت که هاوکارى و پێداویستى ڕۆژانه دابین ده‌که‌ن ئه‌ویش به‌نوسراوى پارێزگاى هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. 10- داوا له‌مامۆستایان و پیاوانى ئاینى و یه‌کێتى زانایانى ئاینیى پیرۆزى ئیسلام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له ڕابردودا هاوکارمان بونه، به‌هه‌مانشێوه هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى نوێژخوێنان که‌پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌کان و بردنى منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بکه‌ن. 11- داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانى ئازیزى سنورى پارێزگاکه‌مان و که‌س و کاره‌کانیان ده‌که‌ین، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى خێزانه‌کانیان، له‌کاتى چونى ڕۆڵه‌کانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاکان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن و (ده‌مامک) ببه‌ستن. 12- داوا له‌هاوڵاتییانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا بن و (ده‌مامک)ببه‌ستن. 13- هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، کرێ) له‌کاتى هه‌بونى سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندى ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌کانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆ ڕێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر. 14- سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى یه‌که کارگێڕییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندى ته‌واوى ڕێنماییه‌کان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه. ئه‌م بڕیارانه له‌کاتژمێر (12)ى ئه‌مشه‌و (2 ) له‌سه‌ر(3)ى 2021، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ژورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.3.2
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردووه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مدێنن و رێگه به‌و کۆمپانیایه‌ش ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کاتى کۆبونه‌وه‌یدا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایشیگه‌یاند:" فه‌رمانمان کردوه به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بکرێت که ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن و رێگره‌ش به‌و کۆمپانیایه‌نه ناده‌ین که ده‌یانه‌وێت وه‌ک لایه‌نى سێیه‌م له نێوان عێراق و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ڤاکسینى کۆرۆنا کاربکه‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داراییان راسپاردوه به‌زوترین کات ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ى له 2009 وه که‌ته‌واو نه‌کراون ده‌بێت کارى تێدابکرێت و به‌زووترین کات ته‌واو بکرێن. هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئاشکراشیکرد، داواکارییه‌کى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کردووه که بریارى پارێزبه‌ندى بۆ ڤاکسینى کۆرۆنا له جۆرى فایزه‌ر- بایۆتینگ په‌سه‌ندبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گاکسینه کۆپى نه‌کرێت یان نه‌فرۆشرێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکرده‌وه ، بڕیاره شانزده ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین له جۆرى فایزه‌رى ئه‌مریکى و بایۆتینکى ئه‌ڵمانى به چه‌ند قۆناغێک بگاته عێراق. به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م کاروانى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆنا له جۆرى سینۆفارم له چینه‌وه گه‌یشته عێراق که په‌نجا ھه‌زار ژه‌مه ڤاکسین بوو.
هاوڵاتى تورکیا به ڕێژه‌یه‌کى زۆر ئاوى ڕووبارى فورات-ى له‌سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا گرتووه‌ته‌وه و ژیانى پێنج ملیۆن ده‌کس ده‌کاته مه‌ترسییه‌وه. ئاوى ڕووبارى فورات که له باکوورى کوردستانه‌وه ده‌ڕێژته ناو خاکى سوریا، سه‌رچاوه‌ى ژیان و کشتوکاڵه له ڕۆژئاڤاى کوردستان، کۆبانێ، ڕه‌قه، دێره‌زۆر، ته‌بقا، سڕین، که‌رامه و حه‌سه‌که ئاوى خواردنه‌وه‌یان له ڕووبارى فوراته‌وه دابین ده‌کرێت و ژیانى پێنج ملیۆن که‌س ده‌کاته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڕێوبه‌رانى به‌نداوى تشرین به ئاژانسى هاواریان ڕاگه‌یاندووه، ڕۆژانه بڕى ئاوى ڕووبارى فورات 10 سانتیم داده‌به‌زێت و تا ئێستا چوار مه‌تر ئاوى به‌نداوى تشرین دابه‌زیوه و ڕێژه‌ى ئاوى ڕوبارى فورات، له 500مه‌ترى سێجا له خوله‌کێکدا دابه‌زیوه بۆ 200 مه‌ترسێجا له خوله‌کێکدا.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رێکى راهێنان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌ماوه‌ى سێ مانگدا چاره‌سەر‌ى بنبڕى دوو منداڵى ئۆتیزمیان کردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیش ده‌ڵێت:» ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه«. ماوه‌ى زیاتر له‌سێ مانگه سه‌نته‌رێک به‌ناوى «چاره‌سه‌رى ئۆتیزم» (ACARD)له‌سلێمانى کراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مۆڵه‌تى پێدراوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن چاره‌سه‌رى کۆتایى هیچ که‌سێکى ئۆتیزم ناکرێت. ئۆتیزم بریتیه له‌شێوان و تێکچوونى هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه‌ى و په‌یوه‌ندى کردنى منداڵ له‌گه‌ڵ که‌سانى ده‌وروبه‌رو رێژه‌ى تووشبوونه‌که‌ش له‌منداڵێکه‌وه بۆ یه‌کێکى دیکه ده‌گۆڕێت، هه‌ندێکیان نیشانه‌کانیان لاوازه، ئه‌م جۆره‌یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ژیان به‌سه‌رببه‌ن و هه‌ندێکى دیکه‌شیان نیشانه‌کان زیاتره، ئه‌م جۆره‌یان پێویستیان به‌که‌سانى دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت درێژه به‌ژیان بدات. سه‌نته‌رێک بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌دوو هه‌زار منداڵى ئۆتیزم بوونى هه‌یه، بەوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که چاره‌سه‌ریان بۆ (10) مناڵ کردووه. چانى ئه‌مجه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ خزمه‌تى منداڵانى ئۆتیزم کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌که‌ن و تێچوویه‌کى زۆر خه‌رج نه‌که‌ن و له‌نزیکترین شوێن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، چونکه راهێنانه‌کان ماوه‌یه‌کى زۆرى پێویسته تا منداڵه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت». هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد چاره‌سه‌ره‌که‌یان بۆ منداڵانى ئۆتیزم فیزیاییه‌و کیمیایی نیه، وتیشى:» ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى ئامێر‌و راهێنانه‌وه‌یه که رۆژانه به‌منداڵه‌که ده‌کرێت و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت». چانى ئه‌مجه‌د باسى له‌سه‌نته‌ره‌که‌ى خۆیان کرد که‌ستافه‌که‌یان هه‌مووى کورده و له‌ئه‌مریکا راهێنانیان پێکراوه «سه‌نته‌ره‌که رۆژانه یه‌ک منداڵ وه‌رده‌گرن، تا بتوانن هه‌موو کاته‌که‌ى پێببه‌خشن و راهێنانه‌کان سودى هه‌بێت بۆیان و له‌ماوه‌یه‌کى زوودا چاره‌سه‌ر بکرێت». بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه تائێستا زیاتر له (10) منداڵ له‌م سه‌نته‌ره چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه‌و دوان له‌وانه به‌ته‌واوى چاک بوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رى کۆتای‌یان وه‌رگرتووه. له‌باره‌ى نرخى چاره‌سه‌رکردن له‌م سه‌نته‌ره، چانى ئه‌مجه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌نرخه‌کان دیاریکراون نین و به‌پێى پله‌ى ئۆتیزمه‌که‌و حاڵه‌تى منداڵه‌که ده‌گۆڕێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) پاره‌یه‌کى زۆر له‌خێزانه‌کانى مناڵانى ئۆتیزم وه‌رده‌گرێت که له‌هه‌زارو (500) دۆلار بۆ هه‌ر چوار هه‌زار دۆلار ده‌ڕوات. سه‌باح هه‌ورامى: پێویسته دایکان و باوکان به ریکلام و بانگه‌شه‌ى سه‌نته‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ن سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئه‌و سه‌نته‌رانه له‌وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تى کارکردنیان پێدراوه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «ئۆتیزم هیچ چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى نیه، ته‌نیا پێویسته دایک و باوکان و هاووڵاتیان خۆیان هۆشیاربن و به ریکلامى سه‌نته‌ر و بانگه‌شه‌یه‌ک باوه‌ڕ نه‌که‌ن». هاوکات، ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئۆتیزم پله‌به‌ندى هه‌یه، ئه‌گه‌رى زۆره، پله زۆر که‌مه‌که‌ى له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رى هه‌موو منداڵێکى ئۆتیزم ناکرێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ناتوانن بڵێین هه‌موو تووشبوویه‌کى ئۆتیزم چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ره‌نگه بتوانێت نیشانه‌و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر منداڵه‌که که‌مبکاته‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و سه‌نته‌ره مۆڵه‌تى لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌یه. پزیشکانى پسپۆڕ: ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نییه پزیشکێکى پسپۆڕى مێشک و ده‌مار ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئۆتیزم نه‌خۆشى نیه‌و کێشه‌یه‌کى ره‌فتارییه و چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه. دیار نه‌جیب، پسپۆڕى ده‌مارو مێشک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »منداڵى ئۆتیزم له‌دواى سێ ساڵیدا ده‌رده‌که‌وێت، منداڵه‌که ناتوانێت هه‌ڵسوکه‌وتى ئاسایى بکات، به‌پێى ته‌مه‌ن و ژیانى رۆژانه‌ى خۆى، به‌پێى ته‌مه‌نه‌که‌ى فێر نابێت، بۆیه هۆکارێکى دواکه‌وتنى قسه‌کردن و زیره‌کى منداڵ به‌ئۆتیزم داده‌نرێت». ئه‌م پزیشکه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه زۆربه‌ى کات ئۆتیزم له‌دواى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌وه دروستده‌بێت» کێشه‌یه‌که له‌کاتى له‌دایکبوونیدا». دیار نه‌جیب پێشیوابوو چاره‌سه‌رى ئۆتیزم نیه، چونکه نه‌خۆشیى نیه تا به‌حه‌پ و ده‌رمان چاره‌سه‌ر بکرێت و کێشه‌یه‌کى ره‌فتاریه، بۆیه به‌سه‌نته‌ره‌کان و دووباره تێکه‌ڵاوکردنى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ناتوانرێت بوترێت چاره‌سه‌رى بنبڕى ئۆتیزم هه‌یه، چونکه ئه‌و منداڵه له‌گه‌شه‌و زیره‌کییه‌کانى دواکه‌وتووه‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ر بکرێت ته‌نیا دووباره راهێنانه‌وه‌یه«. ئه‌و پزیشکه‌ى مێشک و ده‌مار ئه‌وه‌شى خستەڕوو له‌ئێستادا زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به ئۆتیزم دیاریده‌کرێن، ئۆتیزم نین، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ندێک نیشانه‌ى دواکه‌وتنى ته‌مه‌ن و زیره‌کی تێدایه بۆیه به‌ئۆتیزم ناوده‌برێن. پسپۆرێکى ده‌روونى: له‌جیهاندا هیچ ئامێرێک رێگه‌پێدراو نیه بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم محه‌مه‌د قادر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وتى: »ناتوانرێت بوترێت له‌سه‌دا سه‌د ئۆتیزم چاره‌سه‌رى هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه له‌ژیانى رۆژانه‌ى به‌رده‌وام بێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که رێژه‌که‌ى زۆر که‌م بێت له‌وانه‌یه بتوانرێت به‌ڕێگه‌ى راهێنان و کارکردنه‌وه که‌سێکى ئه‌کتیڤ و سه‌رکه‌وتووى لێده‌ربچێت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا». ئه‌م پسپۆڕه ده‌روونییه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ڕووى زانستییه‌وه ئه‌وه زانراوه هیچ ده‌رمانێک چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ناکات، به‌ڵکو ته‌نیا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ى لاده‌بات، ئه‌گینا هیچ ئامێرێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه زانستییه‌کانه‌وه رێگه‌پێنه‌دراوه‌و وه‌ک پزیشکانى ده‌روونى هیچ کام له‌و ئامێرانه به‌ڕێگه‌ى زانستى نابینن بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم. محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌جیهاندا ئامێرى جۆراوجۆر هه‌یه‌و به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام هیچیان بنه‌ماى زانستیى نیه‌و وتیشى:»هیچ ئامێرێک بۆ بنه‌بڕى نه‌خۆشى ئۆتیزم بوونى نیه، ته‌نیا بۆ ده‌ستکه‌وتنى قازانجى ماددیی و ئیستیغلالکردنى ئه‌و باره ده‌روونییه‌ى دایک و باوکانه«. محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى پزیشکانى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى هێڵى یه‌که‌من بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم، که‌ئه‌وه‌ش به‌پێى حاڵه‌ت ده‌گۆڕێت و توند‌و زۆر توند‌و ئاسانى هه‌یه«.
هاوڵاتى هاوڕێ کوردی، ئه‌و چالاکوانه‌ى که مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ له هه‌ولێر هێرشى کرایه سه‌ر و به سه‌ختى بریندار کرا، له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:" دۆسیه‌که‌ى راگیراوه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ى ئازارى 2021، هاوڕێ کوردی، ئه‌و چالاکوانه‌ى که مانگى یه‌کى ئه‌مساڵ له هه‌ولێر هێرشى کرایه سه‌ر و به سه‌ختى بریندار کرا رایگه‌یاند:"هێزه ئه‌منییه‌کان پێیان راگه‌یاندووم ئه‌و کامێراى چاودێرییان له نزیک شوێنى رووداوه‌که بوون، به‌شێکیان ئیشیان نه‌کردووه و به‌شێکیشى دیکه‌شیان میمۆرى له‌سه‌ر نه‌بووه". ناوبراو راشیگه‌یاند: "ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان جێى گومان و پرسیارن به تایبه‌تیش بابه‌تى کامێراکانى چاودێری".
هاوڵاتى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌م کابینه‌یه‌دا هێڵى ئاسنین ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، راشیگه‌یاند:" له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پلانى وه‌زاره‌تمان بۆ پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ناردووه که گوژمه‌که‌ى 400 ملیار دینار ده‌بێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه بانگێشتى چه‌ند کۆمپانیایه‌کى بیانى کردووه بۆ ئاماده‌کردنى به‌هاى ئابوورى پڕۆژه‌ى هێڵى ئاسنین. دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئێمه له قۆناغى ئاماده‌کردنى به‌هاى ئابوورى پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنینداین، له‌م کابینه‌یه‌دا ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام ناتوانین بڵێن ته‌واو ده‌بێت یان نا". ناوبراو راشیگه‌یاند:" پلانى وه‌زاره‌تمان بۆ ساڵى دارایى 2021 ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان کردووه و گوژمه‌که‌ى 400 ملیار دیناره، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و بڕه دیارى کراوه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى هێڵى ئاسنین جێبه‌جێ ده‌که‌ن کۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تین و له‌به‌ر سومعه‌ى کۆمپانیاکانیان ناتوانن کاره‌که‌یان جێبهێڵن.
هاوڵاتى قائیمقامییه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند نرخى یه‌ک کاتژمێر کارکردنى کاره‌باى مۆلیده بۆ مانگى شوبات به 38 دینار دیاریکراوه و ئه‌مپێرێک له نێوان شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار دیناردا ده‌بێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى ئازارى 2021، قائیمقامییه‌تى سلێمانى نرخى ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده‌ى بۆ مانگى شوبات راگه‌یاند که به‌پێى راگه‌یاندراوه‌که، نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان له ناو شارى سلێمانى بۆ مانگى شوبات 38 دینار دیاریکراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له مانگى شوباتدا مۆلیده ئه‌هلییه‌کان له نێوان 170 بۆ 200 کاتژمێردا کاریانکردووه و نرخى ئه‌مپێرێک له نێوا شه‌ش هه‌زار و 500 بۆ هه‌شت هه‌زار دیناردا ده‌بێت. هاوکات، قائیمقامییه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که خشته‌ى کارپێکردن و دابینکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بۆ مانگى سێ وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان له کاتژمێر 7 بۆ 8 نیوه‌ڕوان له کاتژمێر 12 بۆ سه‌عات 1ى شه‌ودا ده‌بێت.
کاکەلاو عەبدولڵا لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی بایدن دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، بەڵام بەهێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران لەسوریا ئەو پەیامەی گەیاند کەناهێڵێت «بریکارەکانی چیان پێ خۆشبێت لەهەرێمەکەدا ئەنجامی بدەن». بۆ یەکەمجار لەژێر سەرپەرشتی جۆو بایدن، ئەمریکا گورزی خۆی وەشاند لەئێران و لەچەند هێرشیکی ئاسمانی‌دا چەند گروپێکی سەر بەئێرانی لەسوریا کردە ئامانج. هێرشەکان لەبەرەبەیانی ٢٦ی مانگی رابردوو ئەنجامدران و وەڵامێک بوون بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر لە ١٥ی هەمان مانگ کەبووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێک و بریندابروونی نۆ بەڵێندەری تر لەگەڵ سەربازێکی ئەمریکی لەبنکەی هاوپەیمانان لەفرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر. «ئێمە دڵنیاین ئەو ئامانجەی پێکامان لەلایەن هەمان ئەو میلیشیا شیعانەوە بەکاردەهێنران» کەهێرشەکانی هەولێریان ئەنجامدا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای هێرشەکان وای وت. هێرشەکانی ئەمریکا چەند دامەزراوە و بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج لەناوچەی ئەبوکەمال کەدەکەوێتنە نێوان سنوری سوریا‌و عێراق. بنکەکان سەر بە کەتائیبی حزبوڵا و کەتاییبی سەید ئەلشوهەدا بوون کەدوو گروپی سەر بەحەشدی شەعبین. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە (٢٢) سەرباز لەهەردوو گروپ لەهێرشەکاندا کوژراون. پەیامی هێرشە ئاسمانییەکە بەپێی وتەی شارەزایان، هێرشەکەی واشنتن پەیامێک بوو بۆ ئێران کە رێگە نادات نیازپاکی ئیدارەی بایدن بقۆزێتەوەو بریکارەکانی هەرشتێکیان بوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدەن. پۆڵ ئادەمز، شیکەرەوە لە (بی بی سی نیوز) نووسیویەتی، «هێرشەکان پەیامێکە بۆ ئێران کە : تەنها لەبەرئەوەی ئامادەی دانیشتنین لەگەڵتان مانای ئەوە نییە بریکارەکانت لەهەرێمەکەدا چیان بوێت بیکەن». دوای (٢٤) کاتژمێر لەئەنجامدانی هێرشەکە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیارێکدا کەئایا پەیامی هێرشەکەی چی بوو رایگەیاند، «ناکرێت بەجۆرێک رەفتار بکەیت کە وابزانیت لێی قوتار دەبیت، ئاگاداربن». سباستیان رۆبڵن، ستووننوسی گۆڤاری (فۆربسی ئەمریکی)، لەوتارێکدا نووسیویەتی: پەیامی ئیدارەی بایدن سەبارەت بەهێرشەکەی ئەبوکەمال دوو مەبەستی هەبوو: بۆ ئەوەی پیشانی بدات سزای هەر هێرشیکی کوشندە دەدات بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا. «بەڵام بەشێوەیەک وەڵامی دەبێت کەهاوئاست بێت بەهیوای ئەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران زیندوو ببێتەوە». سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئەمریکای ئیدانە کرد‌و بە «شەڕەنگێزی نایاسایی» وەسفی کرد. بایدن و رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ یەکێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی جۆو بایدن گەڕانەوەی ئەمریکا بوو بۆ رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوەو سزای ئابوریی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە. ئەوەی تائێستا روونە هیچ لایەکیان ئامادەی ئەوە نین دانیشتن لەگەڵ یەک ئەنجامبدەن بەوپێیەی واشنتن داوای ئەوە دەکات ئێران پابەندی تەواوەتی خۆی بە رێککەوتنەکەوە بکات لەکاتێکدا تاران داوای ئەوە دەکات دەبێت لەپێشدا هەموو سزا ئابورییەکانی لەسەر هەڵبگیرێت. لە ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ئەتۆمی ئێران. لەناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککه‌وتنه‌که‌ى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١شه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠%، که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ی پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسەکە، ئێران ماوەی سێ مانگی بۆ لێکۆڵەران درێژ کردەوە تا بتوانن لەلێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام بن، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی چەندین پەرلەمانتار کەپرۆژەیاساکەیان تێپەڕاندبوو بۆ قەدەغەکردنی لێکۆڵینەوەی ئاژانسەکە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. لەنێوخۆی ئێران‌دا، دوو بۆچون دروست بوون، کە یەکێکیان دەیەوێت وڵاتەکە زیاتر تووند بێت و خاڵەکانی رێککەوتنەکە زیاتر پێشێلبکرێت و ئەویتریش دەیەوێت کە نەرمی پیشانبدات. رۆژنامەی رۆژانەی ئێران، کە لەحەسەن رۆحانی سەرۆکی ئیرانەوە نزیکە، لەستوونێکدا باس لەوەدەکات: ئەوانەی دەڵێن دەبێت ئێران کردەی توند بگرێتەبەر لەسەر رێککەوتنەکە، دەبێت ئەوەش بڵێن کەگەرەنتی چییە ئێران دیسان وەک رابردوو بەتەنها بەجێناهێڵرێت. ئەم ستوونە دوای رێگەپێدانی حکومەتی ئێرانە بەلێکۆڵەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ سێ مانگی تر بڵاوکرایەوە. لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی رۆژانەی کەیهان، کەسەرنوسەرەکەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە دەستنیشانکراوە، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد بەبڵاوکردنەوەی ئەوەی کە رێککەوتنەکە «بەبێ بەشداری و بۆچوونی ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای نیشتمانی ئامادە نەکراوە». میر جاودەنیفەر، مامۆستا لەناوەندی هەرزیلە لەئیسرائیل، بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە «ئابوری ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا، کۆڤید-١٩، هەروەها گەندەڵییەوە زۆر خراپی لێ بەسەرهاتووە، بۆیە ئەگەر بایدن یەکەم هەنگاو بنێت بەلابردنی بەشێک لەسزاکان... خامنەیی ئامادە دەبێت کەبگاتە رێککەوتنێک لەگەڵی». دوای بوونی جۆو بایدن بەسەرۆکی ئەمریکا چی گۆڕاوە لەسیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران سیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەدیوە دوای دۆناڵد ترەمپ و هاتە سەرتەختی جۆو بایدن بەوپێیەی سزاکانی سەردەمی سەرۆکی پێشوو هێشتا ماون و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا باش نین. بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەوەی جێی سەرنجە کەئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشوو هەڵەشە نییە لەبەرامبەر تاران‌دا، ئەمەش دوای هێرشە ئامسانییەکە دەرکەوت بۆ سەر ناوچەی ئەبوکەمال لەسوریا. «وادیارە واشنتن جیاوازییەکی روون دەردەخات بە بەراورد بەکردە هەڵەشەییەکانی ئیدارەی پێشوو»، ئادەمز وای نووسیوە. لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر کوژرانی بەڵێندەرێکدا لەعێراق لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بەکوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، کرد لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا وەڵامی ئیدارەی بایدن، بەپێی وتەی چاودێران، بۆ کوژرانی بەڵێندەرێک لەهێرشەکەی هەولێردا «هاوئاست بوو» بەجۆرێک لەجۆرەکان «حەق بەحەق بوو». هێرشەکەی ئیدارەی بایدن ئەوەش دەردەخات کەنابێتە مەترسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. نیک پاتن واڵش، سەرنووسەری بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سی ئێن ئێن، لەوتارێکدا نووسیویەتی: هێرشەکەی ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق-سوریا هەڕەشەیەکی بەرجەستە دروستناکات بۆ دیبلۆماسییەت لەگەڵ ئێران، رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ ئەوە پێکهێنرا کەئێران دووربخاتەوە لەدەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی نەک ویستی بۆ هەژمونی هەرێمی و کارکردن لەسەر پرۆگرامی چەکی تر». ئابوری ئێران و هەناردەی نەوت سزا ئابورییەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆر گەورەی گەیاندووە بەئابوری ئێران، بەڵام ئەوەی ئیدارەی پێشووی دەیخواست کەگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران بوو بە «سفر» نەهاتە دی، بەڵکو لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لەهەڵکشاندایە. بەپێی وتەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، کەهەفتەی پێشوو بۆ پرێس تیڤی ئێران قسەی کرد، سزا ئابورییەکانی واشنتن بڕی یەک ترلیۆن دۆلار زیانی گەیاندووە بەئابوری وڵاتەکەی. زەریف وتیشی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ (٨٠٠) جۆری سزای کۆنی سەپاندووەتەوەو (٨٠٠) جۆری تری نوێی لەسەر داناوە بۆ تێکشکاندنی ئابوری وڵاتەکەی. زەریف باسی لەوەشکرد، لەحاڵەتی گەڕانەوەیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا داوای قەرەبوو دەکەنەوە. لەئایاری ٢٠١٨ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی ئێران کشایەوەو لەچوارچێوەی هەڵمەتی «فشاری باڵا» واشنتن دەستیکرد بەسەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر تاران. لەساڵی ٢٠١٩، مایک پۆ‌مپێیۆ باسی لەوەکرد کەدەیانەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر، لەکاتێکدا کە رایگەیاند سزاکانی وڵاتەکەی هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە (٤٠٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای S&P Global Platts، کەکۆمپانیایەکی بەریتانییە و زانیاری بازرگانی و شیکاری نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە، هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بەرزبووەتەوەو مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیش ئاستی بەرهەمهێنان بەرزترینی تۆمارکردووە لەساڵی ٢٠١٩ەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئێران لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠٢ەوە، (٨٠٠) هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی نەوتی قورسی هەناردەکردووە، کەئەمەش هەڵکشانێکی بەرچاوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو کە لەهەندێک مانگدا هەناردەی رۆژانەی وڵاتەکە دەگەیشتە (٥٠٠) هەزار بەرمیل. کڕیاری نەوتی ئێران بەپلەی یەکەم چینەو دوای ئەویش ڤەنزوێلاو یابان و کۆریای باشور دێن. راپۆرتەکە ئەوەش دەردەخات کەحکومەتی ئێران داوای لەدامەزراوەکانی کردووە کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن و لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمهێنان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (١٤٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەمەش زۆرترین ئاستی بەرهمهێانە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٩ەوە. بەڵام کۆمپانیای پێترۆ لۆجیستیکی سویسری، لەنوێتترین راپۆرتدا رایگەیاندووە کە مانگی شوبات هەناردەی نەوتی ئێران کەمیکردووەو ئەو هەڵکشانەی لەمانگی کانوونی دووەمدا بەخۆیەوە بینیوە بۆ (٢٥٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە.
هاوڵاتى دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان حه‌وت به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى خاڵه سنوریه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن:"ئێمه ئامه‌ده‌ین بچینه دادگا به‌مه‌رجێک دانیشتن کراوه بێت"،و ده‌شڵێن:" به‌دڵنیایى کۆتایى به قاچاغچێتى بهێندرێت داهاتى مانگانه‌ى خاڵه سنورییه‌کان نزیکده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه". عه‌لى حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له‌باره‌ى قاچاغچێتى له خاڵه سنوریه‌کان رایانگه‌یاندووه، "به‌رپرسانى دارایى و به‌تایبه‌ت گومرگ، ده‌یانه‌وێت بڵێن، ئه‌م دۆسیه‌ى قاچاغیه گه‌وره‌کراوه، به‌رپرسانى باڵاى له پشت نیه، به‌دڵنیایى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵات له کوردستان له‌پشت قاچاغچێتیه‌وه‌یه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، کارى کۆمپانیاى به‌رپرسان و حزبه‌کان چه‌ند که‌سێکى له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک کردووه‌ته خاوه‌نى ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌ک شتێکى یاسایى و ئاسایى ته‌ماشا ده‌کرێت،" 13 کۆمپانیا له ھه‌ریه‌ک له خاڵه سنوریه‌کان مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن، له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى گرێبه‌ستیان بۆ نه‌کراوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و مه‌حسوبیه‌ت و حزب حزبێنه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى چه‌ند که‌سێک". هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "به‌دڵنیایى به کۆتایى قاچاخ و ڕێککردنه‌وه‌ى کۆمپانیاکاری، داھاتى خاڵه سنوریه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه له 300 ملیار دینارى مانگانه". حه‌وت داوا و به‌ڵگه له‌سه‌ر قاچاغچێتى: یه‌که‌م: داھاتى خاڵه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سوریا ئاشکرا بکه‌ن. دووه‌م: 95% جگه‌ره به قاچاخ دێت و نوسینگه‌یان له بازاڕى جگه‌ره‌که‌یه، رسوماتى گومرگى جگه‌ره به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه‌ى قاچاخى زۆر که‌مبو مانگانه نزیکه‌ى 10 ملیۆن دۆلار که‌میکردوه. سێیه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھێنانى مریشکى به‌ستوى له‌ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌کردوه، بازاڕپڕه له مریشکى به‌ستوى ده‌ره‌وه. چواره‌م: ھێنانى ھێلکه قه‌ده‌غه‌یه‌و بازاێ پڕه له ھێلکه‌ى قاچاخ، بازاڕپڕه له خورماى قاچاخ. پێنجه‌م: زیاتر له 16 ھه‌زار ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل به قاچاخ داخڵکراوه‌و ئێستا بێ ژماره‌ن، ھه‌وڵێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یان پێبدرێت. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ھیچ مۆڵه‌تێکى به ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى و ئێرانى و تورکى نه‌داوه، مه‌یدانى ئاژه‌ڵان پڕه له حه‌یوانى سورى و تورکى و ئێرانى (ئێستا ھێنانى ئاژه‌ڵى سورى راگیراوه). حه‌وته‌م: ئێستا مس و فافۆن و زه‌رد، بارھه‌ڵگرى به حه‌وت ملیۆن دینار ده‌برێته ده‌ره‌وه به‌بێ گومرگ.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گاته (260) ملیۆن دۆلار‌و دراوه به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ده‌شڵێت: «تائێستا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با به‌ستراوه، به‌ڵام سیستمه‌که نه‌خراوه‌ته‌کار». هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌قه‌یرانى که‌مى کاره‌بادا بووه‌و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه که بۆ هه‌ر ماڵێک (20) ئه‌مپێر کاره‌با دابین بکرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه وزه‌ى «فه‌وتاو» بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى کاره‌با. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌ساڵى 2017 ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست به‌کارکردن بکرێت تێیدا، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستى پێکراوه‌و بڕیاره تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو ته‌واو بکرێت. وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ته. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار زیاترى تێده‌چێت، هه‌مووى حکومه‌تى هه‌رێم دابینى ده‌کات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، تائێستا (512) هه‌زار پێوه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌ستراوه، وتیشى:»تائێستا سیستمه‌که کارى پێنه‌کراوه‌و که‌ى هه‌مووى ته‌واو بوو ئه‌وکات ده‌خرێته‌کار». «به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى کردوومانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا پابه‌ندمان کردوون به‌ورده‌کارى هونه‌رى و دارایى ناو گرێبه‌سته‌که، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له‌پێوه‌ره‌کاندا لێپرسینه‌وه له‌کۆمپانیاکان ده‌که‌ین». به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم واى وت». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیاى جیاواز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێرو دهۆک. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (تى ئێڵ) و (شاندز) کردووه، تى ئێڵ سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات و شاندزیش سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ کۆمپانیاى شاندز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى به‌بڕى (11) ملیۆن و (300) هه‌زار دۆلاره، بۆ کۆمپانیاى تى ئێڵ له‌هه‌ولێر بڕه‌که‌ى هەشت ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلاره، له‌دهۆکیش به‌بڕى چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان نییه‌و حکومه‌تى هه‌رێم خۆى دابینى کردووه‌و یه‌ک فلس له‌سه‌ر هاووڵاتیان ناکه‌وێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ته‌نها کڕینى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌باى هه‌رێم تێچووه‌که‌ى (102) ملیۆن و (438) هه‌زار دۆلاره. به‌ڵێنده‌رێکى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى ده‌ڵێت کۆمپانیاکان بۆ به‌ستنى هه‌ر بۆکسێکى پێوه‌رى زیره‌ک (20) دۆلار قازانج ده‌که‌ن. به‌کر ره‌شید به‌ڵێنده‌رى جێبه‌جێکارى پێوه‌رى زیره‌ک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بۆ هه‌ر بۆکسێکى بچووکى پێوه‌رى کاره‌با (21) دۆلار و بۆکسى گه‌وره (23) دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ستنى ته‌نها یه‌ک بۆکسى پێوه‌رى زیره‌ک (43) دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که‌واته به‌بۆکسى بچووک و گه‌وره‌وه زیاتر له (20) دۆلار قازانجى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانە ده‌بێت». ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، که‌واته (20) دۆلار زه‌ڕبى ملیۆنێک و (500) هاوبه‌شى کاره‌با ده‌کاته (30) ملیۆن دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکان. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌لایه‌ن سێ کۆمپانیا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌یه‌کێکیان رووپێوى گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمپانیاى دووه‌م بۆرده‌کانى رێکده‌خات و کۆمپانیایه‌کى سێیه‌میش بۆرده‌کان له‌سه‌ر عه‌موده‌کان داده‌نێت. به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز که له‌پارێزگاى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌به‌ستێت، ئاماژه به‌ئاماره‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات. یونس تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز له‌پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:»ته‌نها بۆکسه‌کان ده‌به‌ستین، وه‌کو شاندز ته‌نها کاره‌که‌مان داوه به‌گروپ نه‌ک کۆمپانیاى دیکه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که (231) هه‌زار و (618) سندوق به‌ر پارێزگاى سلێمانى و (200) هه‌زار و (639) بۆکسى کاره‌با بۆ پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆکیش (128) هه‌زار و (814) بۆکسى کاره‌باى به‌رده‌که‌وێت. هاوکات باسى له‌وه‌شکرد کۆى گشتى (561) هه‌زار و (71) سندوقه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان. وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ورده‌کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک باس ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک نییه، به‌ڵکو سه‌رپێچیه‌کانى کاره‌با تۆمار ده‌کات و ده‌ینێرێت بۆ سیستمه‌که. سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک، یه‌که‌کانى کاره‌با به‌پێى کات، واتا هه‌موو کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر جارێک تۆمار ده‌کات و له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنتڕۆڵى ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌کارییه‌کى هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکى کاره‌با تۆمار و چاودێریى ده‌کات». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و پێوه‌ره کۆنتڕۆڵى کاره‌با ئاگادارده‌کاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچى و ده‌ستکارییه‌ک که‌هاوبه‌شى کاره‌با بیکات و کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت کاره‌باکه‌ى ببڕێت. «خه‌ڵک واتێگه‌یشتووه ته‌نها پێوه‌رى زیره‌که، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیسته‌مێکى زیره‌کى کاره‌بایه‌و پێوه‌ره‌کان ته‌نها به‌شێکن له‌سیستمه‌که«، سیروان محه‌مه‌د واى وت. گرێبه‌ستى پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى 2017 ئیمزا کراوه، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستکرا به‌جێبه‌جێکردنه‌وه‌ى و به‌وته‌ى وه‌زیرى کاره‌باش»دانانى پێوه‌رى زیره‌ک لەسه‌دا 80%ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌رده‌کات، چونکه زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر کاره‌با ناهێڵێت».
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌فدێکى باڵاى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرس گه‌یشته به‌غدا. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رۆکایه‌تى که‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ژماره‌یه‌ک پرسى بازرگانى و پیشه‌سازى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى عێراق گه‌یشته به‌غدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، به‌شێکى گفتوگۆکانى وه‌فده‌که په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بۆ دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکان و پێدانى مۆڵه‌تى کارى پیشه‌یى و چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى په‌یوه‌ست به کارگه و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستان. سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى حکومه‌تى فیدڕاڵ رێکه‌وتنێکى ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى پێکهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى و به‌بازاڕکردنی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وتى له مانگى شووبات ئاشکراکرد و ڕایگه‌یاند، که به‌راورد به مانگى کانوونى دووه‌م زیادیکردووه و داهاته‌که‌ى پێنج ملیار و 26 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ یه‌کى ئازارى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانى کۆمانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ) له‌مانگى شوباتى رابردوودا بڕى 82 ملیۆن و 877 هه‌زارو 757 به‌رمیل نه‌وت له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک و ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه هه‌نارده‌کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه تێکڕاى نرخى نه‌وت له مانگى شوباتدا 60 دۆلار‌و 33 سه‌نت بووه‌و به‌وپێیه‌ش داهاتى نه‌وت پێنج ملیار و 26 ملیۆن 807 دۆلار بووه. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و نه‌وته‌ى مانگى رابردوو هه‌نارده‌کراوه 79 ملیۆن و 105 هه‌زارو 329 به‌رمیلى له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه بووه‌و سێ ملیۆن و 772 هه‌زارو 428 به‌رمیلیشى له کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوکه‌وه له‌ڕێى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیاوه هه‌نارده‌کراوه".