هاوڵاتى به فه‌رمانى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، سوپاى ئه‌و وڵاته هێرشێکى ئاسمانى له سووریا دژى چه‌کدارانى نزیک له ئێران ئه‌نجامداوه و پێنتاگۆن رایگه‌یاند:" هێرشه‌که وه‌ڵامى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌یه بۆ سه‌ر بنکه‌ى هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر". پێنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که چه‌ندین پێگه‌ى که‌تائیبى حیزبوڵڵا و که‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا له رۆژهه‌ڵاتى سووریا کراونه‌ته ئامانج" ئه‌و گرووپانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریى ده‌کرێن". له هێرشه ئاسمانییه‌که‌دا حه‌وت بۆمبى 226 کیلۆگرامى به‌کارهێندراون، پێنتاگۆن جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که"هێرشه‌که وه‌ڵامى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌یه بۆ سه‌ر بنکه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریکییه‌کان له عێراق، هه‌ولێر". هاوکات، روانگه‌ى سوورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له هێرشه‌که‌ى ئه‌مریکادا 17 چه‌کدارى گرووپه‌کانى لایه‌نگرى ئێران کوژراون له‌شارى ئه‌لبوکه‌مالى سنورى نێوان عێراق و سووریا. لاى خۆیه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" کاره‌کانمان به باشى ئه‌نجامداوه هه‌ر به‌و جۆره‌ى که پێشبینیمان ده‌کرد، ئێمه رێگه‌مان به عێراقییه‌کان داوه و هانیشمان دان لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌واڵگریى تایبه‌ت به‌و پێگانه ئه‌نجامبده‌ن تا بتوانین به‌بێ هه‌ڵه پێگه‌کان بۆردومان بکه‌ین و هێرشه‌که به‌شێوه‌یه‌کى پیشه‌ییانه ئه‌نجامدراوه".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ى چین له‌گه‌ڵ موسڵمانانى ئویغور جینۆسایده، ئه‌مه‌ش له‌کاتێ:دایه یه‌ک ملیۆن ئویغور له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن. په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه "جینۆسایدێک بۆسه‌ر که‌مینه‌ى گه‌لى ئویغور له چین روده‌دات". دواى هه‌نگاوه‌که‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا به رۆژنامه‌ڤانانى راگه‌یاند، "دۆخى گه‌لى ئویغور جێگه‌ى نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌یه"، هیواى خواست که وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کار بکه‌ن. چالاکوانان و شاره‌زایانى مافه‌کانى مرۆڤ ئاماژه‌یان به‌وه ده‌اوه که یه‌ک ملیۆن موسڵمان له کامپه‌کانى رۆژئاواى هه‌رێمى شینجیانگ (تورکستانى رۆژهه‌ڵات) ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌شێک له چالاکوانان و سیاسه‌توانانى رۆژئاواش چین به به‌کارهێنانى ئه‌شکه‌نجه‌دان و کارپێکردنى به‌زۆر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن. له‌به‌رانبه‌ردا چین ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ پێشێلکردنێکى مافه‌کانى مرۆڤى له‌و هه‌رێمه ئه‌نجامدابێت و ده‌ڵێت، کامپه‌کان بۆ راهێنانى پیشه‌یین و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى "توندڕۆیی" پێویستن. لاى خۆشییه‌وه، باڵیۆزخانه‌ى چین له لاهاى رایگه‌یاندوه، هه‌ر پێشنیارێک بۆ جینۆساید له شینجیانگ "درۆیه‌کى رونه" و په‌رله‌مانى هۆڵه‌نداش "به ئه‌نقه‌ست زیان به چین ده‌گه‌یێنێت و به ئاشکرا ده‌ست له کاروبارى نێوخۆى وڵاته‌که‌مان وه‌رده‌دات". هاوکات، له راگه‌یێندراوێکدا له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆی، باڵیۆزخانه‌ى چین له لاهاى رایگه‌یاندوه، دانیشتوانى ئویغور له شینجیانگ له ساڵانى رابردودا گه‌شه‌ى کردوه، "به شێوازێکى باڵاتر له شێوازى ژیان و پێشبینیى ته‌مه‌ندرێژییان دڵخۆشن".
هاوڵاتى له خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆى ناسرییه‌دا، خۆپیشانده‌رێک کوژرا و زیاتر له 42 که‌سیش بریندار بوون، وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیش، ده‌چنه شاره‌که بۆ هێورکردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که. به پێى میدیا عێراقییه‌کان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى له‌سه‌رکارلادانى چه‌ند به‌رپرسێکى پارێزگاکه، خۆپیشاندانه‌کانى شارى ناسرییه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق، گرژیى زیاتریان به‌خۆوه بینی. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له پارێزگاى زیقار، به میدیاکانى ڕایگه‌یاندوه: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له ئه‌نجامى گرژیى و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، خۆپیشانده‌رێک کوژراوه و 42 که‌سى دیکه‌ش له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان، بریندار بوون. هه‌روه‌ها عوسمان غانمیى وه‌زیرى ناوخۆ و عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دیى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، چوونه پارێزگاى زیقار به‌و ئومێده‌ى بتوانن ئاڵۆزییه‌کان دابمرکێننه‌وه و ئاسایش و ئارامیى بۆ شارى ناسریه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاکه، بگه‌ڕێننه‌وه. ماوه‌ى سێ ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى فراوان له پارێزگاى زیقار ده‌ستى پێکردوه و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن، نازم وائیلى پارێزگار له پۆسته‌که‌ى دووربخرێته‌وه و گۆڕانکاریى له پۆسته حکومییه‌کانى دیکه‌شدا بکرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى ده‌کات ئه‌و لایه‌ن و گروپانه‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامدا بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بوون و به‌توندى سزا ده‌درێن. فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند:" به‌م نزیکانه وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه به‌غداو له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ده‌گه‌نه رێککه‌وتن، به‌وه‌ش له حه‌وت رۆژى دیکه‌دا پرۆژه یاساى بودجه بۆ په‌سند کردن ده‌چێته په‌رله‌مان". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا باشن، به‌ڵام هه‌ندێ کێشه هه‌یه و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه دانوستان ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر فوئاد حسێن ده‌ڵێت" ئه‌م هێرشه تیرۆرستى بوو دونیاى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش ئیدانه‌یان کرد، ئێستا هه‌م حکومه‌تى عێراق و هه‌م هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌ردوولا ده‌زانن کێ ئه‌و هێرشانه‌ى کردوه، زانیارى له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌ر ده‌سته". هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یانکردوه کارێکى تیرۆرستیانه بووه که له‌به‌غداو له‌ناوچه‌کانى دیکه‌ش کردویانه، بۆیه ئه‌وانه رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌و به توندى سزا ده‌درێن.
هاوڵاتى ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، هۆشداریدا له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌پۆلى سێیه‌مى. ئه‌نگێلا مێرکڵ له چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند، له کۆتایى مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2020دا، سیستمى ته‌ندروستیى ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووى بارودۆخێکى له‌ناکاو ببووه‌وه، راشیگه‌یاند:"له‌ئێستادا ژماره‌ى هه‌وکردنه‌کان زۆر که‌متره و رێژه‌ى مردن به‌هۆى ڤایرۆى کۆرۆناى نوێوه که‌میکردووه". هه‌روه‌ها راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌کرێت بیر له هه‌نگاو به هه‌نگاو که‌مکردنه‌وه‌ى رێکاریه‌کانى دژبه کۆرۆنا بکه‌نه‌وه و راشیگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو نه‌بێت که‌مکردنه‌وه رێکاریه‌کان ئاسان ده‌بێت، به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو، که ئێستا ره‌نگه سێیه‌م شه‌پۆل دروست ببێت، ده‌چینه قۆناغى نوێى په‌تاکه‌وه". هاوکات مێرکڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه‌ى له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا توندتره و شوێنى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرێته‌وه که سه‌ره‌تا سه‌ریهه‌ڵدا. "ئێستا پێویسته به‌ژیریى و به‌وریاییه‌وه به‌ره‌وپێش بچین بۆ ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌م وانه‌کات پێویست بکات به داخستنى هه‌موو ئه‌ڵمانیا".
هاوڵاتى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چه‌کى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا وه‌رگیراوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا، به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌کى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم له به‌غدا وه‌رگیراوه. به‌غدا نیوه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى بۆ ساڵانى 2014 ، 2015، 2016 بۆ هه‌مو ئه‌و جوتیارانه‌ى که ناویان له لیسته‌کان تۆمارکراوه دابه‌شده‌کرێت که بڕه‌که‌ى 268 ملیار دیناره.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکره‌وه و تێیدا هاتووه، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 199 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و شه‌ش که‌سى دیکه به‌هۆى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندووه که سێ که‌س له گه‌رمیان و دوو که‌س له هه‌ولێر و که‌سێکى دیکه له دهۆک به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (٥١٨٣ پشکنینى نوێ) • (١٧٠٤) هه‌ولێر • (١١٢٣) سلێمانی • (٢١٧٤) دهۆک • (٧) هه‌ڵه‌بجه • (١١٥) گه‌رمیان • (٦٠) ڕاپه‌ڕین ٢. تووشبوو: (١٩٩ تووشبووى نوێ) • (١٠٩) هه‌ولێر • (٣٦) سلێمانی • (٥٠) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٣) گه‌رمیان • (١) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (٩٧ چاکبوون) • (٤٣) هه‌ولێر • (٢٣) سلێمانی • (٢٧) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٤) ڕاپه‌ڕین ٤. مردن: (٦ مردن) • (٢) هه‌ولێر • (٠) سلێمانی • (١) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٣) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١١٦٨٣٩٥ (٤١٦٩٣٧ هه‌ولێر، ٢٣٩٥١٠ سلێمانی، ٥٠٤٤٠٢ دهۆک، ٧٥٤٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٠٨٤٣٧ (٣٧٦٧٠ هه‌ولێر، ٣١٣٢٠ سلێمانی، ٣٦٣٤٤ دهۆک، ٣١٠٣ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٠٣٢٥٢ (٣٦١٥٣ هه‌ولێر، ٢٩١٢٥ سلێمانی، ٣٥٠١٥ دهۆک، ٢٩٥٩ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٦٦٦ (٥٨٤ هه‌ولێر، ٤٨٨ سلێمانی، ٥٩٣ دهۆک، ١ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٣٥١٩ (٩٣٣ هه‌ولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆک، ١٤٣ هه‌ڵه‌بجه)
هاوڵاتى حکومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێى له‌باره‌ى ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌رکرد و یه‌کێک له‌وانه‌ش راگرتنى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، به‌پێى بڕیاره‌کانى حکومه‌تى عێراق، هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى عێراق به ته‌واوى راگیرا و ته‌نیا بۆ هه‌ندێک حاڵه‌تى مرۆیى و هاتووچۆى کارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت رێگه‌ى پێده‌درێت. هه‌روه‌ها حکومه‌تى عێراق هه‌موو جۆره چالاکییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى قه‌ده‌غه کردووه تا 8ى ئازارى داهاتوو. هاوکات، کارئاسانى بۆ هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت ده‌کرێت تا چالاکیه په‌روه‌رده‌ییه‌کان که پێویستیان به ئینته‌رنێتى به‌هێز هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى که پرۆسه‌یه په‌کى نه‌که‌وێت ئه‌وه‌ش تا 8ى ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له میانه‌ى کردنه‌وه‌ى به‌شێک له شه‌قامى 150مه‌ترى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" توانیویمانه ده‌ستنیشانى ئه‌و لایه‌نه بکه‌ین که هێرشى موشه‌کیى کرده سه‌ر هه‌ولێر و له داهاتوودا زانیارى زیاتریش ئاشکراده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25ى شوباتى 2021، مه‌سرور بارزانى راشیگه‌یاند، "ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که دران بۆ نه‌هێشتنى متمانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان، شوکر بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت و هیچ یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه نامانوه‌ستێنن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانمان بۆ چاکسازى بۆ ئاوه‌دانى بۆ پێشخستنى کوردستانى خۆشه‌ویستمان".
هاوڵاتى پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان ئه‌مڕۆ بڕیاره‌که‌ى دادگایان له‌باره‌ى سزادانى پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاکوان ته‌میز کرده‌وه. ئه‌مڕۆ 25ى شوباتى 2021، پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ده‌ستگیرکراوانى بادینان روونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه:"په‌یماننامه و جاڕنامه و رێککه‌وتنه تایبه‌ته‌کانى تایبه‌ت به مافى مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوون و بێلایه‌نى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌نه‌وه له هه‌موو پاشکۆیه‌تى و ده‌ستتێوه‌ردانى حزبى و حکومی." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ له ده‌ستورى عێراق و له یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا ژماره 23ى ساڵى 2007 هه‌مان جه‌ختکردنه‌وه هه‌یه. هاوکات، ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌شڵێن: "هیچ رژێم و ده‌وڵه‌ت و کیانێک به‌بێ دادپه‌روه‌رى به‌رده‌وام نابێت، به داخه‌وه له دواى ئه‌و وتانه‌ى له‌دواى تاوانبارکردنى ده‌ستگیرکراوانى بادینان به‌بێ چاوه‌ڕوانیکردنى بڕیارى کۆتایى دادگا درکمان به مه‌ترسى کرد له به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌ى دادگایی‌کردن و سزادانى ده‌ستگیرکراوه‌کان". ئه‌و پارێزه‌رانه‌ى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که "ترسه‌که‌مان له جێگه‌ى خۆیدا بوو کاتێک له رۆژى 16ى شوباتى 2021 دادگایی‌کردن و حوکمدانى ده‌ستگیرکراوانى بادینان نادى و بێدایه‌کمان به‌دیکرد، ئه‌مه جگه له گرتنبه‌رى کۆمه‌ڵێک رێکار له‌ناو هۆڵى دادگا که هه‌ست به‌وه‌نه‌ده‌کرا مه‌به‌ست له دادگاییکردنه‌که به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى بێت." ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه دراون و مامه‌ڵه‌ى نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، که ده‌بوایه دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر هه‌ڵوێستى هه‌بوایه و وته‌کانیان له‌به‌رده‌م دادگاى تاوانه‌کان به بنه‌ما دابنرایه." رۆژى 16ى شوبات، دادگاى تاوانى هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج له ده‌ستگیرکراوانى بادیناندا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى و کاردانه‌وه‌ى راى گشتى و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسیه‌کان و په‌رله‌مانتارانى به‌دواى خۆیدا هێنا و به بڕیارێکى نادادپه‌روه‌رانه‌ى ده‌زانن. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندبوو، بڕیارى دادگا بۆ سزادانى راگیراوه‌کانى بادینان دوابڕیار نییه، وتیشی، "هیچ که‌س و لایه‌نێک مافى ده‌ستوه‌ردانیان له کاروبارى دادگادا نییه". که‌سوکارى سزادراوانى بادینان له په‌یامێکدا بۆ رایگشتى باسیان له‌وه‌کرد، ده‌سه‌ڵات به ناڕاسته‌وخۆ و له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى دانپێدانانى به‌زۆرى کوڕه گیراوه‌کانیان ده‌کات.
هاوڵاتى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:"کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و تا ئێستاش نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى ته‌واوکراون". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، ساسان عه‌ونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" کارکردن له شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ى خشته‌ى به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان، تا ئێستا نزیکه‌ى %10ى کاره‌کانى جێبه‌جێکراون و سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانیش به‌رده‌وام چاودێریى کاره‌کانى ئه‌و پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌ى سلێمانى ده‌کات". هه‌روه‌ها وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار راشیگه‌یاند" تۆپۆگرافیاى ئه‌و شوێنه‌ى که شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى لێ جێبه‌جێ ده‌کرێت تاراده‌یه‌ک سه‌خته و هێشتا کارکردن لێى له قۆناغى خۆڵکارى و بڕین و پڕکردنه‌وه و جێبه‌جێکردنى کاره کۆنکرێتییه‌کاندایه". هاوکات، ساسان عه‌ونى له‌باره‌ى کاریگه‌رییه‌کانى که‌شوهه‌واى باراناوى و به‌فربارین له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى شه‌قامه‌که وتی" ئه‌و چوار مانگه‌ى که وه‌رزى زستان بوو، به‌هۆى باران و به‌فر و سه‌ختى که‌شوهه‌واوه تاراده‌یه‌ک به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى کاره‌کان دروست بوو، له‌گه‌ڵ خۆشبوونى که‌شوهه‌وادا له وه‌رزى داهاتووه‌وه کاره‌کانى ته‌واوکردنى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌کى باشتر به‌ره‌و پێش ده‌چن".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ید قادر مسته‌فا، باوکى مسته‌فا سه‌یدقادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا کۆچى دواییکرد. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که"به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، هه‌واڵى کۆچى دوایى که‌سایه‌تى دیارى کۆمه‌ڵایه‌تى و چاکه‌خواز خوالێخۆشبو (سه‌ید قادر مسته‌فا عه‌زیز) باوکى مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، "بۆ ئه‌م بۆنه ماته‌مه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى کاک مسته‌فا و خێزان و بنه‌ماڵه و هاورێیانى مام سه‌ید قادر ده‌که‌ین". سه‌ید قادر مسته‌فا که‌سایه‌تییه‌کى ناسراو و کۆمه‌ڵایه‌تى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه کۆچى دواییکرد، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له‌زێدى خۆى له قه‌ڵادزێ به‌خاک بسپێردرێت.
هاوڵاتى له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان باس له‌پرسى ئازادى ڕاده‌ربڕین کراوه. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ماتی‌و توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریکا له عێراق جه‌ختیکرده‌وه له گرنگیى ئازادى ڕاده‌ربڕین و ئازادى ڕاگه‌یاندن و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه به کارکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. هه‌روه‌ها گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ى دانوستانه‌کانى تایبه‌ت به بودجه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق و له درێژه‌ى گفتوگۆکانیشدا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان باسیان لێوه‌کرا. باڵیۆز توله‌ر جه‌تى له‌وه کرده‌وه که" یه‌کگرتوویى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌که‌ى باشترین ڕێگه‌یه بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و بوژاندنه‌وه‌ى ئابورى و دابینکردنى ئاساییش و ژینگه‌یه‌کى به‌هێز بۆ وه‌به‌رهێنان".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه و نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 67 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 67.66 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 63.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 63.78 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخى نه‌وتى خاوه له سیانزه مانگى رابردوودا. ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌ى 10% له‌و ویلایه‌تى ته‌کساس وه‌ستێندراوه که‌ده‌کاته ملیۆنێک به‌رمیل له‌رۆژێکدا. شاره‌زایانى بۆرسه‌ى نه‌وت له جیهاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که نرخى نه‌وتى خاو زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه تا کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌گاته 75 دۆلار.