هاوڵاتى بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،"هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتنى راسته‌قینه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی، مووچه بێ لێبڕین دابه‌شبکرێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى شوباتى 2021، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:"له ئه‌گه‌رى رێککه‌وتندا به‌شه بودجه‌ى مانگانه وه‌ها ده‌بێت، خه‌رجى گشتى هه‌یه، جا خه‌رجى سیادى لێده‌بڕن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه خه‌رجى فیعلییه و 12.67% ده‌نێردرێته هه‌رێمى کوردستان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"جا هه‌رچه‌ند خه‌رجى سیادى که‌م بێت و خه‌رجى گشتى زیاد بێت، به‌شه بودجه‌ى ئێمه زیاتر ده‌بێت، به‌ڕاى من له‌گه‌ڵ هاتنى پاره و داهاتى نێوخۆیى مووچه بێ لێبڕین ده‌درێت و به‌شێکیش بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌مێنێته‌وه". بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌وان بودجه‌یان زیاد نه‌کردووه، به‌ڵکو که‌میان کردووه‌ته‌وه، وتى:"پێشتر 164 تریلیۆن بوو ئێستا 129 تریلیۆنه، به‌شى حاکیمه که سووته‌مه‌نی، به‌شه‌خۆراک و ده‌رمان له‌خۆده‌گرێت ئه‌وه جێگیره و بۆ هه‌رێمى کوردستان دێت".
هاوڵاتى نوسینگه‌ى فوئاد مه‌عسوم رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"قسه‌کانى شیرین خانى کچى په‌یوه‌ندیان به‌فوئاد مه‌عسومه‌وه نیه و زۆرجاریش هه‌وڵیداوه بۆچون و روئیاکانى واقعى بن و واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنێت به‌ڵام له‌ته‌مه‌نێکدا نیه که ئاراسته بکرێت و له‌چ حزبێک کارده‌کات". نوسینگه‌ى فوئاد مه‌عسوم له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، رایگه‌یاند:"ماوه‌یه‌که به‌ڕه‌وا و ناڕه‌وا هێرشێکى نامه‌نتیق ده‌کرێته سه‌ر د.فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و سه‌رکرده‌ى رۆژانى خه‌باتى شاروشاخ و ماندوبون، به‌هۆى لێدوانى خاتو شیرین فوئاد مه‌عسومى کچه‌که‌یه‌وه". راشیگه‌یاند:" فوئاد مه‌عسوم نه‌ک هه‌رله‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره لێدوان و قسانه نیه و دوره له بۆچون و ڕاو که‌سایه‌تی، زۆربه‌ى کاتیش دژ و نا هاوڕابووه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بۆچونانه که به‌داخه‌وه به‌شێک له راگه‌یاندنه‌کانیش به‌مه‌به‌ست و بۆ ناشیرینکردنى خه‌باتى پاک و نه‌زیهى جه‌نابى دکتۆر فوئاد ته‌رویجى ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌که‌ن". هه‌ر له‌و رونکردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، " شیرین خانى کچى فوئاد مه‌عسوم هه‌رگیز هیچ پۆستێکى له ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و نه پێشتر و نه‌دواتر له هیچ جومگه‌یه‌کى نزیکى باوکیه‌وه نه‌بووه، ئه‌و قسانه هه‌مووى دورن له‌راستیه‌وه که گوایه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار پۆستى هه‌بوه". هاوکات، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک کۆمارى پێشوى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، دکتۆر فوئاد چه‌ندینجاریش ئه‌وه‌ى دوپاتکردۆته‌وه که "کچه‌که‌ى له‌ته‌مه‌نێکى گه‌وره‌دایه‌و خاوه‌نى ماڵ و هاوسه‌رى خۆیه‌تى و له‌وڵاتێکى تر ده‌ژیت و زۆر هه‌وڵیشیداوه که بۆچون و روئیایه‌کانى واقعى بن و واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دونیابینی‌دا یه‌کناگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خاتونه له‌ته‌مه‌نێکدا نیه که ئاراسته بکرێت و خۆى ئازاده له چ حزبێکدا کارده‌کات و چى ده‌ڵێت".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌رێم رازى بووه به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى فیدراڵى". هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى رایگه‌یاند:"هه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردیه‌کان سه‌ره‌ڕاى جیاوازى له بۆچونه سیاسیه‌کانیان له‌ئێستادا یه‌کخراوه، هه‌رێمى کوردستانیش ڕ‌ازى بووه به ڕاده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌که‌ى به حکومه‌تى فیدڕاڵی". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌و رازى بوونه به‌پێى ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ى حکومه‌ته که پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کردوه، به‌ڵام حکومه‌ت شکسته‌کانى ده‌خاته ئه‌ستۆى هه‌رێمى کوردستان". زێبارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد چوار کێشه هه‌یه که ده‌بێت له‌نێوان عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێن که په‌سه‌ندکردنى یاساى نه‌وت و گاز، ئه‌نجومه‌نى فیدڕاڵى له ده‌ستور که په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و پارێزگاکان که ناڕێکخراوه، جگه له‌وه‌ش، ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى و یاساى دادگاى فیدڕاڵییه. بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێشنیازه نوێیه‌کان له‌باره‌ى پشکى هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاساى بودجه سه‌ردانى به‌غدا بکات. پرۆژه نوێیه‌که‌ى لایه‌نه شیعه‌کان له‌سه‌ر رێککه‌وتوون پێدانى 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه به کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و دواتر به‌غدا شایسته‌ى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و خه‌رجییه‌کانیان به نه‌وت ده‌ده‌نه‌وه هه‌رێم.
سه‌رکۆ جه‌مال پاش تێپه‌ڕبوونى هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێردا تائێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامن و هیچ زانیارییه‌کى ورد له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و وڵاته‌ى له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه بووه بۆ راى گشتى ئاشکرا نه‌کراون. شه‌وى 15ى شوباتى هه‌فته‌ى رابردوو له‌ڕێگه‌ى چه‌ند مووشه‌کێکه‌وه هێرشکرایه سه‌ر شارى هه‌ولێر، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم، که‌سێک گیانى له‌ده‌ستداوه‌و هه‌شت که‌سی دیکه برینداربوون که به‌شێکیان ئه‌مریکین. گروپێک که خۆیان به "سرایا أولیا‌ء الدم" ناو ده‌هێنن له به‌یاننامه‌یه‌کدا، به‌رپرسارێتى خۆیان له‌هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى هه‌ولێر راگه‌یاند. ئه‌و گروپه ئه‌وه‌شیان راشگه‌یاندووه که سیسته‌مى سیرام (CRAM) نه‌یتوانیوه رێ له‌مووشه‌که‌کانیان بگرێت که (24) مووشه‌کیان ئاراسته کردووه و سه‌رجه‌میان ئامانجه‌کانیان پێکاوه. رووداوه‌که کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه، به‌وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌منیى هه‌ریه‌ک له‌ئه‌مریکا و عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم به‌جیا لێکۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌که ده‌که‌ن. ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم ده‌ڵێت:"هه‌ڵدانى ئه‌و مووشه‌کانه به‌گروپێکى میلیشیا ناکرێت و کارێکى وردى هه‌واڵگرییه". جه‌لال شێخ که‌ریم، بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و شاره‌زاى ئه‌منیی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت "که‌موکورتى ئه‌منیى له‌وه‌دایه که ئاگادار نه‌بوون کارێکى له‌وشێوه‌یه روویداوه له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سانه زۆر به‌وردى ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى وردى هه‌واڵگرى بووه". ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش (رێگاى هه‌ولێر- گوێر) بوارى زۆر هه‌یه که به‌وشێوه‌یه رووداوێک رووبدات، وتیشى:"کاریگه‌رى خراپیشى ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم له‌لاى هاوپه‌یمانان". جه‌لال شێخ که‌ریم وتیشى:" ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت". "ئه‌و که‌سانه‌ى کرده‌وه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یان قۆستووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته رێوشوێنى جیاواز بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى هه‌ولێر له‌هێرشى مووشه‌کی، حکومه‌تى هه‌رێم کارى ئه‌وه‌یه که بیپارێزێت و هاوپه‌یمانانیش له‌ڕێگه‌ى ته‌کنیکى پێشکه‌وتووه‌وه خۆیان له‌هێرشى سه‌ربازیى ده‌پارێزن"، جه‌لال شێخ که‌ریم وا ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها جه‌لال شێخ که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و مووشه‌که‌ى هێرشه‌که‌ى پێ ئه‌نجامدراوه رووسییه، ئه‌و جۆره‌ش که به‌کارهاتووه له‌هێرشه‌که‌دا مووشه‌کى شه‌شى و دوانزه‌ییه که زیاتر له‌هه‌شت کیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، "گومانى ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که‌وڵاتێکى دیکه ئه‌و مووشه‌کانه‌ى پێدابن و که‌سانى زۆر شاره‌زاش له‌گه‌ڵیان بووه بۆ هه‌ڵدانى مووشه‌که‌که". قادر حه‌مه‌جان: یه‌که‌مجار نییه کێشه‌ى ئه‌منیى له‌وشێوه‌یه ڕووبدات هاوکات، قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که یه‌که‌مجار نییه کێشه‌ى ئه‌منیى له‌وشێوه‌یه ڕووبدات، وتیشى:" ئه‌وه‌ى له‌کۆیه‌ش روویدا هه‌مان شت بوو، به‌مووشه‌ک کارێکى له‌وشێوه‌یه ئاسانه رووبدات". رۆژى 8ى ئه‌یلولى 2018 له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به حه‌وت مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر باره‌گاى حزبى دیموکراتى ئێران(حدک) که به‌و هۆیه‌وه (٤٠) که‌س کوژران و برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق: ئه‌مریکیه‌کان به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌پشتى هێرشه‌که‌وه بێت و زیاتر گومانه‌کانیان به‌لاى وڵاتێکى دیکه‌ى هه‌رێمیدا ده‌ڕوات سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که نه‌ویست ناوى بنووسرێت به هاوڵاتى وت" هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شیان پێکهێناوه، له‌سه‌ر ئاستى باڵاش لیژنه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌هێرشه پێکهێنراوه". فه‌ریق جه‌مال ئیمینکی، سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى ته‌نها به‌وه‌کرد که‌چاوه‌رێى ته‌واوبوونى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ده‌زگاى ئاسایش لێى به‌رسن، وتیشى:"وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه و هیچى تر‌ى له‌سه‌ر ناڵێن". به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه تائێستا به‌رپرسانى ئه‌منیى هه‌رێمى کوردستان به به‌رپرسانى عێراق و هاوپه‌یمانانیان وتووه که ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ى لێوه ئه‌نجامدراوه له‌ناوچه‌یه‌کى نزیک موسڵه‌وه هاتووه، که مه‌به‌ست لێى (به‌عشیقه‌و به‌رده‌ڕه‌ش)ەوه هاتبێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانان و به‌رپرسانى باڵاى عێراقیش ئه‌و زانیاریانه‌یان تائێستا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و جددى له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌رێى ته‌واوبوونى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌مریکییه‌کان ده‌کات تا لێکۆڵینه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم نزیک بێت له‌ده‌رئه‌نجامى راپۆرتى ئه‌مرییکه‌کان له‌وباره‌یه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مریکیه‌کان به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌پشتى هێرشه‌که‌وه بێت و زیاتر گومانه‌کانیان به‌لاى وڵاتێکى دیکه‌ى هه‌رێمیدا ده‌ڕوات. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌لیواى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، به هاوڵاتى وت" گومان ده‌کرێت وڵاتێکى دراوسێى عێراق له‌و دۆسیه‌یه تێوه‌گلابێت و ئه‌مریکیه‌کانیش جددین له‌وه‌ى به‌وردى لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بکرێت، بۆیه دۆسیه‌که زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ لایه‌نێک پێش بڵاوکردنه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه لێدوان نادات". هه‌روه‌ها وتیشى:"هه‌م ئه‌مریکیه‌کان هه‌م شاره‌زایانى ئه‌منیى به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌و کرده‌وه‌یه‌دا ده‌ستى هه‌بێت، گومانیش ده‌کرێت ئه‌و کرده‌وه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتێکى دراوسێ بۆ تۆمه‌تبارکردنى حه‌شدى شه‌عبى و که‌مکردنه‌وه‌ى نفوزیان له‌ناوچه سوننیه‌کان ئه‌نجامدرابێت، تا ئه‌مریکا له‌و رێگه‌یه‌وه فشار بخاته‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى بیانکاته ئامانج". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شوێنى ئه‌و ئوتومبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که مووشه‌که‌کانى لێوه هاوێژراوه که ئوتومبێله‌که جۆرى (کیا)یه‌و له‌ڕێگه‌ى نێوان هه‌ولێرو گوێڕ دۆزراوه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمدا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، هه‌مان شێواز‌و ته‌کنیک که له‌هێرشى پێشووى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کارهاتبوو، له‌هێرشى شه‌وى 15/٢/2021 دووباره بووه‌ته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى له‌پشت هێرشه‌که‌وه‌ن".
هاوڵاتى کچێکى کورد که‌باوکى خه‌ڵکى که‌لار بووه‌و به‌هۆکارى هه‌ژاریى و سیاسى روویان له‌ئه‌مریکا کردووه، بووه ئه‌ندامى خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانیا دواى هاوسه‌رگیرى کردنى له‌گه‌ڵ هێنرى رۆپه‌ر-کۆرۆزۆندا، که‌خوشکه‌زاى بووکى شاژنه ئه‌لیزابێزى دووه‌مه. کچێکى کورد به‌ناوى هانا جاف دواى ساڵێک له‌ده‌زگیراندارى له‌گه‌ڵ هێنرى رۆپه‌ردا هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامدا که‌ئه‌ندامێکى خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانیایه‌و به‌مه‌ش هانا ده‌بێته ئه‌ندامى هه‌مان خێزان. هێنرى رۆپه‌ر خوشکه‌زاى سارا فێرگسنه، ژنه‌میرى شازاده ئه‌ندرو که میرى شارى یۆرکى ئینگلته‌رایه‌و شازاده ئه‌ندرو دووه‌م کوڕى شاژن ئیلزابێزى دووه‌م، شاژنى ئێستاى به‌ریتانیاو شازاده فلیپه. هێنرى ده‌شبێته پورزاى شازاده یوجین و شازاده بێتریس که له‌پله‌ى نۆیه‌م و ده‌یه‌م دێن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى شاژنه ئیلیزابێزى دووه‌م. هاوسه‌ره‌که‌ى هانا که‌ته‌مه‌نى (٣٥) ساڵه یه‌کێکه له‌نه‌وه‌کانى شا هێنرى حه‌وته‌م، پاشاى ئینگلته‌را له‌نێوان ساڵانى ١٤٨٥ بۆ ١٥٠٩. هاناو هێنرى به‌هۆى هاوڕێیه‌کیانه‌وه یه‌کتریان ناسیوه‌و دواى چوار مانگ له‌یه‌کترناسین له‌دووى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠، هێنرى داواى هاوسه‌رگیریى له‌هانا کرد له‌سویسرا. هانا سه‌ریاس جاف له‌چوارى تشرینى دووه‌مى ١٩٨٦ له‌دایکبووه‌و هاووڵاتییه‌کى مه‌کسیکییه‌و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌و سه‌ر به‌خێڵى جافه‌و نه‌وه‌ى پاشا موحه‌مه‌د جافه. هانا له‌شارى سان دیاگۆى مه‌کسیک له‌دایکبووه‌و بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسى له‌ده‌روونزانیدا به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر ماسته‌رى له‌هونه‌ردا وه‌رگرتووه. هانا که‌سایه‌تییه‌کى سیاسی، نووسه‌ر و چالاکوانه‌و له رێکخراوى جاف بۆ خوێندنکار کار ده‌کات که رێکخراوێکى قازانج نه‌ویسته و تیشک ده‌خاته سه‌ر مافى په‌نابه‌ران و ده‌سته‌به‌رکردنى مافى خوێندن بۆیان. سه‌ریاس جافى باوکی خه‌ڵکی که‌لاره‌و له‌و هاووڵاتیه کوردانه‌یه که له‌ساڵانى رابردوودا به‌هۆکاری هه‌ژاریی‌و سیاسی کوردستانیان به‌جێهێشت‌و روویان له‌وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریکا کرد، هه‌ر له‌وێش ژیانی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی تر پێکهێناوه.
هاوڵاتى رابه‌رى باڵاى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند:" ئێران مل بۆ فشاره‌کان نادات، به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 60% یۆرانیۆمى پیتێنراو ده‌توانێت به‌رهه‌بهێنێت". ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یى راشیگه‌یاند:"له‌ئێستادا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى ناده‌ین، به‌ڵام به‌پێى پێویستى خۆى رێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رزده‌که‌ینه‌وه".
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک دواى ئه‌وه‌ى دادگاى هه‌ولێر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى دهۆک سه‌پاند، بڕیاره‌که بووەته جێگه‌ى نیگه‌رانى و توڕه‌یى به‌شێک له‌خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوه‌کانیش داواده‌که‌ن پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌که بکرێت و ئازاد بکرێن. دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر- کوردستانى عێراق سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ هه‌ریه‌که له‌پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى دهۆک و هه‌ولێر ده‌رکرد، که‌پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکرابوون. بڕیاره‌که ناڕه‌زایى توندى رۆژنامه‌نووسان، پارێزه‌ران، چالاکوانانى مه‌ده‌نیى و په‌رله‌مانتارانى به‌دواداهات ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه (شێروان شێروانی، گۆهدار محه‌مه‌د، ئه‌یاز که‌ره‌م، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) رۆژى سێشه‌ممه 16ى شوباتى ٢٠٢١ له‌دووه‌م رۆژى دانیشتنى دادگادا به«هه‌وڵدان بۆ تێکدانى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان»، تاوانبارکران و بڕیاردرا به‌شه‌ش ساڵ زیندانى حوکم بدرێن. زێدان موحه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدولمه‌جید، براى رۆژنامه‌نووس گوهدار زێبارى به‌هاوڵاتى وت»براکه‌م له رێکه‌وتی 22ی تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستگیرکراوه، ده‌رچوونى بڕیارى زیندانیکردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ بۆ براکه‌م و هاوڕێکانى ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌و بڕیاره‌که هیچ دادوه‌رى تێدانیه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد براکه‌ى هیچ تاوانێکى نه‌کردووه‌و ته‌نیا ره‌خنه‌ى له‌حکومه‌ت گرتووه، ئه‌وه‌ش شتێکى ئاساییه. زێدان وتیشی»رۆژى هه‌ینی 20ى مانگ گوهدار په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه کرد، قسه‌مان له‌گه‌ڵ گوهدار کرد وتى هه‌موو هه‌وڵێکى خۆتان بده‌ن تا بڕیاره‌که هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وه‌شى وت که‌خۆتان خه‌مبار نه‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ش ساڵیش زیندانی بکرێم به‌سه‌ربڵندییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان». «داوا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌هاناى ئێمه‌وه بێن و هاوکاریى ئێمه بکه‌ن تاوه‌کو بڕیارى زیندانیکردن بۆ براکه‌م و هاوڕێکانى هه‌ڵدوه‌شێنرێته‌وه، په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هیوایه‌کى زۆر به‌ئێمه به‌خشیوه، هیوادارین هه‌موو لایه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ل که‌یسه‌که بکه‌ن»، براکه‌ى گوهدار واده‌ڵێت. رۆژى 18ى شوباتى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد»بڕیارى دادگا بۆ سزادانى چه‌ند راگیراوێک نیگه‌رانى دروستکردووه، به‌ڵام ئه‌وه دوا بڕیار نییه، به‌پێى یاسا، مافى سزادراوانه تانه له‌بڕیاره‌که بده‌ن، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ش ئه‌رکیه‌تى به‌پشتبه‌ستن و رێزگرتن له‌یاساو مافه‌کانى مرۆڤ و مافى یاسایى سکاڵالێکراوو سکاڵاکار، به‌که‌یسه‌که‌دا بچێته‌وه تاهه‌مووان هه‌ست بکه‌ن وه‌ک یه‌ک مافیان پارێزراوه«. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «لاى خۆمانه‌وه چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له‌سه‌روه‌ریى یاسا‌و رێزگرتن له‌سه‌ربه‌خۆییى بڕیارى دادگا‌و له‌پره‌نسیپه‌کانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه...گه‌لى کوردستان هه‌رگیز پاشه‌کشه له‌ئازادى ناکات، رێگه‌ش نادرێت ئازادى بۆ له‌باربردنى خودى ئازادی، خراپ به‌کاربهێنرێت. پاراستن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئازادى و دیموکراسی، بریتییه له‌سه‌روه‌ریى یاسا‌و سه‌ربه‌خۆییى دادگا». نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان، ده‌نگى ناڕازیبوونى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینانم گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یوئێن و زۆرینه‌ى رێکخراوه جیهانییه‌کان نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌ده‌نگى ناڕه‌زایى که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوانى گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى زۆربه‌ى وڵاتان. ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان به‌هاوڵاتى وت»ده‌نگى ناڕازیبوونى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینانم گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یوئێن و زۆرینه‌ى رێکخراوه جیهانییه‌کان». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئێستا چاوه‌ڕێى بڕیارى کۆتایى دادگاى ته‌ممیز ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بڕیاره‌که‌ى دادگای 2ى هه‌ولێر په‌سند بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وکات ناڕازیبوونه‌کانى خۆیان فراوانتر ده‌که‌ن و که‌یسه‌که زیاتر به‌نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن. جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان:دیاره ئه‌م که‌یسه به‌لاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوه‌رانه‌یه‌و جۆرێک له‌هیوا ده‌بینین که‌دووباره پێداچوونه‌وه به‌که‌یسه‌که بکرێت ئه‌یهان وتیشی»ئێمه بێده‌نگ نابین تا ته‌واوى زیندانکراوان ئازاد ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر دادگاى ته‌ممیز سزاکه‌ى ئه‌وان که‌مبکاته‌وه ئه‌وا هه‌ر رازیى نابین، ده‌بێت ئازادبکرێن، بڕیارێکى دادوه‌رانه ده‌ربکات». نوێنه‌رى که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوانى بادینان په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى به‌ئه‌رێنى وه‌سف کرد‌و وتى:» هیوادارین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و حکومه‌تى هه‌رێم پشتگیریى له‌په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم بکەن، نه‌بێته هۆکاری ئەوەی لایه‌نى به‌رامبه‌ر که‌ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێکاره زیاتر که‌یسه‌که وه‌ک بابه‌تێکى سیاسى لێبکات و ته‌نها زیندانکراوان باجه‌که‌ى بده‌ن». دواى بڕیاره‌که‌ى دادگاى دووى هه‌ولێر، مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داوایان کرد رێز له رۆژنامه‌نووسان بگیرێت و دادگا سه‌روه‌ریى خۆى بپارێزێت. قادر حه‌سه‌ن، جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌وه‌ى تێبینیمان کردووه له‌میدیاکان و ده‌زگا حزبییه‌کان شتێکیان ده‌گوت له‌سه‌ر ئه‌م چالاکوانانه‌و له‌هۆڵى دادگاش شتێکى تر بوو، واته ئه‌وه‌ى له‌ڕاگه‌یاندنه‌وه باسى لێوه ده‌کرا ئه‌وه نه‌بوو له‌بنه‌ڕه‌تدا، دیاره ئه‌م که‌یسه زیاتر که‌یسێکى سیاسییه نه‌ک یاسایى». هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى بۆ په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم کرد‌و وتى:»دیاره ئه‌م که‌یسه به‌لاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوه‌رانه‌یه‌و جۆرێک له‌هیوا ده‌بینین که‌دووباره پێداچوونه‌وه به‌که‌یسه‌که بکرێت. هه‌ر بڕیارێک ده‌ربچێت ده‌چێته لاى داواکارى گشتى و داواکارى گشتى ده‌داته دادگاى پێداچوونه‌وه ، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که دادوه‌رانه‌بوو په‌سند ده‌که‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر که‌موکوڕى هه‌بێت دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگا تاپێداچوونه‌وەى له‌سه‌ر بکرێت. جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان، پێشیوابوو نابێت که‌یسى له‌م شێوه‌یه وه‌کو خۆى بڕوات و بێده‌نگی لێبکرێت» ئه‌مه گورزێکى گه‌وره‌یه به‌سه‌ر دیموکراسى و دادگا له‌هه‌رێمى کوردستان، یه‌کێتى به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ته‌و به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌که ده‌کات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابێت که‌یسه‌که وه‌کو خۆى بڕوات». لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک ده‌ڵێت:»ئه‌وانه‌ى سزادراون ئه‌و که‌سانه بوون که‌هه‌فتانه یه‌کجار یا رۆژانه جارێک ده‌چوونه سه‌رشه‌قام تا نائارامى له‌دهۆک په‌یدابکه‌ن». مه‌سعود سه‌رنی، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هه‌ر له‌وکاته‌ى ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکراون شارى دهۆک زۆر زۆر ئارام بووەته‌وه، هیچ کێشه‌مان نیه، خه‌ڵکیش ئارام بووەته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستگیرکراون پێده‌چیت گرێدراون به‌هه‌ندێک ئه‌جێنداى خه‌ڵکى ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى دژایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پارتى ده‌که‌ن وه‌ک په‌که‌که«. ناوبراو وتیشى:» ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه زۆر کاریگه‌رییان کردبووە سه‌ر شه‌قامى دهۆک و خه‌ڵکه‌که به‌تایبه‌ت».
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا به فه‌رمى کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى راگه‌یاند رۆژى 25 مانگ پێنجشه‌ممه ده‌کات. جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا رایگه‌یاند:" له 25ى ئه‌م مانگه‌وه به فه‌رمى ده‌ست به دابه‌شکردنى موچه ده‌کرێت". موچه‌ى ئه‌م مانگه به لێبڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ پله باڵاکان به لێبرینى له‌سه‌دا 50% ده‌بێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان بڕیاریدا، خوێندن له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان به‌رده‌وام بێت. لە کاتژمێردووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەدا بوون. وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، پێویستە هەموو هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندرووستی خۆپارێزی بن و دەشڵێت، "وەزارەتی ناخۆ بەرپرسە لە سزادانی ئەو کەسانەی کە پابەندی رێنماییەکان نابن". جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت، چونکە لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوەتەوە.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نیوه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشته هه‌رێم که بڕیاره راسته‌وخۆ ده‌ست بکرێت به‌دابه‌شکردنی. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى شوباتى 2021، حکومه‌تى عێراق بڕى (٢٦٨) ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد. ئه‌و بڕه پاره‌یه نیوه‌ى ئه‌و بڕه فه‌رمییه‌یه که لاى به‌غدایه‌و هى ساڵانى (2014-2015-2016)یه.
هاوڵاتى وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری راگەیاند. وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22 شوباتى 2021 رایگه‌یاند "بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا و هیوای چاکبوونەوەش بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە لە رووداوەکەدا برینداربوون." بریندارەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسەیشی گیانی لەدەستداوە ناوی نەواف راشدە و تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە. جه‌لال شێخ که‌ریم، بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و شاره‌زاى ئه‌منیی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت "که‌موکورتى ئه‌منیى له‌وه‌دایه که ئاگادار نه‌بوون کارێکى له‌وشێوه‌یه روویداوه له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سانه زۆر به‌وردى ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى وردى هه‌واڵگرى بووه". ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش (رێگاى هه‌ولێر- گوێر) بوارى زۆر هه‌یه که به‌وشێوه‌یه رووداوێک رووبدات، وتیشى:"کاریگه‌رى خراپیشى ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم له‌لاى هاوپه‌یمانان". جه‌لال شێخ که‌ریم وتیشى:" ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت". رۆژى 8ى ئه‌یلولى 2018 له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به حه‌وت مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر باره‌گاى حزبى دیموکراتى ئێران(حدک) که به‌و هۆیه‌وه (٤٠) که‌س کوژران و برینداربوون.
پ.دهۆک به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌جیهان و هه‌رێمى کوردستان ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک له‌مانگى ئادارى 2020داخرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاره دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى ناوچه‌که بکرێته‌وه. سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتىوت:»پێش دوو رۆژ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕى بۆ دووباره کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى شوبات به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌ردوو لایه‌ن به‌فه‌رمى دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى پارێزگاکانى باکورى کوردستان و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه. ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا و پارێزگاى دهۆک بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 به‌فه‌رمى کرایه‌وه که‌ده‌که‌وێته سنورى ناحیه‌ى کانی ماسێ سه‌ر به‌قه‌زاى ئامێدى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک و له‌تورکیاش ده‌که‌وێته ناوچه‌ى جوله‌مێرگى کوردستانى باکور. به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ باسى له‌وه‌کرد ده‌روازه‌که ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتیارى و هاتوچۆى خه‌ڵکى هه‌رێم و پارێزگاکانى باکوورى کوردستان به‌کارده‌هێنرێت، وتیشى:» ته‌نیا ئۆتۆمبێلى بچووک ده‌توانن له‌م ده‌روازه‌یه بچنه تورکیا‌و ده‌روازه‌یه‌که به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و تورکیا کراوه‌ته‌وه«. دوورى نێوان ناحیه‌ى کانی ماسێ و پارێزگاکانى باکورى کوردستان وه‌کو شاره‌کانى وان، شه‌مزینان دوو کاتژمێرو نیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بچێته ئه‌و شارانه‌وه پێویستى به نۆ کاتژمێر ده‌بێت. «له‌وه‌رزى هاوین رۆژانه هه‌زارو (200) که‌س هاتۆچۆیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌وه‌رزى زستان بۆ نزیکه‌ی (600) که‌س که‌مده‌بێته‌وه، خه‌ڵکى ئێمه زیاتر بۆ مه‌به‌ستى چوونه لاى پزیشک و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى پارێزگاکانى باکورى کوردستان ده‌که‌ن، له‌هه‌مانکاتدا خه‌ڵکى ئه‌و پارێزگایانه‌ش دێنه هه‌رێم بۆ کرینى شه‌کرو زۆر شتى تر» سه‌ربه‌ست سه‌برى واى وت. کانى ماسێ ده‌که‌وێته سنورى قه‌زاى ئامێدى له(76) گوند پێکهاتووه‌و ژماره‌ى دانیشتووانه‌که‌ى ده‌گاته هه‌شت هه‌زار که‌س. له‌هه‌رێمى کوردستاندا (29) ده‌روازه بوونى هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک نافه‌رمییه‌و تائێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌فه‌رمى دانى پێدا نه‌نراوه.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت. بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 22-02-2021 بڵاویکردووەتەوە و تێدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابووری رەزامەند درا بە پێدان و خەرجکردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین."
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»حاڵه‌تى کۆرۆناى گۆڕاو زۆره‌و وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونه‌که‌یاندا که‌ئه‌وانه گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کردووه‌و له‌ناوخۆى هه‌رێمدا بوون». رۆژى شه‌ممه 20ی شوباتى 2021 پشکنین بۆ پێنج تووشبووى کۆرۆنا ئه‌نجامدرا که‌گومانى تووشبوون به‌کۆرۆناى گۆڕاویان لێده‌کرا، به‌ڵام رۆژى 21ى شوبات راگه‌یه‌ندرا که‌تووشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون و سه‌رجه‌میان دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێرن. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ته‌ندروستى پێنج تووشبووه‌که جێگیره، تووشبووه‌کان له‌ماوه‌ى رابردوودا گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان نه‌کردووه‌و وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونه‌که‌دا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌موو پێداویستییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن له‌ئامێرى تایبه‌تمه‌ندو پشکنینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسه‌که دابینکراوه‌و چاره‌سه‌ره‌کان و پرۆتۆکۆڵه‌کان بۆ تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو هه‌مان رێکاره‌کانى تووشبووانى جۆره باوه‌که‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌و ئامێره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى پێ ده‌پشکنرێت، ته‌نها له‌هه‌ولێردا هه‌یه‌و له‌هه‌وڵدان له‌هه‌موو شاره‌کانى دیکه دابینى بکه‌ن. سه‌باره‌ت به رێوشوێنى نوێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 23ى ئه‌م مانگه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک رێکارى نوێ بۆ رێگریکردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناى گۆڕاو رابگه‌یه‌نن. به‌پێى دوایین راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم, کۆى گشتى تووشبووانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته (107) هه‌زار و (626) که‌س، له‌و ژماره‌یه (102) هه‌زار و (913) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و سێ هه‌زار و (505) که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆرۆناى گۆڕاو نزیکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه، تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که‌ڤایرۆسه‌که کوشنده بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا ده‌رکه‌وتووه خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له‌جۆره باوه‌که‌ى کۆرۆناش زیاتره. که‌متر له‌مانگێکه مه‌ترسیى بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ى کۆرۆنا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دروستبووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک له‌سنووره‌کانى نێوان عێراق و ئێران داخران. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌نیشانه‌کانى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌کات و ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى تووشى کۆرۆناى گۆراو ده‌بن ئازارى سک و سکچوون و رشانه‌وه‌یان ده‌بێت». بینا هه‌ڵکۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشیه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کۆرۆناى گۆڕاو زۆربه‌ى نیشانه‌کانى وه‌ک ڤایرۆسى کۆرۆنایه‌و ته‌نیا له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا خێراتره بۆیه مه‌ترسیداره«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو تووشى ئازارى سک و سکچوون و ڕشانه‌وه ده‌بین، که‌ئه‌مه باوترین نیشانه‌یه‌تى که‌جیاده‌کرێته‌وه له (کۆڤید19). هاوکات، به‌پێویستى داده‌نێت هاووڵاتیان به‌هه‌مان رێکارى ڤایرۆسى کۆرۆنا باوه‌که خۆیانى لێ‌بپارێزن و به‌رده‌وام بن له‌خۆپارێزی له‌به‌ستنى ده‌مامک و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کترى. هه‌فته‌ى رابردوو کۆرۆناى گۆڕاو له‌عێراق تۆمارکراو وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراقیش هۆشداریى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو راگه‌یاند و بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سێ ملیۆن ژه‌مه فاکسینى دژه کۆرۆنا بگاته به‌غدا.
سه‌رکۆ جه‌مال بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن، به‌ڵکو چاوه‌ڕێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌که‌ن. ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم به‌شێوه‌ى «رۆژ ناڕۆژێک» به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێگه‌ده‌درێت هه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت به‌ئۆنلاین بخوێنێت له‌ڕێگه‌ى پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمێک ده‌توانێت نه‌چێته‌وه بۆ خوێندنگەکه‌ى. سه‌یوان عه‌لی، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌مانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم». هه‌روه‌ها وتیشى:» چاوه‌ڕێى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستین که پابه‌ند ده‌بێت به‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، که به‌مزووانه کۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار ده‌دات». ناوبراو پێشیوابوو پێشنیازى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌کاتێکدا ده‌بێت که‌جۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه تائێستا هیچ شتێک له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده باسنه‌کراوه. بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23ى شوبات لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه و چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ بڵاوده‌کاته‌وه. کۆتایى ساڵى رابردوو به‌هۆى هه‌ڵکشانى ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیاریدا به‌ڕاگرتنى پرۆسه‌ى خوێندن له‌خوێندنگه و په‌یمانگه‌و زانکۆکانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌مانگى یه‌کى 2021 له‌گه‌ڵ دابه‌زینى ئاماره‌کانى تووشبوانى کۆرۆنا بڕیاردرا به‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندن له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا.